بەپێی هەواڵ و زانیاریی میدیاکانی سەر بە بزووتنەوەی سەوزی ئێران، ماوەیەکە کێشە و ناکۆکیی نێوان حەسەن ڕۆحانی و سادق لاریجانی و سەروکی دەزگای دادوەریی ئێران پەرەیان سەندووە.
مورتزا بانک، سەرپەرشتیی نووسینگەی سەروک کۆماریی ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەم ناکۆکییانە کردووە و دەڵێت "سەرچاوەی ئەم ناکۆکییانە بۆ هێنانی هەندێ کەلوپەلی ئەمنی و ئاسایشە بۆ ناو نووسینگەی سەروک کۆماری کە لەلایەن "سادق لاریجانی"یەوە ڕەخنە گیراوە و کە بەبێ ئاگاداریی ناوەندە ئەمنییەکان ئەم کارە کراوە.
مورتزا بانک ئاماژەی بەوەش کردووە کە هێنانی ئەو کەلوپالانە بە ئاگاداری و چاودێریی سوپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعات کراوە.
دژایەتی و ناکۆکیی نێوان حەسەن ڕۆحانی و سەرۆکی دەزگای دادوەریی گەیشتووەتە ئاستێک کە "ئەحمەد خاتەمی" پێشنوێژی هەینیی تاران دوێنێ هەینی بە ئاشکرا داوای لە باڵەکانی ناو حکوومەت کرد کە کێشە و ناکۆکییەکانیان بشارنەوە با دوژمن و نەیاران کەڵکی لێ ووەرنەگرن.
پاش قسەکانی ئامولی لاریجانی، سەرۆکی دەزگای دادوەریی، جەواد کەریمی قودووسی ئەندام پەرلەمانی سەر بە باڵی بناژۆخواز ڕایگەیاندووە "قسەکانی لاریجانی لەبارەی بردنی کەلوپەلی پێشکەوتووی ئەمنی بۆ ناو نووسینگەی سەروک کۆماری جێگەی مەترسییە و بەتەمان کەشوهوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتووی سەروک کۆماری بکەنە دوو جەمسەری و دیسان هاوشێوەی ساڵی 2009 ڕووداوی ئەمنی و خۆپیشاندان ساز بکەن."
ئەم ئەندام پەرلەمانە بۆ هەواڵدەریی بەسیج گوتوویە "دوو برای حەسەن ڕۆحانی کە لەناو نووسینگەی سەروک کۆمار کار دەکەن و لە پشت ئەم کارەوەن، دەبێ بانگهێشت بکرێن و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت."
7/1/2017
بەمەبەستی كاركردن لەسەر ڕەوشی زمان و ناسنامە و كولتووری پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان رێكخراوی خانی بۆ لێكۆڵینەوەی هزری كە ناوەندەكەی لە هەولێری پایتەختە زیاتر لە 30 سیمیناری هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵات و باكووری كوردستان ئەنجام داوە.
فەرەیدون سامان، بەڕێوەبەری ڕێكخراوەكە بۆ (باس‌نیوز) گوتی: "لە ساڵی 2014وە ڕێكخراوی خانی بۆ لێكۆڵینەوەی هزری خۆبەخشانە هاتووەتە مەیدان و بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە زمان و ناسنامە و كولتووری پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی ناو كوردستان بەگشتی چەندان سیمیناری بۆ پسپۆڕان و توێژەرانی ئەكادیمی ڕێک خستووە."
هەروەها گوتیشی: "مەبەست لەو سمینارانە خزمەتكردنە بە ڕەوشی پەراوێزخراوی ئەو گرووپە ئیتنیكیانەی كوردستان كە مخابن لە سایەی دەسەڵاتە ستەمكارەكانی داگیركەرەكانی كوردستان ئەو پێكهاتانە (ئێزدی، شەبەك، یارسان، فەیلی، هەورامی و لەك و لوڕ‌و كەلهوڕ، بەهایی و جووەكان، كوردانی خۆراسان و قەفقاس، ..هتد) بەگشتی تووشی كۆمەڵكوژی، و سیاسەتی ڕەگەزپەرستانەی بە عەرەب و بە فارس و بە تورككردن بوونەتەوە و بە زۆرەملێ ئایینیان پێ گۆڕدراوە."
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە "لە داهاتوویەكی نزیكدا پرۆژەی كۆنفرانس لەسەر دۆسییەكانی ئێزدی و پێكهاتەكانی دەشتی نەینەوا (شەبەك، كاكەیی، مەسیحی، توركمانی شیعە مەزهەب) ساز دەكەن، و پێشتیریش لەسەر ئەو جۆرە پرۆژانە لەلایەن بەشێك لە توندڕەوانەوە هەڕەشەیان لێ كراوە."
هەروەها گوتیشی: "سەرەكیترین كارەكانیان بریتی بووە لە جومگەیەكی هەستیاری نەتەوەسازی كە ئەویش دەستبردن بووە بۆ ئاستەنگەكانی بەردەم زمانی ستاندەری كوردی كە ئەو گرووپانەی ناو كوردستانیش پێیەوە دەناڵێنن."
7/1/2017
ناوچەکانی قەسری شیرین، نەفت شار، سەرپێڵ زەهاو و سومار لە کرماشان خاوەنی پاشکەوتی نەوت و گازن
وەزیری نەوتی ئێران بۆ پەرەپێدانی کێڵگە و پاڵاوگە نەوتییەکانی کرماشان سەردانی ئەو پارێزگایە دەکات. پارێزگاری کرماشان رایگەیاند، وەزیری نەوت بەڵێنی بە بەرپرسانی کرماشان داوە گرینگی بە پەرەپێدانی کەرتی نەوتی ئەو پارێزگایە بدات.
ناوچەکانی قەسری شیرین، نەفت شار، سەرپێڵ زەهاو و سومار لە کرماشان خاوەنی پاشکەوتی نەوت و گازن بەڵام تەنیا لە نەفت شار، نەوت بەرهەم دێت. هەروەها دوو پڕۆژەی گەورەی نەوتیی پارێزگای کرماشان، پاڵاوگەکانی ئاناهیتا و شاباد دوای چەند ساڵ لە دەستپێکردنیان هێشتا جێبەجێکردنیان تەواو نەبووە
ئەمساڵ وەزیری نەوت تەنیا یەکجار سەردانی پارێزگای کرماشانی کردووە. ئەویش لەگەڵ سەردانەکەی حەسەن روحانی هاتبوو. ئەمە جێی گلەیی بەرپرسانی پارێزگای کرماشان بووە. وەزیری نەوت خۆی کرماشانییە، رەنگە هەر بۆیەشە ئەوانیش چاوەڕوانی زیاتریان لێی هەبێت.
پارێزگاری کرماشان کە ئەم رۆژانە سەفەری بۆ تاران کردووە، سەردانی بیژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتیشی کردووە. داوای لێکردووە سەردانی کرماشان بکات. بە مەبەستی پەرەپێدان و خێراتر کردنەوەی پرۆژە گرنگە نەوتییەکانی ئەم پارێزگایە.
لەوانە پاڵاوگەکانی ئاناهیتا و شاباد. پاڵاوگەی ئاناهیتا 10 ساڵ پێش بڕیار لەسەر جێبەجێکردنی درا. بەمەبەستی پێشگیری لە فرۆشی نەوتی خاو، پاڵاوتن و چارەسەرکردنی پێداویستییەکانی رۆژئاوای ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان. پاڵاوگەی ئاناهیتا بریارە رۆژانە 150 هەزار بەرمیل نەوتی خاو بپاڵێوێت.
بۆ تەواو کردنی ئەم پرۆژەیە 3 ملیار و 100 ملیۆن یورۆ پێشبینی کراوە بەڵام تا ئێستا2% -ی ئەو پارەیە دابین کراوە. ئەم پرۆژەیە دوای چەند ساڵێک ئەمساڵ دەستبەجێبەجێکردنی کرایەوە و پێشبینی دەکرێ، ئەگەر بودجەکەی دابین بکرێ، تا چوار ساڵی دیکە بچێتە قۆناغی بەرهەمهێنانەوە.
پرۆژەیەکی گرنگی دیکە کە پارێزگاری کرماشان و وەزیری نەوت جەختیان لەسەری کردووەتەوە، جێبەجێکردنی پرۆژەی پترۆکیمیایی شابادە. مانگێک پێش ئەسەدوڵا رازانی، پارێزگاری کرماشان گوتبووی: لە هەوڵداین هەموو ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی پترۆکیمیایی شاباد بەجێ بگەیێنین و لە کۆتایی زستاندا جێبەجێکردنی دەست پێ‌بکات.
پارێزگاری کرماشان، سەبارەت بە پەرەپێدانی ناوچە نەوتییەکانی کرماشان دەڵێت: پێشتریش وەزارتی نەوت زیاتر لە 20 ملیار تمەنی بۆ پەرەپێدانی ژێرخانەکانی نەفت شار خەرج کردووە و داواشمان کردووە ئەم رەوتە درێژە بکێشێ.
کرماشان لە ناوچەکانی قەسری شیرین، نەفت شار، سەرپیڵ زەهاو و سومار پاشکەوتی نەوت و گازی هەیە. بەڵام تەنیا لە نەفت شاردا نەوت بەرهەم دێت. لەم ناوچەیەدا 26 بیری نەوتی لێیە، کە لە 19 یان رۆژانە 12 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دێت. بەگوتەی پارێزگاری کرماشان تا 30 ساڵی دیکە دەکرێ نەوت لە نەفت شار بەرهەم بێت.
6/1/2017
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، پشتیوانیی خۆی بۆ داواکارییەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کشانەوەی پەکەکە لە شنگال ڕاگەیاند.
پیتەر کوک، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، هەریەک لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش، داوایان لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کردووە، شنگال چۆڵ بکات، لەمبارەیەشەوە گوتی: ”پشتیوانیی له گوته‌كانی عه‌بادی لەمبارەیەوە ده‌كه‌ین، ئێمە بەردەوام لەو بابەتە نیگەرانین“.
ئەوەشی وەبیر هێنایەوە کە لە ئەمریکادا پەکەکە لە لیستی تیرۆر دایە.
پێشتر موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ڕای گەیاندبوو کە پەکەکە هێزەکەی لە شنگال دەکشێنێتەوە، بەڵام بە گوتەی مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال کە بۆ (باس‌نیوز)ی ئاماژە پێ‌کرد، هیچ هەنگاوێکی کرداری بۆ کشانەوەی پەکەکە لە شنگال نەنراوە.
6/1/2017
جه‌نه‌راڵێكی خانەنشینکراوی سوپای ئه‌مریكا پێی وایه، وڵاته‌كه‌ی پێویستی به سیاسه‌تێكی ڕوونه بۆ قۆناغی دوای شكستدانی داعش و ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ، جه‌ختیش لەوە ده‌كاته‌وه كه سه‌ركه‌وتنی ئه‌م شه‌ڕه و ته‌نها به زیادكردنی هاوكارییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت، چونكه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌نها هه‌رێمی كوردستان و ئیسرائیل هاوپه‌یمانی ڕاسته‌قینه و دێموكراتخوازی ئه‌مریكان.
ئێرنی ئۆدینۆ، جەنەڕالی خانەنشینکراوی ئەمریکا کە دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عێراق، چه‌ندین ساڵ له كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی له پاڵ سوپای وڵاته‌كه‌ی كاری كردووه و ئێستاش وەک خۆبەخشێک مەشق و ڕاهێنان بە هێزی پێشمەرگە دەکات، له نوێترین وتاریدا له ماڵپه‌ڕی (Jewish Policy Center)، باسی له ئایندهی عێراق و كوردستان و هه‌روه‌ها سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئیداره‌ی نوێی وڵاتەکەی کردووە و ڕای گەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی نوێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، پێویسته ئه‌و كاره له عێراق بكات كه سه‌رۆكه‌كانی پێش ئه‌و نه‌یان كرد.
هه‌ر له سه‌رتای وتاره‌كه‌ی، ئێرنی ئۆدینۆ ده‌ڵێت كه ئه‌مریكا پێویسته پلانێكی پێشوه‌خته بۆ دوای ڕزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵ دابڕێژێت و ئامانجه‌كه‌ی دیاری بكات و “به‌شێكی سه‌ره‌كیی ئه‌م ئامانجه‌ش، ئه‌گه‌ر كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت، پێویسته كوردستانێكی به‌هێز بێت”.
نووسه‌ری بابه‌ته‌كه هۆشداریش ده‌دات كه ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه سه‌ر نه‌گرێت، ئه‌وكات هه‌ژموونی تاران به‌سه‌ر حكومه‌تی به‌غدا هێنده‌ی دیكه زیاد ده‌كات. ئه‌و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه هه‌ر له دوای ڕێككه‌وتنی سایكس-پیكۆ له ساڵی ١٩١٦ تا ئێستا عێراق نه‌یتوانیوه حكومه‌تی به‌هێز دروست بكات كه هه‌ر نه‌بێت بتوانێت ئه‌ركی حوكمڕانی نیشتمانی خۆی جێبه‌جێ بكات و هاووڵاتی سنوره‌كانی بپارێزیت. هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌گرێت كه ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراقیش نه‌یتوانیوه خۆی له فه‌رمان و هه‌ژموونی كه‌سایه‌تییه ئایینه‌كانی شیعه‌كان لابدات و هه‌میشه له ژێر فشاری فتواكانی ئه‌وان كاریان كردووه.
به بڕوای ئێرنی ئۆدینۆ، حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئه‌مریكا هه‌موو ههڵبژاردهیهكییان له‌گه‌ڵ عێراق تاقیكردووه‌ته‌وه به‌ڵام شكست ته‌نها ده‌ستكه‌وتی چه‌ندین ده‌یه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكا بووه له بنیادنانی عێراقێكی به‌هێز، بۆیه تاكه هه‌ڵبژارده كه ده‌مێنێت به‌هێز كردنی كورد و پێدانی ڕۆڵی زیاتره به كوردستان. ئه‌گه‌رچی ئه‌و كوردستانه‌ش بێ كه‌موكووڕی نییه، به‌ڵام ئاسایش و دیموكراسی و پێشكه‌وتنی كورده‌كان وایانكردووه كه ببنه نموونیهك كه حكومه‌ته‌كه‌ی به‌غدا پێویسته لێی بڕوانێت.
ئه‌م ژه‌نه‌ڕاڵه خانه‌نشینكراوه‌ی ئه‌مریكا ئامانجه‌كانی داهاتووی ولاته‌كه‌ی له عێراق ده‌ژمێرێت و پێی وایه ڕیشه‌كێشكردنی داعش، له‌ناوبردنی هزری جیهادی توودڕۆیی، بنیادنانه‌وه‌ی به‌ڵانسی هێز له كه‌نداو، دروستكردنی هاوپه‌یمانی دیموكرات له ناوچه‌كه و دڵنیا بوونه‌وه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی ناچه‌كه، چه‌ند ئامانجی گرینگی ئه‌مریكا ده‌بن له عێراق و ناوچه‌كه كه كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ، یان لانی كه‌م كوردستانێكی به‌هێز، ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ری واشنتۆن بێت له گه‌یشتنی به‌م ئامانجانه.
له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا، ئێرنی ئۆدینۆ باس له گرنگی دروستكردنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا ده‌كات له هه‌رێمی كوردستان و پێی وایه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌وره ده‌توانێت ڕۆڵی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه به‌هێزتر بكات و له هه‌مانكاتیشدا ڕێگه له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران بگرێت له كاروباری عێراق. ئه‌و جه‌ختده‌كاته‌وه هه‌م كورده‌كان به‌م جۆره بڕیاره ڕازی ده‌بن، و هه‌میش حكومه‌تی توركیا دڵنیا ده‌بێته‌وه كه سنووره‌كانی باشووری ولاته‌كه‌ی له مه‌ترسی ئێران پارێزراون.
نوسه‌ری ئه‌م وتاره، كه خۆی ئه‌زموونی ساڵانێكی دوور و درێژی له ناوه‌نده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا هه‌یه، تیشك ده‌خاته سه‌ر هاوپه‌یمانه ڕاسته‌قینه‌كانی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پێی وایه ته‌نها هه‌رێمی كوردستان و ئیسرائیل له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاوپه‌یمانی دیموكراتخوازی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانن.
سه‌باره‌ت به پرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، ئۆدینۆ ڕوونی ده‌كاته‌وه كه ئه‌وه عێراقه كوردستان جێ ده‌هێڵت نه‌وه‌ك كوردستان له عێراق جیا ببێته‌وه چونكه سه‌ره‌ڕای بڕینه بوجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٤ه‌وه تا ئێستا، حكومه‌تی بغدا و ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ته‌نانه‌ت ڕێگه له‌و چه‌ك و تهقهمین و هاوكارییه سه‌ربازییانه ده‌گرن كه بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕه‌وانه ده‌كرێت.
بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، نووسه‌ر پێیوایه سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مریكا به دوو ڕێگه ده‌توانێت ئه‌م كاره ئه‌نجام بدات: یه‌كه‌م، ڕێگه بدات چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێر بكرێت. دووه‌م، خێرا بكات ناردنی هاوكاری دارایی ڕاسته‌وخۆ بۆ هه‌رێمی كوردستان.
6/1/2017
جه‌نه‌راڵێكی خانەنشینکراوی سوپای ئه‌مریكا پێی وایه، وڵاته‌كه‌ی پێویستی به سیاسه‌تێكی ڕوونه بۆ قۆناغی دوای شكستدانی داعش و ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ، جه‌ختیش لەوە ده‌كاته‌وه كه سه‌ركه‌وتنی ئه‌م شه‌ڕه و ته‌نها به زیادكردنی هاوكارییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت، چونكه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌نها هه‌رێمی كوردستان و ئیسرائیل هاوپه‌یمانی ڕاسته‌قینه و دێموكراتخوازی ئه‌مریكان.
ئێرنی ئۆدینۆ، جەنەڕالی خانەنشینکراوی ئەمریکا کە دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عێراق، چه‌ندین ساڵ له كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی له پاڵ سوپای وڵاته‌كه‌ی كاری كردووه و ئێستاش وەک خۆبەخشێک مەشق و ڕاهێنان بە هێزی پێشمەرگە دەکات، له نوێترین وتاریدا له ماڵپه‌ڕی (Jewish Policy Center)، باسی له ئایندهی عێراق و كوردستان و هه‌روه‌ها سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئیداره‌ی نوێی وڵاتەکەی کردووە و ڕای گەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی نوێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، پێویسته ئه‌و كاره له عێراق بكات كه سه‌رۆكه‌كانی پێش ئه‌و نه‌یان كرد.
هه‌ر له سه‌رتای وتاره‌كه‌ی، ئێرنی ئۆدینۆ ده‌ڵێت كه ئه‌مریكا پێویسته پلانێكی پێشوه‌خته بۆ دوای ڕزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵ دابڕێژێت و ئامانجه‌كه‌ی دیاری بكات و “به‌شێكی سه‌ره‌كیی ئه‌م ئامانجه‌ش، ئه‌گه‌ر كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت، پێویسته كوردستانێكی به‌هێز بێت”.
نووسه‌ری بابه‌ته‌كه هۆشداریش ده‌دات كه ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه سه‌ر نه‌گرێت، ئه‌وكات هه‌ژموونی تاران به‌سه‌ر حكومه‌تی به‌غدا هێنده‌ی دیكه زیاد ده‌كات. ئه‌و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه هه‌ر له دوای ڕێككه‌وتنی سایكس-پیكۆ له ساڵی ١٩١٦ تا ئێستا عێراق نه‌یتوانیوه حكومه‌تی به‌هێز دروست بكات كه هه‌ر نه‌بێت بتوانێت ئه‌ركی حوكمڕانی نیشتمانی خۆی جێبه‌جێ بكات و هاووڵاتی سنوره‌كانی بپارێزیت. هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌گرێت كه ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراقیش نه‌یتوانیوه خۆی له فه‌رمان و هه‌ژموونی كه‌سایه‌تییه ئایینه‌كانی شیعه‌كان لابدات و هه‌میشه له ژێر فشاری فتواكانی ئه‌وان كاریان كردووه.
به بڕوای ئێرنی ئۆدینۆ، حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئه‌مریكا هه‌موو ههڵبژاردهیهكییان له‌گه‌ڵ عێراق تاقیكردووه‌ته‌وه به‌ڵام شكست ته‌نها ده‌ستكه‌وتی چه‌ندین ده‌یه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكا بووه له بنیادنانی عێراقێكی به‌هێز، بۆیه تاكه هه‌ڵبژارده كه ده‌مێنێت به‌هێز كردنی كورد و پێدانی ڕۆڵی زیاتره به كوردستان. ئه‌گه‌رچی ئه‌و كوردستانه‌ش بێ كه‌موكووڕی نییه، به‌ڵام ئاسایش و دیموكراسی و پێشكه‌وتنی كورده‌كان وایانكردووه كه ببنه نموونیهك كه حكومه‌ته‌كه‌ی به‌غدا پێویسته لێی بڕوانێت.
ئه‌م ژه‌نه‌ڕاڵه خانه‌نشینكراوه‌ی ئه‌مریكا ئامانجه‌كانی داهاتووی ولاته‌كه‌ی له عێراق ده‌ژمێرێت و پێی وایه ڕیشه‌كێشكردنی داعش، له‌ناوبردنی هزری جیهادی توودڕۆیی، بنیادنانه‌وه‌ی به‌ڵانسی هێز له كه‌نداو، دروستكردنی هاوپه‌یمانی دیموكرات له ناوچه‌كه و دڵنیا بوونه‌وه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی ناچه‌كه، چه‌ند ئامانجی گرینگی ئه‌مریكا ده‌بن له عێراق و ناوچه‌كه كه كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ، یان لانی كه‌م كوردستانێكی به‌هێز، ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ری واشنتۆن بێت له گه‌یشتنی به‌م ئامانجانه.
له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا، ئێرنی ئۆدینۆ باس له گرنگی دروستكردنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا ده‌كات له هه‌رێمی كوردستان و پێی وایه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌وره ده‌توانێت ڕۆڵی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه به‌هێزتر بكات و له هه‌مانكاتیشدا ڕێگه له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران بگرێت له كاروباری عێراق. ئه‌و جه‌ختده‌كاته‌وه هه‌م كورده‌كان به‌م جۆره بڕیاره ڕازی ده‌بن، و هه‌میش حكومه‌تی توركیا دڵنیا ده‌بێته‌وه كه سنووره‌كانی باشووری ولاته‌كه‌ی له مه‌ترسی ئێران پارێزراون.
نوسه‌ری ئه‌م وتاره، كه خۆی ئه‌زموونی ساڵانێكی دوور و درێژی له ناوه‌نده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا هه‌یه، تیشك ده‌خاته سه‌ر هاوپه‌یمانه ڕاسته‌قینه‌كانی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پێی وایه ته‌نها هه‌رێمی كوردستان و ئیسرائیل له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاوپه‌یمانی دیموكراتخوازی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانن.
سه‌باره‌ت به پرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، ئۆدینۆ ڕوونی ده‌كاته‌وه كه ئه‌وه عێراقه كوردستان جێ ده‌هێڵت نه‌وه‌ك كوردستان له عێراق جیا ببێته‌وه چونكه سه‌ره‌ڕای بڕینه بوجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٤ه‌وه تا ئێستا، حكومه‌تی بغدا و ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ته‌نانه‌ت ڕێگه له‌و چه‌ك و تهقهمین و هاوكارییه سه‌ربازییانه ده‌گرن كه بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕه‌وانه ده‌كرێت.
بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، نووسه‌ر پێیوایه سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مریكا به دوو ڕێگه ده‌توانێت ئه‌م كاره ئه‌نجام بدات: یه‌كه‌م، ڕێگه بدات چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێر بكرێت. دووه‌م، خێرا بكات ناردنی هاوكاری دارایی ڕاسته‌وخۆ بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ملیۆنێک و نیو تۆن کاڵا لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران هەناردە و هاوردەکراوە
له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی حاجی ئۆمه‌ران، ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌كان لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، له ساڵی 2016 بەراورد بە ساڵی 2015 کەمیکردووە.
كۆی هاروده و هه‌نارده، یەک ملیۆن و 497 هه‌زار و 988 تۆن بووه، لەو ژمارەیەش رێژەی 97%، واتا بڕی یه‌ك ملیۆن و 451 هه‌زار و 312 تۆن هاوردەکراوە، لەهەمان کاتدا هەناردە رێژەی 3% بووە، واتا بڕی 46 هه‌زار و 675 تۆن بووه.
مه‌سعود باتێلی، سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵگای گومرگی نێوده‌وڵه‌تیی حاجی ئۆمه‌ران دەڵێ "ئاستی ئاڵوگۆڕه‌كان بەگشتی بەڕێژەی 7% دابه‌زیوە، به‌ڵام هاتنی ژماره‌یه‌ك كاڵای گرانبه‌های وه‌كو ئۆتۆمبێل و ئامێره كشتووكاڵی و پیشه‌سازییه‌كان بەڕێژەی 26% زیادبووه".
جگه له قه‌یرانی دارایی، له‌و ده‌روازه سنوورییه، ئێران رێگه به ژماره‌یه‌كی زۆر كاڵا نادات هاوردەی هەرێمی کوردستان و عێراق بکرێن.
سیامه‌ند بابۆڵی، بازرگان دەڵێ "ته‌نها قه‌یرانی دارایی هۆكاری دابه‌زینی ئاستی ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌كانی ئه‌و سنوره نییە، به‌ڵكو هۆكاری سه‌ره‌كی، كاربه‌ده‌ستانی گومرگی ئێرانن، كه رێگەنادەن ژماره‌یه‌ك كاڵا و شتوومه‌ك له رێگه‌ی ئه‌و سنووره‌وه هاورده و هه‌نارده بكرێت و دهیبەنهوه سنوورێكی دیكه".
پێچه‌وانه‌ی كاڵا و شتوومه‌كی دیكه، هێنانی ئۆتۆمبێل زیادی كردووه، به‌جۆرێك لە ساڵی 2016، 15 هه‌زار و 125 ئۆتۆمبێل هاورده‌كراوه، بەراورد بە ساڵی 2015، به‌ڕێژه‌ی 26% به‌رزبووەته‌وه.
ئه‌یوب باڵه‌كی، به‌رپرسی به‌شی هێنانی ئۆتۆمبێل له سنووری حاجی ئۆمه‌ران دەڵێ "یه‌ك ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2015 له رێگه‌ی ئه‌و سنووره‌وه بۆ شاره‌كانی عێراق بێت بێ به‌رامبه‌ر تابلۆی پێ ده‌درێت، به‌ڵام ئەگه‌ر به سنووره‌كانی عێراقه‌وه بێت، بۆ هه‌ر ئۆتۆمبێلێك بڕی سێ هه‌زار و 500 دۆلاری باجی گومرگی پێویستە".
تاوەکو ساڵی رابردوو، قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئێران، 9 ملیار دۆلاری ئەمریکی بووه.
5/1/2017
بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو 7/1/2017 شاندێکی باڵای ڕێكخراوی جینۆسایدی جیهانی بگەنە هەولێر و زیاتر لە یەك هەفتە دەمێننەوە و سەردانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و بەتایبە نزیکی شنگالیش دەکەن.
لەم بارەوە نەوزاد پۆڵس، سكرتێری ڕێكخراوی شلۆمۆ بۆ بە دیکۆمێنتکردن بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند "بەمەبەستی توێژینەوە لەسەر دۆسیەكانی جینۆساید‌كردن كە لە دوو ساڵی ڕابردوودا لەسەر دەستی تیرۆریستانی داعش ئەنجام دراون، لەسەر داوەتی ڕێكخراوی شلۆمۆ تایبەت بە دیكیۆمێنتكردن وەفدێكی باڵای جینۆسایدی جیهانی كە گەورەترین ڕێكخراوە لەو بوارەدا دەگەنە شاری هەولێر و چەندان كۆنفرانسی زانستی و خولی جیاوازە دەكەنەوە.
"
ئاماژەی بەوەش کرد "ئەو شاندە ڕۆژی شەممەی داهاتوو دەگەنە هەولێر و تەواوی دۆسیە ئامادەكراوەكان لەسەر جینۆسایدی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان دەبینن و تێبینی لەسەر دەدەن، جگە لەوەش سەردانی مەیدانی ئەنجام دەدەن بۆ شوێنەواری گۆڕە بەكۆمەڵەكان."
گوتیشی: "ئەو شاندە لە ماوەی مانەوەیان كۆنفرانسێكی زانستی ئەنجام دەدەن، هەروەها خولی راهێنانیش بۆ كارمەندانی دۆسیەكانی جینۆسایدی ئایینی و ئیتنیكی دەكەنەوە تاكوو بە شێوەیەكی ستاندەری جیهانی دۆسیەكان ئامادە بكرێن و ڕادەستی دەزگا نێودەوڵەتییەکان بكرێن."
چەکدارانی داعش لە ساڵی 2014وە تا تێشكانیان لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، دەیان تاوانی كوشتن و گۆڕی بەكۆمەڵیان لە ناوچەكانی دەشتی مووسڵ و قەزا و ناحیەكانی ئەنجام داوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش بەمەبەستی ناساندنیان وەك جینۆساید وەفدێكی باڵای پێكهێناوە.
5/1/2017
هەوڵێک بۆ ئەوەی زمانی فارسی لە عێراق بکرێتە زمانی دووەم، ئاشکرا دەبێت، پەرلەمانتارێکی کوردیش دەڵێت: "ئەم هەنگاوە ئاشکرایە بۆ ئەوەیە کە قەبارە و پێگەی کورد لە عێراق کەم بکرێتەوە".
ئیسلام حوسێن، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "بەرنامە و پلانی ئێران زۆر لاواز بووە، بۆیە بەدوای شتێکدا دەگەڕێت کە دەیەوێت ورووژاندن بکات، ئەگەرنا سەر ناگرێت، بۆ نموونە، ئێستا باسی ئەوە کراوە کە زمانی فارسی بکرێتە دووەم زمان لە عێراقدا، بەو بەڵگەیەی گوایە لە باشووری عێراق وەک دووەم زمان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، لە کاتێکدا ئەم هەوڵە سەر ناگرێت”. جەختیشی کردەوە: "نە سوننەکان و نە کورد لەگەڵ ئەم پڕۆژەیەدا نابن".
ئەوەشی ڕوون کردەوە: "بیرهێنانەوەیەک بۆ خەڵکی کوردستان، کاتی خۆی نووری مالیکی لە کۆبوونەوەیەکدا گوتی، (ئێمە لەمەودوا بە ڕێژەی زۆرینە لە پەرلەمان مامەڵە دەکەین و هەموو بڕیارەکان دەدەین)، بۆیە مەترسی دەکرێت مالیکی لەو ڕوانگەوە بیەوێت ئەوە بکات کە چاوەڕوان ناکرێت سەرکەوتوو بێت، چونکە ئێمە پەنا دەبەینە بەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی". گوتیشی: “ئەوەی دەکرێت پیلانێکی تازەیە بۆ بچووکردنەوەی قەبارەی کورد لە عێراق".
هەر لەمبارەیەوە سەلام خۆشناو، بریکاری وەزیری خوێندنی باڵای عێراق بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند، لە میدیاکانەوە ئەو بابەتەیان بیستووە، بەڵام: “ئێستا بە شێوەیەکی فەرمی هیچ شتێکی فەرمیمان لەمبارەیەوە پێ نەگەیشتووە".
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەپێی دەستوور و یاساکانی عێراق، هەردوو نەتەوەی عەرەب و کورد لەگەڵ کەمینە نەتەوەییەکانی (تورکمان، ئاشووری و کلدان) دەژین کە بەپێی یاسا، هەردوو عەرەبی و کوردی، زمانی یەکەم و دووەمی فەرمین لە عێراقدا و هیچ یەکێک لە نەتەوەکانی عێراق، بە زمانی فارسی قسە ناکەن.
5/1/2017
بەرپرسی یەکەی حەفتای هێزی پێشمەرگەی کوردستان کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە لە ناوەندی بڕیاری یەکێتی، ئاماژە بەوە دەکات کە مالیکی بۆی نییە دەست لە کاروباری کوردستان وەربدات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5\1\2017، شێح جەعفەر مستەفا، بەرپرسی یەکەی حەفتای هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەوە بۆ چەندین جارە نووری مالیکی، داوادەکات هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری کوردستان بکشێتەوە، لە کاتێکدا سەرجەمی ئەو قسانە زیادەیە، ئەو شوێنانە بەخوێن ئازادکراون، ئەوانە ناوچەی کوردستانین، کەسانی وەک مالیکی خەڵکی کوردیان لەو ناوچانە دەرپەڕاندووە، بۆیە ئەوەی مالیکی باسی دەکات، خەیاڵە”.
جەختیشی لەوە کردەوە: “ئەگەر کەسانی وەک مالیکی بیانەوێت هێز بەکاربهێنن، ئەوە هێزی پێشمەرگە، چ مامەڵەیەک لەگەڵ داعش دەکات، هەمان مامەڵەش لەگەڵ ئەوان دەکات، بەڵام هیوادارین ئەوە ڕوونەدات و جارێکی دیکە ڕووبەڕووی شەڕ نەبینەوە لەگەڵ هێزەکانی عێراقدا".
شێخ جەعفەر ئەوەشی بۆ (باس‌نیوز) ڕوون کردەوە: “دەبێت سەرکردە عێراقییەکان عاقڵانە بیربکەنەوە و تووشی شەڕمان نەکەنەوە، دەبێت وەڵامەکانمان وەک مالیکی بێت، واتە وەک خۆی وەڵامی بدەینەوە، پێشی بگوترێت ئەوەی لەدەستی هاتووە کردوویەتی، کەچی هیچی پێ نەکراوە، دەبێت تێی بگەیەنین کە ئەوەی سەدام کردوویەتی، ئەویش هەر ئەوەی کردووە، بۆیە دەرئەنجامی مالیکی لە سەدام باشتر نابێت".
لە کۆتاییدا ئەوەی ڕوون کردەوە کە یەکێتی سیاسەتی خۆی هەیە و دژی هەر دەستدرێژییەکە بەرانبەر بە کوردستان، گوتیشی: “هەر کەسێکیش نەرمی بنوێنێت، بۆچوونی خۆیەتی، سیاسەتی یەکێتی نییە، پیرۆزی بێت، ئەوانەشی دیار نین، دەیانەوێت خۆیان گەورە بکەن و دەیانەوێت بە مالیکیەوە خۆیان هەڵبواسن”.
5/1/2017
نیعمەتوڵڵا ئەردۆغموش، پەرلەمانتاری هەدەپە
پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی گەلان HDP دەڵێت هیوای زۆریان بە مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیە بۆ ئەوەی رۆڵی ئەرێنییان لە دامركاندنەوەی شەڕ و پێكدادانەكان لە باكووری كوردستان و دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتیدا هەبێت.
نیعمەتوڵڵا ئەردۆغموش، پەرلەمانتاری هەدەپە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەوان لە حكومەتی توركیا بێهیوا بوونە، بەڵام هیوای زۆریان بە بارزانی و حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆڵی ئەرێنییان لەسەر پرسەكە هەبێت.
بڕیارە بیناڵی یڵدرم، سەرۆكوەزیرانی توركیا كۆتایی ئەم هەفتەیە سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان بكات، یڵدرم لە هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.
نیعمەتوڵڵا ئەردۆغموش بە رووداوی گوت "هیوای زۆرمان بە جەنابی بارزانی و حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیە، ئێمە دەزانین ئامانجی وان، بیركردنەوەی وان، گفتوگۆ و یاداشتی وان هەم لە كوردستان، هەم لە عێراق، هەم لە توركیا و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەسەر ئاشتییە، هێڤیدارین حكومەتی هەرێمی كوردستان لە توركیا و دەرەوەی توركیا كاریگەری زۆری لەسەر پرۆسەی ئاشتی هەبێت".
پێشتیریش بارزانی و حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆڵێكی بەرچاویان لە پرۆسەی ئاشتیدا هەبوو، لە دوایین سەردانیدا بۆ توركیا، مەسعود بارزانی رۆژی 24-8-2016 دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا باسی پرۆسەی ئاشتی لە باكووری كوردستان و تورکیا كرد و گوتی "پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا زۆر گرنگە، بەڵام پێدەچێت کاتی زیاتری بووێت، ئێمە نائومێدنین و بەردەوامدەبین لە هەوڵەکانمان، بەڵام بەداخەوە لەماوەی رابردوودا شتی زۆر ناخۆش روویانداوە، هیوادارین رۆژێک بێت پرۆسەی ئاشتی دەستپێبکاتەوە".
هەرێمی كوردستان تەنانەت رۆڵی لە ئاشتەوایی نێوان ئەنقەرە و بەغداش هەبوو، ئێوارەی رۆژی دووشەممە 2-1-2016، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر ئەو بابەتە باسی لەوە كرد وەكو هەرێمی کوردستان رۆڵیان لە کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە بینیوە و گوتی "کاتی خۆی کە کێشە لەنێوان بەغدا و ئەنقەرە هەبوو، ئێمە وەکو هەرێمی کوردستان رۆڵێکمان بینی بۆ ئەوەی گرژی لەنێوان بەغدا و ئەنقەرە کەمبکەینەوە، خۆشبەختانە لەو دیدارەی لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی تورکیا و لە سەردانم بۆ ئەنقەرە ئەنجاممدا، بڕیاری ئەوەیان دا سەردانی بەغدا بکەن".
4/1/2017
دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری (قوروە)ی لە پارێزگای سنەی لە شاری قەزوێن جێبەجێ کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەرە خۆجێیەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەرەبەیانی دوێنێ سێشەممە 2017 -1-3 ، یەکەم بەندکراوی کورد لە ساڵی 2017 بەناوی"مەحموود فەرمەرزی" هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری قوروە بە تاوانی قەتڵی بە ئەنقەست لە زیندانی ناوەندیی شاری قەزوین "چوبین" لەسێدارە دراوە.
ئەو هاووڵاتییە لەسێدارە دراوە، بەهای ساڵی 2009 لە شاری قەزوین تووشی قەتڵی ئەنقەست بووە ساڵی 2010 لەلایەن دادگای گشتیی ئەو شارەوە سزای سێدارەی بۆ بڕاوەتەوە.
ئەو سەرچاویە ئەوەی ڕوون نەکردووتەوە کە مەحموود فەرمەرزی بە چ هۆکارێک تووشی ئەو قەتڵه بووە.
ئەو بەندکراوە کوردە نزیکه‌ی 9 ساڵ لە زینداندا بووە و پاش دوو ساڵ لە کاتی دەستبەسەریدا لە زیندانی قەزوینەوە بۆ زیندانی (ئەبهەر)ەوە گواستراوتەوە و چەند هەفتە لەمەوبەر لە زیندانی (ئەبهەر)ەوە بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی بۆ زیندانی ناوەندیی شاری قەزوین گواستراوتەوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بە لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە کوردە، باسی لە ڕووماڵ نەکردنی پرسی سێدارەی بەندکراوانی کورد لە ڕاگەیەنەکانی حکوومەتیدا کردووە.
4/1/2017
هەفتەی نێودەوڵەتیی فیلمی کوردی لە ژێرناوی "سنەدژ" بە بەشداریی هونەرمەندانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و باشوور لە پەردیسی سینەمایی بەهمەن، لە سنە چالاکییەکانی دەست پێ کرد.
بە ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (میهر) پاشنیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە 2017 -1- 3 بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە هونەرمەندانی بواری فیلم و سینەمای کوردی ڕێوڕەسمی کرانەوەی یەکەمین هەفتەی نێونەتەوەیی فیلمی کوردی "سنە دژ" بەڕێوە چوو.
لەم ڕێوڕەسمەدا ستار چەمەنی گوڵ، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ستاک فیلم و سەرپەرستیاری کۆڕبەندەکە ڕایگەیاند "کە 14 فیلمی هونەرمەندانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی سێ ڕۆژ لە شاری سنە نمایش دەکرێن."
بەڕێوەبەری گشتیی بانکی سادراتی کوردستان وەک سپۆنسەری سەرەکیی هەفتەی فیلمی سنەدژ ڕایگەیاند کە "ئەوان وەک نوێنەری بانکی سادراتی ئێران لقی کوردستان بەردەوام دەبن لە پشتیوانی و هاوکاری بۆ گەشەسەندنی سینەما، هونەر، وەرزش و فەرهەنگی کوردستان."
شوان عەتووف هونەرمەندی سینەماکاری کورد یەکێک تر لەو کەسانە بوو کە لە ڕێوڕەسمەکەدا قسەی کردووە.
شوان عەتووف گوتی: "هەست بە شانازی دەکەم کە ئیستا لەم کۆڕە دام و داوا لە بەرپرسانی پارێزگای سنە دەکەم هەوڵی پێویست بدەن بۆ ئەوەی ئەم هەفتەی فیلمی کوردیە ببێتە دەستپێکێک بۆ فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی کوردی لە سنە.
ڕاشیگەیاند کە ئەوان وەک سینەماکارانی هەرێمی کوردستان ئامادەن هەموو هاوکارییەک بکەن لەم پێناوەدا و لە هیچ هەوڵێک درێغی ناکەن.
یەکەمین خوڵی هەفتەی نێودەوڵەتیی فیلمی کوردی لە سنە (سنەدژ) سێشەممە دەستی پێ کردووە و هەتا ڕۆژی هەینی 2017 – 1- 6 دەخایەنێت.
4/1/2017
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە ماڵپەڕێکی فەرمیی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، باس لەوە دەکرێت کە کچانی قوتابیی ئێرانی بە چەقۆ خۆیان بریندار دەکەن و ئەمە لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە.
ماڵپەڕی (عەسری ئێران) لەم بارەوە بە بڵاوکردنەوەی راپۆرتێک نووسیویە "لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لەخۆدان و خۆ بریندارکردن بە چەقۆ لەسەر دەست، پا و تەنانەت سەر و ڕوخسار لەناو کچانی قوتابیی تەمەن 14 هەتا 16 ساڵ پەرەی سەندووە و ئەم حاڵەتە لە زۆرێک لە قوتابخانەکان دەبینرێت."
کۆمەڵناس و دەروونناسانی ئێرانی لەو باوەڕە دان کە ئەم پرسە لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە و نیشانەی بوونی بیرۆکەی توندوتیژییە لەناو بنەماڵە و کۆمەڵگە و تەنانەت پێکهاتەی پەروەردەی ئێران و دەستبردن بۆ ئەو کارە وەڵامێکە بە بوونی توندوتیژی.
ئەو کچانە لە ئەنجامی گرفتی دەروونی و بینینی توندوتیژی لەبەر ئەوەی ناتوانن هیچ کاردانەوەکیان هەبێت، جەستەی خۆیان دەکەنە ئامانج و خۆیان بریندار دەکەن.
3/1/2017
حکوومەتی تورکیا داوایەکی کەسوکاری رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رەت دەکاتەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاکنی پەکەکە، کەسوکاری عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە داوایان کردووە رێگایان پێ بدرێ سەردانی ئۆجەلان بکەن.
داواکاری گشتیی کۆماری تورکیا لە شاری بورسا لە رۆژئاوای تورکیا بە بیانووی ”دۆخی نائاسایی“ـەوە داواکەی رەت کردووەتەوە.
دوایین سەردانی کوسوکاری عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ دوورگەی ئیمڕالی لە مانگی ئەیلوولی 2016 بوو، کە تێیدا محەمەد ئۆجەلان، برای رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، سەردانی کرد.
لە 15ـی 2ـی 1999، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پرۆسەیەکی هەواڵگریدا لە وڵاتی کینیا لە ئەفریقیا دەستگیر کرا و لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا لە زیندانێک لە دوورگەی ئیمرالی، زیندانی کراوە
3/1/2017
ئاڵای نەمسا، کوردستان و ئەرمینیا
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە وڵاتێکی ئەوروپی و وڵاتێکی ئاسیایی کونسوڵخانە لە هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.
ئێستا 34 وڵات پەیوەندیی فەرمییان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە، کە 30 لەوانە کونسوڵگەری گشتی، کونسوڵگەری و نووسینگەی باڵیۆزخانە و وێڕای چوار کونسوڵی فەخری.
فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرنامەیەکی کەناڵی (کوردستان 24)دا رایگەیاندووە، کە ئەرمینیا بڕیاری داوە کونسوڵخانە لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە و چاوەڕێی کردنەوەین.
بە گوتەی فەلاح مستەفا، نەمسا، کە وڵاتێکی ئەوروپییە، نووسینگەی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان هەبوو، بەڵام بڕیاری داوە بیگۆڕێ بۆ کونسوڵخانە و چاوەڕێی رێکارەکانن لە باڵیۆزخانەی نەمسا لە عێراق.
هەروەک بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشتر بەرازیل کونسوڵی فەخریی لە هەولێر هەبوو، بەڵام ئێستا حکوومەتی ئەو وڵاتە بڕیاری داوە کونسوڵخانەی بکاتەوە و چاوەڕێی دیارئیکردنی دیپلۆماتێکین بۆ کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە.
4/1/2017