بە بەشداریی جێگری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بەرەنگار بوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە تارانی پایتەختی ئێران بەڕێوەچوو. زۆرترین ماددەی هۆشبەری جیهان لە ئەفغانستان بەرهەم دێت و ئێران وەک یەکەم هێڵی پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان گرینگییەکی زۆری بۆ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هەیە.
1/3/2017
ئەندامێكی ئەنجوومەنی شارەوانی تاران بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئەمریكا بە 10 ساڵ زیندان حوكمدرا.
دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاندووە، سەرۆكی لیژنەی كۆمەڵایەتی و راوێژكاری ئەندامێكی ئەنجومەنی شارەوانی شاری تاران بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ئەمریكا و ھەوڵدان دژ بە بەرژەوەندییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، بە 10 ساڵ زیندانی حوكم دراوە.
عەلی رەزا ئومێدهوار، ماوەی 6 مانگە لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر كراوە و دەسەڵاتی دادوەری ئێران دەڵێت، ناوبراو ھەوڵی جێبەجێكردنی پرۆژەی گۆڕینی دەسەڵاتی ئێران و دزەكردنە ناو دامودەزگاكانی حكوومەتی داوە. لە ماوەی رابردووشدا بەرپرسانی ئەمنیی ئێران باسیان لە دەستگیركردنی ژمارەیەك بەرپرس لە پۆستە باڵاكانی حكوومەت كردووە، كە سیخوڕییان بۆ وڵاتانی نهيارى ئێرانەوە كردووە.
28/2/2017
لەبارەی سیاسەتەکانی ئیدارەی ترەمپ، جۆرج دەبلیو بوش لە یەکەم لێدوانیدا رایگەیاند، پشتیوانی سیاسەتی پێشوازی لە کۆچبەران دەکات. میدیاش بە کۆڵەگەیەکی گرنگی دیموکراسی ناودەبات.
جۆرج بوشی کوڕ، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا لەسەر لیستی کۆمارییەکان، رۆژی دووشەممە 27-2-2017 لە هەڤەپیڤینێکدا لەبارەی بوونی پەیوەندی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و رووسیا لە کاتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا گوتی "بە بۆچوونی من دەبێت وەڵاممان هەبێت. باشترین رێگاش بۆ وەڵامدانەوە بوونی داواکارێکی تایبەتە، کە لێکۆڵینەوە لە پرسەکە بکات".
بوشی کوڕ دەڵێت "من هەرگیز پارێزەر نەبوومە و نازانم هەنگاوە پێویستەکان چین، بەڵام دڵنیام دەبێت پرسیارەکان وەڵام بدرێنەوە". پێشنیازیش دەکات، ریچارد بەڕ، سیناتۆری کۆمارییەکان و سەرۆکی لیژنەی هەواڵگری لە ئەنجوومەنی پیران لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە بکات و وەڵام بۆ پرسیارەکان بدۆزێتەوە.
لەبارەی ئازادی راگەیاندن و راستگۆیی میدیای ئەمریکاش، کە زۆرجار دۆناڵد ترەمپ هێرشی تووندیان دەکاتە سەر و بە میدیای "بڵاوکەرەوەی هەواڵی ساختە" تۆمەتباریان دەکات، بوش جەختدەکاتەوە، میدیا کۆڵەگەیەکی سەرەکی دیموکراسییە.
لەبارەی رێگیرکردنیش لە موسڵمانان و بڕیارەکەی ترەمپ لەبارەی کۆچبەران، جۆرج بوش رایگەیاند "بەردی بناغەی ئازادی ئەمریکا، مافی ئازادی بیروڕا و پەرستشە".
جۆرج بوش پێیوایە، دەبێت میدیا ترەمپ بگەڕێننەوە جیهانی خۆی، بەتایبەتیش کاتێک دەڵێت کە دەیەوێت وڵاتەکەی یەکبخاتەوە.
28/2/2017
ژنێکی كورد بەناوی زوهەل دەمیر، دهبێته وهزیر له كابینهی نوێی حكومهتی بهلجیكا، دوای سوێندخواردنی یاسایی له بهرامبهر پاشای ئهو وڵاتهدا.
پاشنیوهڕۆی رۆژی ههینی 24-02-2017 زوهەل دهمیر، تهمهن 34 ساڵ كه بووهته وهزیری كاروباری بهرهنگاربوونهوهی ههژاری و پهككهوتهیی و دهستهبهركردنی ههل و سیاسهتی زانستی و شارسازی، بهشێوهیهكی فهرمی سوێندی یاسایی له بهرامبهر پاشای ئهم وڵاتهدا خوارد.
دهمیر لهدوای سوێندخواردنهكهیدا رایگهیاند، ههڵبژاردنی بۆ ئهم پۆسته بڕیارێكی دروسته و خۆیشی باش دهزانێت چۆن كارهكانی ئهنجام دهدات و ئامانجهكانی دهپێكێت، چونكه پێشتر پهرلهمانتار بووه و چاودێری كارهكان و سیاسهتی بهڕێوهبردنی چالاكییهكانی حكومهتی له نزیكهوه كردووه و شارهزاییهكی باشی ههیه.
زوهەل دەمیر، ههروهها باسی ئهوهی كردووه كه رۆڵێكی جیاوازی دهبێت له نێو كابینه تازه ههڵبژێردراوهكهی بهلجیكا و ههموو تواناكانی دهخاتهگهڕ بۆ برهودان بهخزمهتگوزارییهكانی حكومهت.
له نیسانی ساڵی رابردوو دهمیر، بهشداری له كهمپینی "بگهڕێوه بۆ وڵاتی رهسهنی خۆت" كرد كه ئامانج لێی گۆشهگیركردنی ئهو كۆچبهر و پهنابهرانه بوو كه مهرجی پێدانی مافی نیشتهجێبوون و رهگهزنامهیان نییه. ئهمهش ههرای نایهوه و رووبهڕووی گوشار و رهخنهی زۆر هاتهوه و ناچاركرا داوای لێبووردن بكات.
زوهەل دەمیر
پارێزەر و سیاسەتمەدارە
یەکەمین کوردە دەبێتە وەزیر لە حکومەتی بەلجیکا
2ی ئاداری 1980 لە بەلجیکا لەدایکبووە
خەڵکی باکووری کوردستانە
6ی تەممووزی 2010 بووەتە پەرلەمانتار
24ی شوباتی 2017 بووە وەزیری بەرەنگاربوونەوەی هەژاری
27/2/2017
دوازدەیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران سێ مانگی دیکە بەڕێوەدەچێت. کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران رایگەیاند، بەربژێرەکان دەتوانن لە 11 تاوەکو 15-4-2017 ناوی خۆیان تۆمار بکەن، بەڵام هەموو کاندیدەکان چاوەڕێی کاتی دیاریکراو ناکەن.
یەکەم بەربژێری جیدی کە ئامادەیی خۆی راگەیاندووە، حەمید بەقاییە و سەربەخۆ خۆی کاندید دەکات. حەمید بەقایی ئەزموونی کارکردنی لە وەزارەتی ئیتلاعات، رێکخراو، رادیۆ و تەلەڤزیۆن و رێکخراوی میراتی کولتووری هەیە. بەقایی یەکێکە لە کەسە نزیکەکانی ئیسفەندیار رەحیم مەشایی و محەممەد ئەحمەدی نەژاد، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران.
لەماوەی دوو ساڵی کۆتایی کابینەکەی ئەحمەدی نەژاد، بەقایی جێگری جێبەجێکاری ئەحمەدی نەژاد و سەرپەرشتیاری دیوانی سەرۆکایەتیی کۆمار بوو. ئەو لە ساڵی 94ـی هەتاوی بە بێ راگەیاندنی هۆکار، چەند مانگێک دەستگیرکرا و دواتر ئازاد کراوە.
دۆستانی دیکەی ئەحمەدی نەژاد هەنگاویان بەرەو هەڵبژاردن ناوە. گوتەبێژی بەرەی یەکتا، رۆژی یەکشەممە، ناوی حەمید رەزا حاجی بابایی و، رۆستەم قاسمی وەکو دوو کاندیدی کۆتایی ئەو بەرەیە راگەیاند.
یەکتا، بەرەیەکی سیاسی بناژۆخوازانە، لە ژمارەیەک بەرپرسی کابینەی ئەحمەدی نەژاد پێکهاتووە. حاجی بابایی، سیاسەتڤانی بناژۆخوازە و پێنج خول ئەندامی پەرلەمان بووە. لە کابینەی ئەحمەدی نەژاد، وەزیری پەروەردە بووە. هەروەها پێشتر ئەندامی حیزبی میانڕەوی و گەشە بووە، بەڵام پێش 10 ساڵ بەهۆی ناڕەزایەتی لە نزیکبوونەوەی میانڕەوەکان لە ریفۆرمخوازان، لەو حیزبە جیابووەتەوە.
رۆستەم قاسمی، لە کابینەی دووەمی ئەحمەدی نەژاد، وەزیری نەوت بوو. لەنێو سوپای پاسدارانەوە پێی بۆ ناو حکومەت ناوە. قاسمی فەرماندەی قەرارگای ئابووری سوپا (خاتەمول ئەنبیا) بووە. ساڵی 2013 رۆستەم قاسمی وەکو وەزیری نەوتی ئێران لەلایەن گۆڤاری فۆرن پۆلەسی، وەکو یەکێک لە 500 کەسی دەسەڵاتداری جیهان ناسێنرا، ئێستاش راوێژکاری باڵای وەزیری بەرگری ئێرانە.
پێشتر حیزبی بناژۆخوازی موئتەلفەی ئیسلامی، مستەفا میر سەلیم، سەرۆکی ئەنجوومەنی ناوەندیی ئەو حیزبەی وەکو بەربژێر راگەیاندووە. میرسەلیم لە کابینەی یەکەمی هاشمی رەفسەنجانی، راوێژکاری سەرۆککۆمار و، لەکابینەی دووەمیش وەزیری کولتوور بووە، ماوەی پێنج ساڵیشە ئەندامی کۆڕی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییەکانە.
رەزا تەقەوی، قایمقامی ئەنجوومەنی ناوەندی کۆمەڵەی مامۆستایانی ئایینی خەباتگێڕیش رایگەیاندووە، ئەگەر بەرەی خەڵکی هێزەکانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەسەری رێکبکەون، ئامادەیە ببێتە بەربژێر. ئەو بەرەیە ئەمساڵ بە مەبەستی یەکڕیزی بناژۆخوازان پێکهاتووە. تەقەوی پێشتر لە سێ خولی پەرلەمان ئەندام بووە و ئێستا سەرۆکی ئەنجوومەنی سیاسەتداڕێژی پێشنوێژانی هەیینییە.
پێکهاتە جیاوازەکانی بناژۆخوازان خەریکە خۆیان بۆ هەڵبژاردن یەکلایی دەکەنەوە، بەڵام ریفۆرمخوازان هێشتا نەگەیشتوونەتە بڕیاری کۆتایی. عەلی سۆفی، ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی حیزبی ئیتحادی میللـەت دەڵێت، زۆربەی ریفۆرمخوازان دەیانەوێ لەگەڵ پشتیوانیکردن لە حەسەن رۆحانی، خۆشیان کاندیدێکیان هەبێت، بەڵام هێشتا ساخ نەبوونەتەوە ئەو کاندیدە کێ بێت.
27/2/2017
حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران هۆشداریدا لەبارەی هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ دۆزینەوەی هاوپەیمانی عەرەبی لە وڵاتانی ناوچەکەدا.
لە شەشەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بۆ پاڵپشتیکردنی راپەڕینی فەڵەستینییەکان، کە لە تاران بەڕێوەدەچێت، سەرۆککۆماری ئێران هۆشداریدا لەبارەی هەوڵەکانی تەلئەبیب بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە.
لەوبارەیەوە روحانی گوتی "رژێمی داگیرکاری ئیسرائیل لە هەوڵێک بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشەکە، بۆ یەکەمجار وەک هاوپەیمان باسی لە چەند وڵاتێکی عەرەبی ناوچەکە کرد لەدژی بەرەی بەرهەڵستکاریی، لەبری ناوبردنیان وەک دوژمنی خۆی".
سەرۆککۆماری ئێران باسی لەوەکرد، تەلئەبیب دەڵێت زۆرینەی وڵاتە عەرەبییەکان لە دژی زایۆنیزم نین یاخود چیدیکە دژی داگیرکاری نین، گوتیشی: "بەڵام هەمان فۆبیای هاوبەشیان هەیە لەبارەی بەرهەڵستکارییەوە".
روحانی داوای لە وڵاتانی ناوچەکە کرد "بەهۆشیاری بمێننەوە لەڕووی پیلانەکانی ئیسرائیل"، ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت جیهانی ئیسلامیی هەڵوێستی خۆی روونبکاتەوە سەبارەت بە هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا.
روحانی گوتیشی "ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە بۆ جارێک دراوسێکان هەمووان پێکەوە بڵێن نەخێر بۆ جەنگ و براکوژی؟". هاوکات داوای هەوڵی گشتگیری کرد بۆ چارەسەرکردنی پرسی فەڵەستین، کە وەک "سەرەکیترین کێشەی جیهانی ئیسلامیی" ناوزەندی کرد.
حەسەن روحانی هۆشداری لەبارەی ئەوەدا کە ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ چەند وڵاتێکی عەرەبیدا "چاو کوێرکردنە بەرامبەر بە تاوانەکانی رژێم دژ بە فەڵەستین و وڵاتانی دیکەی ئیسلامی".
ئەو قسانەی سەرۆککۆماری ئێران دوای ئەوە دێت، کە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهو رایگەیاند، وڵاتانی عەرەبی چیدیکە ئیسرائیل وەک دوژمنی خۆیان نابینن.
نەتانیاهو گوتی "زۆر وڵاتی عەرەبی لەوە تێدەگەن کە ئیسرائیل دوژمنیان نییە، بەڵکو هاوپەیمانی بەنرخی ئەوانە لە شەڕی ئەو بەربەرییەی چواردەورەی هەموومانی داوە".
26/2/2017
مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەك ئاراستەی تۆڕی میدیایی رووداو، بنەماڵە و كەسوكاری شەهید شیفا گەردی و سەرجەم رۆژنامەنووسانی كوردستان دەكات.
بارزانی لە پەیامەكەیدا دەڵێت "شەهیدبوونی شیفا دووپاتكردنەوەی رۆڵ و پێگە و قوربانیدانی ئافرەت و گەنجانی سەربەرزی وڵاتەكەمانە لە كاروانی خەبات و خۆڕاگری و رۆشنگەریی گەلی كوردستان".
دەقی پەیامەكەی بارزانی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بۆ بنەماڵە و كەسوكاری ڕۆژنامەنووسی شەهید شیفا گەردی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی ڕۆژنامەنووس (شیفا گەردی)ـم پێ گەییشت كە ڕۆژی شەممە 25ـی 2ـی 2017 لە كاتی ئەنجامدانی ئەركی ڕۆژنامەنووسی لە شاری موسڵ شەهید بوو.
شەهیدبوونی شیفا دووپاتكردنەوەی ڕۆڵ و پێگە و قوربانیدانی ئافرەت و گەنجانی سەربەرزی وڵاتەكەمانە لە كاروانی خەبات و خۆڕاگری و ڕۆشنگەریی گەلی كوردستان.
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و هاوكارەكانی لە تۆڕی میدیایی ڕووداو و هەموو ڕۆژنامەنووسانی كوردستان دەكەم.
لە خودای مەزن داواكارم گیانی پاكی شەهید شیفا بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش ببەخشێتە هەموو لایەك.
انا لله و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
25ـی 2ـی
 
کۆتایی هەفتەی رابردوو جۆن مەککەین، سیناتۆری ئەمریکی بەنهێنی سەردانی شاری کۆبانێی لە رۆژئاوای کوردستان کردووە.
نووسینگەی سیناتۆر جۆن مەککەین، لە بەیاننامەیەکدا سەردانکردنی سووریای پشتڕاستکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، سەردانەکەی مەککەین بۆ چاوپێکەوتن بووە لەگەڵ ئەو هێزە ئەمریکییانەی لەوێ بڵاوەیان پێکراوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش. هەروەها بەمەبەستی تاوتوێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری رەققە.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشکرایکردووە، سەردانەکەی مەککەین بۆ کۆبانێ بە هاوکاری هێزەکانی ئەمریکا رێکخراوە و تێیدا چاوی بە بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکی و شەڕڤانانی کورد کەوتووە.
ئەو سەردانەی مەککەین، کە سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییە چەکدارییەکانە لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، لەکاتێکدایە ئیدارەی ترەمپ تاوتوێی پلانێک دەکات بۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی خێرا لە دژی رێکخراوی داعش لە سووریا.
سەردانەکەی مەککەین بۆ رۆژئاوای کوردستان دووەم سەردانییەتی، دوای ئەوەی لە ساڵی 2013ش چووە رۆژئاوای کوردستان کرد و تێیدا چاوی بە فەرماندەی سوپای ئازادی سووریا کەوت.
ئەو سەردانەی مەککەین لە میانی گەشتێکی ناوبراو دێت بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، کە تێیدا سەردانی سعودیە و تورکیای کرد و، لەگەڵ بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە کۆبووەوە و تاوتوێی پلانەکانی رووبەڕووبوونەوەی داعشی لە ناوچەکە کرد.
26/2/2017
حزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بەتوندی ڕووبەڕووی پڕۆژەکەی نووری مالیکی، سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا دەبنەوە کە بۆ دەرکردنی ئەو حزبانە لە هەرێمی کوردستان هەوڵی بۆ دەدات.
دوای ئەوەی هەفتەنامەی (باس) ڕاپۆرتێکی لەبارەی پڕۆژەیەکی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی، بۆ چەککردن و دەرکردنی سەرجەم حزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان و عێراق ئاشکرا کرد. محەمەدنەزیف قادری، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حزبی دیموکراتیی کوردستانی ئێران (حدکا)، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “دوای ڕاپۆرتەکەی (باس)، جووڵانەوەیەک لە شەقامی هەرێمی کوردستان هەیە، چونکە نیازێکی زۆر خراپ لەدژی هێزەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات هەیە، بەتایبەت کۆماری ئیسلامیی ئێران کە دەیەوێت لە ڕێگای میلیشا و حەشدی شەعبییەوە مەترسیی بخاتە سەر حزبەکانی ڕۆژهەڵات و بەگژیاندا بدات”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە: “ئێمە لە زووێکەوە هەستمان بە مەترسیی دەسەڵاتی ئێستای عێراق کردووە کە دەیەوێت پیلانێک لە دژمان بگێڕێت، هاوشێوەی موجاهدینی خەڵق سیناریۆمان بەسەردا دووبارە بکاتەوە".
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە لە ئەگەری بەئاکامگەیشتنی پڕۆژەکەی مالیکی و ناردنی بۆ پەرلەمانی عێراق، “کاردانەوەی توندمان دەبێت و ئەگەری خۆپشاندانی فراوانیش هەیە”.
25/2/2017
دەیان دیپلۆماتکاری تورک داوای مافی پەنابەریی لە ئەڵمانیا دەکەن، کە تۆمەتبارن بە تێوەگڵان لە کودەتا شکستخواردووەکەی سوپای تورکیا.
میدیا ئەڵمانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە لە مانگی 8ـی 2016 تاوەکو 1ـی 2017، 136 هاووڵاتی تورکیا، کە خاوەنی پاسپۆرتی دیپلۆماسین، داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە.
وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ژمارەی پەناخوازەکانی پشتڕاست کردووەتەوە و رەتی کردووەتەوە ناوەکانیان ئاشکرا بکات.
حکوومەتی تورکیا داوا لە ئەڵمانیا دەکات ئەو پەناخوازانە رادەستی وڵاتەکەی بکاتەوە، کە ژمارەیەکیان فەرماندەی سوپای تورکیا بوون و بەشداربوون لە هەوڵی کودەتاکە.
لە 15ـی 7ـی 2016، ژمارەیەک فەرماندەی سوپای تورکیا هەوڵیان کودەتایەکی سەربازیی ئەنجام بدەن و رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەسەر کار لابدەن، بەڵام بە هەوڵی هاووڵاتییان و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش، هەوڵەکە شکستی هێنا.
رەجەب تەییب ئەردۆغان و پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتدار فەتحوڵڵا گیولەن، رێبەری گیولەنییەکانیان بە پلاندانان بۆ کودەتاکە تۆمەتبار کرد.
25/2/2017
نوێنەری پارتی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە) لە هەرێمی کوردستان، پشتیوانیی خۆی بۆ هەڵوێستەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەستگیرکردنی پەرلەمانتارانی کورد، دەردەبڕی و ڕای دەگەیەنێت: “چاوەڕوانین بارزانی پەیامی گەلی کورد بە دەسەڵاتدارانی تورکیا بگەیەنێت”.
دوای ئەوەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "فرانكفۆرت ئەلگماینەر سایتۆنگ"ی ئەڵمانی ڕای گەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا لە هەموو سەرۆكەكانی دیكەی توركیا بوێرتر بووە بۆ پرسی ئاشتی لە وڵاتەكەی و ڕۆڵی بەرز نرخاند. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد: “بۆ بەرژەوەندیی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا، پێویستە سەركردەكانی هەدەپە، دەمیرتاش و هاوڕێكانی ئازاد بكرێن”.
ئەمڕۆ شەممە 25\2\2017، عابید ئیکە، نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئێستا ڕەوشێکی زۆر خراپ لە کوردستانی باکوور هەیە، 13 پەرلەمانتاری هەدەپە لە زینداندا ماون، ڕەوشێکی زۆر خراپ لە شاری (نسێبین) هەیە و ئابڵووقە دراوە، بۆیە لە ڕەوشێکی وەهادا پرسی ئاشتی لەگەڵ تورکیا ناکرێت، بەڵام لە گەڵ هەموو ئەوانەدا چوونی بارزانی بۆ تورکیا زۆر گرنگە، تاوەکوو بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکات کە پرسی چارەسەر چییە".
ئەوەشی ڕوون کردەوە: "بارزانی تێکەڵییەکی فراوانی لەگەڵ تورکیا و فەرەنسا و هۆڵەندا و هەموو جیهاندا هەیە، ئەمە جێگای سەربەرزییە، بۆیە گرنگە بارزانی ئەرکی نیشتمانی و نەتەوەیی بە هەموو جیهاندا بدات، چونکە خۆی خاوەن کەسایەتییەکی سیاسی و ئەزموونێکی خەباتی سیاسییە، بۆیە گرنگە لەگەڵ ئەردۆغان قسە لەبارەی پرسی گرتنی سەرۆک شارەوانییەکان و پەرلەمانتارانی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا، بکات”.
ئیکە جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان وەک هەدەپە بەم هەڵوێستەی بارزانی دڵخۆشن، چونکە 20 ملیۆن کورد داوای ئاشتی دەکەن. دووپاتیشی کردەوە: “پشتیوانی لە هەڵوێستەکانی بارزانی دەکەین، هیوادارین دیداری بارزانی جەختکردنەوە بێت لە چارەسەرکردنی پرسی کورد لە کوردستانی باکوور و زەمینە برەخسێنێت بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان".
25/2/2017
رۆژنامهی وۆل ستریت جۆرناڵی ئهمهریكی رایگهیاند كه دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمهریكا وێڕای نهكشانهوهی هێزهكانی وڵاتهكهی له عێراق، ژمارهشیان زیاتر دهكات و بۆ ماوهیهكی درێژتر لهو وڵاته دهمێننهوه.
رۆژنامهكه وتارێكی نووسهری بهناوبانگی ئهمهریكا، بارتل بول، بڵاویكردهوه و تێدا ئاماژهی به سهردانی جیمس ماتیس وهزیری بهرگریی ئهمهریكا بۆ عێراق كردووه و دهڵێت: ئیدارهی نوێی ئهمهریكا پلانێكی توكمهی ههیه بۆ گهڕانهوهی سهروهریی عێراق و دوورخستنهوهی ئێران و مالیكی له جومگهكانی ئهو وڵاته.
بارتل، راشیگهیاند كه گهورهترین ههڕهشه بۆ سهر عێراق، بوونی ههژموونی ئێران و پلانهكانی نوری مالیكی جێگری سهرۆك كۆماری عێراقیه و بۆ ئهمهش ئهمهریكا پلانێكی توكمهی داناوه.
نووسهرهكه ئاماژهی بهوهكردووه كه بههۆی ههلسوكهوته تائیفییهكانی نوری مالیكی، بهشێكی زۆری عێراق كهوته دهستی داعش و ناكۆكییه تائیفییهكانیش پهرهیان سهند.
به پێی نووسهرهكهی رۆژنامهی وول ستریت جۆرناڵ؛ ئیدارهی نوێی ئهمهریكا دهستوهردانهكانی ئێران و نوری مالیكی له عێراق دا دهوهستێنێت و دهستووری ساڵی 2005 كارا دهكات بهوهی كه سوننهكان بتوانن ههرێمی سهربهخۆ دروست بكهن.
24/2/2017
چالاكوانێكى كورد كه له ئهڵمانیا دهژى، لهبهرامبهر هاوكاریكردنى پهنابهران و چالاكییه خێرخوازییهكانى، بۆ وهرگرتنى خهڵاتى نێودهوڵهتى "ئۆلف پالمه" كاندید كراوه، كه پێشتر ههمان ئهو خهڵاته به "كۆفى ئهنان" بهخشراوه.
ئهحمهد سلێمان جاف، كه بهمهبهستى درێژهدان به خوێندنى بالا له ئهڵمانیا دهژى، به (باسنیوز)ى ڕاگهیاند :" له ماوهى چهند ساڵى ڕابردوودا كه هاتمه ئهڵمانیا، دهستم بهكارى ڕێكخراوهیی و خێرخوازى كرد و له كهمپهكان و فهرمانگهكاندا هاوكارى پهنابهرانم دهكرد و كارى وهرگێڕانم دهكرد".
ئاماژهى بهوهش دا، كه پێشتر له عێراق له ڕێكخراوه نێودهوڵهتییهكاندا كارى كردووه و دواجار جێگرى بهڕێوهبهرى ڕێكخراوى ئایرێكس بووه له ههولێر، گوتیشی :" سهرهتا لهگهڵ ئهڵمانهكاندا به ئینگلیزی قسهم دهكرد و ورده ورده لهگهڵ كۆرسهكاندا توانیم فێری زمانى ئهڵمانیش ببم و ئێستاش له یهكێك له ڕێكخراوهكاندا كارى خێرخوازى دهكهم".
ئهو چالاكوانه كورده، كه خاوهن بڕوانامهى ماستهره له كارگێڕى كار، گوتیشی :" لهو ماوهیهدا میدیا ناوخۆییهكانى ئهڵمانیا چهند جارێك چاوپێكهوتنیان لهگهڵدا كردم، ئهوهش وایكرد لهسهر ئاستى ئهم ههرێمهى تیایدا دهژیم و لهسهر ئاستى ئهڵمانیاش بناسرێم، بۆیه پێش ماوهیهك چالاكوانێكى ئهڵمانى سهردانی كردم و دواى چاوپێكهوتنێكى دوور و درێژ، پێیڕاگهیاندم كه ناوم بهرز دهكاتهوه بۆ خهڵاتى نێودهوڵهتى (ئۆڵف پالمه) و دواتر پهیوهندییان پێوهكردم، كه كاندیدكردنهكهم قبووڵ كراوه و بڕیاریشه لهكۆتایی ئهم مانگهدا، خهڵاتهكه دابهش بكرێت".
خهڵاتى "ئۆڵف پالمه" خهڵاتێكى نێودهوڵهتى ساڵانهیه و بریتییه له بڕوانامهیهك و 75 ههزار دۆلار، ئهم خهڵاته له مانگى شوباتى 1978 دامهزراوه و سندووقى ئۆڵف كه خێزانى ئۆللف پالمه و پارتى سۆسیالیستى دیموكراسى سویدی وهك یادكردنهوهى (ئۆلف پالمه) سهرۆك وهزیرانى پێشووترى سوید، دهیبهخشێت.
یهكێك لهو كهسانهى پێشتر ئهو خهڵاتهى پێبخشراوه، كۆفى ئهنان، ئهمیندارى گشتى پێشووترى نهتهوه یهكگرتووهكان وهریگرتووه.
24/2/2017
بەڕێوەبەری ناوەندی توێژینەوەی ئایدز لە ئێران رایگەیاند ئەگەر گواستنەوەی ئایدز لە وڵاتەكەی بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت، لە ئایندەیەكی نزیكدا 1% دانیشتوانی ئێران دەگرێتەوە و دەگاتە قوناغی سێیەمی بڵاوبوونەوەی.
بە پێی ھەواڵێكی ئاژانسی ئیرنا، "مینو محرز" رایگەیاند "رێژەی تووشبووانی ئایدز لە ئێران، قوناغی یەكەمی بڵاوبوونەوەی بڕیوە و لە قوناغی دووەم دایە.
ئەو بەرپرسەی ئێران ھۆشداریشدا ئەگەر بەم شێوەی ئێستا بەردەوام بێت، لەوانەیە بگاتە "قوناغی سێیەمی بڵاوبوونەوە" و بە مەترسییەكی گەورەش زانی.
ھۆكاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئایدز لە ئێران بۆ "رێگەی گواستنەوەی پەیوەندی سێكسی گەڕاندەوە" و گوتی "گەنجان لەمبارەوە ھۆشیاری پێویستییان نییە و پەروەردە و میدیا و خێزان پەروەردەیەكی ئەوتۆیان لەبارەی گواستنەوەی ئایدز لە رێگەی پەیوەندی سێكسی بە گەنجان نادەن".
بەڕێوەبەری ناوەندی توێژینەوەی ئایدز لە ئێران داواشی كرد "ئامرازی پێشیگرتن بە گواستنەوەی ڤایرۆسی ئایدز بخرێتە بەر دەستی گەنجان".
وەزارەتی تەندروستی ئێران مانگی رابردوو، ئاشكراكردنی "33 ھەزار تووشبووی بە ڤایرۆسی ئایدز" راگەیاند، كە 43% تووشبووان بە رێگەی پەیوەندی سێكسی بووە.
بە پێی ئاماری "گلۆبال بۆردن دیزیز" ژمارەی تووشبووانی ئایدز لە جیھان تا ساڵی 2015 گەیشتە 39 ملیۆن كەس. لە ساڵانی نێوان 1981 تا 1997، ئایدز لە ناو 39 ھۆكاری مردنی مرۆڤ بە ھۆكاری 11 ئەژمار كراوە. لە ساڵی 1998 تا 2005 رێژەی مردن بەھۆی ئایدز بەرز بووەوە، بەڵام لە نێوان ساڵانی 2005 تا 2015 بەھۆی پێشكەوتن لە پێشیگرتن بە بڵاوبوونەوەی ئایدز، بە تایبەتی لە دایكەوە بۆ منداڵ، رێژەی مردن بەھۆی ئایدز لە ئاستی جیھان كەم بووەتەوە.
ئایدز نەخۆشییەكە لە بەشی ئاسایشی لەش دروست دەبێت و لە وانەیە بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە لەشی مرۆڤدا بمێنێتەوە، بێ ئەوەی ھەستی پێ بكات.
23/2/2017
پەرلەمانتارێكی ئەڵمانی رایدەگەیەنێ مەترسی هەیە زیادبوونی ژمارەی پەنابەران زیان بەهاوكێشەی كۆمەڵگەی ئەڵمانی بگەیەنێ، بۆیە پێشنیار دەكات لەمەودوا مافی پەنابەرییەتی بەژنان بدرێت، ئینجا بە منداڵ و ئەو پیاوانەی لەگەڵ ژن و منداڵیان هاتوون.
كای فیگنەر سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری ئەڵمانی سەر بەپارتی دیموكراتی مەسیحیی ئەنجێلینا مێركڵ، داوای دابینكردنی بەشە كۆتایەكی بۆ ژنانی پەنابەر كردووە.
فیگنەر گوتوویەتی ژنان و منداڵان بەشێوەیەكی تایبەت پێویستی زۆریان بەخزمەتگوزاری و پەنادان هەیە، بۆیە پێویستە یەكەمینایەتی بەوان بدرێ لە هاتنە نێو خاكی ئەڵمانیا و پێدانی مافی مانەوە لەو وڵاتە.
پەرلەمانتارەكەی ئەڵمانیا ترسی خۆی لەوەش نەشاردەوە كە هاتنی ئەو هەموو پەنابەرە نێرینەیە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی تێكچوونی هاوسەنگی نێوان نێر و مێ لە كۆمەڵگەی ئەڵمانی.
24/2/2017