کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کودستان، ڕای دەگەیەنێت، پێویستە گەلی کورد پرسی سەربەخۆیی به جدی وەربگرێت، چونکە بەرامبەرەکانمان بەجدی ئەو پرسەیان وەرگرتووە. جهختیشی كردهوه، كه کاروانی ڕیفراندۆم کەوتەڕێ.
مەلا بەختیار، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەربارەی پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان، كه پهیامنێری (باسنیوز) ڕایگەیاند:" بەرامبەرەکانمان بەجدی پرسی ڕیفراندۆمیان وەرگرتووە، بۆیه پێویستە گەلی کوردیش ئەو پرسە نیشتمانییە بەجدی وەربگرێت، چونکە ئێمە بە پراکتیک ڕووبەڕووی یەکتری بوینەتهوە بۆ ئەوەی قسە بکەین و بزانین ئایا ئەمە مافی ڕەوای نەتەوەیەکی داگیرکراو دابەشکراوە".
ڕوونیكردهوه، لە پەیماننامەی سێڤەرەوە دەستی دەستی به كورد دەکرێت، دواجار کۆنگرەی لۆزانیان بەست، بەڵام ھەموو مافەکانی ئێمەیان قوتدا، گوتیشى :" ھەروەھا پەیماننامەی بەغدا و جەزائیریان بەست، ئەنفال و کیمیابارانیان کردین، دواتر یەک فرمێسک لەچاوی ھیچ دەوڵەتێکدا نەھاتە خوارەوە، بۆیە دهڵێین کاروانی ڕیفراندۆم گەیشت".
مهلا بهختیار، گوتیشی :" گەلی کورد وەکو ھەموو نەتەوەیەکی دیکە مافی خۆیەتی کیانێکی سەربەخۆی ھەبێت، چونکە حکوومەتی عێراق زۆر دژی کورد بووە، بەجۆرێک گوندەکانیان وێران کرد، دەیان کارەساتی دیکەیان بەسەر میلەتی کورد ھێناوە، بۆیە ئەوانەی دژی کورد بوون دەبێت کارێک بکەن برینەکانی گەلی کورد ساڕێژ بکرێت، دواجار دەبێت ئەوە بزانن ئێمە قەرزێکی مێژوویی گەورەمان لای ئەوانە بە فڕۆکە و موشەک و تۆپەکانی ئەوان ئێمە تووشی تراژیدیا بووین، کەچی یەک تۆز ڕەحمیان پێ نەکردین ئەگەر ئێمە کارێکمان کردووە لە دنیادا نەکرابێت، ھەقی خۆیانە، بەڵام ئێستا ئێمە داوای کارێک دەکەین كه لە ھەموو دنیادا جێبەجێ دەکرێت ئەویش پرسی ڕیفراندۆمە".
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی باسی لەوەشکرد، كه ئێستا لە تورکیا ڕیفراندۆم دەکرێت، سێ مانگ لەمەو پێش بەریتانیا ڕیفراندۆمی کرد، وڵاتێکی وەکو سکۆتلەندا ڕیفراندۆم دەکات، ھەروەھا سیڤیلیا ١٣ شەھیدی بەخشی و داوای ڕیفراندۆمی کردووە، ئێمەش ھیچ کارێکمان نەکردووە تا ڕێگری لێ بکرێت، یەک ماڵ و یەک گەڕەک لەکەرکوک لەلایەن کوردەوە داگیر نەکراوە، بەپێچەوانەوە ئاوادان کراونەتەوە، بۆیە کاروانی ڕیفراندۆم کەوتە ڕێ ، گوتیشی :" تاکە چەکی دەستی ئێمە یاسا و دیالۆگە خۆ ئەگەر خوانەکردە یاسا و دیالۆگ نەمێنێت یاخود ھەرکاتێک ھاتنە سەرمان بێگومان ئێمەش ئەوکاتە چەکی دیکەمان ھەیە بەرگری لەخۆمان بکەین".
دەربارەی ئەوەی ئەگەر بزووتنەوەی گۆڕان پێشوازی لە شاندە ھاوبەشەکەی پارتی و یەکێتی نەکات، بەبێ گۆڕان ڕیفراندۆم دەکرێت، مەلا بەختیار، لەوەڵامی پەیامنێری (باسنیوز) گوتی:" تائێستا بزووتنەوەی گۆڕان نەی گوتوە پشتگیری لە ڕیفراندۆم ناکەین، بەڵکو بە پێچەوانەوە خۆیان باسی ڕیفراندۆم دەکەن و دەڵێن: ئێمەش لەگەڵ ڕیفراندۆم داین، بەڵام باشتر وایە ھەموومان پێکەوە بڕیار لەسەر پرسی ڕیفراندۆم بدەین".
7/4/2017
بۆردومانهكهی ئهمهریكا بۆ سهر بنكهیهكی سهربازیی ڕژێمی سووریا كاردانهوهی جیاوازی لێكهوتهوه و تاوهكو ئێستا ههریهك له وڵاتانی فهڕهنسا و بڕیتانیا و توركیا و سعوودیه پشتگیری خۆیان بۆ بۆردومانهكه ڕاگهیاندووه.
فهرهنسا كه پێشتر له هێرشهكه ئاگادار كرابووهوه، رایگهیاند ئایندهی سووریا به مانهوهی ئهسهد سهر ناگرێت و ئهمهریكا سهرقاڵی خستنهڕووی ههڵوێستی خۆیهتی ههروهها دوای بۆردومانهكه بریتانیا پشتیوانی خۆی بۆ ئهم هێرشه دهربڕی.
ههر ئهمڕۆ نهعمان كورتولموش جێگری سهرۆك وهزیرانی توركیا پشتگیری وڵاتهكهی بۆ بۆردومانهكهی ئهمهریكا دهربڕی و داواشی كرد سزای توند بهسهر ڕژێمی سووریا بسهپێنرێت ههروهها عهرهبستانی سعوودیه وهك یهكهم وڵاتی عهرهبی پشتگیریی خۆی بۆ ئهم هێرشه دهربڕی.
سهرچاوهیهك له وهزارهتی دهرهوهی سعوودییه بڵاویكردهوه رژێمی سووریا بهرپرسیاری ئهم هێرشهیه سهربازییه بۆ سهر سوریا و دهشڵێت ئهم بڕیاره بوێرهی ترهمپ نیشاندهری وهڵامدانهوهی تاوانهكانی رژێمه بهرامبهر خهڵكهكهی، كه كۆمهڵی نێودهوڵهتی شكستی هێناوه له دانانی سنووری بۆ ئهم رژێمه.
7/4/2017
بهره بهیانى ئهمڕۆ ههینی سوپاى ئهمریكا 59 مووشهكى تۆماهۆكى ئاراستهى ناوهنده سهربازییهكانى سووریا كرد.
سوپای ئهمریكا به فهرمانی دۆناڵد ترهمپ به مووشهك بنهكهیهكی سهربازی رژێمی سوریا تۆپباران دهكات و به 59 موشهكی تۆماهۆک لە بنکەی ههوایی شەعیرات له پارێزگای حمس دەدات.
دۆناڵد ترەمپ، سهرۆكی ولایهته یهكگرتووهكانی ئهمهریكا لە دوای هێرشەکە گوتی :" من فەرمانم داوە هێرش بکرێتە سەر ئەو زنکە ئاسمانیەی فڕۆکە سوورییەکانی لێ فڕی بۆ بۆردوومان کردنی هاووڵاتیان به چەکی کیمیاوی".
ناوی بەشار ئەسەدی بە دیکتاتۆری سووریا هێناوە و گوتی:" بە چەکی کێمیاوی منداڵی کوشتووە، بۆیە ئەبێت خوێنڕشتن لە سووریا کۆتایی پێ بێت"
ئهو مووشهكانه له لایهن هێزى دهریایى ئهمریكا (مارێنز) ئاراستهى ناوهڕاستى سووریا كراون.
گوتهبێژى وهزارهتى بهرگرى ئهمریكا جیف دیڤیز رایگهیاند، فڕۆكه و سیستمى بهرگرى ئاسمانى سووریا كراونهته ئامانج.
فهرمانی ترهمپ بۆ ئهنجامدانی ئهو هێرشه پاش ئهوهی دێت كه بهرپرسانی ئهمریكا رژێمی سوریایان تۆمهتبار كرد به بهكارهێنانی چهكی كیمیایی دژی هاووڵاتیانی سڤیل له پارێزگای ئیدلب، كه به هۆیهوه دهیان كهس كوژران و بهشێكیان ژن و منداڵ بوون.
ههر پاش ئهم هێرشه روسیا داوای كۆبوونهوهیهكی به پهلهی ئهنجومهنی ئاسایشی نهتهوه یهكگرتووهكانی كرد بۆ تاوتوێكردنی هیرشی مووشهكیی ئهمریكا بۆ سهر سوریا.
پێنتاگۆن لهبارهی ئهم هێرشهوه رایگهیاند كاردانهوهیهكه بهرامبهر بهكارهێنانی چهكی كیمیانی لهلایهن رژێمی سوریاوه.
لهلایهن خۆیهوه روانگهی سوریا بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگهیاند چوار سهرباز له ئهنجامی هێرشیی مووشهكیی ئهمریكا كوژراون.
پارێزگاری حمس رایگهیاند چهندین كهس بههۆی ئهم هێرشهوه كوژران و برینداربوونه، بێ ئهوهی ژمارهیان ئاشكرا بكات.
7/4/2017
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، داوا لە حزبە کوردستانییەکان دەکات، نێوماڵی کورد ڕێک بخەن بۆ ئەوەی پرسی ڕیفراندۆم بەڕێوە بچێت و گوتیشی: "کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پشتگیری لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان دەکات.
شێرکۆ میروەیس، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانی، لە لێدوانێکدا بۆ (باسنیوز) ڕایگەیاند: "پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان، پرسێکی نیشتمانییە و پەیوەندیی بە چارەنووسی خەڵکی کوردستانەوە ھەیە، بەڵام ئەوەی پەیوەندیی بە ناوچە دابڕاوەکانەوە ھەیە پێویستی بە یەکدەنگی و قسەی جیدیی لایەنە سیاسییەکان ھەیە".
ئەو سەرکردەیەی یەکێتی لە درێژەدا گوتیشی: "مەرجی سەرکەوتنی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان، یەکەمین ھەنگاوی لە یەکخستنەوەی نێوماڵی کوردەوە دەست پێدەکات، ھەروەھا پەرلەمانی کوردستان کە دامەزراوەیەکی یاسایی و فەرمییە ئەگەر گفتوگۆی جدی لەسەر پرسی ڕیفراندۆم بکات، بێگومان ئەوکاتە ڕێز لە بڕیاری خەڵکی دەگرێت و پرسی ڕیفراندۆم دەچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە".
شێرکۆ میروەیس باسی لەوەش کرد: "ئەگەر حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی باشوور لەسەر پرسە نیشتمانییەکان یەکدەنگ بن، بەو مانایەی ئێمە کێشەکانی خۆمان چارەسەر بکەین، بێگومان بۆ پرسی ڕیفراندۆم پاڵپشتیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەھێزتر دەبێت، بەڵام ئەگەر لەم دۆخەی ئێستا بمێنینەوە کە پەیوەندیی لایەنە سیاسییەکان لە ئاستێکی باشدا نییە و ھاونیشتمانیان بەدەست چەند کێشەیەکەوە دەناڵێنن، دواجار بە شێوەیەکی باش لەسەر یەکلاکردنەوەی ڕیفراندۆم و سەربەخۆی کوردستان ناچینە پێشەوە.
6/4/2017
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕێکی خۆجێی شاری مەریوان، بەرەبەیانی دوێنێ چوارشەممە، کەسێک بە چەقۆ و دەمانچە هێرش دەکاتە سەر بانکێک لەناو شاری مەریوان و پاش بردنی 15 ملیۆن تمەن (چوار هەزار دۆلار) هەڵاتووە.
سەلمان حەیدەری، فەرماندەی پۆلیسی مەریوان وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە ماڵپەڕی (زرێبارخەبەر)ی ڕاگەیاندووە "دوێنێ چوارشەممە 2017 -4- 5 کەسێک بە چەقۆ و دەمانچە هێرشی کردووەتە سەر یەکێک لە بانکەکانی ئەو شارە و بە هەڕەشەکردن لە سەرۆکی بانکەکە چوار هەزار دۆلاری ڕفاندووە و هەڵاتووە."
هەمان سەرچاوە ئاشکرای کردووە "پاش ماوەیەکی کورت، کەسی هێرشبەر ئاشکرا بووە و بە پارەکانەوە لەناو شاری مەریوان دەستگیر کراوە و پارەکان گەڕێندراونەتەوە و بۆ بانک"
ساڵی پاریش لە شاری سەقز لە حاڵەتێکی دیکەدا چەند کەسێک بانکێکی حکوومەتیان بڕی و بڕێکی زۆر پارەیان برد.
6/4/2017
سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامی شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق گەیشتوونەتە ”جۆرێک لە رێککەوتن“
لە دووەم رۆژی سەردانی شاندی هاوبەش بۆ بەغدا، رۆژی پێنجشەممە 6.4.2017، فازڵ میرانی، ئەندامی شاندی هاوبەش لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا لە شاری بەغدا، رایگەیاند، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی عێراق باش بوون.
فازڵ میرانی پێش کۆبوونەوەی شاندەکە لەگەڵ عەمار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی شیعەکان رایگەیاند، کە لە گفتوگۆکانیدا، شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی و بەرپرسانی باڵای عێراقی گەیشتوونەتە ”جۆرێک لە رێککەوتن“ بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە.
شاندەکە رۆژی چوارشەممە 5.4.2017، سەردانی شاری بەغدای کرد و لەیەکەم کۆبوونەوەشیدا، لەگەڵ فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق تاوتوێی پەیوەندیی هەولێر و بەغدای کرد.
دواتر شاندە هاوبەشەکە چوونە ماڵی سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و لەگەڵی پرسی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە دامودەزگا فەرمییەکانی پارێزگای کەرکووکیان تاوتوێ کرد.
شاندە هاوبەشەکەی پارتی و یەکێتی لە فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی، عەدنان موفتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پێکدێت.
لە کۆبوونەوەکانیدا، کە هەر لە یەکەم رۆژی سەردانەکەی ئەنجامی دا، لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و رەوتی سەدر، شاندەکە تاوتوێی پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە دامودەزگا فەرمییەکانی پارێزگای کەرکووک دەکەن.
رۆژی یەکشەممە 2.4.2017، هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی بە سەرپەرشتیی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە و بڕیاری پێکهێنانی دوو شاندی هاوبەش درا، یەکێکیان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ حزبە سیاسییەکانی کوردستان و یەکێکیش بۆ سەردانی بەغدا و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق.
رۆژی دووشەممە 3.4.2017، شاندی هاوبەش لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی ئیسلامی و حزبی شیوعیی کوردستان کۆبوونەوە و تاوتوێی پێکهێنانی لێژنەیەکی باڵا کرا بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و بڕیاریش بوو سەردانی گۆڕان بکەن.
6/4/2017
ژمارەیەك پەرلەمانتاری توركمان هەوڵ دەدەن هەفتەی داهاتوو ئیمزا بۆ لەسەر كار لادانی دكتۆر نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووك كۆبكەنەوە و داواش لە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران دەكەن ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك هەڵوەشێنێتەوە.
نیازی میعمار ئۆغلو پەرلەمانتاری توركمان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاندووە كە پەرلەمانتارانی توركمان هەفتەی داهاتوو بە نیازن لە دوای دەسپێكردنەوەی كارەكانی پەرلەمان، ژمارەیەكی زۆری ئیمزای پەرلەمانتاران كۆبكەنەوە، كە بە قسەی خۆی دەگاتە ئیمزای 200 پەرلەمانتار.
گوتیشی ئیمزاكان بۆ دەست لەكار كێشانەوەی پارێزگاری كەركووك و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كۆدەكەنەوە.
باسی لەوەش كرد كە بەرەی توركمانی بە نیازە پەنا بباتە بەر دادگای فیدراڵی و داواش لە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات بە شێوەیەكی راستەوخۆ بێتە نێو كێشەكەوە و پارێزگار و ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە بەرپرسیارییەتی داببڕێ.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە هەفتەی رابردوو ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لەسەر داوای پارێزگاری كەركووك پرسی هەڵكردنی ئاڵای كوردستانی خستە دەنگدانەوە و بەشێوەیەكی یاسایی بە كۆی دەنگ بڕیار لەسەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە شارەكە دەركرا.
6/4/2017
ڕوانگەی سوری ڕایگەیاند، حکومەتی سوریا زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر پارێزگای ئیدلیب، لە یەکێک لە هێرشەکانیشدا لە شارۆچکەی خان شەیخون ماددەی کیمیایی بەکارهێناوە و بەهۆیەوە نزیکەی ١٠٠ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و زیاتر لە ٤٠٠ی تریش برینداربوون.
جارێکی دیکە لە بەرچاوی جیهانەوە تاوانێکی نوێی مرۆڤایەتی ڕوویدایەوە. شارۆچکەی خان شەیخون لە پارێزگای ئیدلیبى سوریا شوێنی ڕووداوەکەیە کە ئۆپۆزسیۆن و ڕوانگەى سوری دەڵێن، لە هێرشەکەدا ماددەى کیمیایى بەکارهاتووە.
بەشێکى زۆر لە کوژراوان و بریندارانى هێرشەکە ژنان و منداڵانن، بەشێکى تریش لە دانیشتووانى شارۆچکەکە دووچاری حاڵەتەکانی بورانەوە و ڕشانەوە بوون.
چالاکانى سوریا بڵاویانکردەوە، کاتژمێر هەشتى بەیانى ڕۆژى سێشەممە فڕۆکە جەنگییەکانى سوریا زنجیرەیەک هێرشیان کردە سەر پارێزگاى ئیدلیب کە لە یەکێک لە هێرشەکانیدا لە شارۆچکەى خان شەیخون غازى سارینى بەکارهێناوە. هاوکات وەزارەتى بەرگریى ڕوسیا ڕەتیکردەوە فڕۆکە جەنگییەکانى هێرشەکەیان ئەنجامدا بێت.
هەڵبژاردنی خان شەیخون لەلایەن حکومەتەوە بۆ هێرشکردنە سەری، گرنگییە ستراتیژییەکەیەتی کە دەکەوێتە سەر ڕێگەی نێودەوڵەتیی نێوان هەردوو شاری حەلەب و دیمەشق و چەند ساڵێکە لەژێر کۆنتڕۆڵی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆندایە، بەڵام لەبری چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن دانیشتوانەکەی باجەکەیان دا.
دیمەشق کە چەندی جار ڕەتیکردووەتەوە لە شەڕەکانیدا دژ بە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن چەکی کۆکوژی بەکارهێنابێت، ئەمجارەش سوپاى ئەو وڵاتە ڕەتیکردەوە و ڕایگەیاند، خاوەنی هیچ جۆرە چەکێکی کیمیایی نییە.
دوا بەدوای ڕووداوەکەش چالاکان لە باکوری سوریا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەی قوربانیانی هێرشەکەیان بڵاوکردووەتەوە، کە دیمەنی چەندین حاڵەتی خنکان و بورانەوەی لەخۆگرتووە و ژمارەیەک لە بەرکەوتووەکانیش کەف بە دەمیانەوە هاتووەتە خوارەوە.
پارێزگای ئیدلیب کە دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای سوریاوە، زۆربەی خاکەکەی لەژێر کۆنتڕۆڵی گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنە، بەرەى فەتحى شام بەهێزترینیانە کە پێشتر بە بەرەى نوسرە ناسرابوو هەروەها بە باڵى ڕێکخراوى قاعیدە لە سوریا حیساب دەکرێت.
هێرشە کیمیاییەکە بەر لە چەند کاتژمێرێک دێت لە لێدوانێکی نیکى هیلى نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کە بەشار ئەسەدی بە تاوانباری جەنگ ناوبردبوو، بەڵام ئایا دوای ئەم هێرشە دەبێت ئەمریکا ئەسەد بەچی ناو ببات و چ ڕێوشوێنێک بەرامبەری بگرێتەبەر.
ئۆپۆزسیۆنی سوریا داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە لێکۆڵینەوە لە هێرشە کیمیاییەکەى پارێزگاى ئیدلیب کات، بەڵام ئایا ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە لەدوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکانی تەنیا هەڵوێستی ئیدانەکردن دەبێت وەک پێشتر لە چەند ناوچەیەکی دیکەی سوریا کە ئەو غازە بەکارهێنرا و هەمان هەڵوێستى هەبوو، یان ئەمجارەیان ڕێوشوێنی توند بەرامبەر بە دەسەڵاتدارانی دیمەشق دەگرێتەبەر.
5/4/2017
سەرۆكی ئەركانی هاوبەشی سوپای ئەمریكا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە "خوێنی شەهیدانی پێشمەرگە پابەندبوونی ئەمریكا بە پشتیوانیی هەرێم فراوانتر دەكات".
ئێوارەی ئەمڕۆ (سێشەممە 4ـی 4ـی 2017) مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەمریکی کرد، بە سەرۆکایەتی جۆزێف دەنفۆرد، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، سەرۆكی ئەركانی هاوبەشی سوپای ئەمریكا لە گوتەیەكدا پێزانینی بۆ سەركردایەتیی بارزانی و دەستكەوتەكانی هێزی پێشمەرگە هەبوو لە شەڕی تیرۆریستانی داعش و گوتویەتی "قوربانیدانی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆدا بە نرخترین بابەتە و خوێنی شەهیدانی پێشمەرگە پابەندبوونی ئەمریكا بە پشتیوانیی هەرێم فراوانتر دەكات".
بەپێی راگەیێندراوەكەی سەرۆكایەتیی هەرێمی کوردستان، جەنەڕاڵ جۆزێف دەنفۆرد ئەوەشی خستووەتەڕوو كە بۆ بەردەوامیی سەركەوتنەكان پێویستیان بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی كوردستان هەیە.
سەرۆك ئەركانی هاوبەشی سوپای ئەمریكا باسی لە "تێگەیشتنی ئەمریكا و ئیدارەی تازەی وڵاتەكەی كرد لە ئازار و نەهامەتییەكانی گەلی كوردستان. جەختی لە دۆستایەتی و هاوپەیمانێتیی نێوان ئەمریكا و هەرێمی كوردستان كردەوە".
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی حكومەت و سوپای ئەمریكای كرد لە شەڕی تیرۆردا و گوتی "جێگەی شانازییە بە یارمەتیی ئەمریكا و هاوپەیمانان پێشمەرگە ئەفسانەی داعشی شكاند".
سەرۆكی هەرێمی كوردستان جەختیشی لە بەردەوامی و بەهێزتربوونی هاوپەیمانێتیی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا لە شەڕی تیرۆر كردەوە.
بارزانی باسی لەو نەهامەتانەی كرد، كە لەسەر دەستی حكومەتەكانی عێراقی تووشی گەلی كوردستان هاتووە. جەختی لە فەرهەنگی پێكەوەژیان و نەبوونی حەساسیەتی نەتەوەیی و تائیفی لە كوردستان كردەوە كە "هەر ئەو فەرهەنگەیە وای كردووە گەلی كوردستان لە شەڕی تیرۆردا سەربكەوێت".
شاندی ئەمریکی پێکهاتبوون لە: جەنەڕاڵ جۆزێف دەنفۆرد، سەرۆكی ئەركانی هاوبەشی سوپای ئەمریكا، جارید كۆشنەر، گەورە راوێژكاری سەرۆكی ئەمریكا، تۆم بۆسارد، راوێژكاری ئاسایشی ناوخۆی سەرۆكی ئەمریكا، كێیت شیللەر، بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەكانی نووسینگەی ئۆڤەل، دۆگڵاس سلیمان، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و جەنەڕاڵ داونسێند، فەرماندەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و ژمارەیەك بەرپرسی سیاسی و سەربازیی كۆنسوڵخانە و سوپای ئەمریكا.
شاندە سەربازیی و دیپلۆماسییەکەی ئەمەریكا رۆژی یەکشەممە 2-4-2017 گەیشتە بەغدا، لەلایەن حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لێکرا.
5/4/2017
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، بڕیارە سبەی چوارشەممە، شاندی ھاوبەشی پارتی و یەکێتی و نوێنەرایەتی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکەن و لەگەڵ لایەنەکانی عێراق کۆببنەوە، تایبەت بە ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی.
بەگوێرەی زانیارییەکان، شاندەکە بریتی دەبێت لە ھەر یەک لە فواد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی و عەدنان موفتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
لەلایەکی دیکەشەوە، بڕیارە ھەر سبەی چوارشەممە، شاندی ھاوبەشی یەکێتی و پارتی سەردانی سلێمانی بکەن و لەوێ لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆببنەوە، تایبەت بە پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی، ئەمەش دوای ئەوەی رۆژی دووشەممە لەشاری ھەولێر ئەو شاندە ھاوبەشە لەگەڵ ھەریەک لە یەکگرتوویی ئیسلامی، کۆمەڵی ئیسلامی و حیزبی شیوعی کوردستان کۆبوونەوە.
كۆبوونەوەكانی شاندی ھاوبەشی پارتی و یەكێتی دوای ئەوە دێت كە رۆژی 2 ئەم مانگە بە سەرۆكایەتی مەسعوود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆبوونەوە و بڕیاریاندا لیژنەیەك ئەنجامدانی ریفراندۆم پێك بێنن و شاندێكی ھاوبەش لەگەڵ لایەنەكانی ھەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و شاندێكی دیكەش بۆ ھەمان مەبەست سەردانی بەغدا بكات.
4/4/2017
ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، دەستی بە کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی لەبارەی پرسی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ گەڕاندنەوەی کەرکووک بۆ سەر هەرێمی کوردستان کرد.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بە وەکالەت ڕای گەیاند: ”پەرلەمانی عێراق بڕیارێکی هەڵەی دا“. باسیشی لەوە کرد کە زۆرێک لە سەرکردە عەرەبەکان بە سوننە و شیعەوە دژایەتیی بڕیارەکەیان کردووە. گوتیشی: ”بەداخەوە عەمار حەکیم بۆ یەکەمجار لە ژیانی خۆیدا هەندێک لێدوانی دا کە هاوشانی نەبووە، ئەو بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستانی بە هەڵە وەسف کردووە. ئەو نازانێت لە ژێر ئەو ئاڵایەدا بووە کە پێشمەرگە ساڵانێکە کەرکووک دەپارێزێت و نەفرەتیی سەدام حوسێن لەسەر کەرکووک نەماوە“.
لەلایەن خۆیەوە محەمەد کەمال، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ڕای گەیاند، دەسەڵاتی پەرلەمان لە ماددەی 61ی دەستوور دیاری کراوە کە ناتوانێت بڕیارەکانی ئیداری ڕەت بکاتەوە. هەر بە یاسا چەندە ماف بە عێراق دراوە، بە هەمان شێوەش مافیان بە هەرێمی کوردستان داوە لەسەر ناوچە کێشە لەسەرەکان.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، ئەوەی ڕوون کردەوە: ”پەرلەمانی عێراق دوو ڕۆژ دوای بڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەنگی دژی ئاڵای کوردستان دا، تەنانەت دوای دەرکردنی بڕیارەکەیان ئینجا داوای ناوەڕۆکی بڕیارەکەی ئێمەیان کردووە. پەلەی تێدا کراوە و بڕیارەکەیان مولزەم نییە و شپرزەیی پێوە دیارە“. گوتیشی: ”سیادەی عێراقی لەلایەن وڵاتانی ئیقلیمییەوە لەژێر پێدایە، کەچی پەرلەمانی عێراق بابەتی پارێزگای کەرکووک بە هەند وەردەگرێت“.
لە بەشی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا، بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی هەڵکردنی ئاڵای عێراق بە تەنیا و بەبێ ئاڵای کوردستان لە کەرکووک، ڕەت کرایەوە.
4/4/2017
راستڕەوەکانی بەریتانیا لە لەندەن چوونە سەر شەقامەکان، دژی کۆمەڵگەی موسڵمان و کۆچبەرانی دانیشتووی بەریتانیا دەنگیان هەڵبڕی، داوا دەکەن بەریتانیا خاڵی بکرێت لە بۆچوونی ئیسلامی و تووندڕەوی.
ئەوانەی هەڵگری ئەم بیرۆکەیەن ئەندامی بریتش ناشنەڵ پارتین کە پارتێکی راستڕەوە، جێگری سەرۆکی پارتەکە جەیدا فرانسن بە رووداوی گووت "دەبێ موسڵمان لە بەریتانیا بچنە دەرەوە هەر کردەوەیەکی تیرۆریستی دەکرێ ئەوانن دەیکەن".
لە بەرامبەردا گرووپی دژ بە رەگەزپەرستەکان درووشمی پێکەوەژیان و فرەرەنگییان لە بەریتانیا بەرزکردەوە. ئەسۆشیەتید پرێس و ئاژانسەکانی هەواڵ دیمەنی خۆپیشاندانەکانی لەندەنیان لە رووداوەوە گواستەوە.
دوای چەند خولەکێک لە دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکە ، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان پۆلیس و ئەو گرووپە دروست بوو، دواتر چەند خۆپیشاندەرێک لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران، ب مەبەستی کۆنترڵکردنیان و رێگری لە بڵاوبوونەوەیان بە نێو شەقامەکاندا، پۆلیس بە هاوکاریی هێزەکانی دژە تیرۆر چواردەوری خۆپیشاندەرانیان گرتبوو.
لە دوای هێرشەکەی سەر لەندەن کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 4 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 40 کەسی دیکە، ناڕەزایەتی و تووڕەیی راستڕەوەکانی ئەو وڵاتە لە دژی موسڵمانان و کۆچبەران زیاتر بووە.
جەیدە فرانسین ، جێگری سەرۆکی رێکخەری خۆپیشاندانی گرووپی راستڕەوی بریتیش دیفێنس لیگ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێمە ئەمڕۆ خۆپیشاندانێکمان لە دژی ئیسلامییە تیرۆریستەکان ئەنجامدا، تەنیا چەند رۆژیک لەمەوبەر ئەوانە هێرشێکیان لە لەندەن ئەنجامدا کە بووە هۆی کوژرانی 4 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 40 کەسی دیکە، ئەو کارانە هەمووی لە ژێر ناوی ئیسلام ئەنجامدەدرین، سیستەمی دەسڵاتداری ئەو وڵاتەش ریگەی بەو خەڵکە داوە بڕژێنە نێو وڵاتەکەمان وەک بکوژی هێرشەکەی لەندەن، ئەوانە خەڵک بەرەو تووندڕەوی ئیسلامی دەبەن لێرە، وەک ئەوەی بوونە هۆی خستنەخواری خەڵکی بەریتانی لەسەر پردەوە".
بە چەند سەد مەترێک لەولاترەوە، ژماریەکی دیکە لە خۆپیشاندەران دەبیندرێن، بەڵام ئەوانە سەر بە گرووپە چەپرەوەکانن و بۆ بەرگریکردن لە کۆچبەران و موسڵمانان دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە.
خۆپیشاندەرێک دەڵێت: "زۆر گرنگە لێرە بێت ئەمڕۆ، چونکە نازییەکان و گرووپە راستڕەوەکان تەنانەت میدیاش هەوڵدەدەن هێرشە دڵتەزێنەکەی سەر لەندەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاربهێنن، ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی بڵێین کە بە هەموو شێوەیەک لە دژی فاشیستەکانین، وانەمان لە رابردوو، لە کارەساتی هۆڵۆکۆست وەرگرتووە، بۆیە هەرگیز رێگە نادەین ئەزموونی فاشیستەکان دووبارە ببێتەوە لێرە، هەروەک بینیشتان ژمارەی ئێمە زۆر زیاترە لەو نازییانە".
ئەو جۆرە خۆپیشاندانانە بۆ شاری لەندەن و خەڵکی بەریتانیا نامۆ نین، بەڵام لە دوای هێرشەکەی سەر ئەو وڵاتە، دەنگی راستڕەوەکانی بەریتانیا بەرزتر بووە، ژیانیش بۆ خەڵکی موسڵمان و کۆچبەر قورستر.
3/4/2017
ئەو کەسانەی کە لەسەر هێرشەکەی مانگی ڕابردووی نزیک پەرلەمانی لەندەن دەستگیرکران سەرجەمیان ئازادکران.
پۆلیسی میترۆپۆلیتان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوێنێ ١ی نیسانی ٢٠١٧ پیاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵ کە پێشتر لە بێرمینگهام بە تۆمەتی "ئامادەکاری بۆ کردەوەی تیرۆرستی" دەستگیرکرابوو، ئازادکرا بەبێ هیچ لێکۆڵینەوەکەی دیکە.
هاوکات ١١ کەسی دیکەش کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندییان بە هێرشەکەی نزیک پەرلەمانی لەندەنەوە دەستگیرکرابوو، سەرجەمیان ئازادکراون.
ئێوارەی ڕۆژی ٢٢ی ئازاری ٢٠١٧، هێرشبەرێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە لەسەر پردی وێستمینستەر چەند کەسێکی کرد بەژیرەوە و دواتر هێرشبەرەکە کە چەقۆیەکی پێبووە، بەرە و بینای پەرلەمان ڕایکرد و بە چەقۆ هێرشی کردە سەر ئەفسەرێکی پۆلیس، بەڵام دواتر لەلایەن پۆلیسەوە لە شوێنی ڕووداوەکەدا تەقەی لێکرا و کوژرا.
هاوکات بەهۆی هێرشەکەوە پێنج کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
هێرشبەرەکە ناوی خالید مەسعود و تەمەنی ٥٢ ساڵ بووە، لە باشووری ڕۆژهەڵاتی لەندەن لەدایکبووە و لەم دواییانەشدا لە ناوەڕاستی لەندەن نیشتەجێبووە.
هەرچەندە دواتر داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاند، بەڵام پۆلیسی بەریتانیا وتی، هیچ بەڵگەیەک نییە هێرشبەرەکەى بەریتانیا پەیوەندی بە داعشەوە هەبوبێت.
3/4/2017
میترۆکانی ڕوسیا مێژوویەکى درێژیان هەیە لەگەڵ تەقینەوەکاندا، ساڵانێکە بە بەردەوامی دەبنە ئامانجی خۆکوژ و بۆمبە چێنراوەکان.
نوێترین تەقینەوە لە میترۆکانى ڕوسیادا، روودانی تەقینەوەیەک بوو لە میترۆی شارى سانت پترسبۆرگ کە بە ووتەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە ئەنجامدا ١٠ کەس کوژراون و نزیکەی ٥٠ کەسی دیکە برینداربوون.
ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا کە لە کاتی تەقینەوەکاندا لە شاری سانت پترسبۆرگ بوو بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیای سپیدا رایگەیاند، خوێندنەوە بۆ هەموو ئەگەرەکان دەکەن لەناویشیاندا کردەوەی تیرۆریستی.
هاوکات دوای ئەوەی داواکاری گشتی ڕوسیا تەقینەوەکەى بە هێرشی تیرۆرستی ناوبرد، بەپێی شیکردنەوەی شارەزایان، دوو لایەن تۆمەتباردەکرێن، یەکەمیان چەکدارە ئیسلامییەکانی چیچان کە ساڵانێک لەگەڵ حکومەتی ڕوسیادا لە شەڕدا بوون و چەندین تەقینەوەیان لە روسیا ئەنجامداوە.
لایەنی دووەم، داعشە، هەرچەندە نزیکەی دوو ساڵە ڕوسیا بە شێوەیەکی راستەوخۆ چووەتە ناو شەڕی داعشەوە لە سوریا، بەڵام تا ئێستا ئەو رێکخراوە هیچ تەقینەوەکی لە ڕوسیا ئەنجامنەداوە و ئەگەریش داعش دەستی لە تەقینەوەکاندا هەبێت، بە بۆچوونی شارەزایان، ئەوە گۆڕانکارییەکی تازەیە کە ئەو رێکخراوە دەستی گەیشتبێتە ڕوسیا.
تەقینەوەکەی سانت پترسبۆرگ یەکەم تەقینەوە نییە کە میترۆکانی ڕوسیای کردبێتە ئامانج، بەڵکو لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا میترۆکانی ڕوسیا سێ جار بوونەتە ئامانجی تەقینەوەکان و لە ئەنجامدا ٧٦ کەس کوژراون و سەدانی دیکەش برینداربوون.
ساڵی ٢٠١٠ و لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی خۆکوژ کە لەلایەن دوو ژنەوە لە میترۆی مۆسکۆ ئەنجامدران بەهۆیەوە ٤٠ کەس کوژران، ئەو کاتیش حکومەتی ڕوسیا چەکدارەکانی قەوقازی بە تەقینەوەکان تۆمەتبارکرد.
هەر لەهەمان ساڵدا تەقینەوەیەک لە میترۆی مۆسکۆدا روویدا و بەهۆیەوە ١٠ کەس کوژران و ٤٦ کەسی دیکەش برینداربوون، هێزە ئەمنییەکانیش نەیانتوانی ئەنجامدەرەکەی دەستنیشانبکەن.
ساڵی ٢٠٠٩ لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکى چێنراو لەناو شەمەندەفەرێكدا لەنێوان مۆسکۆ و سانت پترسبۆرگدا ٢٦ کەس کوژارون، بەرپرسیاری ئەو تەقینەوەیەش گروپێکی ئیسلامی لە باکوری قەوقاز لەئەستۆی گرت.
ساڵی ٢٠٠٤ ژنێکی خۆکوژ لە ناو میترۆی مۆسکۆدا خۆی تەقاندەوە و لەئەنجامدا ٤٠ کەس کوژران و ١٣٤ کەسی دیکە برینداربوون.
جیاواز لە تەقینەوە لەناو میترۆکانی ڕوسیاندا، چەندین جار هێرشی چەکداری و تەقینەوە لە ڕوسیا ڕوویاندا:
ساڵی ٢٠٠٤ ژمارەیەک چەکداری چیچانی ٣٣٤ قوتابیان لە شاری بیسلاندا لە قوتابخانییەکدا بەدیل گرت و لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەکدارەکان و هێزەکانی ڕوسیادا هەموو دیلەکان کوژران.
بەهۆی بەردەوامی تەقینەوەکان، هێزە ئەمنییەکانی ڕوسیا ڕێوشوێنی توندیان گرتووەتە بەرو لەناو ئەو وڵاتەدا ١٢٠ هەزار کامێرەی چاودێری دانراون و هەروەها بەگوێرەی ڕاپرسییەک کە سەنتەری توێژینەوە و ڕاپرسى ڕوسیا ئەنجامیداوە لە ٧٢% خەڵکی روسیا ترسیان هەیە ببنە قوربانی کردەوە تیرۆریستییەکان.
4/4/2017