بەپیی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاژانسی (باس‌نیوز) هەر ئێستا لە نووسینگەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر كۆبوونەوەی نێوان هەردوو شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتتیی نیشتمانی كوردستان دەستی پێكرد.
ئێستا سەرجەم تیمەكانی ڕاگەیاندنە ناوخۆیی و بیانییەكان لە شاری هەولێر لە نووسینگەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانن و چاوەڕوانی تەواوبوونی كۆبوونەوەكە دەكەن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە هۆڵی كۆبوونەوەكەوە سەرچاوە دەگرن شاندەکەی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهاتوون لە هەریەك لە نێچرڤان بارزانی و د. رۆژ نووری شاوەیش و فازڵ میرانی و مەحموود محەمەد و ئازاد بەرواری و شاندەکەی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش پێكهاتوون لە كۆسرەت رەسووڵ و ئەرسەلان بایز و عەدنان موفتی و قادر حەمە جان و عومەر فەتاح و ڕزگار عەلی و مەلا بەختیار.
هەر بەپێی زانیارییەكان وابڕیارە دوای كۆبوونەوەكە لەجیاتی كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی، بەیاننامەیەكی هاوبەش دەربچێت.
12/6/2016
هەموو ساڵێک لە 12ی حوزەیران گەل و حکومەتی رووسیا یادی رۆژی سەربەخۆیی رووسیا دەکەنەوە، کە لەو رۆژەدا رووسیا بووە وڵاتیکی سەربەخۆ و لە یەکێتی سۆڤیەت جیابووەوە.
خالید حوسێن، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە مۆسکۆ رایگەیاند " گەل و حکومەتی رووسیا ناوی لێنانێن رۆژی سەربەخۆیی رووسیا، بەڵکو چەند ناوێکی جیاوازیان لێناوە، بۆ نموونە دەڵێن رۆژی رووسیا و پێشتر ناوی رۆژی راگەیاندنی سەروەری رووسیا بووە، ئەوان پێیان وانییە لە رابردوودا لەژێر دەسەڵاتی حکومەتێکدابوون تاوەکو ئەمڕۆ سەربەخۆ بن".
پەیامنێری رووداو، ئاماژە بەوەش دەدات، گەل و حکومەتی رووسیا ئەو رۆژە وەکو رۆژێکی گەورە لە مێژووی خۆیان سەیر دەکەن، لەبەرئەوەی پەرلەمانی وڵاتەکەیان لە 12-6-1990 بە کۆی دەنگ بڕیاریاندا رووسیا وڵاتێکی سەربەخۆبێت و جیابێتەوە لە یەکێتی سۆڤیەت.
سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ ئەو رۆژە، پەیامنێری رووداو گوتی "لە سەرتاسەری رووسیا، لە زۆربەی شار و شارۆچکە و گوندەکانیش خەڵک بە شێوازی جیاجیا یادی ئەو رۆژە دەکەنەوە، لە کاژێر 12:00 لە مەیدانی سوور چەند چالاکییەکی هونەری ئەنجام دەدرێن و، پێشبینی دەکرێت لە پارک و شوێنە گشتییەکانیشدا ئاهانەگ و کۆنسێرت بەڕێوەبچن".
12/6/2016
ئیبراهیم برۆ، سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا "ENKS" رەتیدەکاتەوە ئەوان هیچ کۆنگرەیەکیان لەبارەی بارودۆخی رۆژئاوای کوردستان لە شاری رووهای باکووری کوردستان ئەنجامدابێت.
لە میدیاکانی تورکیا بڵاوکرایەوە کە نوێنه‌رانی 11 پارتی سیاسی كوردی رۆژئاوا كه له‌ژێر سێبه‌ری "ئه‌نه‌كه‌سه" كار ده‌كه‌ن، له شاری رووها له باكووری كوردستان كۆنگره‌یه‌كیان سازكردووە له‌باره‌ی داهاتووی كورد له سووریا.
ئیبراهیم برۆ لەبارەی بەشداری ئەوان لە کۆنگرەکەدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەوان هیچ پەیوەندییەکیان بەو کۆبوونەوەیە نییە، کە لە باکووری کوردستان ئەنجامدراوە و هیچ نوێنەرێکیشیان بەشداری تێدا نەکردووە.
كۆنگره‌كه پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه 11-06-2016 به‌چاودێری كۆمه‌ڵه‌ی كوردانی سه‌ربه‌خۆی سووریا سازكراوەو دوو رۆژ بەردەوام بووە، ژماره‌یه‌ك لە لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریا بەشداربوونە.
12/6/2016
نێرده‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش، رای ده‌گه‌یه‌نێت، داعش 50% ئه‌و ناوچانه‌ى له عێراق داگیری كردبوو له‌ده‌ستداوه و 30% ئه‌و ناوچانه‌ش كه له سوریا به‌ده‌ستییه‌وه بوو، رێگاى توركیاشى لێ‌گیرا.
بریت ماكگێرك، نێرده‌ى باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند :"وره‌ى چه‌كداره بیانییه‌كانى نێو داعش به‌ره‌و رووخان ده‌ڕوات، رێكخراوه‌كه‌ش فه‌رمانده‌كانى خۆى ده‌كوژێت، به‌رێژه‌ى سێ رۆژ جارێك یه‌ك فه‌رمانده‌ى خۆیان ده‌كوژن".
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه رێگاى نێوان هه‌ردوو شارى ره‌قه‌ى سوریا و موسڵ له‌به‌رده‌م چه‌كدارانى ئه‌و رێكخراوه بڕدرا، ژماره‌ى ئه‌ندامانى رێكخراوه‌كه‌ش كه له 2014 گه‌شته 31 هه‌زار كه‌مبووه‌ته‌وه، گوتیشی :" له ئێستادا ئه‌سته‌مه بتوانرێت ژماره‌یان به دیاریكراوى بزانرێت، به‌ڵام له‌نێوان 10 بۆ 25 هه‌زار چه‌كدار ده‌بن".
ئاشكراشیكرد، كه هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان له رێگه‌ى فه‌یسبووك و تویته‌ر و یوتوب زانیارى له‌سه‌ر داعش كۆده‌كاته‌وه، به پێی چالاكییه‌كانیان له تۆڕه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان، ژماره‌یان كه‌میكردووه.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه، گوتیشی :" له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ژمارێكى داعش، شه‌ش بۆ حه‌وت هه‌ژمار ده‌كرێته‌وه كه دژ به رێكخراوه تیرۆریستییه كار ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، كه ئه‌مریكا رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ نزیكه‌ى 50 وڵات‌دا هه‌یه بۆ ئاڵوگۆڕكردنى زانیارییه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تى "ئینته‌رپوول"ـدا هه‌یه بۆ شوێنكه‌وتنى گومانلێكراوان.
11/6/2016
نرخی دراوەکان بۆ ئەمڕۆ شەممە 11ـی حوزەیرانی 2016 بەمشێوەیەیە:
100 دۆلاری ئەمریکی = 126.250 دینار
100 یۆرۆ = 142.500 دینار
100 پاوەند = 181.750 دینار
100 ھەزار تومەن = 36.250 دینار
100 لیرەی تورکی = 43000 دینار
11/6/2016
بەرەبەیانی رۆژی شەممە 11-6-2016 سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنی فەلاحات و سەبیحاتی لە رۆژئاوای فەللوجە دەستپێکرد.
لیوا روکن ئیسماعیل مەحلاوی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار رایگەیاند: "بەبەشداری فرقەی 8ی سوپای عێراق و، بە پاڵپشتی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان و هێزی ئاسمانی عێراقی، سەرلەبەیانی رۆژی شەممە پرۆسەیەکی فراوان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی فەلاحات و سەبیحات لە رۆژئاوای فەللوجە دەستیپێکردووە".
هەروەها عەبدولوەهاب ساعدی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی فەللوجە رایگەیاند: "ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکە رێگەگرتنە لە گەیاندنی کۆمەک لە بەری رۆژئاوای فەللوجەو رووباری فورات بۆ چەکدارە گەمارۆدراوەکانی داعش لە نێو فەللوجە".
لیوا روکن ئیسماعیل مەحلاوی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، راشیگەیاند: "لە ئۆپەراسیۆنەکەدا چەکدارانی حەشدی هۆزەکان بەشدارن و هێزەکانیشیان پێشڕەوییان کردووە".
11/6/2016
یژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان بڕی پارەی سەرفیترە و زەکاتی دیاریکرد و وەزارەتی ئەوقافیش کۆی ئەو داهاتەی کە لە زەکات و سەرفیترە دەستدەکەوێت بە 30 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنێت.
بەپێی روونکردنەوەی لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان "ئەندازەی سەرفیترە بۆ هەر کەسێك سێ هەزار دینارە، فیدیەی بەرۆژوونەبوونیش بۆ هەر رۆژێك سێ هەزار دینارە".
هەر هاووڵاتیەکیش کە خاوەنی 4 ملیۆن و 500 هەزار دینار بێت و ساڵێک بەسەریدا تێپەڕیبێت، لەسەری واجبە بۆ هەر ملیۆنێك 25 هەزار دیناری عێراقی، زەکاتی لێ بدات.
بۆ کۆکردنەوی کۆی ئەو داهاتانەش، پێنج ساڵ لەمەوبەر وەزارەتی ئەوقاف پرۆژەیەکی بۆ دامەزراندنی سندووقی زەکات و داهاتە خێرخوازیەکان پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا پەسند نەکراوە.
مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقاف بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "دواکەوتنی دامەزراندنی ئەو سندووقە زیانی زۆر گەورەی بە هەرێمی کوردستان گەیاندووە ئەگەر ئەو سندووقە لەکاتی خۆی دابمەزرایە، ئێستا هەموو هەژارەکان بە داهاتەکەی، کاریان دەستدەکەوت".
نەقشبەندی دەڵێت: "ئەگەر تەنیا1 ملیۆن کەس سەرفیترە بدات و 2000 دەوڵەمەند زەکات بدەن، بۆ ئەمساڵ کۆی داهاتەکەیان 30 ملیۆن دۆلارە".
11/6/2016
دوای هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ژمارەیەک پەرلەمانتاری تورکیا، هەریەک لە جەهەپە و هەدەپە بە نیازی تۆمارکردنی سکاڵان لەسەر پەرلەمانی تورکیا لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، هەدەپەش لە هەوڵی ئەوەدایە کە بە هاوکاری جەهەپە لە دادگای دەستووری تورکیا سکاڵا تۆماربکەن کە پێویستیان بە واژۆی 110 پەرلەمانتار هەیە بۆ ئەوەی دادگای دەستووری داواکەیان رەتنەکاتەوە.
کەمال ئاڤچی، پەیامنێری رووداو لە ئەنکەرە رایگەیاند، دوای ئەوەی لە مانگی رابردوو خاڵی 83 ی دەستوور دەستکاری کرا و دواتر لەلایەن پەرلەمانەوە پارێزبەندی لەسەر 152 پەرلەمانتار هەڵگیراو سەرۆککۆماری تورکیا بڕیارەکەی پەسندکرد، چەندین کێشەو کاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیداهێنا.
پەیامنێری رووداو ئاماژەی بەوەشکرد، دوای بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاران، هەدەپە سەردانی دادگای دەستووری تورکیای کردبوو بۆ ئەوەی بتوانێت بڕیارەکە هەڵبوەشێنێتەوە و سکاڵا تۆمار بکەن بۆ ئەو مەبەستەش دەبوو 110 پەرلەمانتار ئامادەبن، بەڵام جەهەپە پشتیوانی هەدەپەی نەکردووە بۆ ئەوەی رێژەکە لەدادگای دەستووری تورکیا تەواو بکەن.
کەمال ئاڤچی هەروەها گوتی" هەدەپە و جەهەپە ئامادەکاری بۆ ئەوە دەکەن کە 110 پەرلەمانتار کۆبکەنەوە بۆ ئەوەی بتوانن سکاڵا رادەستی دادگای دەستووری تورکیا بکەن بۆ ئەوەی بتوانن لەبارەی پارێزبەندی داواکانیان بگەیێنێنن و ئەو بڕیارەی پەرلەمان هەڵبوەشێننەوە، هاوکات بەنیازیشن هەدەپە و جەهەپە پرسی هەڵگرتنی پارێزبەندی ببەنە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و سکاڵا تۆماربکەن".
10/6/2016
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە کە دادگای تاوانی ڤێرجینیا، به تۆمه‌تی، تاوانی پیلانگێڕی و هاوكاریكردنی رێکخراوی داعش، محەممهد جه‌مال خوهیسی بە زیاتر لە 20 ساڵ زیندانیکردن و هاوکات پێبژاردنی 250 هەزار دۆلار سزادا.
خوهیسی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، خەڵکی ویلایەتی ڤێرجینیایە و لە مانگی 3-2016 له لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له نزیك شنگال ده‌ستگیركرا.
لە پرۆسەی دادگایی کردنەکەیدا، دانی به‌وه‌دا ناوە كه له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی باڵتیمۆرهوه له مانگی دیسێمبه‌ری ساڵی 2015، به‌مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندیكردن به رێكخراوی داعش ئه‌مریكای به‌جێهێشتووه و چووەتە سووریا.
بەگوتەی خۆی له له‌نده‌ن و هۆڵه‌ندا ماوه‌یه‌ك ماوه‌ته‌وه‌و پاشان له رێگه‌ی توركیاوه په‌ڕیوه‌ته‌وه ناو خاكی سووریا. هه‌روه‌ها دانی به‌وه‌دا ناوە كه ماوه‌یه‌ك له ره‌ققه ماوه‌ته‌وه‌و، جارێك لێیان پرسیوه كه ئاماده‌یه خۆی بته‌قێنێته‌وه ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتوویه‌تی به‌ڵێ ئاماده‌م.
10/6/2016
موحسین رەفیقدوست یەکێ لە فەرماندەکانی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند كە لەسەر داوای حکوومەتی عێراق، دەتوانێ ھاوکار بێت بۆ پێک‌ھێنانی سوپای پاسدارانی عێراق.
رەفیقدوست لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی 'یانەی رۆژنامەنووسانی گەنج' کە سەر بە کەناڵی دەوڵەتی ئێرانە گوتی "ئەگەر سوپای پاسدارانی عێراقی پێک بھێنرێ، ئەوا ئێمە بە گشت توانا و ئەزموونمانەوە ئامادەین ھاوکاری بکەین".
رەفیقدوست راشیگەیاند کە سوپای پاسدارانی ئێران لەنێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی مۆدێلێکی سەرکەوتووە و دەبێتە مۆدێلێکی باش بۆ وڵاتانی ناوچەکەش.
سوپای پاسدارانی ئێران یەکێکە لە ھێزە سەربازییە گرنگەکانی ئێران و رۆڵی بەرچاوی ھەیە لە بواری ئابووری ئەو وڵاتەش. سوپای پاسداران راستەوخۆ سەر بە رێبەری ئاینی ئێرانە.
لە لایەکی دیکەش ئەو سوپایە بەئەنجامدانی کاری تیرۆریستی و تێکدەری لە دەرەوەی وڵات تۆمەتبار دەکرێت.
9/6/2016
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند، كه‌سانی نزیك له گرووپه جوداخوازه‌كان هه‌واڵمان پێده‌گه‌یه‌نن كه سه‌رانی په‌كه‌كه داوامان لێده‌كه‌ن دانووستانیان له‌گه‌ڵ ساز بكه‌ین.
بیناڵی یڵدرم، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له ئێواره خوانێكی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی ئاكپارتی رایگه‌یاند، له كه‌سه نزیكه‌كانی گرووپه جوداخوازهكاندا هه‌واڵمان پێده‌گات، به‌وه‌ی سه‌رانی په‌كه‌كه داوای دانووستانمان لێده‌كه‌ن و له به‌رامبه‌ردا ده‌ستبه‌رداری چه‌كه‌كانیان ده‌بن، ئێمه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دانووستانیان له‌گه‌ڵ ساز ناكه‌ین.
یڵدرم له به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا داوای له‌لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن كرد پشتیوانی ئاكپارتی بن بۆ سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوور و په‌سندكردنی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی توركیا زیاتر گه‌شه‌بكات و هاوكات بێت له‌گه‌ڵ دوایین پێشهاته‌كانی جیهان.
له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی ئیسته‌نبوڵ و میدیات، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا گوتی "په‌كه‌كه به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌دا. كاره له پێشینه‌كانی 65مین حكومه‌تی توركیا، دژایه‌تیكردنی په‌كه‌كه‌و سه‌رجه‌م گرووپه تیرۆریسته‌كانه به‌تووندترین شێوه".
زۆرترین به‌رنامه‌ی بیناڵی یڵدرم سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له مانگی ره‌مه‌زاندا، له باكووری كوردستان ده‌بێت و چالاكییه‌كانی له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان ده‌بێت و به‌شداری له ئێواره خوانه‌كانی ره‌مه‌زان ده‌كات.
9/6/2016
كه‌مال كلیچدارئۆغلو سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری جه‌هه‌په، له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا ره‌خنه‌ی له حكوومه‌تی توركیا گرت به‌وه‌ی له كاتی دروستبوونی گروپی تیرۆریستی داعشدا رووبه‌رووی ئه‌و گروپه تیرۆریستیه نه‌بووه‌ته‌وه.
كلیچدارئۆغلو له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی توركی، ئاماژه‌ی دا كه له كاتی دروستبوونی داعشدا ئه‌وان به حكوومه‌تیان گوتووه كه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژی داعش ئه‌نجام بده‌ن و بڕۆنه ناو خاكی سووریاوه، به‌ڵام حكوومه‌ت گوێ لێ نه‌گرتوون.
باسی له‌وه‌ش كرد كه ئێستە یه‌كێتی ئه‌وروپا و چه‌ندین وڵاتی دیكه، توركیا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی هاوكاری داعشه، چونكه به هیچ شێوه‌یه‌ك توركیا دژی داعش هه‌نگاوی نه‌ناوه.
ئه‌و له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی دا ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسیۆن دژی داعش ئه‌نجام بدرابوایه، ئه‌وكات ره‌نگه برا كورده‌كانمان له كۆبانێ نهكهوتبانه ده‌ستی داعش و نه‌ده‌كوژران.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د داودئۆغلو له پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه و له جێگه‌ی ئه‌و بیناڵی یڵدرم بووه سه‌رۆك وه‌زیران، كلیچدارئۆغلو پێیوابوو كه كوده‌تایه‌ك بوو ئه‌ردۆگان به‌سه‌ر داودئۆغلوی كرد، چونكه ئه‌و به ده‌نگی خه‌ڵك بووبووه سه‌رۆك وه‌زیران. هه‌روه‌ها داودئۆغلو له رووی ئیكۆنۆمییهوه رابردوویه‌كی پاكی هه‌یه، وه‌لێ بیناڵی یڵدرم چه‌ندین گه‌نده‌ڵی ئه‌نجام داوه و له رووی ئیكۆنۆمییهوه رابردووی پیسه.
8/6/2016
ئەنجومەنی جیهانیی قەڵەم بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، نیگەرانیی زۆریان لەبارەی بارودۆخی محەمەدسدیق كەبوودوەند ڕۆژنامەنووسی كورد هەیە و داواكارن بە زووترین كات خزمەتگوزاری پزیشكی پێ بگات.
ئەو ئەنجومەنە ئەوەشی ئاشکرا کردووە كە كەبوودوەند تووشی چەندین نەخۆشیی وەك دڵ و گورچیلە و پرۆستات بووە و بەهۆی مانگرتنەكەی بارودۆخی خراپتر بووە.
لە بەیاننامەکەی ئەنجومەنی جیهانیی قەڵەمدا هاتووە "كەبوودوەند بەهۆی ڕادەربڕینەوە زیندانی كراوە و بەپێی مادەی 19 جاڕنامەی نێودەوڵەتی مافی مەدەنی و سیاسی داوای ئازادكردنی بێ مەرجیان كردووە كە ئێرانیش لەو پەیماننامەیە ئەندامە."
لە ڕاگەیەندراوی ئەو ئەنجومەنەدا باس لەوە دەكرێت كە كەبوودوەند ئەندامی فەخریی ئەنجومەنی قەڵەمی نەمسا، ئەنجومەنی قەڵەمی سوید، ئەنجوومەنی قەڵەمی ماتالا و ئەنجوومەنی قەڵەمی سیدنی و هەروەها رۆژنامەنووسی ساڵی بەریتانیا لە ساڵی 2009 و براوەی خەڵاتی "هلمت همت" لە ساڵی 2008 ە.
ئەو ئەنجومەنە داوای لە خۆێنەرانی ئەو ڕاگەیەندراوە كردووە كە بە نووسینی نامە بۆ عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، سادق لاریجانی سەرۆكی دەزگای دادوەری و محەمەدجەواد لاریجانی بەرپرسی ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران، هەروەها بڵاوكردنەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی وەك فەیسبوك و تویتەر ئەو داواكارییانە بگەیەنن:
- دەربڕینی نیگەرانی لەسەر تەندروستیی محەمەدسەدیق كەبوودەوەند ڕۆژنامەنووس و نووسەر، و دواوای گەیاندنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی بەپەلە.
- لە بەرپرسانی ئێران داوای لادانی هەر تۆمەتێكی نوێ لەسەر كەبوودوەند بكرێت.
- داوا لە ئێران بكرێت كە پابەند بێت بە مادەی 19ی جاڕنامەی نێودەوڵەتی مافی مەدەنی و سیاسی كە ئێران خۆی لەو هاوپەیمانەتییە ئەندامە.
محەمەدسدیق كەبوودوەند، سەرۆكی ڕێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان ماوەی 9 ساڵە بە تۆمەتی دامەزراندنی ڕێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان، لە بەندیخانەیە و ئێستاش بەرپرسانی دادوەری ئێران دۆسیەیەكی دیكەیان لە دژی كردۆتە و بەو هۆیەوەماوەی 32 رۆژە مانی لە خواردن گرتووە.
8/6/2016
نرخی دراوەکان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 8ـی حوزەیرانی 2016 بەمشێوەیەیە:
100 دۆلاری ئەمریکی = 128.300 دینار
100 یۆرۆ = 145.250 دینار
100 پاوەند = 185.250 دینار
100 ھەزار تومەن = 37 ھەزار دینار
100 لیرەی تورکی = 43.750 ھەزار دینار
8/6/2016
بەگوتەی بەرپرسانی پارێزگای سنە، لە گەڕەکە کۆنەکاندا نەخۆشییەکان چوار هێندە زیاتر لە گەڕەکە یاساییەکانی شارەکان بڵاودەبنەوە. هەر لەم گەڕەکانەدا دابەزینی ئاستی خوێندنیش لەواندا دوو قات لە گەڕەکە سەرەکییەکانی شارەکان زیاترە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی رێگاوبانی ئێران نزیک بە 15%ی رووبەری ئێران لە گەڕەکە نافەرمییەکان و خانووە کۆنەکان پێکهاتووە. ئەم رووبەرە 130 هەزار هێکتار لە رووبەری هەمووی ئێران لەخۆی دەگرێت.
لەو رووبەرەدا 18 ملیۆن کەس دەژین. واتە شتێک نزیک بە یەک لەسەر چواری سەرجەم دانیشتوانی ئێران. بەگوتەی بەرپرسان ئاماری گەڕەکە کۆنەکان و دانیشتووانەکانیان لە پارێزگای سنە، زیاتر لە ئاستی سەرتاسەری ئێرانە.
گەڕەکە کۆنەکان و گەڕەکەکانی قەراخ شارەکان بوونەتە هۆکاری کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و حکومەت سەرەڕای هەوڵەکانی هێشتا نەیتوانیوە ئەم کێشەیە چارەسەر بکات.
بەپێی بڕیارێکی حکومەت ساڵی 2011 چەندین گوندی گەورەی نزیک شارەکان بە سنووری ئیداری شارەکانەوە زیاد کران، کە بەگوتەی شارەزایان، ئەم کارە بەبێ لێکۆڵینەوە ئەنجام درا و ئەم گەڕەکە نوێیانە دەرەنجامی خراپی لێ کەوتووە. بۆ نموونە دیاردەی گەڕەکەکانی قەراخ شارەکان پەرەیان سەند و خەڵکێکی زۆر روویان لە قەراخ شارەکان کرد، کە پێداویستییەکیان تێدا نییە.
پارێزگاری سنە، نەبوونی پلان و گەڕەکەکانی قەراخ شارەکان وەک دوو کێشەی سەرەکی بواری ئاوەدانکردنەوەی شارەکان لە قەڵەمدەدات.
رەوشی ئەمجۆرە گەڕەکانە بە رادەیەک خراپە کە جێگری پارێزگاری سنە بۆ بواری ئاوەدانکردنەوە، بە قەیراناوی لە قەڵەمی دان. ئەمیر قادری دەڵێت "پارێزگای سنە بە گەڕەکە نایاساییەکان گەمارۆ دراوە و لە ئاکامدا دەتوانێت زەرەر و زیانی قەرەبوو نەکراوی لێبکەوێتەوە".
بەگوتەی بەرپرسان، نێونجی خزمەتگوزارییەکان لە گەڕەکە نایاسایی و کۆنەکاندا زۆر کەمتر لە نێونجی خزمەتگوزاری لە گەڕەکە سەرەکییەکانی شارەکاندایە و خزمەتگوزارییەکان بەشێوەی یەکسان دابەشنەکراون.
9/6/2016