له‌وكاته‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئیسلامی له عیراق و شام ده‌ركه‌وتووه، مێدیا خۆرهه‌ڵاتییه‌كان یه‌كسه‌ر ناوی (داعش)یان به‌سه‌ر ئه‌و رێكخراوه‌دا بڕی، به‌ڵام له وڵاتانی ئه‌وروپا خۆرئاوا و له زمانی ئینگلیزی‌دا راوبۆچوونی جیاوازی له‌سه‌ر بوو.
هه‌ندێك له میدیاكانی ئه‌وروپا و خۆرئاوا ISIS واته Islamic State in Iraq & Syria وه‌ك كورتكراوه بۆ ناوی داعش و هه‌ندێكیشان ISIL واته Islamic State in Iraq & Levant یان به‌كارده‌هێنا.
دواجاریش وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا كه له‌مه‌ودوا وشه‌ی Daesh بۆ ئه‌و رێكخراوه به‌كاربهێنێت، له‌و باره‌یه‌شه‌وه جه‌یمس تیری، فه‌رمانده‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا له دژی داعش له عیراق و سوریا ده‌ستیپێكردووه، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه هاوپه‌یمانه‌كانیان له كه‌نداوی عه‌ره‌ب ئه‌و ناوه به‌كارده‌هێنن.
وتیشی كه ناوی داعش عه‌ره‌بییه و نزیكه له وشه‌ی عه‌ره‌بیی (الدعس) كه مانای خسته‌ژێر پێ ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م به‌رپرسی ئه‌مریكا نییه كه ئه‌م ناوه به‌كاربهێنێت، به‌ڵكو هه‌فته‌ی رابردووش جۆن كیری له‌به‌رده‌م كۆنگرێسدا، ناوی ئه‌و رێكخراوه‌ی به (داعش) هێنا.
xendan
20/12/2014
فه‌رمانده‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له ره‌بیعه و چیایى شنگاله‌وه پلانى تۆكمه‌یان داناوه و ئێستا ته‌واوى ناوچه‌كه له داعش پاكراوه‌ته‌وه.
ئاشتى كۆچه‌ر فه‌رمانده‌ى هێزى پێشمه‌رگه له چیاى شنگال به “باس‌نیوز”ى راگه‌یاند به‌پێى به‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تى پارتى دێموكراتى كوردستان كه دانراوه له ره‌بیعه‌وه به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه له چیاى شنگال یه‌ك بگرین و بچین بۆ میحوه‌رى حه‌ردان و له‌وێشه‌وه بگه‌یه‌نه شه‌ره‌فه‌دین و سنونێ و بۆره‌ك و دهۆلا و خانه سور شوێنه‌كانى دیكه‌مان پاككردۆته‌وه، ئێستا پێشمه‌رگه پێشڕه‌وى ده‌كات بۆ “خهربكا” و پێشمه‌رگه چونه‌ته ناوه‌وه.
کۆچەر گوتیشى :”داعشا به‌شێكیان چوون به‌ره و سوریا و ئهوانهدیكه به‌ره و حهردانیه و ناو موسڵ رایان كردووه”.
گوتیشى :”ئامانجى سه‌ره‌كیمان شنگاله ئه‌گه‌ر شنگالمان ئازادكرد ئه‌وه شوێنه‌كانى دیكه به ئاسانى ده‌كه‌وێته ده‌ست پێشمه‌رگه ئاشتی کۆچەر و به‌پێى زانیارى ده‌زگا ئه‌منییه‌كانمان ئێستا شنگال كه‌سى تێدا نه‌ماوه و به ئاسانى ده‌چینه ناو شاره‌وه”.
basnews
19/12/2014
سه‌رتيپ “مو‌سا كه‌مالى” جێگرى كاروبارى سه‌رچاوه مرۆييه‌كانى ده‌سته‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى ئێران ڕايگه‌ياند: يه‌ك مليۆن و پێنج سه‌د هه‌زار گه‌نج خزمه‌تى سه‌ربازى ده‌يانگرێته‌وه كه تاكو ئێستا بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و خزمه‌ته نه‌هاتوون خۆيان بناسێنن.
كه‌مالى به ئاژانسى ئيرناى گوتووه كه ئه‌و به‌شه گه‌نجانی كه له‌دايكبووى ساڵى 1976 به دواوه‌ن، ئه‌گه‌ر تاكو رێکەوتی 10 ى شوبات په‌يوه‌ندى بكه‌ن بۆ ته‌واوكردنى خزمه‌تى سه‌ربازى, ئه‌وا له شه‌ش مانگى زياده ده‌به‌خشرێن و نايان دهن به دادگا.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه ده‌وڵه‌تى ئێران له بودجه‌ى ساڵى داهاتوودا پێشنارى ئه‌وه‌ى كردووه كه ئه‌وانه‌ى خزمه‌تى سه‌ربازى گرتوونيهتيهوه و بۆ ماوه‌ى هه‌شت ساڵ غايب بوون و ته‌مه‌نيان له نێوان 27 تا 50 ساڵيدايه، بتوانن به غه‌رامه‌ى پاره، له خزمه‌تى سه‌ربازى ببه‌خشرێن.
جێگرى ده‌سته‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان له‌باره‌ى هۆكاره‌كانى ئه‌و بڕياره ده‌ڵێ:”ئه‌و جۆره كه‌سانه به‌هۆى ئه‌وه‌ى لێهاتوو نين بۆ هێزى چه‌كدارى و خزمه‌تكردنيان له‌پاڵ سه‌ربازانى كرده‌ییدا رۆحيه و وره‌ى ئه‌وانى تر ده‌شكێنن و كاريگه‌رى نه‌رێنييان هه‌يه، بۆيه غه‌رامه به باشتر زانراوه”.
بڕى غه‌رامه‌كه به ته‌واوى ديارى نه‌كراوه بۆ كڕينه‌وه‌ى خزمه‌تى سه‌ربازی، به‌ڵام پێشبينى ده‌كرێت له نێوان 20 مليۆن تا 50 مليۆن تمه‌ن بێت.
بڕياره‌كه‌ى ده‌سته‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى ئێران ئه‌و گه‌نجانه ده‌گرێتـه‌وه كه له‌دايكبووى مانگى 3 ى ساڵى 1965 ن.
به‌پێى ياساى ئێران هەر كوڕێك ته‌مه‌نى گه‌يشته 18 ساڵ، ده‌بێ خزمه‌تى سه‌ربازى بكات.
به‌پێى زانيارييه‌كان هه‌ر كه ئه‌و پێشنياره له په‌رله‌مان چه‌سپا، ئه‌وا سه‌ربازه ڕاكردووه‌كان یان دواكه‌وتووه‌كان ماوه‌ى يه‌ك ساڵ مۆڵهتيان هه‌يه به پێدانى غه‌رامه به‌ر لێخۆشبوو‌ن بكه‌ون.
ئه‌و پێشنياره‌ى كڕينه‌وه‌ى خزمه‌تى سه‌ربازى له كاتێكدايه كه ماوه‌ى خزمه‌تكردن له نێوان 18 بۆ 21 مانگدايه و له ساڵى ئاينده‌ى هه‌تاويدا خزمه‌تى سه‌ربازى ده‌كرێت به 24 مانگ.
چاودێرانيش پێيان وايه كه ده‌وڵه‌تى ئێران ئه‌و ده‌رفه‌ته ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌و گه‌نجانه‌ى كه له خزمه‌تى سه‌ربازى هه‌ڵهاتوون تاكو به پێدانى غه‌رامه به‌ر لێخۆشبوو‌ن بكه‌ون، به‌ڵام هه‌ركه‌سێ بڕوات و خۆى بناسێنێ بۆ ئه‌وه‌ى غه‌رامه‌كه بدات، ته‌مبێ ده‌كرێ و به‌جۆرێكى تر سزا ده‌درێ.
19/12/2014
هه‌رێمی كوردستان له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش وه‌ك بكه‌رێكی جیۆسیاسی له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، هه‌ر بۆیه بوه‌ته جێگه‌ی گرنگی پێدانی به‌رپرسه باڵاكانی دنیا. له‌م میانه‌یه‌دا بڕیاره له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوودا به‌رپرسێكی باڵای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا سه‌ردانی كوردستان بكات.
(دلاوه‌ر ئاژگه‌یی)نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زانیارییه‌كه‌ی بۆ (باس‌نیوز) پشتڕاست كرده‌وه‌و گووتی: دوا بەدوای پتەو بوونی پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێتی ئەورووپا، بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا خاتوو (فێدێریکا مۆگێرینی) رێکخەری باڵای سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا بە یاوەری شاندێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا، بە سەدانێکی فەرمی بگاتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ بێتەوە.
سەردانی مۆگێرینی لە دوای کۆبوونەوەی ئەو دوایەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا دێت و گرنگی تایبەتی هەیە و نیشانەی گرنگی دانی یەکێتی ئەوروپایە بە پێگە و رۆڵی هەرێمی کوردستان لە ئێراق و ناچەکە و بە تایبەتی شەری دژی تێرۆر و سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگە.
19/12/2014
ژنێكی بەریتانی لەكاتی ئامادەبوونی لە یاریگایەكی تۆپی پێی ئەو وڵاتە، قورئانێكی پەڕپەڕكرد، بۆیە دادگا بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ ساڵ لە هەموو یاریگاكانی بەریتانیا دووریبخاتەوە.
ئەم ژنە ناوی جولی فیلیپسە و تەمەنی 51 ساڵە، هاندەری یانەی میدڵسبڕۆە، مانگی ئایاری رابردوو لە كاتێكدا لە یەكێك لە یارییەكان بۆ هاندانی یانەی میدڵسبۆرۆ ئامادەی یاریگایەك بوو، قورئانێكی پەڕپەڕكرد و پەڕەكانیشی بەسەر خەڵكی دابەشكردن. بەڵام پاش ئەوە لە دادگا سكاڵای لە دژی تۆماركرا ، بەهۆی ئەوەی كەسێكی رەگەزپەرستە، لە دادگاش جولی گوتی:"نەمزانیوە ئەو كتێبەی دڕاندم قورئانە"، بەڵام دادگا باوەڕی بە قسەكانی نەكرد.
جولی فیلیپس لەم هەفتەیەدا لەلایەن دادگای بێرمنگهامی بەریتانیا سزاكەی بەسەردا درا و ئەمەش بەلەبەرچاوگرتنی ئەو راستییەی كە ئەم ژنە جاری دیكەش كاری رەگەزپەرستانەی ئەنجامداوە و سووكایەتی بە كەسانی دیكە كردووە. جولی، پێشتر لە ئەنجوومەنی شارەوانی میدلسبۆرۆ كاری دەكرد، دوای دەرچوونی حوكمەكە بەسەریدا كارەكەشی لەدەستدا.
جەسمس لانگلی، پارێزەرێكی سەر بە پۆلیسە، لەمبارەیەوە دەڵێت:" دوورخستنەوەی جولی لە یاریگاكان وەكو هۆشیاركردنەوەیەكش دەبێت بۆ هەموو هاندەرەكانی دیكە، كە رەگەزپەرست نەبن".
رووداو – alarabiya
19/12/2014
هاوسەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان KCK رایدەگەیەنێت، کە ئەمریكییەكان هاوپەیمانی ئەوانن لە كۆبانێ و پێشیوایە، "ئەمریکا بە بێ کورد، ناتوانێ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست سیاسەت بکات".
لە دیدارێكیدا لەگەڵ هەفتەنامەی دی سایت- Die Zeitی ئەڵمانی، جەمیل بایک، هاوسەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، حكومەتی توركیای بەوە تۆمەتبار كرد، كە لەرێگەی تیمی تایبەتەوە هاوكاری داعش دەكات و "لە پەیوەندی و هاوئاهەنگییەكی چردان لەگەڵ یەكدی".
بە گوتەی بایك، لەنێو ریزەكانی داعش و سوپای ئازادی سوریا هێزی تایبەتی توركیا هەن و گوتی: "ئیتر سوپای توركیا راستەوخۆ شەڕمان لەگەڵ ناكات، بەڵكو لەرێگەی ئەو هێزە تایبەتانەی نێو داعش و سوپای ئازادی سووریا درێژە بەو شەڕە دەدات".
"توركیا ئاشتی لەگەڵ پەکەکە ناوێ"
بەبۆچوونی بایك، حكومەتی پارتی داد و گەشەپێدان AKP نیازێكی بە چارەسەری نییە لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان و گوتی: "لەگەڵ ئەوەشدا پەشیمان نین كە ئەو رێگایەمان گرتووەتەبەر، عەبدوڵڵا ئۆجەلان رەشنووسێكی بۆ رێككەوتنی یەكجارەكی ئامادەكردووە، ئەگەر حكومەتی توركیا ئەو رەشنووسە قبووڵ نەكات، ئێمە وەك ئامادەكاریی بۆ شەڕ قبووڵی دەكەین".
"ئەمریكا هاوپەیمانی ئێمەیە لە كۆبانێ"
بایك نێوەندگیرێك بۆ پڕۆسەی ئاشتی بە پێویست دەزانێت و دەڵێ: "دەكرێ ئەو نێوەندگیرە ئەمریكا بێت، ئێمە لەگەڵ توركەكان ئاشتیمان دەوێ، ئێستا ئەمریكییەكان هاوپەیمانی ئێمەن لە كۆبانێ، وەكو ئێمە شەڕی داعش دەكەن، كە ئەمریكا بەبێ كورد ناتوانێ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست سیاسەت بكات".
هەروەها جەختی لەوە كردەوە: "ئەگەر ناوچە كوردییەكانی سووریا بخرێنە ژێر دڵنیایی ئەمنییەوە، پێویستیی ئەوروپا بە وزەی رووسیا كەمدەبێتەوە، رێگای نەوت و گازی سروشتی دەریای نێوەڕاست بە رۆژئاوای كوردستاندا تێدەپەڕێت، ئەگەر تەناهی بۆ ئەو رێگایە دابینبكرێت، ئەوروپا دەتوانێ بە هێوری هەناسە بدات".
رووداو-taraf
18/12/2014
سایتی “ناشیۆناڵ ئینكوایرر”بڵاوی كرده‌وه، میشێل ئۆباما هاوسه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به ته‌واوی تووشی شۆك بووه كه چه‌ند زانیارییه‌كی له‌باره‌ی ناپاكی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه ده‌ست كه‌وتووه.
ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌و سایته جیهانییه نوسیویه‌تی:”سه‌رباری ئه‌وه‌ی له میدیاكاندا، ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ئۆباما، ده‌یانه‌وێت به‌ڕوویه‌كی گه‌شاوه‌وه ده‌ربكه‌ون. به‌ڵام له‌ڕاستیدا ماڵه‌كه‌یان بووه‌ته دۆزه‌خێك”.
زانیارییه‌كان ده‌ڵێن:”له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگی دیسهمبهرهدا، میشێل ئۆباما، هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ی كۆی كردبوونه‌وه له‌سه‌ر ناپاكی هاوسه‌ره‌كه‌ی، ڕووبه‌ڕووی ئۆباما كردۆته‌وه”. زانیارییه‌كان تایبه‌ت بوون به‌و شوێنه نهێنییه‌ی كه سه‌رۆك تیایدا به دڵداره‌كه‌ی ده‌گات وژووان ده‌گرن. ئه‌وه له كاتێكدا بووه كه ئۆباما نه‌یتوانیوه به‌رگرییه‌كی زۆر له‌خۆی بكات.
هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن:”زانیاری پشتڕاست نه‌كراوه له‌به‌ر ده‌ستدان، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئۆباما چه‌ندین جار سه‌ردانی ئوتێلی”جگرسۆن”ی كردووه كه ده‌كه‌وێته نزیكی كۆشكی سپییه‌وه. سه‌رۆك له‌و درگایه‌وه هاتوچۆی كردووه كه بۆ مه‌ی هێنان ته‌رخان كراوه له پشته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س هه‌ستی پێ بكات.
جارێكی‌تریش هه‌ر ئه‌م سایته بڵاوی كردبوویه‌وه، كه میشێل ئۆباما، داوای له مێرده‌كه‌ی كردوه له ماڵه‌كه بچێته ده‌ره‌وه. له‌كاتێكدا دیبووی چاوبڕكێ له‌گه‌ڵ ژنێكدا ده‌كات له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له شیكاگۆ.
گۆڤاری “گڵۆب مه‌گه‌زین”یش بڵاوی كردبوویه‌وه:”هاوسه‌رایه‌تی نێوان ئۆباما ومیشێل له كۆتایی نزیك بووه‌ته‌وه”.
ئایا ڕاستی و ناڕاستی ئهوههواڵ و زانیارییانه له كوێدایه كه ڕۆژنامه و سایته ئه‌مریكییه‌كان له ناو دڵی كۆشكی سپییه‌وه ده‌یگوازنه‌وه؟ ئایا ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌ن؟ یان دووكه‌ڵی سپین و نیشانه‌ن بۆ نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵه‌كه؟
18/12/2014
لە ئیستەنبوڵ خۆپێشاندانێک لە بەردەم باڵەخانەی رۆژنامەی Sabah ی نزیک لە حکومەتی تورکیا سازکراو چەندین درووشم لە دژی سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە بەرزکرانەوە.
ئێوارەیرۆژی چوارشەممە 17-12-2014 لە ساڵیادی لێکۆڵینەوەکانی گەندەڵی و بەرتیلخۆری کە کەسانی نزیک لە رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتەی تورکیا و وەزیرەکانی حکومەتەکەی تێیدا دەستگیرکرابوون، لە ئیستەنبوڵ خۆپێشاندانێک سازکرا.
خۆپێشاندانەکە لەبەردەم کەناڵی تەلەڤزیۆنی ATV و رۆژنامەی Sabah سازکرا کە بە نزیکی‌یان لە حکومەتی ئەو وڵاتەوە ناسراون. خۆپێشاندەران درووشمی "دزی دەکرێت" و "ئەردۆغانی دز" یان بەرزکردەوە.
لە ئەنجامدا دوو کەس لە خۆپێشاندەران بە تۆمەتی بێڕێزی بەرامبەر بە سەرۆککۆمار دەستگیرکران.
18/12/2014
وه‌ك پێشتر له دهۆك بڕیاری لێدرابوو، شه‌ش ئه‌ندامی مه‌رجه‌عی سیاسی رۆژئاوا هه‌ڵبژێردران و به‌وشێوه‌یه‌ش ژماره‌ی ئه‌ندامانی مهرجهعهكه گه‌یشته 30 كه‌س.
له رۆژانی 14- 22ی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی "ته‌ڤده‌م" و ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی كورد له سوریا دوای زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له شاری دهۆك رێككه‌وتن و یه‌كێك له به‌نده‌كانی رێككه‌وتنه‌كه پێكهێنانی مه‌رجه‌عی سیاسی رۆژئاوا بوو له 30 ئه‌ندام كه هه‌ردوولایه‌ن یه‌كی 12 ئه‌ندامیان هه‌بێت و شه‌ش ئه‌ندامه‌كه‌ی تر له كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ و حزبه‌كانی سه‌ربه ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی كورد و ته‌ڤده‌م بن.
ئه‌مڕۆ له هه‌ڵبژاردنێكدا له هۆڵی كۆنگره‌كانی پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتنخوازی كورد له سوریا له شاری قامیشلۆ، له كۆی 96 كه‌س كه خۆیان كاندیدكردبوو بۆ ئه‌وه‌ی ببنه ئه‌ندامی مه‌رجه‌عی سیاسی رۆژئاوای كوردستان، شه‌ش كه‌س هه‌ڵبژێردراون.
ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌ی بۆ مه‌رجه‌عی سیاسی رۆژئاوای كوردستان هه‌ڵبژێردران بریتین له:
1-ساڵح گه‌دۆ سكرتێری پارتی چه‌پی دیموكراتی.
2-جه‌مال مه‌لا مه‌حمود
3-محه‌مه‌د مو‌سا سكرتێری پارتی چه‌پ
4-سه‌لوا به‌دران
5-ئه‌حمه‌د ئیسماعیل
6-په‌روین محه‌مه‌د
سه‌رچاوه: هاوار نیوز
17/12/2014
ئه‌مرۆ له‌سه‌ر جه‌م دامه‌زراوه‌كانى حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى كوردستان رۆژى ئاڵاى كوردستان به‌رزڕاگیرا. له‌ناوه‌نده پهروهردهیییهكانیش سه‌رجه‌م قوتابیان بهپۆشینى جل و به‌رگى كوردى یاده‌كه‌یان كرده‌وه.
ئه‌مرۆ 17/12/2014 یادى ئاڵاى كوردستانه بەبریاری ژمارە ٤٨ ی پەرلەمانی کوردستان کە لە ١٩-٦- ٢٠٠٤ دەرچووە ، رۆژی ١٧ی کانونی یەکەمی هەموو سالێک کە رۆژی هەڵکردنی ئالای کوردستانە، کراوە بە رۆژی ئاڵا لە کوردستان.
به‌مه‌به‌ستى به‌رزڕاگرتنى ئاڵاى كوردستان په‌رله‌مانى كوردستان له رێوڕه‌سمێكى تایبه‌ت له‌ناو بینایه‌ى په‌رله‌مان یادى ڕۆژى ئاڵاى كوردستانى كرده‌وه، له په‌یامێكیشدا رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له مافه ده‌ستورى و یاساییه‌كانى خۆى و پێداگیرى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه ده‌بێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ى په‌یامى ئاشتى به هه‌موو جیهان بدات.
لە پارێزگاى هه‌ولێریش له رێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونى خه‌ڵكێكى زۆرى شارى هه‌ولێر یادى رۆژى ئاڵاى كوردستان كرایه‌وه، پارێزگارى هه‌ولێر له په‌یامێكدا پیرۆزبایى خۆى و پارێزگاى هه‌ولێرى به‌هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان و دایكانى شه‌هیدان راگەیاند.
له ناوه‌نده پهروهردهیییهكانیش سه‌رجه‌م قوتابیان به پۆشینى جل و به‌رگى كوردى سرودى نیشتیمانى یاده‌كه‌یان به‌رز ڕاگرت.
basnews
17/12/2014
پەیمانگایەكی ئەمریكی رایدەگەیەنێت، كە سەربەخۆیی كوردستان نزیكترین ئەگەری داهاتووە و وڵاتانی توركیا، ئێران و سووریا بەهۆی ئەوەی ناتوانن مافەكانی كورد بۆ ئۆتۆنۆمی و هەرێمی سەربەخۆ بە كورد بدەن نایانەوێت كورد وەك بەشێك لەوڵاتەكەیان بمێنێتەوە.
رووداوەكانی نیوەی ساڵی رابردوو لە كوردستان و ناوچەكە شارەزایانی بەسەر دوو بەرەدا دابەشكرد، بەشێكیان دەڵێن، سەربەخۆیی كوردستان نزیكبووەتەوە، چونكە كورد لە دووبەشدا بە كردەوە یەكیانگرتووە و چاوەڕوانی هەنگاوی زیاتریش دەكرێت، لەوكاتەی بەشێكی دیكە وایدەبینن كە جیابوونەوەی كورد لە توركیا و ئێران مەحاڵە ، چونكە ئەو دوو وڵاتە رێگەی جیابوونەوەی ناوچە كوردییەكان نادەن.
پەیمانگای گەیت ستۆنی ئەمریكی بۆ لێكۆڵینەوە لە پرسە سیاسییەكان لەدوا راپۆرتی خۆی ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، "رەوتی دیموكراسی لەگەڵ هەندێك كەموكوڕی لە باشووری كوردستان روو لە باشبوونە و ئێستا حكومەتێكی گشتگیر لە كوردستان پێكهێنراوە، بۆیە چاوەڕوانی لەدایكبوونی كۆماری كوردستان بن".
ئەو پەیمانگایە كە بارەگاكەی لە نیویۆركە، ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە " لە رابردوودا دوو پارت (پارتی و یەكێتی) دەسەڵاتەكانیان قۆرخكردبوو، بەڵام ئێستا یەكگرتووییەكی بەهێز لە كوردستان هەستی پێدەكرێت، چونكە پارتی و یەكێتی هەرچەندە بەشی زۆری كورسییەكانی پەرلەمانیان بەدەستە، بەڵام هێزی دیكە لە كوردستانیش هەن، كە نوێنەر و بڕیارەكانیان لەدەستە. وەك پەیمانگاكە دەڵێت: "كۆنتڕۆڵی سیاسەتی دوو پارتەكە لە رابردوو گۆڕاوە بە حكومەتێكی گشتگیر، كە دەتوانن ببنە هەوێنی دروستبوونی كۆمارێكی كوردستان لە داهاتوودا".
گەیت ستۆن ئینستیوت دەنووسێت: "بۆ راگەیاندنی ئەو دەوڵەتە ناعەرەبیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنیا كاتێكی گونجاو ماوە و كورد ئامادەیە لە هەركاتێكدا دەوڵەتێكی سەربەخۆ دروست بكات، هەرچەند هەندێك هۆكار هەن كە دروستبوونی ئەو دەوڵەتەیان دواخستووە، بەڵام لە كۆتاییدا دەوڵەتی كوردی هەر دروست دەبێت".
بەپێی لێكۆڵینەوەی پەیمانگەكە "شەڕی كوردستان لەگەڵ داعش هۆكارێكی دواكەوتنی دروستكردنی ئەو دەوڵەتە بوو، بەڵام ئێستا پێشـمەرگە دوای ئەوەی لە سەرەتاكانی شەڕ چەندین ناوچەی لەدەستدا، ئێستا باوەڕی بەخۆی پەیداكردووەتەوە و ناوچەكانی لەدەستی داعش دەرهێناوە، لەوكارەشدا فڕۆكەكانی هاوپەیمانان هاوكاری پێشمەرگەیان كردووە".
بەپێی راپۆرتی پەیمانگاكە "فەیلەقی قودس و سوپای شیعەی عێراقی سەر بە ئێران، وایانكردووە كە شەڕی داعش لە عێراق تارادەیەك بە ئاراستەی دژە داعش بشكێتەوە".
لە راپۆرتەكەدا هاتووە: "هەروەها هۆكارێكی دیكەی دواكەوتنی سەربەخۆیی كوردستان، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكایە كە زۆر جەخت لەمانەوەی كورد لەگەڵ عێراق دەكاتەوە، لەوەشدا ئەمریكا بە هەوڵەكانی بۆ رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا سەركەوتوو بووە بۆمانەوەی كورد لەگەڵ عێراق و دواخستنی سەربەخۆیی كوردستان، واقیعی سیاسی ناوچەكەش رێگەی نەداوە كورد بەو خەونەی بگات، چونكە هەریەك لە وڵاتانی دراوسێی كورد ئامادەنین هیچ مافێك بە كورد بدەن و لەگەڵ سەربەخۆیی كوردستانیش نین، چونكە بە هاوپەیمانێكی ئیسرائیلی دەزانن، هۆكاری دژایەتی وڵاتان بۆ سەربەخۆیی كوردستان بەرژەوەندی سیاسی ناوخۆیی و دەرەكییە".
پەیمانگاكە بە هێنانەوەی نموونەی لێدوانی چەند پرسێك باس لەوەش دەكات، كە كورد چی دیكە ئامادە نییە لە عێراق عەرەب بڕیاری لەسەر بدات، هەروەها كورد نایەوێت هەڵەكانی رابردوو دووبارە بكاتەوە و دەیەوێت بە سیاسەتێكی هێواش و زیرەكانە بەرەو سەربەخۆیی بڕوات، چونكە پێشتر وڵاتانی زلهێز زۆر بەڵێنیان بە كورددا‌و جێبەجێیان نەكرد.
پەیمانگای گەیت ستۆن هۆكارەكانی بەهێزبوونی ئەگەری سەربەخۆیی كوردستانیش دەخاتەڕوو و دەنووسێت " شانازی كورد بە هەرێمەكەیان و شارستانییەت و پێشكەوتوویی هەرێمەكە و سەركەوتنەكان بەسەر داعش ، وایكرد كورد زیاتر باوەڕی بەخۆی هەبێت بۆ جاڕدانی سەربەخۆیی كوردستان، كورد ئێستا ناڕازییە لە رێگرتنی بەغدا لە هاتنی چەكی زیاتر بۆ هەرێمەكە لەلایەن وڵاتانەوە، ئێستا لە كوردستان لە هەموو شوێنێك ئاڵای كوردستان هەڵكراوە و ئاڵای عێراقیش نابینرێت، زمانی سەربەخۆی كوردی و غەریبی زمانی عەرەبی لە باشووری كوردستانیش هۆكاری بەهێزن بۆ سەربەخۆیی ، بۆیە كوردستان چاوەڕێی لەدایكبوونە و بەم زووانە لە دایك دەبێت".
rudaw
16/12/2014
سهركونوسڵی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌ڵه تێگه‌یشتنێكی باو هه‌یه، كه‌توركیا هاوكاری داعش ده‌كات ئه‌مه‌ش سه‌رئه‌نجامی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند هه‌واڵیكی ناڕاسته، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاته‌كه‌ی گرنگه.
ئێواره ئه‌مڕۆ كونسوڵخانه‌ی توركیا له‌هه‌ولێر گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ی بۆ ژماره‌یه‌ك له میدیاكانی كوردستان له هوتێلی (دیده‌مان) ی شاری هه‌ولێر رێكخست. له‌و گفتوگۆیه كراوه‌دا كه نوێنه‌ری ماڵپه‌ڕی خه‌ندانیش به ره‌سمی بانگهێشیت كرابوو، تێیدا محه‌مه‌د ئاجیف سهركونوسڵی توركیا له هه‌ولێر له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌رێگه‌ی رێكخراوی (ئافات)ی توركی ، كهسهربهئهنجومهنی وه‌زیرانی توركیایه 625مین ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری هاوكاری گه‌یه‌ندرایه ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی.
ئاجیف وتی: "له‌كاتێكدا داعش هاته موسڵ هه‌رئه‌وشه‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه ئه‌وكات سه‌رۆكی وه‌زیرانی توركیا بوو ته‌له‌فۆنی بۆكردم و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئاواره‌یه‌كی زۆر روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بۆیه ئاماده‌كاری بكه‌ن هه‌رچییان بووێت هاوكارییان بكه‌ن".
وتیشی: "ئه‌و شه‌وه‌ی داعش له‌هه‌ولێر نزیك بووه‌وه، زۆربه‌ی وڵاتان كۆمپاینا و كرێكاره‌كانیان گواسته‌وه، به‌ڵام ئێمه هه‌ر له‌هه‌ولێر ماینه‌وه و له‌ئێستاشدا 1500 كۆمپانیای توركیا له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن و وه‌به‌رهێنانی توركیا له هه‌رێمی كوردستان 8 ملیار دۆلاره".
سه‌باره‌ت به كۆبانێ، محه‌مه‌د ئاجیف وتی: "200 هه‌زار ئاواره‌ی سڤیل كه خه‌ڵكی كۆبانێن ئێستا له توركیان و تائێستاش 5 ملیۆن ژه‌م خۆراكیان بۆ ئاماده‌كراوه و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری ئه‌و 200 هه‌زار كه‌سه ده‌كرێت كه له‌نێویاندا 60هه‌زار منداڵ هه‌یه".
له دوو پرسیاری په‌یامنێری خه‌ندانیش له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا بۆچی وڵاتی توركیا هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسانی ده‌ستپێكردووه، له‌كاتێكدا ئێوه ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك رۆژنامهنووستان له‌یه‌كێك له به‌ناوبانگترین هۆتێله‌كانی هه‌ولێر داوه‌ت كردووه، محه‌مه‌د ئاجیف له‌وه‌ڵامدا وتی: "ئه‌وان به‌پێی یاسا ده‌ستگیر كراون و ئێستاش لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه".
له‌پرسیارێكی تری نوێنه‌ری خه‌ندان، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئێوه باسی چه‌ند ژه‌مه خورادنێك ده‌كه‌ن و چه‌ند ژه‌مه خواردنێكمان به‌چاودا ده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام بۆچی له‌ملاوه هاوكاری داعش ده‌كه‌ن، له وه‌ڵامدا سهركونووسوڵی توركیا وتی: "هه‌ڵه تێگه‌یشتنێكی باو هه‌یه به‌وه‌ی توركیا هاوكاری داعش ده‌كات، هۆكاره‌كه‌شی بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێـته‌وه ، كه‌چه‌ند هه‌واڵێكی ناڕاست له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بڵاو كرایه‌وه ئێمه چۆن هاوكاری داعش ده‌كه‌ین، ئێمه له ساڵی 2013 داعشمان خستۆته لیستی تیرۆره‌وه، چونكه خۆمان قوربانی زۆرمان داوه له‌ده‌ست تیرۆر، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تادا هه‌ڵوێسته‌كانمان جیابوون ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه بوو، كه ئێمه 49 كارمه‌ندی كونسوڵخانه‌ی توركیامان له‌موسڵ له‌ده‌ست داعش بوو".
وتیشی: "چۆن ئاسایشی توركیا بۆئێمه گرنگه ، هێنده‌ش ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێمه گرنگه".
xendan
16/12/2014
پێكهێنان و دامه‌زراندنی رێكخراوی ژنان بۆ داكۆكی له مافی ژنان له‌لایه‌ن خودی ژنانه‌وه كارێكی ئاسایی بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاوان رێكخراوێكی ژنان دابمه‌زرێنن ره‌نگه كه‌مێك جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بێت، ژنه رۆژنامه‌نووسێكیش پێشنیازێك ده‌كات بۆ ئه‌و پیاوانه‌ی جددین له داكۆكیكردن له ماف و ئازادییه‌كانی ژنان رێكخراوێكی تایبه‌ت به ژنان دابمه‌زرێنن، سه‌رۆكی رێكخراوی داكۆكیكردن له مافی پیاوانیش پێشوازی له هه‌نگاوێكی له‌و جۆره ده‌كات.
ژنه رۆژنامه‌نووس ڤینۆس فایه‌ق، له په‌یجی ره‌سمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ده‌نووسێت: "داوا له پیاوان ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر جددین له قسه‌كردن و داكۆكیكردنیان له ماف و ئازادییه‌كانی ژنان با رێكخراوێك دانێن بۆ داكۆكی له مافه‌كانی ژنان و پرۆتۆتسكردنی ئه‌و تاوانانه‌ی له دژیان ئه‌نجامده‌رێت، به‌تایبه‌ت كه زۆرێكیان ره‌خنه‌یه‌كی زۆر له رێكخراوه‌كانی ژنان و ژنه چالاكوانه‌كان ده‌گرن، ده‌شێ ئه‌وان بتوانن شتێك بكه‌ن.. ره‌نگه ببنه پێشه‌نگ له‌و بواره‌دا".
بورهان عه‌لی، سه‌رۆكی یه‌كێتی پیاوانی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: "دامه‌زراندنی هه‌ر رێكخراوێك كه داكۆكی له مافی مرۆڤ بكات كارێكی پیرۆزه و باشه".
وتیشی: "دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه‌ی ئێمه سه‌ره‌تا ئامانجمان داكۆكیكردن بوو له مافی مرۆڤ ئه‌وجا له مافی پیاوان، چونكه مرۆڤ به هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه كه دووچاری چه‌وساندنه‌وه و توندوتیژی بوویه‌وه ده‌بێت داكۆكی لێ بكرێت".
تانیا تاهیر، چالاكوانی بواری ژنان به خه‌ندانی راگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوێكی ژنان له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه هه‌بێت، ده‌بێت له به‌رنامه و په‌یڕه‌وه‌كه‌ی بڕوانیت، تا بزانیت هۆكاری دامه‌زراندنی ئه‌و رێكخراوه به‌چی مه‌به‌ستێكه، ئایا بۆ داكۆكی له مافی ژنانه یان نا؟".
وتیشی: "دامه‌زراندنی رێكراوێكی تایبه‌ت به داكۆكیكردن له مافی ژنان كارێكی باشه له‌ڕووی شكڵیهوه، به‌ڵام ده‌بێت له ناوه‌ڕۆكی وردبیته‌وه، تا هۆكاره‌كه‌ی بزانیت".
xendan
15/12/2014
زیندانییە مانگرتووەکانى زیندانى ورمێ تادێت رەوشى تەندروستییان بەرەو خراپى دەچێت، بە جۆرێک چیدى ناتوانن لەسەر پێى خۆیان بوەستن.
ماوەى 26 رۆژە زیندانیانی سیاسی بەندی 12ی گرتووخانەی ورمێ بە مەبەستی جێبەجێکردنی داوکارییەکانیان لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە، مانیان لەخواردن گرتووە.
ئەو زیندانییانە سەرەتا 29 کەس بوون، دواتر یەک لە مانگرتووان بۆ بەندیخانەی مەهاباد و یەکێکی دیکەش بۆ بەندێکی دیکەی گرتووخانەی ورمێ گوازرایەوە. ماوەی چەند رۆژێکیشە پارێزەر مەسعود شەمس نەژاد کە لە بەندێکی دیکەی گرتووخانەی ورمێ- دایە، بەهۆی رێگەنەدان بە چوونەدەرەوەی لە زیندان بۆ چارەسەری پزیشکی و هەروەها پشتیوانی لەو مانگرتووانە، دەستی داوەتە مانگرتن. ئێستا 28 زیندانی لەو بەندیخانەیەدا مانیان لە خواردن گرتووە.
مانگرتووان داوا دەکەن بەندی زیندانیانی سیاسی لە زیندانیانی دیکە کە زۆرتر بەهۆی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر یان تاوانی کۆمەڵایەتی دەستگیرکراون، جیا بکرێنەوە و لە بەندێکی تایبەتیدا رابگیرێن. بەڵام بەرپرسانی بەندیخانەی ورمێ داواکارییەکەیان رەتکردوونەتەوە و هەڕەشەیان لێکردوون ئەگەر مانگرتنەکەیان نەشکێنن سزا دەدرێن، هەروەها سزای ئەو کەسانەی کە لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە، جێبەجێ دەکەن.
دوای ئەوەی مانگرتنی ئەو زیندانیانە لە میدیاکاندا دەنگیدایەوە، چەند چالاکییەک لە دەرەوە و نێوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پشتیوانی لەو مانگرتووانە بەڕێوەچوو. بنەماڵەی زیندانیانی مانگرتوو تاوەکو ئێستا چەندجارێک لەبەردەم دادگا و بەندیخانەی ورمێ کۆبوونەتەوە.
هەروەها لە باشووری کوردستان نزیکەی 20 چالاکڤان و بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی بۆ ماوەی دوو رۆژ لەبەردەم نووسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە سلێمانی، مانیان لەخواردن گرت و لە هەولێریش خۆپێشاندانێک بۆ پشتیوانی لەو زیندانییانە بەڕێوەچوو.
خۆپێشاندەرانی هەولێر و مانگرتووانی سلێمانی لەڕێگەی پەرلەمانەوە داوایان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، لەڕێگەی پەیوەندییەکانییەوە لەگەڵ حکومەتی تاران، هەوڵ بدا گوشاری سەر بەندکراوانی سیاسی کەم بکاتەوە.
لە هەندێک وڵاتی ئەوروپاش وەکو نەرویج و بەریتانیا، خۆپێشاندان بۆ پشتیوانی لەو زیندانییانە بەڕێوەچوو، ئەوانیش داوایان لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتانە و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ کرد، بۆ جێبەجێکردنی داواکاری مانگرتووان، گوشار بخەنە سەر حکومەتی ئێران. هەروەها لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش چەندین هەوڵ بۆ سازدانی گردبوونەوە و خۆپێشاندان لەنێوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان دراوە. بەڵام هیچکام لەو هەوڵانە سەرکەوتوو نەبوونە و تاوەکو ئێستاش نە خەڵک و نە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی پارێزەری مافی مرۆڤ و وڵاتانی رۆژئاوایی لەسەر ئەو مانگرتووانە بەدەنگ نەهاتوون. ئەوەش رەخنەی زۆری هێناوەتە سەر حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و بە کەمتەرخەمی لە ئاست ئەو مانگرتنە تۆمەتبار دەکرێن.
زۆربەی ئەو زیندانییانە بەهۆی چالاکیی سیاسی و بە تۆمەتی ئەندامێتی لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان سزای بەندکردن یان لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە. لە بەرامبەر ئەو مانگرتنەشیاندا، بەشێک لە حیزبەکانی رۆژهەڵات، راگەیەندراویان بۆ پشتیوانیکردنیان دەرکرد.
سوودى مانگرتنەکە بۆ حیزبەکانى رۆژهەڵات
خالید محەممەد زادە، چالاکڤانی مافی مرۆڤ، لەبارەى هەڵوێستى حیزبەکانى رۆژهەڵات لە مانگرتنى زیندانیان بە (رووداو)ى گوت "حیزبەکان دەیانتوانی پرسی مانگرتنەکە بکەنە بابەتێکی میدیایی گەورە و هەروەها لەئاستی نێودەوڵەتیدا، کاری دیپلۆماسی بۆ ئاگادارکردنەوەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بکەن. لەنێوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستانیش هانی خەڵک، پارێزەری بەندکراوان و بنەماڵەکانیان دابا، پشتیوانی و بەدواداچوونی زیاتری ئەو پرسەیان کردبا".
بەگوتەی ئەو چالاکڤانە سیاسییە، ناکۆکییە ناوخۆییەکانی حیزبەکان کاریگەری لەسەر پێکەوەکارکردنی ئەو حیزبانە داناوە و ئەوان ئامادەنین تەنانەت بۆ پشتیوانی لەو زیندانییە مانگرتووانەش، هەوڵی هاوبەش بدەن و پێکەوە هاوکاری بکەن.
خالید عەزیزی، سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەبارەی هەوڵەکانیان بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی مانگرتوو بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، ئەوان وەکو حیزبەکانی رۆژهەڵات دەبێ پشتیوانی لەو زیندانییانە بکەن و وەکو حیزبی دیموکراتی کوردستان هەوڵیانداوە ئەو بابەتە بە میدیایی بکەن، هەروەها بەرپرسان و ناوەندە نێودەوڵەتییەکانی لێ ئاگادار بکەنەوە.
عەزیزی ئاماژەی بەوەش دا، بەهۆی بەرتەسکبوونی گۆڕەپانی چالاکییەکانیان لەنێوخۆی رۆژهەڵات، ناتوانن بە رادەی پێویست بە هانای ئەو زیندانیانەوە بچن.
بەپێی زانیارییەکانی (رووداو) دۆخی تەندروستی مانگرتووان نالەبارە، بە جۆرێک کە توانای لەسەر پێ وەستانیان نییە و ژمارەیەکیشیان بۆ بنکەی تەندروستی نێو بەندیخانە گوزراونەتەوە. هەروەها یەکێک لە مانگرتووانیش بەناوی عەلی ئەفشاری بۆ نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی بەندیخانە بردراوە کە لەڕێگەدا لەلایەن سەربازەکانی پاراستنی بەندیخانەوە هێرشی کراوەتە سەر.
ژمارەیەک لە چالاکڤانانی مافی مرۆڤ و زیندانیانی نێو بەندیخانەی ورمێ داوایان لە زیندانیانی مانگرتوو کردووە، بۆ پاراستنی ژیانیان مانگرتنەکەیان بشکێنن، بەڵام پێشنیازەکەیان قبوڵ نەکراوە.
rudaw
15/12/2014
بڕیارە سبەی شاندێکی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتیی سەلیم جبوری سەردانی ئێران بکات کە چەند پەرلەمانتارێکی کوردیش لە نێو شاندەکەدا دەبن.
ئارام شێخ محەممەد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق كە لەسەر پشكی كورد پۆستەكەی وەرگرتووە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:" سبەینێ سێشەممە بە یاوەری سەرۆکایەتیی پەرلەمان و شاندێکی پەرلەمان کە لە چەند پەرلەمانتارێکی کورد و سوننە و شیعە پێكهاتووە، سەردانی تارانی پایتەختی ئێران دەکەین".
پەرلەمانتارە کوردەکانی ناو شاندەکە بریتین لە تاریق گەردی، شوان داودی و دکتۆر ئەمین بەکر کە بە گوتەی ئارام شێخ محەممەد بڕیارە " لەگەڵ شاندەکەی پەرلەمان بڕۆنە ئێران بەمەبەستی زیاتر تووندوتۆڵکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هەروەها بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو بارودۆخە ئەمنی و سیاسی و ئابوورییەی کە بەرەوڕووی ناوچەکە بووەتەوە".
سەبارەت بە دیدارەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:" دیدار لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئێران، وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران، حەسەن رۆحانی سەرۆکی ئێران لەبەرنامەدایە، بەڵام دیدار لەگەڵ رێبەری ئێران تاوەکو ئێستا دیارینەکراوە".
rudaw
16/12/2014