ئێران فشاری له سه‌ر ئه‌و موسوڵمانانه‌ی وڵاته‌كه‌ی زیاتر كردووه، كه له‌م دواییانه‌دا ئاینه‌كه‌ی خۆیان گۆڕیووه و بوونه‌ته مه‌سیحی.
کەمپیەنی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤی ئیران لەگەڵ 18 رێکخراوی دیکەی مافی مرۆڤ، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوای کۆتایی هێنان بە ئازاردنی ئەو کەسانە دەکەن کە لەم دواییانەدا ئایینی مەسیحییان هەڵبژاردووە و بوون به مه‌سیحی.
لە به‌شێكی بەیاننامەکەدا هاتووە، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە هاوینی رابردوودا گوشاریان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی کە پێشتر موسوڵمان بوون له‌م دواییانه‌دا ئاییه‌نه‌كه‌ی خۆیان گۆریووه و بوون به مه‌سیحی.
هه‌روه‌ها له‌و بەیاننامەدا هاتووه: ته‌نها له مانگه‌كانی بەهار و هاوینی رابردوودا 79 کەس لەو مەسیحییانە لە ناوچە جیاجیاكانی ئێران دەست بەسەر کراون و زۆربەیان لە چەند رۆژێكه‌وه هەتا مانگێک لەژێر لێپرسینەوە دابوون.
2/12/2016
ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند، به په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا كردووه و له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان مۆسكۆ و واشنتۆن رێككه‌وتوون.
پوتین، له گوته‌كه‌یدا، له كۆڕبه‌ندی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له مۆسكۆ گوتی: "له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی دواییدا، به‌داخه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان رووسیا و ئه‌مه‌ریكا پاشه‌كشه‌ی زۆری كردووه، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌ی ئێمه نه‌بووه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێستا دوای دامركانه‌وه و ته‌واوبوونی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و نزیكبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا بۆ كۆشكی سپی، ده‌رفه‌تێكه بۆ چاككردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان، ئه‌وه‌ش شتێكی گرنگه، نه‌ك ته‌نها بۆ هاووڵاتییانه ئه‌م دوو وڵاته، به‌ڵكو ده‌سته‌به‌ری ئاسایش و سه‌قامگیری جیهانیش ده‌كات".
پوتین له باره‌ی دوایین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ترامپدا، گوتی: "له دوایین په‌یوه‌ندیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ترامپ رێككه‌وتین، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا و ئه‌مه‌ریكا جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی ئێمه نییه و بێگومان ده‌بێت چاكبكرێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وڵاته‌كه‌مان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یه".
1/12/2016
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران رایدەگەیەنێت، لە سەر سنوورەکانیان سەرکردەیەکی داعشیان کوشتووە کە لە تاران بەنیازی ئەنجامدانی تەقینەوە بووە.
مەحمود عەلەوی وەزیری ئیتلاعاتی ئێران رایگەیاند، ئەو کەسە ناوی ئەبو عایشە کوردی بووە و لە سەرکردەکانی داعشە کە لە نزیک سنوورەکانی ئێران لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە.
بە گوتەی عەلەوی، ئەو کەسە ھەوڵیداوە بچێتە ناو شاری تاران و لە کاتی بەرێوەچوونی رێورەسمی عاشوورادا، تەقینەوە ئەنجام بدات.
وەزیری ئیتلاعاتی ئێران ئەوەشی خستەڕوو، ھێزە ئەمنییەكانی ئێران رێگەنادەن داعش ئاسایشی ئێران تێكبدەن.
1/12/2016
لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی سەرما و بەفر و بارانی وڵاتانی ئەوروپا رەوشی کۆچبەران خراپتربووە و لە یۆنان کۆچبەران داوا دەکەن حکومەتی ئەو وڵاتە چارەسەرێکیان بۆ بدۆزێتەوە.
بەشێکی زۆری ئەو کۆچبەرانەی لە شاری تێرمیی یۆنان نیشتەجێن سووری و عێراقین. ئەوان کە لە شەڕ و ئاڵۆزی هەڵاتوون، وەک خۆیان باسیدەکەن لە دەردەسەریدا دەژین و لە خزمەتگوزاری سەرەتایی وەک کارەبا و گەرمکەرەوە بێبەشن .
هاتنی وەرزی سەرما و نزیکبوونەوەی زستان کۆچبەرانی هێناوەتە سەر شەقام. خراپی باری ژیانیان لەنێو کەمپەکاندا وایکردووە نەک هەر کۆچبەران بەڵکو دانیشتوانی ناوچەکەش وەک پاڵپشتییەک بۆ داواکارییەکانیان، لە خۆپیشاندانی کۆچبەراندا بەشداریی بکەن.
30/11/2016
مامۆستایانی گرێبەست لە رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران هێشتا مووچەی ساڵی رابردووی خوێندیان وەرنەگرتووە، گەرچی زیاتر لە دوو مانگ لە کرانەوەی قوتابخانەکان لە ساڵی نوێی خوێندندا تێپەڕ دەبێت.
مامۆستا بوون دژواریی تایبەت بەخۆی هەیە، لە نێو مامۆستاکاندا، مامۆستا گرێبەستەکانیش کێشە و دژوارییەکانیان زۆر زیاتر لەو مامۆستایانەیە کە بە فەرمی دامەزراون.
یەکێک لەو کێشانەیان نەدانی مووچەکانیانە. ئەوان لە مامۆستا فەرمییەکان موچەی زۆر کەمتر وەردەگرن. مووچەی مانگانەی ئەوان نزیک بە 700 هەزار تمەنە.
وەزارەتی پەروەردەی ئێران ماوەی دوو ساڵە لەبەر کەمیی ژمارەی مامۆستا پەنا بۆ مامۆستا گرێبەستەکان دەبات. ئەوانیش بەپێچەوانەی مامۆستاکانی دیکە، هیچ ئیمتیازێکی تایبەت یا دەرماڵەیەکیان پێ‌نادرێت. مامۆستا گرێبەستەکان بە پێچەوانەی مامۆستا فەرمییەکان هاوینانیش کە وەرزی پشووی قوتابخانەکانە، هیچ مووچەیەکیان نیە. ئەوان دەبێت چاوەڕێی پاییز و کرانەوە قوتابخانەکان بکەنەوە، کە ئاخۆ پەروەردە گرێبەستەکانیان بۆ نوێ دەکاتەوە یا نا.
پاییزی ئەمساڵ کاتی وانە گوتنەوە بۆ مامۆستا گربەستەکان دیارییکرا، کەچی ئەوان جێژنانەکان و مووچەی سێ مانگی بەهاری ئەمساڵ و ساڵی نوێی خوێندیان واتە ئەم پاییزەیان وەرنەگرتووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا روویان لە پۆلەکانی خوێندن کردەوە.
مامۆستایەکی گرێبەست بە ئاژانسی مێهری گوتووە، لە ساڵی پارەوە کە خوێندن دەستیپێکرد، تەنیا جارێک - ئەویش بەهاری ئەمساڵ مووچەی دواکەوتوویی 5 مانگی ساڵی رابردوویان پێداون، بەڵام لەو کاتەوە هەواڵێک لە مووچەی دیکە نیە.
وەزارەتی پەروەردە ئەمساڵ 10 هەزار کەس وەردەگرێت. بەپێی رێوشوێنێک کە دیارییکراوە، خەڵکی 30 ساڵ تەمەن بۆ سەرەوە ناتوانن لە تاقیکردنەوەکانی دامەزراندندا بەشداریی بکەن. ئەمە کۆسپی بەردەم ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی گرێبەستە، کە بەشێکیان ئەزموون و پێشینەی کاریی زۆر دوور‌و درێژیان هەیە.
30/11/2016
به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا به كردنه‌وه‌ی ده‌رگای سنووره‌كانی وڵاتەکەی به‌رامبه‌ر لێشاوی كۆچبه‌ران بۆ ئه‌وروپا، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی یۆنان و بولگاریا رێوشوێنی ئه‌منی تووندیان له‌سه‌ر سنووره‌كانیاندا، گرتەبەر.
دوو هه‌زار سه‌ربازی بولگاریا لەسەر سنوورەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ تورکیا بڵاوكراونەتەوە، بەفەرمانی نیكۆلای نهنچێڤ، وه‌زیری به‌رگری بولگاریاش تەواوی سنووری نێوان ئەو دوو وڵاتە تەلبەند دەکرێت.
یۆنان، به‌هه‌مان شێوه‌ی بولگاریا به‌هۆی هاوسنووربوونی له‌گه‌ڵ توركیا و له‌مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئەم دواییەی ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، بە کردنەوەی سنوورەکانی وڵاتەکەی، سنووره ده‌ریاییه‌كانی تووند كردووه.
له‌ئه‌گه‌ری كردنه‌وه‌ی ده‌رگا سنوورییه‌كانی توركیا به‌ره‌وڕووی كۆچبه‌ران بۆ په‌ڕینه‌وه‌یان بۆ ئه‌وروپا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رۆژانه دوو هه‌زار كۆچبه‌ر به‌ره‌و بولگاریا و سێ هه‌زار كۆچبه‌ریش به‌ره‌و یۆنان به‌ڕێبكه‌ون، ئەمەش لەکاتێکدایە زیاتر لە سێ ملیۆن پەنابەری سووری لە تورکیا نیشتەجێن.
30/11/2016
بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لەباکووری ئێران، داوای دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری رێگاوبانی ئەو وڵاتە دەکرێت، پەرلەمانتارانی ئێرانیش بۆ ئەم مەبەستە 70 واژۆیان کۆکردووەتەوە.
نادر قازی‌پوور، نوێنەری ورمێ رایگەیاند "دەبێت دەزگای داد لەگەڵ تۆمەتبارانی پێکدادانی دوو شەمەندەفەرەکە لە رۆژانی رابردوودا خۆیان بەیەکدیدا کێشا، رێوشوێنی یاسایی بگرێتەبەر و، پەرلەمانیش بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکات و دەبێت متمانە لە وەزیری رێگاوبان بسەنرێتەوە".
رۆژی هەیینی 25-11-2016 لە نزیک سمنان لە باکووری رۆژهەڵاتی ئێران، دوو شەمەندەفەر خۆیان بەیەکدیداکێشا، لە ئاکامی ئەو رووداوەشدا زیاتر لە 45 کەس گیانیان لەدەستدا و بەلایەنی کەمەوە 90 کەسی دیکە برینداربوون.
دوابەدوای رووداوەکە، وەزیری رێگاوبانی ئێران داوای لێبوردنی کرد، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران هەوڵی ئەوە دەدەن وەزیری رێگاوبان لەسەرکار لابدەن، بۆ ئەم پرۆژەشیان زیاتر لە 70 واژۆیان کۆ کردووەتەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا هەموو پەرلەمانتارانی ئێران هاوڕا نین لەسەر لەکارلادانی وەزیری رێگاوبان و هەندێکیان ئەمە وەکو کارێکی سیاسی دەبینن.
29/11/2016
حکومەتی ئێران هەڵمەتێکی 100 تریلیۆن تومەنی وەبەرهێنانی لە بوارەکانی، ئای تی و ئای سی تی دەستپێکردووە و لەو نێوەندەشدا، پشکی پارێزگای سنە دوو تریلیۆن تومەنە، هەرچەندە بەپێی لێدوانی ئەحسەن عەلەوی، نوێنەری ئەو پارێزگایە لە پەرلەمانی ئێران، ژێرخانی پارێزگای سنە ئامادەی ئەو وەبەرهێنانە نییە و بەتەواوەتی ناتوانرێت سوود لەو پرۆژانە وەربگیرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، عەلەوی پێیوایە پارێزگای سنە لە بواری ئای سی تی دا دەتوانێت زیاترین دەرفەتی کار و پیشە بڕەخسێنێت.
دوو ساڵ پێش ئێستا شەپۆلێکی رەخساندنی دەرفەتی کار لە بواری ئای تی و ئای سی تی تارانی گرتەوە. بەرپرسان دەیانەوێ ئەم شەپۆلە تەنیا لە تاران سنووردار نەبێت، بۆیە پلانێکیان بەدەستەوەیە تاوەكو زۆرترین سوود لە بوارەکانی ئای تی و ئای سی تی بۆ رەخساندنی دەرفەتی کار وەربگرن.
حکومەتی ئێران لە شەشەمین پلانی پەرەپێداندا پێشبینی کردووە 100 تریلیۆن تومەن لەو بوارانەدا سەرمایەگوزاری بکرێت. پشکی پارێزگای سنە لەم بڕە سەرمایەگوزارییە 2 تریلیۆن تومەنە.
لە رۆژهەڵاتی کوردستان پارێزگای سنە وەک پارێزگای پایلۆت بۆ ئەم پڕۆژەیە دەستنیشانکراوە. مۆرتەزا بەراری، جێگری وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنۆلۆژیای زانیارییەکان، دەڵێت 48 ملیۆن کورد لە هەموو جیهان بۆ پێکهێنانی بازاڕی ئای تی و ئای تی سی دەرفەتێکی زۆر باشە.
بەڵام سەید ئەحەسەن عەلەوی، نوێنەری شارەکانی سنە، کامیاران و دیواندەرە، دەڵێت ژێرخانەکان ئامادەنین. بەگوتەی عەلەوی، زۆربەی گوندەکان ئینتەرنێتی خێرایان نییە و لە بواری ژێرخانەکاندا پارێزگای سنە لەنێو 31 پارێزگای ئێران‌دا پلەی 29 ی هەیە.
29/11/2016
دوای ئەوەی پلەی گەرما لە پارێزگای سنە بۆ ژێر پلەی سفر دابەزی، بەرپرسانی پارێزگای سنە رایدەگەیێنن، وەکو چارسەرێکی کاتی ئەوان تا کۆتایی وەرزی سەرماوسۆڵ شوێنی حەوانەوە بۆ کارتۆنخەوەکانی ئەو شارە دابین دەکەن.
چالاکانی مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستانیش دەڵێن، پۆلیس و بەرپرسان فێرنەکراون چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ کەسانی بێ‌ماڵ و حاڵ بکەن کە بە کارتۆن خەوەکان دەناسرێن.
29/11/2016
رۆژنامه‌كانی ئه‌ڵمانیا رایانگه‌یاند له ماوه‌ی ئه‌مساڵ 206 منداڵی په‌ناخوازان له ویلایه‌تی براندنبۆرگ له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته بێ سه‌روشوێن بوون.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی دی وێلت، وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی براندنبۆرگ رایگه‌یاند 260 منداڵ په‌نابه‌ران بێ سهرشوێنن كه 90 له‌وان ئه‌فغانین و 30 سوماڵی و 23 دیكه‌شی سورین. 168 منداڵی په‌نابه‌ران له ساڵی 2015 بێ سه‌رشوین بوون، پاش ئه‌وه‌ی شه‌ش منداڵ له ساڵی 2014 بێ سه‌روشوین ببوون.
له لایه‌كی تره‌وه‌ی به‌رپرسێكی توركیا بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند زانیاری له‌باره‌ی چاره‌نووسی زیاتر له 10 منداڵی كۆچبه‌ران له‌به‌ر ده‌ست نییه كه ساڵی رابردوو له ئه‌وروپا بێ سه‌روشوین بوون، پێنج هه‌زاریان له‌كاتی گه‌یشتنیان به ئیتالیا بێ سه‌روشوین بوون و 3500 له‌كاتی گه‌یشتنیان به ئه‌ڵمانیا و ته‌مه‌نیان له نێوان 13 و 16 ساڵی دایه.
ئاژانسی پۆلیسی ئه‌وروپا ـ یۆرۆپۆل له سه‌ره‌تای ئه‌مسال رایگه‌یاند زیاتر له 10 هه‌زار منداڵی په‌نابه‌ران پاش گه‌یشتنیان به ئه‌وروپا بێ سه‌روشوێن بوون و مه‌ترسی خۆیشی له‌وه پیشان ده‌دات كه بكه‌ونه به‌ر ده‌ستی رێكخراوه‌كانی بازرگانی به مرۆڤ.
28/11/2016
دادگای باڵای ئێران بڕیاری زیندانیكردنی بۆ ئه‌حمه‌د مونته‌زیری، كوری ئایه‌توڵڵا مونته‌زیری ده‌ركرد، كه یه‌كێك بووه له به‌رپرسه باڵاكانی ئێران له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، ئه‌ویش به‌هۆی دزه‌پێكردنی چه‌ند تۆمارێكی ده‌نگی باوكی، كه تێیدا له سێداره‌دانی هه‌زاران هاووڵاتی ئێرانی ده‌سه‌لمێنێت.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئیسنای ئێران، دادگای باڵای تایبه‌تمه‌ند به پیاوانی ئایینی، له شاری قوم، بڕیاری 10 ساڵ به‌ندكردنی بۆ ئه‌حمه‌د مونته‌زه‌ری ده‌ركردووه، به تۆمه‌تی مه‌ترسی خستنه سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و 10 ساڵی دیكه‌ش به تۆمه‌تی ئاشكراكردنی تۆماری ده‌نگی نهێنی و ساڵێكیش به تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕۆپاگه‌نده له دژی ده‌وڵه‌ت.
به‌ڵام دادگاكه هه‌ندێك هۆكاری بۆ سووككردنی سزای مونته‌زه‌ری داناوه، به جۆرێك تۆمه‌تباره‌كه ته‌نها شه‌ش ساڵ له زینداندا ده‌بێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی سه‌رووی 60 ساڵه و برایه‌كیشی له هێرشی "موجاهیدین خه‌لق كوژراوه"، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش تۆماره‌كانی له دادگا "پاك بووه".
له مانگی ئاب/ ئۆگستۆسی رابردوو، ئه‌حمه‌د مونته‌زیری، تۆمارێكی ده‌نگی 40 خووله‌كی بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا باسی له سێداره‌دانی هه‌زاران ئه‌ندامی گرووپی "موجاهیدنی خه‌لق" ده‌كات له ساڵی 1988، به فه‌رمانی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی.
ئاماری ئه‌وانه‌ی به فه‌رمانی خومه‌ینی له سێداره‌دراون بۆچوونی جیاوازی له سه‌ره، هه‌ندێك ده‌ڵێن 5 هه‌زار و هه‌ندێكی دیكه‌ش ده‌ڵێن زیاتر له 30 هه‌زار كه‌س له سێداره‌دراون، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش له دژی گرووپی "موجاهیدینی خه‌لق" بووه و له‌لایه‌ن شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه‌وه، تۆمه‌تی خیانه‌تییان درابووه پاڵ.
28/11/2016
کۆمەڵێک لە پەرلەمانتارانی ئێران داوا لە دەزگای دادوەری ئەو وڵاتە دەکەن، تاوەکو کاتی یەکلابوونەوەی پرۆژیاسای سزای جێگرەوەی لەسێدارەدان بۆ بازرگانانی مادەی هۆشبەر، بڕیاری لەسێدارەدانی 5000 هەزار کەس لە گرتووخانەکانی ئەو وڵاتە رابگرێت.
ئەو داوایەی پەرلەمانتاران لە کاتێکدایە کە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران، کاتی دەنگدان و تاوتووێکردنی پڕۆژەیاساکەی تاوەکو ئێستا دەستنیشان نەکردووە.
28/11/2016
کۆچی پاییزی عەشایەرە کۆچەرییەکانی خوراسانی باکوور هەموو ساڵێک لەگەڵ ساردبوونی هەوا و هاتنی وەرزی پاییز له شاری مانه و سملقان بۆ دەشته گەرمەکانی مراوه تەپەی سمنان دەستپێدەکات، که دووری نێوان ئەم دو شاره له 100 کیلومتر زیاتر دەبێت.
پارێزگای خۆراسانی باکوور، یەکێک لە پارێزگاکانی ئێرانە و دەکەوێتە باکووری رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە.
هەروەها پارێزگای سمنان هاوسنوورە لەگەڵ پارێزگای خوراسانی باکوور و دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای ئەو پارێزگایە.
27/11/2016
سه‌رۆك كۆماری ئێران حه‌سه‌ن روحانی بۆ ره‌وشی سوریا و عێراق داوای هاوكاری زیاتر نێوان تاران و ئه‌نقه‌ره ده‌كات.
حه‌سه‌ن روحانی له تاران پێشوازی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوشئۆغلو كرد و رایگه‌یاند "ئه‌مرۆ ناوچه‌كه‌مان له ره‌وشێكی هه‌ستیار دایه. بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه، پێكه‌وه كاركردن و راوێژی نێوان تاران و ئه‌نقه‌ره سوودی هه‌یه.
ئاماژه به‌وه‌شدا هێزه‌كانی گه‌وره‌ی ناوچه ئه‌گه‌ر پێكه‌وه كار بكه‌ن، ده‌توانن به بێ پێویستبوون به هێزه ده‌ره‌كییه‌كان، كێشه‌كانی عێراق و سوریا چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
چاوشئۆغلو "یه‌كێتی یه‌كپارچه‌یی و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی عێراق و سوریا بۆ سه‌قامگیری و ئاشتی له ئێران و توركیا و ناوچه گرنگ" زانی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌روه‌ها به یاوه‌ری راوێژكاری میت هاكان فیدان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف كۆ بووه‌وه.
28/11/2016