به‌هۆی به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی داعش و گروپه چه‌كدارییه‌كان بۆ سه‌ر ناوچه‌ی كوبانێ له رۆژئاوای كوردستان، ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی کانتۆنی جزیره بڕیارێكی ده‌ركرد.
دوێنێ ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی کانتۆنی جزیره له شاری عاموده کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ساز کرد. له دوای خوێندنده‌وه‌ی راپۆرتی دیوانی ئه‌نجومه‌ن، کۆبونه‌وه‌که له‌لایه‌ن هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی یاسادانان حه‌که‌م خهلۆوه ده‌ستیپێکرد.
ناوبراو له‌میانه‌ی وته‌کانیدا رایگه‌یاند "ئه‌و هێرشانه له‌به‌رامبه‌ر به ئیراده و به‌رخۆدانی گه‌ل هیچ کاتێک سه‌رکه‌وتو نابن و ئه‌نجام ناگرن و ده‌بێت هه‌موو پێکهاته‌کان به‌شداری کاروخه‌باته‌کانی پاراستنی هه‌رێمه‌کانی رۆژئاوا ببن".
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌روه‌ها پرۆژه‌یاسای (له هه‌رێمه‌کانی خۆبه‌رێوه‌به‌ری دیموکراتی ئه‌رکی خۆپاراستن) گفتوگۆی له‌سه‌ر کراو په‌سه‌ندكرا.
به پێی یاساکه، داوا له هه‌ر خێزانێک ده‌کرێت که ئه‌ندامێکیان له نێوان 18-30 ساڵان به‌شداری خۆپاراستن بکات. ماوه‌ی ئه‌و ئه‌رکه‌ش شه‌ش مانگه. ئه‌و یاسایه که‌سانی که‌م ئه‌ندام، نه‌خۆش، ئه‌و ماڵباتانه‌ی ئه‌ندامانیان له ناوی ریزه‌کانی ته‌ڤگه‌ری رزگاری کوردستان و له ناو ریزه‌کانی YPG و YPJ دا هه‌یه، له ناو خۆیدا ناگرێت.
یاساکه له‌لایه‌ن هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌وه په‌سه‌ند کرا و له رۆژی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی خۆبه‌رێوه‌به‌ری دیموکراتییه‌وه ده‌که‌وێته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه.
14/07/2014
غه‌ززه: ئاڵۆزی و هێرشه موشه‌كییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان پێی نایه ڕۆژی پێنجه‌م و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل بۆردومانی باكوری كه‌رتی غه‌ززه‌ی كرد‌و به‌هۆیه‌وه 3 فه‌ڵه‌ستینی كوژران.
هه‌ر له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل 20 هێرشی ئاسمانیان بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌رتی غه‌زه ئه‌نجامداوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا چه‌كدارانی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس نزیكه‌ی 520 موشه‌ك و گولله هاوه‌نیان ئاراسته‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی ئیسرائیل كردووه.
به‌پێی سه‌رچاوه فه‌ڵه‌ستینییه‌كانیش له‌ماوه‌ی ئه‌م پێنج ڕۆژه‌دا 121 كه‌س كوژراون و زیاتر له 900 ی تریش برینداربوونن هه‌روه‌ها 200 خانووش به‌ته‌واوه‌تی خاپوركراون.
14/07/2014
له وه‌ڵامى رۆژنامه‌وانێكى ياوه‌رى دانياڵ ميتراندا، كه باسى له راجيايى كورد ده‌كرد و له يه‌كهه‌ڵوێستى سه‌ركردايه‌تى سياسى كوردى پرسيار كردووه، مه‌سعود بارزانى له‌و كاته‌دا وه‌ك سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان ده‌ڵێت "پێم خۆشه برام كاكه نه‌وشيروان وه‌ڵامبداته‌وه"، له وه‌ڵاميشدا، نه‌وشيروان مسته‌فا ده‌ڵێت: "كاك مه‌سعود به‌ناوى هه‌موو كورد قسه ده‌كات".
دانياڵ ميتران، هاوسه‌رى سه‌رۆكى پێشووترى فه‌ره‌نسا "فرانسوا ميتران" دواى راپه‌ڕينى ئازارى 1991 سه‌ردانى ناوچه رزگاركراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد.
له ميانهى دانيشتنى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان مه‌سعود بارزانى و جێگرى سكرتێرى گشتى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان نه‌وشيروان مسته‌فا له‌و كاته‌دا، بارزانى پوخته‌يه‌ك له باره‌ى داواكارى كورد ده‌خاته‌ڕوو.
له وه‌ڵامى ئه‌و رۆژنامه‌وانانه‌ى له‌گه‌ڵ ميتراندان، بارزانى ده‌ڵێت: "داواكارين وڵاتانى جيهان پشتيوانى سياسى پرسى كورد بكه‌ن و ئه‌م پرسه سياسييه و ته‌نيا مرۆيى نييه، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رى سياسى هاته ئاراوه بێگومان ئاوارهكانيش ده‌گه‌ڕێنه‌وه و لايه‌نه مرۆييه‌كان باش ده‌بێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئێمه داواى سه‌ربه‌خۆيى و ئينفيساڵمان نه‌كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ى تۆمه‌تبارمان ده‌كه‌ن، ئێمه داواى مافى نه‌ته‌وه‌يى خۆمان له چوارچێوه‌ى عێراقێكى ديموكراتييدا ده‌كه‌ين".
يه‌كێك له رۆژنامه‌وانه‌كان ده‌پرسێت، زۆر گه‌ل و وڵات نايانه‌وێت هاوكاريتان بكه‌ن چونكه ئێوه له نێو خۆتاندا يه‌ك نيين، له وه‌ڵامدا بارزانى ده‌ڵێت: "پێم خۆشه برام كاكه نه‌وشيروان جوابى ئه‌مه به تهفسيڵ بداته‌وه و ته‌نيا ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم، ئه‌وه‌ى كراوه به زۆر به‌سه‌ر ئێمه‌دا فه‌رز كراوه".
له لايه‌ن خۆيه‌وه، نه‌وشيروان مسته‌فا، ده‌ڵێت: "يه‌ك له سه‌به‌بى هه‌ر ئه‌ساسى بۆ ئه‌وه‌ى كه كورد نه‌گه‌يشتووه‌ته ئامانجى خۆى ناكۆكى ناوخۆيى بووه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئێمه به ته‌جروبه‌ى خۆمان گه‌يشتووينه‌ته ئه‌و بڕوايه‌ى يهكبگرين و به يه‌كگرتووى كاربكه‌ين، هه‌رچه‌نده به‌عس توانى بووى خه‌ڵكى ئێمه دابه‌ش و پارچه پارچه بكات، به‌ڵام له‌م راپه‌ڕينه هه‌موو هێزه كوردستانييه‌كان و خه‌ڵك بوونه‌وه يه‌ك".
ئه‌و كاته كه شاندى دانووستاندنى به‌ره‌ى كوردستانى له به‌غدا بووه، نه‌وشيروان مسته‌فا ده‌ڵێت: "ئه‌و شانده‌ى چووه‌ته به‌غدا
نوێنه‌رى كورده و كاك مهسعوديش به‌ناوى هه‌موو كورده‌وه قسه ده‌كات".
14/07/2014
ماوەی چەند رۆژێکە ئیسرائیل و کەرتی غەززە شەڕێکی قورسیان دەستپێکردووە و خەڵکێکی زۆر بوونەتە قوربانی ئەو شەڕە، حیزبە ئیسلامییەکانی کوردستانیش ئیسرائیل بە تاوانباری ئەو شەڕە دادەنێن و بە دەوڵەتێکی زاڵمی دەزانن.
محەممەد حەکیم، گوتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئێمە ئیسرائیل لەگەڵ هەر کەس شەڕی هەبێت ئیسرائیل بە خەتابار دەزانین، ئیسرائیل پێی ناخۆشە فەتح و حەماس رێککەوتوون و حکومەتی یەکڕیزی نیشتمانی دامەزراوە. هەر لە سەرەتاشەوە هەڕەشەی لەو حکومەتە کردووە، کە نابێت فەتح لەگەڵ حەماس رێکبکەوێت".
دەربارەی ئەو هێرشە مووشەکییانەی حەماس دەیکاتە سەر ئیسرائیل، محەممەد حەکیم دەڵێت" ئیسرائیل منداڵ نەما نەیکوژێت، ئەوە بەرگرییە لەخۆیان دەکەن، کە من پێموایە هێشتا کەمیان بەکارهێناوە و مافی خۆیانە بەرگری لە خۆیان بکەن."
محەممەد رەئووف، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "چەند ساڵێکە لە مانگی رەمەزاندا ئیسرائیل ئەو شەڕە لەگەڵ فەلەستینییەکان دەکات و مەگەر کورد لە ئازار و مەینەتییەکانی گەلی فەلەستین تێبگات."
محەممەد رەئووف، سەبارەت بەوەی لە دروستبوونی ئەو دۆخەدا، کێ بە تاوانبار دەزانێت، گوتی، "خەڵکێکی مەدەنیین، کە لە ماڵی خۆیان دانیشتوون و ئەوانیش بە فڕۆکە بۆمببارانیان دەکەن و بە درێژایی ئەم 60 بۆ 70 ساڵە، ئەوە بارودۆخیانە، ئایا دەتوانی بڵێی خەتای گەلی فەلەستینە".
عەبدوڵڵا وەرتی، گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بە دڵنیاییەوە ئیسرائیل هێزێکی زاڵمە و زوڵم لە فەلەستینییەکان دەکات و بۆمببارانکردنی خەڵکی بێ تاوان و مەدەنی، خۆی بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگرە کە ئیسرائیل تاوانبارە".
گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی، ئیسرائیل بە دەستپێشخەڕی شەڕەکان دادەنێت و دەڵێت، "هەموو کاتێک دەوڵەتی جوولەکە دەستپێشخەر بووە لە لێدانی فەلەستینییەکان و ئەم جارەشیان وەک خالید مەشعەل، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، ئیسرائیل دەستپێشخەری ئەو شەڕە بووە."
عەبدولڵا وەرتی گوتیشی، "فەلەستین کۆمەڵێک کەتیبە و گرووپی تێدایە و ئەگەر لە هەندێک شوێنەوە مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل دەکرێت، بەو مانایە نییە، کە ئیسرائیل بە هەموو هێزیەوە و بە زەمینی و ئاسمانی لە خەڵکی مەدەنی بدات."
13/07/2014
چەکدارانی داعش، 10 کوردی شەبەک دەڕفێنن و 52 ماڵی عەرەب لە شوێنی ماڵە کوردەکان نیشتەجێ دەکەن. سەعید مەموزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ـی موسڵی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لە ناحیەی گۆگ جەلیلی شاری موسڵ، 10 هاووڵاتی کوردی شەبەکیان رفاندووە. بەپێی زانیارییەکان، ژمارە ئەو کوردە شەبەکانەی لە دوای رووداوەکانی موسڵ رفێنراون، ژمارەیان گەیشتە 105 کەس، کە 7ـیان کوژراون. هاوکات سەعید مەموزینی راشیگەیاند، چەکدارانی داعش 52 ماڵی عەرەبیان لە دیالەوە هێناوەتە گوندی عومەرکانی سەر بە ناحیەی نەمروود و لە شوێنی کوردانی شەبەک نیشتەجێیان کردون. مەموزینی ئاماژەی بەوەشکرد، کە رۆژانە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بە ئاسمانی شاری موسڵ دەسووڕێنەوە، کە گومان دەکرێت ئەو فڕۆکانە ئەمریکی بن.
13/07/2014
ئێوارەی 12-7-2014 هەزاران کەس لە ناوەندی شاری وان کۆبوونەوە بۆ پشتگیریی لە هاونیشتمانیانی رۆژئاوای کوردستان لە کۆبانی، کە رووبەڕووی هێرشی چەکدارانی رێکخراوی داعش بوونەتەوە.
مو‌سا ئیتاح، بەرپرسی مەڵبەندی وان-ی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان DBP کە لە رێپێوانەکەدا بەشداربوو، گوتی: "19 ی تەمموز ساڵیادی راپەڕینی کۆبانییە و داعش دەیەوێت لەو رۆژەدا ئەو شارە کۆنترۆڵ بکات و شەرەفی کورد بخاتە ژێر پێوە". بەڵام ئیتاح پێی وابوو "کۆبانی قەڵای شۆڕشی کوردە لە رۆژئاوای کوردستان و بە هیچ شێوەیەک ناکەوێت".
دواتر بەشێک لە بەشداربووانی رێپێوانەکە روویان کردە شەقامێکی سەرەکی لە وان و هاتووچۆیان راگرت. لە بەرامبەردا هێزەکانی پۆلیس بە بەکارهێنانی ئاو و گازی فرمێسک‌ڕێژ هەوڵی بڵاوەپێکردنیانی دا.
زیاتر لە هەفتەیەکە چەکدارانی داعش هێرشی چڕ‌وپڕیان دەستپێکردووە بۆ سەر کۆبانێ و هەتا ئێستا چەند گوندێکی دەوروبەری ئەو شارەشیان کۆنترۆڵکردووە.
13/07/2014
گوتارخوێنی رۆژی هەینی شاری پاوە لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند "بەپێی ئەو بەراوردانەی کە کراون داهاتی کانی بڵ لە داهاتی نەوتی کەرکووک زۆرترە و دەبێت لە هەر رێگایەکەوە بێت رێگە نەدەین لەناوبچێت".
مەلا قادر قادری، گوتارخوێنی رۆژی هەینی شاری پاوە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەری ژینگەپارێزی کرماشان رایگەیاند "بە پێی ئەو قسانەی کە لەسەر گرنگی کانی بڵ کراون، بازرگانانی ئەبوزەبی و دوبەی لەگەڵ خاوەنی ئاوی کانزایی بڵ قسەیان کردووە و خوازیاری ئەوەبوون کە بە مۆڵەتی بەرپرسانی وڵات، ئاوی ئەو کانییە بە ئیجارە لە رێگەی عێراق و موسڵەوە ببەن بۆ دوبەی".
قادر قادری جەختیکردەوە کە ئەو کانییە دەبێت بە هەر شێوەیەک بێت لە هەجیج بمێنێتەوە و رێگە بگیرێت لە لەناوبردنی بە مەبەستی دروستکردنی بەنداو بە هۆی ئەوەی داهاتی ئەو کانییە لە نەوتی کەرکووک زیاترە.
کانی بڵ یەکێکە لە شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان. کانییەک کە لە دڵی شاخەکانی شاهۆوە دێتەدەرو بە کورتترین رووباری جیهان ناوبانگی دەرکردووە کە درێژیەكەی 15 مەترە. یەکێکە لە پاکترین ئاوەکانی خواردنەوەی جیهان.
کانی بڵ له ئه‌نجامی به‌ستنی به‌نداوی داریان ده‌خرێته ژێر ئاو و نوقم ده‌بێت، له حاڵێکدا که ئه‌م کانییه توانای دابینکردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی دوو میلیۆن که‌سی هه‌یه.
12/07/2014
بزووتنەوەی حەماسی فەلەستنی چەند مووشەكێكی جۆری G80 ئاراستەی تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل دەكات و بۆ یەكەمجاریشە مووشەكەكان بگەنە ئەو شوێنە.
ئێستا لە تەلئەبیب زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدراوە و بزووتنەوەی حەماسیش هەڕەشەی ئەوەدەكات كە ئەمشەو تەلئەبیب مووشەكباران بكات.
چەند رۆژێكە گرژی و ئاڵۆزی و هێرشی مووشەكی و ئاسمانی لە نێوان سوپای ئیسرائیل و هێزەكانی بزووتنەوەی حەماس بەردەوامە، بە پێی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی كەرتی غەززەش لە ماوەی هەفتەیەكی گرژییەكاندا تاوەكو ئێستا ژمارەی قوربانییەكانیان گەیشتووەتە 120 كوژراو و 920 بریندار.
ئیسرائیل و فەڵەستین بەردەوامن لە تۆمەتباركردنی یەكتری و ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكانیش بەردەوامە لە گفتوگۆكردن لەبارەی دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ گرژییەكانی نێوان ئەو دوولایەنە و راگرتنی هێرشەكانی سەر یەكتر.
12/07/2014
حوسێن دەهاشی، كە دەرهێنەرێكی ئێرانییە و ئێستاش لێكۆڵەرەوەیە لە سەنتەری پلاندانانی سەر بە كۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بابەتێكی دەربارەی ساختەكردنی فیلمی " ریسالە" لەلایەن تەلەفزیۆنی ئێرانەوە نووسیوە.
بەپێی وتارەكەی حوسێن ناوی پاڵەوانانی فیلمەكە ساختەیان تێدا كراوە و بە ناوی دیكە گۆڕدراون و هەندێك گرتە و رستە لادراون و هەندێكیشی بۆ زیادكراوە لەكاتێكدا بۆ زمانی فارسی وەرگێڕدراوە بۆئەوەی لەگەڵ بیروباوەڕی شیعەكان بگونجێت.
ناوی ئەبوبەكری سدیق لابراوە
یەكەم گرتەی ساختەكراو ئەوەیە كاتێك لە فیلمەكەدا ئەبوتاڵیب لە زەید دەربارەی ئەو كەسانە پرسیاردەكات، كە زانیویانە پێغەمبەر لەسەر لوتكەی چیاكە سرووشی بۆ هاتووە، زەیدیش لە ڤێرژنە فارسییە دۆبلاژكراوەكەدا دەڵێت " ژنەكەی خەدیجە و كوڕەكەت عەلی". ئەمەش لەكاتێكدایە لە ڤێرژنە عەرەبییەكە و راستییەكەی، زەید دەڵێ "خەدیجە و عەلی و ئەبوبەكری هاوڕێی"، بەڵام ئێرانییەكان ناوی ئەبوبەكریان بڕیوە لە كاتی دۆبلاژكردنەكەدا.
لە گرتەیەكی دیكەدا، كە تێیدا عەلی كوڕی ئەبی تاڵیب لەسەر جێگای پێغەمبەر (د.خ) دەخەوێت هەندێك دەستەواژە بۆ پیاهەڵدانی عەلی زیادكراوە، كە لە ڤێرژنە عەرەبی و ئینگلیزییەكەی فیلمەكەدا بوونیان نییە.
ناوی عومەری كوڕی خەتاب سڕدراوەتەوە
لەو گرتەیەدا، كە تێیدا دوای تەواوبوونی بنیادنانی مزگەوتی پێغەمبەر لە شاری مەدینە حەمزەی كوڕی عەبدولموتەڵیب دەڵێت "مزگەوتەكە لە شتێكی كەمە بۆ ئەوەی وایلێبكات خەڵك بەدەوری كۆببنەوە"، لە وەڵامدا لە گرتە دۆبلاژكراوەكەدا عەماری كوڕی یاس دەڵێت "دەنگی مسوڵمان دەبێتە هۆی رێگەدان بە نوێژكردن .. وەك چۆن عەلی كوڕی ئەبوتاڵیب بۆ یەكەمجار لە كەعبە بانگی دا"، كەچی لە راستیدا عەماری كوڕی یاس دەڵێت "دەنگی مسوڵمان دەبێتە هۆی رێگەدان بە نوێژكردن، وەك چۆن عومەری كوڕی خەتاب و ژمارەیەك لە مسوڵمانان ئاماژەیان پێداوە".
جارێكی دیكە ناوی ئەبوبەكر سڕدراوەتەوە
لە چوارەم گرتەدا دووبارە ناوی ئەبوبەكر دەسڕدرێتەوە لەكاتێكدا عەبدوڵڵای كوڕی ئەبوسروور بە موهاجیرەكان دەڵێت، كە قورەیشییەكان چیان لە موڵك و ماڵیان كردووە لە مەككە، عەبدوڵڵا لە فیلمە دۆبلاژەكە دەڵێت "دوكانی هاوەڵانی پێغەمبەریان فرۆشتووە، ئەوەی هەتانبوو فرۆشتوویانە". لە كاتێكدا سكرێپتە راستییەكەی ئەوەیە " دوكانەكەی ئەبوبەكر فرۆشراوە. تەنانەت ماڵەكەی پێغەمبەریش لەمە رزگاری نەبووە". واتا لێرەشدا دووبارە ناوی ئەبوبەكر سڕدراوەتەوە و لە شوێنی‌دا ناوی "هاوەڵانی پێغەمبەر" بەكارهاتووە.
ئێرانییەكان بەهۆی زانینی راسیتییەكان تووڕەبوون
چالاكوانە ئێرانییەكان ئەم ساختەكردنە بۆ ئەو عەقڵیەتە تایەفگەریە دەگەڕێننەوە، كە ئەو كەسانەی لە تەلەفزیۆنی ئێرانی كاردەكەن هەیانە و بەوهۆیەوەش ئامادەن مێژوو لە فیلمە سینەماییەكانیش بگۆڕن.
هەندێكی دیكە ئەم كارە بە كارێكی "نا ئەخلاقی" وەسف دەكەن و داوا لە تەلەفزیۆنی ئێرانی دەكەن ئەگەر بە فیلمی "ریسالە" رازی نییە با بەپێی وتە و بیروباوەڕی شیعەكان فیلمێك دەربهێنێت نەوەك ساختەی بكات
12/07/2014
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە ئەمڕۆ هەینی لە دوایین راپۆرتی مانگانەی خۆی، كە تایبەتە بە جموجۆڵی وزە لە مانگی حوزەیران لە جیهاندا، تێیدا ئاماژەی بەوەكردووە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی باشووری كوردستان بە رێژەی لەسەدا 50 زیادیكردووە.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە لە راپۆرتی مانگانەی خۆی رایگەیاندووە لەگەڵ ئەوەی دۆخی ئەمنی عێراق زۆر بەرەو ئاڵۆزی دەچێت، بەتایبەت لە ناوچەكانی باكووری عێراق، ئەمە جگە لەوەی بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە بەرهەمی نەوتی باكووری عێراق وەستاوە، بەڵام بەرهەمی نەوتی كوردستان بە رێژەی لەسەدا 50 زیاد بووە.
بەپێی ئاژانسەكە، لە مانگی حوزەیران بەرهەمی نەوت لە باشووری كوردستان گەیشتووەتە 360 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا، كە نزیكەی 130 هەزار بەرمیل زیاترە لە مانگی ئایار.
ئاژانسی نێودەڵەتی وزە رایگەیاندووە "باشووری كوردستان لە رێگای بەندەری جەیهانی توركی رۆژانە 120 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات، بەڵام تا كۆتایی ئەمساڵ ئەو رێژەیە بەرزدەبێتەوە بۆ 300 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا".
هەروەها پێشبینی دەكات بەرهەمی نەوت لە بەندەری بەسرە لەم مانگەدا بگاتە 2.6 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا لەگەڵ ئەوەی كە هەندێك كێشەی تەكنیكیشی هەیە.
12/07/2014
: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وەڵامی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەداتەوەو، دەڵێت: “ئەو جۆرە لێدوانانە جێگەی قبوڵكردن نین”.
جان ساكی، رایگەیاند: لێدوانەكانی مالیكی لەسەر بوونی داعش لە هەولێر، جێگەی قبووڵ نین.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، وتیشی: مالیكی‌و تەواوی سەركردەكان دەبێت لە بیری ئەوەدا بن كە حكومەتێكی بنكەفراوان پێكبهێنن.
راشیگەیاند: پێویستە سەركردەكانی عێراق بەشێوەیەك رەفتار بكەن كە لێك نزیك ببنەوە نەك دووربكەونەوە.
روونیشیكردەوە: لەئێستادا پێویستە هەموو هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بێت‌و عێراق لەو قەیرانەی تێیكەوتووە ڕزگار بكرێت.
ساكی، رایگەیاند: پێوستە مالیكی، بەشێوەیەك مامەڵە بكات كە پێشوازی لێبكرێت‌و ببێتە هۆی كۆكردنەوەی سەركردەكان نەك دوورخستنەوەیان
11/07/2014
میدیاکانی ئێران هەواڵی کوژرانی 23 سەربازی سوپای پاسدارانی وڵاتەکەیان لە شەڕی دژی چەکدارانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و چەکدارانی سوننە لە عێراق راگەیاند.
ئاژانسی مەهری نیمچەفەرمی ئێران رایگەیاند: "جاوید حوسێن کە هاووڵاتیەکی پاکستانی دانیشتووی شاری قومی ئێران بوو، چەند رۆژی رابردوو لە شەڕی نێوان چەکدارانی داعش و چەکدارانی سوننە لەلایەکەوە و چەکدارانی سوپا و گرووپە چەکدارەکانی شیعە لەلایەکی دیکەوە لە شارۆچکەی سامەرا لە عێراق کوژراوە".
ئەو ئاژانسە ئێرانییە لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئێرانییەوە زیاتر دەڵێ "جاوید پەنابەرێکی پاکستانی بوو لە ئێران و دوای فەتواکانی رێگەدان بە جیهاد لە دژی داعش، هاوشێوەی دەیان پاکستانی و ئەفغانی دیکە و بەرامبەر مووچەیەکی باش روویکردە عێراق بۆ بەشداریکردن لە شەڕی دژی داعش".
جاوید حوسێن بە دووەم کوژراوی سوپای پاسدارانی ئێران دەژمێردرێ لە عێراق لە ماوەی یەک هەفتەدا دوای کوژرانی شەجاعەت عەلەمداری کە فڕۆکەوانێکی ئێرانی بوو، ئەو دوو سەربازەش لە شارۆچکەی سامەرا کوژران، کە مەزارگەی هەردوو ئیمامی عەسکەری شیعەی 12 ئیمامی لەخۆدەگرێ.
هاوکات رۆژنامەی زەمانی عێراقی لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە "تا ئێستا 23 سەربازی سوپای پاسدارانی ئێران لە شەڕی دژی داعش و چەکدارانی سوننە لە شارۆچکەی سامەرا و ناوچەکانی پشتێنەی بەغدا کوژران".
ماڵپەڕی (بەینە)ش کە موحسین رەزائی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی بەرژەوەندی رژێمی ئێران سەرپەرشتیدەکات لە زاری سەرچاوەیەک لە فەرماندەیی سوپای عێراق گواستوویەتییەوە کە:"باڵیۆزخانەی ئێران لە عێراق سەرپەرشتی گواستنەوەی تەرمی 23 سەربازی سوپای پاسدارانی ئێرانی کردووە لە عێراقەوە بۆ وڵاتەکەیان، ئەو سەربازانەش لە شەڕی نێوان چەکدارانی داعش لە ناوچەی رزوانییەی نزیکی بەغدا و تەقینەوەیەک کوژراون کە هەفتەی رابردوو شارۆچکەی سامەرای کردە ئامانج".
ئەو ماڵپەڕە زیاتر دەڵێ "تەرمی سەربازە ئێرانییەکان بە رێگەی فڕۆکەخانەی نەجەف گواستراونەتەوە ئێران، دوای ئەوەی لە مەزارگەی ئیمامی عەلی کوڕی ئەبی تالیب نوێژیان لەسەرکراوە".
ئەمە لەکاتێکدایە كە میدیاکانی جیهان بەردەوام باس لە هاتنی سەربازانی سوپای پاسدارانی ئێران دەکەن بۆ عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە جەنگی دژی چەکدارانی داعش و سوننە بۆ بەرگریکردن لە حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق و مەزارگەکانی شیعە.
11/07/2014
سەرچاوەیەکی نزیک لە ماڵباتی هەردوو ئەندامی سەرکردایەتی قوتڕی حيزبی بەعسی قەدەخەكراو رایگەیاند، هەریەک لە سەیف مەشهەدانی و فازیل مەشهەدانی کە هەفتەی رابردوو لەلایەن هێزەکانی داعشەوە لە دۆرە گیران بڕیارە لە موسڵ دادگایی بکرێن.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت هەردوو سەرکردەی حزبی بەعس لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە لە چوارڕیانی دۆرە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە گیرکراون و ئێستا بەرەو شوێنكی نادیار گواستراونەتەوە، هەرچەندە چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە خێزانەکانیان پێشبینیدەکەن بۆ دادگایی‌کردنیان رەوانەی موسڵ کرابن. پێشتریش چەند سەرۆکهۆزێک هەوڵی نێوبژیکردن و ئازادکردنیان دا. بەڵام چەکدارانی داعش رەزامەندییان دەرنەبڕی.
سەیف مەشهەدانی کە لەسەردەمی رژێمی رووخاوی بەعس ئەندامی سەرکردایەتی قوتڕی و سەرۆکی یەکێتیی لاوانی عێراق بوو، لە ساڵی 2011 لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکا گیرا و پاش 10 ساڵ لە 1ی شوباتی 2013 ئازادکرا. هەروەها فازیل ئیبراهیم مەشهەدانی ئەندامی قیادەی قوتری عێراق بووە لەسەردەمی رژیمی رووخاوی بەعس و یەکێک بوو لەو سەرکردانەی کە سەرپەرشتی گرووپە چەکدارەکانی دەکرد.
11/07/2014
پڕۆژه‌ی قۆناغی چاره‌سه‌ریی دوای تێپه‌ڕاندنی له په‌رله‌مانی توركیا، بوو به یاسا
پڕۆژه‌یاسای "كۆتاییھێنان بە تیرۆر و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی" دوای تێپه‌ڕاندنی له په‌رله‌مانی توركیا به كۆی ده‌نگ، بوو به یاسا.
بنه‌ماكانی ئه‌و یاسایه تایبه‌ته به "چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد و دروستكردنی ئاشته‌وایی نیشتمانی."
هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانی "كۆتاییھێنان بە تیرۆر و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ماڵ" ئامانجێكی دیكه‌ی ئه‌م یاسایه‌یه، له لایه‌كی دیكه‌وە ئاگاداركردنه‌وه‌ی گشت هاوڵاتییان له قۆناغه‌كه به پێویست ده‌زانرێ.
به‌پێی ئه‌م یاسایه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی ده‌ركردنی بڕیار ده‌بێ له هه‌نگاوه‌كانی قۆناغی چاره‌سه‌ریی و هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانی دروستكردنی ئاشته‌وایی نیشتمانی و چه‌ككردن و پێشخستنی بواره‌كانی سۆشیۆ - ئابووری.
11/07/2014
له دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له زیندانه‌وه په‌یامێك ئاڕاسته‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی ده‌كا و داوایان لێده‌كات که هه‌رچی زووتره کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی سازبکرێت.
سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر په‌رله‌مانتاری HDP و له‌یلا زانا په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانی توركیا، بۆ دیداری ئۆجه‌لان سه‌ردانی زیندانی ئیمڕالیان كردبوو.
له دوای چاوپێكه‌تنی له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ، سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر په‌رله‌مانتاری HDP به ئاژانسی فورات نیوزی راگه‌یاند: ئێمه بۆ ماوه‌ی سێ کاتژمێر و نیو له‌گه‌ڵ ئۆجالان کۆبوونه‌ته‌وه.
ئۆنده‌ر وتی :" ئۆجه‌لان په‌یامی بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، هه‌روه‌ها مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی باشووری کوردستان په‌یامی ناردووه".
له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی پهیامهكهیهوه، وتی: "ئۆنده‌ر رایگه‌یاند له‌په‌یامه‌که‌ی بۆ تاڵه‌بانی سه‌ره‌تا له‌سه‌ر هه‌واڵ پرسینی ته‌ندروستی به‌رێزیان ده‌ستی پێ‌کرد و ووتی ( بیستوومه دۆخی ته‌ندروستی ئێوه به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت ، هه‌ربۆیه زۆر خۆشحاڵم )".
ئۆنده‌ر ده‌شڵێ: "له‌هه‌ردوو په‌یامه‌که‌دا بۆ بارزانی و تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه که روودا و گۆرانکارییه‌کانی ئه‌و دواییه به‌په‌له پێویستی به سازکردنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه".
ئۆندهردهڵێ، ئۆجه‌لان داواشی کرد له سازكردنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کاروخه‌باته‌کان به‌زووترین کات بگه‌یه‌ننه ئه‌نجام.
دوێنێ پێنجشه‌ممه 10ی ته‌مووزی 2014 هه‌ریه‌ک له سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر و له‌یلا زانا چوونه ئیمراڵی و له‌گه‌ڵ رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجالان دیداریان ئه‌نجامدا.
11/07/2014