مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکی لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت، "هەڕەشەی چەکدارانی یاخیبوو لە عێراق سەرەنجام دەگاتە وڵاتانی رۆژئاوا، ئەگەر ئەو وڵاتانە نەیەن و لە سەرچاوەکەیەوە بەرەنگاری ئەو هەڕەشەیە نەبنەوە".
مەسرور بارزانی کە لەگەڵ هەردوو رۆژنامەڤان ئیزابێل کۆل و نێد پارکەر قسەی کردووە دەڵێت “کوردستان سەرکەووتوانە توانیویەتی هەڕەشەی شەڕەکانی سووریا و عێراق خۆی بپارێزێت".
لە دیدارەکەدا مەسرور بارزانی زیاتر باسی لە سیاسەتی وڵاتانی رۆژئاوا و هەڕەشەی گرووپە چەکدارەکان و پێویستی پێشمەرگە بۆ چەکی زیاتر کردووە. ئەو دەڵێت وڵاتانی رۆژئاوا دوو هەڵبژاردەیان لە پێشە؛ یان بێنە ئێرە و خۆیان شەڕی [گرووپە توندڕەوەکان] بکەن، یان چاوەڕێ بکەن تاکو ئەوان بێنە وڵاتەکانیان و کاری تیرۆرستی ئەنجام بدەن".
راپۆرتەکەی رۆیتەرز دەڵێ هێزەکانی کورد بە درێژایی هەزار و 50 کیلۆمەتر سنووریان لەگەڵ ئەو ناوچانە هەیە کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی چەکدارانی داعشن.
مەسروور بارزانی بە رۆیتەرزی گووتووە "داعش بووەتە خاوەن چەکی مۆدێرن و پێشکەوتوو، بۆ ئەوەی پێشمەرگە بەرەنگاریان ببێتەوە پێویستە پێشمەرگە چەکی باشتری پێبێت لەوەی ئێستا هەیە”.
مەسروور بارزانی گلەیی لە وڵاتە ئەوروپییەکان و ئەمریکا دەکات بەهۆی هاوکارینەکردنی پێشمەرەگە. "ئێمە قسەمان لەگەڵ هەندێ وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکا کردووە، بەڵام تاکو ئێستا بە کردار هیچ هەنگاوێک نەنراوە بۆ یارمەتیدانی کورد . ئەمریکا و هەموو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێ هەست بەرپرسیارێتی بکەن".
رۆژی ١٠ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤، کۆمەڵێک چەکداری سوننە کە زۆربەیان وەکو ئەندام لە رێکخراوی داعش خۆیان ناساندووە شاری موسڵیان کۆنتڕۆڵکرد. دوای ئەوەی سوپای عێراق لەو ناوچانە کشانەوە. مەسرور بارزانی دەڵێ "ژمارەی چەکدارانی داعش کە رۆژی ١٠ی حوزەیران هێرشیانکردە سەر موسڵ لە ٢٠٠٠ کەمتربوون". بەڵام ئەو دەڵێ دوای گرتنی موسڵ، چەکدارێکی زۆر هاتوونەتە ریزەکانی داعش. نێوبراو ژمارەی چەکدارانی داعش بە ١٢ هەزار دەخەمڵێنێ.
هەڕەشەی گرووپە تووندڕەوەکان بۆ سەر باشووری کوردستان هەر لە ئارادایە. "هێزەکانی ئاسایشی کوردستان توانیویانە چەند هێرشێکی کەمی تیرۆرستی لە کوردستان پووچەڵبکەنەوە".
مەسرور بارزانی ئەوەی نەشاردووەتەوە کە هاتنی سەدان هەزار ئاوەرە لە ناوچەکانی دیکەی عێراق کاری ئەوانی زەحمەتر کردووە. "ئێمە هەموو شتێ دەکەین بۆ ئەوەی دڵنیا بینەوە کە خانەی خەوتوو چالاک [لە کوردستان] بوونی نییە".
20/7/2014
ئەمرۆ 20 ی تەمموز هاوکاتە لەگەڵ یادی لە دایکبوونی خانمە نوسەر و لێکۆڵەری کورد ( سه‌یر ئەلقلماوی) و گوگڵیش لۆگۆی سەرەکی خۆی گۆڕیوە و وێنەی ئەم خانمەی داناوە وەک هەموو جارێک کە لە یادە گرنگەکاندا وێنەکە دەگۆرێت و زانیاری تەواو لەسەر ئەو کەسە بلاودەکاتەوە.
سه‌یر ئەلقلماوی لە ساڵی 1900 لە شاری "طنطا" لە وڵاتی میسر لە باوکێکی کورد لە دایک بووە کە لەو شارە پزیشک بووە.
سه‌یر نوسەر و لێکۆڵەر و ڕەخنەگرێکی گەورەی ئەدەبی بووە کۆلێژی زمان بەشی عەرەبی تەواو کردووە لەناو هاوەڵەکانیدا تەنها خۆی کچ بووە و یەکێک بووە لە رابەرانی داکۆکیکارانی مافی ئافرەت لە میسر و بە یەکەم کچ دانراوە لەو کاتەدا کە لە زانکۆ خوێندویەتی و بڕوانامەی ماستەر و پاشان دوکتۆرای هێناوە.
ئەم خانمە لە ساڵی 1941 بروانامەی دکتۆرای بەدەستهێناوە لە زانکۆی سۆربۆن، لە 4 ئایاری 1997 لە قاهیرە کۆچی دوایی کردووە.
دیارترین بەرهەمکانیشی لە بواری ئەدەبیدا ئەمانەن:
(زكری طه حسین 1974)
(ألف لیله ولیله 1943)
(العالم بین دفتی كتاب 1985)
20/07/2014
پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی هه‌ولێر له‌ماوه‌ی 12 كاتژمێردا توانیان كه‌سێك ده‌ستیگیر بكه‌ن كه هه‌ستابوو به دزینی ئۆتۆمبێلێك له جۆری جیلی، به وته‌ی تۆمه‌تباره‌كه‌ش، بیرۆكه‌ی دزینی ئۆتۆمبێله‌كه له‌سه‌ر كێشه‌ی پاره‌بووه.
مقه‌ده‌می پۆلیس هه‌ندرێن خسره‌و، ئه‌فسه‌ری نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوان، تایبه‌ت به سایتی هه‌ولێر پۆلیسی راگه‌یاند: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان له رووداوی دزینی ئۆتۆمبێلێك، ده‌سته‌به‌جێ دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه كرایه‌وه‌و به‌دواداچوونی له لایه‌ن كارمه‌نده‌كانه‌وه بۆ كرا، پاش به‌دوا داچوون و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد توانرا بگه‌ن به ناسنامه‌ی تۆمه‌تبار كه یه‌كێك بوو له‌و كرێكارانه‌ی كه له لای خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كه كار ده‌كات.
راشیگه‌یاند: كاتژمێر 10 ی به‌یانی واته دوای به‌سه‌رچوونی دوازده كاتژمێر به سه‌ر رووداوه‌كه توانرا تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكرێت به ناوی (ا.ح.م )، كه خه‌ڵكی ئێرانه، دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و وتویه‌تی، چه‌ند رۆژێك پێش ئه‌نجام دانی ئه‌م تاوانه سویجی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له بازاڕ كۆپی كردبوو، به هه‌مان سویج تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه، هۆكاری ئه‌م تاوانه‌شی له‌سه‌ر پاره بوه‌ته كێشه‌یان له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كاره‌كه، تۆمه‌تبار بیرۆكه‌یه‌كی وای بۆ هاتووه كه ئۆتۆمبێلی خاوه‌ن كاره‌كه ببات له جیاتی پاره‌كه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: توانرا ده‌ست به سه‌ر ئۆتۆمبێلی دزراو دا بگیرێت كه له نزیك ماجدی مۆل جێی هێشتووه، خۆشبه‌ختانه توانرا ئۆتۆمبێله‌كه بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ئه‌م تۆمه‌تباره كرایه‌وه‌و ئێستا ناوبراو به‌نده.
20/07/2014
به مه‌به‌ستى ده‌ربڕينى پشتيوانى خۆيان بۆ درووستبوونى ده‌وڵه‌تى كورديى و هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆيى زياتر له 2 هه‌زار هاووڵاتى كوردى نيشته‌جێى سويد، به ئاڵاى كوردستان و جلوبه‌رگى نه‌ته‌وه‌ييه‌وه خۆپيشاندانێكيان له پايته‌ختى سويد ئه‌نجامدا.
چلاكى ژنى كوردى خۆرههڵاتيى كوردستان، شه‌هلا ده‌باغى كه يه‌كێك بووه، له به‌شدارانى چالاكييه‌كه، له په‌يوه‌نديدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕى NRT، له رێگه‌ى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووكه‌وه رايگه‌يان، "ئەمڕۆ لە ستۆکهۆڵم زیاتر لە دوو هەزار کەس کۆ بووینەوە؛ تا پشتیوانی لە پڕۆژەی سەربەخۆیی کوردستان بکەین".
وتيشى: "لەو کۆبوونەوەیەدا بێ جیاوازی حزب، ئایدۆلۆژيا، پشتیوانی لە خەباتی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان، لە سەرۆک بارزانی و بەڕێز مام جەلال، لە کوبانی، لە باکوور، قەندیل و لە پێشمەرگە و له رۆژهەڵات کرا".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، "تەنیا درووشمى خۆپيشانده‌رانى كورد، سەربەخۆیی کوردستان، بوو".
هه‌ر له‌و چالاكييه‌دا، دۆستانی كورد له سوید، له‌وانه "فرێدریک ماڵم" نوێنەری په‌رله‌مان، به‌شداريكرد.
به گوێره‌ى وته‌ى ئه‌و ژنه چالاكه، له‌و چالاكييه‌دا، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى سويد، بەڵێنى داوه، "ئەگەر کورد سەربەخۆیی رابگەێنێت؛ پشتیوانی کورد دەبن و داوا لە په‌رله‌مان و حكومه‌تى وڵاته‌كه‌يان ده‌كه‌ن، كه دەوڵەتی کوردی بە رەسمی بناسێت".
19/07/2014
دەسەڵاتدارانی گرتووخانەكانی رووسیا دژی بڕیارێكی ستالینی سەرۆكی یەكێتی سۆڤێت وەستانەوە، بەهۆی ئازادكردنی بەندكراوێكی ئەڵمانی، كە لە سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەمەوە لە كاتێكدا تەمەنی 14 ساڵ بووە بەتۆمەتی كوشتنی كوڕی ستالین لە زیندانە.
راینهارد كونزی نازناوی دوایین زیندانیی جەنگی جیهانیی دووەمی پێدراوە، لەبەرئەوەی لەوەتای ساڵی 1945ەوە واتا 69 ساڵە لە زیندانە.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لەمبارەیەوە رایگەیاندووە "بەهۆی نییەت پاكییەوە حكومەتی مۆسكۆ ئامادەیە شانازی نەتەوەیی بەلاوەبنێت و سۆز‌و بەزەیی بەرامبەر بە راینهارد نیشانبدەن و بینێرنەوە ماڵەوە".
راینهارد لە تەمەنی 12 ساڵییەوە خراوەتە ریزی جەنگاوەرە تەمەن بچووكەكانی هیتلەر و دواتر بە تۆمەتی كوشتنی یاكۆڤ-ی كوڕی جۆزێف ستالینی سەرۆكی یەكێتی سۆڤێت دەستگیركراوە.
یاكۆڤ-ی كوڕی ستالین لە شەڕێكدا دەستگیركرابوو، بەهۆی ئەوەی باوكی (ستالین) ئامادەنەبوو بەرامبەر بە ئازادكردنی ئەفسەرێكی ئەڵمانی وەكو دیل بیگۆڕێتەوە، كوژرا و راینهاردیش كە ئەو كاتە تەمەنی تەنیا 14 ساڵ بوو بە كوشتنەكە تۆمەتباركرا و دەستگیركرا.
ستالین لەوكاتەدا بڕیاریدا ئەگەر هەموو تاوانبارانی جەنگ رزگاربكرێن، نابێت بكوژی كوڕەكەی رزگاربكرێت و دەبێت هەتاوەكو كۆتایی تەمەنی لە زیندان كاری پێبكرێت.
حكومەتی دیموكراتی نوێی رووسیا بەبێ بوونی هیچ بنەمایەكی یاسایی داواكەی ستالینیان جێبەجێكردووە، بەڵام پێدەچێت ئێستا حكومەتی رووسیا بۆ كەمردنەوەی گرژییەكانی لەگەڵ ئەڵمانیا بەهۆی ئۆكراینا زیندانییەكە ئازادبكات.
زۆرێك لە شارەزایان پێیانوایە ئەم كارەی رووسیا نایانگەیەنێتە مەبەستەكەیان لەبەرئەوەی دەریدەخات، كە ئەم حكومەتە بە شێوەیەكی نایاسایی بۆ ماوەی نزیكەی 70 ساڵ هاووڵاتییەكی ئەڵمانی زیندانی كردووە، ئەوەی كارەكە خراپتریش دەكات ئەوەیە ئەو هاووڵاتییە تەمەنی تەنیا 14 ساڵ بووە كاتێك خراوەتە زیندانەوە.
19/07/2014
سەرچاوەیەكی نزیك لە نوسینگەی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق رایگەیاند، ئەحمەد مالیكی و خانەوادەی مالیكی بەفڕۆكەیەكی تایبەتی سەرۆكی حكومەت عێراقیان بەرەو ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا جێهێشت.
سەرچاوەیەكیش لە دامەزراوەی دادوەری عێراق ئاشكرای كرد، بەهۆی نانەوەی ناكۆكی تائیفی لە عێراق و ئەشكەنجەدانی زیندانیانی سیاسی و هەروەها كۆمەڵكوژیی سوننەكان لەلایەن میلشیا شیعەكانەوە، رەنگە نوری مالیكی بدرێتە دادگا و سزای توندی بەسەر دا بسەپێندرێت.
لەلایەكی دیكەشەوە سەركردەیەكی عێراقی كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند، دوای ئەوەی هەموو لایەنە سیاسییەكانی عێراق ویلایەتی سێیەمیی نوری مالكییان رەتكردەوە، مالیکی تووشی دڵەڕاوەكێ و ترسێكی زۆر بووە و رەنگە وڵات جێ بێلێت. هاوكات سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد خانەوادەكەی پارەیەكی زۆریان بەشێوەیەكی نهێنی گواستووەتەوە و لەلایەن حوسێن مالیكی ناسراو بە ئەبو رەحاب سەرپەرشتی كراوە. هەروەها ئەوەشی خستەڕوو كە كێشەو گرفت لە ناو نووسینگەی مالیكی هەیەو قسەكردنی توندیش لە نێوان زاوای مالیكی و تارق نەجم بەڕێوەبەری نوسینگەكەی رویداوە.
19/07/2014
رۆژنامه‌ی واشنت پۆستی ئه‌مریكی بڵاوی كردۆته‌وه، تاكه كه‌س بتوانێت كێشه‌ی نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل چاره‌سه‌ر بكاته بكات ته‌نها موحه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی له‌كار لادراوی میسره.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌یتوانی بكات و ده‌سته‌وه‌ستان بوو "محه‌مه‌د مورسی" توانی ئه‌نجامی بدات، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا له ساڵی 2012دا توانی شه‌ڕی نێوان نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل رابگرێت.
ئه‌وه‌شی خستۆتهو ڕوو، نه حوسنی موباره‌ك و نه عه‌بدولفه‌تاح سیسی له ئێستا‌و رابردوودا نه‌یاتوانیوه نێوه‌ندگیری ئه‌و دوو وڵاته بكه‌ن.
19/07/2014
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕاپـۆرتێـکیدا ڕایگه‌یاند له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا ٥٥٧٦ که‌سی سیڤیلی عێراقی به‌هۆی توندوتیژیـیه‌کانه‌وه کوژراون و ١١٦٦٥ که‌سی دیکه برینداربوون.
به‌پێ ئه‌و ئامارانه‌ی ده‌نگی ئه‌مریکا بڵاویکردۆته‌وه به پشت به‌ستن به ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، له‌م مانگه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕاپـۆرتێـکدا بڵاویکرده‌وه، له کۆی ٢٤٠٠ که‌س که له مانگی شه‌ش له عێراقدا کوژران 1531 که‌سیان که‌سی سیڤیل بوون، له‌مساڵیشدا ٥٥٧٦ که‌سی سیڤیلی عێراقی به‌هۆی توندوتیژیـیه‌کانه‌وه کوژراون و ١١٦٦٥ که‌سی دیکه برینداربوون.
ڕاپـۆرته‌که‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به به‌ڵگه‌وه ده‌ڵێت ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ی خۆیان به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناودهبه به به‌رنامه و به‌ئاشکرا یاسای نێوده‌وڵه‌تیـیان پـێشـێلکردووه.
له‌ڕاپۆرته‌که‌دا ده‌ڵێت" داعش که‌سانی سیڤیلیان له‌سێداره‌داوه و توندوتیژی سێکسیـیان به‌رامبه‌ر ژنان و کچان ئه‌نجامداوه و خه‌ڵکیان ڕفاندووه و که‌سانی سیاسی و ئاینی و خێڵه‌کیـیان تیرۆرکردووه و هه‌روه‌ها منداڵیشیان کوشـتووه".
پاشـان باسی له پـێشـێلکاریـیه‌کانی هێزه‌کانی حکومه‌ت و کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌کانی لایه‌نگری کردووه، ده‌ڵێت" به‌بێ دادگایـیکردن که‌سانی ده‌سـتگیرکراویان کوشتووه که ئه‌مه بۆخۆی تاوانی جه‌نگه".
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ڕه‌وشی خراپی ئاسایش وایکردووه نه‌توانێت ڕاسته‌وخۆ چاودێری ڕووداوه‌کان بکات و لێـیان بکۆڵێته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌پـێی ڕاپـۆرته‌که له مانگی ڕابردووه‌وه توندوتیژیـیه‌کان زیادیانکردووه زیاتر له ١.2 ملیۆن که‌س ئاواره بوون.
19/07/2014
بە مەبەستی ئیدانەكردنی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غەزه، له شاری ئیستانبوڵ خۆپیشاندان ساز كرا و هێرش كراییە سەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل.
بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی(ئەنادۆڵ)كاتێك له‌به‌رده‌م بینای باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له ناوچه‌ی له‌ڤه‌نتی شاری ئیستانبوڵ خۆپیشاندانیكی جه‌ماوه‌ریان ساز كرد، چه‌ند كه‌سێك به دیواری بالیۆزخانهكهدا هه‌ڵگه‌ڕان و چوونه باخچه‌ی بیناكه‌وه.
خۆپیشانده‌ران به به‌رد و دار شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی بیناكه‌یان شكاند، له به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانی پۆلیس به به‌كارهینانی گازی فرمێسكرێژ و ئاو ڕووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران بوونه‌وه.
پاش كه‌مێك له بڵاوه‌پێكردنیان، جاریكی دیكه خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م بینای بالیۆزخانه‌ی ئیسرائیل كۆبوونه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به رێگه‌ی ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیری كرد و داوای لێ‌كرد به‌زووترین كات هێرشی زه‌مینی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه بوه‌ستێنرێت.
19/07/2014
سەرۆک وەزیرانی تورکیا رایگەیاند: "حاڵی حازر بە ھۆی ئۆپەراسیۆن و ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و تورکیا لە نزمترین ئاستدایە و لەمەو بەدواوەش ناکرێ ھەڵوێستی تورکیا لە بەرامبەر دەوڵەتی ئیسرائیل کە تیرۆر پەیڕەو دەکا، ھەڵوێستێکی نەرم بێ."
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک وەزیرانی تورکیا و پاڵێوراوی پارتی داد و گەشەپێدان بۆ سەرۆكایەتی كۆماری وڵاتەكەی
وتی: ئیسرائیل پێشتر لە سنوری ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا کردارێکی تیرۆریستی دیکەی ئەنجام دا و دوای ئەو رووداوە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کەوتە نێوان ئیسرائیل و تورکیا، ئیسرائیل داوای لێبووردنی کرد و شاھێدی ئەمەیش سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆبامایە و لە بواری قەرەبووکردنەوەش ھەنگاوی باش نران بەڵام لە بواری ھەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکاندا تا ئێستا ئیسرائیل ھیچ ھەنگاوێکی نەناوە.
ئەردۆغان ئەوەشی خستەڕوو، "ئەو ھەنگاوانەی ئەمڕۆی ئیسرائیل لە راستیدا مەسەلەی سێ منداڵ نییە، ئەمە ھەموویان دروون لە راستی، چونکە ئەوەی منداڵ دەکوژێ دەوڵەتی ئیسرائیلە، پێشتریش ئەمەم لە داڤوس ئاشکرا کرد، ئەو کاتەیش لە کەناراوییەکانی غەزەدا فڕۆکەکانی ئیسرائیل منداڵی فەلەستینییان کوشتبوو."
ئەردۆغان دەڵێت: ئێمە وەکو تورکیا ھەڵوێستمان لە بەرامبەر ئیسرائیل روون و ئاشکرایە، ئێمە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانمان سێ مەرجمان دەستنیشان کردبوو. بەڵام لەمەو بەدواوە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و تورکیا ئاسان نابێ.
بەوتەی ئەردۆغان، "حاڵی حازر دەوڵەتی ئیسرائیل تیرۆر پەیڕەو دەکا و کۆمەڵکوژی دەکا و نایەوێ لە نێوان حەماس و فەتح لە فەلەستین دەوڵەتێکی یەکگرتووی نەتەوەیی دابمەزرێ و ھەر چۆن نایەوێ ئەو حکومەتە دابمەزرێ ئەوا ھەر بەو جۆرەیش پەرە بە ھێرش و ئۆپەراسیۆنەکانی دەدا. لێرەدا ئیسرائیل کارێکی دیکەیش دەکا و لە چوارچێوەی دیدار و دانوستانەکانی لەگەڵ میسردا ھەوڵ بۆ پەراویز خستنی حەماس دەدا، لێرەدا لایەنی بەرامبەر حەماس، غەزە و فەلەستینە."
19/07/2014
نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران مەرجەکانی دامەزراندنی حیزبیان دەستنیشانکرد. بەپێی دەستووری ئەو وڵاتە، ئەو کەسانەی داوای دامەزراندنی حیزب دەکەن دەبێ باوەڕیان بە ویلایەتی فەقیە بسەلمێنن و نابێ پێشتر ئەندامی کاریگەری هیچ حیزب و رێکخراوێکی سیاسی بووبن کە لەلایەن دادگاوە چالاکییەکانی قەدەخەکرابێت.
ئەو مەرجە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسی نێو چوارچێوەی حاکمیەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دووردەخاتەوە. ئەو حیزبانە تاوەکو ئێستا نە هیچ کات داوای مۆڵەتی فەرمی چالاکییان لە حکومەتی ئێران کردووە و نە هیچ دادگایەکیش تاوەکو ئێستا بڕیاری لەسەر هەڵوەشانەوەی ئەو حیزبانە داوە.
حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان سیستمی ویلایەتی فەقیە و حکومەتی ئایینی رەتدەکەنەوە، کە مەرجێکی سەرەکی پێدانی مۆڵەتە. ئەوان دەڵێن تەنیا بەو مەرجە ئامادەن کە لە پرۆسەی سیاسی ئێران‌دا بەشداربن کە حکومەت دان بە مافە نەتەوەییەکانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دابنێ، هەرچەندە ئەوە بە شتێکی دوور لە چاوەڕوانیان دەزانن و پێیانوایە دەرفەتی ئازادی چالاکی سیاسی لەچوارچێوەی سیستمی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا ناڕەخسێت.
جگە لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەپێی هەموارکراوی ئەو یاسایە، مۆڵەت بە بەرپرسانی باڵای سیاسی، ئیداری، ئەمنی و سەربازی حکومەتی پێشووی پاشایەتی ئێرانیش نادرێ کە حیزب دابمەزرێنن. هەروەها ئەو کەسانەی پێشتر تۆمەتی هەوڵدان بەدژی ئاسایشی نەتەوەییان لەسەر ساخببێتەوە یان لە دادگا سزای بێبەشبوون لە مافە کۆمەڵایەتییەکانیان بۆ بڕابێتەوە. دادوەر و فەرمانبەرانی دامودەزگا ئەمنی و سەربازییەکانیش لە وەرگرتنی مۆڵەتی حیزب بێبەشکراون. ئەو کەسانەش کە پێشتر کاروباری سیخوڕی یان قاچاخچێتییان کردبێ بەهیچ شێوازێک مۆڵەتی حیزبیان پێ‌نادرێت.
یاسای پێکهێنان و چالاکی حیزبەکان بە دەنگی 143 نوێنەری پەرلەمانی ئێران پەسندکرا و 13 پەرلەمانتار دەنگیان پێنەدا. ئەو یاسایە لە لایەن ژمارەیەک چالاکڤانانی سیاسی ئێرانەوە رەخنەی لێگیراوە. ئەوان دەڵێن بەو یاسایە دەستی وەزارەتی ناوخۆ و دادگاکانی ئێران بۆ بەرتەسککردنەوەی چالاکی سیاسی ئاوەڵاکراوە.
بەپێی ئاماری وەزارەتی ناوخۆی ئێران، زیاتر لە 240 حیزبی سیاسی لەو وڵاتەدا مۆڵەتی فەرمی کارکردنیان هەیە، بەڵام زۆربەیان چالاک نین. ئەو حیزبانەش کە چالاکییان هەیە دەبێ لەچوارچێوەی بەرنامە و پلانە دیاریکراوەکاندا بجۆڵێنەوە و هەڵوێست دەرببڕن، چونکە بەگوتەی چاودێرانی سیاسی، ناڕەزایەتییەکی بچووک دەتوانێ کاریگەری گەورە لەسەر قەدەخەکران و سزادانی ئەندامەکانی هەبێت.
18/7/2014
نزیكەی یەك ملیۆن و 500 هەزار ئەمریكی خەڵكی ویلایەتی كالیفۆرنیا داوادەكەن ویلایەتەكەیان دابەشببێ بۆ شەش هەرێمی سەربەخۆ. چاوەڕوان دەكرێت لە ساڵی 2016 هاووڵاتیانی ویلایەتی كالیفۆرنیا دەنگ لەسەر پڕۆژەی دروستكردنی ئەو شەش هەرێمە بدەن.
كالیفۆرنیا یەكێكە لە گەورەترین ویلایەتەكانی ئەمریكا و قەبارەی ئابوورییەكەی لە هی رووسیا و بەرازیل گەورەترە. ساڵی 2008 ئابووری ئەو ویلایەتەی ئەمریكا یەكسان بوو بە قەبارەی ئابووری هەموو وڵاتانی ئوسترالیا، چیك، بورما، ئەسیوپیا، ناجیریا، ئۆكراینا و پیرۆ پێكەوە. ئەوانەی كە پشتگیری لە دابەشبوونی كالیفۆرنیا دەكەن دەڵێن هەستناكەین حكومەتی كالیفۆرنیا نوێنەرایەتی هەموو ناوچەكانی كالیفۆرنیا بكات.
كالیفۆرنیا تۆزێ گەورەترە لە ئیتالیا و دانیشتوانی ناوچەكانی باشوور و ناوەڕاست و باكوور شێوازی ئابووری جیاوازیان هەیە. گۆڤاری تایمزی ئەمریكی دەڵێ ئەگەر زۆرینەی كالیفۆرنیا دەنگ بۆ جیابوونەوەشی بدات، لەوەناچێ حكومەتی فیدراڵی ئەمریكا قەبوڵی بكات. دروستكردنی ویلایەتی نوێ لە ئەمریكا لەوانەیە ناسەقامگیری دروستبكات.
ئەمریكا مێژووییەكی تاڵی هەیە لە بابەتی جیابوونەوەی ویلاتەكان. ئەمریكا پێنج ساڵ لە شەڕی ناوخۆدا بوو و نزیكەی یەك ملیۆن ئەمریكی بوونە قوربانی. 7 ویلایەتی ئەمریكا لە ساڵی 1861 سەربەخۆیی خۆیان لە ئەمریكا راگەیاند، حكومەتی فیدراڵی هێرشی سەربازی كردە سەریان و دوای 5 ساڵ و مردنی ملیۆنێك كەس، ئەو 7 ویلایەتە بەزۆر گەڕێندرانەوە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵی.
18/07/2014
له به‌رنامه‌يه‌كى به‌ڵگه‌نامه‌ييدا، له باره‌ى نهێنييه‌كانى سێگۆشه‌ى به‌رمۆدا، زانيارى سه‌رنجڕاكێش خراوه‌ته‌ڕوو
17/07/2014
ئەمڕۆ، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ژمارەیەك كەسایەتی و سیاسەتمەدار و پارلەمانتاری عێراقی كرد.
لە دیدارێكدا شاندی میوان سوپاسی سەرۆك بارزانیان كرد بۆ ڕەخساندنی ئەم دیدارە و وێڕای ئاماژەدان بە ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە خەبات دژی دیكتاتۆرییەت و بنیاتنانی عێراقی نوێ و پڕۆسەی دیموكراسی و دەستووریی عێراق هیوایان خواست كە ئەو سەردانەیان ببێتە هۆی ڕەواندنەوەی ئەو گومانانەی كە بەهۆی شێواندنی ڕاستیەكان و شەڕی ڕاگەیاندن لەنێوان هەرێم و بەغدا هاتووەتە كایەوە.
شاندی میوان نیگەرانیی قووڵی خۆیشی نیشاندا بەرانبەر بارودۆخی ئەمنی و سیاسیی عێراق و هەروەها دروستبوونی هەڕەشەی جددی كە ژیانی برایانەی پێكهاتەكانی عێراقی كردۆتە ئامانج.
لەم دانیشتنەدا زۆر ڕاشكاوانە قسە لەبارەی هۆكاری قەیرانی چەندساڵەی عێراق و ڕووداوەكانی موسڵ و كەمتەرخەمیی دەستەڵاتدارانی بەغدا و ئیدارەدانی هەڵەی كاروباری سیاسی و هەروەها پێویستیی گۆڕانكاری لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا كرا و سەركۆنەی ئەم هەوڵانەیش كرا كە كار لەسەر گومڕاكردن و بەلاڕێدابردنی ڕای گشتیی عێراق دەكەن كە بووەتە هۆی دروستبوونی درز لەنێو پێكهاتە ڕەسەنەكانی عێراق و بە پێویست زانرا كە هەموو لایەك كار لەسەر دەرخستنی ڕاستییەكان و وەستانەوە لەدژی دەمارگیریی نەتەوەیی و تاییفەیی بكەن.
17/07/2014
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، مام جەلال ، سەرۆککۆماری عێراق و سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سبەی 19/7/2014 دەهێندرێتەوە کوردستان.
مام جەلال کە رۆژی 17/12/2012 بەهۆی جەڵتەی دڵ و مێشکەوە نەخۆشکەوت و گەیەندرایە ئەڵمانیا. تاوەکو ئێستا لەژێر چاودێریی وردی پزیشکدا بووە لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا. بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئێستا لە ئامادەکاریدایە بۆ پێشوازیکردن لە هاتنەوەی مام جەلال بۆ کوردستان.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی یەکێتی، نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراقیش بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و پشتڕاستیدەکاتەوە کە تاڵەبانی سبەی دەگەڕێتەوە باشووری کوردستان. هەروەها قوباد تاڵەبانی، کوڕی مام جەلال و جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی کوردستانیش هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە.
18/7/2014