سایتی SNN له‌زاری غەیاس سورچی کارگێڕی مەڵبەندی نەینەوای یەکێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویكرده‌وه : نیوە زیاتری شنگال لەدەستی ھێزەکانی پێشمەرگەدایەو تا سبەینێش تەواوی قەزاکە له چه‌كدارانی داعش پاکدەکرێتەوە.
غه‌یاس سورچی راشیگه‌یاند: ھێزەکانی پێشمەرگە جگە لەنیوەی قەزای شەنگال، تەواوی ناحیەی وانکێ-یان کۆنترۆڵکردوە.
کارگێڕهكهی مەڵبەندی نەینەوای یەکێتی نیشتمانی كوردستان ئاشکراشیکرد، داعش بەشێوەیەک شکستی ھێناوە، کە نەیتوانیوە لە مەحمودیەش خۆی بگرێتەوە، وتیشی:"لەئێستادا زانیاری ئەوەش ھەیە کە لەناحیەی زومماریش داعش مەترسیی کەوتۆتە سەر".
به‌پێی زانیارییەکانی سایتی SNN، چەکدارەکانی داعش لەئێستادا تەنھا چوار گەڕەکی قەزای شنگالیان، بەدەستەوە ماوەو بەوتەی بەرپرسەکەی یەکێتیش، ڕەنگە ھەر ئەمشەو یان تا سبەینێ تەواوی قه‌زاكه کۆنترۆڵ بکرێتەوە.
05/08/2014
کۆچی خەڵکی شەنگال لە ترسی داعش بەردەوامە و بەرەبەیانی ئەمڕۆش 88 گەنجی ئێزدی لە سێدارەدراون و هەشت منداڵیش بە هۆی برسییەتیەوە گیانیان لە دەست داوە. دوای ئەوەی دوێنێ (3-8-2014) شارۆچكەی شەنگال و دەوروبەری كەوتە ژێر دەستی چەكدارانی داعش، بەشێكی زۆری خەڵكی ناوچەكە دەربەدەر و ئاوارەبوون. ئەو خێزانانەی دوێنی بۆیان نەڕەخسا ناوچەكە بەجێ بێڵن، ئەمڕۆ لە ترسی روودانی شەڕێکی گەورە خۆیان ئامادە دەكەن بۆ بەجێهێشتنی ماڵ و حاڵی خۆیان. شاهید حاڵێك لەناو شەنگال ببە تەلەفۆن بە (باس‌نیوز) راگەیاند 'ئێستا زۆربەی ئەو خەڵكەی هێشتا لەناو شنگال ماوەن خۆیان ئامادە دەكەن، تا شەنگال بەجێبهێڵن، هەمووان لە چاوەڕوانی شەڕێكی قوڕسدان'. ئەو شایەتحاڵە کە ئامادەنەبوو لەبەر بارودۆخی ئێستای ناوشەنگال ناوی ئاشکرا بکرێت لەبارەی دۆخی شەنگال لە دوێنێوە بە باسنیوزی گوت 'لە دوێنێوە لە ماڵ نەهاتووینەتە دەر، هەمووان دەرگای ماڵەکانیان لەسەر خۆیان داخستووە، ئاو و کارەباش نییە، هاوسێ ئێزدییەکانمان هەموویان هەڵاتوون و تەنیا عەرەبەکان ماون، لە دوێنێوە کەسێکی نزیکی منیان دەستگیرکرد، زۆربەی خەڵکیشیان لە مزگەوتی رەحمان لەناو شەنگال دەستگیر کردووە، داوا دەکەن هەرکەسێک چەکی هەبێت تەسلیمیان بکات، ئەوانیش لە بەرامبەردا ئازادیان دەکەن'. پەیامنێری باس‌نیوز لەناو شەنگال گوتی کە نزیکەی 200 هەزار کەس ئاوارەبوون. پەیامنێری باس‌نیوز باسی لەوەش کرد کە ژمارەیەکی زۆری چەکدارانی عەشیرەتە عەرەبییەکانی دەوروبەری شەنگال، هاتوونەتە ناو شەنگال و ماڵ و حاڵی خەڵکی کورد تاڵان دەکەن. پەیامنێری باس‌نیوز گوتی کە تا ئێستا هەشت منداڵی بەهۆی برسیەتی و نەبوونی خۆراک و ئاو، لەنێو ئەو هاوڵاتییانەی کە پەنایان بۆ چیای شەنگال بردووە، گیانیان لەدەست داوە. لەبارەی ئافرەتە رفێندراوەکانیشەوە پەیامنێری باس‌نیوز گوتی کە زۆرینەی ئافرەتە رفێندراوەکان خەڵکی کۆمەڵگای گر عوزێرن و تا ئێستاش چارەنووسییان نادیارە. پەیامنێری باس‌نیوز لە موسڵ لە چەند سەرچاوەیەکی گواستیەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ 88 گەنجی ئێزدییان لە سێدارەدراون، ئەو سەرچاوە گوتی کە ئەو گەنجانە لە شەوی رابردووەوە لە سیپا شێخ خدر دەستگیرکرابوون. ئەو سەرچاوانە کە لەبەر بەردەوامی شەڕ ئامادەنەبوون ناوەکانیان بلاوبکرێتەوە، بە پەیامنێری باس‌نیوز لە موسڵیان گوت کە بە دەیان گەنجی ئێزدی، لە ترسی لە سێدارەدان و هەڕەشەی ەبردەوامی چەکداران، بە ناچاری ئاینی خۆیان گۆڕیوە و بوونەتە ئیسلام.
04/08/2014
فه‌رماندارى گشتى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG رایگه‌یاند که دواى ئه‌وه‌ى سیسته‌مى به‌رگرى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له‌هه‌رێمه‌کانى شه‌نگال و ره‌بیعه تێکچوو ، YPG بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیانى هه‌رێمه‌که بپارێزێت چۆته ناو خاکى باشوورى کوردستانه‌وه . فه‌رماندارى گشتى YPG ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه کرد که ئه‌وان له‌ئاستێکى هه‌ره بڵند ئاماده‌ن هاوکارى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه بکه‌ن . له‌لێدوانه‌که‌دا ئه‌وه‌ش خراتهروو که زیاتر له (700) پێشمه‌رگه هانایان بۆ یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG هێناوه و چوونه‌ته رۆژئاواى کوردستانه‌وه . فه‌رماندارى گشتى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG له‌باره‌ى دۆخى ئێستاى ناوچه‌کانى شه‌نگال و ره‌بیعه و باشوورى کوردستان لێدوانێکى فه‌رمى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند :" دواى ئه‌وه‌ى گروپه چه‌ته‌کانى داعش شارۆچکه‌ى زوومارى سه‌ربه باشوورى کوردستانیان داگیرکرد ، روویان له‌ناوچه‌ى سنوون و هه‌رێمى شه‌نگال کرد . له‌و کاته‌دا سیسته‌مى به‌رگرى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له هه‌رێمى ره‌بیعه و شه‌نگال هه‌ڵوه‌شایه‌وه و به‌شێوه‌یه‌کى ئاشکرا له هه‌رێمه‌که کشانه‌وه ، دواى ئه‌وه‌ى شه‌پۆلى کۆچبه‌رى هاوڵاتیانى ئه‌و ناوچانه ده‌ستى پێ‌کرد و به‌هه‌زاران هاوڵاتی روویان له‌رۆژئاواى کوردستان کرد ." له‌به‌رده‌وامى لێدوانه‌که‌دا هاتووه :" شه‌وى رابردوو داعش هه‌وڵیدا هێرش بکاته سه‌ر شارۆچکه‌ى ره‌بیعه ، به‌ڵام هێزه‌کانى YPG و ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه ئه‌و هێرشه‌ى گروپه چه‌ته‌کانیان تێکشکاند . چه‌ته‌کان هه‌وڵیانده‌دا رێگاى نێوان سنوونێ و شه‌نگال ببڕن و له‌ئه‌نجامدا کۆمهڵوژى له‌دژى کوردانى ئێزیدى بکه‌ن . له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هێزه‌کانى YPG ژماره‌یه‌کى زۆر یه‌کینه‌کانى خۆى له‌ناوچه‌ى سنوونێ ره‌وانه‌کردن و بۆ ئه‌وه‌ى رێگا له‌به‌رده‌م کۆمه‌ڵکوژى بگرن . له‌وێ له‌نێوان شه‌ڕڤانانى YPG و چه‌ته‌کان شه‌ڕوپێکدادان هاته‌ئاراوه . له‌لایه‌کى دیکه به‌هه‌زاران هاوڵاتى له‌هه‌رێمى شه‌نگال و ناوچه‌ى سنونێ به‌هۆى ناله‌بارى ره‌وشى ئه‌منى ره‌وانه‌ى رۆژئاواى کوردستان و باشوورى کوردستان کران . هه‌روه‌ها زیاتر له (700)پێشمه‌رگه به‌هه‌موو چه‌کى خۆیانه‌وه هانایان بۆ یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG هێنا و ده‌ربازى رۆژئاواى کوردستان بوون . شه‌ڕڤانانى YPG به‌رێزه‌وه پێشوازیان له‌سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌کان کرد ." فه‌رماندارى گشتى YPG راگه‌یاند :" ئێمه وه‌ک ئه‌ندامانى YPG هیوادارین که شانبه‌شانى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له‌ناو هاوکاریدابین و بۆ ئه‌وه‌ى جارێکى تر بتوانین هه‌رێمه‌کانى شه‌نگال ، زوومار ، ره‌بیعه و سنوون بپارێزین ، ئێمه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئاماده‌ین گه‌له‌که‌مان له‌هه‌رشوێنێک بێت له‌ده‌ستى گروپه چه‌ته‌کانى داعش بپارێزین." له‌لێدوانه‌که‌دا راگه‌یه‌ندرا که شه‌ڕوپێکدادان له‌نێوان شه‌ڕڤانانى YPG و گروپه چه‌ته‌کانى داعش به‌رده‌وامه . له‌ئه‌نجامى ئه‌و پێکدادانه‌دا تا ئێستا دوو ئۆتۆمبێلى ئه‌و گروپه چه‌تانه تێکشکێندراون و ژماره‌یه‌کى زۆرى چه‌ته‌ش کوژراون . هه‌روه‌ها شه‌ڕڤانێکى YPG به سه‌ختى برینداربووه . له‌کۆتایی لێدوانه‌که‌دا هاتووه :" ئێمه وه‌ک یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG به‌هه‌موو ده‌رفه‌ت و هێزى خۆمان ئاماده‌ین بۆ ئارامى و پاراستنى گه‌لى کورد له‌شه‌نگال و تهواوباشوورى کوردستان له‌دژى هێرشى گروپه چه‌ته‌کانى داعش به‌رخۆدان بکه‌ین ."
04/08/2014
به‌هۆی ناله‌باری ره‌وشی ئاواره‌كانی كوردی ئێزدی و نه‌بوون و كه‌می پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كان له خواردن و خواردنه‌وه 10 كه‌س له پیرو منداڵ گیانیان له ده‌ست دا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له قه‌زای شنگال تایبه‌ت به خه‌ندانی راگه‌یاند: چه‌كدارانی داعش دوو رێگای سه‌ره‌كی بناری چیای شه‌نگالیان گرتووه و رێگه‌یان له هاونیشتمانیان گرتووه.
وتیشی: "له به‌ر نه‌بوون و كه‌می پێداویستی سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان و وه‌ك ئاو و خۆراك 10 كه‌س له پیر و منداڵ له چیایی شنگال گیانیان له ده‌ستداوه".
منداڵانی کوردی ئێزدیی خوار تەمەن هەژدە ساڵیش لەنێو ئەو هاونیشتمانییانەدان کە چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش) لە شنگال گرتوویانن. لەو وێنانەدا کە داعش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویکردوونەتەوە، دەردەکەوێت کە بەشێک لەو هاونیشتمانییانەی لە دەڤەری شنگال گیراون منداڵن. هەواڵی پشتڕاستنەکراوەش هەیە کە گیراوەکان بە کۆمەڵ کوژرابن. داعش لە راگەیەندراوەکانیدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە خەڵکی سیڤیل ناکوژێت، بەڵام رووداو لە دانیشتووانی ناو شنگالەوە زانیویەتی کە ئەمڕۆ دوو کارمەندی شارەوانیی شنگال لەناو بازاڕدا گوللەباران کراون.
لە شەوی رابردووەوە چەکدارانی داعش توانیویانە لە هەندێک ناوچەی دەڤەری شنگال پێشڕەوی بکەن، بەڵام لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە هێزی پێشمەرگە لەو ناوچانەدا لە پێشڕەویدان. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو هێزێکی زۆری پێشمەرگە چووەتە ئەو ناوچەیە و مەنسوور بارزانی، فەرماندەی هێزی گوڵان، سەرپەرشتییان دەکات.
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە راگەیەندراوێکدا دەربارەی رەوشی کوردە ئێزدییەکان هۆشداریی دا لەوەی “تراژیدیایەکی مرۆیی” بقەومێت. داواشی لە هەولێر و بەغدا کردووە هاریکاریی یەکدی بکەن بۆئەوەی رێگە لە روودانی ئەو تراژیدیایە بگرن.
03/08/2014
رێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە قەومانی کارەساتێکی مرۆیی لە دەڤەری شنگال-ی باشووری کوردستان. نیکۆڵای ملادێنۆڤ، نێردەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، لە یەکەم کاردانەوەیدا دەربارەی رووداوەکانی دوێنێ شەو و ئەمڕۆی شنگال رایگەیاند: “تراژیدیایەکی مرۆیی لە شنگال بەڕێوەیە. پێویستە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەخێرایی هاریکارییە ئەمنییەکانیان پێکەوە دەستپێبکەنەوە بۆئەوەی بتوانن بەسەر ئەم قەیرانەدا زاڵ‌بن”.
ملادێنۆڤ بانگەوازێکیشی ئاراستەی کاربەدەستانی عێراقی و نوێنەرانی جڤاکی مەدەنی و هاریکارە نێودەوڵەتییەکانی خۆی کردووە کە “هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن بۆئەوەی هاریکارییە مرۆییەکان بگەنە دەستی لێقەوماوانی دەڤەری شنگال و دەوروبەری”.
نێردەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق داواش لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات “کە جێگە و رێگە دابین بکەن بۆ ئەوانەی بەهۆی تووندوتیژییەکانەوە روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن، تاوەکو پارێزراوبن و هاریکارییە مرۆییەکانیشیان پێبگەیەندرێت”. بەگوتەی ئەو بەرپرسە باڵایەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، دانیشتووانی شنگال و دەوروبەری بەهۆی تووندوتیژییەکانەوە بەرەو چیای شنگال رایانکردووە و لەوێش “هەڕەشەی چەکدارانی داعشیان لەسەرە”.
لە دوێنێوە شەڕێکی گەرم لە دەڤەرەکانی شنگال و زومار لەنێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و چەکدارانی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش) دەستیپێکردووە. لە هەندێک لەو ناوچانەدا چەکدارانی داعش پێشڕەوییان کردبوو، بەڵام لەمڕۆ دوای نیوەڕۆوە پێشمەرگە لەزۆربەی ناوچەکانی پێشڕەویی کردووەتەوە.
03/08/2014
عه‌بدولکه‌ریم سارهوخان ، وه‌زیرى به‌رگرى کانتۆنى جزیره رایگه‌یاند که ئه‌و سوپایه‌ى ئه‌وان دایده‌مه‌زرێنن، باشترین سوپا ده‌بێت له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست. به دروشمی''سوپاکه‌مان باشترین سوپاى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست ده‌بێت'' وه‌زاره‌تى به‌رگرى کانتۆنى جزیره به مه‌به‌ستى گفتوگۆ و تاوتوێ کردنى یاساى خۆپاراستن، بۆ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى گه‌لى شارى گرکێ له‌گێ و ده‌یان هاوڵاتى له ناوه‌ندى کرێکارانى شارۆچکه‌ى رمێلان کۆبوونه‌وه‌یه‌کى ساز کرد . وه‌زیرى به‌رگرى کانتۆنه‌که عه‌بدولکه‌ریم ساروخان و جێگره‌که‌ى عه‌بدولئه‌حه‌د گه‌ورییه، ئه‌ندامى دیوانى ئه‌نجومه‌نى یاسادانان په‌روین محه‌مه‌د، ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌کانى گرکێ له‌گێ، رمێلان، چل ئاغا و گونده‌کانى هه‌رێمى ئالیا و نوێنه‌رانى داموده‌زگا و رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاماده بوون . عه‌بدولکه‌ریم ساروخان و جێگره‌که‌ى عه‌بدولئه‌حه‌د گه‌ورییه، ئه‌ندامى دیوانى ئه‌نجومه‌نى یاسادانان په‌روین محه‌مه‌د ووته‌یان پێشکه‌ش کرد و سه‌رنجیان راکێشایهسهر گرنگى یاساى خۆپاراستن له‌م قۆناغه‌دا و به تایبه‌تیش ئه‌و قۆناخه هه‌ستیاره‌ى که رۆژئاواى کوردستان تێیدا تێپه‌ر ده‌بێت . هه‌روه‌ها له میانه‌ى وته‌کاندا ته‌ئکید کرایه‌وه که ئامانجى یاساى خۆپاراستن خۆرێکخستن کردنى کۆمه‌ڵگایه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پاراستن ئه‌رکێکى ئه‌خلاقى و کۆمه‌ڵایه‌تییه و ئه‌و ئه‌رکه‌ش ده‌که‌وێته سه‌ر شانى هه‌موو پێکهاته و نه‌ته‌وه‌کانى رۆژئاواى کورستان. ساروخان رایگه‌یاند:'' ئه‌و سوپایه‌ى که ئێمه دروستى ده‌که‌ین، به ناوى سوپاى رۆژئاوا ده‌بێته نموونه بۆ ته‌واوى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست و هه‌رێمه‌کانى رۆژئاواى کوردستان'' .
03/08/2014
له جه‌نگی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ری ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی عه‌ره‌ب گوشارێكی زۆریان خسته‌سه‌ر ئیسرائیل تا كۆتایی به‌و جه‌نگه بهێنێت، به‌ڵام ئه‌مجاره وا نییه.
ئه‌هارون ده‌یڤد میله‌ر، توێژه‌ر له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ویڵسۆن له واشنتۆن به رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز-ی راگه‌یاند: "هه‌رگیز شتی وام نه‌بینیووه، سه‌یره ئه‌مجاره زۆربه‌ی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان له‌پای ئه‌و كوشتوبڕه‌ی كه‌رتی غه‌ززه و گورزوه‌شاندن له بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بێده‌نگن، ئه‌م بێده‌نگییه‌ی ئه‌وان گوێ كه‌ڕ ده‌كات!"
ئه‌و توێژه‌ره پێی وایه ترس و نائومێدی له ئیسلامی سیاسی نه‌ك لای وڵاتانی عه‌ره‌ب، به‌ڵكو لای بنیامین ناتانیاهۆ-ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلیش زۆربه‌هێزه، ئه‌وه‌تا به‌رپرسانی میسر كوژرانی فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی حه‌ماس و عه‌ره‌بستانی سعودی و ئوردن و ئیماراتیش هه‌مان هه‌ڵوێستی قاهیره‌یان هه‌یه و كه‌سیشیان لۆمه‌ی ئیسرائیل ناكه‌ن.
به‌وپێی دیپلۆماتكارێكی میسری وتویه‌تی: "حه‌ماس غه‌ززه نییه و عهززهش فه‌له‌ستین نییه." له‌مه‌وه رۆژنامه‌كه پێی وایه كه سه‌رانی عه‌ره‌ب ئه‌وه‌نده‌ی رقیان له بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه، ئه‌وه‌نده رقیان له ئیسرائیل نییه.
02/08/2014
سوپای عێراق بۆردوومانی چەكدارانی داعشی لە سەعدیە و جەلەولا کرد و بە پێی زانیارییەکان 19 چەکداری داعش کوژراون.
ئەمڕۆ شەممە فڕۆکەکانی عێراق بۆ ردوومانی هێزەکانی داعشیان لە سەعدییە کرد، محەممەد حاجی فایەق، جێگری فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری هێزی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند کە بۆردوومانەکەی ئەمڕۆدا ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە، گوتیشی فڕۆکەکان دادگای سەعدییە و ناو بازاڕیان بۆردوومانکردووە.
سەرچاوەیەک لە لیوای 3 ی هێزی پیشمەرگەی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند کە لەو بۆردوومانەدا 19 چەکداری داعش 2 هاوڵاتی شارەدێەکە کوژراون.
02/08/2014
یەكینەكانی پاراستنی گەل YPG كە باڵی سەربازیی پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD یە ، ئەمڕۆ رایگەیاند كە توانیویەتی گردی زاگرۆس و ماڵی بركل گجلۆ لە هێزەكانی داعش وەربگرێتەوە.
لەماوەی 24 كاژێری رابردوودا شەڕی سەخت لەنێوان هێزەكانی داعش و YPGدا هاتنەكایەوە لە گوندەكانی رۆژئاوای كۆبانێدا .
بەپێی راگەیێندراوێكی YPG لەو شەڕانەدا 150 چەكداری داعش كوژراون و 75ی دیكەش برینداربوونە و، داعش بریندارەكانی گواستوونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی جەرابلوس.
02/08/2014
ئیدارەی ئەمریكا رەزامەندی پیشاندا لەسەر فرۆشتنی چەك و هاوكاری سەربازیی بە عیراق، لەنێویاندا 5 هەزار موشەكی جۆری " هیلفایەر" بۆ بەگژاچوونەوەی چەكدارەكانی داعش لەو ناوچانەی داگییریان كردووە لە ناوخۆی عیراق. ئاژانسی هاریكاری ئاسایشی بەرگریی ئەمریكا ئاشكرایكرد، "حكومەتی عیراق داوای موشەكی جۆری هیلفایەری كردووە كە لە كۆپتەرە جەنگیەكانەوە دەهاوێژرێت"، وتیشی: لە مانگی كانونی دووەمی رابردووەوە واشنتۆن 780 موشەكی رادەستی بەغدا كردووە وەك ئەوەی ئەدمیرال جۆن كیری وتەبێژ بەناوی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ئاماژەی پێكردبوو. بڕیارە كاروانی ئەو 5 هەزار موشەكەی جۆری هیلفایەر لەم مانگەدا بگاتە بەغدا. لەئێستادا هێزە ئەمنیەكانی عیراق لەشەڕدان دژی چەكدارەكانی داعش دوای ئەوەی چەند شار و شارۆچكەیەكی لە ناوچەی باكور و ناوەڕاستی عیراق داگیركرد.
02/08/2014
سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان و پالێوراو بۆ پۆستی سەرۆككۆماری توركیا، دەڵێ زمانی بەر لە خوێندنم توركی بووە و دایك و باوكم بە تێگەیشتنی خۆیانەوە بۆ ئەوەی چاكەیەكمان لەگەڵ بكەن و زەحمەتی كوردایەتیمان لەسەر شان لا ببەن، فێرە توركیان كردین.
دەمیرتاش لە ماڵباتێكی هەژار لەدایكبووە، دواتر لە گوندی پالو چووەتە ئامەد و لەوێش بەرەو ئیستەنبوڵ رۆیشتووە.
ئەو باس لە ماڵباتی خۆی دەكات و دەڵێ دایك و باوكم هەردووكیان نەخوێندەوار بوون، لەبەر ئەوە بەهای خوێندەواربوون و فێربوونی منداڵەكانیان دەزانی بۆیە سووربوون لەسەر خوێندنی ئێمە. پاڵێوراوی سەرۆككۆماری توركیا دەڵێ، "خێزانێكی هەژارمان هەبوو، باوكم كرێكار و دایكم ژنی ماڵەوە بوو، كە هاوكات كاری دروومانیشی دەكرد و خەرجی قوتابخانەی ئێمەی دابیندەكرد".
دەمیرتاش كە 7 خوشك و برای دیكەی هەن دەشڵێ، لە منداڵییەوە دەستیان بەكاركردن كردووە، هەر كارێك بووایە كوردوویانە، تا كاری بۆیەكردنی پێڵاویشیان كردووە و هەوڵمانداوە هەر كارێكی منداڵانی ئەو كاتەی ئامەد كردوویانە بیكەین بۆ ئەوەی كاریگەریمان لەسەر بەرزكردنەوەی داهاتی خێزانەكەمان هەبێت.
یەكەم زمان فێریبووم توركی بوو
دەمیرتاش دەڵێ لەماڵی ئێمە زاراوەی زازاكی قسەی پێدەكرا، بەڵام زیاتر دایك و باوكم لەنێوو خۆیاندا قسەیان پێدەكرد، ئەو هێندەی توركیشیان دەزانی فێری ئێمەیان دەكرد.
دایك و باوكم توركیان فێكردین بە تێگەیشتنەی خۆیان بۆ ئەوەی لەو دەوڵەتەدا سەركەوتووبین، من رەخنە لەوان ناگرم چونكە تازە كودەتای ساڵی 1980 رووی‌دابوو، ماڵباتێك بوون تازە كۆچیان كردبوو، دەیانزانی كە لە خێزانی شێخ سەعید نین، بەڵام لە خێزانەكە نزیك بووین.
دەمیرتاش دەڵێ، راستە من پاڵێوراوی كورد نیم بەتەنیا، بەڵام هەر كوردم و هێشتا خەباتی كوردایەتیم درێژە پێدەدەم، بەڵام ئەمە ئێستا خەباتێكە بۆ هەموو ناسنامە ژێرپێخراوەكانی توركیا.
01/07/2014
قاسم سلیمانی: جام خشممان را به موقع بر سر اسرائیل خالی می‌کنیم
سردار قاسم سلیمانی، فرمانده نیروی قدس سپاه پاسداران با انتشار پیامی خلع سلاح فلسطینیان را یک "توهم دستنیافتنی" خوانده است. همزمان برخی نمایندگان مجلس نیز از تدوین طرحی برای "ورود مستقیم ایران به جنگ غزه" خبر دادهاند.
سردار قاسم سلیمانی فرمانده نیروهای قدس، شاخه برون مرزی سپاه پاسداران، پیامی را در حمایت از مبارزه نیروهای "مقاومت فلسطینی" منتشر کرده که در آن بر پشتیبانی همه جانبه نیروهای سپاه از مردم فلسطین تأکید شده است.
او در این پیام گفته است: «همه جهان باید بداند که خلع سلاح مقاومت یک تصور باطل، یک توهم دستنیافتنی و یک خواب آشفته است که هرگز جامه تحقق نخواهد پوشید. خلع سلاح مقاومت رویایی گزاف است که دفن خواهد شد.»
قاسم سلیمانی که از سرداران بانفوذ سپاه پاسداران به شمار می‌رود، در پیام مکتوب خود که روز پنجشنبه (۹ مرداد/۳۱ ژوئیه) در خبرگزاریهای داخلی منتشر شده، ادامه حمایت سپاه از نیروهای "مقاومت" فلسطینی را یک "وظیفه دینی" خوانده و خاطرنشان کرده است: «ما لحظهای از حمایت مقاومت و پشتیبانی از ملت فلسطین دست نخواهیم کشید و در این مسیر ذرهای تردید نداریم.»
او فلسطین را "آتشفشانی الهی" خوانده است که "تنها با بیرون راندن اشغالگران غاصب، خاموش می‌شود".
پیام فرمانده نیروهای قدس در حالی منتشر می‌شود که رهبر جمهوری اسلامی نیز دو روز پیشدر خطبههای نماز عید فطر در تهران، در اظهاراتی تند خلع سلاح حماس و جهاد اسلامی فلسطین را به شدت رد کرده و گفته بود که درخواست آتش‌بس در غزه، یک "اقدام تحمیلی" از سوی آ‌مریکا و اسرائیل علیه مردم غزه است.
آیتالله خامنهای با متهم کردن اسرائیل به "نسل‌کشی" از کشورهای دنیا به ویژه کشورهای مسلمان خواسته بود تا به تجهیز و تسلیح ملت فلسطین کمک کنند.
سردار سلیمانی نیز در پیام خود با محتوایی مشابه سخنان رهبر جمهوری اسلامی از "تمامی برادران مسلمان" خواسته است تا با اتحاد با یک‌دیگر "سلاح خود را، خون خود را، عزت خود را به خاطر دفاع از انسانیت و اسلام که در فلسطین خلاصه شده است، به کار گیرند".
او در بخش دیگری از این پیام با اشاره به رویدادهای غزه نوشته است: «صحنههای دردناکی که در فلسطین شاهد هستیم، قلب ما را به درد می‌آورد و سینه را آکنده از غم می‌کند؛ غمی که در درون خود یک خشم عمیق را نهفته دارد، خشمی که در وقت مناسب آن را بر سر صهیونیستهای مجرم خواهیم ریخت.»
بیش‌تر بخوانید: مجموعه مطالب در مورد بحران غزه
نمایندگان مجلس به دنبال "کمک مستقیم به غزه"
همزمان با ادامه جنگ در غزه و چشم‌انداز تیره برقراری آتش‌بس میان اسرائیل و حماس، شماری از اعضای کمیسیون امنیت ملی مجلس ایران به دنبال بررسی طرحی هستند که هدف از آن "کمک مستقیم به غزه" عنوان شده است.
عبدالله کوثری، نماینده تهران، گفته است که این طرح دو فوریتی با توجه به سخنان روز عید فطر آیتالله خامنهای و تأکید وی بر ضرورت تسلیح فلسطینیان تدوین شده است.
این طرح که به معنای ورود مستقیم ایران به جنگ غزه خواهد بود، قرار است در نخستین جلسه مجلس پس از پایان تعطیلات تابستانی مورد بررسی قرار گیرد
این طرح که به معنای ورود مستقیم ایران به جنگ غزه خواهد بود، قرار است در نخستین جلسه مجلس پس از پایان تعطیلات تابستانی مورد بررسی قرار گیرد
محمد صالح جوکار، نماینده یزد و یکی از اعضای این کمیسیون گفته است: «ملت فلسطین فاز تهاجم را برای رسیدن به نقطه مطلوب آغاز کرده است و لذا بر ما لازم است تا ملت فلسطین را در برابر رژیمی که از تمام امکانات مشروع و نامشروع به‌ره می‌برد تجهیز و تسلیح کنیم.»
این طرح که به معنای ورود مستقیم ایران به جنگ غزه خواهد بود، قرار است در نخستین جلسه مجلس پس از پایان تعطیلات تابستانی مورد بررسی قرار گیرد.
پیش‌تر جانشین فرمانده کل سپاه پاسداران نیز در اظهاراتی کمسابقه اسرائیلیها را به "جنگ خانه به خانه" تهدید کرده و گفته بود: «فلسطین دیگر آرام نخواهد نشست.»
از سوی دیگر فرمانده بسیج در سخنانی جداگانه از دولت خواسته بود تا بودجهای را برای تسلیح ساکنان فلسطینی کرانه باختری اختصاص دهد و آن را در قالب لایحهای به مجلس ارائه کند، تا به این ترتیب ایران رسما برای ارسال سلاح به این منطقه دست به کار شود.
آ‌مریکا، اسرائیل و کشورهای غربی بارها جمهوری اسلامی را به حمایت مالی و تسلیحاتی گروههای اسلامگرای فلسطینی از جمله حماس متهم کردهاند.
در جریان آخرین تحولات در غزه، رادیو اسرائیل روز پنجشنبه (۳۱ ژوئیه) از اعزام ۱۶ هزار سرباز ذخیره اسرائیلی به جبهه جنگ با فلسیطینان خبر داد. کابینه امنیتی اسرائیل یک روز پیش از آن از ارتش خواسته بود تا عملیات نظامی در نوار غزه را گسترش دهد.
1/8/2014
ماری هارف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، "سیاسەتی ئەمریكا وایە كە دەبێت نەوتی عیراق بۆهەموو عیراقیەكان بێت و قازانجەكەی بۆ هەموو عیراقیەكان بێت"، وتیشی: ئەمریكا هیچ قەدەغەكردنێكی لەسەر هەناردەی نەوتی عیراق نیە.
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا، ماری هارف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، "پێویستە هەولێرو بەغدا كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن"، وتیشی: هیچ بوارێك نیە لەبەردەم كێشەكانی هەولێرو بەغدادا.
لە وەڵامی نێردەی كەناڵی رووداو لەبارەی سیاسەتی ئەمریكا لەبەرامبەر مافی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان ، ماری هارف رایگەیاند، "ئەمریكا هیچ قەدەغەكردنێكی لەسەر هەناردەی نەوتی عیراق نیە"، وتیشی: هەروەك پێشتر ئاماژەمان پێداوە سەرچاوە سروشتیەكانی عیراق دەبێت بۆ سەرجەم عیراقیەكان بێت.
ماری هارف ئەوەشی راگەیاند كە، "هەر لایەنێكی عیراق بۆی هەیە هەنگاوەكانی خۆی هەڵبنێتەوەو لەسەر هیچ لایەنێكیش قەدەغە نیە"، وتیشی: هەولێرو بەغدا دەبێت بتوانن چارەسەرێك بدۆزنەوەو لێرەدا پێویستە خاڵ دابنرێت.
لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانێكدا هەر لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، ماری هارف رایگەیاند، "رەنگە هەندێك شت رووبدات كە هەندێك پێیان وابێت نایاساییە".
01/08/2014
ئاری هه‌رسین سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه و شه‌هید و جینۆساید‌و زیندانیانی سیاسی له په‌رله‌مانی كوردستان داواكاره سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پله‌یه‌كی سه‌ربازی پێببه‌خشێت له ریزی هێزه‌كان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه یان زێره‌ڤانی، راشیده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌ست له ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان ده‌كێشێته‌وه.
ئاری هه‌رسین سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه و شه‌هید و جینۆساید‌و زیندانیانی سیاسی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكه‌وه نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه و شه‌هید و جینۆساید‌و زیندانیانی سیاسی له په‌رله‌مانی كوردستان نووسیویه‌تی: "به نده (ئاری محه‌مه‌د عه‌بدولره‌حیم محه‌مه‌د) ناسراو به به ئاری هه‌رسین، داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌م كه پله‌یه‌كی سه‌ربازیم پێ ببه خشن له ڕیزی هێزه‌كان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه یان زێڕه‌ڤانی".
ئاری هه‌رسین ده‌ڵێت: "له به‌رامبه‌ردا ده‌ستله كار كێشانه‌وه‌ی خۆم وه‌ك ئه‌ندام پارله‌مان، ده‌خه‌مه به‌رده‌م به‌ڕێز سه‌رۆكی پارله‌مان".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "ئه‌گه‌ر جه‌نابتان ئه‌م داواكاریهم قوبوڵ نهفهرمون، ئه‌وا به‌نده له‌ڕێی ئه‌م نوسراوه‌وه ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆم له ئه‌ندامه‌تی پارله‌مانی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نم و، وه‌ك پێشمه‌رگه ده‌چمه سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه له شنگاله‌وه هه‌تا خانه‌قین".
01/08/2014