نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا نووسینگەیەکی سەرەکی لە شاری هەولێر دەکاتەوە.
دلاوەر ئاژگەیی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای سەردانەکەی فێدریكا مۆگرینی، رێکخەری باڵای سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەكێتی ئەوروپا بۆ هەولێر و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی كوردستان و سەرۆکی حکومەت، ناوبراو بەڵێنی کردنەوەی نووسینگەی یەکێتی ئەوروپای بە هەردوو سەرۆک داوە، کە لەلایەن ئەوانەوە داوای لێکرابوو ئەو داوایە بگەیێنێتە یەکێتی ئەوروپا بۆ کردنەوەی نووسینگە.
ئاژگەیی دەڵێت ماوەیەکی زۆرە حکومەتی هەرێمی کوردستان کاردەکات بۆ ئەوەی یەکێتی ئەوروپا رازی بکات بۆ کردنەوەی نووسینگە لە هەرێمی کوردستان و دەشڵێت چەند جارێک لە ئەوروپا لۆبی بۆ ئەو داوایە کرابوو.
نوێنەری حکومەت لە یەکێتی ئەوروپا گوتیشی:" تا ئێستا دیارنییە کێ بەڕێوەبەرایەتی ئەو نووسینگەیە دەکات و ئەوەش روون نییە ئایا سەر بە نووسینگەی بەغداد دەبێت یان سەر بە بارەگای سەرەکی دەبێت لە برۆکسل".
رووداو- هەولێر 28/1/2015
پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراسی گەلان HDP کتێبێک و CD یەکی تایبەت بە فێربوونی زمانی کوردی بە دیاری دەنێرێت بۆ سەرۆکوەزیرانی توركیا، کە پێشتر رایگەیاندبوو دەیەوێت فێری کوردی ببێت.
رۆژی 27-1-2015 عادل زۆزانی، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراسی گەلان HDP کتێبێک و CD یەکی بە دیاری بۆ ئەحمەد داودئۆغڵو نارد، کە تایبەت بوون بە فێربوونی زمانی کوردی.
عادل زۆزانی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان لەو بارەیەوە گوتی: "کتێبی گۆرانی منداڵانە، سەرەتا با بەمە دەستپێبکات. رێزمانی کوردی و تورکی زۆر جیاوازن، با داودئۆغڵو بەم کتێب و CD یە دەستپێبکات، دواتر کتێبی دیکەیشی بۆ دەنێرین".
داودئۆغڵو لە سەردانەکەیدا بۆ شاری ئامەد لە باکووری کوردستان، بە کوردی سڵاوی لە هاونیشتیمانیان کردبوو و رایگەیاندبوو، هێندەی زمانی تورکی گرنگی دەدات بە کوردی و دەیەوێت فێری کوردی ببێت.
28/1/2015
نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا، جارێكی دیكه بابه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ری دێنێته‌وه رۆژه‌ڤی ئه‌و وڵاته له لایه‌ن كورده‌وه، به تایبه‌تیش له ئه‌گه‌ری تێپهڕنهكردنی 10%ی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی گه‌لانه‌وه.
گه‌ر هات و هه‌ده‌په له رێژه‌ی یاسایی هه‌ڵبژاردن ده‌رنه‌چوو و نه‌یتوانی وەك پارت بچێته په‌رله‌مان، ئه‌وكاته‌ی گه‌ڕایه‌وه كوردستان كورد له توركیا داده‌بڕێت، ئه‌مه‌ش مانای جیابوونه‌وه‌یه له ئه‌نقه‌ره و بۆ ئه‌و كوردانه‌ی له رۆژئاوای توركیا ده‌ژین ئه‌نجامێكی خراپه، چونكه نه‌ته‌وه په‌رسته‌كانی تورك ئه‌مه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
لێكۆڵه‌رانی سیاسی پێیان وایه توركیا ئێستا له هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاترپێویستی به ده‌رچوونه له ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی پانتایی زه‌ویه‌كه‌ی و بوونی نه‌ته‌وه و ئایینی جیاواز له وڵاته‌كه‌ی.
توركیا له‌به‌رئه‌وه‌ی ناتوانێ له‌و جۆره خۆ به‌ڕێوه‌به‌ریه‌ی رۆژئاوای كوردستان تێبگات، بۆیه رێگادانی به جۆرێك له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له‌م شێوه‌یه له‌ناو وڵاته‌كه‌ی قبووڵ ناكات، به‌ڵام ئیدی ئه‌وه شتێك نییه په‌یوه‌ندی به ویستی ئه‌نقه‌ره‌وه هه‌بێت، چونكه به شێوه‌یه‌كی كرداری و ئیداری جۆرێك له‌و خۆ به‌ڕێوه‌به‌ریه له چه‌ند شارێكی كوردی هه‌یه.
دوای هاتنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، شاره‌وانییه‌كانی توركیا به پارێزگا و قهزاكانیهوه له 3500 شاره‌وانیه‌وه بۆ 1500 شاره‌وانی كهمكراونهوه، ئه‌مه‌ش به بۆچوونی توێژه‌رانی سیاسی هه‌نگاوێكی دیكه‌ی ئاك پارتییه بۆ زیاتر كردنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نقه‌ره، وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته.
رووداو - ئیستەنبوڵ
27/1/2015
ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراسی گەلان HDP، دوای کۆنترۆڵکردنی کۆبانێ لەلایەن هێزە کوردییەکانەوە چوونە ئەو شارۆچکەیە.
رۆژی 27-1-2015، ژمارەیەک پەرلەمانتاری پارتی دیموکراسی گەلان HDP کە سەباحەت تونجەل و ئایلا ئاکات عەتایشیان لەگەڵ بوون لەگەڵ سەلما ئیرماک، هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتی DTK ،سەردانی شارۆچکەی کۆبانێیان کرد لە رۆژئاوای کوردستان.
ئەم سەردانە دوای ئەوە دێت کە دوێنێ هێزە کوردییەکان کۆنترۆڵکردنی ئەو شارۆچکەیە و دوورخستنەوەی چەکدارانی رێکخراوی داعشیان راگەیاند.
شاندەکەی HDP کە لە لایەن ئەنوەر موسلم، هاوسەرۆکی کانتۆنی کۆبانێوە پێشوازی لێ‌کرا، دوای گەڕان بە شەقامەکانی ئەو شارۆچکەیە گەڕانەوە بۆ شارۆچکەی پرسوس لە باکووری کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردن لەو ئاهەنگانەدا کە لە خۆشی کۆنترۆڵکردنی کۆبانێ لە شار و شارۆچکەکانی باکووری کوردستان سازدەکرێن.
27/1/2015
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نێردراوی تایبه‌تی كۆمیساری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران و باڵیۆزی نیازپاكیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجه‌لینا جولی کۆبووەوە.
بەپێی راگەیەندراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئه‌نجه‌لینا جولی باسی له سه‌ردانی خۆی بۆ چه‌ند كه‌مپێكی ئاواره و په‌نابه‌ران له سنووری پارێزگای دهۆك و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه‌ی ره‌وشی كه‌مپه‌كان كردووە و ستایشی خه‌ڵك و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووە كه هاوكاریی ئاواره و په‌نابه‌رانیان كردووه و باوه‌شیان بۆ كردوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها دڵگرانیی خۆی بۆ ئه‌و كاره‌ساتانه ده‌ربڕیوە كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا و به‌تایبه‌تیش به‌سه‌ر هه‌ردوو پێكهاته‌ی ئێزدی و مه‌سیحیدا هاتوون.
جولی دووپاتیكردووەتهوه، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رێز و پێزانینێكی زۆری بۆ خه‌ڵك و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه توانیویانه به‌شێكی زۆری پێداویستییه‌كانی ئاواره و په‌نابه‌ران دابین بكەن و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووە، له هه‌وڵ و كۆششه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كاراتر به‌هانای ئاواره و په‌نابه‌رانه‌وه بێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌زگا و ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه خێرخوازه‌كان له جیهان هانده‌دات تا كۆمه‌ك و هاوكاریی زیاتریان بۆ كۆبكه‌نه‌وه.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌ی جولی كردووە و ئاماژه‌ی به‌وه داوە كه هاتنیان بۆ كوردستان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ره‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران له‌ڕووی مۆراڵه‌وه كاریگه‌ریی ئه‌رێنیی خۆی ده‌بێت و هیوای خواستووە له پشتگیری بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها وێنه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی كوردستان و بارودۆخه‌كه بگوازێته ده‌ره‌وه و به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه جیهانییه‌كان، به‌تایبه‌تیش ئه‌و فیلمه دۆكیومێنتارییهی كه خه‌ریكن ئاماده‌ی ده‌كه‌ن و به ناوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بڵاویده‌كه‌نه‌وه، ره‌نگدانه‌وه‌ی راستیی بارودۆخی كوردستان و ئاواره و په‌نابه‌ران بێت.
بارزانی هه‌روه‌ها رایگەیاندووە، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆمه‌ك و یارمه‌تیدانی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌موو بواره‌كانی ته‌ندروستی، په‌روه‌رده‌یی، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و هه‌موو بواره‌كانی دیكه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌مه به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت، به‌ڵام جه‌ختیشی له‌وه كردووەته‌وه كه باره‌كه زۆر قورسه و له تواناكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ره، بۆیه پێویستی به كۆمه‌ك و هاوكاریی زیاتر و ئاوڕدانه‌وه‌ی جددیتری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌یه.
27/1/2015
گوتبێژی داعش پەیامێكی تووند ئاراستەی جولەکە و مەسیحییەکان دەكات و بە موسڵمانەکانی ئەوروپا دەڵێت لە هەر شوێنێک جولەکە و مەسیحیتیان بینی لێیاندەن.
ئەبو محەممەد عەدنانی، گوتەبێژی داعش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نوێترین تۆماری دەنگی بۆ لایەنگرانی داعش بڵاوکردەوە و تێدا هێرشدەکاتە سەر وڵاتانی رۆژئاوا و وڵاتە عەرەبییەکان و بە نۆکەری ئەمریکا و ئیسرائیل ناویان دەبات.
لەو تۆمارە دەنگییەدا عەدنانی ویلایەتی خوراسانی بۆ سنووری داعش زیادکرد و حافیز سەعید خانی وەک والی ئەو ناوچەیە دانا. ئەمە جگە لەوەی داعش کۆمەڵێك ویلایەتی لە وڵاتەکانی یەمەن و میسر و لیبیا و ناوچەی کەنداو راگەیاندووە، بەڵام هیچیان لەسەر ئەرزی واقیع بوونیان نییە.
لە بەشێکی دیکەی تۆمارە دەنگییەکەدا، عەدنانی داوا لە سەرجەم موسڵمانەکانی ئەوروپا و جیهان دەکات، کە بەهەموو شێوەیەک دەستبکەن بە کوشتنی خاچپەرستەکان بە هەر رێگەیەک بێت، بە فیشەک یان بە شەق و بۆکس و گرنگ ئەوەیە خوێنیان برژێت.
rudaw
27/1/2015
لە سەردانێكی لەناكاو و بێ ئاگاداری میدیاكان، ئەستێرەی جیهانی ئەنجێلینا جولی دوای گەیشتنی بۆ هەرێمی كوردستان سەردانی چەند كەمپێكی ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستانی كرد و لە كەمپی خانكێ كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجام دا.
لەم كۆنگرە رۆژنامەوانییە، كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو ئامادەی بوو، ئەنجێلینا جولی باڵیۆزی نیازپاكی نەتەوە یەكگرتووەكان گوتی: "هەرچی زووە دەبێ كاری جدی بۆ پاراستن و دوورخستنەوەی ئاوارەكان لە مەترسی ئەم جەنگە بكرێت، دەبێ رەوشی ژیانیان باشتر بكرێت و هاوكاری بكرێن".
هاتنی ئەنجێلینا جولی ئەستێرەو ئەكتەری هۆلیوود، لە میدیاكانی جیهاندا دەنگدانەوەی گەورەی دروستكردووە، هەروەك چۆن ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان UNHCR بەمانشێتێكی گەورە لە یەكەم لاپەڕەی خۆیدا بڵاویكردووەتەوە، "ئەنجێلینا جولی بانگی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكات بۆ هاوكاری ئاوارەكانی كوردستان، كە لە هەرێمی كوردستانن".
ماڵپەڕی فەرمی ئەمڕۆی ئەمەریكا USA TODAY راپۆرتێكی ڤیدیۆیی لەسەر ئەم سەردانەی ئەنجێلینا بۆ هەرێمی كوردستان ئامادەكردووەو نووسیویەتی، "ئەكتەری هۆلیوود و نوێنەری نیازپاكی نەتەوەیەكگرتووەكان لە سەردانێكیدا بۆ لای ئاوارەكانی كەمپێك لە كوردستانی عێراق، داوای هاوكاری و باشتركردنی رەوشییان دەكات".
هەر سەبارەت بەهاتنی جولی بۆ هەرێمی كوردستان، ماڵپەڕی The Guardian ی بەریتانی باسی ئافرەتێكی كوردی كردووە، كە تووشی نەخۆشیی دەروونی بووە، بەپێی هەواڵی ئەم ماڵپەڕە جیهانییەش ئەم حاڵەتە ئەو ئەستێرەیەی زۆر خەمبار كردووە.
ماڵپەڕی US Magazine ی ئەمەریكی، بەمانشێتێكی گەورە لەسەر یەكەمین لاپەڕەی خۆی نووسیویەتی، "جولی بەو سەردانەی بۆ هەرێمی كوردستان دڵی ئاوارەكانی تاڕادەیەك خۆشكرد، داوای هاوكاریشی بۆ باشتركردنی بارودۆخیان لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردووە".
26/1/2015
باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق جیهان بە قەرزاری پێشمەرگە دەزانێت و پێیوایە ئەگەر پێشمەرگە نەبووایە ئەوەی ئێستا بەدیهاتووە لە رووبەڕووبوونەوەی داعشدا بەدی نەدەهات. دەشڵێت بارزانی بە چوونە بەرەکانی شەڕ جارێکی دیکە سەلماندی کە پێشمەرگەیە و ئەستەمە رێگری لێ بكرێت.
زاڵمای خەلیلزاد، باڵیۆزی پێشووتری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا لە عێراق، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو راشیگەیاند، دەبێت ستایش و رێز لە قوربانییانی ئەو بەرگرییە لە رووبەڕووبوونەوەی داعش بگیرێت، پێشمەرگە قوربانیدانی زۆریشی هەیە كە جیهان نازانێت.
خەلیلزاد هەروەها دەڵێت کورد سیاسەتێکی روونی هەیە و بووەتە پەناگەی ئاوارەكان بەبێ جیاوازی، پێویستە جیهان رێز لەمە بگرێت. نێوبراو لەبارەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان وەك فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكان دەڵێت،" بارزانی بە چوونە بەرەکانی شەڕ جارێکی دیکە پیشانیدا کە پێشمەرگەیە و ئەوەش باكگراوندی ئەوە، ئێمە نیگەرانی رەوشی ئەمنی ئەو بووین كاتێك دەچووە بەرەكانی شەڕ، بەڵام ئەستەمە رێگری لێبكرێت نەچێت".
26/1/2015
مەلا كرێكار كە ئەمڕۆ ئازادكرا، بڕیاریداوە جارێ قسە بۆ هیچ راگەیێندنێك نەكات، لەچەند رۆژی داهاتووش هەڵوێستی خۆی لەبارەی راگەیاندنی خەلافەتی ئیسلامی لەلایەن داعش و ئەگەری گەڕانەوەی بۆ كوردستان رادەگەیێنێت.
خالید رەنجدەر، برای مەلا كرێكار، ئەمیری پێشووی گرووپی ئەنسارولئیسلام بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:" مەلا كرێكار بڕیاریداوە بە هیچ جۆرێك قسە بۆ راگەیاندنەكانی نەرویجی و عەرەبی و كوردی نەكات، تاوەكو دادگای ئۆسلۆ بڕیاری كۆتایی خۆی لەسەر ئەو سكاڵایەی نەدات سەبارەت بە هێشتنەوەی لە ماڵەكەی خۆی یان لەو شوێنەی كە پۆلیسی نەرویجی بۆی دیاریدەكات".
رەنجدەر ئاماژە بەوەدا لە رێگای پارێزەرەكەیەوە مەلا كرێكار سكاڵای لە سەر پۆلیس تۆماركردووە سەبارەت بە هێشتنەوەی لە ژێر چاودێری لە شوێنێك كە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە دیاریدەكەن، براكەی مەلا كرێكار گوتی:" لە رێگای دادگاوە هەفتەی داهاتوو ئەو بابەتە یەكلایی دەبێتەوە كە نێوبراو لە ماڵی خۆی بێت یان لەو شوێنە بێت كە پۆلیس دیاریدەكات".
خالید رەنجدەر هەروەها گوتی:" مەلا كرێكار پێویستی بە كات و دەرفەتی زیاتر هەیە بۆ رێكخستنەوەی ژیانی تایبەتی خۆی لەگەڵ ماڵ و منداڵ و خزم و دۆستان و هەوادارانی و، بەڵێنی داوە لە هەفتەی داهاتوو دوای یەكلابوونەوەی بڕیاری دادگا هەڵوێستی خۆی رابگەیێنێت". لەوەتەی دەستگیركراوە، كرێكار هەڵوێستی خۆی لەبارەی راگەیاندنی خەلافەتی ئیسلامی لەلایەن داعش و ئەگەری گەڕانەوەی بۆ كوردستان دەرنەبڕیوە.
رۆژی 27/3/2012 دادگای بەرایی ئۆسلۆ حوكمی 6 ساڵی زیندانی بەسەر مەلا كرێكاردا سەپاند، دواتر دادگای پێداچوونەوەی نەرویج ئەو حوكمەی بۆ دوو ساڵ و 10 مانگ كەمكردەوە، رۆژی 25ی كانوونی دووەمی 2015 ەش ئازادكرا.
نەجمەدین فەرەج ناسراوە بە (مەلا كرێكار) لە ساڵی 1954 لە دایكبووە، هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە زانستی فەرموودە، یەكێك لە سەركردە دیارەكانی بزووتنەوەی یەكبوونی ئیسلامی بوو، دوای هەڵوەشاندنەوەی بزووتنەوە لە ساڵی 2001 یەكگرتنی هەردوو گروپی جوندولئیسلام و تەوحید مەلا كرێكار بەئەمیری ئەو گرووپە هەڵبژێردرا كە لە 27ی نیسانی 2005 لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا خرایە لیستی تیرۆر. كرێكار جگە لەوەی ئیسلامییەكی جيهاديیە، لە هەمان كاتدا لە بواری نووسین و وەرگێڕان چەند بەرهەمێكی هەیە و خاوەنی چەند دیوانێكی شیعرییە.
25/1/2015
بەهۆی ئەو بارودۆخەی لە عێراقدا هەیە و سەرۆكایەتییەكان ئاگایان لە پلانی یەكتر نییە، 3 شاندی عێراقی بەرەو سعوودیە بەڕێ كەوتن و لەوێش سووكایەتییان پێكراوە.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە (2015-01-25) “فواد مەعسووم”، سەرۆك كۆماری عێراق و “سەلیم جبووری”، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەگەڵ (ئوسامە نوجێفی، بەها ئەعرەجی، ئارام شێخ محەمەد، محەمەد غەبان و چەند بەرپرسێكی دیكەی عێراق)، بە مەبەستی بەشداری كردن لە پرسەی پاشای پێشووی سعوودیە، چوونەتە شاری ڕیاز. هاوكات شاندێكی دیكەش بە سەرۆكایەتی “ئەیاد عەلاوی”، جێگری سەرۆك كۆماری عێراق چوونەتە ڕیاز. شاندێكی حكوومی دیكەش بە هەمان شێوە و بەبێ ئاگاداری شاندەكانی دیكە، بە شێوەیەكی فەرمی چوونەتە سعوودیە، بەڵام سەرجەم ئەو شاندانە، لەلایەن جێگری پارێزگاری ڕیازەوە پێشوازییان لێكراوە، كە ئەمەش لە میدیاكانی عێراقدا بە سووكایەتی كردن بۆ سەروەریی عێراق وەسف كراوە.
لە بەرانبەریشدا، دوای گەیشتنی شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی “نێچیرڤان بارزانی”، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە فڕۆكەخانەی سەربازیی ڕیاز لە شانشینی عەرەبی شعوودیە، “توركی كوڕی عەبدوڵڵای كوڕی عەبدولعەزیز”، كوڕی پادشای پێشووی سعوودیە و ئەمیری ناوچەی ڕیاز و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، پێشوازییان لێكردووە.
باس‌نیوز
26/1/2015
سەرۆكوەزیرانی توركیا سەردانی شاری ئامەدی باكووری كوردستانی كرد و لە كۆنگرەی حیزبەكەیدا لەو شارە كوردییە رایگەیاند: "پڕۆسەی ئاشتی موڵكی میللەتە و لەگەڵ هەموو لایەنەكان كۆدەبینەوە بۆ سەرخستنی".
ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆكوەزیرانی توركیا لەبەردەم ئەندامانی حیزبەكەی لە ئامەد وتارێكی پێشكەشكرد و لەكاتی پێشوازیكردنیشیدا بە گۆرانی كوردی پێشوازیی لێكراو بە زمانی كوردی گوتی: "هون بخێر هاتن سەر سەرا و سەر چاڤا، هەبوونا وە هەبوونا مە یە". هەروەها گوتی: "لەبەرامبەر خواستی سەرسەختانەی ئەوانەی خوازیاری شەڕن ئاشتی بەدیدەهێنین و توركیای نوێ بونیاددەنێین".
سەرۆكوەزیرانی توركیا هەروەها گوتی: "ئێمە پرۆسەی ئاشتیمان وەك پڕۆژەیەكی یەكێتی نەتەوەیی دەستپێكرد، هەر كاتێكیش ئەو رێگایەمان گرتبێتەبەر، بەربەستمان هاتووەتەڕێ".
ئەحمەد داود ئۆغڵو رەخنەی لە خۆپێشاندانەكانی 6-7- ی تشرینی یەكەمی 2014 گرت كە لە زۆربەی شارەكانی باكووری كوردستان بۆ پشتیوانیكردن لە كۆبانێ رێكخراو گوتی: "ئەو خۆپێشاندانە بۆ كۆبانێ نەبوو، مەگەر دەكرێ دەوڵەتێك كە 200 هەزار كەسی كۆبانێی لەخۆگرتووە بەدەنگیانەوە نەچێت؟ هەر كەسێك روو لە وڵاتەكەمان بكات میوانداریی دەكەین و كامپیان بۆ دەكەینەوە، نێوچاوانی هەموو كوردانی كۆبانێ ماچ دەكەم و لێرەوە سڵاویان بۆ دەنێرم".
داودئۆغڵو سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی زیاتر گوتی: "پڕۆسەی ئاشتی مێژووی هاوبەشی ئێمەیە و هاتووین زمانی كوردی و توركی بكەینە برا، ئەمە یەكەم بنەمای دەستپێكردنی پرۆسەی ئاشتی بوو، خاڵی دووەم دروستكردنی هاونیشتیمانی یەكسان بوو". جەختیكردەوە: "لە زیندانەكان زمانی كوردی و گۆرانی كوردی‌یان قەدەخەكرد، هەر دەرفەتێك بدۆزمەوە دەمەوێ هێندەی زمانی توركی، زمانی كوردی فێرببم".
بنەمای سێیەمیش بۆ دەستپێكردنی پڕۆسەی ئاشتی بە گوتەی داودئۆغڵو: "ئامانجمان دروستكردنی رۆژهەڵاتێكی ناوەڕاستی نوێیە، رۆژهەڵاتێكی ناوەڕاست كە دژ بە زوڵمی رژێمی سووریا و داعش كورد و عەرەب و تورك هاوشانی یەكتر بووەستنەوە".
٢٥/١/٢٠١٥
سەرۆک وەزیرانی عیراق دەڵێت: ھاوکاری و پێکەوەکارکردنمان لەگەڵ فەیلقی قودس ھەیە، دەشڵێت: نکۆڵیی ناکەین لەھەماھەنگیمان لەگەڵ قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس.
ئاژانسی مەدا پرێس بڵاویکردۆتەوە، عەبادی وتوێتی: کە ئەوان رێز لەو فەرماندە سەربازییەی ئێران دەگرن و "ھاوکاریکردنمان لەگەڵیدا نھێنیی نییە".
عەبادی ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە لەسەرەتای ھاتنی داعشەوە بۆ ناو عیراق و کۆنترۆڵکردنی شاری موسڵ، ئێران ھاوکاری سوپای عیراقی کردووە.
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشتر رایگەیاندبوو، کە بوونی قاسم سولەیمانی لەعیراق پێشێلکردنی یاسای قەدەغەکردنی گەشتکردنە لەسەر ئەو فەرماندە سەربازییە کە لەساڵی ٢٠٠٧ەوە بڕیاری لەبارەوە دراوە.
25/1/2015
هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسی گەلان رەخنەی تووند لە سەرۆککۆماری تورکیا دەگرێت بەرامبەر بە بەشداریکردنی لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی پادشای سعودیە.
چوونی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ شانشینی سعودییە بەمەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی شا عەبدوڵڵا بن عەبدولعەزیز، پادشای کۆچکردووی ئەو وڵاتە کاردانەوەی ناوخۆی لێکەوتەوە.
بێ لە بەشداریکردنی ئەردۆغان لەو مەراسیمە، حکومەتی تورکیا یەک رۆژ ماتەمی فەرمی راگەیاند و سەرجەم ئاڵاکانی ئەو وڵاتە هێنرانە خوارەوە.
یەکێک لەو کەسانەی کە رەخنەی توندی ئاراستەی ئەم هەڵوێستانەی تورکیا کرد، سەڵاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسی گەلان HDP بوو. دەمیرتاش رۆژی 24-1-2015 لە لێدوانێکیدا لەو بارەیەوە گوتی: "ئێمە لە ماتەمدا نین، چونکە ئەمە ماتەمی ئێمە نییە، شا رەنگە پادشای تۆ بێت، بەڵام ئێمە پادشای تۆ ناناسین".
دەمیرتاش سوودی لەو پێشهاتەیش وەرگرت بۆ بانگەشەکردن بۆ پارتەکەی و گوتی: "ئەوان لەگەڵ پادشان، ئێمەیش لەگەڵ کرێکار".
25/1/2015
رۆژنامه‌ی هائارێستی ئیسرائیلی له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگریی وڵاته‌كه‌ی گواستووه‌ته‌وه، كه "ته‌لئه‌بیب هاوكاریی سه‌ربازیی به‌ره‌ی نوسره‌ی سه‌ر به قاعیده له ناوچه‌ی جۆلانی سوریا ده‌كات و له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌ره‌ی نوسره زانیاریی هه‌واڵگریی ده‌داته ئیسرائیل".
تسفی برئیل، شرۆڤه‌كاری سه‌ربازیی رۆژنامه‌كه رایگه‌یاندووه، "به‌پێی راپۆرته هه‌واڵگرییه‌كان ئیسرائیل هاوكاریی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا له ناوچه‌ی جۆلان و ئه‌ندامانی به‌ره‌ی نوسره ده‌كات و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌وان زانیاریی هه‌واڵگرییان پێده‌ده‌ن".
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سه‌ربازییه‌ی ئیسرائیل دان به‌وه‌دا ده‌نێت، كه وڵاته‌كه‌ی "له ناوچه‌كانی باشووری سووریا مه‌شق و راهێنان به‌و چه‌كدارانه ده‌كات و هاوكاریی سه‌ربازییان ده‌كات".
رووداو- هائارێتس
25/1/2015
بانگهێشت نه‌کردن لایه‌نه کوردییه‌کان بۆ کۆنگره‌ی له‌نده‌نی دژ به‌داعش نیگه‌رانی لێده‌که‌وێته‌وه‌و وه‌زیری به‌رگریی کۆبانیش رایده‌گه‌یه‌نێت که کورد به‌نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو جیهان شه‌ڕی داعش ده‌کات، که‌چی باگهێشتی ئه‌و کۆنگره‌یه ناکرێت.
ئاوێنه‌نیوز، هانا چۆمانی: وەزیرى بەرگرى کۆبانى عیسمت شێخ حسن لەبەیانامەیەکیدا کە کۆپییه‌کی بۆ ئاوێنەنیوز نێردراوە نیگەرانى خۆى پیشانده‌دا بەرامبەر بەشدارنەبونى کورد لەکۆنگرەى لەندەن کە تایبەته بەبەرنگاربونەوەى داعشە "ئەمرۆ کورد شەرى دوژمنى هەموو جیهان دەکات کەچى لەکۆنگرەیەکى وەها کورد بانگێشت نەکراوەو لەسەر پشکى کورد کەسانى تر بەشدارن".
وه‌زیری به‌رگریی کۆبانی ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت "کورد قوربانى دەدات‌و سەرکەوتنیش بۆ کەسانى تربێت، ئێمە وەک گەلى کورد ئەو کۆنگرەیە رەخنە دەکەین، چونکە هیچ کەس و لایەننێک ناتوانێت گوزارشت لە رۆڵى کورد بکات کەچەند قوربانى داوەو چۆن رێگەى بەو دوژمنە گرتووە و چۆن ئەو سەرکەوتنەى کورد تۆمارکراوە کوردیش خاوەن پێگە و هەیبەتى خۆیەتى و نابێت کەس لەبرى ئەو بریاربدات" .
هه‌ر بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش دوێنی، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌په‌راوێزخستنی کورد له‌و کۆنگره‌یه‌دا.
پێنجشەممه‌ى رابردوو لە لەندەن کۆنگرەى نێودەوڵەتى بۆ بەرهنگاربونەوەى رێکخراوی تیرۆرستیی بەڕێوەچوو تێیدا هیچ نوێنەرێکى کور لەوێ ئامادەى نەبوو، بەڵکو سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئه‌حمه‌د عه‌بادی بەنوێنەرایەتى هەموو گەلى عێراق بەشداری تێداکرد.
25/1/2015