ئەمڕۆ یەكشەممە 2017 -1- 22 لە کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتیی زانكۆی سلێمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هونەرمەندان و شاعیران و دۆستانی ئەدەبی كوردی، یادی 71مین ساڵڕۆژی دامەزرانی كۆماری كوردستان كرایەوە.
لە سیمینارێكی تایبەتدا کە بە یارمەتیی ناوندی ڕۆشنبیریی زانکۆی سلێمانی بەڕێوە چوو، مامۆستایانی بەشی مێژوو بە تێروتەسەلی باسی چۆنیەتیی دامەزارندنی كۆماری كوردستانیان بۆ خوێندكارانی ئەو زانكۆیە كرد.
شەنگە دارا، ڕێكخەری سیمینارەكە لە لێدوانێكدا بە (باسنیوز)ی گوت:" بە سەرپەرشتیی كۆمەڵێك خوێندكاری زانكۆی سلێمانی و بە ئامادەبوونی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی كۆماری كوردستان، ئەم سیمینارەەمان ساز کرد بێگومان ئامانجی ئێمە لەم سیمینارە زیندووكرنەوە و ناساندنی كورماری كوردستان و پێشەوا قازی محەمەدە بە خوێندكاران و نەوەی نوێ، هەروەها لە ناوەڕۆكی سیمینارەكەدا بە تێروتەسەلی باسی چۆنیەتیی دامەزارندنی كۆماری كوردستان كراوە و تاڕادەیەكی زۆر خوێندكارانی زانكۆ ئاشنا كران بە كۆماری كوردستان و پێشەوا قازی محەمەد.
گوتیشی: "خوێندكارانی زانكۆ بەتایبەتی ئەوانەی ئەمساڵ وەرگیراون سوودێكی زۆریان لە سیمینارەكە بینیوە، چونكە ئەو چینە بە شێوەیەكی گشتی زانیارییەكی ئەوتۆیان لەسەر كۆماری كوردستان نییە، بەڵام بەهۆی ئەم سمینارەوە بە شێوازی جۆراوجۆر باسی دامەزاراندنی كۆماری كوردستان پێشەوا قازی محەمەد كراوە، بێگومان سوودێكی زۆری هەبووە و خوێندكاران زانیاری باشیان دەستكەوتوە."
22/1/2017
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، مەترسیی هەوڵەکانی دەوڵەتی یاسا لە دژی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات و دەڵێت: "هەوڵێکی جددی لەلایەن ئیئتیلافەکەی مالیکییەوە هەیە”.
خەلەف عەبدولسەمەد، یەکێک لە سەرکردەکانی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕای گەیاندووە، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پرسی دەستگرتن بەسەر كێڵگە نەوتییەكاندا لە لایەن پێشمەرگەوە، “كەمتەرخەم” بووە و پێویستە لە كەمترین كاتدا حكوومەتی مەركەزی دۆسیەی نەوت لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی کوردستان یەكلا بكاتەوە. دەشڵێت: “بەغدا ئەگەر ناچار بكرێت، هێز بەكار بهێنێت”.
ئیسلام حوسێن، پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەو پیاوە کەسێکی سەرکردایەتیی حزبی دەعوەیە و کەسێکی نزیکە لە نووری مالیکییەوە، کەسێکی شۆفێنی و دارەدەستی مالیکییە”. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئێستا لەلایەن نووری مالیکییەوە هەڵمەتێک بۆ قسەکردن لە دژی هەرێمی کورستان و فشار دروستکردن لەسەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستی پێ کردووە. دەشڵێت: “دەیانەوێت شکستی خۆیان بشارنەوە، چونکە ئاگادارین چۆن دەوڵەتی یاسا پیلان لە دژی هەرێمی کوردستان دادەنێت".
ئەو ئەندامە کوردەی پەرلەمانی عێراق ئەوەی نەشاردەوە کە: "هەوڵێکی جددی هەیە لەلایەن دەوڵەتی یاساوە، بۆ ئەوەی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق ئاڵۆزتر بکات، ئێستاش هەڕەشەی بەکارهێنانی هێز لەدژی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بۆیە بەهیچ شێوەیەک گوێ بە هەڕەشەی دەوڵەتی یاسا نادەین".
22/1/2017
ژمارەیەک چەکدار بە مووشەک هێرش دەکەنە سەر ئاسایشی ئیستەنبوڵ و بارەگای پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتداری تورکیا.
شەوی هەینی 20/1/2017، چەکدارانی نەناسراو مووشەکێکی جۆری (لاو)یان ئاراستەی بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئیستەنبوڵ کردووە، کە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
هەروەها چەکدرێکی دیکە مووشەکێکیهەمان جۆری ئاراستەی بارەگای ئاکەپە لە ئیستەنبوڵ کردووە، بەڵام مووشەکەکە نەتەقیوەتەوە و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.
واسیب شاهین، پارێزگاری ئیستەنبوڵ رایگەیاندووە، کە هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە گەڕان بۆ دۆزینەوەی چەکدارە هێرشبەرەکان کردووە.
21/1/2017
رێبەری بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستان و شۆڕشی ئەیلوول، بەشداریی لە دامەزراندنی کۆماری کوردستاندا کردووە،.
رۆژی 22/1/1946 کۆماری کوردستان لە شاری مەهاباد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دامەزرا و پێشەوا قازی محەمەد، بە سەرۆک کۆمار دیاری کرا.
کۆماری کوردستان، کە یەکەم کۆماری کوردییە لە مێژووی گەلی کوردستاندا، تەمەنی 11 مانگ بوو و لە رۆژی 15/12/1946 لەلایەن سوپای رژێمی شای ئێرانەوە رووخێندرا.
پێش راگەیاندنی کۆماری کوردستان، لە ساڵی 1945 مەلا مستەفای بارزانی، رێبەری بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستان و باوکی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە فەرماندەیی دوو هەزار پێشمەرگە لە کوردستانی باشوورەوە چووە کوردستانی رۆژهەڵات و هێزەکەی خستە خزمەت کۆماری کوردستان.
دوای راگەیاندنی کۆماری کوردستان و سوێندخواردنی پێشەوا قازی محەمەد، مستەفا بارزانی وەک سوپاسالاری کۆماری کوردستان دەستنیشان کرا.
ئەحمەد حەدۆ قورتاس یەکێکە لەو پێشمەرگانەی لەگەڵ مەلا مستەفا بارزانی چووەتە کۆماری کوردستان، لە راپۆرتێکی کەناڵی (کوردستان 24)دا رایگەیاندووە، کە دوای راگەیاندنی کۆمار، هەموو پێشمەرگەکان ماوەی سێ مانگ مەشقی سەربازییان کردووە، دواتر سوێندی دەستبەکاربوونیان وەک سەربازی کۆمار خواردووە.
سوپاسالاری کۆمار و سەرۆک کۆماری کوردستان:
فتدیۆ:
21/1/2017
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد و ڕاشیگەیاند، کوردستانی سەربەخۆ خەون نییە و هەموو هەوڵێکی بۆ دەدەن.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ (واشنتۆن پۆست)، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند: ”هەماهەنگیی هەواڵگریمان لەگەڵ ئەمریکا بەردەوامە، چاوەڕوانی بەردەوامیی هاوکاریی سەربازی و سیاسیی ئیدارەی ترەمپ دەکەین و لەگەڵ ئیدارەکەیدا بۆ لەناوبردنی داعش هاوکار دەبین“. ئەوەشی نەشاردووەتەوە کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، بۆ سەرهەڵدانەوەی تیرۆر ڕێگەخۆشکەر دەبێت و هیوای خواستووە، ئەمریکا هەڵەی کشاندنەوەی هێزەکانی لە عێراق دووبارە نەکاتەوە و پێشوازیشی لە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کردووە. باسیشی لەوە کردووە کە ”ئێران لە هەموو لایەنێک زیاتر لە عێراق کاریگەرە“.
لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕێکخراوی توندڕەوی داعشەوە ئاماژەی بەوە داوە کە لە ڕووی سەربازییەوە داعش زۆر لاوازتر بووە، بەڵام پێشبینیکردنی وادەی ڕزگارکردنی تەواوی شاری مووسڵ زەحمەتە. ئەوەشی دووپات کردووەتەوە کە بەپێی ڕێککەوتنی پێشوەخت، هێزە شیعەکان ناچنە ناو مووسڵ. بە دووریشی نەزانیوە کە لە دوای ئازادکردنەوەی مووسڵ، داعش پەنا بۆ تاکتیک و هێرشی تیرۆریستیی نوێ ببات، چونکە ”کۆنتڕۆڵکردنی مووسڵ بە واتای کۆتایی داعش نییە، بەڵکوو شەڕی داعش، شەڕێکی سەربازی و ئابووریی و ئایدۆلۆژییە“.
هەر لەو چاوپێکەوتنەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەی دووپات کردووەتەوە کە کوردستانی سەربەخۆ خەون نییە و ”هەموو هەوڵێکی بۆ دەدەین“.
21/1/2017
دایكی سڤێتلانا كاسیان ماوەی 40 ساڵ مامۆستای میوزیك بووە
سڤێتلانا كاسیان دەگێڕێتەوە كاتێك منداڵ بووە، هەر جارێك لەگەڵ دایكی بە بەردەم شانۆی بۆلشۆیدا تێپەڕیوە، لە دایكی پرسیوە تۆ بڵێی لێرە بخوێنم؟ خەونی سڤێتلانا لە تەمەنی 25 ساڵیدا هاتەدی و چووە سەر سەكۆی شانۆی بۆلشۆی و گۆرانیی ئۆپێرای پێشكەش كرد. ئێستا نەك بۆلشۆی، سەكۆی شانۆی زۆر وڵاتی دیكە دەرگایان بۆ ئەو كچە كوردە كردووەتەوە.
بۆلشۆی لە زمانی رووسیدا بە واتای "مەزن" دێت. شانۆی بۆلشۆی، گەورەترین شانۆی ئۆپێرا و بالێی رووسیایە. یەكێكە لە ناودارترین سەكۆكانی شانۆی جیهانی. شانۆی بۆلشۆی لە سەدەی هەژدەوە، تاوەكو ئێستا بەبێ پچڕان، میوزیك و گۆرانیی ئۆپێرا پێشكەش بە رووسەكان و مێوانەكانیان دەكات.
ئەم سەكۆیە، بەردەوام هونەرمەندی بەناوبانگ و گەورەی لەسەر بینراون. ئەوان هەم ئاستی هونەری رووسی، هەمیش زەوقی بینەرانی رووسیان بەرز كردووەتەوە و بە سەدان هونەرمەند لە رێگەی بۆلشۆوە نێویان كەوتووەتە مێژووی هونەری جیهانی. ئێستا كچە كوردێك لەسەر سەكۆی ئەو شانۆیە گۆرانیی ئۆپێرا دەڵێت كە دەنگەكەی بە ماوەیەكی كەم سنووری رووسیای تێپەڕاند.
سڤێتلانا كاسیان، كچە كوردێكی ئێزدییە، یەكەمجار لە ساڵی 2010 چووەتە سەر سەكۆی شانۆی بۆشلۆی، بەڵام لە ساڵی 2011ەوە لە سەكۆی شانۆی بۆلشۆی بەشی سەرەكیی ئۆپێرا "" Toskaی جاكۆمۆ پۆچینی دەخوێنێ.
میدیاكانی رووسیا دەنگی سڤێتلانا بە "دەنگە هیوابەخشەكەی جیهان" ناو دەبەن، بەڵام هیواكەی سڤێتلانا ئەوەیە رۆژێك بێت لە كوردستان، هونەرەكەی پێشكەش بە گەلەكەی خۆی بكات.
سڤێتلانا كاسیان لە شاری باتومی لە جۆرجیا، لە بنەماڵەیەكی كوری ئێزدی لەدایك بووە، بەڵام ئەو هێشتا تەمەنی نۆ ساڵان بوو كە بەهۆی ئەو شەڕەی وڵاتەكەی گرتبووەوە، خێزانەكەی كۆچیان كرد بۆ كازاخستان.
حەزی سڤێتلانا بۆ ئۆپێرا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی منداڵی. ئەو بە (رووداو)ی گوت "من كچێكی بچووك بووم، كاتێك بە بەردەم شانۆی بۆلشۆی (Teatra Bolşoy) تێدەپەڕین، بە پەنجەكانم ئاماژەم بۆ دەكرد، لە دایكمم دەپرسی دەمەوێت لێرە بخوێنم. لە تەمەنی 25 ساڵیدا چوومە شانۆی بۆلشۆی و من ئێستا زۆر سەربەرزم كە لەسەر سەكۆی شانۆی وڵاتاندا نوێنەرایەتی گەلەكەم دەكەم و هونەرێكی مۆدێرن پێشكەش دەكەم".
كاتێك (رووداو) سەرقاڵی ئامادەكردنی فیچەرێك بوو لەسەر ژیانی ئەو كچە كوردە، ئەو خەریكی پرۆڤە بوو بۆ پێشكەشكردنی بەرهەمێكی نوێ. سڤێتلانا لەو بەرهەمەدا رۆڵی پەریی دەریای دەبینی. ئەو گوتی "ئەمڕۆ رۆڵی سەرەكی دەبینم. رۆڵێكی سەخت، رۆڵی پەریی دەریا بەرپرسیارێتییەكی گەورەیە. هەر بۆیە زۆر دڵشادم".
لە ئۆپێرادا وەرگرتنی رۆڵی سەرەكی وا بە سانایی بە نسیبی هەموو كەسێك نابێت، بەڵام سڤێتلانای كورد تەنیا لە بۆلشۆی نا، بەڵكو لە گەورەترین هۆڵەكانی ئەوروپادا، ئەوانەی وەك تۆرین، ڤەنەدیك و سەكری، بەوپەڕی بوێرییەوە لە بەردەم هۆگرانی ئۆپێرادا دەوەستێ.
ساڵی 2013، سڤێتلانا لە شاری رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا سۆلۆ كۆنسێرتێك پێشكەش دەكات، هەر هەمان رۆژ پاپای ڤاتیكان داوەتی ئەو كچە كوردە دەكات. سڤێتلانا ئەو رۆژە بە رۆژێكی لەبیرنەكراوی خۆی وەسف دەكات و دەڵێت "دیدارێكی زۆر خۆش بوو. دوای كۆنسێرت پاپا منی داوەتی ڤاتیكان كرد. بینینی پاپا كاریگەرییەكی گەورەی لەسەر من هەبوو، چونكە ئەو مرۆڤێكی زۆر نورانیە. ئەوەی سەرنجڕاكێش بوو ئەوە بوو كە بوومە یەكەمین سترانبێژی ئۆپێرا پاپا نزای خێری بۆ بكات و داوای كرد تەنیا گۆرانی بۆ خێر و ئاشتی بڵێم".
ساڵی 2011، سڤێتلانا لە چین خەڵاتی یەكەمی پێنجەمین پێشبڕكێی نەتەوەیی سترانبێژانی بەدەستهێنا. دیسان هەمان ساڵ، لە شاری باری لە ئیتاڵیا خۆی لە نۆیەمین سەمفۆنیای بتهۆڤن تاقیكردەوە.
سەرگەی نۆڤیكۆڤ، دەرهێنەری ئۆپێرا لە شانۆی بۆلشۆی، زۆر پەسنی ئەو كچە كوردە دەدات و دەڵێت "لەسەر سەكۆی شانۆی بۆلشۆی، كەسانی وەك سڤێتلانا كەمن كە هەم لە ئاستی ئیدیەلدا گەنج بێ و هەم بە دەنگ هێندە دەوڵەمەند بتوانێت هۆڵی شانۆ پڕ بكات".
یەكەم مامۆستای میوزیكی سڤێتلانا، دایكێتی. سەدا خانم هەر لە تەمەنی منداڵیی سڤێتلانادا هەستی بە دواڕۆژێكی رووناك بۆ كچەی كردووە. بەبێ پشتیوانی دایكی، بۆ سڤێتلانا كارێكی ئەستەم بوو بگاتە ئەو قۆناغە، وەك دایكێك كە منداڵێكی بچووكی هەیە، بتوانێت هێندە بە ئاسوودەیی پرۆڤە بكات و بە هەفتە دوور بێت و لە دەرەوەی وڵات بێت.
دایكی سڤێتلانا كاسیان ماوەی 40 ساڵ مامۆستای میوزیك بووە. كتێبی وانەكانی میوزیكیشی نووسیوە. ئەمڕۆ لە چەندین قوتابخانەی كازاخستان كتێبەكانی دایكی سڤێتلانا دەخوێندرێن، بەڵام گەیاندنی منداڵەكانی بۆ ئاستێكی بەرز بۆ ئەو كارێكی هێندە ئاسان نەبووە.
سەدا خانم دەڵێت، میوزیك و ستران، بەشێكی ژیانی كوردەواریی ئەوان بووە و ئەو ئێستاشی لەگەڵدابێت، سەردولكەی كوردەواری دەڵێت.
سڤێتلانا كاسیان، هەنگاو بە هەنگاوی هونەری ئۆپێرا دەبڕێت، بەڵام خۆزگەكانی زۆرن، بۆیە هێشتا خۆی لە سەرەتای رێچكەی هونەری ئۆپێرادا دەبینێ.
20/1/2017
لەدوایین رۆژی کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداریی پانێڵێک دەکات کە تایبەتە بە عێراق و سووریا و بۆچوونی خۆی لەو بارەوە دەخاتەڕوو.
مەسعود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە چوارەمین رۆژی كۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس لە پانێڵی تایبەت بە عێراق و سووریا، لەکاژێر 12:45 خولەکی رۆژی هەینی 20-1-2017 بەشداری دەكات كە ھەر یەك لە ئەیمەن سەفەدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن، محەمەد شیمشەك جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا، مەجید جەعفەر بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای نەوتی ھیلال ، مینا ئورێبی رۆژنامەڤان لە رۆژنامەی "شرق الاوسط" و جەبران باسیل بەشداری تێیدا دەكەن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکی هاوبەشی تەلەڤزیۆنی کە پەیامنێری رووداو تێیدا بەشداربوو سەبارەت بەو پانێڵە و قسەکانی لە پانێڵەکەدا گوتی: "لەبەر رۆشنایی قسەکانی ئەوان بۆچوونى خۆم دهڵێم و پیشنیازی خۆم دەبێت".
بارزانی گوتی: "قهيرانى سووريا لهوه دهرچووه لهكۆڕبهندێكى وا چارهسهر بۆ قەیرانی سووریابدۆزرێتهوه، من پێموايه رێككهوتنێك ههيه لهنێوان ئەمریکا و رووسیا، هەندێکی رەنگە توركيا بهشداربێت، ئێران بهشداربێت، ههندێك ئوردن بهشدار بێت، ههندێك عێراق بهشداربێت، بهڵام رێککەوتنە ئهساسييهكه لهنێوان ئهمريكا و رووسيايه وه كهسيش نازانێت به وردى چی بووه، لهبهرئهوه خۆ ماندوو كردنه و دهبێت بزانين ئهوان چ بڕيارێكيانداوه و چى دهكهن".
کۆبوونەوە و پانێڵەکانی کۆربەندی ئابووری جیهانی داڤۆس، رۆژی سێشەممە 17-1-2017 بە فەرمی دەستیپێکرد و سەرەتا کلاوس شواب، سەرپەرشتیاری کۆربەندەکە بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و دواتر شین گین پین، سەرۆکی چین گوتاری خۆی پێشکەشکرد.
20/1/2017
شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی یەکێتیی ئەورووپا دەکات و داوای هاوکاری لەو دامەزراوە نێودەوڵەتییە دەکات.
دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لەگەڵ شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە د. عەلی سندی، وەزیری پلاندانان سەرۆکایەتی دەکات، لە کۆبوونەوەیەکماندا لەگەڵ بەرپرسانی کۆمسیۆنی ئەورووپا، داوای هاوکاری و پەرەپێدانی زیاترمان بۆ هەرێمی کوردستان کرد”.
هەروەها ئاماژەشی بۆ ئەوەکرد کە شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە وردی تاوتوێی ئەو گرفت و ئاستەنگ و فشارانەی کرد کە بەهۆی هاتنی ژمارەیەکی زۆری ئاوارە و پەنابەران شەری داعش تووشی هاووڵاتیان هەرێم بوونە. لەبەشێکی قسەکانیاندا شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەختیان لەوە کردەوە کە دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بە تایبەتی یەکێتی ئەوروپا هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەن ، بۆ ئەوەی بەشێک لەو فشارانە کەم بنەوە و هاوکاری هەرێمی کوردستانیش بکەن بۆ تەواو کردنی بەشێک لەو پرۆژانەی کە بە هۆی قەیرانی دارایی لە توانای حکوومەتدا نین لە ئێستادا تەواویان بکات. بە تایبەت ئەو پڕۆژانەی تایبەتن بە کەرتی تەندرووستی و ڕێگاو بان و کەرتی کارەبا.
دلاوەر ئاژگەیی ئەوەشی خستەڕوو کە بڕیاروایە بۆ تاوتوێ کردنی زیاتری ئەم پرسانە، لە ناوەڕاستی مانگی 2، شاندێکی یەکێتیی ئەورووپا سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
20/1/2017
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕێکی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات 17 مێرمنداڵ و گەنجی کورد لە گرتووخانەن و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بۆ بڕاوەتەوە.
کۆمیساریاری باڵای مافەکانی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە بەرپرسانی ئێران کردووە کە سزای سێدارەی لاوێکی کورد بە ناوی سەجاد سنجەری، هەڵوەشێننەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (هەنگاو) ڕۆبەرت کڵۆیڵ گوتەبێژی کۆمیساریای باڵای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دانیشتنێکی ئەو ڕێکخراوە کە ڕۆژی سێشەممە 2017 -1- 17 لە جنێڤ بەڕێوە چوو، خوازیاری هەڵوەشانەوەی سزای سێدارەی سەجاد سنجەری بووە.
ئەو لاوە کوردەی خەڵکی کرماشان، و ساڵی 2011 بە چەکی سارد هاووڵاتییەکی دیکەی کە ویستبووی دەستدرێژی بکاتە سەری، کوشتبوو و لەلایەن دادگای ئەو شارەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
سنجەری ساڵی ٩٣ سەرلەنوێ دادگایی کرایەوە، بەڵام دادگای تاوانەکانی کرماشان گوتەکانی ناوبراوی لەمەڕ هەوڵی کەسی کوژراو بۆ دەستدرێژیکردنە سەری ڕەت کردەوە و دیسان سزای سێدارەی دەرکردەوە.
ئەو سزایە ئەمساڵ لەلایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە پەسەند و ئەگەری زۆرە کە بە زوویی بەڕێوە بچێت.
ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە یاسا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤی لەمەڕ دەرکردنی سزای سێدارەی بۆ کەسانی ژێر تەمەن 18 ساڵ پەسەند کردووە، بەڵام هێشتا ئەو سزایانە بەڕێوە دەبات و یاساکانیش پێشێل دەکات.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری (هەنگاو) ئێستا لانیکەم 17 لاوی کورد لە گرتووخانەکانی ئێران چاوەڕوانی بەڕێوەچوونی سزای سێدارە دەکەن.
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا سێ لاوی دیکەش بە ناوەکانی ئازاد محەممەدزادە خەڵکی سەقز، هێمن هەورامی نەژاد و سیاوەش مەحموودی خەڵکی سنە سزای سێدارەکەیان هەڵوەشاوەتەوە.
19/1/2017
راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان تاکە هێزی کاریگەر و فرەلایەنی کوردستانی رۆژئاوایە.
لە راپۆرتێکدا رۆژنامەی (نیویۆرک تایمز)ی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، کە ئیدارەی باراک ئۆباما رووبەڕووی کێشەیەکی گەورە بووەتەوە، لە نێوان هاوکاریکردنی راستەوخۆی سەربازیی کوردانی کوردانی رۆژئاوا یاخود هێشتنەوەی بڕیارەکە بۆ ئیداری نوێی ئەمریکا، کە دۆناڵد ترەمپ، لە رۆژی 20/1/2017ـەوە سەرۆکایەتیی دەکات.
مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان داوای لە بەرپرسانی ئەمریکا کردووە، هەماهەنگیی لەگەڵ ھێزی پێشمەرگەی کوردستانی رۆژئاوا بکەن و گرنگییان پێ بدەن، چونکە ”تاکە ھێزی کاریگەر و فرەلایەنیی“ کوردستانی رۆژئاوایە.
رۆژنامەکە هەروەها بڵاوی کردووەتەوە، کە لەمیانی سەردانەکەی مانگی رابردووی مەسرور بارزانی بۆ واشنتۆن، داوای لە ئیدارەی ئۆباما کردووە لەگەڵ ھێزی پێشمەرگەی کوردستانی رۆژئاوا کار بکات، چونکە ”ئەو ھێزە دەتوانێت ببێتە پردێک بۆ نزیککردنەوەی لایەنەکان و ببێتە فاکتەرێکیش بۆ دامرکاندنەوەی گرژییە سیاسییەکانی ناوچەکە“.
هەروەک لە راپۆرتی رۆژنامەکەدا هاتووە، کارکردنی ئەمریکا لەگەڵ یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە) ”ئەمریکا دەخاتە ھەڵوێستێکی خراپەوە“، چونکە یەپەگە ھەمیشە لەلایەن تورکیاوە بە گروپێکی تیرۆرستی ناو دەبرێت و تۆمەتباری دەکات بەوەی باڵی پەکەکەیە لە کوردستانی رۆژئاوا.
هێزەکانی پێشمەرگەی رۆژئاوا، لە گەنجانی کوردستانی رۆژئاوا پێکهاتووە، کە بەهۆی شەڕی ناوخۆیی سووریا و تاکڕەویی پەیەدەوە ئاوارەی کوردستانی باشوور بوون و هێزێکی پێشمەرگەیان دروست کرد.
ئەو هێزە، کە ژمارەی پێشمەرگەکانی بریتییە لە 3300 پێشمەرگەی کچ و کوڕ، لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە مەشقی سەربازیی پێکراوە و لە سەرەتای هێرشی رێکخراوی توندڕەوی داعشەوە بەشێوەیەکی لەخۆبوردووانە بەرگریی لە کوردستانی باشوور دەکات و چەندین شەهیدیشی پێشکەشی خاکی کوردستان کردووە.
19/1/2017
بینای بازرگانیی پلاسکۆی تاران کە بینایەکی 25 نهۆمە و لە کاتژمێر 8ی بەیانیی ئەمڕۆوە ئاگری تێبەر بوو، پاش ئەوەی نەتوانرا کۆنترۆڵ بکرێت، بەتەواوەتی داڕووخا.
بەپێی زانیاری و هەواڵی ماڵپەڕەکانی (ئیرنا و ئیسنا) سەرەڕای ئەوەی کە 200 دەزگای ئاگرکوژێنەوە و بە سەدان کەس سەرقاڵی کۆنترۆڵی ئاگری بینای پلاسکۆی تاران بوون، کەچی داڕووخاوە و خەسارێکی زۆری مادیی لێ کەوتووەتەوە.
باس لەوە دەکرێت کە پێش داڕووخان خەڵک و کرێکاران لە بیناکە دوور خراونەتەوە، بەڵام لە کاتی ڕووخاندا 30 کەس بریندار بوون.
19/1/2017
ڕاوێژکاری باڵای عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی دەڵێت "ئەمریکا پاڵپشتیی تیرۆریزمە و نابێ لە دانیشتنی "ئاستانە" بۆ پرسی سووریا بەشداری بکات."
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، وێڕای عەلیئەکبەر وەلایەتی ڕاوێژکاری خامنەیی، هاوکات عەلی شەمخانی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە 2017 -1- 18 ڕای گەیاندووە "ئەمریکا لە دانیشتنی ئاستانە بۆ چارەسەریی پرسی سووریا هیچ ڕۆلێکی نابێت و تەنیا وەک چاودێر بانگهێشت کراوە."
هەر لەم پەیوەندییەدا دوێنێ سێشەممە محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئیران لەبارەی دانیشتنی "ئاستانە" کە بڕیارە بەمزوانە لە قرگیزستان لەبارەی دۆخی سووریا بەڕێوە بچێت، گوتی "ئێمە ئەمریکامان بانگهێشت نەکردووە و دژی بەشداریی ئەمریکاین."
عەلیئەکبەر وەلایەتی ڕاوێژکاری باڵای خامنەیی ئەمڕۆ چوارشەممە پاش دایداری لەگەڵ عیماد خومەیس، سەرۆکوەزیرانی سووریا لە تاران، پێداگری لەسەر دژایەتیی ئێران لەبارەی بەشداریی ئەمریکا لە دانیشتنی ئاستانەدا کردەوە.
وەلایەتی گوتیشی "نابێ دانیشتنەکانی ئاستانە بەج جۆرێک بێت کە تیرۆرسیت و پشتیوانەکانی کە شکستیان خواردووە، مەیدانەکە بە قازانجی خۆیان بقۆزنەوە، چونکە ئەمریکا "لەسەرووی پشتیوانانی تیرۆریزم"یە و شکستی خواردووە و پێداگری دەکات بەشداریی دانوستانەکانی ئاستانە" بێت، و ئەمەش جێگەی قەبووڵ نییە."
لە درێژەدا گوتیشی "کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر لێبڕاوانە دژایەتیی بەشداریی ئەمریکا دەکات. ئەگەر دۆخەکە وا بڕواتە پێش، نیگەرانیی ئەوەش هەیە کە سعوودیە و قەتەریش دەیانەوێ بەشدار بن، لە حاڵیکدا لە ناردنی تیرۆریزم و پاڵپشتیکردنیاندا ڕۆڵیان هەبووە."
دانوستان لەبارەی دۆخی ئاڵۆزی سووریا بە دەستپێشخەریی ڕووسیا و تورکیا لە ماوەی ڕۆژانی 2017 -1- 23 و 24 لە "ئاستانە" پایتەختی قرگیزستان بەڕێوە دەچێت، کە تێیدا نوێنەرانی ڕژیمی بەشار ئەسەد و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، هەروەها ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا (ئەنەکەسە) تێیدا بەشدارن.
18/1/2017
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی باڵای وڵاتانی جیهانی کۆ دەبێتەوە.
بڕیارە رۆژی چوارشەممە 18/1/2017، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس لە سویسرا، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مارک رۆتە، سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆ ببێتەوە.
هەروەها مەسعود بارزانی لەگەڵ ئیلهام عەلییێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان کۆ دەبێتەوە، جگە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەیمەن سەفەدی، وەزیری دەرەوەی شانشینی ئوردن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکانیدا، باسی دوایین پێشهاتەکانی شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش دەکات و هەوڵی بەدەستهێنانی پشتیوانیی زیاتری ئابووریی و سەربازیی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی کوردستان دەدات.
ئێوارەی رۆژی سێشەممە 17/1/2017، لە پەراوێزی یەکەم رۆژی کۆڕبەندەکە، مەسعود بارزانی لەگەڵ جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی ئەمریکا کۆ بووەوە و بایدن پیرۆزبایی سەرکەوتنەکانی پێشمەرگەی لە بارزانی کرد.
هەر هەمان رۆژ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بۆرک بریندا، وەزیری دەرەوەی نەرویج کۆ بووەوە.
رۆژی دووشەممە 16/1/2017، مەسعود بارزانی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی، سەردانی سویسرای کرد.
18/1/2017
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی باڵای وڵاتانی جیهانی کۆ دەبێتەوە.
بڕیارە رۆژی چوارشەممە 18/1/2017، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس لە سویسرا، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مارک رۆتە، سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆ ببێتەوە.
هەروەها مەسعود بارزانی لەگەڵ ئیلهام عەلییێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان کۆ دەبێتەوە، جگە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەیمەن سەفەدی، وەزیری دەرەوەی شانشینی ئوردن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکانیدا، باسی دوایین پێشهاتەکانی شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش دەکات و هەوڵی بەدەستهێنانی پشتیوانیی زیاتری ئابووریی و سەربازیی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی کوردستان دەدات.
ئێوارەی رۆژی سێشەممە 17/1/2017، لە پەراوێزی یەکەم رۆژی کۆڕبەندەکە، مەسعود بارزانی لەگەڵ جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی ئەمریکا کۆ بووەوە و بایدن پیرۆزبایی سەرکەوتنەکانی پێشمەرگەی لە بارزانی کرد.
هەر هەمان رۆژ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بۆرک بریندا، وەزیری دەرەوەی نەرویج کۆ بووەوە.
رۆژی دووشەممە 16/1/2017، مەسعود بارزانی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی، سەردانی سویسرای کرد.
عادل ئەلجوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعوودیە ئاشکرای کرد، ڕیاز پاڵپشتی لە سیاسەتەکانی حکوومەتی دۆناڵد ترەمپ لەدژی ئێران و داعش دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی (ڕۆیتەرز) عادل ئەلجوبەیر کەلە کۆنفراسنێکی ڕۆژنامەنووسیدا لە پاریس قسەی دەکرد، گوتی "ئێمە لە بەرانبەر سیاسەت و ڕێکارەکانی حکوومەتی داهاتووی ئەمریکا گەشبینین و چاوەڕوانین تاکوو لە هەموو بوار و لایەنە جیاجیاکانەوە کە نیگەرانەیی هاوبەشمان هەیە، پێکەوە هاوکاری بکەین."
وەزیری دەرەوەی سعوودیە ئاماژەی بەوەش کردووە "ئێمە پشتیوانی لە حکوومەتی ترەمپ دەکەین و بەتایبەتی بۆ نۆژەنکردنەوەی کاریگەریی ئەمریکا لە ناوچە و پێشگیری لە سیاسەتەکانی ئێران و شکستدانی گرووپی داعش."
بڕیارە ڕۆژی هەینی داهاتوو دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا، بە فەرمی سوێندی یاسایی دەخوات و وەک سەرکۆماری نوێی ئەمریکا دەستبەرکار دەبێت.
عادل ئەڵجوبەیر ڕاشیگەیاندووە "سعوودیە و ئەمریکا پێکەوە بەرژەوەندیی هاوبەشیان لە سووریا، عێراق، یەمەن و ئێران هەیە و هەر دوو وڵات لە بوارەکانی ئابووری، وزە و نەوتدا و سەربازیدا بەرژەوەندیی هاوبەشیان هەیە."
وەزیری دەرەوەی سعوودیە گوتیشی "دەبێ ئێران لە ناوچەکە کۆتایی بە سیاسەتی پاوانخوازی و دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتان بێنێت، هەتا پەیوەندییەکانمان ئاسایی ببنەوە."
ماوەی چەند دوو ساڵە ئێران و سعوودیە لەبوارەکانی سیاسی، سەربازی و پرسەکانی حەجدا کێشە و ناکۆکییان هەیە و ئەم پرسە پاش هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانە و کونسووڵگەریی سعوودیە لە تاران و مەشهەد پەرەیان سەندووە و هەر ئەم ناکۆکییانە بووە هۆی ئەوەی ساڵی 2016 سعوودیە ئیزن نەدات حاجییانی ئێرانی سەردانی سعوودیە بکەن.
17/1/2017
داواکاری گشتیی تورکیا بڕیاری دا بهوهی هەردوو هاوسهرۆکی پارتی دیمۆکراتیکی گهلان (HDP) 225 ساڵ زیندانی بکرێن.
بهپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی کوردستانی باکوور، بەپێی بڕیارەکەی سەردۆزگەری گشتیی تورکیا، به تۆمەتی ڕێبەرایەتی و ئهندامێتی له لقی سیاسیی (PKK و KCK) له تورکیا، 142 ساڵ بەندکردن بۆ دەمیرتاش و 83 ساڵ زیندانیش بۆ فیگن یۆکسەکداغ دهرکراوه.
داواکاری گشتیی تورکیا ئهم حوکمانهی دهرکردووه و ڕادهستی بهرپرسانی پهیوهندیدار به دۆسیهی هاوسهرۆکانی ههدهپهی کردووه.
سهلاحهدهین دهمیرتاش و فیگن یۆکسکداغ مانگی نۆڤەمبەری 2016 لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە لەگەڵ 9 پەرلەمانتاری دیکە دهستگیر کراون.
له ههواڵهکهدا هاتووه که چالاکیی دهمیرتاش لە کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک تاوانه و پاگهندهی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە و هاندانی خەڵک بۆ ئەنجامدانی توندوتیژیی دراوهته پاڵی و داوای142 هەتا 143تا ساڵ زیندانی بۆ کراوه.
18/1/2017