په‌لاماردانی كۆبانێ له‌لایه‌ن داعش‌و رێگرییه‌كانی حكومه‌تی توركیا له‌گه‌یشتنی هاریكارییه‌كان بۆ ئه‌و شاره، بوه هۆی ئه‌وه‌ی ئاگری خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تیی كوردان له‌زۆربه‌ی شاره‌كانی ئه‌و وڵاته بڵێسه بسه‌نێت، به‌رپرسێكی به‌ده‌په ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی رویدا له‌ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵانه بو كه حكومه‌تی توركیا‌و ئه‌ردۆگان به‌رانبه‌ر به‌گه‌لی كورد پیاده‌یان كرد، ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كی بچوكه‌و ده‌بێت چاوه‌ڕێی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ترمان لێبكه‌ن".
ئا: زانا حه‌مه غه‌ریب، ئامه‌د
سه‌ره‌ڕای هێوربونه‌وه‌ی دۆخی خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زاییه‌كانی كورد له‌توركیا، به‌ڵام لایه‌نانی كوردیی‌و رێكخه‌رانی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی توركیا، پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رده‌وامبونی توركیا له‌سه‌ر سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌كورد، ئه‌و ده‌وڵه‌ته روبه‌ڕوی ته‌نگه‌ژه‌و ته‌ڵه‌زگه‌ی زیاتر‌و گه‌وره‌تر ده‌كاته‌وه، مورات پولات یه‌كێك لهچالاكوانو رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كانی شاری ئامه‌د به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه "پێویسته ئه‌ردۆغان چیتر وا بیرنه‌كاته‌وه كه ئه‌و ئه‌توانێت له‌رێگه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه‌وه كوردان بچه‌وسێنێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌بێت ئیتر له‌و راستیه بگات كه كورد ئێستا له‌هه‌مو كات به‌هێزتره‌و باكور له‌پێناوی رۆژئاوا خۆی فیدا ئهكاتو باشور له‌پێناوی باكورو رۆژهه‌ڵات بۆ هه‌موان، ئیتر ئێمه گه‌لێكی په‌رته‌وازه نین‌و وه‌ك كوبانی ده‌رسی دوژمنه‌كانمان ئه‌ده‌ین".
له‌م بارودۆخه‌ی ئێستای توركیا‌و به‌تایبه‌ت له‌دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای ناردنی سوپا بۆ عێراق‌و توركیا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌وه، فه‌تحوڵا گیوله‌ن رابه‌ری بزوتنه‌ی خزمه‌تی توركیا هۆشیاریی ده‌داته ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا له‌مه‌ترسی روخان‌و له‌ناوچونی توركیا به‌هه‌مانشێوه‌ی ڕوخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، سیاسه‌تمه‌دار فه‌هیم عیشق له‌باره‌ی ئاراسته دژه‌كانی نێو توركیا به‌رانبه‌ر به‌سیاسه‌ته‌كانی ئاكهپهكه به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه "ئێستا به‌ته‌نیا له‌نێو توركیا كورد دژ نیه له‌گه‌ڵ ههڵوێستو سیاسهتو كاره‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای ئه‌ردۆغان، به‌ڵكو زۆرینه‌ی پارته سیاسیه‌كان له‌دژی ئه‌وه‌ن به‌نمونه‌ش پارتی گه‌لی كۆماری به‌ئاشكرا له‌دژی سیاسه‌ته‌كانی ئاكه‌په وه‌ستاوه‌ته‌وه‌و بههاوكارێكی سه‌ره‌كی داعشی ده‌زانێت، ئه‌مه جگه له‌پارتی خزمه‌تی گولهنیهكان كه ئه‌وانیش هۆشدارییان داوه‌ته ئه‌ندامه‌كانیان كه له‌دژی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان بوه‌ستنه‌وه‌و رازی نه‌بن به‌و جۆره كارانه‌و كوردیش وه‌ك لایه‌نێكی سه‌ره‌كی له‌نێو ململانێكهدایه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له‌دیدی ئه‌ردۆغانه‌وه، په‌كه‌كه له‌داعش مه‌ترسیدارتره بۆ توركیا، له‌لای كوردیش به‌هه‌مانشێوه ده‌وڵه‌تی ئێستای توركیا‌و ئه‌ردۆغان مه‌ترسیدارترن بۆ كورد لهداعشو بێههڵوێستیشی به‌رامبه‌ر به‌هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان‌و كۆبانی، ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماند.
"پارتی كرێكارانی كوردستان‌و داعش وه‌ك یه‌ك وان"، ئه‌م وته‌یه‌ی ئه‌ردۆغان بوه مایه‌ی رق‌و توڕه‌ییه‌كی گه‌وره له‌نێو كورده‌كانی باكور، ئایسه‌ل توغلوك ئه‌ندامی خولی پێش‌و له‌په‌رله‌مانی توركیا له‌باره‌ی وته‌كانی ئه‌ردۆغان به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه "ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان وتی بۆ ئێمه پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته، چونكه پارته‌كه‌ی ئهردۆغانو تیرۆریستانی داعش دو روی یه‌ك دراون‌و هه‌ردوكیان بۆ مه‌به‌ستێك كارده‌كه‌ن كه ئه‌ویش لهناوبردنو قڕكردنی كورده".
هه‌روه‌ها زوبه‌یده زومروت باژێڕوانی به‌ده‌په له‌شاری ئامه‌د به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه "ئه‌ردۆگان جگه له‌سیاسه‌ته خراپه‌كانی به‌رانبه‌ر به‌كورد له‌ئێستادا به‌ئاشكرا پشتیوانیی له‌تیرۆریستان دهكاو هاوكارییان ده‌كات بۆ له‌ناوبردنی كۆبانی، ئه‌وه‌ش ویژدانی هیچ مرۆڤێك ڕێگه به‌قبوڵكردنی نادات، سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كان توركیا ده‌كه‌نه دۆزه‌خ".
ئاوێنە
16/10/2014
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیا رایگەیاند 200 سەربازی هێزی تایبەتی وڵاتەكەی تاوەكو ئێستا لە ئیمارات ماونەوتەوە، چونكە حكومەتی عێراقی رێوشوێنی یاسایی بۆ تەواونەكردوون.
تۆنی ئابوت گوتی، ئەو 200 سەربازە بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش) نێردراون، بەڵام بەغدا رێوشوێنێ یاسایی ئەنجامنەداوە، بۆیە نەتوانراوە بچنە نێو عێراق.
فڕۆكە سەربازییەكانی ئوسترالیا لەم دا یەكەم گورزی سەربازییان لە چەكدارانی داعش لە عێراق وەشاند و بە 8 فڕۆكەی جۆری سوپەر هۆرنیت و فڕۆكەیەكی چاودێری و فڕۆكەیەكی بەنزین تێكردنەوە لەگەڵ 400 سەربازی هێزی ئاسمانی و 200 سەربازی هێزی تایبەت. كە لە ئیمارات جێگیرن، بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی نێودەوڵەتی دەكات.
بەڵام ئابوت گوتی: "ئەركی ئەو سەربازانە كە لەناوەڕاستی ئەم مانگەوە لە ئیماراتن پیشكەشكردنی پرس و راوێژە بە سوپای عێراقی، كە تاوەكو ئێستا حكومەتی عێراقی بەرەسمی رێگەی نەداون و باڵیۆزخانەی عێراق لە ئوسترالیا تاوەكو ئێستا وەڵامی داواكارییەكەی نەداوەتەوە".
گوتیشی ئەو لەكاتی كارەكانی كۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بە سەرۆكوەزیرانی عێراقی راگەیاندووە كە وڵاتەكەی بەنیازە هاوكاری پێشكەشی عێراق بكات. ئاماژەی بەوەش كرد كە هێزە تایبەتییەكەی ئوسترالیا ئامادەن بۆ ئەوەی بچنە عێراق، بەڵام بەبێ پاراستنی رێوشوێنی یاسایی ئامادە نین ئەو هێزە رەوانەی عێراق بكەن.
رۆژی سێشەممە 14/10/2014 باراك ئۆباما سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەگەڵ سوپاسالاری 20 وڵات كۆبووەوە كە یەكێكیان سوپاسالاری ئوسترالیا بوو بۆ داڕشتنی پلانێكی تۆكمە بۆ بەرگریكردن لەپێشڕەوییەكانی داعش.
15/10/2015
هەریەکە لە وڵاتانی رووسیا، ئێران، تورکمانستان و ئازەربایجان و کازاخستان بەنیازن هاوپەیمانێتییەکی سەربازی دروست بکەن بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی ئەو وڵاتانە لە مەترسییەکانی تیرۆر و تەشەنەسەندنی گرووپە توندڕەوەکان ، هەروەها یەکێک لە ئامانجەکانی دیکەی ئەو هاوپەیمانێتیە بە گوتەی شارەزایانی سیاسی رووسیا بۆ دژایەتی ئەمریکا و رۆژئاوا دەبێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ڤلادیمێر ساژین، شارەزا لە کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت: "من پێموایە دەوڵەتانی سەر دەریای قەزوین بەتایبەتی ئێران و رووسیا دژی هەموو جۆرێکی تیرۆرزمن لە جیهاندا بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوەڕاستی ئاسیا ، من پێموایە دەبێت چەند دەزگایەک دروست بکرێن بۆ رێکخستنی یەکدەنگیی ئەو پێنج وڵاتەی قەزوین بەمەبەستی دروستکردنی ئەو هاوپەیمانێتیە."
کۆنستانتین سۆکۆڵۆڤ، سەرۆکی ئەکادیمیای کێشە جیۆسیاسییەکان دەڵێت: "وڵاتانی دەریای قەزوین ئاراستەیەکی هاوبەشی کارکردنیان دیاریکردووە ، سەرباری ناکۆکیەکانی نیوانیان بەڵام لەپرسی هاوپەیمانی سەربازی هەموویان یەکدەنگن ، سەرکەوتنی ئەو وڵاتانە لەوەدایە کە بەیەکەوە یەک هاوپەیمانی سەربازی دروست بکەن لە دژی ئەمریکاو لە دژی رۆژئاوا."
رووسیا تەنها بە دروستکردنی هاوپەیمانێتی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ دەوڵەتانی دەریای قەزوین ناوەستێتەوە ، ئێستا خەریکی ئەوەیە لەگەڵ ئەو وڵاتانە هاوپەیمانێتییەکی سەربازی دروست بکات بەرامبەر ئەو هاوپەیمانێتیە سەربازییەی ئەمریکا، کە لەگەڵ ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەروپاو رۆژئاوا‌و ئاسیا دروستیکردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش.
ئەمەش بۆ یەکەمجار لە دوایین کۆبوونەوەی وڵاتانی دەریای قەزوین باسکرا، کە هەریەکە لە وڵاتانی رووسیا و ئێران و تورکمانستان و کازاخستان و ئازەربایجان لەخۆدەگرێت.
ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی رووسیا دەڵێت ئەو هاوپەیمانێتیە سەربازییە بۆ پاراستی ئاسایشی ئەو دەوڵەتانە و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و مەترسییەکانی دیکە دروستدەبێت.
لە مۆسکۆش لە مێزگردێک‌دا چەند سیاسەتمەدارو شرۆڤەکارێکی رووس ئەوەیان نەشاردەوە دوای ئەو هاوپەیمانێتیە سەربازییەی ئەمریکا لەگەڵ بەریتانیا و فەرەنسا و ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی پێکیهێناوە ،رووسیا بەمەترسی دەزانێت لەسەر دەوڵەتانی ناوچەکە ، بەتایبەتی لەسەر رووسیاو ئێران کە نەیارێکی سەرسەختی ئەمریکان ، هەروەها گەشەکردنی گروپە ئیسلامیە توندرەوەکان لە عێراق وسوریا و مەترسی تەشەنەسەندنیان بۆ وڵاتانی ناوچەکە، بۆیە پێشنیازی هاوپەیمانێتییەکی سەربازی لە نێوان ئەو پێنج وڵاتەی کە دەکەونە سەر دەریای قەزوین کراوە.
وڵاتانی سەردەریای قەزوین بەدەر نین لە هەبوونی ناکۆکی و کێشە لەنێوان خۆیاندا، بەڵام لەسەر ئەو هاوپەیمانێتیە سەربازیە بە گوتەی سەرۆکی ئەکادیمیای کێشە جیۆسیاسییەکانی رووسیا ، هەر پێنج دەوڵەتەکە رەزامەندییان نیشانداوە.
بەهۆی ئاڵۆزییەکانی عێراق و سووریا ، بەشێک لە دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و تا رادەیەک رووسیا بەهۆی نزیکی لە ناوچەکەوە ترسیان هەیە لە ناجیگێری ئاسایش و ئارامی وڵاتەکانیان.
15/10/2014
له سه‌عات 11ی ئه‌مشه 14-10-2014 ه‌وه فرۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌خه‌ستی مۆڵگه‌كانی داعش له‌ده‌وروبه‌ری شاری كۆبانێ بۆردومان ده‌كه‌ن و زیانی زۆریان پێگه‌یاندوون.
رۆژنامه‌نوس سقور ئۆجه‌لان له‌وباره‌یه‌وه دوایه‌مین زانیاریه‌كانی بۆ PUKmedia خسته‌ڕوو رایگه‌یاند: یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن (یه‌په‌ژه) له‌به‌ره‌به‌یان تا سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له‌شه‌ردا بوون به‌رامبه‌ر تیرۆریستانی داعش و توانیویانه گورزێكی كوشنده‌یان لێبوه‌شێنن و چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كۆنترۆڵبكه‌نه‌وه ، به‌تایبه‌ت به‌رزاییه‌كانی تل شهعیرو دوو گه‌ره‌كی خۆرئاوایی شاره‌كه كه‌ماوه‌ی 4 رۆژبوو داعش كۆنترۆڵيكردبوون.
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه وتیشی: له سهعان 11ی ئه‌مشه‌ویشه‌وه جارێكی تر له پێنج بۆردومانی فرۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان پێنج مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی تیرۆریستانی داعش كراوه‌ته ئامانج و دواتر هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) هێرشیان بۆ سه‌ر داعش كردووه‌و ئه‌وانیش پاشه‌كشێیان كردووه‌و ژماره‌یه‌كی زۆریان لێكوژراون.
به‌پێی وته‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه: داعش كه‌وتۆته به‌رهێرشی پێچه‌وانه‌وه‌و ئاراسته‌ی هێز به‌ته‌واوی گۆراوه‌و یه‌كینه‌كان به‌هه‌موو ئاراسته‌یه‌ك هێرش ده‌به‌ن و تیرۆرستان نزیكه‌ی 7كیلۆ مه‌تر له‌به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاته‌وه كشاونه‌ته دواوه‌و له‌به‌ره‌ی رۆژئاواش له‌پاشه‌كشێی به‌رده‌وامدان.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا فرۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان ئه‌وه دووه‌م جاره هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر تیرۆرستانی داعش له كۆبانێ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
PUKmedia سامان یاروه‌یس
15/10/2014
فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی سوپای تورک هه‌رێمی ئۆراماری سه‌ر به ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جوله‌مێرگیان بۆردومان کرد و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه سه‌ربازانی تورک له گونده‌کانی ده‌وروبه‌ر بۆسه‌یان ناوه‌ته‌وه .
سه‌ربازانی تورک سێ رۆژه له سه‌ربازگه‌ی ئۆرامارهوه هه‌رێمی ''سات، چارچێلا، ئاواشین'' و چه‌ندین شوێنی دیکه به هاوه‌ن و ئۆبیس تۆپباران ده‌که‌ن. گه‌ریلاکانی HPG هش نیوه‌ڕۆی دوێنی وه‌ڵامی تۆپبارانه‌که‌یان دایه‌وه. له هه‌رێمه‌کانی ''گهلۆک، په‌یی و گهپهڕ'' له ئه‌نجامی چالاکی گه‌ریلاکان شه‌ڕ و پێکدادانێکی سێ کاتژمێره روویداوه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی سوپای تورک له مه‌لاتیا و ئامه‌ده‌وه به‌ره‌و هه‌رێمه‌که ره‌وانه کران و هه‌رێمه‌کانی گهلۆک، په‌یی، گهپهڕ، ئاواشین و ساتیان بۆردومان کردوه.به‌ڵام راگه‌یه‌ندرا که هیچ زیانێکی به‌دوادا نه‌بووه .
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه سه‌ربازانی تیمی تایبه‌ت له ده‌وروبه‌ری گونده‌کانی هه‌رێمه‌که بۆسه ده‌نێنه‌وه. هه‌روه‌ها جموجۆڵی فڕۆکه سیخورییهکانیش که چه‌ند رۆژێک پێش ئێستا دهستیپیکردبوو، به‌رده‌وام ده‌کات.
ئاژانسی هه‌واڵی فرات
14/10/2014
ەكدارانی داعش لە فڕۆكەخانەی بەغدا نزیكبوونەتەوەو ئێستا لەگەڵ هێزەكانی سوپای عێراق لەنزیك فڕۆكەخانە لە شەڕدان.
پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، كە هێزێكی زۆری ئەمنی لەناو شاری بەغدا بڵاوەیان پێكراوەو چەندین شەقامی سەرەكیش داخراون.
پێشتر چەند بەرپرسێكی باڵای عێراقی بە ئاژانسەکانی هەواڵیان راگەیاندبوو، كە 10 هەزار چەكداری داعش لە دووری 13 كیلۆمەتر لە دەروازەی بەغدا كۆبوونەتەوە بەمەبەستی هێرشكردنە سەر بەغدا. هەروەها جەنراڵ مارتن دێمسی لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ كەناڵی (ABC) ئەمریكی رایگەیاند: "زۆری نەمابوو چەكدارانی داعش بگەنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، ئەوان تەنیا 25 كیلۆمەتر لە فڕۆكەخانەوە دووربوون، بەڵام هێلیكۆپتەرەكانی جۆری ئەباچی سوپای ئەمریكا هێرشیان كردە سەریان و لە فڕۆكەخانەیان دوورخستنەوە".
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەكەوێتە شارۆچكەی ئەبو غرێب لە رۆژئاوای پارێزگای بەغدا و بە سەرەكیترین دامەزراوەی پایتەختی عێراق دادەنرێ دوای ناوچەی سەوز، كە دامودەزگاكانی حكومەت و باڵیۆزخانە و كونسوڵخانەی وڵاتانی جیهان لە عێراق لەخۆدەگرێ.
ئەم پێشهاتانەش هاوكاتە لەگەڵ نزیكبوونەوەی چەكدارانی داعش لە كۆنترۆڵكردنی تەواوی ناوچەكانی پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق، كە لەدیوی شارۆچكەی ئەبو غرێبەوە هاوسنوورە لەگەڵ بەغدا.
14/10/2014
دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی لەرزۆکی، ئێوارەی رۆژی دووشەممە بۆکسێنەری بەناوبانگی جیهانی و ئەمریکا کاسیۆس مارسیلۆس کلای جۆنیۆر ناسراو بە محەممەد عەلی کلای لە تەمەنی 72 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
کاسیۆس مارسیلۆس کلای جۆنیۆر یاریزانی بۆسکێنەری ئەمریکی ناسراو بە محەممەد عەلی کلای لەدایکبووی 17ی یەنایەری 1942 لە خێزانێکی مەسیحی لە شاری لویفیل لە ویلایەتی کنتاکی. لەماوەی 20 ساڵدا سێ جار بووە بە یەکەمی جیهان بۆ کێشی سووک لە ساڵانی 1964، 1974و1978.
لە ساڵی 1999 عەلی کلای دەستنیشانکرا وەکو باشترین یاریزانی سەدە، کلای خاوەن خێراترین لێدانی بۆکسە لە مێژوودا بە خێرایی 900کم لە کاژێرێکدا.
لە ساڵی 1964 کلای توانی هەموو جیهان تووشی شۆک بکات کاتێک توانی لە بۆکسێنەری بەناوبانگی جیهان (سۆنی لیستۆن) بباتەوە، کە ئەوکات تەمەنی تەنها 22 ساڵ بوو، دوای ئەو سەرکەوتنانە لە ساڵی 1965 مسوڵمانبوونی خۆی راگەیاند و ناوی خۆی گۆڕی بۆ محەممەد عەلی تەنها ناوی کۆتایی (کلای)وەک خۆی هێشتەوە کە لای ئەو ناوێکی پیرۆزە و بە واتای هەنجیر دێت و ئەمەش لە قورئاندا هاتووە.
محەممەد عەلی لەو سەردەمە هەستیارەدا مسوڵمانبوونی خۆی راگەیاند بەبێ گوێدانە ئەوەی کاردانەوەی جەماوەر و جیهان چی دەبێت، چونکە لەو سەردەمەدا بەناوبانگترین بۆسکێنەری جیهان بوو، ئەمە وایکرد زیاتر لە جیهان و بە تایبەت وڵاتانی ئیسلامی بناسرێت.
لە ساڵی 1967 کاتێک لە لوتکەی ئاست بەرزیدا بوو، نازناوەکانی لێسەندرایەوە بەهۆی ئەوەی رەتیکردەوە خزمەتی سەربازی بکات و بەشداربێت لە جەنگی ڤێتنام وەکو سەربازێکی ئەمریکی.
لە ساڵی 1970 جارێکی دیکە محەممەد عەلی کلای گەڕایەوە بۆ یاریکردن و لە یارییەکی گرنگدا کە بە (یاری سەدە) ناسرابوو، توانی لە سێ یاریدا دوو جار لە بۆکسێنەری بەناوبانگ (جۆ فرێزەر) بباتەوە.
لە ساڵی 1974 کلای لە ئەنجامێکی سەخت و چاوەڕواننەکراودا بەرامبەر بۆکسێنەر "فۆرمان" دۆڕاو جیهان و ئەمریکا بەم دۆڕانە سەرسام بوون.
لە ژیانی خۆیدا 61 یاری ئەنجامداوە و توانیویەتی 56 سەرکەوتن بەدەست بهێنیت، دوای کۆتاییهێنان بە کاروانی وەرزشی خۆی تووشی نەخۆشی لەرزۆکی بوو، ئەم نەخۆشیە تەواو بێهێزی کرد، بەڵام هەرگیز لە ژیان بێئومێدی نەکردووە و هەمیشە دەڵێت: خودا باشتر دەزانێت نەک ئێمە، ئەوەی خودا بیهێنێت بێ حیکمەت نییە.
کلای لە ژیانی خۆیدا چوار جار هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی 7 کچ و 2 کوڕە، یەکەمین هاوسەری " سۆنجی رۆی"بوو کە لە ساڵی 1964 زەماوەندی لەگەڵ کرد. دواتر لە ساڵی 1966 بەهۆی ئەوەی ئامادەنەبوو ملکەچی ئاینەکەی مێردەکەی ببێت و پۆشاکی ئیسلامی بپپۆشێت لێی جیادەبێتەوە.
محەممەد عەلی کلای لەسەر بەدەستهێنانی نازناوەکان کۆڵی نەداوە و تەمەن و نەخۆشی دووریان نەخستووەتەوە لە دونیای وەرزش و وەرزش دۆستان، لە ئۆڵۆمپیاتی لەندەنی ساڵی 2012 خەڵاتی رێزلێنانی پێ بەخشرا وەکو یاریزانێکی ناودار و گەورەی بۆکسێن لە مێژوودا.
14/10/2014
دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا نەگۆڕینی بڕیارەکەی خۆی دووپاتکردەوە سەبارەت بەوەی شوێنی مانەوەی ئۆجەلان تا ساڵی 2009 سەرپێچیکردن بووە لە مەرجەکانی بەندیخانە و تانەی هەریەکە لە تورکیا و پارێزەرەکانی ئۆجەلانی رەتکردەوە.
دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە 18ی ئاداری 2014 رایگەیاند، کە هەلومەرجی شوێنی مانەوەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان تا ساڵی 2009 سەرپێچیکردن بووە لە مەرجەکانی زیندان، بەڵام لەو ساڵە بەدواوە بەباشە گۆڕانیان بەسەردا هاتووە، هاوکات دادگا پێشنیازی ئەوەی دابوو کە دەکرێ سزای زیندانیکردنی تاهەتایی تووندکراو بکرێتە ئازادکردنی مەرجدار.
دادگا قەرەبووکردنەوەی ماددی ئۆجەلانی بە پێویست نەزانیوە، بەڵام ئەوەی سەپاندووە کە دەبێ بۆ راییکردنی کاروباری دادگا بۆ ئۆجەلان بڕی 25 هەزار یۆرۆ خەرج بکرێت.
ئەو بڕیارەی دادگای یەکێتی ئەوروپا دوای ئەوە هات، کە لەساڵی 2009 تاوەکو ساڵی رابردوو 6 جار کۆمیتەی رێگرتن لە ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپی ئەوروپا سەردانی ئۆجەلانیان کردووە و بڕیارەکەش پشتی بە راپۆرتی ساڵی رابردوو بەستووە.
لە راپۆرتەکەی ساڵی رابردوودا ئاماژە بەوەکراوە کە هیچ کێشەیەک لە مەرجەکانی دەستگیرکردنی ئۆجەلان نییە و هیچ مامەڵەیەکی خراپی لەگەڵ ناکرێ، لەبەرامبەردا لە دیدارەکانی لەگەڵ پارێزەر و ئەندامانی ماڵباتەکەی داوا کراوە کە ئەو کێشانەی لەبەردەم هەلومەرجی ژیانی ئۆجەلاندان لاببرێن.
ئۆجەلان لە 15 شوباتی 1999 لە کینیا دەستگیرکرا، سەرەتا حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام دواتر لە مانگی ئابی 2002 بە مەرجەوە ئەم حوکمە گۆڕا بۆزیندانیکردنی تاھەتایی.
14/10/2014
له‌رۆژهه‌ڵاتی شاری کۆبانێ چه‌كدارانی داعش که‌وتنه بۆسه‌ى یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل YPG و له‌ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ک چه‌كدار کوژران . هه‌روه‌ها بڕێکی زۆر چه‌ک و جبه‌خانه‌ش که‌وته ده‌ستی YPG وه.
دوای ئه‌وه‌ی پارتی سه‌وزی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌ڵمانیا داوای له حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری سه‌ربازی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش بكات، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌و داوایه ره‌ت كرایه‌وه.
مارتین شێفر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، وڵاتەکەی له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش، هه‌ر له زووه‌وه بڕیاری ره‌وانه‌كردنی پشتیوانی سه‌ربازیی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی داوه، له چوارچێوه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ش حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا لە گشت مه‌ترسییه‌كانی به وردی كۆڵیتهوه.
لای خۆیەوە گۆرینگ ئێسكارت سه‌رۆكی گروپی پارتی سەوز له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا رایگەیاند، له چوارچێوه‌ی بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لەسەر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی داعش، داوایكردبوو كه ئه‌ڵمانیا هێزی وشكانی بنێرێ بۆ ناوچه‌كه.
شێفر وتیشی" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا شتاینمایه‌ر رایگه‌یاندبوو كه هیچ وڵاتێكی رۆژئاوا ئاماده نییه سه‌رباز ره‌وانه‌ی سوریا بكات، به هیچ شێوه‌یه‌ك چاوپۆشیشمان له ئازاره‌كانی گه‌لی سوریا نه‌كردووه، به‌ڵام له‌مباره‌یه‌وه به‌رپرسیارێتی سه‌ربازانی ئه‌ڵمانیا كه‌وتووەته سه‌رشانمان".
13/10/2014
ئەمیر موسەوی، بەرپرسی ناوەندی لێكۆڵینەوەی ستراتیژی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لە ئێران، بە ماڵپەڕی فەرمی ئێرانی راگەیاندووە، كە بەم نزیكانە ئێران دەستوەردانی سەربازی لە ناوچەكە دەكات.
موسەوی بە ئاماژەدان بەوەی كە رووداوەكانی ئەم دواییەی عێراق و ناوچەكە مەترسی جدییان بۆ سەر ئێران دروستكردووە، گوتوویەتی بەرپرسانی سەربازی ئێران و دیپلۆماتكارانی كۆماری ئیسلامی لە گۆڕانكارییە تازەكانی ناوچەكە تێگەیشتوون و دەستیان كردووە بە تاوتوێكردنی پرسی رەوانەكردنی هێزی سەربازی بۆ بەرەكانی شەڕی رووبەڕووبوونەوەی داعش.
روونیشیكردووەتەوە كە پێشتر ئێران تەنیا بە ناردنی راوێژكاری سەربازی رازیبووە، بەڵام لە ئێستادا بە گەرمی پرسی رەوانەكردنی هێزی سەربازی بۆ بەرەكانی شەڕ لەسەر داوای حكومەتەكانی عێراق و سووریا تاوتوێ دەكات.
ئەو شارەزا ئێرانییە دەڵێت لە كاتێكدا چالاكییەكانی داعش لە نزیك بەغدا جدیتر بووە و داعش دەیەوێت بە گرتنی رومادی هێڵێكی جیاكەرەوە لە خۆرهەڵاتی عێراقەوە تا خۆرئاوای ئوردن پێكبێنێت ، چیتر ئێران ناتوانێ دەستەوەستان راوەستێ و پێویستە بۆ پاراستنی هێڵەكانی بەرگری خۆی و بۆ پوچەڵكردنەوەی مەترسی داعش، هەنگاوی سەربازیی جددی بنێت.
ئەمیر موسەوی دەشڵێت: "پێشبینیدەكرێت لە داهاتوویەكی نزیكدا چوونی هێزەكانی ئێران بۆ بەرەكانی شەڕی داعش ببینین، تاكو پێش ئەوەی ئێران ئیفلیج بكرێت ، داعش لە خاكی عێراق و سووریادا ئیفلیج بكرێت".
13/10/2014
یەکێک لە گرفتە سەرەکییەکانی شاری بیجاڕ بێکارییە. بێ‌کاری لەو شارە وای لە لاوان کردووە کە شارەکەیان بە جێبێڵن و بۆ دۆزینەوەی کار و دابینکردنی ژیانی رۆژانەی خۆیان روو لە شارەکانی دیکە بکەن.
بەپێی دوایین ئامارەکان، 4 هەزار کەس تەنیا لەبەر گرفتی بێکاریی، شاری بیجاڕیان بەجێهێشتووە.
بە ناچار بەجێهێشتنی لاوانی ئەو شارە بە رادەیەکە، کە کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە و بەرپرسانی حکومەتی هێناوەتە دەنگ.
بیژەن زەندیە فەرمانداری شاری بیجاڕ، بێکاریی بە گەورەترین کێشەی ئێستای ئەو شارە لەقەڵەم داوە و رایگەیاندووە: لاوانی شاری بیجاڕ لەگەڵ گرفتی بێ‌کاری بەرەوڕوون و ئیدارەکانی حکومەت، وەڵامدەری داخوازییەکانی ئەو ژمارە لە بێکاران نییە.
بە وتەی فەرمانداری بیجاڕ، 35 لە سەدی لاوانی بیجاڕ بێکارن و پەرەپێدانی ئابووری لەو شارەدا زۆر لاوازە.
جیا لە لاوازی و رەوتی پەرەپێدانی بواری ئابووری، شاری بیجاڕ چەندین ئاسەواری مێژوویی تێدا هەڵکەوتوون کە هێشتا بەشێکیان نەناسێندراون. شوێنەوار و ئاسەواری مێژووی و گەشتیاری کە دەتوانن سەرچاوەیەک بن بۆ داهات، نەکراونەتە سەرمایەیەک بۆ دۆزینەوەی کار و پیشەی هاونیشتمانیانی ئەو شارە.
فەرمانداری بیجاڕ دەڵێت: سەرمایەگوزاری باشترین پلانە بۆ چارەسەری کێشەی بێ‌کاری و ئەگەر بێت و سەرمایەگوزاری بکرێت ئابووری گەشە دەکات و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوە کە لاوانی شاری بیجاڕ بۆ دۆزینەوەی کار نەچن بۆ شارەکانی دیکە.
بیژەن زەندیە ئاماژەی بە 4 هەزار لاوی بیجاڕی کردووە کە زیاترینیان لە نێوان ساڵەکانی 2006 بۆ 2011، ئەو شارەیان بە جێهێشتووە، کە گەلێک پەیامی بۆ سەرجەم پێکهاتەی شاری بیجاڕ هەیە.
ناوبراو داوای لە بەرپرسانی شاری بیجاڕ و پارێزگای سنە کردووە، کە رێگە چارەیەک بۆ کەمکردنەوەی رێژەی بێ‌کاری بدۆزنەوە.
بە پێی دوایین ئاماری وەزارەتی کار، 9 ملیۆن و 500 هەزار کەس لە ئێران‌دا بێکارن.
عادل ئازەر سەرۆکی گشتی ئاماری ئێران دەڵێت: 26 لە سەدی لاوان و 12.5 لە سەدی خەڵکی ئێران بێکارن، ئەو رێژەیە دوو هێندەی رێژەی بێ‌کاری گشتی ئێرانەو بەو پێیە، ئێران کەوتووەتە قەیرانی بێکارییەوە.
13/10/2014
بەپێی راگەیاندنەکانی روانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ، رێکخراوی داعش لە هەوڵی بەهێزکردنی تواناکانی دایە و هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی دەست بەسەر کۆبانێ‌دا بگرێت، بۆ ئەم مەبەستەش چەکدارانی لە رەققەو حەلەبەوە بۆ کۆبانێ دەگوازێتەوە، لە بەرامبەریشدا رووبەڕووی بەرەنگاربوونەوەیەکی بەهێزی شەڕڤانانی کورد بووەتەوە.
رامی عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند،" رێکخراوی داعش چەکدارەکانی لە رەققەو حەلەبەوە بۆ کۆبانێ رەوانە کردووە کە ئەم دوو شارە بنكەی سەرەکی داعشن لە باکووری سووریا". ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە " رێکخراوەکە ئەو کەسانەشی رەوانەکردووە کە شارەزاییان لە شەڕکردن نییە".
عەبدولرەحمان ئەوەشی راگەیاند کە " رێکخراوی داعش متمانەیەکی تەواویان بە جەنگەکە هەیە". ئەوەش رووندەکاتەوە کە "ئەم جەنگە بەلای رێکخراەکەوە جەنگێکی یەکلاکەرەوە دەبێت، ئەگەر هاتوو دەستبگرن بەسەر کۆبانێ، ئەوا رووبەڕووبوونەوەکان لە دژی بەردەوامیان دەبێت لە سووریا، بەڵام لە حاڵەتی سەرنەکەوتنیان ئەوا لەبەرامبەر بە تووندڕەواکان لە ناو‌و ناوبنگیان دەدرێت".
بەڕێوەبەری روانگەی سووری ئاماژە بۆ دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەش دەکات و دەڵێت،" لەو کاتەوەی کە دەستیان بەسەر چوارگۆشەی ئەمنی هێزە کوردییەکاندا گرت، رێکخراوەکە لە هیچ شوێنێک بەرەوپێش نەچووە". دەشڵێت "40 % شاری کۆبانێ لەژێر کۆنترۆڵی رێکخراوی داعش دایە بە تایبەت ئەو ناوچانەی کە دەکەونە رۆژهەڵاتی کۆبانێ، هەندێک ناوچەش لە باشوور و رۆژئاوای شارەکە و کۆنترۆڵکردنی بارەگای هێزە کوردییەکان بە باکووری شارەکە، کە دەکەوێتە سنووری تورکیا بە دووری کیلۆمەترێک".
لە بەرامبەریشدا هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش بە رابەرایەتی ئەمریکا، 9 هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر مۆڵگەکانی تیرۆریستان ئەنجامدان، بەتایبەت لە لای رۆژئاوای شارەکەوە. بەپێی رووانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ژمارەکان بکات رایگەیاند کە لە هێرشانەدا "چەندین چەکداری تووندڕەو کوژراون و چەندین ئامێر و کەرستەی سەربازی و ئۆتۆمبێلیان تێکشکێندراون".
13/10/2014
فوئاد حوسێن باردۆخی كۆبانێ زۆر بە مەترسیدار وەسف دەكات و رایدەگەیێنێت:" تاوەكو ئێستا سنووری توركیا و كۆبانێ داخراوە و ئێمە بە نیازی كردنەوەی ئەو سنوورەین".
سەرۆكی دیوانیی سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستان لە ھەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئیلاف ئاماژە بە رەوشی ترسناكی كۆبانێ دەكات و جەختدەكاتەوە ھەرێمی كوردستان ھەموو ھەوڵەكانی خۆی بۆ گەیاندنی ھاوكاریی و كۆمەك بە كۆبانێ دەخاتەگەڕ. فوئاد حوسێن دەڵێت:" ھەڵوێستی ھەرێمی كوردستان روون و ئاشكرایە و داوا لە تەواوی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ئەندام لە ھاوپەیمانێتی دژی داعش دەكەین پشتگیری بەرگری میللی كورد لە كۆبانێ بكەن، لە نێوانیشیاندا توركیا، ئێستا كۆبانێ گەمارۆدراوە و تاكە رێگاش بۆ گەیاندنی ھاوكاری بۆ شەڕڤانان كۆبانێ لە رێگای سنووری توركیایە، ئێمە ئوێمەدەوارین ئەو سنوورە بكرێتەوە بۆ گەیاندنی ھاوكاری".
فوئاد حوسێن ئاماژە بە ھەمەھانگی ھەرێمی كوردستان و وڵاتانی ھاوپەیمان دژی داعش دەكات بۆ فراوانكردنی بۆردوومان و ھێرشە ئاسمانییەكانی سەر چەكدارانی داعش لە كۆبانێ، لە ھەمان كاتدا جەخت لە سەر ئەوە دەكاتەوە تاكە چارەسەر ئەوەیە توركیا سنووری خۆی بكاتەوە بۆ گەیاندنی ھاوكارییەكان. ئەو دەڵێت:" حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ وڵاتانی ھاوپەیمانی رۆژئاوا بۆ كردنەوەی سنووری توركیا و گەیاندنی ھاوكاری بۆ كۆبانێ".
سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستان دەشڵێت:" ھیچ وەڵامێكمان لە توركیاوە پێنەگەیشتووە، بەڵام وڵاتانی ھاوپەیمان لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ توركیا لە چەند كاژێر و رۆژی داھاتووش دەبینن چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو داواكارییە لەلایەن وڵاتانی ھاوپەیمانەوە دەكرێت".
فوئاد حوسێن پێیوایە ئەگەر داعش دەستبەسەر كۆبانێدا بگرێت كارەسات روودەدات و كاردانەوەی لە سەر ھەمووان دەبێت. جەختیشدەكاتەوە:" ھەموو لایەك زەرەمەند دەبن لە نێویشیاندا توركیا، چونكە داعش رێكخراوێكە دۆستی ھیچ وڵاتێك نییە و ھەڕەشە لە كیانی ھەمووان دەكات، بۆیە پێویستە توركیا سنووری خۆی لەگەڵ كۆبانێ بكاتەوە و ھاوكاری چەكدارانی كورد بكات".
نێوبراو رەتیدەكاتەوە ھیچ ھەمەھانگییەكیان لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆكی سووریا هەبێت دژی داعش و دەڵێت:" ھیچ گفتوگۆیەك لە نێوان ھەرێمی كوردستان و رژێمی سووریا نییە، ئەو بابەتە پەیوەندیدارە بە حكومەتی عێراق، لەو بڕوایەم پەیوەندی لە نێوان حكومەتی عێراق و رژێمی سووریادا ھەبێت".
13/10/2014
شەڕ لە دوولای كۆبانێ بەردەوامە و فڕۆكەی هاوپەیمانانیش ئەمڕۆ بە ئاسمانی شارەكە سوڕاونەتەوە.
ئیدریس ناسان، جێگری دەستەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كانتۆنی كۆبانێ لەناو كۆبانێوە بە رووداوی راگەیاند، كە لە دوێنێ و تا ئەمڕۆش شەڕێكی سەخت لە دوولای كۆبانێ لە رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵاتی شارەكە بەردەوامە.
ناسان رایگەیاند لە شەوی رابردووەوە فڕۆكەکانی هاوپەیمانان بەردەوام بە ئاسمانی كۆبانێدا دەسووڕێنەوە و شەوی رابردووش چەند بنكەیەكی داعشیان لە دەوروبەری شارەكە بۆردومانكردووە.
جێگری دەستەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كانتۆنی كۆبانێ، هەروەها بە رووداوی راگەیاند، كە دوای پێشڕەوی شەڕڤانانی یەپەگە لە هەندێك ناوچەی دەوروبەری كۆبانێ، داعش جارێكی دیكە هێزی كۆكردووەتەوە و لەناوچەی دیكەوە هێرشیكردووەتەوە سەر ئەو ناوچانەی كە دوێنێ پاشەكشەی تێدا كردبوو، بەهۆیەوە بەشێكی ئەو ناوچانەی كۆنتڕۆڵكردووەتەوە.
ئەو بەرپرسەی كانتۆنی كۆبانێ لەبارەی دۆخی شارەكە رایگەیاند: "دۆخەكە خراپە و دوای بۆردوومانی فڕۆكەی هاوپەیمانان لە هەندێك ناوچەی شارەكە دووكەڵ و ئاگر هەیە.
شەڕی نێوان یەپەگە و داعش لە كۆبانێ لە مانگێك نزیك دەبێتەوە و چەند رۆژێكیشە شەڕی كۆڵان بە كۆڵان لەنێوان هەردوولا دەستیپێكردووە، ئەمەش لەكاتێكدا كە فڕۆكەی هاوپەیمانان بەردەوام لە دەوروبەری كۆبانێ بنكەكانی داعش بۆردوماندەكەن.
13/10/2014