رۆژنامە و میدیاكانی ئێران لە بابەت و هەواڵەكانی رۆژی سێشەممە 26-1-2016 گرنگییەكی تەواو بە سەردانەكەی حەسەن رۆحانی بۆ وڵاتانی ئەوروپا دراوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئابووریی رەهەندێكی پرسێكی گرنگی میدیاكانی ئەو وڵاتەیە.
لە سەروتاری رۆژنامەی ئیبتکاردا نووسراوە، حەسەن رۆحانی، سەرۆککۆمار و مەحمود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران هەردووک باسیان لەوە کردووە کە سیستەمی پەروەردەی ئێران کارامە نییە، بەڵام هیچیان باس لە شێوازەکانی چارەسەرکردنی ناکەن. نووسەری سەروتاری ئەو رۆژنامە دەڵێت "مامۆستایانیش دەردەکە دەزانن و ئێوە دەبێ باسی دەرمانکردنی بکەن. ئاماژەی بەوەشداوە کە پەروەردەی ئێران کەوتووەتە دەست بازاڕییەکان و لە بەرژەوەندی خۆیان بەکاریدەهێنن".
رۆژنامەی شەهروەند نووسیویەتی سەردانی رۆحانی بۆ ئیتالیا و فەرەنسا، دەستپێکی قۆناخێکی نوێیە لە پەیوەندییەکانی ئێران و جیهان. ئەو رۆژنامەیە نووسیویەتی رۆحانی رایگەیاندووە، سیاسەتی تاران ئەوە دەبێت کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا پەرەپێبدات. ئاماژەی بەوەشداوە لە سەردانی رۆحانی بۆ ئیتالیاش، وەبەرهێنانی 5 ملیارد یۆرۆیی ئیتالیا لە کەرتی کانزایی ئێران یەکلایی بووەتەوە.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی ئەبرار، سویسرا 11.8 ملیۆن دۆلار پارەی بلۆککراوی ئێران لە بانکەکانی ئەو وڵاتەی ئازادکردووە. ئەو بڕە پارەیە لەنێوان ساڵەکانی 2007 تاوەكو 2012ـەوە بەهۆی گەمارۆکانی سەر ئێران، لە بانکەکانی سویسرا راگیرابوو. رۆژنامەی ئەبرار دەڵێت "ئازادکردنی ئەو پارە بلۆککراوە بە واتای ئەوەیە کە هەموو پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە بانکە بیانییەکان ئازاد دەکرێن".
لە رۆژنامەی ئیعتماددا نووسراوە، وەزیری ئابووری ئێران پەردەی لەسەر 4 بەرنامەی گرنگی ئابووریی ئێران لە قۆناخی دوای هەڵگیرانی گەمارۆکان لادا. وەزیری ئابووری ئێران رایگەیاندووە، هەوڵدەدەن بەشی نەوت لە ئابووریی ئێران کەمبکەنەوە، رووبەڕووی بە حکومەتی کردنی ئابووری ببنەوە و هەروەها کەشی بازاڕ و کارکردن باشتر بکەن و ناوەندە ئابوورییەکان بدەنە کەرتی تایبەت.
رۆژنامەی جەوان رایگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی کە رێبەری ئێران و کارناسان لەبارەی قەیرانی پیربوونی دانیشتووانی ئەو وڵاتە هۆشدارییان داوە، بەڵام حکومەت بەشی تایبەت بە خەڵکی لە گەڵاڵەی شەشەمی گەشەپێدانی وڵاتدا سڕیوەتەوە.
لە رۆژنامەی رسالەتدا هاتووە، پۆلیسی ئێران هێزێکی تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی پێکهێناوە. فەرماندەیی هێزەکانی پۆلیسی ئێران رایگەیاندووە، 250 هەزار کەس لە چوارچێوەی ناوەندی دابینکردنی ئاسایشی هەڵبژاردنەکان رێکخراون. لەو ناوەندەدا هێزەکانی پۆلیس فێری چۆنیەتی دابینکردنی ئاسایش دەکرێن لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا.
رۆژنامەی هەمدڵی راپۆرتێکی لەبارەی تێچووی ماددی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێران بە ناونیشانی هەر کورسی پەرلەمان چەندی تێدەچێت؟" بڵاوکردووەتەوە. ئەو رۆژنامە دەڵێت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن ناوەندی تایبەت هەیە کە هەرکامیان بە وەرگرتنی پارە، کەمپینی هەڵبژاردنی بەربژێرەکان بەڕێوە دەبەن. بەڕێوەبەرانی ئەو ناوەندانە دەڵێن بەربژێرەکان بە رێژەی جیاواز پارە بۆ بانگەشەکردن تەرخان دەکەن. بەگوتەی ئەوان، هەندێکیان بەتایبەت لە تاران تاوەکوو 800 ملیۆن تمەن پارە بۆ بانگەشەکردن تەرخان دەکەن.
27/1/2016
نوێنەری حکومەتى هەرێمی کوردستان لە رووسیا رایگەیاند، رووسیا بۆخۆی لە قەیراندایە و لە روویان نایەت داوای هاوکاریان لێ بکەن.
د. ئاسۆ جەنگى بورهان، نوێنەرى حکومەتى هەرێمی کوردستان لە رووسیا بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "وەکو نوێنەرایەتیەکانی دیکە نامەمان بۆ هاتووە کە هاوکاری بۆ هەرێمی کوردستان کۆبکەینەوە، بەڵام نەمانتوانیوە هیچ شتێک بکەین، چونکە ئەو وڵاتە خۆشی بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت بۆخۆی لە قەیران و کێشەی دارایی دایە. نەک هەرداوای هاوکاریمان نەکردووە، بەڵکو لە رووشمان نایەت داوای هاوکاری بکەین".
نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمی کوردستان لە رووسیا بەدووری زانی رووسیا هاوکاری پێشکەش بە هەرێمی کوردستان بکات و گوتی: "بەرپرسانی رووسیا زۆر لە سیاسەتی ئێمە (وەک حکومەتی هەرێم) رازی نین، بۆیە نزیکایەتی ئەوان بۆ ئێمە باش نابێت. ئەگەر داوای هاوکاریش بکەین زەحمەتە هاوکارمان بن".
د. ئاسۆ جەنگى بورهان گوتیشی، بەرپرسانی رووسیا چەندین جار باسیان لەوەکردووە کە ئەوانیش ئاوارەکانی ئۆکرانیایان کەوتووەتە ئەستۆ و بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و دراوەکەیان لە قەیراندان.
27/1/2016
وهزیری دهرهوهی توركیا رایگهیاند، توركیا بایگۆتی وتووێژهكانی ئاشتی ژنێف دهكات، ئهگهر پارتی یهكێتی دیموكرات(پهیهده) بهشداری بكات.
مهولود چاوش ئۆغڵو وهزیری دهرهوهی توركیا لهمیانهی چاوپێكهوتنێكیدا لهگهڵ كهناڵی تهلهفزیۆنی (ئێن تی ڤی) رایگهیاند، پارتی یهكێتی دیموكرات(پهیهده) كه شهڕی رێكخراوی تیرۆریستی داعش دهكات و لهلایهن ئهمریكاوه پشتیوانی دهكرێت، رێكخراوێكی تیرۆریستیه و هیچ شوێنێكی نییه لهسهر مێزی گفتوكانی نێوان ئۆپۆزسیۆنی سوریا و رژێمی سوریا.
ئهوهش لهكاتێكدایه، بڕیاره لهم ههفتهیهدا لهشاری ژنێفی سویسرا كۆنگرهی ئاشتی تایبهت بهچارهسهركردنی قهیرانی سوریا سازبكرێت.
26/1/2016
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی بارزانی لەگەڵ سەرۆک و سکرتێر و نوێنەرانی حزبە سیاسییەکانی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. ئەمەی خوارەوە دەقەیەکەتی:
ئەمڕۆ سێشەممە 26ـی 1ـی 2016 لە سەلاحەدین سەرۆك و سكرتێر و نوێنەری پارتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی گۆڕینەوەی ڕاوبۆچوون لەسەر پرسە هەنووكەییەكانی هەرێمی كوردستان و گەیشتن بە كۆدەنگی و دۆزینەوەی ڕێگەچارە بۆ گرفتەكان لەگەڵ بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا بەڕێز كۆسرەت ڕەسووڵ جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و هەروەها سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكوومەت ئامادە بوون.
سەرەتا سەرۆكی هەرێمی كوردستان وتەیەكی بۆ ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە پێشكەش كرد و باسی بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستانی كرد و داوای لە ئامادەبووان كرد كە لە كۆبوونەوەكەدا بەشێوەیەكی بەرپرسیارانە بیر لە چارەسەركردنی بارودۆخەكە بكەنەوە و بە پێویستی زانی كە دوور لە موزایەداتی سیاسی پرسی سەرۆكایەتیی هەرێم چارەسەر بكرێت و هەروەها تیشك بخرێتە سەر چارەسەركردنی گرفتەكانی خەڵك و پاراستنی متمانەی نێوان خەڵك و پارتە سیاسییەكان.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پشتیوانیی خۆیشی بۆ هەموو هەنگاوێك ڕاگەیاند كە ببێتە هۆی دروستبوونی متمانە و شەفافییەت و دادپەروەری. هەروەها لە درێژەی قسەكانیدا كورتەیەكی لەبارەی شەڕی داعش و ڕیفراندۆم و مافی گەلی كوردستان لە دیاریكردنی چارەنووس خستەڕوو.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا ئامادەبووان ڕا و سەرنج و تێبینی و پێشنیارەكانی خۆیان لەبارەی پرسی سەرۆكایەتی و كاراكردنی پارلەمان و قەیرانی دارایی و ڕیفراندۆم خستەڕوو و بەڕێزان سەرۆكی حكوومەت و جێگری سەرۆكی حكوومەت هەنگاوەكانی حكوومەتیان لەبارەی ڕێوشوێنەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ئابووری و هەروەها چاكسازی و داهات و خەرجییەكانی حكوومەتیان بۆ كۆبوونەوەكە شی كردەوە.
كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكی هەرێم و پارتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان گەییشتە ئەم بڕیار و ئەنجامانە:
یەكەم: بەشداربووانی كۆبوونەوەكە ستاییشی گیانفیدایی و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان لە شەڕی تیرۆریستانی داعش كرد كە لە بارودۆخێكی سەختدا قارەمانانە بەرگری لە گەل و نیشتیمان دەكەن و پاڵپشتیی تەواوی خۆیان بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان ڕاگەیاند و كۆبوونەوەكە بە پێویستی زانی كە تێكڕای لایەنە سیاسییەكان بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ ڕووداو و پێشهاتەكان و بارودۆخی هەستیاری ئێستا بكەن و لە ئاست بەرپرسیارێتیی مێژوویی خۆیان و متمانەی جەماوەریدا بن.
دووەم: بەشداربووانی كۆبوونەوەكە پاڵپشتیی خۆیان بۆ پڕۆسەی ڕیفراندۆم ڕاگەیاند و بە پێویست زانرا كە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ڕیفراندۆم كۆدەنگییەكی نیشتیمانی ساز بدرێت ئەویش لە ڕێگەی یەكخستنەوەی ناوماڵی كوردستان و پتەوتركردنی متمانەی نێوان لایەنە سیاسییەكان و خەڵكی هەرێمی كوردستان. هەر پەیوەست بەم باسەوە لایەنە سیاسییەكان ئەوەیان دووپات كردەوە كە پێویستە ئەو دەرفەتە بە خەڵكی كوردستان بدرێت كە ڕای خۆیان لەبارەی چارەنووسی خۆیان بە جیهانییان ڕابگەیێنن.
سێیەم: كۆبوونەوەكە نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە دیاردەی كۆچ بۆ هاندەران و قووڵبوونەوەی كێشەكانی خەڵك نیشان دا و دڵنیایی دایە خەڵكی كوردستان كە بەیەكەوە قەیرانەكان تێدەپەڕێندرێن و لایەنەكان پشتیوانیی تەواوی خۆیان بۆ ناڕەزایەتی و داواكاریی خەڵك ڕاگەیاند و بە ئاماژەدان بە كورتهێنانی بودجە داوایان كرد كە هەموو ڕێگەیەك بگیرێتەبەر بۆ چارەسەركردنی كێشەی بێ مووچەیی و بۆ ئەم مەبەستەش پاڵپشتیی خۆیان بۆ هەوڵ و ڕێوشوێنەكانی حكوومەت بۆ سیاسەتی دەستپێوەگرتن و كەمكردنەوەی خەرجییەكان و چاكسازی و دۆزینەوەی ڕێگەچارە بۆ گرفتەكان ڕاگەیاند بە جۆرێك كە ڕێوشوێنەكانی حكوومەت كەمترین گوشار بۆ چینی هەژار و كەمدرەامەت و فەرمانبەران بهێنێت و كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانیش وەك پاشەكەوت بۆ خودی فەرمانبەران لای حكوومەت بمێنێت و بە هیچ شێوەیەكیش مووچە و مافی فەرمانبەران نەفەوتێت، هەروەها ئەم سیاسەت و ڕێوشوێنانە بەشێوەیەكی گشتی خزمەتی بەدیهاتنی دادپەروەری و نەهێشتنی گرفتە داراییەكان بكات.
چوارەم: بەشداربووانی كۆبوونەوەكە لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە پێویستە بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونەكان هەرچی زووترە پارلەمان كارا بكرێتەوە و زەمینەیش بۆ ئاشتەوایی سیاسی نێوان لایەنەكان خۆش بكرێت و بۆ ئەو مەبەستەیش بڕیار درا كۆمێتەیەكی تایبەت پێكبهێندرێت كە ئەركەكەی بریتی دەبێت لە زەمینەسازی بۆ كاراكردنەوەی پارلەمان و حكوومەت و چارەسەری پرسی سەرۆكایەتی و سەرخستنی ڕیفراندۆم. هەروەها ئەو كۆمیتەیە لە ماوەی حەفتەیەكدا كارەكانی تەواو دەكات و ئەنجامەكانی دەخاتە بەردەم كۆبوونەوەی داهاتووی پارتە سیاسییەكان لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان.
پێنجەم: سەبارەت بە گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كۆبوونەوەكە جەختی كردەوە كە هەرێمی كوردستان نابێتە بەشێك لە ململانێكانی ناوچەكە و تەئكیدی لە سەر پاراستنی مافی دیاریكردنی چارەنووس و مافە دیموكراتییەكانی گەلی كوردستان كردەوە.
شەشەم: كۆبوونەوەكە بە پێویستی زانی كە دیالۆگ و دانوستان لەگەڵ بەغدا بەردەوام بێت لەپێناو گەییشتن بە چارەسەركردنی كێشەكان.
26/1/2016
بەشێک کوردانی دانیشتووی بەغدا رای دەگەیەنن، لەلایەن چەکداران و لە رێگەی مۆبایلەوە، ھەڕەشەی (شار ەدەرکردن)یان لێ دەکرێت، لەکاتێکدا ئەو کوردانە بەشێکیان سەدان ساڵە بە بنەماڵەوە نیشتەجێی ئەو شارەن.
عیماد عەبدولخالق کوردێکی دانیشتووی گەڕەکی ئەعزەمییەی شاری بەغدایە و بە (باس)ی راگەیاند: "ئێمە وەک بنەماڵەیەکی کورد، زیاتر لە پەنچا ساڵە نیشتەجێی شاری بەغداین و لە ماوەی رابردوودا ھیچ کێشەیەکمان نەبووە، بەڵام ھەفتەی رابردوو دوو کەس، کە دەموچاویان نامۆ بوو و چەکی جۆری دەمانچەشیان پێ بوو، ھاتنە پێش دەرگاکەمان و پێیان راگەیاندین بەغدا بەجێ بھێڵین".
راشی گەیاند: "دوای ئەم رووداوە، راستەوخۆ پۆلیسمان ئاگادار کردەوە، بەڵام پۆلیسیش تا ئێستا ھیچ کەسێکی دەستگیر نەکردووە".
گوتیشی: "بەپێی زانیارییەکانم لە گەڕەکەکانی دیکەش ھەڕەشە لە کورد دەکرێت، ئێمە ناتوانین لەم شارە کۆچ بکەین، چونکە زۆربەمان فەرمانبەرین و کارمان لێرەیە".
نەجیب محەمەد، ھاووڵاتییەکی دیکەی کوردی دانیشتووی بەغدایە و رای گەیاند: "شەوێکیان تەلەفۆنێکم بۆ ھات، کە ھەڵمگرت یەکسەر دەستی کرد بە جنێودان بە کورد و سەرۆکی ھەرێم و ئاڵا و خاکی کوردان، پێمگوت لەبەرچی ئەو ھەموو جنێوانە دەدەی، یەکسەر گوتی پێویستە بەغدا بەجێب ھێڵن و بگەڕێنەوە بۆ کوردستانەکەتان".
گوتیشی: "لەبەر پاراستنی خۆم و ماڵ و منداڵەکانم بەناچاری بەغدام جێ ھیشتووە و ئاوارەی شاری کەرکووک بووینە".
راشی گەیاند: "لە دوای رووداوەکانی چەند مانگی رابردووی قەزای خورماتوو، کە شەڕ لەنێوان کوردی قەزاکە و چەکدارانی حەشدی شەعبی دروست بوو، لەو کاتەوە تا ئێستا کوردەکانی بەغدا ھەڕەشەیان لێ دەکرێت".
وەک لە ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتیی کۆمار لە ٢١/١/٢٠١٦ بڵاو بووەتەوە، فوئاد مەعسوم، سەرکۆماری عێراق، پێشوازیی کردووە لە شاندێکی سەرۆک ھۆزە کوردەکانی شاری بەغدا و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر رەوش و گوزەرانیان کراوە، لە دیدارەکەدا سەرکۆمار داوای کردووە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە رووی یاساییەوە، کار لەسەر ئەوە بکەن، کە چتر ھەڕەشە لە کوردەکانی بەغدا نەکرێت.
ماڵپەڕەکە لە زاری فوئاد مەعسوم بڵاوی کردووەتەوە، ھەر لایەن و گرووپێک ھەڕەشە بکاتە سەر کوردەکانی بەغدا، ئەوا لێپێچنەوەی لەگەڵ دەکرێت، چونکە کورد لە سەردەمی عەباسییەکانەوە تاوەکو ئێستا لە بەغدا بوونی ھەیە.
ھەڕەشەکردن لە کوردەکانی بەغدا پتر دوای ئاڵۆزییەکانی ١٢ تشرینی دووەمی ٢٠١٥ی خورماتوو دێت، کە شەڕ و پێکدادان لەنێوان کوردەکانی خورماتوو و چەکدارانی حەشدی شەعبی دروست بوو.
ئەم ئاڵۆزییانەش کاردانەوەی گرووپە چەکدارە شیعەکانی بەغدای لێ کەوتەوە و لە بەغداوە دەستیان کردووە بە ھەڕەشەکردن لە کوردان.
عەمار توعمە، ئەندامی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە (باس)ی راگەیاند: "سەبارەت بە ھەڕەشەکردن لە کوردانی بەغدا، رەنگە ئەمە گرووپێکی توندڕەو بن و بەو کارە ھەستابن و نیازیان ھەڵگیرسانی ئاژاوە و شەڕی نەتەوە و تایفییە، ھیچ ھێزێکی حکوومی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بۆی نییە ھەڕەشە لە ھیچ کەس و لایەنێک و نەتەوەیەک بکات".
گوتیشی: "پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان بە کاری خۆیان ھەستن و ئەو تاقم و گرووپانە دەستگیر بکەن، کە ھەڕەشەی کوشتن و شاربەدەرکردنی کوردانی بەغدا دەکەن، کوردەکانی بەغدا لەمێژە لە شاری بەغدا بوونیان ھەیە و لە سەردەمی بەعسدا ستەمیان لێ کراوە، نابێت لە عێراقی نوێدا رووبەڕووی فشار و ستەم ببنەوە".
پێشتر ئەشواق جاف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکیدا رای گەیاندبوو: "کوردەکانی بەغدا ھەڕەشەی جدییان لەسەرە و پێویستە حکوومەتی عێراقی ھەڵوێستی ھەبێت و چیتر کورد لە بەغدا ھەڕەشەی لێ نەکرێت".
راشی گەیاندبوو: "توندوتیژی و ھەڕەشە دژ بە کوردان لە بەغدا لەلایەن میلیشیا شیعەکان، بۆ نانەوەی ئاژاوەیە لە نێوان پێکھاتەکان، لە کاتێکدا لە دەستووری عێراقدا رێگری لەوە کراوە، بەڵام تا ئێستا ئەنجومەنی نوێنەران باسی ئەو ھەڕەشانەی نەکردووە".
زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار ماڵباتی کورد لە شاری بەغدان و زۆرینەیان لە گەڕەکانی جەمیلە و سەدر و ئەعزەمییە و چەند گەڕەکێکی دیکە نیشتەجێن، بەشی زۆری کوردەکانی بەغدا لە ھۆزەکانی ئەرکەوازی و باجەلان و دەلۆ و زەھاوی و قەرەلۆس و ملک شاھی پێکھاتوون. لە شەستەکان و حەفتاکانی سەدەی رابردووشدا بەشێکی زۆر لە خێزانەکانی باشووری کوردستان بە ھۆی کار و وزەیفەوە نیشتەجێی بەغدا بوونە. کورد لە بەغدا یەک پۆستی وەک ئیستحقاقی ھەڵبژاردن بەدەست ھێناوە، ئەویش کورسییەکی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدایە.
26/1/2016
دوای ئەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی كوردستان لەم هەفتەیەدا لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی گاردیەنی بەریتانی باسی لەوە كرد كە سەربەخۆیی كوردستان نزیكە، كاردانەوەی جۆراوجۆری لێكەوتەوە.
رادیۆی ئێران كە رادیۆی فەرمیی حكوومەتی كۆماری ئیسلامیی ئێرانە لە میانەی بەرنامەكانیدا لە شرۆڤەی ئەم بابەتەدا بڵاوی كردەوە: "كە سەربەخۆیی كوردستان نەتەنیا قازانجی بۆ كورد نابێت، بەڵكوو زەرەر بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بەرژەوەندیی گشتی كورد دەگەیەنێ."
ئەو رادیۆیەی ئێران ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە "جیابوونەوەی كورد لە عێراق كاریگەریی لەسەر كوردی ئێرانیش دەبێت و ئەمەش زیان بە بەرژەوەندیی كورد و پێكهاتەكانی دەگەیەنێت كە پیلانی دوژمنانی كورد و عێراقە كە دەیانەوێ قازانج و كەڵكی لێوەربگرن."
لە كۆتاییدا ئەوەشی خستووەتەڕوو كە:"گۆڕانكاری و ئاڵوگۆڕە ناوچەییەكان لە روانگەی نێودەوڵەتییەوە لەبارەی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستانەوە بە ئەرێنی وەسف ناكرێن."
هەواڵ و شرۆڤەی ئەم رادیۆ فەرمییەی ئێران لەبارەی دژایەتێكردنی سەربەخۆیی كوردستان لە كاتێكدا بڵاو دەبێتەوە كە بەشێكی زۆر لە وڵاتانی ئەورووپی و روانگەی نێودەوڵەتی لەبارەی ئەم پرسەوە ئەرێنییە و ئەم هەڵوێستەی ئێرانیش نوێ نییە و بەردەوام بەرپرسانی فەرمیی كۆماری ئیسلامی باس لە یەكگرتوویی و یەكپارچەیی خاكی عێراق دەكەن و دژی سەربەخۆیی كوردستانن.
هەفتەی رابردووش ماڵپەڕی "دیپلۆماسیی ئێرانی" وتارێكی شیكاریی لەبارەی پرسی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە.
basnews
26/1/2016
سێ نەوەی هونەرمەندانی ئێران لە پێشانگەیەکی هاوبەشدا لە تاران، جیهانی، شاعیری ناسراوی ئێرانی عومەری خەیام بە تابلۆ و بەرهەمی هونەری وێنا دەکەن
هەر هونەرمەندێک لە سەر شێوازی خۆی، بەرهەمێکی تایبەتی پێشکەش کردووە و شێوازێکی نوێیان لە خستنەرووی بەرهەمی هونەری هێناوەتە ئاراوە و ، هەوڵی دروستکردنی پردێک لە نێوان کەلتوور و ئەدەبی کۆنی ئێرانی و هونەری هاوچەرخیان داوە، کە هەزاران ساڵ مەودایان لە نێواندایە .
26/1/2016
سهرۆكی پهرلهمانی ئێران دووپاتی ئهوهی كردهوه كه ئێران ڕێگری ناكات لهوهی سعودیه خۆكوژی سیاسی بكات.
لاریجانی لهپهراوێزی كۆنگرهی پهرلهمانی وڵاته ئیسلامییهكان كهلهبهغدا بهستراوه بهڕۆژنامهنووسانی ڕاگهیاند: " قهڵاچۆكردنی تیرۆر و شهڕ كردن لهگهڵ تیرۆردا تهنها بهقسهكردن نابێت".
ئهو بهرپرسه باڵایهی ئێران گوتیشی: " ئهگهر سعودیه بیهوێت خۆكوژی سیاسی بكات، ئێمه دهستی ناگرین".
هاوكات سعودیهشی تۆمهتباركرد بهوهی داڵدهو پشتیوانی لهتیرۆر دهكات و، گوتی: " لهكاتێكدا داعش هێرشی كرده سهر عێراق، سعودیه پشتیوانی لێكرد. بهڵام ئێران بهرهنگاری بووهوه".
ئهو لێدوانهی ئهو بهرپرسه ئێرانییه لهكاتێكدایه كه ناكۆكییهكانی ئێران و سعودیه بهتهواوی قووڵ بوونهتهوهو، تاكو ئێستا میانگیرییهكی ئاشكرا نیه بۆ كۆتایی هێنان بهناكۆكییهكان.
26/1/2016
نوسینگهی پۆلیسی ئهوروپا (یورۆبوڵ) رایگهیاند: "رێكخراوی تیرۆریستی داعش، پیلانی بۆ ئهنجامدانی هێرشێكی بهرفراوان له ئهوروپاوبهتایبهت له فهرهنسا داڕشتووه، ئهو زانیاریانهش له پهراوێزی دامهزراندنی سهنتهری ئهوروپا بۆ بنهبڕكردنی تیرۆر له ئهمستردام، ئاشكرا كرد.
روب وینرایت بهڕێوهبهری یورۆبوڵ رایگهیاند: "رێكخراوی داعش توانا جهنگییهكانی پهرهپێداوه و خۆی بۆ ئهنجامدانی هێرشێكی بهرفراوان له ئهوروپا ئاماده كردووه".
له دوتوێی راپۆرتێكدا كه وینرایت به بۆنهی دامهزراندنی سهنتهری ئهمستردام بۆ بنهبڕكردنی تیرۆر پێشكهشی كرد، ئاماژهی بهو زانیاریانه كرد كه شرۆڤهكارانی یورۆبوڵ (پۆلیسی ئهوروپایی) سهبارهت به ئامادهكارییهكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆ ئهنجامدانی هێرشی نوێ له وڵاتانی یهكێتی ئهوروپا به گشتی و له فهرهنسا، خستویانهتهڕوو.
26/1/2016
یەکێتی ئەوروپا پەرۆشی خۆیان بۆ چارەسەری قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستان راگەیاند، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش جەختی لەوە کردەوە، کە هەرێمی کوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو گرفتە پێویستی بە هاوکاری یەکێتی ئەوروپا هەیە، هاوکات راشیگەیاند، کە گەلی کوردستان لە ریفراندۆمێکدا بڕیار لە چارەنووسی خۆی دەدات.
ئێوارەی رۆژی دووشەممە 25-1-2016 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ شاندێكی نێردەی یەكێتی ئەوروپا بۆ عێراق کۆبووەوە، كە لە كۆستەنتینۆس ڤارداكس، هەڵسوڕێنەری كاروباری نێردەی یەكێتیی ئەوروپا بۆ عێراق و بەرپرسی نووسینگەی یەكێتیی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان، كۆنسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتیی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان پێكهاتبوو.
سەبارەت بە ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بە شاندەکەی یەکێتی ئەوروپای راگەیاند "گەلی كوردستان لە چوارچێوەی پیادەكردنی مافی دیاریکردنی چارەنووسدا، لە ریفراندۆمێكدا بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی دەدات و هەر بڕیارێكیش گەلی كوردستان بیدات لە چوارچێوەی گفتوگۆ و دیالۆگ لەگەڵ بەغدا بە شێوەیەكی ئاشتییانە دەخرێتەڕوو و گفتوگۆی لەسەر دەكرێت".
بەپێی ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شاندی یەکێتی ئەوروپا، رایانگەیاندووە، کە یەكێتیی ئەوروپا بە بایەخەوە سەیری بارودۆخی هەرێمی كوردستان دەكات و پەرۆشیی خۆیان بۆ چارەسەركردنی ئەو قەیرانە داراییە پیشان دا كە بەرۆكی هەرێمی كوردستانی گرتووە.
شاندەکەی یەکێتی ئەوروپا ئاشكرایان كرد كە لە بەرنامەیاندایە دیدار لەگەڵ هەموو لایەنەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدەن و یەكڕیزی و چارەسەركردنی ناكۆكییە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستانیشیان بە هاندەرێكی چارەسەركردنی دۆخەكە وەسف كرد و پشتگیریی خۆشیان بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چارەسەركردنی قەیرانی دارایی و كێشە ناوخۆییەكان دەربڕی.
بە پێی هەواڵی ماڵپەڕەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەرامبەردا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان خۆشحاڵیی خۆی بۆ پشتگیریی یەكێتیی ئەوروپا لە بارەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی هەرێمی كوردستان دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا كە "حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستی بە پلانێكی چارەسەركردن و رووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانە داراییە كردووە و بۆ ئەم مەبەستەش حكومەتی هەرێم پێویستی بە پشتیوانیی نێودەوڵەتی بەتایبەتی یەكێتیی ئەوروپا هەیە لەڕووی دابینكردنی هاوكاریی تەكنیكی و شارەزا و پسپۆڕەوە".
لە دیدارەکەدا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی لە پلانی چاكسازیی حكومەتی هەرێم كرد بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دارایی و تۆكمەكردنی سیستەمی بەڕێوەبردن لە هەرێمی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست، هەرێمی كوردستان لە پرۆگرامەكانی یەكێتیی ئەوروپا بۆ عێراق سوودمەند بێت.
دووپاتیشیكردەوە كە ئەوان پابەندن بە بنەمای گفتوگۆ و دیالۆگ بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكان و ئەو كێشانەی كە لە نێوان هەولێر و بەغدا هەن.
25/1/2016
پارتی دیموكراتی گهلان HDP دووهم كۆنگرهی ئاسایی خۆی له ئهنقهره سازكرد و سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ بە هاوسەرۆكانی ئەو پارتە هەڵبژێردرانەوە.
پاشنیوهڕۆی رۆژی یهكشهممه 24-1-2016 پارتی دیموكراتی گهلان "ههدهپه" له ئهنقهرهی پایتهختی توركیا بهئامادهبوونی زیاتر له 3 ههزار میوان له ناوخۆ و دهرهوهی توركیا و به بهشداری نوێنهرانی زۆربهی پارت و لایهنه سیاسییهكانی پارچهكانی دیكهی كوردستان لهژێر دروشمی "سیاسهتی دیموكراسی، خۆسهری دیموكراسی، كۆمارێكی دیموكراسی" دووهم كۆنگرهی خۆی سازكرد.
لە كۆنگرەكەدا، یهكهم گوتار لهلایهن فیگهن یوكسهكداغ پێشكەشكرا كە تێیدا رایگەیاند، چیدی رژێمێك قبوڵ ناكهن كورد بههاوڵاتی پله دوو ئهژمار بكات.
یوكسهكداغ له گوتارهكهیدا بهتووندی رهخنهی له دهوڵهت و حكومهتی توركیا گرت و گوتی "ئۆپهراسیۆنه سهربازییهكان و بڕیاری قهدهخهكردنی هاتوچۆ تۆڵهی ههڵبژاردنهكانی 7ی حوزهیرانه. رژێمی ئاكهپه چاویان بهههدهپه ههڵنههات كاتێك بینییان سهرجهم پشتیوانی گهلی كورد و تورك رووی له ههدهپه كردووه، بۆیه ههوڵی نانهوهی دوفاقی و دووبهرهكایهتییان كرد و پاشان ئۆپهراسیۆنهكانیان دهستپێكرد".
هاوسەرۆكەكەی دەمیرتاش كە ئەمڕۆ جارێكی دیكە هەڵبژێردایەوە گوتیشی،دهوڵهتی توركیا له رێگهی ئۆپهراسیۆنهكانیانهوه ههوڵی وێرانكردنی ژێرخانی كوردستان دهدە،ن ئهوان دهیانهوێت خهبات و بهرخودانی گهلی كورد لهبار ببهن" ههروهها رووی كرده دهسهڵات و گوتی "ئێوه ههرچهنده تانك و تۆپ و چهكی كیمیاویتان ههیه، بهڵام مێژوو سهلماندوویهتی دیكتاتۆریهت هیچ كاتێك سهركهوتوو نهبووه".
لهبارهی پهرلهمانهوه یوكسهكداغ گوتی "پهرلهمان بههیچ شێوهیهك دهسهڵاتی نییه، پهرلهمانتارانی ئاكهپه ههموو ههوڵهكانیان بۆ خزمهتكردنی سهرۆككۆمار چڕكردووهتهوه، ههروهها پهرلهمان لهژێر ههژموونی سهرۆككۆماره".
هاوكات سهڵاحهدین دهمیرتاش هاوسهرۆكی پارتی دیموكراتی گهلان "ههدهپه" گوتی "ئێمه هاتووین ببینه پارتی دهسهڵات له توركیا. ئهگهر تاوەكو ئێستا جڵهوی دهسهڵاتمان وهرنهگرتووه كهواته ههڵهیهكمان ههیه له سیاسهتكردن و پێویسته لهڕێگهی كۆنگرهوه چاوخشاندنهوهی بۆ بكهین. ههروهها كهموكوڕییهكانمان پڕ بكهینهوه".
دەمیرتاش جەختیكردەوە، "ههدهپه پارتی توركیا و پارتی كوردستانه، پارتی سهرجهم میللهت، پێكهاتهكان، ئاین، مهزههب، هزر، بیروباوهڕ و چین و توێژهكانه. پارتی ژن سالارییه پارتی سهرجهم رهنگهكانه و تاكه پارتی سیاسیین له توركیا، سهرجهم پێكهاتهكانی له ئامێز گرتووه".
دهمیرتاش زیاتر گوتی "سوپاسی ههموو كهسێك دهكهم له ههڵبژاردنهكانی 1ی تشرینی دووهمی 2015 بۆ جاری دووهم متمانهیان پێداین. ئێمهش بهڵێن بێت ههرگیز رێگه نادهین سیستهمی تاكڕهوی له توركیا سهرههڵبداتهوه. دیموكراسیهتێكی رادیكاڵ دهخهینهگهڕ و یهكسانی و دادپهروهری دابین دهكهین و سوورین له جێبهجێكردنی سیستهمی خۆسهری دیموكراسی كه یهكسانه بهسیستهمی لامهركهزییهت".
هاوسەرۆكی هەدەپە ئامانجی خۆسەری زیاتر روونكردەوە و رایگەیاند "ئێمە پێمانوایه 550 كهس ناتوانێت وڵات بهڕێوهببات، بۆیه باشترین سیستهم خۆسهریی دیموكراسییه و نموونهی زۆری وڵاته پێشكهوتووهكان و دیموكراسییهكان ههن ههمان سیستهم پهیڕهو دهكهن. تهنیا وڵاته دیكتاتۆرییهكان و توركیا نهبێت كه بۆ دیكتاتۆرییهت ههنگاو دهنێ و ئێمهش رێگهی پێنادهین".
لهبارهی دژایهتیكردنی كردنی توركیا بۆ باكوورو رۆژئاوای كوردستان، دەمیرتاش گوتی "دهوڵهتی توركیا بهههموو شێوازێك دژایهتی كوردستانی باكوور و رۆژئاوادهكات، بهڵام هاوپهیمانی ههرێمی كوردستانی فیدراڵه كه بههۆیهوه ساڵانه دهیان ملیار دۆلار تاكلایانه قازانج دهكات. ئهوانیش نوێنهریان لێره ئامادهن و سهرۆكی پهرلهمانیشیان ئامادهیه و رێز و خۆشهویستیم بۆیان ههیه. من پرسیار دهكهم بۆچی ههڵوێستی جیاواز لهگهڵ پارچهكانی دیكهی كوردستان دهكرێت و بایهخ بهههرێمی كوردستان دهدرێت. ئهی ئهویش كوردستان نییه؟".
25/1/2016
بەبێ ئەوەی هیچ روونکردنەوەیەک یاخود لێدوانێک بدرێت، دانوستاندنەکانی جنێف3 ، تایبەت بە سووریا بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە، سەرچاوە دیپلۆماسییەکان ئاماژە بە دوو جۆر ناکۆکی دەکەن، ناکۆكییەک لە نێو بەرەی سوننە خۆیدا کە ئەمریکا پشتگیریان دەکات. ناکۆییەکی دیکەش لەگەڵ رووسیا کە تێبینی لەسەر لیستی بەشداربووانی ئۆپۆزیسیۆنە.
سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، واشنتن و ئەنکەرە لەسەر بەشداریکردنی کورد لە دانوستاندنەکانی جنێڤ ناکۆکن.
یەکێک لە ئەندامانی شاندی کە لەگەڵ جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی ئەمریکا سەردانی ئەنکەرەی کرد رایگەیاند، کە ناکۆکی سەرەکی نێوان تورکیا ئەمریکا کێشەی کوردە لە سووریادا.
جۆ بایدن، جێگری باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكا لە توركیا رایگەیاند "جارێکی دیکە داعش تەنیا هەڕەشە نییە بۆ سەر گەلی تورکیا، بەڵکو پەکەکە بەهەمان شێوە هەڕەشەیە ئێمەش ئاگادارین لە هەڕەشەکانی"، بەڵام بایدن ئامادە نەبوو هیچ لێداونێک دەربارەی پەیەدە بدات، چونکە پەیەدە هاوپەیمانی سەرەکی ئەمریکایە لە شەڕی دژ بە داعش. ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەحمەد داود ئۆغلو، سەرۆکوەزیرانی تورکیا هاوشێوەی پەكەكە پەیەدەی بە تیرۆرست ناوبرد.
سەرچاوەیەکی کۆشکی سپی رایگەیاندووە، کورد هۆکاری دواخستنی چارەسەری قەیرانی سووریایە، چونکە ناکۆکی نێوان ئەمریکا و تورکیا لەسەر دۆسیەی کوردە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژە بەوە دەکات، تورکیا نایەوێت داعش لەناوببرێت، چونکە ترسی لە بەهێزبوونی کورد هەیە بە تایبەتی لە سووریادا.
هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە کە کورد لە رۆژئاوا هەزاران چەکداریان هەیە هاوپەیمانێکی سەرەکی ئەمریکان لە شەڕی داعش، بەڵام تورکیا نایەوێت کورد لەوە زیاتر بجووڵێت بەتایبەتی بە ئاراستەی رۆژئاوای فورات، ئەمریکاش لەم هەڵوێستەی تورکیا نیگەرانە، چونکە هیچ هێزێک جگە لە پەیەدە نییە بتوانێت ناوچەکانی رۆژئاوای فورات کۆنترۆڵ بکات، بۆیە بایدن بە تورکەکانی راگەیاندووە، کە ئەمریکا دەیەوێت پەلە پکرێت لە کۆنترۆڵکردنی رۆژئاوای فورات.
25/1/2016
گەنجێكی خەڵكی دهۆك، تۆڕی فەیسبووك لە پرۆگرامێكی مەترسیدار لەسەر پێگەكە ئاگادار دەكاتەوە و چۆنیەتی مەترسییەكەیان بە ڤیدیۆ بۆ دەنێرێت. ئیدارەی فەیسبووكیش سوپاسنامەیەك و بڕی 25 هەزار دۆلاری وەكو دیاری بۆ دەنێرن.
عومەر محەممەد، قوتابی قۆناغی چوارەمی ئەندازیاریی كۆمپیوتەر لە زانكۆی دهۆك، باسی دۆزینەوەی ئەو كەلێنە ئەمنییەی فەیسبووك دەكات و دەڵێت "هەندێك پرۆگرام هەن لەسەر فەیسبووك، زۆر مەترسیدارن، بۆ نموونە دەتوانی نامە بۆ كەسێك بنێرێ و بە ئاسانی پاسوۆردەكەی وەربگری یان هاكی بكەیت".
عومەر، ئەو مەترسیانە هەنگاو بە هەنگاو بە ڤیدیۆ تۆمار دەكات و بۆ فەیسبووكیان دەنێرێت. ئەوانیش لەلای خۆیان سەیری ڤیدیۆكە دەكەن و دڵنیا دەبن كە ئەوەی ئەو دەیڵێت راستە.
دوای ناردنی ڤیدیۆكە، ئیدارەی فەیسبووك سوپاسنامەیەكی بۆ دەنێرن و بڕیاریش دەدەن بە 25 هەزار دۆلار خەڵاتی بكەن.
فەیسبووك ناوی ئەو كەسانە لە تۆڕەكە دادەنێ كە هەڵەیەكیان بۆ راست دەكەنەوە، یان بە داهێنان یارمەتیی پێشخستنی دەدەن. عومەر چاوەڕێ دەكات ناوی ئەویش بۆ لیستی ئەو كەسانە زیاد بكرێ. ناوەكەشی بەو شێوەیە ناردووە (عومەر محەممەد- كوردستان). ئەو دەڵێت "بەو شێوەیە ناوەكەم ناردووە، بۆئەوەی ناوی كوردستان بكەوێتە سەر پێگەیەكی گەورەی وەكو فەیسبووك".
25/1/2016