هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستیان به سه‌ردانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و ناوچه‌كه كردووه و حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ره‌و ئیمارات به‌ڕێكه‌وت و سه‌لیم جبوریش سبه‌ی ده‌گاته ئێران.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ی كانونی یه‌كه‌می 2014، حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ره‌و میرنشینه‌كانی ئیمارات به‌ڕێكه‌وتووه و سه‌ردانه‌كه‌ش له‌سه‌ر بانگهێشتی ره‌سمیی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته بووه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه و پلاندانان و رۆشنبیری و راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عیراق یاوه‌ریی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌كه‌ن و سه‌ردانه‌كه‌ش ته‌نیا یه‌ك رۆژ ده‌خایه‌نێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی، په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی دوو قۆڵی به‌تایبه‌ت له بواری تیرۆر و دواتر پرۆسه‌ی بنیادنانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یه كه له‌ده‌ست داعش رزگار كراون.
هاوكات له‌سه‌ر بانگهێشتی ره‌سمیی حكومه‌تی ئێران، بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه، سه‌لیم جبوری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به سه‌ردانێكی ره‌سمی بگاته تارانی پایته‌خت.
سه‌ردانه‌كه‌ی جبوری له‌سه‌ر داوای عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێرانه و جبوری له ماوه‌ی سێ رۆژی مانه‌وه‌ی له‌و وڵاته، دۆسیه گه‌رمه‌كانی عیراق و ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران تاوتوێ ده‌كات.
xendan
15/12/2014
رووسیا 22 کەشتی رەوانەی دەریای باڵتیک دەکات و ئەمەش وڵاتانی بەڵتیكی نیگەران کردووە، سوپای وڵاتانی سوید، لیتوانیا، لاتیڤیا و ئیستۆنیا خراونەتە ئامادەباشییەوە.
سوپای رووسیا لە دەریاوە تەنیا پێنج كیلۆمەتر لە وڵاتی لیتوانیاوە دوورە. ئەم جمجوڵە سەربازییانەی مەگەر لەسەردەمی جەنگی سارد روویدابێت.
وەزارەتی دەرەوەی سوید رایگەیاند، فڕۆكەیەكی جەنگیی رووسیا خەریكبووە فڕۆكەیەكی مەدەنی سویدی بخاتە خوارەوە، كە لە كۆپنهاگنەوە بەرە و سوید هەڵفڕیبوو.
لە ترسی سەرهەڵدانی جەنگ یاخود ململانێیەكی گەورە لە ناوچەكە، سوید داوای لەسەربازەكانی پێشووی كرد، بگەڕێنەوە بنكەكانی مەشق و راهێنان.
وڵاتانی باڵتیك بەرگەی هیچ هێرشێكی سوپای رووسیا ناگرن، بۆیە ناچار پەنا بۆ هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) دەبەن.
سەرچاوەیەكی سەربازیی ناتۆ رایگەیاندووە، تەنیا لە یەك رۆژدا 32 فڕۆكەی جەنگیی رووسیا بەسەر ئاسمانی ناوچەكە سووڕاونەتەوە.
ئەلیكسەندەر ماتیوس، شڕۆڤەكاری ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، كە لەشكركێشی رووسیا بۆ سەر باڵتیك رەنگە رووبەڕووی بەرگرییەكی زۆر لاواز ببێتەوە و ئەو وڵاتانە چاوەڕێی ناتۆ دەكەن، بەڵام جوڵەپێكردنی سوپا پێویستیی بە كات هەیە.
تاڤی رویاڤس، سەرۆكی حكومەتی ئیستۆنیا رایگەیاندووە، رەنگە بەهۆی سەرماو بەفرێكی زۆرەوە، كە پلەكانی گەرما لە هەندێك جاردا دەچنە خوار سفرەوە، هاوكێشە ئەمنییەكان لەم وەرزەدا وەكو خۆیان بمێننەوە.
جگە لە سوید، وڵاتانی بەڵتیك لە بازنەی یەكێتی سۆڤێتی جاران بوون، لە دوای ساڵی 1991 و رووخانی یەکێتییەکە، سەربەخۆییان بەدەستهێنایەوە.
ململانێكانی نێوان رۆژئاوا و رووسیا، وڵاتانی باڵتیكی ناچاركردووە، كە خۆیان پڕ چەك بكەن، ئەمەش بارگرانییەكی ئابووری زۆری بۆ دروستكردوون.
rudaw
15/12/2014
کەسایەتییەکی ئۆپۆزسیۆنی سووریا وایدەبینێت، كە هاوئاهەنگییەكی تەواو لە نێوان واشنتن و تاران هەیە لەسەر هەموو بابەتە هەرێمایەتییەكان، كە لە یەمەنەوە دەستپێدەكات تاوەکو دژایەتیكردنی داعش و هەروەها ئۆباما بەشێوەیەكی جددی لەگەڵ هاوپەیمانەكانی لە ناوچەكە كارناكات.
غەسان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری تۆڕی عەرەبیی جیهان بۆ لێکۆڵینەوە، وای بۆدەچێت، كە لە قۆناخی داهاتوودا ئێران گیرۆدەی جەنگێكی گەورەتر دەبێت لەگەڵ داعش، روونیشی دەكاتەوە، كە "بوونی قاسم سولەیمانی ئێرانی لەسەر زەمین و مەشقپێكردنی میلیشیا سوورییەكان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بۆ دەستڕۆیشتوویی لەسەر ناكۆكییەكان و بوونی فڕۆكەی ئێرانیش لە ئاسمانەوە"، ئەمە دەسەلمێنێت.
ئیبراهیم وایدەبینێت، كە "ئەمریكییەكان بە جددی هەڵسوكەوت لەگەڵ هاوپەیمانەكانیان لە ناوچەكە ناكەن، تاوەکو ئێستاش لەرووی سەربازییەوە مەشق بە ئۆپۆزسیۆنی سووری ناكەن، هەروەك چۆن لە پێشتردا بەڵێنی دابوو".
بەڕێوەبەری تۆڕی عەرەبی جیهان بۆ لێکۆڵینەوە دەشڵێت "بەكورتییەكەی ئەمریکا دەیەوێت ئێرانییەكان رازی بكات بۆ ئەوەی لە دۆسییەی ئەتۆمی تەنازول بكەن لەبەرامبەر دەستوەردانیان لە لە سووریا".
ئیبراهیم ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، کە ئێران رۆڵێكی كاریگەری دەبێت لە جەنگی دژ بە داعش، ئەمەش واتە جەنگێك لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ ماوەیەكی درێژخایەن.
غەسان ئیبراهیم باس لەوەدەکات، كە هیچ ستراتیژیەتێكی جددی نادۆزینەوە یانیش جووڵانەوەیەكی كاریگەر لەو ماوەیەی، كە ئۆباما حوكمی تێدا دەكات، "ئەوەی دەشیدۆزینەوە یاریكردنێكە بە كڕینی كات و سڕكردنی دۆسییەكان".
ئەو ئۆپۆزسیۆنەی سووریا دووپاتیشی دەكاتەوە، كە "جددییەتێك نابینین لە هیچ دۆسیەیەك لە دژایەتیكردنی داعش"، دەشپرسێت "ئایا ئەوە راستە هێزە نێودەوڵەتییەكان بەو زلهێزی و چەكە قورس و پێشكەوتووانەی هەیانە، هیچ پێشڤەچوونێك بەخۆیانەوە نەبینن لە جەنگی دژ بە داعش لە سووریا".
لەم چوارچێوەیەشدا ئیبراهیم پێیوایە زیاتر تیشك خراوەتە تەنیا سەر شارێك، بەلای ئێرانیشەوە شارە عێراقییەكان بۆ ئەو گرنگن، تاران ناشیەوێت لەو ناوچانەوە تێوبگلێت، كە هۆزە سەركێشەكانی تێدایەو ناشیەوێت لێیانەوە نزیك بێتەوە.
بە بڕوای غەسان ئیبراهیم، لە كۆتاییدا مامەڵەیەكی نێودەوڵەتی لەسەر چەند شێوازێك دروست دەبێت، وەكو دابەشبوونی هێز و دابەشبوونی جوگرافی، یانیش رێگە بە ئێران دەدرێت وەك چۆن دەیەوێت، "بۆیەش ئەنقەرە ترسی لە واشنتن هەیە، ئەمەش پاڵی پێوەناوە زیاتر بەرووی رووسیادا بكرێتەوە".
ئاژانسەكان - ئیلاف
14/12/2014
هاوشان له‌گه‌ڵ فراوانی هێرشه‌كانی داعش بۆسه‌ر كۆبانێ‌و مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر شار‌و ناوچه كوردییه‌كانی دیكه‌ی رۆژئاوا، هێزه كوردییه‌كانی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان كار له‌سه‌ر یه‌كخستنی هێزو توانا ناوخۆییه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌پشت به‌ستن به‌و رێكه‌وتنانه‌ی له‌چه‌ند مانگی رابردودا واژۆكران.
مسته‌فا عه‌بدی، رۆژئاوا: نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردی‌و بزوتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (TEV- DAM) رۆژی پێنجشه‌ممه له‌شاری قامیشلی باكوری سوریا یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆیان ئه‌نجامدا له‌پێناو ته‌واوكردنی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی مه‌رجه‌عیه‌تی كورد‌و جێبه‌جێكردنی راسپارده‌كانی رێكه‌وتنی دهۆك كه له 23ی تشرینی یه‌كه‌می رابردو راگه‌یه‌نراو تیایدا جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی "ئه‌ركی بهرگریو پارێزگاری له‌رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌ستۆی رۆڵه‌كانی" هه‌روه‌ها مه‌رجه‌عیه‌تی كورد ئه‌ركی نه‌خشه‌كێشانی سیاسهتو داڕشتنی هه‌ڵوێسته‌كانی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م بوار‌و لایه‌نه‌كانی تایبه‌ت به‌كوردی سوریا داده‌رێژێت، كه گرنگترینیان كاركردنه له‌سه‌ر پهرهپێدانو یه‌كخستنی توانای به‌رگریكردن له‌رێی راگۆڕینه‌وه‌و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل.
پێشتر ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی كانتۆنی جزیره له‌دانیشتنێكی خۆیدا له 2014/7/13 بڕیاریدا له‌سه‌ر یاسای "له‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌ركی به‌رگری خۆیی" له‌ناوچه‌كانی خۆبهڕێوهبهریو ئاماژه‌شیدا "خزمه‌تی ناچاری ئه‌ركێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئه‌خلاقی یاساییه‌و سه‌رجه‌م پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌گرێته‌وه".
ئه‌ركێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌خلاقییه
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی كانتۆنی جزیره، حكم خه‌لۆ، رایگه‌یاند "یاساكه ئه‌ركی به‌رگری خودییه، نه‌ك سه‌ربازی زۆره‌ملێ" رونیشیكرده‌وه، ئه‌م ئه‌ركه له‌روی ئه‌خلاقییه‌وه پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ته به‌هۆی ئه‌و روداوانه‌ی ناوچه‌كه پایی تێپه‌رده‌بێت له‌ئاكامی هێرشه‌كانی رێكخراوی داعش.
به‌پێی وته‌ی خه‌لۆ "ئه‌ركێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئه‌خلاقییه‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل به‌هێزبكات بۆ به‌رگریكردن له‌پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كانتۆنی جزیره، ئه‌م مافه‌ش هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م باسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان‌و ئایینه ئاسمانیه‌كان".
خه‌لۆ به‌دوریزانی كاتی جێبه‌جێكردنی یاساكه ببه‌ستێته‌وه به‌و جه‌نگه توندی له‌به‌ری كۆبانێ-دا لهئارایهو وتی "ئه‌و گه‌نجانه ناخرێته به‌ره‌كانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌و هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی شهر، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بنه سوپایه‌كی میللی‌و ته‌نها ئه‌ركی پاراستنی ناوچه‌كانیان له‌ئه‌ستۆ ده‌بێت له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر روبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه ببێته‌وه" ئاماژه‌شیدا، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌روداوه‌كانی كۆبانێ-وه نیه‌و نابرێن بۆ ئهویو رایگه‌یاند "یاساكه به‌ر له‌جه‌نگی كۆبانێ ده‌ركراوه‌و په‌یوه‌ندی به‌شه‌ڕی توندی ئه‌و به‌ره‌یه‌وه نیه".
یاسای "له‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌ركی به‌رگری خۆیی" داوا له "هه‌ر خێزانێكی هاونیشتیمانی كانتۆنه‌كه ده‌كات یه‌كێك له‌ئه‌ندامه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركی به‌رگری پێشكه‌شبكات كه ته‌مه‌نی له‌نێوان 18-30 ساڵدا بێت" سه‌باره‌ت بهئافرهتانیش به‌پێی یاساكه "په‌یوه‌ندیكردنیان به‌هێزه‌كان به‌شێوه‌ی "خۆبه‌خشانه" ده‌بێت، ماوه‌ی ئه‌و ئه‌ركه‌ش شه‌ش مانگی ته‌واوه كه ده‌كرێت به‌سه‌ر یه‌كه‌وه بێت، یان پچڕ پچڕ له‌ماوه‌ی ساڵێكدا ئه‌نجامبدرێت.
یاساكه داوا له‌هه‌ر خێزانێك ده‌كات یه‌كێك له‌رۆڵه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی خزمه‌ته‌كه خۆبه‌خش بكات، به‌مه‌ش ئه‌ودوای رۆڵه‌كانی ئه‌و خێزانه لهخزمهتهكه ده‌به‌خشرێن.
خه‌لۆ وتی "رێنماییه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاساكه ئاسانكاری تیایه‌و گونجاوه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حاڵه‌ته تایبهتهكانداو خاڵی ئیمتیازات‌و به‌خشینی تیایه" له‌و باره‌یه‌شه‌وه رونیكرده‌وه "ئه‌وه‌ی شه‌هیدی هه‌بێت یان تاكه كوڕی ماڵ بێت یان بخوێنێت یان خێزانه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ببات وه‌یان نه‌خۆش بێت لهخزمهتكردنهكه ده‌به‌خشرێت".
به‌ره‌ی هاوبه‌ش
پارێزه‌ر مسته‌فا ئوسو، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سوریا (PDK-S) رایگه‌یاند، گه‌لی كورد له‌سوریا به‌قۆناغێكی سهختو هه‌ستاردا تێپه‌ڕده‌بێت بۆیه پێویست به‌یه‌كخستنی به‌ره‌ی ناوخۆیی ده‌كرێت بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسی داعش‌و به‌رفراوانبونی.
وتیشی، كاركردن به‌شێوه‌ی تاك لایه‌نه‌و به‌بێ حزب‌و هێزه كوردیه‌كانی دیكه هه‌نگاوه‌كانی لاواز كردوه‌و دوپاتیشیكرده‌وه "تاكه هێزێكی سه‌ربازی ناتوانێت به‌ته‌نها روبه‌ڕوی ئه‌و ئاسته‌نگانه ببێته‌وه".
پارێزه‌ر ئوسو وتیشی "پێویست بو به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش كاربكه‌ین به‌پشت به‌ستن بهرێكهوتنهكانی پێش‌و كه له‌نێوان هه‌ردو ئه‌نجومه‌ن سازكراوه‌و زه‌مینه ده‌ره‌خسێنێت بۆ بنیاتنانی به‌ره‌ی سه‌ربازی هاوبه‌ش له‌پێناو روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسی ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه".
awene
14/12/2014
گۆڤاری پترۆڵم ئیكۆنۆمیست هه‌رێمی كوردستان به ده‌ركه‌وتنی سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دابینكه‌ری وزه له قه‌ڵه‌م ده‌دات و پێیوایه كه هه‌رێم وه‌ك هه‌نارده‌كارێكی نوێی وزه له‌دایكبووه.
له راپۆرتێكدا گۆڤاری پترۆڵم ئیكۆنۆمیست باسی له‌وه‌كردووه كه وێڕای كێشه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر سنوور، هه‌رێمی كوردستانی عیراق وه‌ك به‌رهه‌مهێنه‌رێكی نوێی وزه له ناوچه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه و له ماوه‌ی پێنج ساڵدا بووه‌ته هێزێكی گه‌وره‌ی وزه له ناوچه‌كه‌دا.
گۆڤاره‌كه له زاری به‌رپرسانی كورده‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ئێستا هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كات، تا كۆتایی ساڵی داهاتووش ده‌توانێت رۆژانه یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بنێرێته ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه تا ساڵی 2009، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانیووه هیچ بڕه نه‌وتێك ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكات، به‌ڵام له‌وكاته‌وه تائێستا پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی له‌و بواردا به‌ده‌ستهێناوه.
گۆڤاری پتڕۆڵم ئیكۆنۆمیست باسی له‌وه‌شكردووه كه هه‌رێمی كوردستان كار بۆ ئه‌وه ده‌كات كێڵگه‌ی نه‌وتی بای حه‌سه‌ن بخاته ناو سیستمی هه‌نارده‌كردنی خۆی و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت به‌رهه‌مه‌كانی خۆی له كێڵگه‌ی ته‌ق ته‌ق له 110 هه‌زار بۆ 170 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه و كێڵگه‌ی تاوكێ بۆ 200 هه‌زار و به‌رهه‌می كێڵگه‌ی خورماڵه بۆ 240 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا زیاد بكات.
له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش، گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ستراتیژیه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری نه‌وتدا جێگه‌ی خۆی گرتووه، پێشتر ئه‌مریكا كه خه‌ونی هه‌رێمی كوردستانی له‌و بواره‌دا به هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر یه‌كپارچه‌ییه له‌رزۆكه‌كه‌ی عیراق ده‌زانی، ئێستا و به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی داعشه‌وه كۆشكی سپی به‌جۆرێكی تر له‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌ڕوانێت.
سه‌رچاوه: سایتی پیتڕۆڵم ئیكۆنۆمیست
14/12/2014
دوای ئەوە چەندین دۆسیەی گەندەڵی دارایی، ئیداری و بانکی لە ئێران ئاشکراکرا و هەریەک لە بەرپرسان بە جیا لەو بارەوە هەڵوێستیان هەبوو، وەزیری دادی ئەو وڵاتە رەخە لە دامەزراوەی دەنگ و رەنگی حکومەتی وڵاتەکەی دەگرێ و دەڵێ؛ رێگەیان پێنەداوە لەسەر ئەو پرسە قسە بکات.
رێکخراوی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، چاودێری سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت دەکات، بەڵام بەرپرسی ئەو رێکخراوە لە بارەی دۆسیەی گەندەڵییەکان چ لە کاتی ئاشکرابوونیان و چ پێش ئەوەش لە لایەن دامەزراوەی دەنگ و رەنگی ئێرانەوە رێگەی پێنەدراوە لەسەر ئەو دۆسیانە و وردەکارییەکانی گەندەڵی لەو وڵاتە قسە بکات.
مستەفا پوور محەممەدی، وەزیری داد لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنیدا رەخنەی لە دامەزراوەی دەنگ و رەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران گرت و گوتی، لە سەردەمێکدا کە سەرۆکی رێکخراوی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بووە، ویستوویەتی باس لە کێشە و گرفتەکانی پێکهاتەی سیستەمی بانکی بکات، بەڵام نەیانهێشتووە.
پوور محەممەدی ئاماژەی بە ماوەی ٥ ساڵ سەرۆکایەتی خۆی لە رێکخراوی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی گشتیی ئێران کرد و گوتی: "زۆر جار لەبارەی گرفتە بانکییەکان هۆشداریم داوە، بەڵام دامەزراوەی دەنگ و رەنگ نەیهێشتووە من قسە بکەم و پێیان گوتووم؛ سیاسیی، هیچ کارێک مەکە، چونکە دوژمنان کەڵکی نەرێنیمان لێ وەردەگرن".
بەگوتەی ئەو بەرپرسەی ئێران، لە دنیای ئەمڕۆدا دوژمنان بە هەموو وردەکارییەکانیان دەزانن و گوتیشی؛ لە کۆبوونەوەی نافەرمیی پەرلەمانیشدا، بۆ ماوەی 72 خولەک قسەی لەسەر ئەو بابەتە کردووە و سەرجەم وردەکارییەکانی گرفتی بانکی بۆ نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران شیکردووەتەوە.
وەزیری داد دەڵێت؛ میدیاکان دەبێ لە لایەنی بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ گەندەڵی بێت و بەو مەبەستەشە کە ئاییننامەی کاری میدیاکان راگەیەندراوە. ئەو بەرپرسە دەشڵێت سەرجەم کارەکانی حکومەت دەبێ لە ژوورێکی شووشەیی دا بێت؛ لە دەزگای دادیشدا دەبێ بەو شێوازە بێت و بە باوەڕی ئەو پێویستە سەرجەم دۆسییەکانی گەندەڵی، دوای ئەوەی تاوانبارانی ئاشکرا کران، لە میدیاکان بڵاو بکرێنەوە و گەندەڵی بە خێرایی لە میدیادا رووماڵ بکرێت.
لەماوەی چەند رۆژی رابردوو، هەندێک لە بەرپرسانی باڵای حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر پرسی گەندەڵی هەڵوێستیان نواند و داوایان لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان کرد کە ئەنجامدەرانی گەندەڵی دەستبەسەر و دادگایی بکرێن.
13/12/2014
بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.2 بە پێوەری رێختەر لە باشووری رۆژئاوای ئێرانی دا.
ناوەندنی تۆماركردنی بوومەلەرزە لە زانكۆی تاران رایگەیاند، ''شەوی رابردوو بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.2 بە پێوەری رێختەر لە شاری بهبەهانی لە باشووری خوزستان داوە و هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە''.
ئێران دەكەوێتە سەر هێڵی بوومەلەرزە و ساڵانە بوومەلەرزە چەند ناوچەیەكی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە، ساڵی 2003 بوومەلەرزەیەك لەشاری بەمی لە نێوەڕاستی ئێران دا و بووە هۆی كوشتنی 31 هەزار كەس.
13/12/2014
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، نامەیەك ئاراستەی جڤاتی ئێزدی دەكات و دەڵێت "كۆمەڵگای ئێزدیمان، چونكە نرخێكی هەرەگرنگی جەوهەری كوردەواری لەخۆگرتووە و لەدژی هەموو هەڕەشەكان باوەڕی خۆی پاراستووە، رووبەڕووی گەورەترین هێرش بووەتەوه".
لە بەشێكی ئەو نامەیەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەكەكە)دا، كە لە میدیاكانی پەكەكە بڵاوكراوەتەوە، هاتووە، "لەدژی سیاسەتی قڕكردن، توواندنەوە و نكۆڵی‌كردن، كە لەبەرامبەر گەلی كورد بەرێوەدەچێت ، دەبێت هەبوونی خۆمان لەبواری كولتووری ، باوەڕی و ناسنامە بپارێزین. ئەمە وەك خاڵێكی ریشەیی و سەركەوتنی ئازادی ، لە رۆژی ئەمرۆماندا كەوتووەتە رۆژەڤەوە و نۆژەن بووەتەوە".
ئۆجەلان هەروەها دەڵێت، "كۆمەڵكوژی شنگال ، دۆخی ژنانی ئێزدی ئەوانەی دەستبەسەكراون و هەوڵدەدرێت بەشێوەیەكی نامەردانە لە بازاڕەكان كۆیلەبكرێن ، دۆخی پەنابەری لە هەڵومەرجی خراپ و هەوڵدان بۆ لەناوبردنی حەقیقەتی شوێنە پیرۆزەكان، ناچاریی و پێویستیی هێزی جەوهەری ــ بەرێوەبەری بە شێوەیەكی روون دەخاتە بەرچاو".
لە كۆتایی نامەكەیدا، رێبەری پەکەکە دەڵێت "سڵاوی خۆم ئاراستەی ژنانی ئێزدی ، ئەوانەی من شاهیدی هەرە زیندووی قارەمانیی ئەوانم و تەواوی كۆمەڵگای ئێزدیمان دەكەم، دەمەوێت جارێكی دیكە بڵێم، كە سەرەڕای ئەو هەڵومەرجەی منی تێدام، ستایشی هەڵوێستی پیرۆزی ئەوان لەبەرامبەر قڕكردن دەكەم".
rudaw
13/12/2014
یه‌كه‌م رۆژنامه‌نووسی خۆرئاوایی كه چاوی به ئوسامه بن لادن سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده كه‌وتووه، نهێنی دۆزینه‌وه‌ی شوێنی مانه‌وه‌ی بن لادن ئاشكرا ده‌كات.
پیته‌ر بێرگن كه هاوكات نووسه‌ری كتێبی (10 ساڵ گه‌ڕان به‌دوای بن لادن)ه، ده‌ڵێت: ئاشكراكردن و دۆزینه‌وه‌ی شوێنی بن لادن له‌ڕێگه‌ی ئه‌شكه‌نجه و لێدانه‌وه نه‌بووه كه ئیعتراف به كه‌سێك كرابێت، به‌ڵكو ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنییه‌وه بووه.
رۆژی 2ی ئایاری 2011 له‌گوندی ئه‌بوت ئاباد له پاكستان، ئوسامه بن لادن له‌ماڵێكدا دۆزرایه‌وه و له كرده‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكیدا كوژرا.
بێرگن ده‌ڵێت: ئاشكراكردنی شوێنی بن لادن له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییه‌وه بووه كه ئه‌بو ئه‌حمه‌د كوێتی یه‌كێك له خزمه‌تكاره‌كانی بن لادن ئه‌نجامیداوه، له‌ساڵی 2010 دا له پاكستان.
بێرگن به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی وتووه: دۆزینه‌وه‌ی ئه‌بو ئه‌حمه‌د كوێتی له‌ڕێگه‌ی ئاشكراكردنی چه‌ند ئیفادهیهكهوه بووه له‌لایه‌ن گیراوانی قاعیده‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش 4 وڵات به‌شداربوون له‌پێدانی زانیاریی له‌و رووه‌وه.
ئه‌بو ئه‌حمه‌د كوێتی ساڵی 2002 له‌گه‌ڵ خالید شێخ محه‌مه‌د ئه‌ندازیاری هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجامداوه و دوای ئه‌و به‌رواره‌ش به 8 ساڵ هه‌مان كه‌س ته‌له‌فۆنێكی تری ئه‌نجامداوه، پاش لێكجیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیش، روونبووه‌ته‌وه كه ئه‌و كه‌سه ئه‌بو ئه‌حمه‌د كوێتییه و له پاكستانه.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی پێشتر زانیاری وردی له‌سه‌ر كوێتی داوه به ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا، حه‌سه‌ن گوڵ بووه و له هه‌رێمی كوردستان پاش ده‌ستگیركردنی، به‌ند بووه و خزمه‌تكاره‌كه‌ی بن لادنی به‌باشیی ناسیووه.
حه‌سه‌ن گوڵ سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری قاعیده بووه و ساڵی 2004 خراوه‌ته ژێر كۆنترۆڵی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكاوه.
پاش ئه‌و زانیارییانه، توانرا شوێنی ئه‌بو ئه‌حمه‌د كوێتی له‌مانگی ئابی 2010دا لهبیشاوهری پاكستان دیاری بكرێت و ته‌نانه‌ت جۆری ئۆتۆمبێله‌كه‌شی زانرا كه سۆزۆكییهكی سپی بووه و تایه‌كی یه‌ده‌گ بهپشتكهیهوه بووه، پاش ماوه‌یه‌ك شوێنی بن لادنیش به‌هۆیه‌وه دۆزرایه‌وه.
xendan
13/12/2014
وەزیری دەرەوەی عێراق پێشنیازێكی حكومەتی چینی لەبارەی هاوكاریكردنی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش) ئاشكراكرد، بەڵام هاوكاریكردنەكە لەدەرەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەبێت، كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سەركردایەتی دەكات.
ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق بە رۆژنامەی فاینانشال تایمزی ئەمریكی راگەیاندووە، لە میانی كۆبوونەوەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كە مانگی ئەیلوولی رابردوو لە نیویۆرك بەڕێوەچوو، (وانگ یی) وەزیری دەرەوەی چین ئەو پێشنیارەی خستووەتەڕوو.
دەشڵێت: "ئەم دەستپێشخەرییەی حكومەتی چین بەرزدەنرخێنین و ئامادەشین لە دەرەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی مامەڵەی لەگەڵ بكەین".
جەعفەری هەروەها دەڵێت: "لە میانی كۆنگرەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كە هەفتەی رابردوو لە تارانی پایتەختی ئێران بەڕێوەچوو، وەزیری دەرەوەی چین دووپاتیكردووەتەوە كە هاوكارییەكانی چین بۆ عێراق لە دەرەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەبێت، بەو پێیەی سیاسەتی وڵاتەكەی رێگەی پێنادات لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تێوەگلێت ".
بەپێی راپۆرتی رۆژنامەكە، وەزارەتی بەرگری چین رەتیكردووەتەوە لێدوان لەسەر لێدوانەكانی جەعفەری بدات، هاوكات روونیشی نەكردووەتەوە ئاخۆ حكومەتی چین لە رێگەی ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی یان پێشكەشكردنی مووشەك هاوكاریی عێراق دەكات.
پێشتر وەزیری دەرەوەی چین لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ ئیبراهیم جەعفەری گوتبووی "چین پشتگیری هەوڵەكانی عێراق دەكات لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری هەواڵگری و مەشقپێكردنی هێزە چەكدارەكان.
12/12/2014
سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند شەوی پێنجشەممە 12ـی كانوونی دووەمی 2014، چەند گوللە هاوەنێك ئاراستەی ناوچە جیاوازەكانی پارێزگای كەربەلا كراون و بەهۆیەوە چەند كەسێك بوونەتە قوربانی.
بەپێی هەمان سەرچاوە،" دوو گوللە هاوەن كەوتوونەتە ناوچەی سەیف ئەلسەعد و حەی شوهەدا، گوللە هاوەنێكی دیكەش بەر شوقەیەك كەوتووە، كە بەهۆیەوە هاووڵاتیەك كوژراوە و چەند كەسێكی دیكەش برینداربوونە".
هاوكات چەند گوللە هاوەنێكی دیكەش لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراو ئاراستەی هێڵی ستراتیژی نێوان پارێزگای ئەنبار و كەربەلا كراون.
ئەمە لەكاتێكدایە كە رێوشوێنی ئەمنی تووند لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە گیراوتەبەر، بۆ پاراستنی رەوشی ئەمنی كەربەلا لە كاتی یادكردنەوەی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن لەو پارێزگایە، كە زۆرتر لە 17 ملیۆن كەس روویان لە كەربەلا كردووە بۆ بەرزراگرتنی یادەكە.
rudaw
12/12/2014
یەکێک لە نموونەکانی ئەو بەندکراوانەی ناویان لە راپۆرتی کۆنگرێسی ئەمریکیدا هاتووە، کە تایبەتە بە پرۆگرامی ئەشکەنجەدانی بەندکراوانی نهێنی سێ ئای ئەی، لە باشووری کوردستان دەستگیرکراوە و زانیاری وردی سەبارەت بە ئوسامە بن لادن و نزیکترین هاوڕێکانی بە سی ئای ئەی داوە و بووەتە یەکێک لە هۆکارەکانی دۆزینەوەی شوێنی ئوسامە بن لادن، بەڵام دوای زانیارییەکانیش ئەشکەنجەدراوە و تەندروستی بە تەواوی تێکچووە.
حەسان گوڵ لە مانگی یەنایەری ٢٠٠٤، لەیەکێک لە خاڵەکانی پشکنین لە ناوچەکانی کەلار لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی کوردستانەوە دەستگیرکراوە و دواتر رادەستی سی ئای ئەی کراوە.
بەگوێرەی راپۆرتەکەی کۆنگرێس، حەسان گوڵ، ئەو کاتەی لە زیندانە نهێنییەکانی (سی ئای ئەی)دا بووە ، هەر زوو زانیارییەکانی بە کارمەندانی سی ئای ئەی داوە، وەک راپۆرتەکە دەڵێت، تەنانەت یەکێک لە بەرپرسانی سی ئای ئەی گووتویەتی حەسان گوڵ وەک بولبول دەمی کردووەتەوە و هەرچی زانیاری بووە سەربارەت بە ئوسامە بن لادن و هاوڕێکانی درکاندوویەتی.
بەگوێرەی ئەوا راپۆرتە، حەسان زانیاری لەسەر شوێن و مانەوەی یەکێک لە نزیکترین هاوڕێکانی ئوسامە بن لادن ئاشکرا کردووە، هەروەها زانیاری تەواو و دروستی سەبارەت بە کەسێک بەناوی ئەبو ئەحمەد ئەلکوەیتی داوە، ئەو کەسەش نزیکترین و متمانەپێکراوترین هاوڕێی بن لادن بووە و بەگوێرەی قسەکانی حەسان هەمیشە لەگەڵ بن لادن بووە.
راپۆرتەکەی کۆنگرێس ئەوەش دەڵێت کە زانیارییەکانی حەسان بووەتە هۆکاری سەرەکی لە ئاشکراکردنی شوێنی ئوسامە بن لادن لە پاکستان‌دا.
بەڵام بەرپرسانی سی ئای دەلێن ئەو جۆرە مامەڵەیە لەگەڵ بەندکراوانەکاندا هاوکارییان کردووین لە دەستکەتنی زانیاری سەبارەت بە رێکخراوێکی ترسناکی وەک قاعیدە و و زانیارییەکانیش زانیاری دروست و بەسوود بوون.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانە حەسان پێش ئەوەی ئەشکەنجە بدرێت هەموو ئەو زانیارییانەی درکاندووە، بەڵام سی ئای ئەی دوای ئەو زانیارییانە دەستیکردووە بە ئەشکەنجەدانی حەسان و خراپترین جۆری تەکنیکیان لەگەڵیدا بەکارهێناوە، بەشێوەیەک دواتر تووشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە بووەو چەند ئەندامێکی جەستەشی بەتەواوی تێکشکاوە.
11/12/2014
مەرزییە ئەفخەم، گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی بەشێكی راگەیاندراوەكەی كۆبوونەوەی لوتكەی وڵاتانی كەنداوی عەرەبی، لەبارەی داواكردن و سووربوونی وڵاتی ئیمارات لەسەر خاوەندارێتی هەرسێ دوورگەی تونبی كوبرا، تونبی سوغرا و ئەبوموسا دایەوە.
ئەفخەم رایگەیاند، دووبارەبوونەوەی هەڵوێستەكانی دەستتێوەردانی سەروەریی كۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر ئەو سێ دوورگەیە، هیچ كاریگەرییەكی لەسەر راستییە یاسایی و مێژووییەكان نابێت و جەختیشی كردەوە، كە ئەو سێ دوورگەیە بەشێكی دانەبڕاون لە خاكی ئێران.
مەرزییە ئەفخەم لە رەتدانەوەی راگەیەندراوەكەی وڵاتانی كەنداو، ئاماژە بەوە دەكات، ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بە بەردەوامی سیاسەتی دۆستایەتی و دراوسێیەتی باشی لە پێشینەی سیاسەتەكانی خۆیدا داناوە.
بە گوتەی ئەو گوتەبێژەی وەزارەتی دەرەوە، ئێران سیاسەتی دۆستایەتی لەسەر بنەمای دەستتێوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆی یەكتری و رێزگرتنی دوولایەنە داڕشتووە و هیچ كۆتوبەندێكیش لەبەردەم پتەوكردن و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییە دۆستانەییانەدا نابینێت و پێشوازی لە مامەڵەی تەندروستی نێوان وڵاتان و بنەمای هاوكاری و هاوئاهەنگی دەكات.
11/12/2014
فەرماندارێکی باڵای سەربازی رووسی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریكا بە پاڵپشتی رێکخراوی داعش تۆمەتباردەکات و سەرۆکی ئەرکانی سوپای رووسیاش هۆشداری دەداتە راوێژکارە سەربازییە بیانییەکانی وڵاتان کە دەستیان لە گەشەکردن و یارمەتیدانی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا هەیە.
بەپێی ئەو خەمڵاندنەی دەستەی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی رووسیا ئامادەیکردووە، ژمارەی چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی "داعش" لەم کاتەدا دەگاتە 70 هەزار جەنگاوەر لە رەگەزنامە جیاجیاکان.
لە کاتی دیداری لەگەڵ چەندین راوێژکاری سەربازی ئەو وڵاتانەی باڵیۆزخانەیان لە رووسیا هەیە، ڤالێری گراسیمۆڤ، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی رووسیا رۆژی چوارشەممە 10ی دیسەمبەری 2014 ، بە راوێژکارەکانی راگەیاند:" ویلایەتە یەکگرتووەکان لە رابردوودا یارمەتی دارایی و تەکنیکی پێشکەشی ئەو گرووپانە دەکرد لە چوارچێوەی جەنگی دژ بە حکومەتی سووریا، ئێستاش هاوپەیمانێتی نێودوەڵەتی بۆ دژایەتیکردنی ئەم رێکخراوانە پێکهێناوە.
ئەو بەرپرسە سەربازییە رووسییە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە "وڵاتە بیانییەکان لەم کاتەداو بەشێوەیەکی بەردەوام پاڵپشتی لەو گرووپە چەکدارانە دەکەن، کە سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا‌ن و شەڕ لە دژی حکومەتەکە دەکەن".
ژەنەراڵ گراسیمۆڤ دەشڵێت،" قەبارەی یارمەتییەکانی وڵاتە بیانییەکان بۆ گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا گەشەی بەخۆیەوە بینیوە و فشاری سیاسی میدیای نێودەوڵەتیش لەسەر سەرکردایەتی سووریا زیادیکردووە.
11/12/2014
له‌رۆژی جیهانی شاخدا ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه گروپێكی شاخه‌وانانی هه‌رێمی كوردستان ئاڵای كوردستانیان له‌سه‌ر لوتكه چیای هه‌ڵگورد هه‌ڵدا كه به‌رزترین لوتكه چیای هه‌رێمی كوردستانی عیراقه.
زۆسك حه‌مه‌د، سه‌رۆكی گروپی شاخه‌وانی هه‌ڵگورد به خه‌ندانی راگه‌یاند: له رۆژی جیهانی شاخه‌كاندا ئه‌مرۆ وه‌ك (گروپی شاخه‌وانی هه‌ڵگۆرد) كه پێكهاتووه له كۆمه‌ڵێك گه‌نجی شاخ دۆست-ی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی و سۆران، هه‌ستان به چالاكی سه‌ركه‌وتن و مانه‌وه‌ی شاخ له شاخی هه‌ڵگورد كه به‌رزترین شاخی هه‌رێمی كوردستان و عیراقه.
زۆسك حه‌مه‌د وتیشی: "ئامانج له چالاكیه‌كه‌مان به‌كه‌لتووری كردنی شاخه‌وانی و زیاتر په‌ره پێدانی ئه‌و وه‌رزشه‌یه، هاوكات بۆ به‌رزڕاگرتنی ئه‌م رۆژه كه له‌سه‌رانسه‌ری جیهان كۆنفڕانس و چالاكی جۆراو جۆری په‌یوه‌ست به شاخه‌كان و شاخه‌وانان ئه‌نجام ده‌درێن".
راشیگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌م چالاكیه ئه‌گه‌ر له وڵاتان ته‌نیا بۆ چونه نێو سرووشت و مانه‌وه له شاخ ئه‌نجامدرابێت، ئه‌وا ئێمه مه‌به‌ستێكی تریشمان هه‌بوو كه به‌ئاڵای هه‌رێمی باشووری كوردستان چووین بۆ سه‌ر به‌رزرترین شاخی عیراق و هه‌رێمی كوردستان وه‌ك په‌یامێك بۆ ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی كه ئه‌مڕۆ به‌رۆكی ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیهكانمانیان گرتووه".
ئه‌و شاخه‌وانه وتیشی: "ئامانجی داهاتووی گروپه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه له داهاتوودا به‌هاوكاری حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار سه‌رجه‌م شاخه‌كانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان و وڵاتانی تر بگه‌ڕێن و پیاییدا سه‌ركه‌وین و ئه‌زموونی شاخه‌وانیمان تییایدا به‌هێز بكه‌ین".
خه‌ندان ـ راماڵ قه‌سره‌یی
12/12/2014