دوای تۆپبارانکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات و یەکینەکانی پاراستنی گەل، جەنەڕاڵ مایکڵ باربیرۆ رایگەیاند، پێویستە ئەمریکا بەرامبەر بەتورکیا هەڵوێستی تووندتر بێت.
مایکڵ باربیرۆ کە پێشتر سەرپەرشتیی مەشقی هێزەکانی عێراقی کردووە رایگەیاند: "واشنتن هەڵوێستی تووند نەبووە بەرامبەر بە تورکیا پێویستە، لەگەڵ ئەنکەرەدا تووندتر بێت".
لەبارەی تۆپبارانکردنی رۆژئاوای کوردستان لەوانە یەکینەکانی پاراستنی گەل و هێزەکانی سووریای دیموکرات، رایگەیاند: "کێشەی ئەمریکا ئەوەیە لە چەند ساڵی رابردوودا هەڵوێستی بەرامبەر بە تورکیا نەرمبووە ئێستا کاتی ئەوەیە بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە قسە لەگەڵ ئەنکەرە بکات".
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابروودا شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل و هێزەکانی سووریای دیموکرات بەپشتیوانی هێزی ئاسمانی رووسیا توانیان فڕۆکەخانەی مینگ و ناوچەی تەلڕەفعەت کۆنتڕۆڵ بکەن تورکیا دەستی بە تۆپبارانکردنی شەڕڤانان کرد.
لە ئاستی نێودەوڵەتیدا هەر یەکە لە فەرەنسا، ئەمریکا و رووسیا و ئێران داوایان لە تورکیا کردووە تۆپبارانەکان رابگرێت.
18/2/2016
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەستێوەردانی سەربازی تورکیا و سعودیەی لە سووریا بە یەکێک لە خاڵە ناکۆکەکانی تاران و ئەنکەرە ناوبرد و رایگەیاند؛ ئەو بابەتە قەیرانەکە ئاڵۆزتر دەکات.
رۆژی دووشەممە 115-2-2016، حوسێن جابری ئەنساری، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی هەفتانەیدا، لەبارەی ئەگەری دەستێوەردانی سەربازی تورکیا و سعودیە لە سووریا رایگەیاند: "ئەو بابەتە یەکێک لە خاڵە ناکۆکەکانی نێوان ئیران و تورکیایە".
جابری ئەنساری گوتی: "لە روانگەی ئێرانەوە، قەیرانی سووریا بەهۆی دەستێوەردانی بەرفراوانی هەرێمی و نێودەوڵەتی، زۆر ئاڵۆز و تێکەڵ بووە و هەرجۆرە هەوڵێکی نوێ بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی سووریا، تەنیا قەیرانەکە ئاڵۆزتر دەکات و دەبێتە هۆی زیاتربوونی کردەوە تیرۆریستییەکان".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راشیگەیاند: "ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین کە درێژەدان بەو سیاسەتانە تەنیا دەبێتە هۆی ئەوەی کە کەیسی سووریا لەوەی کە هەیە، زیاتر لە کۆنترۆڵ دەربچێت و ئەوەش لەڕووی ئاشتی و ئارامی لێکەوتەی خراپی هەرێمی و جیهانی دەبێت".
لە دوو هەفتەی رابردوودا و دوای پێشنیازی سعودیە بۆ ناردنی هێزی وشکانی بۆ سووریا، ئەو پرسە بووەتە پرسێکی جیددی لە وڵاتانی ناوچەکە و ئێران هۆشداریی دەدات لە کردەیی کردنی ئەو پێشنیازەی سعودیە.
18/2/2016
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پەیامێک ئاراستەی رووسیا دەکات و دەڵێت، یان ئەوەی بانگەشەی بۆ دەکەن جێبەجێی بکەن، یان بێدەنگ بن.
”مارک تۆنەر“، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، کە رووسیا بەرپرسە لە بۆردومانکردنی نەخۆشخانە و شوێنە خزمەتگوزارییەکانی سوریا.
مارک تۆنەر فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا شوێنە گشتییەکان بۆردومان دەکەن و ”ئێمە دڵنیاین“ و داوا لە بەرپرسانی باڵای رووسیا دەکات، یان ئەوەی بانگەشەیان بۆ دەکرد ئەنجامی بدەن، یان بێدەنگ بن.
رۆژی دووشەممەی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا نەخۆشخانەیەکی رێکخراوی پزیشکانی بێسنووریان لە پارێزگای حەلەبی سوریا بۆردومان کرد و لانی کەم بووە هۆی کوژرانی 10 کەس، کە منداڵ و نەخۆشیان تێدابوو.
لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2015ـەوە، سوپای رووسیا بە بیانووی بۆردومانکردنی بارەگاکانی رێکخراوی توندڕەوی داعش، دەستی خستە شەڕی ناوخۆیی سوریا و لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سوریاش رایدەگەیەنن، کە فڕۆکە جەنگییەکانی سوریا بارەگاکانی نەیارانی رژێمی سوریا بۆردومان دەکەن.
17/2/2016
فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەکات، ڕێکخراوی توندڕەوی داعش دەیەوێت، دزە بکاتە نێو شارەکان، بۆیە هێزە ئەمنییەکان بە توندی سەرجەم ناوچەکانیان بە ڕووی داعشدا داخستووە.
"جەمال مورتکە"، فەرماندەی هێزی پێشمەگە و بەرپرسی میحوەری مەخمور - گوێڕ، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “داعش هێشتا مەترسییە بۆ سەر ناوچەکە، بەڵام هێزی جارانیان نەماوە، بە تایبەتی دوای لەدەستدانی ڕوومادی، داعش ئەوەی پێی دەگوترێت چەک و تەقەمەنی، بەدەستیانەوە نەماوە و بەرەو پووکانەوە دەچن، ئێستاش ناوە ناوە هێرش دەکەن، دەیانەوێت بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بڵێن کە هێشتا ماون”. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەگەر پرۆسەی ئازادکردنەوەی مووسڵ دەست پێ بکات، داعش لە %10ی تواناکانی پێشوویان نابێت. گوتیشی: “دۆخی ناو مووسڵ تەواو تێکچووە، ئەگەر لەشکری عێراق مەرجەکانی پێشمەرگە جێبەجێ بکات و هاوکاریی پێشمەرگە بکەن، بڕوا ناکەم شەڕی مووسڵ بە قەد ڕوومادی بخایەنێت”.
جەمال مورتکە ئەوەشی بۆ (باسنیوز) ئاشکرا کرد، داعش خەریکی ئامادەکارییە بۆ هێرشکردنە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام “ئەوە لە ئاستێکی زۆر کەم و لاواز دەبێت، ماوەیەکی زۆرە کار لەسەر ئەوە دەکەن، پێش ئەوەی هێرش بکەن، کەسانی خۆیان دزە پێ بکەنە ناو شارەکان یان سەنگەرەکانی پێشمەرگە، بەڵام ڕێگا بەوەش نادرێت”. دووپاتیشی کردەوە کە زانیارییەکی زۆر سەبارەت بە هەڵاتنی سەرکردەکانی داعش لە مووسڵەوە بۆ سووریا هەیە و دەشڵێت: “بەشێکیان بۆچوونیان وایە کە داعش وەک هێز، بۆ لیبیا بکشێندرێتەوە".
17/2/2016
جێگری گوتەبێژی نەتەوە یەكگرتووەكان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا گوتی "كەلە ماوەی 3 رۆژی رابردوودا 50 هاووڵاتیی سڤیل لە دەوروبەری شاری حەلەب كوژراون، ئەو گوتەبێژە نیگەرانیی سكرتێری نەتەوە یەكگرتوەكان (بان كی مۆن)ـی راگەیاند و گوتی زۆر نیگەرانە لەو بۆردومانانە."
ماوەی زیاتر هەفتەیەك دەبێت فڕۆكەكانی رووسیا و سووریا بە چڕی بۆدومانی حەلەب و دەوروبەری دەكەن و لەو بۆردومانەشدا چەندین هاووڵاتی سڤیل بوونەتە قوربانی و بە هەزارانیش ئاوارەی سنوورەكانی توركیا بوون.
ئەمڕۆ سێشەممە "فەرحان هاك" جێگری گوتەبێژی نەتەوە یەكگرتوەكان ئیدانەی ئەو بۆردومانەی كرد، كە كراوەتە سەر نەخۆشخانەیەك و بە گوێرەی زانیارییەكان 50 هاووڵاتیی سڤیل بوونەتە قوربانی و ئەو دەڵێت ئەوەی ئەو بۆردومانەی ئەنجام داوە دژی یاساكانی مافی مرۆڤە، هەروەها پێشێلی یاسای جەنگی كردووە، چونكە بە هیچ شێوەیەك نابێت نەخۆشخانە بكرێتە ئامانج.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لە نووسینێكدا ئیدانەی ئەو بۆردومانەی كرد و ئەویش بە پێشێلكردنی یاسای جەنگی وەسف كردووە.
هاوکات دژی هەموو هێرشێكی توركیاشن بۆ سەر بنكەكانی پەیەدە و داوا لە توركیا دەكات كە بە هیچ شێوەیەك پەیەدە بۆردومان نەكات، بەڵام توركیا وەڵامێكی توندی ئەمەریكای دایەوە و سەرۆك وەزیرانی توركیا "ئەحمەد داودئۆغڵوو" دوێنێ لە وتارێكیدا گوتی ئێمە بۆ لێدانی پەكەكە و پەیەدە پرس بە كەس ناكەین.
ڕووسیا یهكێك لهچهكه ههره مهترسیدارو نهێنییهكانی خۆی بۆ سوریا نارد. ئاژانسی دهنگوباسی "سپۆتنیك"ی ڕووسی، ئاماژهی بهوه داوهكه ئهو چهكه مهترسیداره، جۆره فڕۆكهیهكی زۆر پێشكهوتووه كهبۆ مهبهستی سیخوڕی كردن بهكاردههێنرێت.
بهگوێرهی ڕاپۆرتی ئهو ئاژانسه، بۆیهكهمجار ئهو فڕۆكهیه لهبنكهی ئاسمانی "حمیمیم" دهركهوتووه، فڕۆكهیهكی ههواڵگری ڕووسیایه لهجۆری "تۆ-214ئاڕ" كه یهكێكه له فڕۆكه ههره پێشكهوتووهكانی بواری ههواڵگری.
بهگوتهی شارهزایان، ئهو فڕۆكهیه لهتوانایدایه كۆنترۆڵی ههموو ناوچهكه بكات. چونكه سیستهمێكی زۆر پێشكهوتووی ڕادار و ههستی بینینی ئهلیكترۆنی تێدایه كه لهههموو بارودۆخێكی كهشو ههوادا كاری خۆیان بهئاسانی دهكهن.
لهئێستادا تادێ قهیرانی سوریا بهرهو ئاقارێكی مهترسیدارتر دهچێت و، بههۆی بڕیارێكی سعودیهوه كه ئامادهیی بۆ لهشكركێشی زهمینی بۆناوخاكی سعودیه دهربڕیوه، ناكۆكییهكان لهتهقینهوه نزیك بوونهتهوه.
17/2/2016
ڕۆژی ١٠ی شوباتی ٢٠١٦، مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەجیا و لە دوو پرۆژەی جیاوازدا، چەند بڕیارێکیی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی دەرکرد، ئەو بڕیارانەش جۆرێک لە ئومێد و گەشبینی و ھەروەھا پرسیاریشی بەدوای خۆیدا ھێنا.
بەپێی بڕیارە چاکسازییەکانی بارزانی بۆ حکوومەت، دەبێت پێداچوونەوە بە ھەیکەلی کارگێڕی و دارایی و ژمێریاریی حکوومەت بکرێت و زێدەرۆییەکانی سەر موڵکی حکوومەتیش لابدرێن و پێداچوونەوەش بە داھاتەکانی کوردستان بکرێت و کۆمپانیاکانیش ھاوکاریی حکوومەت بکەن.
ئەو بڕیارانەی بارزانی بۆ حکوومەت دەری کردووە، پاڵپشتە بە یاسای ژمارە (١)ـی ساڵی ٢٠٠٥ ھەموارکراوی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان .
دادوەر ھیوا، ئەندامی داواکاری گشتی و ئەندامی دەستەی مافی گشتی لە لێدوانێکی تایبەت بۆ (باس)رای گەیاند، ئەو بڕیارانەی بارزانی بۆ چاکسازی دەری کردوون، بڕیاری زۆر باشن، گوتی: بڕیارەکان باشتر شوێنی خۆیان دەگرن ئەگەر ئێمەش بخرێینە نێو پرۆسەکە، چاوەڕوانی ئەوە دەکەین نوێنەرانی ئێمە لەو لیژنانە دابنرێن کە بڕیارە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکان دروست بکرێن.
فواد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کورستان رای گەیاند، لەپێناو جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی بارزانی ئێستا کار لەسەر دامەزراندنی دەستەیەکی تایبەت دەکرێت کە لە کەسانی پسپۆڕ و شارەزا پێکدەھێنرێت بۆ ئەوەی بڕیارەکان جێبەجێ بکرێن و بەدواداچوونیشان بۆ بکرێت.
حاکم ھیوا ئەوەی خستە روو، ئەوان خوازیاری ئەوەن لەو دەستەیە شوێنیان ھەبێت تا ھاوکار بن و جێپەنجەیان دیار بێت بۆ چاکسازی و کەمکردنەوەی گەندەڵی.
ئەو ئەندامەی داواکاری گشتی گوتیشی: خاڵی ھاوبەش لەنێوان ئەو بڕیارانەی چاکسازیی بارزانی و کارەکانی ئێمە ھەیە و ئێمەش کارمان لەسەر زۆربەی کەیسەکانی پێوەست بە گەندەڵی و کەموکوڕیی دەزگاکانی حکوومەت ھەیە.
دادوەر ھیوا پێیوایە، بۆ ئەوەی بڕیارەکانی چاکسازیی بارزانی سەربگرن، پێویستیان بە بڕیارە لە شوێنی بڕیار، گوتیشی: زۆر دامودەزگا ھەیە لەلایەن حزب و کەسانێک دەستیان بەسەردا گیراوە، بۆ وەرگرتنەوەی ئەو شوێنانە پێویستە بە رێگای یاسایی وەربگرێتەوە، بڕیاریش ھەیە کە دراوەن دەبێت یاسای تایبەتی بۆ دەربکرێت.
بڕیارەکانی مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە کە ھەرێمی کوردستان بە دۆخێکی سەختی ئابووریدا گوزەر دەکات و حکوومەت ناتوانێ مووچەی فەرمانبەران دابین بکات و زۆرینەی پرۆژەکانیش وەستاون.
ئەو بەرپرسەی داواکاری گشتی جەخت دەکاتەوە، ئەگەر کاری جدی لەسەر ئەو بڕیارانەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بکرێت، دەکرێت ئەنجام و بەروبومی باشی ھەبێت.
ھەندێک لەو کەسانەی رەخنە لە بڕیارەکانی بارزانی دەگرن نموونە بەو بڕیارە چاکسازییانە دەھێنەوە کە لە ساڵی ٢٠١١ دەرکران و دەڵێن وەکو پێویست جێبەجێ نەکران.
بەڵام دادوەر ئازاد مەلافەندی راوێژکاری یاسایی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئەوەی بە (باس) راگەیاند، بڕیارە چاکسازییەکانی بارزانی کە لە ساڵی ٢٠١١ دەری کردن قۆناخێک بوو تەواو بوو، بڕیارەکانیش جێبەجێ کران، گوتی: ئەوکاتیش حکوومەت لە چۆنیەتیی جێبەجێکردنی بڕیارەکان ئاگادار بوون و ئێستاش دەکرێت بەم شێوەیە بڕیارەکان جێبەجێ بکرێن.
حاکم ئازاد مەلافەندی پێشبینی ئەوە دەکات بڕیارە چاکسازییەکان ھەنگاوی باش بڕۆنە پێش و بەشێک لە کێشەکان چارەسەر بکات.
لە سەرێکی تر مەسعوود بارزانی وەکو سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، چەند بڕیارێکی دەرکردووە بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی ڕیشەیی لەناو پارتی و پێداچوونەوە بە ماڵی بەرپرسان و کەسانی سەر بە پارتی، کۆمپانیا و دامەزراوە بازرگانییەکانی سەر بە ئۆرگانەکانی پارتی لەگەڵ پێداچوونەوە بە گشت زەوی وزار و موڵکی حکوومەت کە لە لای بەرپرسانی پارتییە.
بەختیار حەیدەر بەرپرسی فەرمانگەی یاسایی پارتی دیموکراتی کوردستان بە (باس)ی راگەیاند فەرمانگەکەیان تەنھا پێوەندی بەو بڕیارانە ھەیە کە بۆ نێو پارتی دراون، گوتی: ھەر رۆڵێک لەو پرسە لە لایەن سەرۆک بارزانی بە ئێمە بسپێردرێت ئەوە بە ئەرکی سەرشانی خۆمان ھەڵدەستین و جێبەجێی دەکەین و پشتیوانیی بڕیارەکانی بارزانین.
بەختیار حەیدەر ئاشکرای دەکات زۆربەی بڕیارەکانی بارزانی لایەنی یاسایی ھەیە و ئەوان وەکو فەرمانگەکە کار بۆ ئەو لایەنە دەکەن.
بەرپرسی فەرمانگەی یاسایی پارتی روونی دەکاتەوە، ھەندێک لە بڕیارەکان رەنگە پێویستیان بە یاسا ھەبێت لە پەرلەمان و ھەندێک بڕیاری تریش تەنھا بڕیاری ئیداریی پێویست بێت، گوتیشی: ئەو لیژنەیەی سەرۆک بڕیاری داوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکان ھەموو رێکارەکانی چۆنیەتیی جێبەجێکردنی بڕیارەکان دەگرێتە بەر ئە ئەنجامی کارەکانیش دەداتەوە بە جەنابیان.
بەختیار حەیدەر جەخت دەکاتەوە بڕیارەکانی سەرۆکی پارتی ھەموو کەسێکی ناو پارتی یە یەکسانی دەگرێتەوە و بەسەر ھەر پارتیەک جێبەجێ دەکرێت کە بڕیارەکان بیانگرێتەوە: "ھەر کێ بن و لە ھەر پلە و پۆستێک بن بڕیارەکان دەیانگرێتەوە و ئەو لیژنەیەی کە پێک دێت بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارەکان ئەوان دەستنیشانی کەسەکان دەکەن کە چاکسازی بەسەریاندا جێبەجێ بکرێت".
17/2/2016
هیشی ئاشكرا كرد كه پێدانی مووچهی فهرمانبهرانی كوردستان پهیوهسته بهڕادهستكردنی داهاتهكانی نهوتی ههرێمهوه بهبهغدا.
"عهبادی" لهچاوپێكهوتنێكی كهناڵی"عێراقییه"ی نیچمه فهرمیدا گوتی: " ئهنجامدانی ڕیفراندۆم لهسهر سهربهخۆیی كوردستان، ئاڵقهیهكی قهیرانی زیادهیه، گرژی زیاتری لێدهكهوێتهوه. ڕوونیشی كردهوه كه بهرژهوهندی كورد لهجیابوونهوهدا نیه".
ههروهها ئاماژهی بهوهدا كه " لهبهرژهوهندی كورد و ههموو عێراقییهكاندایه پێكهوه بمێننهوه" ڕوونیشی كردهوه: " ئهڵمانیا لهم پرسهدا لهگهڵ عێراقدا ڕاوهستاوهو، پشتگیری لهیهكپارچهیی عێراق دهكات".
سهرۆكوهزیرانی عێراق گوتیشی: " ههرێم داهاتی ئهو نهوتهی دهست دهكهوێت كهدێته دهیفرۆشێت" دهش پرسێت: " بۆچی شهفافیهت لهپرسی بودجهی كوردستاندا نیه؟".
ههروها دهڵێت: " با داهاتهكانی نهوت بدهنه ئێمه، ئێمهش مووچهی فهرمانبهرانیان بدهینێ".
شیاوی باسه "حهیدهر عهبادی" ڕۆژی 11/2/2016ش، ئهوهی ئاشكراكرد كه هیچ هۆكارێك نیه بۆ ئهنجامدانی ڕیفراندۆم لهههرێمی كوردستاندا. بههۆی ئهوهی پێیهوه پابهند نابن.
16/2/2016
ڕۆژی دووشەممە 15/2/2016 ڕێكخراوی قەدەخەكردنی چەكی كیمیاویی ئاشكرای كرد، بەپێی لێكۆڵینەوەكانی ڕێكخراوەكەیان دەركەوتووە پار داعش غازی خەردەلی دژی پێشمەرگە بەكار هێناوە، ئەوەش یەكەم بەكارهێنانی ئەو گازەیە لەدوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حسێن لە ساڵی 2003.
تاقیكردنەوەكانی تاقیگەكان سەلماندوویەتی داعش ئەو غازەی لە شەڕی پێشمەرگە بەكار هێناوە، ئەوەش دوای ئەوەی مانگی ئابی پار نزیكەی 35 پێشمەرگە پێستیان سوورهەڵگەڕا و نەخۆش كەوتن.
ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوە لەكاتێكدایە كە دوای نەخۆشكەوتن و سووتانی پێستی پۆلێ پێشمەرگە لە بەرەكانی جەنگ، نموونەی خوێنی پێشمەرگەكان ڕەوانەی بارەگای ڕێكخراوەكە كرا بۆ پشكنینی جۆری چەكەكە.
هاوەن ئاراستەی پێشمەرگە كران كە كڵاوەی كیمیایییان لێ بەسترابوو.
16/2/2016
دهوڵهتی ئیسرائیل گومانی خۆی لهوه دهربڕی كه ڕێككهوتنهكانی ئاگربڕ لهسوریادا جێبهجێ بكرێن. ئاماژهی بهوهشدا كه دابهشكردنی تایفهگهرییانهی سوریا بووهته ئهنجامێكی یهكلایی كراوه، ڕهنگه باشترین بژاردهش بێت.
لهماوهی پێنج ساڵی شهڕی ناوخۆی سوریادا، ئیسرائیل ههڵوێستی بێلایهنانهی خۆی پاراستووه، بهڵام ههژمونی خۆی ههیه لهسهر ههندێك لهو لایهنانهدا كهبهشێوهی سهربازی دهستیان وهرداوهته ڕهوشی سوریا.
"مۆشی یهعلون" وهزیری بهرگری ئیسرائیل، لهمیونیخ بهئامادهبووانی گوت: " بهداخهوه ڕووبهڕووی ماوهیهكی ئاڵۆز و درێژخایهن بووینهتهوه. وازهێنان لهڕابردوو دهبێت ببێته بهشێك له ههر ستراتیژیهتێكی داهاتوو. وهك ئهوهی بڵێین ئێمه سوریا یهكپارچهدهكهین".
یهعلون بهئاماژهدان به ههندێ لهگرووپه شهڕكهرهكانی سوریا، گوتویهتی: " پێویسته دهرك بهوه بكهین كه ئێمه بینهری چهند بهشێك دهبین، لهوانه عهلهویستان، كوردستانی سوریا، درزستان. ڕهنگه ئهوانهش لهنێوان خۆیاندا شهڕ بكهن".
ههروهها "ڕان بن باراك" بهڕێوهبهری گشتی لهوهزارهتی ههواڵگری ئیسرائیل جهختی لهوه كردهوه كه دابهشكردنی سوریا، تاكه چارهسهری گونجاوی كێشهكهیه.
ئهو بهرپرسه بهڕادیۆی سوپای وڵاتهكهی ڕاگهیاند: " لهكۆتاییدا پێویسته سوریا ببێته چهند ههرێمێك"
15/2/2016
سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموورـگوێڕی هێزی پێشمەرگەی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە هێزە عێراقییەکە، بەهیچ شێوەیەک ناتوانێ لەسەر خاکی کوردستان بمێنێتەوە.
سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور-گوێری هێزی پێشمەرگە بە ئەنادۆڵی راگەیاندووە، ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، کە دوای شکست و هەرەسهێنانی سوپای عێراق لەو ناوچانە و داگیرکاریی رێکخراوی توندڕەوی داعش، ئێستا لە میحوەری مەخموورـگوێڕ، ”ھیچ خاکێکی ئێمە لە ژێر دەستی تیرۆریستانی داعش نەماوە“.
سیروان بارزانی پێیوایە هاتنی هێزە عێراقییەکە بۆ سنووری مەخموور ”ھیچ مەترسییەکی بۆ سەر ھەرێمی کوردستان نابێت“، چونکە گەرەنتی بۆ گەڕانەوەیان وەرگیراوە و رایگەیاند، ”ئەو هێزە شوێنیان لەو ناوچەیە نییە و ئەوان بەرەو مووسڵ دەڕون و بە ھیچ شێوەیەک بە زۆرەملێ ناتوانن لەو ناوچەیە بمێنێتەوە".
ھەروەھا سیروان بارزانی ئاماژەی بە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی شاری مووسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا کردووە، کە لە مانگی حوزەیرانی 2014 لەلایەن داعشەوە داگیرکراوە، کردووە و رایگەیاندووە، ”بە دڵنیاییەوە“ پێشمەرگە بەشداریی لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ دەکات ”بەڵام تا ئێستا دیار نییە، لە چ میحوەرێک و بەچ رێژەیەک بەشداریی لەو شەڕە دەکەین".
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، لیوا رووکن نەجم ئەلجبووری، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ، گەیشتنی ھێزێکی سەر بە یەکەی 15ـی سوپای عێراقی بۆ مەخموور راگەیاند.
15/2/2016
سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموورـگوێڕی هێزی پێشمەرگەی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە هێزە عێراقییەکە، بەهیچ شێوەیەک ناتوانێ لەسەر خاکی کوردستان بمێنێتەوە.
سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور-گوێری هێزی پێشمەرگە بە ئەنادۆڵی راگەیاندووە، ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، کە دوای شکست و هەرەسهێنانی سوپای عێراق لەو ناوچانە و داگیرکاریی رێکخراوی توندڕەوی داعش، ئێستا لە میحوەری مەخموورـگوێڕ، ”ھیچ خاکێکی ئێمە لە ژێر دەستی تیرۆریستانی داعش نەماوە“.
سیروان بارزانی پێیوایە هاتنی هێزە عێراقییەکە بۆ سنووری مەخموور ”ھیچ مەترسییەکی بۆ سەر ھەرێمی کوردستان نابێت“، چونکە گەرەنتی بۆ گەڕانەوەیان وەرگیراوە و رایگەیاند، ”ئەو هێزە شوێنیان لەو ناوچەیە نییە و ئەوان بەرەو مووسڵ دەڕون و بە ھیچ شێوەیەک بە زۆرەملێ ناتوانن لەو ناوچەیە بمێنێتەوە".
ھەروەھا سیروان بارزانی ئاماژەی بە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی شاری مووسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا کردووە، کە لە مانگی حوزەیرانی 2014 لەلایەن داعشەوە داگیرکراوە، کردووە و رایگەیاندووە، ”بە دڵنیاییەوە“ پێشمەرگە بەشداریی لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ دەکات ”بەڵام تا ئێستا دیار نییە، لە چ میحوەرێک و بەچ رێژەیەک بەشداریی لەو شەڕە دەکەین".
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، لیوا رووکن نەجم ئەلجبووری، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ، گەیشتنی ھێزێکی سەر بە یەکەی 15ـی سوپای عێراقی بۆ مەخموور راگەیاند.
15/2/2016
ههریهك له مۆسكۆ و واشنتۆن، له بارهی ئهنجامدانی پهیوهندییهكی تهلهفۆنی له نێوان ڤلادیمێر پوتین سهرۆكی رووسیا و باراك ئۆباما سهرۆكی ئهمهریكا، لێدوانی جیاواز دهدهن.
بهرپرسانی مۆسكۆ له بارهی ئهو پهیوهندییه تهلهفۆنییه رایگهیاند، پوتین و ئۆباما رێككهوتوون لهسهر جێبهجێكردنی ناوهڕۆكی رێككهوتننامهی میونخ، به گوێرهی لێدوانهكانی واشنتۆنیش، له پهیوهندییه تهلهفۆنییهكهدا، ئۆباما داوای له پوتین كردووه، چیدیكه ئۆپۆزیسیۆنی ئهو وڵاته بۆردومان نهكات و گورزه ئاسمانییهكانی رابگرێت.
كۆشكی سپی ئهمڕۆ 14ی شوبات/ فێبرایهری 2016، له بهیاننامهیهكدا رایگهیاند، باراك ئۆباما سهرۆكی ئهمهریكا، له پهیوهندییهكی تهلهفۆنیدا لهگهڵ ڤلادیمێر پوتین، هاوتا رووسهكهی، رهوشی سووریا و گهیاندنی به پهلهی هاوكارییه مرۆییهكانی بۆ ئهو وڵاته تاووتوێكردووه و به گوێرهی ناوهڕۆكی بهیاننامهكهش، ئۆباما داوای له پوتین كردووه، سنوورێك بۆ گورزه ئاسمانییهكان دابنێت و ئۆپۆزیسیۆنی ئهو وڵاته به ئامانج نهگرێت.
له بهیاننامهكهی كۆشكی سپی ئهمهریكادا هاتووه: "گرنگه لهمهودوا رووسیا ههنگاو بهرهو رۆڵی بیناتنهرانهی خۆی بنێت، ئهویش له رێگای راگرتنی گورزه ئاسمانییهكان له دژی ئۆپۆزیسیۆنی میانڕهوی سووریا".
پێشتریش كرێملین له راگهیهندراوێكدا، ئاماژهی به ئهنجامدانی ئهو پهیوهندییه تهلهفۆنییهكهی نێوان پوتین و ئۆباما كردبوو و رایگهیاندبوو، پهیوهندییه تهلهفۆنییهكهی "راشكاوانه و بیاتنهرانه" بووه و "به ئهرێنی ههڵسهنگێندراون"، به گوێرهی راگهیهندراوهكهش، لهسهر جێبهجێكردنی ئهو گفتوگۆیانه رێككهوتوون، كه له كۆنگرهی ئاسایشی میونخ لهنێوان ئهو دوو سهرۆكه ئهنجامدراون.
15/2/2016
بنكەی ئەنجەرلیك لە توركیا هەموو ئامادەكارییەكی كردووە بۆ ئەوەی فڕۆكەی جەنگی عەرەبستان لەوێ بنیشێتەوە بە مەبەستی لێدانی بنكەكانی داعش، بەڵام تائێستا هیچ فڕۆكەیەك نەنیشتووەتەوە.
دوێنێ باس لە دابەزینی چەند فڕۆكەیەكی جەنگی سعوودی كرا لە بنكەی ئەنجەرلیك لە توركیا، بەڵام هەرزوو ئەو هەواڵانە لە لایەن دەسەڵاتدارانی سعوودیاوە ڕەت كرایەوە. ئەمڕۆیش توركیا بە فەرمی ڕایگەیاند كە هیچ فڕۆكەیەكی جەنگیی سعوودی لە ئەنجەرلیك نەنیشتووەتەوە. پێشتریش سعوودیا ئەوەی ڕاگەیاندبوو كە ئەگەر پێویست بكات فڕۆكەی جەنگی بۆ ئەنجەرلیك دەنێرین و لەوێوە بۆردومانی داعش دەكەین.
وەزیری دەرەوەی سعوودیا لەسەر نیشتنەوەی فڕۆكەی جەنگی سعوودیا لە توركیا ئاماژەی دا، كە سعوودیا فڕۆكەی جەنگی دەنێرێت و، ئێستایش ئامادەكاری بۆ ئەو لایەنە دەكرێت، بەڵام كەی و چۆن داعش بۆردومان دەكەین، ئەوە دەكەوێتە سەر ئەو هاوپەیمانییەی كە بۆ ڕووبەرووبونەوەی داعش پێك هێنراوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كەناڵی سیئێنئێن بڵاوی كردووەتەوە، فڕۆكەی جەنگی سعوودیا تەنیا لە بنكەكانی داعش دەدات و، بە هیچ شێوەیەك لە بنكەكانی پەیەدە نادات، بەڵام توركیا بەردەوام دەبێت لە لێدانی پەیەدە.
15/2/2016
سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموورـگوێڕی هێزی پێشمەرگەی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە هێزە عێراقییەکە، بەهیچ شێوەیەک ناتوانێ لەسەر خاکی کوردستان بمێنێتەوە.
سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور-گوێری هێزی پێشمەرگە بە ئەنادۆڵی راگەیاندووە، ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، کە دوای شکست و هەرەسهێنانی سوپای عێراق لەو ناوچانە و داگیرکاریی رێکخراوی توندڕەوی داعش، ئێستا لە میحوەری مەخموورـگوێڕ، ”ھیچ خاکێکی ئێمە لە ژێر دەستی تیرۆریستانی داعش نەماوە“.
سیروان بارزانی پێیوایە هاتنی هێزە عێراقییەکە بۆ سنووری مەخموور ”ھیچ مەترسییەکی بۆ سەر ھەرێمی کوردستان نابێت“، چونکە گەرەنتی بۆ گەڕانەوەیان وەرگیراوە و رایگەیاند، ”ئەو هێزە شوێنیان لەو ناوچەیە نییە و ئەوان بەرەو مووسڵ دەڕون و بە ھیچ شێوەیەک بە زۆرەملێ ناتوانن لەو ناوچەیە بمێنێتەوە".
ھەروەھا سیروان بارزانی ئاماژەی بە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی شاری مووسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا کردووە، کە لە مانگی حوزەیرانی 2014 لەلایەن داعشەوە داگیرکراوە، کردووە و رایگەیاندووە، ”بە دڵنیاییەوە“ پێشمەرگە بەشداریی لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ دەکات ”بەڵام تا ئێستا دیار نییە، لە چ میحوەرێک و بەچ رێژەیەک بەشداریی لەو شەڕە دەکەین".
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، لیوا رووکن نەجم ئەلجبووری، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ، گەیشتنی ھێزێکی سەر بە یەکەی 15ـی سوپای عێراقی بۆ مەخموور راگەیاند.
15/2/2016