رهجهب تهیب ئهردۆغان سهرۆك كۆماری توركیا، لهبارەی دهستوهردانی توركیا له بارودۆخی باكووری سوریاوە رایگهیاند: "ئهو ههڵهیەی كه له عیراق روویدا ئهوان له سوریا دوبارهی ناكهنەوە، جهختی لەوەش کردەوە ئهگهر بهپێی موڵەتی 1ی ئادار توركیا له عیراق بوایە ئەوا دۆخی عیراق بەمشیَوەیەی لێ نەدەهات.
سهرۆك كۆماری توركیا پاش گهڕانهوهی له سهردانهكهی بۆ ههریهك له وڵاتانی شیلی و پیرۆو ئیكوادۆرو سهنیگال، له چاوپێكەوتنێكی رۆژنامهوانیدا لهبارەی دۆخی سوریا و ههڵوێستی وڵاتهكەی وتی: "من به هاوکارەکانی نزیكی خۆمم وتووه، کە ههر كات گەڕاینەوە توركیا كۆبوونهوهیهك لهبارەی ئهمنیەوە ئەنجام دەدەین و وتووێژ لەبارهی چەند بابەتێکی هەستیارەوە دەکەین. بۆئەوەی ئهو ههڵهیەی کە توركیا له عیراق كردی له سوریا دووباره نەبێتەوە."
ئهردۆغان وتیشی: "من لهگهڵ موڵهتی پهرلهماندابووم لە 1 ئاداری 2003، ئهگهر به پێی موڵهتی 1ی ئادار توركیا له عیراقدا بوایه، دۆخی عیراق وههای لێنەدەهات و له ئهنجامدا توركیا لهسهر مێز دهبوو".
ئهردۆغان ئاشكراشیكرد: "پێشتر جۆرج دەبلیو بوش سهرۆكی ئهمریكا، له چاوپێكهوتنێكدا داوای له من كرد کە سوپای توركیا بچێتە ناو خاكی عیراق، بهڵام بهداخهوه من و هاوکارانم نهمانتوانی ئهو ههڵهیه تێپهڕێنین، بەڵام دوای ئەوەی بووم به سهرۆك وهزیران، دووبارە بوش ئەو داوایەی لێ کردمەوە، بۆیە لە کۆتاییدا لە پهرلهمانی توركیا ئەو بڕیارەمان پەسەند کرد کە سوپای توركیا بچێتە ناو خاكی عیراق، بەڵام ئهم جارهش كوردەکان له باكوری عیراق رازی نەبوون کە ئێمه بچینە ناو خاکی عیراقەوە.
له 1ی ئاداری 2003 پهرلهمانی توركیا بڕیاری بەكارهێنانی خاكی توركیا و چوونی سوپای توركیا وەک هاوپەیمانی ئهمریكا بۆ ناو خاكی عیراق و بهشداریکردنی له شهڕی رزگاركردنی عیراق، پهسهند نهكرد.
ماوەی چەند مانگێکە حکومەتی توركیا ههوڵدهدات له باكووری سوریا، ههرێمێكی ئارام دروستبكات و رێگا نادات هێزه كوردیهكانی رۆژئاوای كوردستان، ناوچهی نێوان عهفرین و كۆبانی كه ناوچهی جەرابلوس و عهزاز لهخۆدهگرێت رزگار بكات و به هێڵی سوور ناوی دهبات، لەئێستاشدا فڕۆكه جهنگیەکانی روسیا ئهو ناوچانه بۆردومان دهكات و رێگا نادات سوپای توركیا سنووری سوریا ببهزێنێت.
7/2/2016
هاوڕێیانی بهڕێز و خۆشهویستم:
ئاژانسی پاراستن لهڕێگای كۆكردنهوهی زانیاری له سهر تیرۆریستان و ئهنجامدانی جۆرهها چالاكی ههواڵگری نهێنی سهركهوتووانه دژ به تیرۆریستان ههمیشه له خزمهتی پاراستنی ئاسایشی كوردستان و كوردستانیانی دابووه و بەردەوامە ، له هەمانکاتیشدا هەوڵی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ئەمنی و زیادکردنی ڕۆشهنبیری ئهمنی داوه ، هاوكاری كردن و پاڵپشتی هاووڵاتیان و دانیشتوانی ههرێمی كوردستانیشی لهگهڵ دامهزراوه ئهمنی و ههواڵگرییهكان به فاكتهرێكی گرنگی سهقامگیری و ئاسایشی ههرێم ئەژمارکردوە، ههر لهو سۆنگهیهوهش به بڵاوكردنهوهی بڕۆشێری (نا بۆ تیرۆر) کە لە خوارهوه دانراوە ، ئاراستهی خوشك و برایانی ئاواره و پهنابهری دانیشتوی ههرێمی كوردستان كراوه و به زمانی كوردی و عهرهبی لەلایەن ئاژانسی پاراستن بڵاو كراوهتهوه ، ئەو بڕۆشیرە داوای هاوكاری له هەموو ئەو مێوان و ئاوارە و پەنابەرە خۆشهویستانه دهكات كه به ناردن و پێدانی زانیاری له سهر تیرۆریستان هاوكاری دامهزراوه ئهمنی و ههواڵگرییهكانی ههرێمی كوردستان بكهن و لەو ڕیگەیەشەوە ژیانی خۆیان و ئازیزانیان و كوردستانیان بپارێزن ، ههروهها داوا له خوشك و برایانی عهرهبی ئاوارهی دانیشتوی ههرێم دهكات سیستمی سیاسی عێراق وهكو ئێستا له شێوهی فیدڕالی بمێنێتهوه یاخود لە ئایندەدا بهرژهوهندی ههردوو نهتهوهی عهڕهب و كورد وا بخوازێت کە دوو سیستەمی جیا له یهكتریان ههبێت و جوداببنەوە ،بەهیچ شێوەیەک نابێت ڕێگه بدرێت هزری توندرهوهی تیرۆر له یهكترمان دور بخهنهوه . هیوادارم ئێوهی بهڕێزیش به وردی بیخوێننهوه و ئهركی بڵاوكردنهوهی بكێشن و بهوشێوهیهش بهشداری زیاتر بكهن له شهڕی دژ به تیرۆر و تیرۆریستان ، چونكه (شهری دژ به تیرۆر و توندرهوهی پێویستی به بهشداری ههمووانه) .
نهزههت حالی
بەرپرسێکی باڵای کانتۆنی جزیرێ لە کوردستانی رۆژئاوا رایدەگەیەنێت، کە ئیدارەی خۆجێی سوورە لەسەر کردنەوەی نوێنەرایەتیی خۆی لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا.
”ئامینە ئۆسێ“، جێگری سەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کانتۆنی جزیرێ بە فرانس پرێسی راگەیاندووە، کە هەوڵی بەدەستهێنانی ”شەرعییەت“ بۆ کانتۆنەکان دەدەن لەسەر ئاستی ناوخۆی سوریا و دەرەوەدا.
ئامینە ئۆسێ ئاماژەی بەوەشکردووە، کە رۆژی 10ـی ئەم مانگە نووسینگەی نوێنەرایەتیی کانتۆنەکان لە شاری مۆسکۆ دەکرێتەوە.
ئەو بەرپرسەی کانتۆنی جزیرێ هەروەها نیازی ئیدارەی خۆجێیی لە کوردستانی رۆژئاوا نیشانداوە لە کردنەوەی نوێنەرایەتییەک لە شاری بەرلین ”لە نزیکترین کاتێکدا“ و ئامادەکارییش بۆ کردنەوەی نوێنەرایەتیی لە واشنتۆن و پاریس کراوە.
نوێنەرایەتییەکان، کە یەکەمیان لە کوردستانی باشوور کرایەوە و دوای سێ رۆژی دیکەش لە مۆسکۆ دووەم نوێنەرایەتی دەکرێتەوە، نوینەرایەتیی هەر سێ کانتۆنی جزیرێ، کۆبانێ و عەفرین دەکەن.
7/2/2016
"سێرگی ڕیباكۆف" جێگری وهزیری دهرهوهی ڕووسیا ئهوهی ئاشكرا كرد كه ئهمریكا خۆی بۆ وهشاندنی گورزێكی جیهانی ئاماده دهكات.
جهختیش لهوه دهكاتهوه كهبههۆی ئهو ئامادهسازییهی ئهمریكاوه وتوێژهكانی سنورداركردنی چهكی ئهتۆمی لهنێوان ههردوو وڵاتدا ههڵوهشێنرایهوه.
ڕ یباكۆف گوتی: " ئهمریكا بهردهوامه له شڵهقاندنی دۆخی جیهان. لهڕێگهی دامهزراندنی سیستهمی بهرگری موشهكیی و، پهرهپێدانی سیستهمێكی هێرش بهرانهی تهواوهوه".
ئهو دیپلۆماته باڵایهی ڕووسیا دهشڵێت: " وادهردهكهوێت ئهوان لهڕێی سزاو ئابڵۆقهوه دهیانهوێت لاوازمان بكهن، ئهوهش ڕوونادات.بهڵام، لهگهڵ ئهوهشدا داوامان لێدهكهن وتوێژیان لهگهڵ بكهین لهبارهی هاوكاری ئایندهییهوه بۆ سنورداركردنی چهكی ئهتۆمی".
ههروهها گوتی: " ئهوهش ناگونجێت بهبێ بنهما بهشداری بكهین، یان بهپێی بنهما گۆڕاوهكانی ئهمریكا بهشداربین".
جێگری وهزیری دهرهوهی ڕووسیا داوای كرد دیدگای ڕووسیا و ههموو وڵاتانی خاوهن چهكی ئهتۆمی ڕهچاو بكرێت. چونكه ئێمه ههست بهنیگهرانییهكی قووڵ دهكهین لهئهگهری سهرههڵدانی پێشبڕكێی چهك له بۆشایی ئاسماندا.
٧/٢/٢٠١٦
رۆژی شەممە حیزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) لە شاری كۆیە لەژێر ناوی "كۆنگرەی 70 ساڵ تێكۆشان" كار و چالاكییەكانی 16یەمین كۆنگرەی خۆی دەست پێكرد.
لەم بارەوە "مستەفا مەلووودی" جێگری سكرتێری حدك لە لێدوانێكدا لەبارەی هەڵوێستی كۆنگەرە لە بەرانبەر پرسی یەكگرتنەوە بە ئاژانسی (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەوەی دۆستی حیزبی دیموكرات بێت، بە وردی چاوی بڕیوەتە ئەم كۆنگرەیە كە ئاخۆ ئەنجام و پرسی یەكگرتنەوەی دیموكراتەكان دەبێتە چی و لەم بارەوەشەوە دۆستانمان لە حیزبی دیموراتی كوردستانی ئێران پەیامێكی زۆر دۆستانەیان بۆ كۆنگرەكەمان ناردووە كەلە جەریانی كاری كۆنگرەدا دەخرێتە بەرباس و كۆنگرەش دەزانێ ئەم پرسە پرسێكی گرنگە بۆ بزووتنەوەی كورد لە رۆژهەڵات لە خەباتی سیاسیی حیزبی دیموكراتدا و پڕۆژەی ئێمەشە و كاری لەسەر دەكەین."
ئئەوەشی بۆ (باسنیوز) خستەڕوو: "من لەم بارەوە زۆر خۆشبین و هیوادارم كۆنگرەی ئێمە بە هەستكردن بە بەرپرسیارێتی و دەركی بارودۆخ و رەخنەگرتن لە رابردوو، زەمینەیەكی وا پێكبێنێ كە بتوانێ كە باسی یەكگرتنەوەی دیموكراتەكان بخاتە بەرباس و بتوانین بیگەیەنینە ئەنجام."
لەبارەی باس و بابەتە گەرمەكانی ناو كۆنگرەوە مستەفا مەلوودی گوتیشی: "هەروەك كۆنگرە لە ناوەكەشیدا دیارە ئەم كۆنگرەیە "كۆنگرەی 70 ساڵ تێكۆشان"ی حیزبە و زۆر ئاساییە كە ئاوڕێك لە تێكۆشانی 70 ساڵەی خۆی بداتەوە و لایەنە ئەرێنییەكان زەق بكاتەوە و خاڵە لاوازەكانی كار و تێكۆشانیشی بخاتە بەر رەخنە و هەوڵ بۆ چاك كردنیان بدات و ئەزموونیان لێ وەربگرێت و لە كۆنگرەشدا كار و تێكۆشانی چوار ساڵی رابردوودا تاوتوێ دەكات و بەرنامەی نوێش دادەڕێژێت."
ئەوەشی خستەڕوو: "دروشمی كۆنگرەمان كاركردنە لەسەر خەبات و تێكۆشانی فرە رەهەند و تاقیكردنەوەی شێوازە جیاكانی خەبات و بەتایبەتی جەختكردنەوە لە زیندووكردنەوەی خەباتی خەڵكی كوردستانی رۆژهەڵات و رێكخستنی خەباتی جەماوەری لە هەموو رەهەند و بوارەكان."
لە كۆتاییدا لەبارەی هاوكات بوونی بەستنی كۆنگرە و بەڕێوەچوونی دەیەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران لەبارەی هەڵوێستی كۆنگرە جێگری سكرتێری حدك ئاشكرای كرد: "هەروەك ئاگادارن هەتا ئێستا ئێمە لەبارەی هەڵبژاردنەوە هەڵوێستی فەرمیمان نەگرتووە كە ئاخۆ خەڵك بەشدار بن یان بایكۆت بكەن، ئێمە پێمان وایە لەگەڵ ئەوەی بەربەستی جۆراوجۆر لەبەردەم پرۆسەی هەڵبژاردن لە ئێران هەیە، نە هەڵبژاردن دیموكراتیكە و نە خەڵك دەتوانێ ئازادنە بەشداری بكات، بەڵام ئێمە پێمان وایە خەڵكی رۆژهەڵات دەبێ خەڵكی رۆژهەڵات لە هەموو دەرفەتەكان كەڵك ورەبگرن و هەڵبژاردن لە ئێرانیش سەرەڕای كەموكۆڕییەكانی جۆرێك لە خەبات و تێكۆشانە و ئەگەر دەرفەتێك هەبێت و خەڵك لەوێوە بتوانن قسەی خۆیان بكەن، ئێمە پێمان باشە."
ئاماژەی بەوەش كرد كە "ئەگەر ببینین بەربەستەكان زۆر بوون و هیچ دەرەتارنێك نییە، لەوانەیە هەڵوێسمان بە جۆرێ:ی دیكە بێت، بەڵام هەتا ئێستا هەڵوێستی فەرمیمان رانەگەیاندووە و ئەكەش دەگەڕێتەوە بۆ دوای كۆنگرەی و رێبەرایەتیی هەڵبژێردراوی كۆنگرەی تازە بڕیار دەدات و هەڵوێستی بەشداری یان بایكۆت دەگرێـتەبەر."
7/2/2016
لهندهن-KDP.info- وهك بهشێك له پلانهكهی بۆ شهڕی دژ به داعش له سووریا، سعوودیا ئێستا خهریكی مهشقدانه به سوپایێك، كه ژمارهكهی گهیشتووهته 150ههزار سهرباز و، زۆرینه سعوودیایی و ڕێژهیهكیشیان هی سوپای میسڕ، سودان و ئهردهنن.
بهگوێرهی زانیاریی سهرچاوه سعوودیاییهكان كه به تۆڕی مێدیایی سی ئێن ئێنیان داوه، وڵاتی مهغریبیش پابهندیی خۆی له رهوانهكردنی هێزێكی سهربازی بۆ چوونه پاڵ توركیا، كوێت و ئیمارات و قهتهر داوه؛ چهند حهفتهیهكیش دهبێ، سعوودیایی و توركهكان فهرماندهیێكی هاوبهشیان پێك هێناوه كه وا بڕیاره له باكووری توركیاوه بچنه نێو سووریاوه.
ئهو هاوپهیمانهتییه هاوكات وڵاتانی ئاسیایی وهك، مالیزیا، ئیندۆنیسیا و برونایش لهخۆ دهگرێ كه هاوپهیمانهتیێكی هاوبهشیان پێك هێناوه بهڵام هێشتا ڕانهگهیێندراوه، وههایش جاوهروان دهكرێ، مالیزیا یهكهمی ئهو سێ وڵاته ئاسیاییه بێت كه هێزێكی سهربازی ڕهوانهی سعوودیا بكات.
پێشتر سعوودیاییهكان گوتبوویان كه ئاسمانههێرشهكان بهبێ هێرشی زهوینی ناتوانن داعش تێك بشكێنن، بهڵام ئهوان به ستراتیژهكهیاندا چوونهوه و وایش جاوهڕێ دهكرێ له كۆبوونهوهی وهزیرانی بهرگریی هاوپهیمانیی ناتۆدا له بڕۆكسل بیخهنه بهر باسهوه. ئهمه له كاتێكدایه كه سعوودیاییهكان دهڵێن وهك بهشێك له هاوپهیمانهتیی نێودهوڵهتی ئهوان پشتیوانی ئهو ئاسمانههێرشانهیهیان كردووه كه داعشیان كردوونهته ئامانج.
سعوودیاییهكان وایدهبینن كه، كاتێك داعش شكست دهبات، ئهو هێزه هاوبهشهی ئهوان ئهركهكهی هێنانهكایهی هاوسهنگیی هێزه له گۆڕهپانی جهنگ و بهرقهراركردنی ئاشتی دهبێ.
سعوودیا باوهڕیشی وایه كه مانگی ئازاری دابێ، گونجاوترین كاتی مهشقدانه به هێزه سهربازییهكه، چونكه ئهو پێشبینی دهكات كه هێزهكانیان بهم نزیكانه سهنعای پایتهختی یهمهن كۆنترۆڵ دهكهنهوه، بهمهیش وایدهبینن كه پاش ئهوهی بهرگریی حوسییهكان لاواز بوو و گورزه ئاسمانییهكانی هاوپهیمانیی عارهبی به چڕی كاری خۆیان بكهن، سهرۆك(عهبد ڕهبه مهنسوور هادی) دهتوانێ ڕكێفی پایتهخت بگرێتهوه دهست، ئهوكات سعوودیایش بواری زیاتری دهبێ تا قورسایی خۆی بباته سووریا.
6/2/2016
بان كی مۆن سكرتێری گشتی نهتهوه یهكگرتووهكان رایگهیاند، 34 گروپی چهكدار له ناوچه جیاجیاكانی جیهان، بهیعهتیان داوه به رێكخراوی تیرۆریستی داعش، ئاماژهی به بهرزبوونهوهی ئهو ژمارهیهش كرد لهمساڵدا.
بهپێی راپۆرتێك كه دوێنێ ههینی رهوانهی ئهنجومهنی ئاسایشی نێودهوڵهتی كردووه، بان كی مۆن بهپێویستی دهزانێت وڵاتانی فلیپین و ئۆزبهكستان و پاكستان و لیبیا و نهیجیریا، خۆیان بۆ ئهو هێرشانه ئاماده بكهن كه لهلایهن گروپهكانی سهر به رێكخراوی داعشهوه، ئهنجام دهدرێن.
له راپۆرتهكهدا هاتووه: "بهرفراوانبوونی ئهم دواییهی داعش له خۆرئاوا و باكووری ئهفریقا و خۆرههڵاتی ناوهڕاست و باشوور و باشووری خۆرههڵاتی ئاسیا، بڵابوونهوهی خێرای ئهو مهترسییه له ماوهی 18 مانگی رابردوودا، دهردهخات.
سكرتێری گشتی نهتهوه یهكگرتووهكان، رێكخراوی داعشی به دهوڵهمهندترین رێكخراوی تیرۆریست له جیهاندا وهسفكرد، ئاماژهی به دهستبهسهرداگرتنی ئهو رێكخراوهش كرد بۆ زیاتر له ملیارێك دۆلار لهو ناوچانهی كۆنترۆڵی كردوون.
6/6/2016
سەرچاوەیەكی باڵای سیاسی عێراقی رایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە بەغدای راگەیاندووە كۆتایی بە كارەكانی حەشدی شەعبی و میلیشیا شیعەكانی سەر بە حكومەت بێنێت لە شەڕی دژی داعش.
سەرچاوەكە كە نەیویستوە ناوی ئاشكرا بكرێت هەروەها دەڵێت "واشنتن لەڕێگەی دیپلۆماتكارەكانییەوە بە بەرپرسانی حكومەتی عێراقی راگەیاندووە، حەشدی شەعبی تەواوبوو، واتا كاربكرێت لەسەر كۆتاییهێنان بە رۆڵی حەشدی شەعبی لەسەر هەموو ئاستێك".
بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش و هاوكاریكردنی سوپای عێراق لە شەڕی دژی داعش لە هاوینی 2014 لەسەر فەتوای عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق حەشدی شەعبی پێكهێندرا، بەڵام هەمیشە بە پێشێلكردنی مافەكانی پێكهاتەی سوننە تۆمەتبار دەكرێن.
چەندین جار واشنتن بە بەغدای راگەیاندووە حەشدی شەعبی لە شەڕ دووربخاتەوە، ئەوەبوو بۆ یەكەمجار لە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری روومادی لە مانگی 12-2015 دوور خرايەوە.
رۆژی پێنج شەممە 4-2-2016 ئەحمەد ئەسەدی گوتەبێژی دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "هەوڵێكی نێودەوڵەتی و هەرێمی لە ئارادایە بۆ كۆتاییهێنان بە رۆڵی حەشدی شەعبی لە عێراق، هاوكات چەند لایەنێكی سیاسی نێوخۆییش پشتگیری ئەو هەوڵانە دەكەن".
یەكێتی هێزە عێراقییەكان كە گەورەترین فراكسیۆنی پێكهاتەی سوننەیە پێكهێنانی لیژنەیەكی پەرلەمانی بۆ كاروباری حەشدی شەعبی رەتكردەوە، بەو پێیەی پێچەوانەی یاسا و دەستوورە.
محەمەد كەربولی پەرلەمانتاری یەكێتی هێزە عێراقییەكان لە بەیاننامەكەدا رایگەیاند "هەڵوێستی یەكێتی هێزە عێراقییەكان بۆ داواكاری پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ حەشدی شەعبی دستووری نییە، بەو پێیەی تاوەكو ئێستا حەشدی شەعبی پێكهاتەیەكی حكومییە نەك دەستووری، ئەویش بەهۆی دەرنەكردنی یاسایەك بەپێی دستوور لە پەرلەمانی عێراق بۆ پێكهێنانی حەشدی شەعبی".
6/2/2016
ژمارەیەک لە بەدەسەڵاترین و دەوڵەمەندترین کەسایەتیەکانی ئەمریکا لە هۆڵێک کۆبوونەتەوە. ئەوان تەنیا چاوەڕێی بیل کلینتۆن سەرۆکی پێشووی ئەمریکا نەبوون. بەڵکو ئامادەبووان لە چاوەڕوانی گەنجێک بوون کە ئێستا یەکێکە لە دەوڵەمەندترین و سەرکەوتووترین کەسایەتیەکانی ئەمریکا.
ئەوەی جێگای سەرنجی میدیای ئەمریکی و میدیای جیهانیە تەنیا ئەوە نیە کە حەمدی ئولوکایا نزیکەی 20 ساڵ توانی لە گوندێکی باکووری کوردستانەوە بێتە ئەمریکا و پاشان ببێتە یەکێک لە دەوڵەمەندترین کەسایەتیەکانی ئەم وڵاتە.
بەڵکو میدیاکان زیاتر باسی ئەوە دەکەن کە چۆن حەمدی ساڵی پار پەیمانیدا کە نیوەی سامانی خۆی کە دەکاتە نزیکەی 700 ملیۆن دۆلار ببەخشێتە ئاوارەکانی جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
حەمدی ئولوکایا لەپێناسەی خۆیدا دەڵێت: "من کوردم و خەڵکی تورکیام. من لە خێزانێک گەورە بووم کە پیشەیان دروستکردنی ماست و پەنیر بوو و مەڕ و ماڵاتیان بەخێودەکرد".
بیل کلینتۆن حەمدی وەکو میوانی شەرەف بانگهێشتی کۆڕبەندی ساڵانەی رێکخراوە خێرخوازییەکەی کردبوو. سەرۆکی پێشووی ئەمریکا وەکو رۆژنامەنووسێک پرسیاری لە حەمدی دەکرد.
کلینتۆن پرسی: چی وای لێت کرد کە گرنگی بە قەیرانی ئاوارەکانی سووریا بدەیت و پارەیەکی وا زۆر ببەخشیت؟
حەمدی ئولوکایا لە وەڵامدا گوتی: "بەهۆی ئەوەی من خەڵکی ناوچەکەم و کاتێک بینیم ئێزیدییەکان لە چیای شنگال چیان بەسەر هات، کاتێک هێرشیان کرایە سەر و ئەو هەموو کچە رفێنران، کاتێک وێنەکانم لە رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بینی، وتم وڵاتی دایک بانگم دەکات و من دەبێت شتێک بکەم".
حەمدی دەڵێت: "چارەسەری قەیرانی ئاوارەکان لای کەرتی تایبەتە نەک تەنیا حکومەتەکان".
حەمدی ئولوکایە بەلانیکەمەوە توانی بابەتی ئاوارەکان بێنێتە سەر مێزی گفتوگۆ، ئەو توانی وا بکات کە رای گشتی ئەمریکا ئاگایان لەم قەیرانە هەبێت".
بەگوێرەی رێکخراوی کۆچبەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئێستا نزیکەی 60 ملیۆن کەس لە جیهان دەربەدەر و ئاوارەن.
حەمدی ئولوکایا کێیە؟
حەمدی ئولوکایا، ئەو کۆچبەرە کوردەیە کە لە بنەڕەتدا خەڵکی گوندێکی بچوکی باکووری کوردستانە، دوای ئەوەی بەرەو ئەمریکا کۆچی کردووە، لە ساڵی 1994-دا زمانی ئینگلیزی خوێندووە و چەند وانەیەکیشی لە بواری ئابووریدا خوێندووە، ئەو ئێستا خاوەنی کۆمپانیای چۆبانی-یە کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی ماست، بەرهەمەکانی کۆمپانیاکەی ئەو کۆچبەرە کوردە پڕفرۆشترینن لە ئەمریکا.
لە پانێڵی تایبەت بە قەیرانی کۆچبەراندا لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس حەمدی بەنمونە هینرایەوە کە " مەرج نییە کۆچبەران ببنە کێشە بۆ ئەوروپا و وڵاتانی جیهان، بەڵکو هەندێکیان نمونەیەکی سەرکەوتوون".
6/2/2016
کتێبی "پایتەختە لەبیرکراوەکەی کورد" کە تێیدا باسی یەکێک لە شارە مێژووییەکانی کرماشان دەکات، وەکو یەکێک لە دوو کتێبی ساڵی پارێزگای کرماشان هەڵبژێردرا. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کولتوور و رێنوێنی ئیسلامی پارێزگای کرماشان بۆ دووەمین ساڵ، رێوڕەسمی هەڵبژاردنی کتێبی ساڵی بەڕێوەبرد.
لەو رێوڕەسمەدا کە ژمارەیەک لە نووسەران و بەرپرسانی کولتووری کرماشان ئامادەی بوون، کتێبەکانی "پایتەختە لەبیرکراوەکەی کورد" لە نووسینی برومەند ئەعزەمی و کتێبی "رەزمنامە" لە نووسینی پرۆفیسۆر محەممەد رەزا حەمزەیی وەکو کتێبی ساڵی کرماشان هەڵبژێردران.
هەر لەو رێوڕەسمەدا، رێز لە ئەردەشیر کشاوەرز، لێکۆڵەر و مێژوونووسی کرماشانیی گیرا کە بە نووسین و لێکۆڵینەوەکانی، مێژووی کرماشانی زیندوو راگرتووە.
هومەن سالاری، بەڕێوەبەری زانستی ئەو رێوڕەسمە لەو بارەوە رایگەیاند: "لەکۆی 56 کتێبی رێگەپێدراو بۆ کێبڕکێ، 6 کتێب بۆ قۆناخی کۆتایی هەڵبژێردران و لیژنەکانی هەڵسەنگاندن لەو شەش کتێبە، دوو کتێبیان وەکو کتێبی ساڵ هەڵبژارد".
کتێبی "پایتەختە لەبیرکراوەکەی کورد"ئاماژە بە مێژووی شاری دیرۆکی دینوەری کرماشان دەکات کە وەکو یەکەمین نشینگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چاخی بەرینی نوێ ناسراوە".
گردی مێژوویی شێخی ئاوای دینوەر یەکێک لە شوێنەوارە بەجێماوەکانی دینوەرە کە مێژووەکەی بۆ 11 هەزار و 800 ساڵ پێش دەگەڕێندرێتەوە.
6/2/2016
گوتەبێژی سوپای سعودیە رایگەیاند: "بەرەنگاربوونەوەی داعش پێویستی بە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی زەمینی و ئاسمانییە و سعودیە ئامادەیە بە ناردنی هێزی سەربازی بۆ ئۆپەراسیۆنی دژی داعش، بەشداریی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە رێبەرایەتی ئەمریکا بکات".
ژەنەراڵ ئەحمەد ئەلعەسیری، گوتەبێژی سوپای سعودیە و یەکێک لە راوێژکارەکانی وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە، رۆژی پێنجشەممە 4-2-2016 رایگەیاند: "ئەگەر هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا رایان لەسەری بێت، سعودیە ئامادەیە هێزی زەمینی بۆ لێدانی داعش بنێرێتە سووریا، بۆ دەستپێکردنی ئەو ئۆپەراسیۆنەش چاوەڕێی هەڵکردنی گڵۆپی سەوزین لەلایەن ئەمریکاوە".
ئەو بەرپرسە سەربازییەی سعودیە رایگەیاند: "ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی زەمینی و ئاسمانی پێویستە بۆ سەرکەوتن لەشەڕی دژی داعش، بە سەرنجدان بە ئەزموونی سعودیە لە رێبەرایەتی هاوپەیمانی عەرەبی لە دژی حوسییەکانی یەمەن، سعودیە دەتوانێ یارمەتیدەرێکی باش بێت لە شەڕی دژی داعش".
ژەنراڵ ئەحمەد ئەلعەسیری ئاماژەی بە رۆڵی سعودیە کرد لە شەڕی دژی داعش و گوتی: " لە ساڵی 2014-ەوە سعودیە ئەندامێکی چالاکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بووە لەشەڕی دژی داعش و زیاتر لە 190 هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە بۆ لێدانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە".
جان کێربی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤانان لەبارەی پێشنیازەکەی سعودیەوە، گوتی: "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سووریا، پشتیوانی دەکات لە بەشداریی بەربڵاوی هاوپەیمانەکانی لەشەڕی دژی داعش، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ پلانێکمان لە سعودیە پێنەگەیشتووە".
لە نوێترین هەڵوێستی بەرپرسانی ئەمریکی لەسەر پێشنیازەکەی سعودیە، ئاشتن کارتەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند: "پێشوازیی لە داواکەی سعودیە دەکەین بۆ ناردنی هێزی وشکانی بۆ سووریا بۆ شەڕی دژی داعش و تاوتوێی پێشنیازەکەیان دەکەین".
هاوکات رۆژنامەی بەریتانی گاردیەن لەسەر هەمان پرس، لە هەواڵێکدا نووسیویەتی: "ئەگەری هەیە پێشنیازەکەی سعودیە لە کۆبوونەوەی داهاتووی ناتۆ کە هەفتەی داهاتوو لە برۆکسل بەڕێوە دەچێت، بخرێتە بەرباس و گفتوگۆی لەسەر بکرێت".
5/2/2016
ئەشتۆن کارتێر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئێران یەکێک لە کێشە نیزامییەکانی ساڵی 2017ی زایینیی وڵاتی ئەمریکا دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرته بڵاوکراوەکان، وەزیری بەرگریی ئەمریکا دوای پەسندکردنی بودجەی سەربازییی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند "وڵاتی ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە دەبێ سەرنجی بدەین و جموجۆڵەکانی بخەینە ژێر چاوەدێرییەوە."
لە بودجەی سەربازیی ئەمساڵی ئەمریکادا، داوا کراوە کە وڵاتی ئێران بە وردی بخرێتە ژێر چاوەدێرییەوە.
جموجۆڵەکانی حکوومەتی ئێران لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بوونی هێزی سەربازیی ئەو وڵاتە لە وڵاتانی دراوسێ، نیگەرانیی ئەو وڵاتانەی لێکەوتووەتەوە و تا ئێستا چەندین جار داوایان لەو وڵاتە کردووە کە کۆتایی بە دەستێوەردانەکانی خۆی بێنێت.
هەروەها پشتیوانییەکانی ئێران لە حکوومەتی بەشار ئەسەد، حیزبوڵڵای لوبنان و هاوکاریی گرووپە توندڕەوەکانی ناوچەکە بەردەوام کێشە و ئاڵۆزیی لە ناوچەکە ناوەتەوە.
بودجەی سەربازیی ئەمساڵی ئەمریکا نیسبەت بە ساڵی ڕابردوو لەسەدا 35% زیادی کردووە و ئەوەش بۆ بەرەنگاربوونەی گرووپی توندڕەوی داعش و هەڕەشەکانی ڕووسیا ڕەچاو کراوە.
جیا لە هەڕشەی داعش و ڕووسیا، پێنتاگۆن بڵاوی کردووەتەوە کە چین، کۆریای باکوور و ئێران کێشە و گرفتی سەربازی بۆ سەر ئەمریکا و هەڕەشە بۆ ئەمنییەتی جیهان بە ئەژمار دێن.
بودجەی پێنتاگۆن بۆ ئەمساڵ بە بڕی 585 ملیار دۆلار مەزەندە کراوە و ئەوەش بۆ ئەوەیە کە ئەمریکا بتوانێت زلهێزەکانی جیهان کۆنتڕۆڵ بکات و خۆی نەخشەی ئەمنییەتی جیهان داڕێژێت.
بە گوتەی کارتەر بەشێک لەو بودجەیە بۆ تێچووی چەکوچۆڵ، سایبری و ئەمنیەتی نەرم ئامێری، فەزایی و ئێلێکتڕۆنیکی تەرخان کراوە.
4/2/2016
پاش بڵاوبوونەوەی پەیامی "مەسعوود بارزانی" سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی پێداگری و سووربوونی حكوومەتی هەرێم و نەتەوەی كورد لەبارەی بەڕێوەبردنی راپرسی بۆ دیاریكردنی مافی چارەنووس، میدیاكانی ئێرانیش گرنگیان بەم پرسە داوە.
ئاژانسی "ئیسنا" كە یەكێك لە ئاژانسە فەرمییەكانی ئێران لەم بارەوە بڵاوی كردووەتەوە: "سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە راگەیاندنی ئەوەی كە هیچ كەس ناتوانێ پێش بە كورد بگرێت كە مافی خۆیان بەدەست بێنن، یان حاشایان لێ بكات و كاتی ئەوەش هاتووە راپرسیی سرەبەخۆیی هەرێمی كوردستان بەڕێوە بچێت."
لە درێژەی راپۆرتەكەی ئیسنادا ئاماژە بەو خاڵەی پەیامەكەی بارزانی كراوە كە دەڵێ: "هەندێ لە بەرپرسانی وڵاتانی ناوچە قسە و هەڵوێستی نابەجێ لەبارەی چارەنووسی خەڵكی كوردستان و راپرسی دێننە گۆڕێ كە من بەو لێدوانانە سەرم سووڕ دەمێنێ."
ئیسنا ئاماژەی بەوەش كردووە كە پێشتر "یەكێتیی ئەورووپا" رایگەیاندبوو كە لە دۆخی ئێستادا دژی بەڕێوەچوونی راپرسیی هەرێمی كوردستانە.
لە درێژەی پەیامەكەی بارزانیدا هاتوووە: "بەڕێوەچوونی راپرسی بە واتای راگەیاندنی دەوڵەتی سەرەخۆیی نییە، بەڵكوو دەرخستنی ئیرادەی خەڵكە هەتا رێبەرانی سیاسی ئیرادە و بڕیاری خەڵك لە كات و شوێنی گونجاودا بەجێ بگەیەنن. ئەگەر خەڵكی كوردستان چاوەڕێی ئەوە بن كە خەڵكی دیكە سەربەخۆییان پێ ببەخشن، هیچكات ئەم پرسە نابەتە ئاراوە."
هاوكات ئاژانسی "ئیرنا" كە ئاژانسی فەرمیی كۆماری ئیسلامیی ئێرانە بە بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە نووسیویە بارزانی لەو باوەڕە دایە كە پرۆژەی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان مافی بێ ئەملا و ئەولا و رەوای خەڵكی كوردستانە."
هاوكات دوێنێ رۆژنامەی "كەیهان" كە رۆژنامەیەكی سیاسی و نزیك لە خامنەییە لە راپۆرتێكدا باسی لە سەربەخۆیی كوردستان كردووە و نووسیویە: "لێدانی خەندەق لە ناوەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان راستیی ئەم پرسەیە و بەپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە هاوكاریی "ئەمەریكا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیسرائیل و سعوودیە بەتەمای راگەیاندنی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستانن."
بەشێكی زۆر لە میدیاكانی ئێران بەو ئاراستەیەدا هەواڵی پرسی سەربەخۆیی كوردستان رووماڵ دەکەن کە پلانی رۆئاوا و ئەمەریكایە بۆ دابەشبوونی عێراق، نەك مافێكی رەوای نەتەوەیی كورد.
4/2/2016
هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە لە هەوڵی ئەوەدایە بچێتە شارۆچکەی جزیرێی بۆتان و بریندارەکان بەدەستی خۆی بگوازێتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ ئەو مەبەستەش گەیشتە مێردین و رایگەیاند "سوپای تورکیا خەندەقی کردووە بە بیانوو، ئەو خەندەقانە بە یەک پەیامی ئۆجەلان چارەسەر دەبن."
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە، بە یاوەری کامەران یوکسەک ھاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە) ، گوڵتان کشاناک هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد و بورجو چەلیک پەرلەمانتاری هەدەپە، سەردانی شارەوانی مێردینیان کرد و لەگەڵ ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین کۆبوونەوە.
دوای کۆبوونەوەکە، دەمیرتاش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند "پرسی کورد وا بە ئاسانی چارەسەر نابێت، رەنگە نەتوانین ئەمڕۆ شەڕ و پێکدادانەکان بوەستێنین بەڵام دەتوانین ئەم تراژیدیایەی جزیرێ کۆتایی پێبێنین."
دەمیرتاش زیاتر گوتی: "بۆ رزگارکردنی ئەو بریندارانە هاتووین، لێرە ناڕۆین تا بە ئەنجام نەگەین."
هاوسەرۆکی هەدەپە داوای لە سەرۆکوەزیرانی تورکیا کرد هەموو شتێک وەلا بنێت و کاربکات بۆ گواستنەوەی ئەو بریندارانە بۆ نەخۆشخانە و گوتی: "زانیاریمان دەست ناکەوێت لەبارەی بریندارەکانەوە، داوای ئاگربەست و گواستنەوەی بریندارەکان دەکەین."
دەمیرتاش گوتیشی: " شاندێکمان پێکھێناوە و دەمانەوێت سێ یاخود پێنج کەس لەگەڵ تیمی تەندروستی و ئەمبوڵانس بچین بۆ هێنانی بریندارەکان. بەس رێگری مەکەن، ئێمە بە ھەموو شێوەیەک دەچین و بریندارەکان دەدۆزینەوە و لە نێو بیناکە دەریان دەهێنین".
لە رۆژی هەینی 22-1-2016ەوە لە گەڕەکی جودی ناوچەی جزیرێی سەربە شرناخ، 28 کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لەنێو خانووێکدا گەمارۆدراون. بەوهۆیە شەڕ لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و ئەواندا بەردەوامە. تاوەکو ئێستا هەواڵی گیان لەدەستدانی 6 کەسیان بڵاوکراوەتەوە و 22 کەسەکەی دیکەش بریندارن.
4/2/2016
شرۆڤەکار و شارەزایەکی کاروباری سیاسی تورکیا دەڵێت: "کێشەو ئاڵۆزییەکانی باکووری کوردستان ناکەوێتە ئەستۆی تەنیا لایەنێک، پارتە کوردییەکان لە باکووری کوردستان و حکومەتی تورکیا بەرپرسن لە گرژی و ئاڵۆزییەکانی باکووری کوردستان".
مستەفا شەفیق، شرۆڤەکار و شارەزای کاروباری سیاسی تورکیا لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی نووڕۆژی رووداو رایگەیاند: "کێشەو ئاڵۆزییەکانی باکووری کوردستان ناکەوێتە ئەستۆی تەنیا لایەنێک و کێشەکە دوولایەنەیە، لەگەڵ ئەوەشدا دەوڵەتی تورکیا بەدرێژایی ماوەی80 ساڵە دان بەمافی کورد دانانێت و نکۆڵی لێدەکات، بەڵام ئێستا پاشگەزبووەتەوە، هەروەها لایەنی دیکەش هەن کە دەیانەوێت ئێستا ئەو کێشانە چارەسەربکەن".
گوتیشی: "بەگشتی پارتە کوردییەکان لە باکووری کوردستان و حکومەتی تورکیا بەرپرسن لە گرژی و ئاڵۆزییەکانی باکووری کوردستان.
ئەو شرۆڤەکارە و شارەزایەی بواری سیاسی تورکیا هەروەها گوتی " ئاکپارتی وەک پارتێکی باڵادەست و فەرمانڕەوا لە تورکیا کە نزیکەی 13 ساڵە لەتورکیا دەوڵەت بەڕێوەدەبات، سەرەتا هەنگاوی باش وجددی دەستپێکرد و شوێنی هیوا بوو بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد، بەڵام بەداخەوە بینیمان ئاکپارتی کێشەکانی لەبری چارەسەرکردن گواستەوە بۆ ئاڵۆزکردنی دۆخی ئەمنی و سەربازی".
مستەفا شەفیق پێیوایە: "لەگەڵ ئەوەشدا ئاکپارتی و هەدەپە بەرپرسی یەکەمن لە شکستهێنانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و ئەو پرۆسەیەش لە تورکیا شکستیهێناوە و دەرەنجامەکانیشی بۆ گەلی کورد لە تورکیا بە قورسی تەواو دەبێت".
بە گوتەی مستەفا شەفیق: "حکومەتی تورکیا پاکێجێکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی باکووری کوردستان ئامادەکردووە کە بریتییە لە 300 ماددە، ئەگەرچی تاوەکو ئێستا ناوەڕۆکی پاکێجەکە ئاشکرانەکراوە، بەڵام بریتییە لە پرسەکانی، سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و ئەمنی".
ئەو شارەزایە لە کاروباری تورکیا باسی لەوەش کرد کە: "ئەوەی جێی پرسیارە و بەهەڵە دادەنرێت ئەوەیە کە حکومەتی تورکیا و ئاکپارتی لەکاتی ئامادەکردنی ئەو پاکێجە بۆچوونی لایەنەکانی بەرامبەریان وەرنەگرتووە، یەکێک لە هەڵەکانی ئاکپارتی و حکومەتی تورکیا ئەوەیە کە بۆ پرسکردنی کێشەکان تەنیا راوێژ بەو کەس و لایەنانە دەکەن کە لەئاکپارتی نزیکن ئەوەش سیاسەتێکی هەڵەیە".
بەگوتەی مستەفا شەفیق: " ئاکپارتی لەماوەی 13 ساڵی رابردوودا ناڕاستەوخۆ دانی بە مافەکانی کورد دانا بەڵام دواتر لێی پەشیمان بووەوە، ئاکپارتی لەرابردوودا هەنگاوی باشی ناوە لە تورکیا ئەگەرچی تورکیا بەدۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت، بەڵام هەنگاو و کارەکانی ئاکپارتی بە نیوەچڵی و تەواو نەکراوی ماونەتەوە".
گوتیشی: "لە تورکیا بەبێ ئۆجەلان و پەکەکە هیچ بڕیار و هەنگاوێک بۆ کورد چارەسەر نابیت".
5/2/2016