"عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی" ڕاوێژكاری ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه‌ئێران به‌هاوكاری
ڕووسیا، ده‌ست له‌كاروباری یه‌مه‌ن وه‌رده‌دات.
ویلایه‌تی له لێدوان بۆ ئاژانسی"یانه‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی ئێران" سه‌ربه ده‌سته‌ی ڕادیۆ وته‌له‌فزیۆنی ئێرانی، گوتی: " ئاڵوگۆڕێكی بێ پێشینه له‌هه‌ماهه‌نگی نێوان ئێران و ڕووسیادا هاتۆته كایه‌وه، ئێمه لێناگه‌ڕێین ئه‌وه ته‌نها له‌سوریادا كورت بێته‌وه. به‌ڵكو ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه سه‌رباری عێراق و لوبنان، ده‌بێت بگاته یه‌مه‌ن".
ویلایه‌تی جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی كه ئێران هاوكاری و پشتیوانی بۆردوومانه‌كانی ڕووسیا ده‌كات كه‌بۆ به‌رگری كردن له ئه‌سه‌د ئه‌نجامیان ده‌دات.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه گوتی: " هه‌ماهه‌نگی هه‌یه له‌نێوان هێزه‌كانی ئه‌سه‌د و هێزه میللییه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی قاسم سلێمانیدا، له‌گه‌ڵ هێزه ئاسمانییه‌كانی ڕووسیادا. ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه نه‌بوایه، سه‌ركه‌وتنه‌كان مسۆگه‌ر نه‌ده‌كران".
22/2/2016
(بوسه‌ینه شه‌عبان) راوێژكاری سیاسیی (به‌شار ئه‌سه‌د) ددانی نا به‌وه‌دا كه هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له نێوان یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) و سوپای سووریادا هه‌یه؛ جه‌ختیشی كرده‌وه، ڕژێمی سووریا هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وییه‌كانی یه‌په‌گه‌دا نییه.
(بوسه‌ینه شه‌عبان) له‌و دیمانه‌یه‌یدا كه دوێنێ كه‌ناڵی ڕووسیا ئه‌لیه‌وم له‌گه‌ڵیدا سازی داوه، باوه‌ری وایه كه، ئه‌ندامانی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی(په‌یه‌ده) و باله سه‌ربازییه‌كه‌ی(یه‌په‌گه)، سووریایین و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای سووریا و هاوكاریی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕووسیا و هێزه‌كانی به‌رگریی گه‌ل، له‌پێناو ئازادكردنی خاكی سووریادا ده‌جه‌نگن.
ئاماژه‌یشی دا، ڕژێمی سووریا هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌دا نییه و گرینگ ئه‌وه‌یه یه‌كیه‌تیی خاكی سووریا و یه‌كیه‌تیی گه‌ل پارێزراو بێ.
ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی سه‌رۆكی سووریا هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ئه‌وانه‌ی له‌پاڵ سوپادا ده‌جه‌نگن ته‌نیا كورد نین، به‌ڵكو عاره‌ب، سریان و هۆزه‌كانی به‌رگریی گه‌ل و كۆی پێكهاته‌كانی سووریا تێیدا به‌شدارن و، دژ به تیرۆر وه‌ستاونه‌ته‌وه.
له دوو سێ رۆژی رابردوودا، یه‌په‌گه هێرشی كرده سه‌ر چه‌ند گوندێكی باشوور و باشووری شاری ئیعزاز كه دیارترینیان گوندی مێنگ بوو، هه‌روه‌ها فڕگهیهكیشی به‌هه‌مان ناو كۆنترۆڵ كرد؛ ئه‌مه جیا له‌وه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ند به‌شێكی فراوانی شاری ته‌ل ڕه‌فعه‌تدا گرت.
یه‌په‌گه به‌م دواییه‌یش هێرشی كرده سه‌ر چه‌ند یه‌كینه‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له شاری حه‌له‌ب، كه به هۆی هێرشی سوپای ڕیێمهوه له‌ژێر گهمارۆیێكی تووندا بوو، مه‌به‌ستیش لێی ڕێگرتن بوو له ته‌نیا رێگه‌ی كۆمه‌كی ئۆپۆزسیۆن له به‌ری باكووری شاره‌كه.
22/2/2016
سەرۆکی رژێمی سوریا ئامادەیی دەربڕی بۆ وەستاندنی شەڕ لەگەڵ هێز و گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتەکەی، بەڵام مەرجێکی هەیە.
”بەشار ئەسەد“، سەرۆکی رژێمی سوریا لە چاوپێکەوتنی رۆژنامەیەکی ئیسپانیدا رایگەیاندووە، کە راگەیاندنی ئاگربەست ”پێویستە“ رێگا لە وڵاتان (بە تایبەت تورکیا)ش بگرێ ”لە ناردنی زیاتری تیرۆریستان“ و چەک و تەقەمەنی بۆیان.
بەشار ئەسەد ئاماژەی بەوەشکردووە، کە کە رایگەیاندووە ئامادەن ئاگربەست رابگەیەنن، بەو مەرجەی ”تیرۆریستەکان ئەو ئاگربەستە بەکارنەهێنن بۆ بەهێزکردنی پێگەکانیان و خۆڕێکخستنیانەوە“.
لە مانگی ئاداری 2011ـەوە شەڕی ناوخۆیی سوریا لەنێوان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن و رژێمی ئەو وڵاتە دروستبووە، کە وێڕای کوژرانی زیاتر لە 300 هەزار هاووڵاتی، بووەتە هۆی ئاوارەبوونی نزیکەی پێنج ملیۆن هاووڵاتیی دیکە بۆ وڵاتانی دراوسێ و رۆژئاوای ئەوروپا بوون.
21/2/2016
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان داوا دەکات، هێز و لایەنەکان لە ئاساییکردنەوەی دۆخی سیاسیی کوردستان پەلە بکەن و لە چاکسازییەکانیشدا هیچ سێکتەر و مەلەفێک وەلا نەنرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 21\2\2016، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە کە وێنەیەکی بۆ (باس‌نیوز) نێردراوە و تێیدا ڕایگەیاندووە، پرۆسەی چاکسازی پێویستی بە زەمینەی سیاسیی گونجاو هەیە، بۆیە هیوای خواستووە هێز و لایەنە سیاسیەکان پەلە بکەن لە ئاسایی کردنەوەی دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان. داواش کراوە: ”پرۆسەی چاکسازی گشتگیر بێت و هیچ مەلەف و سێکتەرێک وەلا نەنرێت“.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە ئاماژەی پێ دراوە کە تەگەرە و گرفت درووستکردن بۆ هەرێمی کوردستان لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە بەردەوامی هەیە، پێویست دەکات هەمووان لە پێناو پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکانی ڕابردوو و بە دەست هێنانی دەستکەوتی گەورەتر بۆ ئایندە، کات لە بارە بۆ گەڕانەوە بۆ ڕای گەل و ئەنجامدانی ڕاپرسی لە سەر مافی چارەنووس، ئەمەش پرۆسەیەکی نیشتمانییە. جەختیش لەوە کراوەتەوە: “لە هەر هەنگاوێکی چآکسازی و کەمکردنەوەی خەرجی و زیادکردنی داهات، پێویستە ژیانی خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت و مووچەخۆری کوردستان ئامانجی سەرەکی بێت و هەموو هەوڵێك بخرێتە گەڕ، بۆ باشکردنی گوزەرانی هاووڵاتییان”.
ئەمەش دەقی ڕاگەیاندراوەکەیە:
ڕاگەیاندراوی کٶبونەوەی فراکسیونی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان
ئەمڕۆ ٢١ شوباتی ٢٠١٦ فراکسیٶنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مەڕ ھەڵسەنگاندی دٶخی ھەرێمی کوردستان و پێشھاتەکان کوبووە.
لە کوبونەوەکە دا جەخت کرایەوە لە سەر ئەوەی کە، ھەرێمی کوردستان بە قوناغێکی زور ھەستیار تێپەر دەبێت و قەیرانێکی قوڵی دارایی ھەرێمەکەمانی گرتٶتەوە، لە سەر ئەو بنەمایە ئەنجامدانی پرٶسەی چاکسازی ئەمرو لە ھەموو کات زیاتر پێویستە و دەبێ ھەموو ھەوڵەکانمان یەکخەین لە پێناو گەلی کوردستان و دەرچون لەم قەیرانە.
ئێمە وەک فراکسیونی پارتی دیموکراتی کوردستان پاڵپشتی تەواوی خومان بٶ تەواوی بەرنامەی چاکسازی جەنابی سەرٶک بارزانی دەدەبرین، ھەروەھا پشتیوانی ھەنگاوەکانی چاکسازی حکومەتی ھەرێم دەکەین و ھیواخوازین ھەموو لایەک دوور لە ململانێی سیاسی و حزبی شان بدەینە بەر بەرپرسیاریەتی ئەم دٶخە سەختە و بە یەکەوە نەخشە رێگای دەرچوون و گەیشتن بە کەناری ئارام دابرێژینەوە، ھەر لێرەوەش داواکارین لە پروسەی چآکسازی و بەرێوەبردنی قەیرانی دارای و پروسەی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان ئەم خالانەی خوارەوە لە بەرچآو بگیرێت.
• پرٶسەی چاکسازی پێویستی بە زەمینەی سیاسی گونجاو ھەیە، بٶیە ھیواخوازین ھێز و لایەنە سیاسیەکان پەلە بکەن لە ئاسایی کردنەوەی دٶخی سیاسی ھەرێمی کوردستان
• پروسەی چآکسازی گشتگیر بێت و ھێچ سەکتەر و مەلەفێک وەلانەنرێت.
• گٶرانکاریەکانی ناوچەکە و ئەگەر و پێشھاتەکان پێمان دەلێ دەرفەتی زێرین سەرەرایی بارگرانی و گوزەرانی خەلکی کوردستان لە بەر دەمانە و پێویست دەکات ھەموو ھێز و لایەنە سیاسیەکان لە پێناو تەحقیق کردنی ئامانجە نشتیمانیەکانمان و چارەسەری قەیرانی دارای و سەرکەوتنی پێشمەرگەی کوردستان بە سەر تێروریستانی داعش و بەرژەوەندیە بالاکانی گەل رێزەکانمان رێکبخەین و بە تێروانینەکی نشتیمانی و نەتەوەیانە لە مەر پرسەکان ھەنگاو بھاوێژین.
• تەگەرە و گرفت دروست کردن بو ھەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی ئێراق بەردەوامی ھەیە، پێویست دەکات ھەمومان لە پێناو پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکانی رابردوو و دەستھینانی دەستکەوتی گەورەتر بو ئایندە، پێمان وایە کات لە بارە بو گەڕانەوە بٶ ڕایی گەل و راپرسی ئەنجامدان لە سەر مافی چارەنووس، ئەمەش پروسەیەکی نشتیمانی یە و دەخوازێت کٶکەرەوەمان بێت و دور بیت لە بەرژەوەندی حزبی و بەحزبی کردنی.
• لە ھەر ھەنگاوەکی چآکسازی و کەمکردنەوەی خەرجی و زیاد کردنی داھات پێویستە ژیانێ خەڵکی ھەژار و کەمدەرامەت و موچەخٶری کوردستان ئامانجی سەرەکی بێت و ھەموو ھەولێک بخرێتە گەر بٶ باش کردنی گوزەرانی ھاولاتیان.
لە کٶتاییدا رێز و سوپاسی فراکسیونی پارتی بو خٶراگری خەڵکی کوردستان دەردەبرین و دڵنیایین ئەم قٶناغە سەختەش بە سەرکەوتووی تێدەپەرێنین.
سڵاو لە خٶراگری پێشمەرگە قارەمانەکانمان، سەری رێز و نەوازش بو شەھیدانی کوردستان دادەنەوێنین.
فراکسیٶنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان
21/2/2016
"ڕافائیل كوریا" سه‌رۆككۆماری ئیكوادۆر، پێشبینی ده‌كات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بگاته 200 دۆلار.
ڕافائیل له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی"پۆلیڤار"دا ده‌ڵێت: " ڕاوه‌ستاندنی وه‌به‌رهێنان له‌پیشه‌سازی نه‌وتدا، وه‌ستاندنی كاری بیرهه‌ڵكه‌نه گه‌وره‌كان له ئه‌مریكا، به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه، هه‌موو ئه‌وانه ده‌بنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بۆ 200 دۆلار".
سه‌رۆكی ئیكوادۆر پێشوازی كرد له دانوستانه‌كانی سعودیه‌و ڕووسیا له‌باره‌ی نه‌وته‌وه. له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: " دانیشتنی سعودیه‌و ڕووسیا له‌سه‌ر مێزی دانوستان ئاماژه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤه".
گوتیشی: " ئیكوادۆر پشتیوانی ده‌كات له ده‌ستپێشخه‌ریی ڕێكخراوی ئۆپیك سه‌باره‌ت به‌دابه‌زاندنی ئاستی به‌رهه‌مهێنان".
له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، هه‌ریه‌كه له سعودیه‌و ڕووسیا كه دوو گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ر و فرۆشیاری نه‌وتن له‌جیهاندا، له‌گه‌ڵ فه‌نزه‌ویلا و قه‌ته‌ردا، ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ڕاگرتنی ئاستی به‌رهه‌مهێنان له‌ئاستی مانگی كانونی دووه‌مدا.
21/2/2016
بوسەینە شەعبان راوێژکاری سیاسی و رۆژنامەوانیی بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا رایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا سوپای رژێمی ئەسەد لەگەڵ پەیەدەدا هاوکاریی یەکتری دەکەن.
شەعبان لە میانی لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی (روسیا الیوم)، ئاماژەی بەوەدا کە بەهاریکاریی چەکدارانی پەیەدە، سوپای سووریا و فڕۆکە جەنگییهکانی رووسیا و هێزی بەرگریی نەتەوەیی، خاکی وڵات و سووریا ئازاد دەکەن.
هەروەها ئاماژەی بەگرنگیی هاوکاری و یەکڕیزیی خاکی سووریا کرد.
بوسه‌ینه شه‌عبان باسی لەوەش کرد لە ئۆپەراسیۆنەکانیاندا تەنیا کوردیان لەگەڵ نییە، بەڵکو لەو ئۆپەراسیۆنانەدا کورد و عەرەب و ئاشووری و ئەندامی عەشیرەتەکان و یەکەکانی سووپا و هێزەکانی بەرگریی نەتەوەیی هاوشانی گەلی سووریا پێکەوە دژ بە تیرۆر دەجەنگن
21/2/2016
له دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نكه‌را كه بووه هۆی كوژرانی 28 كه‌س، حكوومه‌تی توركیا له‌سه‌ر زاری سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)یان تۆمه‌تبار كرد، ئاماژه‌یان دا كه ده‌ستی ئه‌وانی تێدایه. به‌ڵام لە دوای چه‌ند سه‌عاتێك له‌و لێدوانانه رێكخراوی TAK (ههڵۆكانی ئازادی كوردستان) ته‌قینه‌وه‌كه‌یان گرته ئه‌ستۆ. به‌ڵام ئاكپارتی و حكوومه‌تی توركیا هێشتا داكۆكی ده‌كه‌ن له‌وه‌ی یه‌په‌گه ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستییه‌ی ئه‌نجام داوه و شەرمەزارییەکەی خۆیان دەشارنەوە.
كاتێك رێكخراوی TAK ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ، چه‌ند میدیایه‌كی توركیا وه‌كو رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت و سۆزجو و سۆل) پرسیاریان له ئه‌ردۆگان كرد، كه ئێستە چ وه‌ڵامێكی هه‌یه بۆ ئه‌مه‌ریكا، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌ری كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ی ئه‌نكه‌را ده‌ستی یه‌په‌گه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌بوو؟ کەچی ئه‌ردۆگان دوێنێ دوای ده‌رچوونی له وتاری نوێژی هه‌ینی له ئه‌نكه‌را، ئاماژه‌ی دا كه ئێستەش ده‌یڵێته‌وه یه‌په‌گه كاره تیرۆرستییه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه.
هه‌روه‌ها له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشدا به‌شێك ره‌خنه له حكوومه‌تی توركیا ده‌گرن، به‌وه‌ی له رووی ئه‌منییه‌وه لاوازه و، به‌بێ به‌ڵگه یه‌په‌گه‌ی تۆمه‌تبار كردووە، به‌شێكیش پێیان وایه رێكخراوی TAKیش هه‌ر به فیتی یه‌په‌گه كرده‌وه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا یاڵچن ئاگدۆغان له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ده‌ڵێ ئێستەش ئێمه پێمان وایه یه‌په‌گه ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی ئه‌نجام داوه، چونكه دوای ته‌قینه‌وه‌كه كاتێك زانیان رای گشتیی توركیا تووڕه بووه و به توندی وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه، تاوانه‌كه‌یان كرده ئه‌ستۆی رێكخراوی TAK.
ئاكدۆغان له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێن تی ڤی گوتی "كاتێك یه‌په‌گه زانی رای گشتی توركیا به توندی وه‌ڵامیان ده‌بێت، بۆیه تاوانهكیان خسته ئه‌ستۆی لایه‌نێكی دیكه.
هه‌روه‌ها كاتێك حكوومه‌ت به‌ڵگه‌كانی خسته به‌رده‌م هاووڵاتیان و ئاشكرابوون به‌وه‌ی كرده‌وه‌ی تیرۆریستیان ئه‌نجام داوه، ناچار گوتیان با بڵێین رێكخراوی TAK كردوویه‌تی كه ئه‌وانیش هه‌ر سه‌ر به‌وانن و هیچ جیاوازییه‌كیان نییه. یه‌په‌گه په‌یامێكی تیرۆریستانه‌ی بۆ توركیا نارد، جا به رێگه‌ی هه‌ر لایه‌نێكه‌وه بێت كێشه نییه".
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد كه ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی ته‌قاندوه‌ته‌وه ناسنامه‌كه‌ی له لێكۆڵینه‌وه‌دایه، ده‌ركه‌وت كه پێشتر ئه‌ندامی یه‌په‌گه بووه، بۆیه ئێمه داكۆكی ده‌كه‌ین له‌وه‌ی یه‌په‌گه ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه‌ی ئه‌نجام داوه.
20/2/2016
لە بەرەبەری دەیەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران، بەبێ ئاگاداری و لە میوانییەکدا لە شاری سەقز لەلایەن ناوەندە ئەمنییەكانی ئێرانەوە 15 چالاكوانی مەدەینی كورد دەستگیر كراون.
سەرچاوەكانی هەواڵ و ناوەندەكانی مافی مرۆڤی كوردستانی رۆژهەڵات بڵاویان كردەوە "فاتیح دواندەری، سامان پاشایی، نادر مەجیدیان و بێهرووز ساحیب پیشە" لەگەڵ 10 چالاكوانی دیكە لە رێوڕەسمێكی میوانی‌دا بەبێ هۆ دەستگیر كراون و لەگەڵ نادر مەجیدیان هەڵسوكەوتی نابەجێ كراوە.
بەپێی زانیارییەكان ئەو كەسانە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەكانەوە بە شێوەی نایاسایی و بەبێ حوكمی دادوەری قۆڵبەست كراون و هەندێ سەرچاوە ئاماژەیان بەوە داوە كە دە كەسیان ئازاد كراون، بەڵام هێشتا 5 كەسی دیكە لە زیندان راگیراون.
نادر مەجیدیان سەرنووسەری ماڵپەڕی دوو زمانی (كوردی ـ فارسی)ی داهاتوو بوو كە ماوەیەك لەمەوبەر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەكانەوە داخرا.
"سامان پاشایی"ش وەرزشوانی رشتەی زۆرانبازی و پاڵەوانی پێشووی ئاسیا و جیهان و یەكێك لە مامۆستاكانی زانكۆی ئازادی شاری سەقزە.
لەلایەكی دیكەشەوە چوار گەنجی چالاكوانی مەدەنیی خەڵكی شارەدەیی "مووژژ"ی سەر بە شاری كامیان كە ماوەی 65 رۆژە بەبێ هۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەكانەوە دەستگیر كراون هەتا ئێستا چارەنوسیان ناڕوونە
20/2/2016
له‌هه‌واڵێكی به‌په‌له‌دا كه ئاژانسی"ڕۆیته‌رز" به‌سه‌ر میدیاكاندا دابه‌شی كردووه، باس له‌وه كراوه كه گرووپێكی كوردی ئۆباڵی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی ئه‌نقه‌ره‌ی له‌ئه‌ستۆگرت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه، گرووپێك به‌ناوی" ههڵۆكانی ئازادی كوردستان" به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی ئه‌نقه‌ره ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه ئاشكرا نه‌كراوه.
هاوكات ئاماژه‌ش به‌وه دراوه كه"ههڵۆكانی ئازادی كوردستان" به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هێرش و په‌لاماری هاوشێوه بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا.
دوێنی له‌به‌رده‌م فه‌رمانده‌یی هێزی وشكانی سوپای توركیادا، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا و له‌ئه‌نجامدا پتر له نزیكه‌ی 100 كه‌س كوژراو‌و برینداری لێكهوتهوه.
له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شدا به‌رپرسانی توركیا یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لیان به‌ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه تۆمه‌تباركرد، ئه‌مریكاش ڕاگه‌یاند كه هێشتا نازانن كێ ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌یه.
19/2/2016
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له هه‌ردوو شاری ئه‌نكه‌را و ئامه‌د له 2 ته‌قینه‌وه‌ی جیاوازدا 53 كه‌س كوژران و 61ی دیكه‌ش بریندار بوون، ئەمڕۆ شاری ئیسته‌نبۆڵ كه‌وته ئاماده‌باشییه‌وه، والی ئه‌و شاره ده‌ڵێ بۆ ئه‌وه‌ی سیناریۆی ئه‌نكه‌را دووباره نه‌بێته‌وه نایه‌ڵین چۆله‌كه‌یه‌كیش به نایاسایی به ئاسماندا بفڕێت.
ڤاسیب شاهین والی ئیسته‌نبۆڵ له نووسینێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه ئیسته‌نبۆڵ ئاماده‌باشی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆریستان نه‌توانن ته‌قینه‌وه ئه‌نجام بده‌ن، چونكه پێشتر زانیاری‌یان بۆ هاتووه كه تیرۆریستان ده‌یانه‌وێت له ئیسته‌نبۆڵیش ته‌قینه‌وه بکەن.
هەروەها ده‌ڵێ ئیسته‌نبۆڵ نه‌ك ته‌نیا بۆ توركیا به‌ڵكو بۆ هه‌موو جیهان گرنگه، بۆیه نایه‌ڵین به هیچ شێوه‌یه‌ك تیرۆریستان ده‌ستیان بگاته خوێنی هاووڵاتیان.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد تیرۆریستان ده‌یانه‌وێ خه‌ڵكی ئیسته‌نبۆڵ بترسێنن و له دڵه‌ڕاوكێدا بن، به‌ڵام ده‌بێ هاووڵاتیان پاڵپشتی حكوومه‌ت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆریستان نه‌گه‌نه ئامانجی خۆیان.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئیسته‌نبۆڵ له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌منی زۆر تونده و گومانیان له هه‌ر كه‌سێك هه‌بێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌به‌ن.
19/2/2016
باراك ئۆباما، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە توویتێكدا سەردانەكەی پشتڕاستكردەوە و بە مێژوویی ناویبرد.
ئۆباما رایگەیاند، سەردانەكەی بۆ وڵاتی كوبا دەكەوێتە رۆژانی 21 و 22ی مانگی ئازاری ئەمساڵ .
ئۆباما دەبێتە دووەم سەرۆكی ئەمریكا لە مێژووی ئەو وڵاتە كە سەردانی كوبا بكات، ئەوەش لەكاتێكدا كاڵڤین كولیج، 30ـیەمین سەرۆكی ئەمریكا لە ساڵی 1928 سەردانی هاڤانای كردبوو.
كۆمارییەكانی ئەمریكا رەخنە لە سەردانەكەی ئۆباما دەگرن و پێیانوایە نابێت ئەو سەردانە ئەنجامبدرێت تاوەكو ئەو كاتەی بنەماڵەی كاسترۆ لە دەسەڵاتدا بن.
واشنتن و هاڤانا پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانیان لە مانگی تەمموزی رابردووەوە بەرەو ئاساییكردنەوە برد، ئەوەش پاش لابردنی گەمارۆكانی ئەمریكا لەسەر كوبا، دوای 54 ساڵ.
ئۆباما دەڵێت "سەردانەكەی مانگی داهاتووی بۆ كوبا دەتوانێت ژیانی خەڵكی كوبا بەرەو باشتر ببات".
بڕیارە میشێل ئۆبامای خانمی یەكەمی ئەمریكا هاوڕێیەتی سەردانەكەی ئۆباما بكات و، كە بڕیارە هەر لەو گەشتەدا سەردانی ئەرجەنتینیش بكات.
19/2/2016
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكۆماری توركیا رایگەیاند، بۆردوومانكردنی یەپەگە لە رۆژئاوای كوردستان ناوەستێنن. وێڕای ئەوەی ئەردۆغان ئاماژەی بە بۆردوومانەكانی وڵاتی رووسیا كرد لە سووریا و گوتی مۆسكۆ لە سەروبەندی ئەنجامدانی تاوانی جەنگە، جەختیكردەوە كە دەبێت ئەمریکا لەنێوان یەپەگە و تورکیا یەکێکیان هەڵبژێرێت.
سەرۆککۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان نیگەرانە لە هەڵوێستی ئەمریکا بەرانبەر بە پەیەدە و رایدەگەیێنێت، تۆپبارانی سوپای وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت.
لە گوتارێکدا لە کۆبوونەوەی پارێزگار و قایمقامانی تورکیا، سەرۆککۆماری تورکیا گوتی: "تێناگەم لەو ئەمریکایەی کە دەڵێت هاریکارییەکانمان بۆ یەپەگە بەردەوام دەبێت، لە تۆمارەکانی پەکەکەدا بە ئاشکرا دەستنیشانکراوە کە کێ دامەزرێنەری پەیەدە و یەپەگەیە."
ئەردۆغان جارێکی دیکەش داوای لە ئەمریکا کرد لە هەڵبژاردنی تورکیا و پەیەدەدا خۆی یەکلایی بکاتەوە و گوتی: "ئایا ئێمە لەگەڵ ناتۆ نین؟ ئێمە هاوپەیمانی ئەمریکاین یان پەیەدە؟ ئادەی ئەمە بە ئاشکرا بڵێ؛ پەیەدە دۆستمە و چەکی بۆ دەنێرم."
ئەردۆغان هێرشی کردە سەر مارک تۆنەر، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە رایگەیاندبوو "هاریکاری ئەمریکا بۆ پەیەدە بەردەوام دەبێت و گوتی: "دوێنێ گوتەبێژەکەی ئەمریکا گوتی؛ (هاریکارییەکانمان بۆ پەیەدە بەردەوام دەبێت، بەڵام نابێت کارەکانمان لەوێ قورس بکات.)
تەماشای ئەو لێدوانە. دەبینین کە جیاوازی لە نێوان رێکخراوە تیرۆریستییەکاندا دەکرێت. پەیوەندی نێوان قاعیدە و ئەلنوسرە چیبێت، پەیوەندی نێوان پەکەکە و پەیەدە هەمانشتە."
ئەردۆغان راشیگەیاند کە تورکیا گوێ بە داواکارییەکانی ئەمریکا و ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان نادات و بەردەوام دەبێت لەسەر تۆپبارانکردنی یەپەگە و گوتی: "دەڵێن تۆپبارانکردنی یەپەگە و پەیەدە بوەستێنن، بەڵام ئێمە وابیرناکەینەوە."
چوار رۆژە تۆپبارانی توركیا بۆ سەر شەڕڤانانی یەپەگە لە رۆژئاوای كوردستان بەردەوامە و چەندینجار ئاگاداری كردوونەتەوە لە شارۆچكەی عەزاز نزیك نەكەونە كە دەكەوێتە سەر سنووری توركیا، ئەمە لەكاتێكدا شەڕڤانانی یەپەگە لە شەڕدان بەرامبەر گرووپی ئەحرار شام و پێشڕەوەی زۆریان كردووە، رۆژی دووشەممەش شارۆچکەی تەلڕەفعەت-یان كۆنترۆڵكرد كە دەکەوێتە باشووری شارۆچکەی ئەعزاز لە دەشتاییەکانی باکووری حەلەب.
18/2/2016
ئاڵوگۆڕی زیندانیانی نێوان وڵاتی ئێران و هەرێمی كوردستان تاوەكو ئێستا لەلایەن وڵاتی ئێرانەوە جێبەجێ نەكراوە، بەگوتەی بەرپرسان وڵاتی ئێران هێشتا رێكارە یاساییەكانی تەواو نەكردووە بۆ گەڕاندنەوەی زیندانییەكانی هەرێمی كوردستان.
سەعدڵا مەسعودیان، كۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی، بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "تاوەكو ئێستا لە شاری سلێمانی 59 زیندانی گەڕێنراونەتەوە وڵاتی ئێران، بەڵام زیندانیانی هەرێمی كوردستان هێشتا رێكارە یاساییەكانیان ماوە كە بگەڕێنرێنەوە".
شێركۆ عارف، بەڕێوەبەری چاكسازی گەورانی سلێمانی بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند"ئێمە داوای 21 كەسمان كردووە كە لەگەڵ زیندانیانی ئێرانی ئاڵ‌وگۆڕیان پێبكرێت، بەڵام كەسوكاری 11 زیندانی دیكە داوایانكردووە كە ئەو بەندکراوانەی لە زیندانەكانی وڵاتی ئێرانن لەو ئاڵوگۆڕەدا ئەوانیش بگەڕێنرێنەوە" .
بەڕێوەبەری چاكسازی گەورانی سلێمانی، گوتیشی "ئێمە لە رابردوودا 59 زیندانی وڵاتی ئێرانمان گەڕاندووەتەوە كە سەرجەمییان خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانن، بۆیە لە چاوەڕوانی وڵاتی ئێرانین كە زیندانییەكانی ئێمەش بگەڕێنێتەوە تاوەكو لێرە ماوەی زیندانییەكەیان تەواو بكەن".
بەپێی ئامارەكان هەرێمی كوردستان 150 بەندکراوی ئێرانی لە زیندانەكانی سلێمانی، هەولێر و كەركووك بوو، لەو ژمارەیەش 96 زیندانی رادەستی وڵاتی ئێران كراونەتەوە، بەڵام وڵاتی ئێران بە بیانووی رێوشوێنە یاساییەكان تاوەكو ئێستا هیچ زیندانییەكی نەگەڕاندووەتەوە هەرێمی كوردستان".
18/2/2016
بەپێی دەزگاكانی راگەیاندنی ئیسرائیل، نوێترین پلانی دابەشكردنی عێراق بۆ سەر چوار هەرێمی كوردی، سوننی، شیعی و بەغدا لەدوا ساتەكانی جێبەجێكردنیدایە و دەگوترێ حكوومەتی عێراقیش لەسەری رازییە.
عەدنان ساڵحی بەڕێوەبەری سەنتەری موستەقبەل بۆ توێژینەوەی ستراتیجی دەڵێ "سێ پێكهاتە سەرەكییەكەی عێراق لەسەر بەفیدراڵیكردنی عێراق رازیین، بەڵام لە كاتەكەی ناكۆكن"
پلانی دابەشكردنی عێراق بۆ سەر چوار هەرێم و چەسپاندنی سیستەمی فیدراڵییەت لە عێراق چەند رۆژێكە بووەتە رۆژەڤی بەشێك لە راگەیاندنەكانی ئیسرائیل و ئەوانی بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووە، پوختەی پلانەكە بەپێی ئەوەی بۆ ئەو دەزگا راگەیاندنانەی دزەی كردووە كەڵكەڵەكردنی عێراقی پاش نەمانی داعشە.
بەرپرسانی هەواڵگری و دەرەوە و لێژنەی ئاسایشی كۆنگرێسی ئەمریكا لە كات و شوێنی جیا لەوانە لەندەن، هەولێر، بەغدا، عەممان لەگەڵ سیاسەتمەدارانی لایەن و كوتلە جیاجیاكانی عێراق كۆبوونەتەوە و پێیان راگەیاندوون چیتر عێراق وا بەڕێوەناچێت.
پوختەی پلانەكە ئەوەیە عێراق بكرێت بە سێ هەرێمی سەرەكی فیدراڵی لەپاڵ هەرێمی بەغدا، بەمەرجی كۆتاییهێنان بە داعش و ئەو دەسەڵاتە لاوەكییانەی قەڵەمڕەویی بەغدایان لاواز كردووە لە چەشنی میلیشیاكانی ئێران.
واشنتۆن بەڵێنی داوە وا بكات ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پاڵپشتی پاراستنی دەسەڵاتی فیدراڵی لە عێراق و حەیدەر عەبادی وەكو سەرۆكی حكوومەتێكی فیدراڵی كە نوێنەرایەتی عێراق بكات هاوچەشنی نموونەی سویسرا، هاوتەریب عێراقیش وەكو ناوچەیەكی ستراتیجی پلە یەك رادەگەیەنرێت كە ئاسایشەكەی پەیوەستە بە ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، بە ئێرانیش رادەگەیەنرێت بۆ سنووری پێش ساڵی 2003 لەسەر هەموو ئاستەكان بكشێتەوە، كاركردنیشی تەنها لە رێگەی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسی رەسمییەكەیەوە لە بەغدا هاوشێوەی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی عێراقی لە تاران دەبێت.
بەڕێوەبەری سەنتەری موستەقبەل بۆ توێژینەوە ستراتیجییەكان عەدنان ساڵحی دەڵێ "لەپاش رووخانی رژێمی پێشووی عێراق لە 2003 باسی فیدراڵییەت و دابەشكردنی عێراق گەرم بووە و باس لە شێوازی نوێ بۆ حوكمڕانی دەكرێت".
دەشڵێ "بە فیدراڵیكردنی عێراق لە ئێستادا كێشە بۆ ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی دروست دەكات، چونكە ناوچەكە بەرەو پەرتەوازە بوون دەچێت، هەروەها ئێستا كێشە لە سووریا، لوبنان، یەمەن، میسر و لیبیا هەیە و رەنگە مەغریبی عەرەبیش بگرێتەوە، بۆیە وڵاتە زلهێزەكان لەسەر هەموو ناوچەكە لە رێككەوتن دان، نەك بەتەنها عێراق".
ساڵحی ئەوەش ئاشكرا دەكات كە سێ پێكهاتە سەرەكییەكەی عێراق (كورد، سوننە و شیعە) لەسەر بەهەرێمكردن و فیدراڵیبەكردنی عێراق كۆكن، بەڵام كاتەكەی ئەوانی پەرت كردووە، لەوبارەیەوە روونی دەكاتەوە "شیعەكان پێیان وایە عێراق بگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێش 2003 واتە عێراق هێمن ببێتەوە و دەوڵەتێكی بەرقەرار بێتە ئاراوە دواتر ئەو پرۆژەیە جێبەجێ بكرێت، بەڵام سوننەكان پێچەوانەیان پێ راستە، ئەوان لەگەڵ ئەوەدان كە ئێستا عێراق بەفیدراڵی بكرێت بۆ ئەوەی ئارامی بگەڕێتەوە و دەوڵەتی بەرقەرار دروست ببێتەوە، چونكە بە بۆچوونی ئەوان دادوەری دێتە كایە و پەراوێزخستن كاڵ دەبێتەوە، هەرچی كوردە دوو بەشن كە بەشێكیان لەگەڵ بۆچوونی شیعەكان و هەندێكیشیان لەگەڵ بۆچوونی سوننەكان دان".
ناوبراو لەگەڵ ئەوەدایە كە هێماكانی ئەو پڕۆژەیەی كە دەزگاكانی راگەیاندنی ئیسرائیلی بڵاویان كردووەتەوە دەردەكەوێت، دەشڵێت دروستكردنی حكوومەتی تەكنۆكرات و هێشتنەوەی چەك لەدەستی دەوڵەت دیارترین ئاماژەكانە.
لە ساڵی 1982 گۆڤاری كیفۆنیم كە رێكخراوی زایۆنیستی جیهانی دەری دەكات بەڵگەنامەیەكی بەناونیشانی "ستراتیجییەتی ئیسرائیلی بۆ هەشتاكان" بڵاو كردەوە و تێیدا باس لە دابەشكردنی وڵاتانی عەرەبی دەكات، ئەوەی پەیوەندیی بەعێراقەوە هەیە لەو بەڵگەنامەدا هاتووە عێراق بكرێت بە سێ دەوڵەت.
هەروەها پێشتر پڕۆژەی برنارد لویسیش هەبوو كە باس لە دروست بوونی دەوڵەتی شیعی، سوننی، كوردی لە عێراق دەكات، سەرباری سەرهەڵدانی چەندین دەوڵەتی نوێی دیكە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بەپێی زانیارییە دزەپێكراوەكان لەسەرچاوە دیپلۆماسییە پلەباڵاكانە، پلانەكە بۆ پاش لەناوبردنی داعشە و خێراكردنی لەناوبردنی داعش‌یش بەو بەفیدراڵییەت كردنەی عێراق وابەستە كراوە، ئەوە روون كراوەتەوە پلانی رزگاركردنی مووسڵ تەواو بووە، خشتەیەكی كاتی زۆر كورتیش بۆ جێبەجێكردنی هەیە، هەرێمی كوردستانیش ئاگاداری سەرجەم وردەكاریی سەربازی و سیاسییە كە واشنتۆن بۆ یەكپارچەیی عێراقی فیدراڵی لەچوارچێوەی سێ هەرێم لە پاڵ هەرێمی پایتەختی فیدراڵی كە بە هەردوو پیت CP ئاماژەی بۆ دەكرێت رازی بووە.
هاوكات روون كراوەتەوە پایتەختە دیار و گرنگەكانی عەرەبی لەپلانی شێوازی نوێی حوكمڕانی عێراق پاش داعش ئاگادار كراونەتەوە، لە شەش مانگیشدا پاڵپشتی تەواوی هەرێمی سوننەكان لەپێناو ئاوەدانكردنەوەی كە بەهۆی شەڕەوە زیانی زۆری پێ گەیشتووە دەكرێت.
ئەوەشی دیارە بەپێی زانیارییەكان ئەمریكییەكان بۆ دۆزینەوەی ئەڵتەرناتیڤی ناوی سوننی، شیعی بۆ هەرێمەكان دەگەڕێن تا مۆركی تایفی‌یان لێ هەڵماڵن.
18/2/2016
دوای هەڵگرتنی سزاکانی، ئێران دەخوازێت گرێبەستی کڕینی چەک لەگەڵ رووسیا فراوانتر بکات و گرێبەستی کڕینی مووشەکی ئێس 400 و فڕۆکەی سیخوی 30 لە گەڵ مۆسکۆ واژۆ بکات. لەلایەکی دیکەوە رووسیا رەتیکردەوە مووشەکەکانی S300 کە بڕیار بوو رۆژی پێنجشەممە بۆ ئێران بنێردرێت رادەستی ئەو وڵاتەی بکات.
حوسێن دێهقان وەزیری بەرگری ئێران رۆژی چوارشەممە 17-2-2016 گەیشتە مۆسکۆ و رایگەیاند: "هێزی ئاسمانی ئێران پێویستی بە مووشەکی سیخوی 30 هەیە، لە چەند رۆژی داهاتوودا گرێبەستێک لەگەڵ رووسیا واژۆ دەکەین کە بەهای ئەو گرێبەستانەی ئێران پێشکەشی رووسیای کردووە، دەگاتە 8 ملیار دۆلار".
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند ئێران داوایکردووە کە رووسیا فڕۆکەی سیخۆی (ئیس ئێم ئەی- 30) پێبفرۆشێت، ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد کە هەروەها ئێران داوای لە کۆمپانیای ئارکوتسک کردووە 60 فڕۆکەی سیخوی MK پێبفرۆشێت.
دەیڤ ماجومدا پسپۆڕی سەربازی لە واشنتن رایگەیاند"کڕینی سیستەمی ئێس 400 و فڕۆکەی سیخوی30 لەلایەن ئێرانەوە دێوەزەمەیکی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستدەکات، هاوسەنگی هێز کە خۆی لاسەنگە هێندەی دیکە لەبەرژەوەندی ئێران دەشکێتەوە".
سەرچاوەیەکی هەواڵگری لە واشنتن ئاماژەی بەوەکردووە ئێران تەنیا فڕۆکەی سیخوی 30 ناکڕێت بەڵکو دەیەوێت لەگەڵ رووسیادا رێکبکەوێت ئەم جۆرە فڕۆکانە لە ئێران بەرهەمبهێنرێت، بەپێی راپۆرتی هەواڵگری ئەمریکا پێشکەوتووترین فڕۆکەی ئێران ئێستا ئیف 14 یە هەروەها فڕۆکەی میگ 29 یشی هەیە.
ئەم گرێبەستە سەربازییەی مۆسکۆ و تاران لەکاتێکدایە قەیرانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێواری تەقینەوەدایە بەتایبەتی لە نێوان سعودیە و ئێران.
لەلایەکی دیکەوە دوای هەشت ساڵ لە واژۆکردنی گرێبەستی کڕینی مووشەکی S300 لە نێوان تاران و مۆسکۆ، بڕیار بوو یەکەم کاراونی مووشەکی S300 رۆژی پێنجشەممە 18-2-2016 بگاتە ئێران، بەڵام وەزارەتی بەرگری رووسیا رەتیکردەوە کە شتێکی وا رووبدات.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی (تاس)-ی رووسی کە میدیاکانی ئێرانیش بڵاویانکردووەتەوە، بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاندووە: "بەهیچ شێوەیەک بڕیار نییە رۆژی پێنجشەممە مووشەکەکانی S300 رادەستی ئێران بکرێت چونکە تاوەکو ئێستا ئێران پارەی مووشەکەکانی رادەستی رووسیا نەکردووە".
لە ساڵی 2007 رووسیا و ئێران رێککەوتن لەسەر ئەوەی کە لە کۆتایی ساڵی 2010 مووشەکەکان رادەستی ئێران بکرێت، بەڵام بەهۆی سزاکانی ئەنجوومەنی ئاسایش، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی رووسیا رەتیکردەوە ئەو مووشەکانە رادەستی ئێران بکات، لە بەرامبەردا تاران داوای چوار ملیار دۆلار قەرەبووی لە رووسیا کردووە.
18/2/2016