سێ كچی ئەمریكی بەمەبەستی چوونە نێو ریزەكانی داعش لەماڵ رایانكردووە و بەرلەوەی بگەنە سووریا، لە فڕۆكەخانەی فرانكفۆرت لە ئەڵمانیا دەستگیركران.
بەپێی میدیاكانی ئەمریكا ئەو سێ كچە كە تەمەنیان 15، 16 و 17 ساڵانن، بە بیانووی ئەوەی كە نەخۆشن دایك و باوكیان خەڵەتاندووە و ویستوویانە لە رێگەی ئەڵمانیا و توركیاوە خۆیان بگەیەننە ریزەكانی داعش لە سووریا.
هەرسێ كچەكە لەلایەن پۆلیسی فڕۆكەخانەی فرانكفۆرت دەستگیركراون و رەوانەی شاری دنێڤر لە ویلایەتی كۆلۆرادۆ كراونەتەوە.
هەر بەپێی سەرچاوە ئەمریكییەكان دوو لە كچەكان خوشكن و بەرەگەز سۆماڵین، ئەو كچەی كە تەمەنی 16 ساڵە سوودانییە، ماڵباتی ئەو كچانە لە 17 ئ ئەم مانگە سەردانی بنكەی پۆلیسیان كردووە و پێیانڕاگەیاندوون كە كچەكانیان ونبوون.
دوو خوشكەكە فێڵی ئەوەیان لە خێزانەكەیان كردووە كە نەخۆشن، بۆ ئەوەی نەچنە قوتابخانە، هەروەها 2 هەزار دۆلاریان لە دایك و باوكیان دزیوە و پاسپۆرتەكانیان هەڵگرتووە و روویان لە ئەڵمانیا كردووە.
22/10/2014
بەرپرسێكی عێراقی رایگەیاند، چەكدارانی داعش ئەمڕۆ لە دوو قۆڵەوە هێرشیان بۆ سەر ناوچەی عامرییەی فەللوجە لە نێوان شارۆچكەی فەللوجە و بەغدای پایتەختی عێراق دەستپێكرد.
شاكر عیساوی، بەڕێوەبەری شارەدێی عامرییەی فەللوجە رایگەیاند: "چەكدارانی داعش ئەمڕۆ لە دوو قۆڵەوە هێرشیان بۆ سەر شارەدێی عامرییەی فەللوجە لە باشووری شارۆچكەی فەللوجە دەستپێكرد، ئێستا شەڕێكی سەخت لە نێوان داعش و هێزە ئەمنییەكانی بەرگریكار لە شارەدێكەوە هەیە". گوتیشی: "چەكدارانی داعش لەو هێرشەدا تانك و چەكی قورس بەكاردەهێنن".
هاوكات ماوەی چەند رۆژێكە سوپای عێراق و خۆبەخشانی شیعە بەردەوامن لە هێرشكردنە سەر چەكدارانی داعش لە شاری تكریت و ناوەندی پارێزگای سەڵاحەدین و شارۆچكەی بێجی لە پارێزگاكە، بەپێی وەزارەتی بەرگری عێراق سوپا لە سەڵاحەدین لە پێشرەویدایە.
شارەدێی عامرییەی فەللوجە نزیكەی ٣٠ كلم لە رۆژئاوای فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە دوورە و ماوەی زۆرتر لە پێنج رۆژە چەكدارانی داعش شارەدێكەیان گەمارۆداوە، لەو دەمەی عامرییەی فەللوجە تەنها ٢٣ كلم لە شارۆچكەی فەللوجەوە دوورە، كە داعش لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤ بە تەواوی كۆنترۆڵی كردووە.
هاوكات بەپێی بەرپرسانی پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق چەكدارانی داعش ئێستا زۆرتر لە ٨٠%ی رووبەری پارێزگاكەیان كۆنترۆڵكردووە و هەڕەشە لە سەربازگەی عەین ئەسەد دەكەن كە گەورەترین سەربازگەی سوپای عێراقە لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە.
22/10/2014
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان دەڵێت، پڕۆسەی ئاشتی لە 15ی تشرینی یەكەمەوە چووەتە قۆناغێكی نوێوە و ئاماژە بەوە دەكات، كە ئومێدی بە سەركەوتنی پڕۆسەكە پەیداكردووە.
دوای گەڕانەوەیان لە ئیمرالی، شاندی پارتی دیموكراتی گەلان HDP راگەیەندراوێكی نووسراویان لەبارەی دیداریان لەگەڵ ئۆجەلان بڵاوكردەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا ئۆجەلان گوتوویەتی: "لە 15 ی تشرینی یەكەمەوە ئومێدێكی كردەییمان بە سەركەوتنی پڕۆسەی ئاشتی بەدەستهێناوە، ئەو ئومێدەی پەیدامان كردووەتەوە بەبێ ئەوەی كات لە دەست بدرێ بگاتە ئەنجام، ئەمەش بەرپرسیارێتی مێژووییە بەرامبەر گەلەكانمان".
ئۆجەلان لەبارەی ئەو رووداوانەی بەهۆی هێرشی داعش بۆ سەر كۆبانێ لە زۆربەی شارەكانی توركیا و باكووری كوردستان كەوتنەوە، گوتی: "پێویستە لایەنەكان وانە لەو رووداوانە وەربگرن و پەلە بكرێ لە رێككەوتن لەسەر ئەو پڕۆسەیە و خێرا بكرێت".
پەروین بوڵدان، سەرۆكی گروپی پەرلەمانتارانی HDP كە یەكێك بوو لە ئەندامانی شاندەكە ئاشكرایكرد: "لەمەودوا سكرتارییەتێك بۆ ئۆجەلان دروستدەكرێت كە لە دوو كەس پێكدێ، لەمەودوا لەگەڵ سكرتارییەتەكە دەچینە ئیمرالی".
22/10/2014
سەرۆککۆماری ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند،" کۆماری ئیسلامی ئێران هەر وەک چۆن لە رۆژی یەکەمەوە لە پەنای گەل و سوپای عێراق پشتیوانی لە شەڕ و بەرنگاربوونەوەیان لەگەڵ داعش کردووە، تا دوا ساتەکانیش لەگەڵیان دەمێنێتەوە و سڵ لە هیچ یارمەتییەک بۆ حکومەتی عێراق ناکاتەوە".
درەنگانێکی شەوی رابردوو حەیدەر عەبادی بە سەردانێک گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەلایەن جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران پێشوازی لێکرا.
حەسەن رۆحانی لە دیدارەکەدا رەخنەی تووندی لە بەدواداچوونی چۆنیەتی گەیشتنی یارمەتییەکان بۆ گرووپی داعش گرت، وێڕای بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دژی ئەو گرووپە، رۆحانی گوتی،" ئەوانەی درووشمی شەڕ لەگەڵ تیرۆریزم دەدەن و ئەو کەسانەی کە هاوپەیمانییان پێکهێناوە لە دژی ئەو گرووپە، دەبێت هەنگاوی یەکەمیان هەوڵدان بێت بۆ ئەوەی یارمەتییە داراییەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە ببڕدرێن".
رۆحانی بۆردومانی ئاسمانی بنكەکانی داعشی لەلایەن هاوپەیمانانەوە لە درێژمەودادا بە بەرژەوەندی ئەو گرووپە زانی و گوتی،" تیرۆریستەکان خۆیان بە زوڵم لێکراو نیشاندەدەن و سۆزی گەنجان بۆخۆیان رادەکێشن، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی گەنجی زۆرتر ببەنە ریزەکانی خۆیان و بەو شێوەیە درێژە بە مانەوەیان دەدەن".
سەرۆککۆماری ئێران ئاماژەی بە پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد و ئومێدەواری خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی کە" تاوەکو کۆتایی ساڵی 2015 ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەردوو وڵات بگاتە 30 ملیار دۆلار."
لەبەرامبەردا سەرۆکوەزیرانی عێراق وێڕای سوپاس و دەستخۆشی لە سەرۆککۆماری ئێران بۆ ئەو یارمەتییانەی پێشکەش بە حکومەت و گەلی عێراقیان کردووە، تیشکی خستە سەربوونی هێزەکانی موجاهیدینی خەلق لە عێراق کە نەیاری رژیمی ئێرانن و گوتی،" ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی موجاهیدینی خەلق دەستیان هەبووە لە تاوان دژی هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران و بەرپرسیاریەتی دەکەوێتە ئەستۆی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، کە لە عێراق بیانبەنە دەرەوە و حکومەتی عێراق رێگەنادات ئەو گرووپە لە خاکی عێراقەوە هیچ هەنگاوێک دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بهاوێژێت".
21/10/2014
بە پێی راگەیێندراوێكی ماڵپەڕی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەیان سامی عەبدولرەحمان، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا گوازراوەتەوە بۆ ئەمریکا و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە ئەمریکا پێسپێردراوە.
فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەو پرسە رایگەیاند:" لە پێناو گرنگیدان بە تووندوتۆڵكردن و پێشخستنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كارئاسانی بۆ رەوەندی كوردستانی لە دەرەوەی وڵات، لەبەر گرنگی نووسینگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەمەریكاو بەتاڵی ئەم پۆستە بۆ ماوەیەك، بڕیاردرا بە گواستنەوەی راژەی خاتوو بەیان سامی عەبدولرەحمان، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەریتانیا بۆ نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەمەریكا".
بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد کە" ئەنجوومەنی وەزیران بە نووسراوی ژمارە 6459 لە رێككەوتی 20/10/2014 بڕیاری گواستنەوەی راژەی خاتوو بەیان سامی عەبدولرەحمانی دەركردووە". پێشتر قوباد تاڵەبانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە ئەمریکا لە ئەستۆبوو، بەڵام دوای گەڕانەوەی بۆ باشووری کوردستان و وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران، بۆ ماوەیەکی زۆر حکومەتی هەرێمی کوردستان نوێنەرایەتی لە ئەمریکا نەبوو.
21/10/2014
درەنگانێكی شەوی رابردوو سەرۆكوەزیرانی عێراق گەییشتە تارانی پایتەخت و لەلایەن حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان جێگری كاروباری عەرەبی و ئەفریقی وەزیری دەرەوەی ئێران پێشوازی لێكرا.
لەسەفەری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ئێران هەر یەك لە وەزیرانی نەوت، كارەبا، بازرگانی، سەرچاوەكانی ئاو و پەرلەمانتارێك یاوەری دەكەن.
بەپێ ئەو بەرنامەیەی كە بۆی دیاریكراوە، ئەمڕۆ سێشەممە 21-10-2014 لەگەڵ ئیسحاق جەهانگیری جێگری یەكەمی سەرۆككۆماری ئێران كۆدەبێتەوە و دواتر لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆككۆماری ئێران و عەلی لاریجانی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران و بەرپرسانی دیكەی ئێران كۆدەبێتەوە.
بەپێی راگەیاندنی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق ، ئەو سەفەرە یەك رۆژیەی حەیدەر عەبادی بۆ ئێران لە چوارچێوەی هەوڵە جیهانییەكانە بۆ یارمەتیدانی عێراق لە شەڕی دژی داعش.
هەروەها بەهێزتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لەسەر پرسەكانی، وزە، شوێنی نیشتەجێبوون و بنیاتنانەوەی عێراق تاوتوێ دەكرێت.
21/10/2014
دوان لهو بهشه هاوكارییانهی ههرێمی كوردستان كه لهرێی پهڕهشوتهوه گهیهندرانه كۆبانێ دهكهوێته ناوچهكانی ژێر دهسهڵاتی داعش، بهڵام شهڕڤانانی كوردو فڕۆكه جهنگیهكان رێگهنادهن چهكداری ئهو گروپه سودی لێوهربگرن.
مستهفا عهبدی، كۆبانێ: لهیهكهم ههنگاوی لهو جۆرهدا بهرهبهیانی ئهمڕۆ دوشهممه، لهلایهن فڕۆكهكانی ئهمریكا بڕێك چهكو تهقهمهنیو داوو دهرمان لهههرێمی كوردستانهوه گهیهندرایه شهڕڤانانی كورد لهكانتۆنی كۆبانێ لهرۆژئاوای كوردستان.
بهپێی زانیارییهكان چهكو هاوكارییه پزیشكیهكان كه به 28 پهڕهشوت لهئاسمانی كۆبانێ فرێدراوهته خوارهوه چهكی پێشكهوتونو زۆرینهیان ئهمریكینو لهنێوانیاندا دژه زرێپۆشو قهناسی حهراریو برێكی زۆر موشهكی لهخۆگرتوه.
پهیامنێری ئاوێنهنیوز لهكۆبانێ رایگهیاند، لهكاتی فڕێدانه خوارهوهیاندا دوان لهپهڕهشوتهكان لهناوچهكانی ژێر دهسهڵاتی داعش كهوتونهته خوارهوه، بهڵام شهڕڤانانی سهر بهیهكینهكانی پاراستنی گهلو یهكینهكانی پاراستنی ژنان توانیوانه یهكێكیان بهێننهوه ژێر دهستی خۆیان.
وتیشی، دوهم پهڕهشوتیشیان لهلایهن فڕۆكهكانی سهر بههاوپهیمانی نێودهوڵهتی تهقێنراوهتهوه تا بهردهستی داعشییهكان نهكهوێت.
چاوهڕوانیش دهكرێت ئهو پرده ئاسمانیهی نێوان كۆبانێو ههرێمی كوردستان بهردهوامی پێبدرێتو هاوكاریو پشتیوانی زیاتر بۆ روبهڕوبونهوهی چهكدارانی توندڕهوی داعش رهوانهی ناوچهكه بكرێت.
20/10/2014
یهكینهكانی پاراستنی گهل ( یهپهگه)، ئهمڕۆ دووشهممه ( 20 تشرینی یهكهمی 2014) ئاشكرایكرد، بڕێكی زۆر چهك و پێداویستی جهنگیی گهیشتوونهته كۆبانێ.
لهتۆڕی كۆمهڵایتی تویتهر، پۆڵات جان، وتەبێژو بەرپرسی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل ڕایگهیاند، “بڕێكی زۆر چهك و تفاقی جهنگیی گهیشتوونهته كۆبانێ”.
پێشتر پۆڵات جان، پێش گهیشتنی ئهو چهك و هاریكارییه سهربازییانه بۆ شهڕڤانانی یهپهگه، لهڕێی تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر نووسیبوی: “كهمێكی تر مژدهی خۆش دهدهین به گهلهكهمان”.
دوێنێ شهو بۆ یهکهمجار فڕۆکهکانی ئهمریکا چهندین پارچه چهک و کهلوپهلی پزیشکییان گهیانده شهڕڤانانی ڕۆژئاوای کوردستان له کۆبانێ.
فهرماندهی ناوهندی ویلایهته یهکگرتووهکانی ئهمریکا بڵاویکردهوه هێزه ئاسمانییهکانی ئهمریکا دوێنێ شهو له ڕێی فڕۆکهکانی جۆری C-130 چهندین بار کهلوپهلی سهربازی و شمهک و پێداویستی پزیشکییان گهیاندووهته شهڕڤانانی کۆبانێ له ڕۆژئاوای کوردستان.
20/10/2014
سەبارەت بە گەیاندنی هاوکارییەکانی یەکێتیی بۆ کوبانێ ، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە ، کەئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی : -جەماوەری کۆڵنەدەری کۆبانی!
گەلی خۆڕاگری رۆژئاوای کوردستان!
مانگێک زیاترە، دوژمنانی ئازادیء مرۆڤایەتی، داعشەکان، “کۆبانێ”یان گەمارۆداوە. خەڵکی “کۆبانی” لەگەڵیاندا تەواوی نەتەوەی کورد لەبەشەکانی کوردستانء رەوەندی کوردیش لەتاراوگە، ھەروەھا سەرۆکایەتیء حکومەتی ھەرێم، ھاوکات ھێزەکانی ھاوپەیمانان، بەتایبەتی ھێزی ئاسمانی ئەمریکا، ھەوڵی زۆریانداوە کە شارەکە، لەو جانەوەرانە رزگار بکرێ. لەم روەوە، تەواوی پشتیوانیء کۆمەکەکان، رۆڵی بەرچاویان لەخۆڕاگریء بەرەنگاری خەڵکی کۆبانی دا ھەبووە. بەتایبەتی بۆردومانی ئاسمانی.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جگە لەو ھەوڵانەی لەپەرلەمانء حکومەتی کوردستاندا داویەتیء لەم پێناوەشدا، پرۆژەی دانپیانان بەکانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستانی دوو مانگ زیاترە پێشکەش کرد، بەسوپاسیشەوە، پەرلەمان دانی نا بەکانتۆنەکاندا. جگە لەو ھەوڵە رەسمیانە، وەکو ھەوڵی تایبەتیش لەیەکەمین رۆژی گەمارۆدانی (کۆبانی)یەوە، بەردەوام لەپەیوەندی دابووە لەگەڵ (یەپەگە)ء شەڕڤانانی کۆبانی؛ ھەموو توانایەکی سیاسیء دیپلۆماسیء پەیوەندی نێونەتەوەیی خۆی، لەگەڵ وڵاتانی جیھانء دەوڵەتانی ئیقلیمیء پشتیوانانی گەلەکەمان، ھەروەھا حزبە دیموکراتەکانی جیھانی عەرەبی، خستە کار کۆبانی رزگار بکرێ. لەم پێناوەشدا، بەردەوام کۆمەکی عەسکەریء لۆجیستی، لەڕێگەی تایبەتیەوە بۆ دابین کردون.
زیاتر لە(١٠) رۆژیشە، لەگەڵ ئەمریکا، بەگەرمی لەڕێگەی ھێزی دژە تیرۆرەوە خەریک بوین، لەئاسمانەوە، ئەو کۆمەکە عەسکەریء لۆجستییەی شەڕڤانەکانی کۆبانی پێویستیان پێیەتی، بگەیەندرێتە دەستیان. خۆشبەختانە، سەعات (٢:١٥)ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بەکاتی کوردستان، ئەم نەخشەیە سەری گرتء (٢٤) تەن چەکء تەقەمەنیء دەرمانی گرنگ، کە لەپاشکەوتی خودی یەکێتیی بووە، لەڕێگەی ھێزی ئاسمانی ئەمریکاوە، گەیەندرایە کۆبانی. بەھیواین، گەیاندنی ئەم کۆمەکانەی یەکێتیی، دەرگای ناردنء گەیاندنی کۆمەکی بەردەوامی کردبێتەوە بۆ ئەو شارە قارەمانە، لەڕێگەی ھێزەکانی ئاسمانی وڵاتانی دۆستەوە.
دڵنیاشین، گەیاندنی ئەم کۆمەکانەء جۆری کۆمەکەکان، بەپێی داخوازی لیستی فەرماندەکانی شەڕڤانانی کۆبانی، دەبێتە مایەی سەرکەوتنی زیاتری خەڵکەکە، سەرەنجام بەقارەمانێتی شەڕەڤانانیانء خۆڕاگری خەڵکەکەیانء پشتیوانی بەردەوامیان، سەرکەوتنێکی مێژوویی، لەمێژووی کوردایەتی ھاوچەرخی نەتەوەی کوردستان لەپێناوی مافە دیموکراسییەکانیدا، بەدەستبێت.
بەم بۆنەیەوە، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی، جارێکی تر، پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ دیالۆگی نێوان لایەنە کوردستانییەکانی رۆژئاوا دووپات دەکاتەوەو ئومێدەواریشە، لەگفتوگۆکاندا، بەرپرسیارێتی نیشتمانیء خوێنی پاکی شەھیدەکان، بکرێتە ھاندەری رێکەوتن لەناو ھەموو لایەنەکاندا. نەک دەستکەوتی تەسکی حزبایەتیء بەس. بێگومان کلیلی چارەسەریش ئێستا لەدەستی یەپەگەدایەو چاوەڕێی مژدەی رێکەوتنیشین.
سڵاو لەشەڕەڤانانی کۆبانی
رێزو نەوازش بۆ ئارامگای شەھیدانی رۆژئاوای کوردستان
سەرشۆڕی بۆ دوژمنانی ئازادیء مرۆڤایەتی
راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیتشمانیی کوردستان
٢٠/١٠/٢٠١٤
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە(٢٠ی تشرینی یەکەم) چەك و تەقەمەنی و هاوكارییەكانی هەرێمی كوردستان بەهۆی فڕۆكە ئەمەریكییەكانەوە گەییشتە شاری كۆبانێ.
لە ڕاگەیەندراوێک کە ئەمڕۆ دووشەممە لە ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەریم بڵاو بۆتەوە هاتووە: "دوابەدوای هەوڵە بەردەوامەكانی هەرێمی كوردستان بۆ پاڵپشتیكردنی كۆبانێ و ڕۆژئاوای كوردستان و هەروەها بڕیاری بۆردومانكردنی مۆڵگەكانی داعش لە كۆبانێ لە لایەن هێزە هاوپەیمانەكانەوە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ـی ١٠ـی ٢٠١٤ چەك و تەقەمەنی و هاوكارییەكانی هەرێمی كوردستان بەهۆی فڕۆكە ئەمەریكییەكانەوە گەییشتە شاری كۆبانێ."
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان:
دوابەدوای هەوڵە بەردەوامەكانی هەرێمی كوردستان بۆ پاڵپشتیكردنی كۆبانێ و ڕۆژئاوای كوردستان و هەروەها بڕیاری بوردومانكردنی مۆڵگەكانی داعش لە كۆبانێ لە لایەن هێزە هاوپەیمانەكانەوە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی 10ـی 2014 چەك و تەقەمەنی و هاوكارییەكانی هەرێمی كوردستان بەهۆی فڕۆكە ئەمەریكییەكانەوە گەییشتە شاری كۆبانێ.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان سوپاسی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەكات بۆ گەیاندنی چەك و تەقەمەنی و هاوكارییەكانی هەرێمی كوردستان لەڕێی ئاسمانەوە بۆ كۆبانێ، بۆ ئەوەی ئەو قارەمانانەی لە كۆبانێ بەرگری دەكەن بتوانن سوود لەو چەك و هاوكارییانە وەربگرن.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
٢٠ـی ١٠ـی ٢٠١٤
سەرۆکی تورکیا رایدەگەیەنێت کە بەبێ هاتنەدی چوار مەرجەکەی تورکیا، وڵاتەکەی بەشداری لە هیچ پرۆسەیەک ناکات لەگەڵ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە سووریا، دەشڵێت ئەگەر مەرجەکان هاتنەدی "هێرش لە دژی رژێمەکەی ئەسەد ئەنجام دەدەین".
ئاژانسی ئەنادۆڵ لەسەر زاری رەجەب تەییب ئەردۆغان گواستوویەتییەوە، کە سەرۆکی تورکیا بەشداریکردنی وڵاتەکەی لە هەر پرۆسەیەک لەگەڵ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە سووریا رەتدەکاتەوە بەبێ هاتنەدی چوار مەرجەکەی تورکیا.
ئەردۆغان دەڵێت، تورکیا چوار داواکاری پێشکەشی ئەو هاوپەیمانێتییە نێودەوڵەتییە کردوون کە ویلایەتە یەکگرتووەکان رابەرایەتی دەکات دژی گرووپی داعش، داوکارییەکانیش تایبەتن بەو دۆخەی کە لە سووریا دەگوزەرێت و بریتین لە: ناوچەی دژەفڕین، بنیاتنانی ناوچەی ئارام، مەشقپێکردنی سوورییەکان و پڕچەککردنیان، ئەنجامدانی هێرش لە دژی رژێمەکەی ئەسەد. دەشڵێت "بەبێ هاتنەدی داواکارییەکانمان، بەشداری لە هیچ پرۆسەیەک ناکەین".
لە وڵامی پرسیاری ئەوەی ئەگەر هاتوو لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریكاوە داوایەکی فەرمی ئاراستەی حکومەتی تورکیا کرا بۆ بەکارهێنانی بنکەی (ئەنجەرلیک)، ئەردۆغان گوتی: "تائێستا بەڕونی ئەوە دیار نییە کە چ داوایەکیان لە ئێمە هەیە لە بارەی بنەکەی ئەنجەرلیکەوە، ئەگەر زانیمان ئەو لەسەر ئەم دۆخە راوێژ لەگەڵ یەکە ئەمنییەکانمادا دەکەین. ئەوەی پێشی دەگەین لەسەر ئەم بنەمایە، لەسەر ئەوە رێکدەکەوین کە ببینین چ شتێک گونجاوە بۆ ئێمە، ئەگەر نا رێکناکەوین".
سەرۆکی تورکیا گوتیشی،" پێشنیازکردنی ناوچەی ئارام لەلایەن ئێمەوە، پرۆسەیەک نییە بۆ داگیرکاری، بەڵکو ناوچەیەک دەبێت بۆ پاراستنی گیانی سوورییەکان ئەوانەی بەهۆی رووداوەکانەوە ئاوارە بوونە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ خاک و وڵاتەکەیان".
رووداو
20/10/2014
(دلاوهر ئاژگهیی) نوێنهری حكومهتی ههرێمی كوردستان لهیهكێتی ئهوروپا به(باسنیوز)ی ڕاگهیاند: بڕیاره شاندهكه لهگهڵ ههریهك لهدادگای دادی نێودهوڵهتی لاهای، وهزارهتی دادی هۆلهندا، وهزارهتی دهرهوهی هۆڵهندا كۆببێتهوه.
نوێنهرهكهی حكومهتی ههرێم ههروها گوتی: ئامانجی سهرهكی سهردانهكهش، كاركردنه بۆبهجینۆساید ناساندنی كارهساتی شهنگال وئاوارهبوونی ئێزیدیهكان.
ئاژگهیی گوتی: لهپاش هۆڵهندا، شاندهكهی حكومهتی ههرێمی كوردستان سهردانی برۆكسل دهكهن و لهگهڵ پهرلهمانی یهكێتی ئهوروپاش كۆدهبنهوه.
گوتەبێژی پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD رایگەیاند، کە لەگفتوگۆكانیان لەگەڵ ئەمریكا باس لە پێدانی چەك بە PYD كراوە .
نەواف خەلیل ، گوتەبێژی PYD لە لێدوانێكدا بە رۆژنامەی (الشرق الاوسگ)ی راگەیاند كە لە كۆبوونەوەی پاریسدا لەنێوان ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی PYD و دانیال روبنشتاین ، نێردراوی ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا ، باس لە چەكدان بە كورد كراوە .
هەروەها گوتەبێژی PYD دەڵێ لەو كۆبوونەوەیەدا و كۆبوونەوەكانی پێنج شەممە كە لەنێوان PYD و ئەمریكا لەشاری دهۆك بەڕێوەچوون "باسی چالاككردنی هاوئاهەنگیی سەربازیی نێوان یەكینەكانی پاراستنی گەل YPG و هاپەیمانی عەرەبی و نێودەوڵەتی دژی داعش كراوە، هەروەها باسی گەیاندنی هاوكاریی سەربازیی بۆ چەكدارانی كورد كراوە لە كۆبانێ "، هەروەها گوتی پەیوەندییەكانی نێوان PYD و ئەمریكا دەگەڕێتەوە بۆ دووساڵ پێش ئێستا ، بەڵام ئەمریكا باسی نەدەكرد "بۆ ئەوەی توركیا تووڕەنەكات".
بەپێی لێدوانی ئیبراهیم برۆ، سكرتێری (پارتی یەكێتی كورد لە سووریا ) كە یەكێكە لە پارتە ئەندامەكانی (ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا) ، ئەوان وەك ئەنجوومەنی نیشتمانی هەفتەی رابردوو لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە توركیا كۆبوونەتەوە ، لەو كۆبوونەوەیەدا داوای یەكخستنی هێز لە كورد كراوە .
كۆبوونەوەكانی دهۆك لەنێوان PYD و ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد ، كە لە ژێر چاودێری سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا بەڕێوەدەچن ، تائێستا نەگەیشتوونەتە ئەنجام .
رووداو- الشرق الاوسط
19/10/2014
ۆ یەكەمجار سوپای ئەمریكا و فڕۆكەكانی ئەو وڵاتە چەك و هاوكاری مرۆییان بۆ شەڕڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل YPG نارد و لە ئاسمانەوە هاوكارییەكان گەیێندرانە شەڕڤانان لەنێو شاری كۆبانێ دا .
فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا لە راگەیێندراوێكدا رایگەیاند : " ئەو چەك و تەقەمەنی و كەرەستە و پێداویستی پزیشكیانە لەلایەن دەسەڵاتدارانی كوردی لە عێراق پێماندرابوون بۆ هاوكاریكردنی بەرگریكاران لە كۆبانێ دژی داعش ".
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش ، لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو ، رایگەیاند " ئەو چەك و تەقەمەنی و پێداویستییە پزیشكیانە بەشی هەرێمی كوردستان بوون ، بەڵام ئێمە داوامان لە ئەمریكا كرد ، كە ئەو بەشە بنێردرێت بۆ شەڕڤانانی كورد لە كۆبانێ ، وەك پاڵپشتییەك و ئەركێكی نیشتمانیی سەرشانمان ، لە داهاتووشدا هاوكارییەكانمان زیاتر دەبن ، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەمریكا ".
سوپای ئەمریكا دەڵێت فرۆكەكانی جۆری C -130 هاوكارییە سەربازی و پزیشكییەكانیان گەیاندە چەكدارە بەرگریكارەكانی كورد لە كۆبانێ . هەروەها شەوی رابردوو ، باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكا ، رەجەب تەیب ئەردۆغانی لەو پرۆسە هاوبەشەی هەرێمی كوردستان و ئەمریكا ئاگاداركردبووەوە بۆ هاوكاریكردنی كۆبانێ .
ناوەندی فەرماندەیی سوپای ئەمریكا هەروەها ئاشكرایدەكات كە لە رێگەی فڕۆكەی كارگۆوە چەند كاروانێك چەكی بچووك و هاوكاری مرۆیی لە پێداویستی پزیشكی بۆ شەڕڤانان نێردراوە.
فەرماندەیەكی باڵای فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا كە نەیویستووە ناوەكەی ئاشكرابكرێت بە ئاژانسی فۆكس نیوزی ئەمریكی راگەیاندووە كە فڕۆكەكان 27 پاكێجی پڕ چەك و پێداویستی پزیشكییان بۆ شەڕڤانان لە كۆبانێ فڕێداوەتە خوارەوە و چاوەڕێشدەكەن ئەنجامی باشی هەبێت بۆ شەڕڤانان، ئەو فەرماندەیە هەروەها دەڵێت " پێمانوایە زۆرینەی ئەو هاوكاریانە گەیشتوونەتە دەستی بەرگریكارانی كورد".
ئەو فەرماندەیەی سوپای ئەمریكا هەروەها دەڵێ " لەكاتی سووڕانەوەی فڕۆكەكانی ئەمریكا هیچ كێشەیەكیان تووشنەبووە، نە لە ئاسمان و نە زەویشەوە تەقەیان لێنەكراوە."
هەروەها دوێنێ بەرەبەیان و ئێوارە فڕۆكەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی ، هەشت هێرشیانكردە سەر بنكەكانی داعش لە دەوروبەری كۆبانێ، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكاش لە راگەیێندراوێكدا رایگەیاند كە تائێستا 135هێرشیان كردووەتە سەر بنكەكانی داعش لە دەوروبەری كۆبانێ.
بەگوێرەی زانیارییەركانی تۆڕی میدیایی رووداو لە سێ رۆژی رابردوودا ، شەڕ لەنێوان شەڕڤانانی YPG و داعش روویداوە لە كۆبانێ و ئەمریكاش لەرێگەی پێدانی چەك دەیەوێت هەڕەشەی داعش لە سەر كۆبانێ نەهێڵێت.
شەڕ لە كۆبانێ مانگێك زیاترە بەردەوامە و لە دوو هەفتەی رابردوودا بە هۆی هێرشی بەردەوامی فڕۆكەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی، شەڕڤانەكانی YPGتوانیویانە زۆربەی نێو سەنتەری كۆبانێ لەژێر دەستی داعش دەربێنن ، بەپێی لێدوانی بەرپرسانی كانتۆنی كۆبانێ بۆ تۆڕی میدیایی رووداو.
20/10/2014