یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری پێکهاتە نەتەوەیی، ئایینی و مەزهەبییەکان رایگەیاند، جاڕنامەی مافی هاووڵاتیبوون لە دامودەزگا حکومییەکان جێبەجێ دەکرێت و داواش دەکات بۆ پابەندکردنیان بە جێبەجێکردنی ئەو جاڕنامەیە، حکومەت دامودەزگا ئەمنییەکان کۆنترۆڵ بکات.
عەلی یونسی، یاریدەدەری حەسەن روحانى ئێران دەڵێت، ئەگەر مافی هاووڵاتیبوونی خەڵک لەبەرچاو نەگیرێت و نەتەوەکان پەراوێز بخرێن، مەترسی دەکەوێتە سەر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران.
واژۆکردنی جاڕنامەی مافی هاووڵاتیبوون بە پێشوازی و رەخنەگرتنەوە، دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە. سەرەکیترین رەخنە کە لێی دەگیرێت، دانەنانی میکانیزمی جێبەجێکردنە.
یاریدەدەری روحانى بۆ کاروباری پێکهاتە نەتەوەیی، ئایینی و مەزهەبییەکان وەڵامی ئەو نیگەرانییانە دەداتەوە.
عەلی یونسی دەڵێت، سەرۆککۆمار سوێندی خواردووە ئەو جاڕنامەیە لە چوارچێوەی حکومەتدا جێبەجێ بکات.
سەرۆککۆمار لە ئێران دەسەڵاتی بەسەر هەموو دامودەزگاکاندا نییە. بەتایبەت دامودەزگا ئەمنی و سەربازییەکان و دەزگای داد، کە راستەوخۆ پەیوەندییان بە جێبەجێکردنی جاڕنامەکە هەیە.
بەگوتەی عەلی یونسی، حکومەت ناتوانێ دەست لە کاروباری دەزگاکانی دیکە وەربدات، بەڵام دەتوانێ نێوەڕۆکی جاڕنامەکە لە دامودەزگا حکومییەکاندا جێبەجێ بکات.
یونسی دەڵێت، حکومەت بودجەی دامودەزگا ئەمنییەکان دەدات بۆیە ئەو دامودەزگایانە کە زیاترین گلەییان لەسەرە، دەبێ لەلایەن حکومەتەوە کۆنترۆڵ بکرێن.
لە جاڕنامەی مافی هاووڵاتیبوونی حکومەتی ئێران‌دا بەشێوەیەکی جیاواز باس لە دابینکردنی مافی پێکهاتە نەتەوەیی، ئایینی و مەزهەبییەکان نەدراوە.
یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری پێکهاتەکان راگەیاندووە، گرنگترین داواکاری کەمینە و نەتەوەکان پاراستنی مافی هاووڵاتیبوونە و ئەگەر ئەو مافە بە تەواوی جێبەجێ بکرێت، چیدیکە پێویست نییە سەرۆککۆماری ئێران یاریدەدەری تایبەت بە پێکهاتەکانی هەبێت.
یونسی رەتیدەکاتەوە، جاڕنامەی مافی هاووڵاتیبوون وەک بانگەشەی هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆککۆماری راگەیێندرابێت. ئەو دەڵێت، لەبەرچاوگرتنی مافی هاووڵاتیبوونی دانیشتوانی ئێران پێویستییەکی نیشتمانییە و بەرژەوەندی نیشتمانی ئێران لەوەدایە، کە مافی هاووڵاتیبوون بپارێزرێت و یاساکان لەو بارەوە جێبەجێ بکرێن.
عەلی یونسی دەڵێت، ئەگەر خەڵک مافی هاووڵاتیبوونیان نەپارێزرێت، بێدەنگ دەبن و دەخرێنە پەراوێزەوە و گرووپێک دەسەڵات بەدەستەوە دەگرن. ئەوەش بە مەترسییەک بۆ دەسەڵات لەقەڵەم دەدات. دەشڵێت ئەگەر جاڕنامەی مافی هاووڵاتیبوون بکرێتە خواست و کولتووری گشتی، کابینەکانی دواتری حکومەتی ئێرانیش ناچاردەبن، جێبەجێی بکەن.
22/12/2016
شەهید عەلی قویتاسی
لە دایکبووی ساڵی ١٣٤٩ی هەتاوی لە شاری مەهاباد
ساڵی ١٣٦٤دوای پێوەندی گرتن لە گەڵ حیزب لە نێوخۆی وڵات دوای ماوەیەک ساڵی ١٣٦٦ دێتە نێو رێزی ئاشکرای تێکۆشەرانی دێموکرات.
لە ناوەڕاستەکانی دەیەی ٧٠ی هەتاوی دا قارەمانانە لە زۆربەی بەرەنگارییەکانی هێزی پێشەوا لە گەڵ هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی دا بەشداری کرد و لەوماوەیەدا نزیک بە سێ جار بە توندیی بریندار دەبێ.
شەهید عەلی قۆیتاسی کە زیاتر لە ٣٠ ساڵ وەک تێکۆشانی توانی سەربەرزانەو لێهاتووانە لەم شوێن و ئۆڕگانانەدا بەرپرسارێتی بگرێتە ئەستۆ:
ساڵی ١٣٦٦ تا ساڵی ١٣٧٠ وەک پێشمەرگە لە هێزی پێشەوا
ساڵی ١٣٧٠ بۆ ٧١ وەک سەرپەل هەر لە هێزی پێشەوا
ساڵی ١٣٧٢ بۆ ٧٣ وەک جێگری لکی ٢ی هێزی پێشەوا
ساڵی ١٣٧٣ تا ٧٥ وەک فەرماندەی لکی ٣ لە هێزی پێشەوا
ساڵی١٣٧٥ بۆ ٧٦ وەک ئەندامی کۆمیتەی شارەستانی مهاباد
ساڵی ١٣٧٦ بۆ ٧٨ وەک ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری شارستانی مهاباد
ساڵی ١٣٧٨ بۆ ٧٩ وەک ئەندامی ناوەندی ٢ی کوردستان و بەرپرس لە بەشی ئاموزش
ساڵی ١٣٨٠ بۆ ٨١ وەک مامۆستا لە فێرهەی سیاسی_نیزامی
ساڵی ١٣٨٢ بۆ ٨٨ وەک کادری کۆمیسیۆنی ئاموزش و مامۆستا لە فێرگە
ساڵی ١٣٨٨ تا کاتی شەهید بوونی وەک بەرپرسی بەشی فێرکردن لە کۆمسیۆنی ئاموزش
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
شه‌هید وه‌هاب میرخزری
لە دایکبووی ١٣٥٠ی هەتاوی
ساڵی ١٣٨٦ی هه‌تاوی به ڕه‌سمی هاته نێو ڕیزی تێکۆشه‌رانی حیزبه‌وه.
شه‌هید وه‌هاب میرخزری له ماوه‌ی ٩ ساڵ پێشمه‌رگایه‌تییدا له ئۆڕگانه‌کانی ناوه‌ندی 2ی کوردستان، ته‌داروکات، پارێزگاری و خه‌ه‌مات‌دا ئەرک دەگرێتە ئەستۆ و، تاقانه کوڕه‌که‌شی به‌ناوی محه‌ممه‌د میرخزری بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵان پێشمه‌رگه‌ی حیزب بووه.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
شەهید سالار باقری
لە دایکبووی ١٣٧٣ی هەتاوی
ساڵی ١٣٩٤ پەیوەست بە ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو.
ناوبراو لە ماوەی کەمتر لە دووساڵ پێشمەرگایەتی لە دوو ئۆرگانی پارێزگاری و کوردکاناڵ‌دا ئەرکی خۆی بەجێگەیاند و لە چەند دەقەی پێش رووداوە تێرۆرەیستییەکە وێنەهەڵگری رێورەسمەکەبوو.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
شه‌هید ئه‌رسه‌لان عه‌باس‌نیا
ته‌مه‌ن 35 ساڵ خه‌ڵکی شاری مه‌هاباد
شه‌هید ئه‌رسه‌لان ناسراو بە ” کاکه گیان” ، ساڵی ١٣٨٣ی هه‌تاوی هاته نێو ڕیزه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان.
لەماوەی پێشمەرگایەتی لە ئۆرگانەکانی پارێزگاری، ته‌داروکات، فێرگه، ناوه‌ندی هه‌واڵ، کوردکاناڵ، ناوه‌ندی 2ی کوردستان و کۆمیته‌ی ئه‌منیه‌ت چه‌ند ئۆڕگانێکی دیکەی حیزب ئەرکی لە ئەستۆ گرت بوو.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
شەهید ناسر کەریمی
تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی بانە
شەهید ناسر ساڵی ١٣٩٠ لە گەڵ بنەماڵەکەی هاتە نێو ریزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان. شەهید ناسر لەو ماوەیەدا وەک ئەندامێکی چالاکی یەکیەتی لاوان تێکۆشانی هەبوو، و وێڕای دەرس خوێندن لە یەکێک لە دەبیرستانەکانی شاری کۆیە هاوکارێکی تێکۆشەری کوردکاناڵیش بوو.
21/12/2016
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئیدانەی تەقینەوەكانی بەردەم بارەگای حدك له كۆیە دەكات و رایدەگەیێنێت "هەموو هەوڵ و توانای خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه تیرۆرستییه به سزای یاسایی‌ی خۆیان بگه‌ن. به ئه‌وانه‌یش كه له‌پشتی ئه‌م تاوانه تیرۆریستییهوهن".
لە راگەیێندراوێكدا، رۆژی چوارشەممە 21-12-2016 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند "وێڕای بە توندی مەحکوومکردنی ئەو هێرشه تیرۆریستیانه و ئه‌وانه‌ی له‌پشتییه‌وه‌ن، سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدان ده‌كه‌ین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین".
ئەنجوومەنی وەزیران راشیگەیاندووە "دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، هەموو هەوڵ و توانای خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه تیرۆریستییه به سزای یاسایی‌ی خۆیان بگه‌ن".
شەوی سێشەممە 20-12-2016 دوو تەقینەوە لەبەردەم دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شارۆچکەی کۆیە روویاندا و، بوونە هۆی شەهیدبوونی پێنج پێشمەرگەی دیموکرات و کارمەندێکی ئاسایش.
دەقی راگەیێندراوەكە:
بەداخەوە شەوی ڕابردوو 20 لە سەر 21ی کانوونی یەکەم، لە کاتی ڕێوڕه‌سمی "شەوی یەڵدا"دا دوو هێرشی تیرۆریستی لە نزیک یەکێک لە بنکەکانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری کۆیە ڕووی دا و بووە هۆی شەهیدبوونی پێنج لە ئەندامانی ئەو حزبە و کادیرێکی ئاسایش، هەروەها ژمارەیەک برینداری لێ کەوتەووە.
وێڕای بە توندی مەحکوومکردنی ئەو هێرشه تیرۆریستیانه و ئه‌وانه‌ی له پشتییه‌وه‌ن، سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدان ده‌كه‌ین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه هەموو هەوڵ و توانای خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه تیرۆرستییه به سزای یاسایی‌ی خۆیان بگه‌ن. به ئه‌وانه‌یش كه له پشتی ئه‌م تاوانه تیرۆرستییهوهن، ڕاده‌گه‌یه‌نین هەر هەوڵ و پیلانێکی نەخوازراو دژی گەل و نەتەوەکەمان بەدڵنیاییەوە ڕووبەڕووی شکست و پووچەڵکردنەووە دەبێتەوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان
21ی کانونی یەكەمی
21/12/2016
لە زانکۆی ئەلزەهرای تاران سیمینارێک لەبارەی گەشەپێدانی دادپەروەری پەروەردە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردە و شارەزایانی ئەو بوارە بەڕێوەچوو.
بەپێی لێکۆڵینەوەیەک، کە لەو سمینارەدا خرایەڕوو، 67%ن قوتابیانی پۆلی یەکەم و دووەم (کە لە پرۆسەی خوێندندا سەرکەوتوو نابن) زمانی دایکیان لە زمانی فەرمی ئێران جیایە.
لەو سیمینارەدا، بەرپرسانی پەروەردەی ئێران رایانگەیاند، لە ساڵی داهاتووەوە خوێندن بە زمانی دایک لە ئێران دەستپێدەکات.
گەورەترین کێشەی قوتابیانی سەرەتایی لە ناوچە نەتەوەییەکان لە ئێران، تێنەگەیشتن لەو زمانەیە کە وەک وانە دەیخوێنن. یاسای بنەڕەتی ئێران رێگەی بە خوێندن بە زمانی دایکی داوە، بەڵام پشتگوێ خراوە و جێبەجێ نەبووە.
جگە لە دوو زمانە بوون، هەژاریی و پشتگوێخراویش کاریگەریی لەو رەوشەدا هەیە. لە کۆی ئەو قوتابیانەی کە لە پۆلەکانی یەکەم و دووەمی سەرەتاییدا دەرناچن، 22%یان خەڵکی پارێزگای پشتگوێخراوی سیستان و بەلوچستانن.
ئەحمەد مەیدەری، توێژەر دەڵێت، لە ناوچە دوو زمانەکاندا هەندێک لە خەڵک نایانەوێت منداڵەکانیان زمانی فارسی فێربن.
بەڵام کەسانێکی دیکە باس لەوە دەکەن کە قۆناخی پێش قۆناخی سەرەتایی لە ساڵێکەوە بۆ دوو ساڵ درێژ بکرێتەوە. واتە منداڵان لە تەمەنی 5 ساڵییەوە بچنە بەر خوێندن بۆ ئەوەی کاتێک تەمەنیان دەگاتە 7 ساڵ و دەچنە قوتابخانە، کێشەی تێگەیشتنی خوێندن بە زمانی فارسییان نەبێت.
عەلی ئەسغەر فانی، وەزیری پێشووی پەروەردە، ناوچە دوو زمانەکانی وەک گەورەترین کێشەی خوێندن لە ئێران لە قەڵەمدابوو، کە منداڵان زمانی فارسی تێناگەن و بەم هۆیەشەوە دوادەکەون.
فانی پێش ئەوەی دەنگی متمانەی پارلەمان وەربگرێت، باسی لەوە کرد، خوێندن بە زمانی دایکی کردەیی دەکات. ئەو هاوینی ئەمساڵ تەنانەت گوتی، بەشێوەی پایلۆت لە هەندێ لە شارەکانی پارێزگای سنە زمانی کوردی دەخوێنرێت. بەڵام ئەم قسانە هیچیان کردەیی نەبوون، تەنانەت بە بەڵێنەکانی حەسەن روحانی، سەرۆک کۆماریشەوە.
ئێستا بەرپرسانی پەروەردەی ئێران دەڵێن، خوێندن بە زمانە خۆجێیەکان لە ساڵی داهاتووی خوێندنەوە دەستپێدەکات.
21/12/2016
حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، لەبارەی تەقینەوەی تیرۆریستی لە یەکێک لە بنکەکانی حدک، راگەیاندراوێک بلاۆدەکاتەوە، فەرموون دەگەل دەقی راگەیاندراوەکەی حدک:
بۆ ئاگاداریی ڕای گشتی
تەقینەوەی تیرۆریستی لە نزیک یەکێک لە بنکەکانی ەفتەری سیاسیی حیزب، شەهیدو برینداربوونی ژمارەیەک لە تێکۆشەرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی لێ کەوتەوە.
ئەمشەو ٢٠ لە سەر ٢١ی دیسامبر (شەوی یەلدا)، دەوروبەری کاتژمێر١٠ی شەو لە کاتێک دا بەشدارانی ڕێورەسمی یادی لە دایکبوونی د.قاسملوو، بە دوای کۆتایی بەرنامەکە بۆ ماڵەکانیان دەگەڕانەوە، دوو تەقینەوەی بە دوای یەک لە نزیک پرسگەی بەر دەرکی قەڵای دیموکرات ڕوویان دا. بە هۆی ئەم تەقینەوەیە بە داخەوە ٦ کەس گیانیان لە دەست دا‌و ٤ کەسیش بریندار بوون.
شەهیدەکانی ئەم ڕووداوە بریتین لە:
1- عەلی قۆیتاسی، کادری حیزب
2- وەهاب میر خزری، پێشمەرگەی حیزب
3- سالار باقری، پێشمەرگەی حیزب
4- ئەرسەلان عەباس نیا، پێشمەرگەی حیزب
5- ناسر کەریمی، ئەندامی یەکیەتیی لاوانی دیموکرات،
6- عەدنان عەبدوڵلا، مفەوەزی ئاسایش
بە هۆی ئەم ڕووداوەوە دوو پێشمەرگەی حیزب و هەر وەها دوو پۆلیسی ئاسایشیش بریندار بوون.
وێڕای مەحکوومکردنی ئەو کردەوە تیرۆریستییە و هەر وەها سەرەخۆشیو هاودەردیی قووڵمان لە گەڵ بنەماڵەی شەهیدانی ئەو ڕووداوەو هیوای هەر چی زووتر چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان، ڕادەگەیەنین کە لێکۆڵینەوە لە سەر چۆنیەتیی ڕووداوەکە بەردەوامەو، ئاسایش‌و دەزگا پێوەندیدارەکان لە شوێنی رووداوەکە حوزووریان هەیە. زانیاریی زیاتر لە راگەیەندراوەکانی داهاتوو دا بە ئاگاداریی بیرورای گشتی دەگەیەنین.
دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان
شەوی١٩ لە سەر ٢٠ی دیسامبری ٢٠١٦
شەوی ١ی بەفرانباری ١٣٩٥
میدیا ناوخۆییه‌كانى ڕووسیا، ئه‌مڕۆ سێشهمه بڵاویان كرده‌وه، به‌رپرسێكى پێشوو له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا به‌چه‌ند كاتژمێرێك دواى كوژرانى باڵیۆزى ئه‌و وڵاته له ئه‌نقه‌ره، له ناو شوقه‌كه‌ى خۆى له مۆسكۆ، به كوژراوى دۆزرایه‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی مۆسكۆ، به‌رپرسێكى باڵا كه پێشتر له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا بووه، له ناو مۆسكۆ له خانووه‌كه‌ى خۆیدا، به گولـله كوژراوه.
سه‌رچاوه‌كان ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، كه به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، به‌رپرسه‌كه له‌دایكبووى ساڵى 1960ـه و پێده‌چێت خۆى، خۆى كوشتبێت، چونكه ده‌مانچه‌یه‌ك له نزیك ته‌رمه‌كه بووه.
به‌ڵام نووسینگه‌ى ڕۆژنامه‌وانى پۆلیسی مۆسكۆ، وێڕاى پشتڕاستكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى كوژرانى به‌رپرسه‌كه، هیچ زانیارییه‌كى له‌باره‌ى ڕووداوه‌كه و ورده‌كارییه‌كانه‌وه، نه‌دركاند.
ته‌نها ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، كه كوژراوه‌كه ناوى "پیته‌ر بۆلشیكۆڤ"ـه و به‌رپرسی به‌شى وڵاتانى ئه‌مریكاى لاتین بووه له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا.
زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه تا ئێستا یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه، به‌رپرسه‌كه خۆى خۆى كشتووه، یان كوژراوه.
20/12/2016
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا ئاشكراى ده‌كات، وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران ڕێككه‌وت له‌سه‌ر فراوانكردنى سنوورى ئاگربه‌ست له سووریا، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنى گفتوگۆى ئاشته‌وایی كه هه‌رسێ وڵاته‌كه له چوارچێوه‌ى "ڕاگه‌یاندنى مۆسكۆ" ڕایده‌گه‌یه‌نن.
سێرگى لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى توركیا و محه‌مه‌د جواد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئێران له مۆسكۆ، ڕای گه‌یاند :" هه‌رسێ لایه‌نه‌كه ئاماده‌ن بگه‌نه ڕێكهوتنى یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ڕ‌ژێمى سووریا و لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن و گرهنتیشى بكه‌ن.
لاڤرۆڤ، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه كازاخستان ئاماده‌یه بۆ ڕێكخستنى گه‌ڕێكى دیكه‌ى گفتوگۆكانى ئاشته‌وایی نێوان حكوومه‌تى سووریا و ئۆپۆزسیۆن، جه‌ختیشی كرده‌وه، به‌رده‌وام ده‌بین له له‌ناوبردنى گروپه تیرۆریستییه‌كانى وه‌ك داعش و به‌ره‌ى نوسڕه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا، گوتیشی :" ڕاگهیانى مۆسكۆی سێقۆڵى" پشتیوانى له‌یه‌ك پارچه‌یی خاكى سووریا ده‌كات. هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى توركیا، گوتى :" هیچ شوێنگره‌وه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌رى سیاسی له سورییا، نییه". بهپێویستیشیزانى پشت به بڕیاره‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بگیرێت بۆ ئاگربه‌ست.
به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئێران، گوتى :" كارى هاوبه‌ش له نێوان هه‌رسێ وڵاته‌كه، ده‌بێته هۆى كۆتاییهاتن به نه‌هامه‌تییه‌كانى گه‌لى سووریا".
20/12/2016
پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند، لە شاری بەرلین بارهەڵگرێك خۆی كردووە بەنێو بازاڕێكی فرۆشتنی كەلوپەلی كریسمسدا و بەهۆیەوە لانی كەم نۆ كەس گیانیان لەدەستداوە.
پۆلیسی ئەڵمانیا ئاماژەی بە هۆكاری رووداوەكە نەكردووە، بەڵام ئاشكرای كردووە، لانی كەم نۆ كەس بەهۆی رووداوەكە گیانی لەدەستداوە و 50 كەسی دیكەش بریندارن.
20/12/2016
لە دەقی کۆتایی جاڕنامەی مافی هاووڵاتیبوونی حکومەتی ئێران‌دا، بەراورد بە رەشنووسەکەی، چەندین گۆڕانکاری کراوە کە گرینگ‌ترینیان نەهێشتنی ماددەی تایبەت بە مافی پێکهاتە نەتەوەیی، ئایینی و مەزهەبییەکانی نێو ئێرانە.
لە رەشنووسەکەدا بە دوو خاڵ باس لە رێزگرتنی حکومەت لە مافی پێکهاتەکان کرابوو، بەڵام لە دەقی جاڕنامەکەدا ئاماژەی پێنەدراوە.
رۆژی دووشەممە 19-12-2016 دوای سێ ساڵ، حەسەن روحانی، ئەمە وەک هەنگاوێکی گەورەی روو لە پێش دەبینێت، بەڵام شارەزایان رەخنەگەلێکی زۆری لەسەر باس دەکەن.
یەکەم شت، نەبوونی گارانتی بۆ جێبەجێکردنیەتی، حکومەت خۆشی لەمە بێ ئاگا نییە، ئێلهام ئەمین زادە، یاریدەدەری سەرۆککۆمار بۆ مافی هاووڵاتیبوون، دەڵێت "پرسی جێبەجێکردنی تاوتووێ دەکرێت".
بەشێکی ئەم جاڕنامەیە بۆ رێکارەکانی جێبەجێکردن و چاودێریی بەسەر جاڕنامەکەوە تەرخان کراوە، یەک لەو رێکارانە دەستنیشانکردنی یاریدەدەرێکی تایبەتە، هەروەها دامودەزگا جێبەجێکارەکان ئەرکدار کراون رێوشوێنی گونجاو بۆ جێبەجێکردنی رەچاو بکەن.
ئەم جاڕنامەیە هەموو ئێرانییەکان بە یەکسان دەبینێت، لەڕووی نەتەوەییەوە باس لە جیاوازییەکان ناکات، تاوەکو حکومەت پابەند بە پاراستنی مافەکانیان بێت.
بۆیە روانگەکان بۆ نەتەوەکان لە چاو پێشتر ناگۆڕێت، لەم جاڕنامەیەدا ئێران وەک یەک نەتەوە چاولێکراوە کە بەبێ هەڵاواردن هەموو لە بەرانبەر یاسادا یەکسانن.
لە روانگەی یاساناسانەوە، مەرجی پابەندبوون بەم جاڕنامەیە ئەوەیە کە لە پەرلەمان بکرێ بەیاسا، تاوەکو گەرەنتی بۆ جێبەجێکردنی هەبێت.
20/12/2016
لە چەند وڵاتێك خۆپیشاندانی ناڕەزایی بۆ ئیدانەكردنی رەوشی حەلەب بەڕێوەچوو، خۆپیشاندەران ناڕەزایەتییان لە بەرامبەر مامەڵەی خراپی حکومەتی سووریا دژ بە دانیشتوانی رۆژهەڵاتی حەلەب و بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاستی تاوانەکان دەربڕی.
هەزاران کەس لە خەڵکی بەریتانیا رژانە سەر شەقامەکانی شاری لەندەنی پایتەخت و داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، ئەو کەسانە بداتە دادگا لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیی حەلەب بەرپرسن.
لە ئەڵمانیاش خۆپیشاندانی بەرفراوان بەڕێوەچوو.
سەتان کەس لە دانیشتوانی ئەڵمانیا لە دوو شوێنی سەرەکی شاری بەرلین کۆبوونەوە و داوایان کرد، کۆتایی بەو قەیرانە مرۆییە بهێنرێت، كە خەڵکی رۆژهەڵاتی حەلەب بەدەستیەوە دەناڵێنن.
خۆپیشاندەران لەڕێگەی داگیرساندنی چەند مۆمێکیشەوە لە بەردەم باڵەخانەی پەرلەمانی شارەکە هاوسۆزیی خۆیان بۆ خەڵکی رۆژهەڵاتی حەلەب دووپاتکردەوە و داوایان کرد، ئاگربەستێکی ماوەدرێژ رابگەیێنرێت و خەڵکی ئەو شارە بگوازرێتەوە شوێنێکی ئارام.
لە پاریسی پایتەختی فەرەنساش دەیان کەس دژ بە رۆڵی نەرێنی ئێران لە شەڕی سووریادا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەكان، لەکاتێکدایە تاوەکو ئێستاش هەزاران کەس لە خەڵکی رۆژهەڵاتی حەلەب نەگوێزراونەتەوە شاری ئیدلیب و بە دەست نەبوونی خۆراک، ئاوی خاوێن، دەرمان و سەرماوە دەناڵێنن.
19/12/2016
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم گەیشتە تاران، ئێرانیش هۆشداری دەدات لە جێبەجێنەكردنی رێككەوتنی ئەتۆمی لەلایەن وڵاتانی پێنج كۆ یەك.
رۆژی یەكشەممە 18-12-2016 یوکیا ئەمانۆ، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران، گەیشتە تاران.
ئامانج لە سەردانەکەی ئەمانۆ قسەکردنە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران دەربارەی جێبەجێکردنی بەندەکانی رێککەوتننامەی ئەتۆمی نێوان وڵاتەکەیان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
یوکیا ئەمانۆ داوای لە ئێران کرد، پابەندی بەندەکانی رێککەوتننامەکە بێت و رێككەوتنەكەی بە قازانج بۆ هەردوو لایەنی ئێران و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناوبرد.
هاوكات عەلی ئەکبەر ساڵحی، بەرپرسی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، پێویستە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم سەربەخۆیانە کارەکانی راپەڕێنێت و لە ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکانیدا نەکەوێتە ژێر کاریگەری هیچ وڵات و هێزێکەوە.
ساڵحی هۆشداریشیدا لە رێزنەگرتن لە بەندەکانی رێککەوتننامەکە لە لایەن وڵاتانی دیکەوە و رایگەیاند، هەنگاوێکی لەو جۆرە کاردانەوەی ئێرانیش بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
19/12/2016
نزیكه‌ی 7200 كۆچبه‌ر له سالی 2016 مردوون یان بێ سه‌روشوێن بوون و زۆربەشیان لە دەریای ناوەڕاست بووە.
رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی رایگەیاند 7189 كۆچبەر لە كاتی ھەوڵدان بۆ گه‌یشتنی به ئه‌وروپا مردوون یان بێ سه‌روشوین بوونه، له كۆی ئه‌و 48122 كه‌سه‌ی هه‌وڵیان له رێگه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست خۆیان بگه‌ینه ئێتاڵیا، یۆنان، قوبرس و ئیسپانیا. گوتیشی ژماره‌ی قوربانیان له به‌راورده له‌گه‌ڵ ساڵی پێشتر 20% به‌رز بووه‌ته‌وه.
به پێی به‌یاننامه‌یه‌كی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی به شیوه‌ی مامناوه‌ندی رۆژانه 200 كه‌س بوونه‌ته قوربانی و له كۆتاییه‌كانی ئه‌مساڵ بۆ 300 كوژراو به‌رز بووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها تێپه‌ڕبوون له ده‌ریای ناوه‌ڕاست به مه‌ترسیدارترین رێگه‌ی كۆچ ده‌زانیت و ده‌شڵێت له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵ رێژه‌ی مردن له‌ناو كۆچبه‌ران به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له باكووری ئه‌فریقا و باشووره‌كه‌ی، ناوه‌ڕاستی ئه‌مریكا و ئه‌مریكای لاتین و له سنووری نیوان مه‌كسیك و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
18/12/2016
بوريس ساتوفسكى، سه‌رۆكى تيمى پێشخستنى پڕۆژه‌ى چه‌كى نوێ له سه‌نته‌رى توێژينه‌وه‌كانى سوپاى رووسيا رايگه‌ياند، "زانايانى رووس خه‌ريكى درووستكردنى چه‌كێكى نوێى تيژڕهوتر له ده‌نگن كه له توانايدا هه‌يه سيستمى به‌رگرى دژه مووشه‌كى ببڕێت".
ناوبراو گوتيشى: "جيهان گه‌يشتووه‌ته لوتكه‌ى پێشكه‌وتنى ته‌كنۆلۆجى له بوارى چهكسازييدا".
هه‌روه‌ها گوتى: "كاتى ئه‌وه هاتووه، رێگه‌ى ستراتيژى بۆ به‌كارهێنانى چه‌ك دابنرێت".
ساتوفسكى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه "رووسيا به‌رده‌وام ده‌بێت له داهێنانهكانى له بوارى چه‌كى ئێرۆباليستى تيژڕهوتر له ده‌نگ كه تواناى ئه‌نجامدانى مانۆڕى هه‌بێت و خۆى له سيستمى به‌رگرى دژه مووشه‌كى ده‌رباز بكات".
ئاشكراشيكرد، "به سه‌ركه‌وتنى ئه‌زموونى داهێنانهكهيان رووسيا سه‌ركه‌وتنێكى سه‌ربازى ستراتيژى ره‌ها له جيهاندا به‌ده‌ستده‌هێنێت كه لانيكه‌م تا 30 بۆ 40 ساڵى داهاتوو هاوشێوه‌ى نابێت".
له به‌رامبه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌يه‌ى رووسيادا ئه‌مريكاييه‌كان مه‌ترسى خۆيان له دواكه‌وتنى وڵاته‌كه‌يان له بوارى مووشه‌كى دوورهاوێژى تيژڕهوتر له ده‌نگ ده‌ربڕيوه.
سه‌رچاوه، نۆڤۆستى، رووسياليه‌وم.
18/12/2016
حوسێن سەلامی، جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند "پاش کۆنترۆڵکردنەوەی حەلەب، هەردوو وڵاتی یەمەن و بەحرەین و شاری موسڵی عێراقیش رزگار دەکرێن".
جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران بە ئاماژەدان بەوەی کە وڵاتانی ئەمریکا، ئەوروپا، تورکیا ، سعودیە و قەتەر بە نائومێدییەوە دەڕواننە شکستەکانیان گوتی "پاش رزگارکردنی حەلەب، بەزوویی بەحرەین بە ئاواتی خۆی دەگات، خەڵکی یەمەن بە تێکشکاندنی دووژمنانی ئیسلام خۆشحاڵ دەبن و موسڵیش ئازاد دەکرێت".
سەردار سەلامی، کۆنترۆڵکردنەوەی حەلەب بە ئاماژەیەک دەزانێت بۆ شکستی هێزی سیاسی و سەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، لە ناوچەکە.
زیاتر لە پێنج ساڵە شەڕی ناوخۆی سووریا بەردەوامە و ئێرانیش بە هەموو شێوەیەک یارمەتی حکومەت و سوپای سووریا دەدات، لەو ماوەیەدا دەیان فەرماندە و سەربازی ئێرانی لە سووریا کوژراون، گرووپە چەکدارییە شیعەکان رۆڵێکی سەرەکیان لە شەڕی کۆنتڕۆڵکردنەوەی حەلەبدا گێڕاوە.
لە هەمان کاتدا وڵاتانی کەنداو، ئێران بە یارمەتیدانی شیعەکانی بەحرەین و حوسییەکانی یەمەن تۆمەتباردەکەن.
17/12/2016
سەرۆکوەزیرانی نوێی ئیتاڵیا رەخنە لە وڵاتانی ئەوروپا لەبارەی کۆچبەرانەوە دەگرێت و دەڵێت، پێویستە هەنگاوەکانیان خێراتر بکەن.
پاوڵۆ جیتیلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەی لووتکەی ئەوروپا لە برۆکسل، رەخنەی لە سەرکردەکانی ئەوروپا گرت لەسەر پرسی کۆچبەران.
جیتیلۆنی روویکردە سەرکردەکانی ئەوروپا و گوتی "هەنگاوەکانتان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کۆچبەران کارا نییە و کێشەکە لەبری کەمبوونەوەی، زیاتر بووە".
ئیتاڵیا بەهۆی جوگرافیاکەیەوە رووبەڕووی شەپۆلی کۆچبەران بووەتەوە. پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2017ـدا ئیتاڵیا زۆرتر لە 200 هەزار کۆچبەری دیکە وەربگرێت، ئەوەش گوشاری زۆری ئابووری بۆ سەر ئەو وڵاتە دروستکردووە.
لە مانگی ئاداری ئەمساڵ رێککەوتنێک لە نێوان تورکیا و ئەوروپا لەبارەی پرسی کۆچبەران واژۆکرا، بەڵام رێککەوتنەک بەشێکی کەمی لێ جێبەجێکراوە. بەرپرسانی تورکیا ئەوروپا بە خۆدزینەوە لە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە تۆمەتبار دەکەن. دەشڵێن بەپێی رێککەوتنەکە دەبوو لە مانگی تەمووزی ئەمساڵەوە ڤیزە لەسەر هاوڵاتیانی تورکیا بۆ نێو وڵاتانی ئەو یەکێتییە هەڵبگیرێت، بەڵام ئەوروپا هێشتا ئامادە نییە ئەو بڕگەیە لە رێککەوتنەکە جێبەجێ بکات.
بەپێی رێککەوتنی نێوان وڵاتانی ئەوروپا، هەر وڵاتێک پێویستە بەشێک لەو کۆچبەرانە وەربگرێت کە لەڕێگەی تورکیاوە دەگەنە ئەوروپا، بەڵام سەرۆکی سلۆڤاکیا، کە ئێستا سەرۆکایەتی یەکێتی ئەوروپا دەکات، وڵاتەکەی ئامادە نییە هیچ کۆچبەرێک وەربگرێت.
سەرۆکی سلۆڤاکیا لە کۆبوونەوەی لووتکەی ئەوروپادا پێشنیازی کردووە، ئەو وڵاتانەی ئامادەی وەرگرتنی کۆچبەران نین لە بەرامبەردا داوای پارەیان لێبکرێت.
18/12/2016