ئێوارەی دوێنێ شەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ مەحموود عەلەوی، وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا باس گرنگیی پەیوەندیی دوو قۆڵیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئسیلامی کردیەوە و هەردوولا جەختیان لەسەر پەردەان بە پەیوەندییەکانیا کردووەتەوە.
لەم بارەوە ماڵپەڕی ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پوختەیەک لە ناوەرۆکی دیدارەکەی بۆ ئاژانسی (باسنیوز) ناردووە.
دەقی پوختەی ناوەرۆکی دیدارەکە:
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 14 - 5 - 2016 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوزای لە بەڕێز سەید د. مەحموود عەلەوی وەزیری ئیتڵاعاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان بە سەردانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و باسیان لەوە كرد كە ئەوان گرنگییەكی زۆر بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران دەدەن. هەروەها دووپاتیان كردەوە كە ئەو پەیوەندییانە ڕەگ و ڕیشەیەكی مێژووییان هەیە و ئێران هەردەم هەرێمی كوردستانی بە دۆست و هۆكاری پەیوەندی باش و ئارامی ناوچەكە دەزانێت.
لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی ئەو سەردانە و كۆماری ئیسلامیی ئێرانی كرد كە هەردەم پشتیوانی هەرێمی كوردستان بووە و جەختی لەوە كردەوە كە هەرێمی كوردستان هەردەم ئامادەیە دۆستایەتی و پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران فراوانتر و تۆكمەتر بكات و ئامادەیی خۆیشی دەربڕی كە ئەو پەیوەندییانە لە هەموو بوارەكاندا پەرەیان پێ بدرێت.
لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا هەردوولا بیروبۆچوونیان لەبارەی بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش ئاڵوگۆڕ كرد.
15/5/2016
پارتی دۆزی ئازاد ناسراو بە " هوداپار"، رۆژی یەکشەممە 15ی ئایاری 2016 لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا دووەمین کۆنگرەی ئاسایی دەبەستێت، لە باشووری كوردستانیش پارتی، یەکێتی و گۆڕان بانگهێشتكراون.
شەوکەت هەرکی، پەیامنێری رووداو لە ئەنقەرە رایگەیاند "هوداپار وەک پارتێکی ئیسلامی لە باکووری کوردستان و تورکیا چالاکییە سیاسییەکانی ئەنجامدەدات، ئەمڕۆش تەواوی ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنگرە كراون و بەرنامەی کۆنگرەکەش بەسەر ئەندامان دابەشکراوە".
شەوکەت هەرکی ئاماژەی بەوەش کرد، لە دووەمین کۆنگرەی هوداپار، سەرۆکێکی نوێ بۆ پارتەکە هەڵدەبژێردرێت، هاوکات 28 کەس بۆ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و 10 کەسیش بۆ لیژنەی دیسپلین هەڵدەبژێردرێن.
هەركی گوتیشی "هەریەک لە نوێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان و پارتە ئیسلامییەکان ئامادەی دووەمین کۆنگرەی هوداپار دەبن، بەڵام پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە بۆ كۆنگرەكە بانگهێشت نەكراوە".
15/5/2016
بەدووری 18 كلیۆمەتر لە شارەدێی حاجی ئۆمەران، بوومەلەرزەیەك لەنێو خاكی رۆژهەڵاتی كوردستان روویدا. بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان دەڵێت "گوڕی بوومەلەرزەكە بەپێی پێوەری رێختەر 3.5 پلە بووە، هیچ زیانێكیشی لە هەرێمی كوردستان لێ نەكەوتووەتەوە".
فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو) ی راگەیاند، كاژێر 05:37 خولەكی بەربەیانی رۆژی یەكشەممە 15-5-2016، بەدووری 18 كلیۆمەتر لە باكووری شارەدێی حاجی ئۆمەرانی باشووری كوردستان، بوومەلەرزەیەك لەنێو خاكی رۆژهەڵاتی كوردستان روویداوە و هاونیشتمانیانی هەرێمی كوردستانیش لە نزیك سنوورەكە هەستیان پێكردووە.
بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، گوڕی بوومەلەرزەكە بەپێی پێوەری رێكختەر 3.5 پلە و قوڵییەكەشی 4.8 كیلۆمەتر بووە. باسی لەوەش كرد بوومەلەرزەكە لە هەرێمی كوردستان هیچ زیانێكی نەبووە و، تەنیا خەڵكی چۆمان و حاجی ئۆمەران لە دەڤەری باڵەكایەتی هەستیان پێكردووە.
دەڤەری باڵەكایەتی بە دووری 160 كیلۆمەتر دەكەوێتە رۆژهەڵاتی شاری هەولێر، لە شارۆچكەی چۆمان و پێنج شارەدێ (قەسرێ، حاجی ئۆمەران، گەڵاڵە، سمیلان و وەرتێ) و نزیكەی 150 گوند پێكدێت. بەپێی زانیارییەكانی رووداو لە بەشی زۆری باڵەكایەتی هەست بە بوومەلەرزەكە كراوە.
15/5/2016
بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی نەوتی ئێران رۆژی 5-5-2016 بە تەلەفزیۆنی حكومیی ئێرانی راگەیاند كە گرێبەستە نوێیەكانی نەوتی ئێران بۆ وەبەرهێنەرە نێودەوڵەتییەكان هەتا كۆتایی حوزەیران یان سەرەتای تەمووزی ئەمساڵ ئامادە دەبن.
نزیكەی 135 كۆمپانیا، لەوانەش بی پی بەریتانی، تۆتاڵ، ئێنی ئیتاڵیا و رێپسۆڵی ئیسپانی لە مانگی تشرینی دووەمی پارساڵ بەشداری كۆنفرانسێك بوون كە بڕیار بوو گرێبەستەكانی نەوتی ئێران (ناسراو بەIPC )ی تێدا بخرێتە ڕوو، بەڵام ئاشكراكردنی گرێبەستەكان بەردەوام دواخرا.
هۆكاری دواخرانی گرێبەستەكان بۆ كێشەی نێوان میانڕەوەكان (واتە حكومەتەكەی روحانی) و بناژۆخوازەكانی ئێران (رێبەر و سوپای پاسداران) دەگەڕێتەوە. بناژۆخوازەكان رەخنە لە وەزارەتی نەوتی ئێران دەگرن چونكە لە گرێبەستە نوێیەكاندا كۆتایی بە سیستەمی كڕینەوەی ئەو پشكانە هێناوە كە كۆمپانیا بیانییەكان دەشێت لە كەرتی نەوتی ئێراندا بیكڕن. مێژووی ئەم سیستەمە بۆ 20 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە كە تێیدا رێگە بە كۆمپانیا بیانییەكان نادرێت یەدەگێكی نەوتی دیاریكراو بۆ خۆیان بگرنەوە، یانیش پشكی یەكسانیان لەگەڵ كۆمپانیا ئێرانییەكاندا هەبێت.
روكنەدین جەوادی، جێگری وەزیری نەوتی ئێران بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاند "هیوادارین بتوانین لە مانگی تەمووز تەندەر و گرێبەستە نەوتییەكان ئامادە بن. دەرگای ئێران بەڕووی هەموو وەبەرهێنەرانی جیهاندا كراوەیە". جەوادی رەتیكردەوە هیچ كۆنفرانسێكی تایبەت بە خستنەڕووی گرێبەستەكانی نەوت و غاز لە دەرەوەی ئێران رێكبخرێت. پێشتر بڕیار وابوو كۆنفرانسێك لەم پەیوەندییەدا بۆ كۆمپانیا بیانییەكان لە لەندەن رێكبخرێت، بەڵام جەوادی دەڵێت "ئاشكراكردنی گرێبەستەكە بۆ وەبەرهێنەران دەكرێت لە ئێرانیش بكرێت".
لەلایەكی دیكەوە بۆ پشتڕاستكردنەوەی گوتەكانی جەوادی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد كە كۆمپانیا بیانییەكان لە مانگی تەمووزدا بانگهێشتی تاران دەكرێن بۆ ئەوەی گرێبەستەكەیان پیشان بدرێ.
حكومەتەكەی رووحانی دەزانێت بۆ راكێشانی وەبەرهێنەرە بیانییەكانی نەوت دەبێت دەمیان شیرین بكات، بە تایبەتیش لە كاتێكدا كە بە گوتەی جەوادی ئێران بە نیازە لە داهاتوویەكی نزیكدا ئاستی هەناردەكردنی نەوتی وڵاتەكەی بۆ 2.2 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا بەرز بكاتەوە. بەپێی گوتەكانی جەوادی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران بۆ 3.7 ملیۆن بەرمیل بەرزبووەتەوە كە لەم بڕە 2.1 ملیۆنی هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كراوە.
بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی ئێران پێشتر جەختیان لەسەر ئەوە كردبووەوە كە بە نیازن هەتا كۆتایی مانگی حوزەیران ئاستی هەناردەكردنی نەوتی وڵاتەكەیان بۆ ئاستی بەر لە سەپاندنی سزا ئەتۆمییەكان بگەڕێننەوە كە بە گوتەی جەوادی رۆژانە 2.2 ملیۆن بەرمیل بووە. ئەمەش یەكێك لە خاڵە سەرەكییەكانی ناكۆكی نێوان ئێران و سعودیەیە.
مانگی پێشوو كۆبوونەوەی نێوان ئۆپێك و رووسیا و ژمارەیەك وڵاتی دەرەوەی ئۆپێك بەهۆی بەشدارینەكردنی ئێران بێ ئەوەی هیچ رێككەوتنێكی تێدا بكرێت كۆتایی هات. ئامانجی كۆبوونەوەكانی دەوحە ئەوە بوو وڵاتانی ئۆپێك و دەرەوەی ئۆپێكی بەشدار لە كۆبوونەوەكە لەسەر سڕكردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئاستی مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ رێكبكەون. لە كۆبوونەوەكەی دەوحەدا ریاز مەرجی ئەوەی دانابوو كە هەر رێككەوتنێك لەسەر سڕكردنی ئاستی بەرهەمهێنان، دەبێت واژۆی هەموو ئەندامانی ئۆپێكی بەسەرەوە بێت، لە كاتێكدا ئێران بەشداری كۆبوونەوەكان نەبوو.
ئێران لە وەڵامی داواكارییەكەی سعودیەدا رایگەیاندووە كە ئەوان كاتێك ئامادە دەبن رێككەوتن لەسەر سڕكردنی بەرهەمهێنانی نەوت واژۆ بكەن، وڵاتەكەیان بتوانێت ئاستی هەناردەكردنی نەوت بۆ ئاستی پێش سەپاندنی سزا ئەتۆمییەكان بەرز بكاتەوە. لەمبارەیەوە جەوادی رایگەیاند "دەكرێت ئێران بەشداری هەموو گفتوگۆیەكی تایبەت بە سیاسەتی كۆنتڕۆڵی نرخی نەوت بكات، بە مەرجێك ئاستی بەرهەمهێنانمان بۆ ئاستی پێش سزا ئەتۆمییەكان بەرزبكەینەوە."
لێدوانەكەی جەوادی دەشێت بەو مانایە بێت كە ئێران ئامادەیە لە كۆبوونەوەی ئۆپێك بەشداری بكات كە تێیدا سەرلەنوێ هەوڵی دانانی سنوور بۆ بەرهەمهێنانی نەوت دەدرێت. بڕیارە كۆبوونەوەكەی ئۆپێك رۆژی دووی حوزەیران لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا بەڕێوەبچێت. جێگری وەزیری نەوتی ئێران پێیوایە "
كۆبوونەوەی داهاتووی رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت لە كۆبوونەوەكەی دەوحە باشتر دەبێت، ئەگەر هەماهەنگی لە نێوان ئەندامانی رێكخراوەكەدا هەبێت."
لێدوانەكەی روكنەدین جەوادی لە كاتێكدایە كە هەفتەی رابردوو، ئەندامانی ئۆپێك بە مەبەستی دانانی ستراتیژێكی درێژمەودای نەوت لە ڤیەننا كۆبوونەوە، بەڵام بەگوێرەی كۆمەڵێك سەرچاوە، لەو كۆبوونەوەیەشدا بەهۆی ناكۆكییەكانی ئێران و سعودیە، هیچ رێككەوتنێك لەسەر خاڵە سەرەكییەكانی ئەو ستراتیژە نەكراوە.
دوو سەرچاوەی ئاگادار لە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكان بە رۆیتەرزیان راگەیاند "لە كۆبوونەوەكەدا باسی رەشنووسی ستراتیژەكە كراوە، بەڵام لەسەر ئیدارەی ئامانجداری بەرهەمهێنان هیچ رێككەوتنێك نەكراوە".
ئیدارەی ئامانجداری بەرهەمهێنان خاڵێكە ئێران لە رەشنووسی ستراتیژەكە زیادی كردووە كە تێیدا جەخت لەسەر ئەوە دەكرێتەوە بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی بۆ بەهای نەوت "پێویستە بەپێی هەلومەرجە داینامیكییەكانی بازاڕی نەوت ئاستی بەرهەمهێنانیش رێكبخرێت."
ئێران و ژمارەیەكی دیكە لە وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێك خوازیارن ئۆپێك رۆڵی نەریتی خۆی بگێڕێت و بە كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بەهای نەوت لە بازاڕەكاندا بەرز بكاتەوە. هەڵبەت بەو مەرجەی رێگە بدرێت ئێران یەكەمجار ئاستی هەناردەكردنی نەوتی وڵاتەكەی بۆ 2.2 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا بەرز بكاتەوە. سعودیە بەپێچەوانەی ئێران سوورە لەسەر ئەوەی پشكەكانی ئێستای خۆی لە بازاڕەكانی نەوتدا بپارێزێ.
یەكێكی دیكە لە پێشنیازەكانی ئێران و جەزائیر گەڕانەوەیە بۆ سیستەمی پشكی بەرهەمهێنان كە لە ساڵی 2011ەوە كاری پێ ناكرێت، بەڵام سعودیە و وڵاتانی كەنداو دژی ئەم پێشنیازەشن. بازاڕی نەوتی جیهانی دەبێت هەتا سەرەتای مانگی حوزەیران چاوەڕێ بكات، بۆ ئەوەی دەربكەوێت ئەنجامی ناكۆكییەكانی تاران و ریاز لە كۆبوونەوەكەی ڤیەننا چی دەبێت.
14/5/2016
فرانسوا پیکۆ و مارک سایکس، ئەو دوو کەسەی دەمووچاوی ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی دوای جەنگی جیهانیی یەکەمیان گۆڕی و، ئەو ناوچەیەی زیاتر لە چەند سەدەیەک لەژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکان بوو، بۆ چەند دەوڵەتێکی دابەشکرد.
دابەشکردنی ناوچەکە لەنێوان هەردوو زلهێزی ئەو دەمەی جیهان بوو، بەریتانیا و فەرەنسا، بێگومان پرۆسەکەش بە ئاگاداری ئیمپراتۆریەتی ئەو دەمەی رووسیای قەیسەری ئەنجامدرا.
ناوچەکە بەپێی رێککەوتنێک دابەشكرا کە بە رێککەوتنی سایکس پیکۆ ناسراوە، هۆکاری ئەو نازناوەش بۆ هەردوو کەسایەتی سیاسی بەریتانیا و فەرەنسا دەگەڕێتەوە کە داڕێژەری رێککەوتنەکە و نوێنەری ئەو دوو وڵاتە بوون.
فرانسوا ماری دێنیس جۆرج پیکۆ، ناسراو بە جۆرج پیکۆ
- لە دایکبووی کانوونی یەکەمی ساڵی 1870 لە پاریس
- کوڕی مێژووناس جۆرج پیکۆ
- پارێزەر لە دادگای پاریس لە ساڵی 1893
- دیپلۆماتکار لە ساڵی 1895
- سکرتێری باڵیۆزی فەرەنسا لە دانیمارک
- کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە بەیرووت ساڵی 1913
جۆرج پیکۆ، لە ساڵی 1915 لەسەر داوای حکومەتی ئەو دەمەی فەرەنسا گەڕایەوە پاریس، لەوێ وەک راوێژکاری یاسایی کاری بۆ حکومەت و پارت و ئەو لایەنانە دەکرد کە لەگەڵ دانانی سووریا و لوبنان لەژێر کۆنترۆڵی فەرەنسادا بوون.
- کۆمسیاری باڵا لە فەلەستین و سووریا لەنێوان 1917-1919
- کۆمسیاری باڵا لە بۆلگاریا 1920
- باڵیۆزی فەرەنسا لە ئەرجەنتین.
مارک سایکس
لەدایکبووی 16ی ئاداری ساڵی 1879 لە سیڵدمیر بەریتانیا
- لە خێزانێکی دەستڕۆیشتوو لەدایكبوو
- بڕوانامەی لە زانکۆی کێمبرج هەبوو
- ساڵی 1897 پەیوەندی بە سوپاوە كردووە
- 4 کتێبی سەربازی تا ساڵی 1904 بڵاوكردوونەتەوە
لەبەر ئەوەی مارک سایکس لە خێزانێکی دەوڵەمەند بوو، بەردەوام بەشداری گەشتەکانی باوکی دەکرد بۆ ناوچەکانی ژێر دەستی خەلافەتی عوسمانی.
مارک سایکس، نوێنەری بەریتانیا بوو لە دانوستاندنەکانی تایبەت بە دابەشکردنی ناوچەکە لە نێوان بەریتانیا و فەرەنسا، هەروەها:
- راوێژکاری سیاسی و سەربازی بوو
- گەشتیار لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان
- شارەزا لە ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
- شارەزا لە سووریا
- لە 20ی حوزەیرانی ساڵی 1951 لە تەمەنی 80 ساڵیدا لە پاریس کۆچی دوایی کرد.
بەڵام جۆرج پیکۆ، لەکاتی بەشداریکردنی لە دانوستاندنەکانی ئاشتی دوای جەنگی جیهانیی یەکەم لە پاریس لە ساڵی 1919 دا و بەهۆی نەخۆشی ئەنفلەوەنزای ئیسپانی کوشندەی ئەو دەمە، لە تەمەنی 40 ساڵیدا لە یەکێک لە هۆتێلەکانی پاریس گیانی لەدەستدا.
دانووستاندنەکانی رێککەوتنی سایکس پیکۆ لەماوەی نێوان تشرینی دووەمی ساڵی 1915 تا ئاداری ساڵی 1916 بەردەوام بوون و لە 16ی مانگی ئایاری ساڵی 1916 واژۆکرا.
رێکكەوتنەکە نهێنی بوو تا 23ی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 1917، کاتێک لە رووسیا شۆڕش بەرپا بوو و رێکكەوتنەکەش لەلایەن حکومەتی نوێی رووسیا بەسەرۆکایەتی لینین ئاشکراکرا.
دوای 100 ساڵ لە واژۆکردنی رێککەوتنی سایکس پیکۆ، وێڕای هەموو ئاماژەکانی لاوزبوونی، بەڵام هێشتا هەر چالاک و بەردەوامە.
14/5/2016
سێ مانگە حکومەتی عێراق، ناردنی ئەو چەک و تەقەمەنییانەی کە بەشی هەرێمی کوردستانە و لەلایەن وڵاتانەوە بۆ شەڕی دژ بە داعش دەنێردرێت، راگرتووە.
شاخەوان عەبدوڵڵا، بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، ماوەی سێ مانگە بەشی هەرێمی کوردستان لە چەک و تەقەمەنی کە وڵاتان وەکو هاوکاری پێشکەشی عێراقی کردوون، رەوانە نەکراوە و تەنها لەسەر واژۆیەکی خالید عوبێدی، وەزیری بەرگری عێراق ماوە.
شاخەوان عەبدوڵڵا گوتیشی "ئەو بڕە چەک و تەقەمەنییە نزیکەی پێنج تۆن دەبێت و لەکاتی سەردانی وەزیری بەرگریی عێراق بۆ مەخموور، بەڵینی هەناردنی ئەو بەشەی هەرێمی کوردستانی دا، بەڵام تاوەکو ئیستا بەڵێنەکەی نەبردووەتە سەر و ئامادە نەبووە واژۆ بکات بۆ هەناردنی ئەو بڕە تەقەمەنییە".
13/5/2016
تەقینەوەیەك لە نزیک فڕۆکەخانەی دیمەشق روویدا و مستەفا بەدرەدین، سەرکردەی حیزبوڵڵا لە تەقینەوەکەدا کوژرا.
چەند کاژێرێک بەر لە ئێستا (رۆژی هەینی 13-5-2016) تەقینەوەیەک لەنزیک فڕۆکەخانەی دیمەشق روویدا.
حیزبوڵڵای لوبنانی کوژرانی مستەفا بەدرەدینی لە تەقینەوەکەی دیمەشق راگەیاند.
مستەفا بەدرەدین، بەرپرسی سەربازی حیزبوڵڵا بوو لە سووریا
بەدرەدین تۆمەتباری سەرەکی بوو بە کوشتنی رەفیق حەریری سەرۆکوەزیرانی لوبنان لە ساڵی 2005 لە بەیرووت.
13/5/2016
تهقینهوهیهك له ناوچهیهكی سهر به پارێزگای ئامهد له باكووری كوردستان ڕوویدا و ژمارهیهك قوربانی لێكهوتهوه.
كهناڵی(سكای نیوز) بڵاویكردهوه كه ئهمشهو پێنجشهممه (12-5-2016) تهقینهوهیهكی له ناوچهیهكی پارێزگای ئامهد له كوردستانی باكوور ڕوویداوه و تاوهكو ئێستا نازانرێت تهقینهوهكه خۆكوژی بووه یان نا.
ئهو كهناڵه لهزاری پهیامنێرێكیهوه ئهوهشی بڵاوكردووهتهوه كه بهپێی زانیارییه سهرهتاییهكان لهئهنجامی ئهو تهقینهوهیهدا 4 كهس گیانیان لهدهستداوه و زیاتر له 15 كهسی دیكهش برینداربوونه.
13/5/2016
برای بەرێز کاک مستەفا هیجری، سکێرتێری گشتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
لەگەل ئاراستەکردنی سلاۆ و رێزمان،
هەوالی کۆچی دووایی دوو ئەندامی رێبەرایەتی حیزب، خوالێخۆشبوان کاک سەید رەزا درودگەر،و کاک چەکۆ رەحیمی، کە جێگای رێز و خۆشەویستی گشت لایەکمان بوون، بوو بە مایەی خەمباری و دلگرانیمان، بۆیە لەم پەیوەندییەدا سەرەرای سەرەخۆشی لە ئێوەی هێژا و بنەمالە و کەس و کاری خوالێخۆشبووان، و گشت ئەندامانی حیزب، خۆمان بە شەریکە غەم و پەژارەتان دەزانین،و لە خۆدای گەۆرە داواکارین، روحی ئازیزانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئەزیزان و یارانیان لە بەلا و مووسیبەتی عەرزی و ئاسمانی بەدوور رابگرێ.
سەبووری و سەعادەت، وە لەشساغی و سەرکەۆتنی گشت لایەکتان ئاواتەخوازین
دەگەل رێزمان
مستەفا شەمامی
رێکخەری گشتی/ بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان
١٢/٥/٢٠١٦
كاژێر 05:50 خولهكی بهرهبهیانی رۆژی پێنجشهممه 12-5-2016 تیمێكی ئۆپهراسیۆنهكانی بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی ئیستهنبوڵ ههڵكوتانێكی خێرایان بهپشتیوانی ههلیكۆپتهر كرده سهر 20 ناونیشانی جیاواز و له ئهنجامدا 10 كهسیان بهتۆمهتی ئهندامبوونیان له پهكهكه دهستگیركرد.
ئۆپهراسیۆن و ههڵكوتانهكهی پۆلیسی ئیستهنبوڵ له گهڕهكی كاراكۆڵ سهر به ناوچهی غازی عوسمان پاشا ئهنجامدراو وەک لە راگەیێندراوی پۆلیسی ئیستەنبوڵ دا هاتووە "دوای ههڵكوتانه سهر ناونیشانهكان، پشكنینێكی زۆر بۆ شوێنهكان ئهنجامدراو توانرا چهند بهڵگهیهك و سی دی و چهندین چهكی سووك و نهخشهی ناوچهكه دهستی بهسهردا بگرن".
له كاتی ئۆپهراسیۆنهكاندا، ئهمبوڵانس، ئاگركوژێنهوه و تیمهكانی فریاگوزاری له ئامادهباشیدابوون بۆ ههر ئهگهرێكی نهخوازراو.
وهك رۆتینێكی پۆلیسی توركیا، سهرجهم دهستگیركراوهكان بهر لهراپێچكردنیان بۆ گرتووخانهكان و دهستپێكردنی لێكۆڵینهوه، رهوانهی نهخۆشخانهی "هاسهكی" كران بۆ نۆڕین و وهرگرتنی راپۆرتی پزیشكی لهسهر دۆخی تهندروستی و پاشان راپێچی بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی ئیستهنبوڵ له شهقامی وهتهن كرا.
12/5/2016
رووسیا پلانێکی بۆ کۆتایی هێنان بە گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریا داناوە و بەهۆیەوە سێ هەزار سەربازی ئێرانی روودەکەنە دەوروبەری دیمەشق.
ئەسعەد زوعبی، سەرۆکی شاندی دانوستاندنکاری ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بە کەناڵی (ئەلحەدەس)ی راگەیاندووە، کە نهێنییەکانی ئەم پلانە نوێیەیان لە کەسێکی ناو رژێمی سووریا پێگەیشتووە.
بەپێی پلانەکە، هێزێکی رووسی بەرەو بنکەی (حومەیمیم) لە نزیک شاری حەلەب لە باکووری رۆژئاوای سووریا دەچێت، بۆ شەڕکردن دژی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا.
ئەسعەد زوعبی ئاماژەی بەوە کردووە، هێزەکەی ئێران، کە میلیشیاکانی حزبوڵلای لوبنانیش لەخۆدەگرێت، لە باکووری ناوچەی (غوتەی رۆژهەڵات) لە دەوروبەری دیمەشقی پایتەختی سووریا جێگیر دەکرێت و لەو ناوچانە شەڕی دژی ئۆپۆزیسیۆن دەکەن.
لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە، کە لە مانگی ئاداری 2011 لە نێوان ئۆپۆزیسیۆن و رژێمی سووریا دەستی پێکردووە و بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 300 هەزار هاووڵاتیی سووری و ئاوارەبوونی نزیکەی پێنج ملیۆنی دیکە، ئێران و رووسیا بە هێزی سەربازی بەشداریی ئەو شەڕە دەکەن و پشتگیریی مانەوەی بەشار ئەسەد، سەرۆکی رژێمی سوریا لە دەسەڵات دەکەن.
تاوەکو ئێستا سەدان سەربازی سەر بە سوپای ئێرانی لە سووریا بە دەستی چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کوژراون، کە ژمارەیەک فەرماندەی باڵاشیان تێدا بووە.
12/5/2016
چەکۆ رەحیمی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی کۆمیتەی ئەمنییەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پاش نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 11-5-2016 گیانی لەدەستدا.
تاوەکو ئێستا هۆکاری گیان لەدەستدانی دیار نییە، بۆ روونبوونەوەی هۆکارەکەش تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە لە هەولێر.
ماڵپەڕی فەرمی حدکا رایگەیاندووە، چەکۆ رەحیمی بە رووداوی لەناکاو تووشی ئازاری دڵ بووە و پێش ئەوەیکە بگەیێندرێتە نەخۆشخانەی کۆیە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەكانی رووداو، چەكۆ رەحیمی بە جەڵتەی دڵ كۆچی دواییكردووە، بەڵام تاوەكو ئێستا ئەنجامی لێكۆڵینەوەی دادی پزیشكیی رانەگەیێندراوە.
جەعفەر موبەشیرنیا، نێردراوی رووداو لەبەردەم نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر لەبارەی گیان لەدەستدانی چەمكۆ زانیاری نوێ خستەڕوو.
محەممەد ساڵح قادری، ئەندامی سەركردایەتی حدكا بە رووداوی راگەیاند، زۆر نیگەرانن بۆ كۆچی دوایی چەکۆ رەحیمی و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی هەموو لایەك دەكەن.
ساڵح قادری گوتیشی "چاوەڕێی بڕیاری دادی پزیشكین بۆ ئەوەی هۆكاری گیان لەدەستدانەكەی بزانین. چونكە حاڵەتەكە لەناكاوە و تاوەكو ئەنجامەكان ئاشكرا نەبن ناتوانین هیچ بڵێین".
12/5/2016
رێکخەری کەمپینی ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆبوونی کوردستانی باشوور رایدەگەیەنێت، کە ئاماژەکانی کۆتایی هاتنی عێراق دەمێکە دەرکەوتوون.
هێمن میرانی، مامۆستای زانکۆ و رێکخەری کەمپینی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە رۆژی 4ـی تشرینی یەکەمی 2016 لە یاداشتی کەمپینەکەیدا رایگەیاندووە، کە بۆ ئەوەی چیتر نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ دەوڵەتی کوردستان و مافە سیاسی و مەدەنییەکانی گەلی کوردستان دانەڕێژرێتەوە، پێویستە "بەیەکەوە ئەم هەڵمەتە بەڕێوەببەین و سەدان هەزار واژوو کۆ بکەینەوە".
هێمن میرانی لە پۆستێکدا، کە لە پەڕەی کەمپینەکەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات، کە نیشانەکانی کۆتایی هاتنی دەوڵەتی عێراق "دەمێکە دەرکەوتوون" و لایەنە کوردستانییەکانیش "بە گوتار و ئاوازی جیاواز"ـەوە سەیری ئەو پێشهاتە دەکەن.
ئەو مامۆستایەی زانکۆ داوا لە هاووڵاتییانی کوردستان دەکات، کە بەشداریی کەمپینەکە بکەن، تاوەکو زۆرترین واژۆ کۆ بکرێتەوە و بکرێتە پەیامێک بۆ سەرکردایەتیی سیاسیی حزبەکان و کوردستان و پێیان بگوترێ، "فەرموون ئێمە دەمانەوێ لە رۆژی راگەیاندنی فیدرالیزمدا، کە 4ـی 10ـی 1992 بوو، ریفراندۆم بکەین و بڕیاری سەربەخۆیی بدەین و کۆتایی بەو ئازارە درێژە بێنین".
هێمن میرانی پێیوایە بە واژۆکردن و بەشداریکردن لەو کەمپینە، خەڵکی کوردستان ئامادەیی خۆی بۆ "هەموو قوربانییەک" نیشان دەدات لە پێناوی سەربەخۆیی کوردستان و جیابوونەوەی کوردستانی باشوور لە عێراق و بە حزبە سیاسییەکانیش رادەگەیەندرێت، "بۆ رێک ناکەون؟ بۆ نایەنە ریزی خەڵک و واز لە بەرژەوەندییە تەسکە حزبییەکانتان ناهێنن؟".
میرانی باس لەوەش دەکات، کە دوای نزیکەی چارێگە سەدەیەک ژیان لە ژێر سایەی فیدڕالی لە عێراق، "ئێستا کاتی ئەوەیە خەڵک خۆی قسەی خۆی بکات" و بڕیاری جیابوونەوە لە عێراق بدات.
رێکخەری کەمپینەکە هەروەها رایدەگەیەنێت، کە ئەم کەمپینەکە لەلایەن "هیچ کەسایەتی و حزب و لایەنێکی دیاریکراو" سەرپەرشتی ناکرێت، "بەڵکو موڵکی هەموو ئەو کەسانەیە، کە دەیانەوێ کوردستان ئاڵا، نەخشە و سنووری رەسمی خۆی لەسەر گۆی زەوی هەبێ".
چۆنێتی بەشداریکردن لە کەمپینەکە:
تکایە کلیک لە سەر ئەم لینکە بکە و بەم جۆرەی خوارەوە واژووی خۆت بکە:
https://www.facebook.com/events/877423965717764/
پاشان لە لاپەڕەی هەڵمەتەکە بە دوای یەکێک لەم وشانە بگەڕێ لە ژێر وێنەی سەرەوەی کەمپەینەکە:
ئەگەر زمانی بەکارهێنانی فەیسبووکت کوردییە، لەسەر وشەی ( چوون) کلیک بکە.
ئەگەر زمانی بەکارهێنانی فەیسبووکت ئینگلیزییە، لەسەر وشەی Going کلیک بکە.
ئەگەر زمانی بەکارهێنانی فەیسبووکت عەرەبییە، وشەی (أنوي الحضور) کلیک بکە.
بەم جۆرە واژووەکەت لەم هەڵمەتە تۆمار دەکرێ.
ئاگادار بە، بە تەنیا لایک کردن لە سەر بڵاوکراوەکانی ئەم هەڵمەتە یان گۆڕینی وێنەکەت بۆ "بەڵی بۆ ریفراندۆم" بەشداری کاریگەر نیت لەم هەڵمەتە، بەڵکو تەنیا بە واژووکردنت بەم رێگەیەی سەرەوە خۆت تۆمار دەکەیت.
میرانی تکاش لە بەکارهێنەرانی فەیسبووک دەکات ئەم بڵاوکراوەیە بەردەوام شەیر بکەن، "بۆ ئەوەی هاوڕێکانتان ئاگادار بن و بەشداری بکەن".
11/5/2016
تەقینەوەیەکی بەهێز لەشاری سەدر لە بەغدا روودەدات و بەهۆیەوە 32 کەس کوژران و برینداربوون.
پۆلیسی شاری بەغدای پایتەختی عێراق بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، تەقینەوەکە سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە 11ـی ئایاری 2016 لەرێی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە روویداوە و گومان دەکرێت ژمارەی کوژراو و بریندارانیش بەرزبێتەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقینەوەکە، کە لە بازاڕێکی ناوچەی داخل لە شاری سەدری بەغدا روویداوە، بووەتە ھۆی کوژرانی حەوت ھاووڵاتی و برینداربوونی 25ـی دیکە.
11/5/2016
باش ئهوهى تیمه ناوخۆییهكان شكستیان هێنا له پاكردنهوهى دهرچه گیراوهكهى بهنداوى باوهشاسوار له قهزاى كفرى كه بههۆى قوڕ و لیتهى باران بارینى ئهمساڵدا له سهرى كوبوویهوه. پاكردنهوهى دهرچهكه بهتیمێكى ئێرانى سپێردرا و بهڕێوبهرى بهنداوهكهش دهڵێ ڕۆژانه زیاتر له پێنج تۆن قوڕ و لیته لهسهر دهرچهكه دهردههێنرێ.
غازى محەمەد بهڕێوەبهرى بهنداوى باوهشاسوار له قهزاى كفرى به ئاژانسى ههواڵى (باسنیوز)ى ڕاگهیاند "ئهم تیمه له وڵاتى ئێرانهوه هاتوون و كۆمهڵێك ئامێرى پێشكهوتوویان پێیه و بڕیاره له ماوهیهكى نزیكدا دهرچهكه بهتهواوى پاك بكهنهوه و ئێستەش ڕۆژانه زیاتر له پێنج تۆن قوڕ و لێته دهردههێنن".
بهڕێوبهرى بهنداوی باوهشاسوار گوتیشى "بهنداوهكه تۆكمهیه و بهشێوهیهكى زۆر زانستیانه دروست كراوه و هیچ مهترسیهكى لهسهر نییه و ههندێ كهناڵى راگهیاندن بهبهرپرسیارییهتیهوه باس له بهنداوهكه ناكهن و دهنگۆى روخاندنى بڵاو دهكهنهوه، بۆیه من لێرهوه دڵنیایی دهدهمه سهرچهم دانیشوانى كفرى كهوا هیچ مهترسییهك لهسهر بهنداوهكه نییه.
لهبارهى تێچوونى هێنانى تیمهكه غازى محەمەد گوتى "ئێمه ئاگادارى هیچ پارهیهك نین تهنها ئهوهنده نهبێت كه له بهڕێوەبهرایهتى بهنداو و كۆگاكانى ئاوهوه نێردراون بۆ پاكردنهوهى دهرچهى بهنداوى باوهشاسوار".
بهنداوى باوهشاسوار له ساڵى 2008ەوه دهست كرا بهدروستكردنى و له ساڵى 2011 تهواو بووه، ئهم بهنداوه تواناى گلدانهوهى 5 ملیۆن و 300 ههزار مهتر دووجا ئاوى ههیه و بهمهبهستى كشتوكاڵكردن بهكار دێت.
12/5/2016