لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هیزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری پاوەی سەر بە پارێزگای کرماشان لانیکەم 12 هاووڵاتییان دەسگیر کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (هەنگاو) لە ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە ئیتلاعاتییەکانی سوپای پاسداران لە پاوە بەبێ مۆڵەتی یاسایی و دادگا هێرشیان کردووەتەوە سەر ماڵانی خەڵک و سەرجەم 12 هاووڵاتییان دەستگیر کردووە.
بەپێی هەمان سەرچاوە هەتا ئێستا ناو و ناسنامەی پێنج کەس لەو گیراوانە ئاشکرا بووە کە بریتین لە: جونەید هیدایەتی، فەرید ئەحمەدی، سۆران ئەحمەدی، برای (فەرید)، دڵسۆز محەمەدی و ئەرسەلان ئەحمەدی.
ئەو پێنج کەسە بە تۆمەتی "پەیوەندی لەگەڵ حزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران" دەستگیر کراون و ئێستا لە گرتووخانەی سیاسی (مەیدان نەوت)ی کرماشان بەند کراون.
لەگەڵ ئەو دوازدە کەسە کە هەتا ئیستا ناو و ناسنامەی حەوت کەسیان دیار نییە، هاوکات باس لەوە دەکرێت کە چەند کەسی دیکەش گیراون، بەڵام لەبارەی چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
بەپێی زانیاریی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستگیرکردنی (جونەید هیدایەتی)دا دەرگا و پەنجەرە و شووشەی ماڵیانیان شکاندووە و هاوکات دەستیان بەسەر کۆمپیۆتەر و کەلوپەلی تاکەکەسیدا گیراوە.
19/4/2017
هەردوو پارتی هەدەپە و جەهەپە، لەبەرەی نەخێر دابوون و تەنیا لە باکووری کوردستان 3 ملیۆن و 202 هەزار و 571 کەس دەنگیان بە "نەخێر" داوە، لەو رێژەیەش زیاتر بۆ ئاکەپە و مەهەپە بووە، کە رێژەی دەنگی "بەڵی"، 3 ملیۆن و 951 هەزار و 140 دەنگ لە باکووری کوردستان گوتویانە "بەڵێ".
لە رێژەی هەردوو دەنگەکەدا دەردەکەوێت، هەدەپە و جەهەپە بە دەنگی 748 هەزار و 569 کەمترە لە ئاکپارتی. واتە دەنگی هەدەپە لە باکووری کوردستان هێزی زیاتر بووە لەم گشتپرسییەدا بۆ دەنگی "بەڵێ".
گشتپرسی بۆ هەمواری دەستووری تورکیا 18-4-2017
3.202.571 HDP-CHP
3.951.140 AKP-MHP
748.569 دەنگ کەمتر
بەڵام لە هەڵبژاردنی 1-11-2015، پارتی دیموکراتی گەلان HDP ، سێ ملیۆن و 819 هەزار و 814 دەنگی هەبووە، هەروەها پارتی داد و گەشپێدان AKP, چوار ملیۆن و 91 هەزار و 711 دەنگی هەبووە.
بەهەمان شێوە لە رێژەی هەردوو دەنگەکەدا دەردەکەوێت، کە هەدەپە 271 هەزار و 897 دەنگی کەمتربووە.
هەڵبژاردنی 1-11-2015
3.819.814 HDP
4,091,711 AKP
271.897 دەنگ کەمتر
ئەگەر بێت و شاری ئامەدی باکووری کوردستان وەربگرین، هەردوو پارتی HDP و CHP، 67.9%ـی دەنگدەران گوتوویانە "نەخێر" و AKP و MHPـش رێژەیەکەی کەمی دەنگەکانی هەیە و 32.1%ـی دەنگدەران گوتویانە "بەڵێ".
بەڵام لە هەڵبژاردنی 1-11-2015، رێژەی دەنگدان بە جۆرێک بووە کە، هەدەپە 71.3% دەنگی دەنگدەرانی بەدەستهێناوە و ئاکپارتی دەنگی 22.3%ـی دەنگدەرانی بەدەستهێناوە.
گشتپرسی 16/4/2017 شاری ئامەد لە باکووری کوردستان
67.59 % HDP-CHP
32.41 % AKP-MHP
هەڵبژاردنی 1-11-2015 ئامەد
71.3% HDP
22.3% AKP
لە شاری وانی باکووری کوردستانیش لە گشتپرسییەکەی یەکشەممەی رابردوو و ساڵی 2015، دەنگدانەکە جیاوازی زۆری هەیە و هەردوو پارتی هەدەپە و جەهەپە رێژەی دەنگی 57.28ـی دەنگدەرانیان بە " نەخێر" بووە و هەردوو پارتی ئاکپارتی و مەهەپە دەنگی 42.72%ـی دەنگدەرانی بە " بەڵێ" بەدەستهێناوە.
بەڵام لە هەڵبژردنی ساڵی 2015، هەدەپە دەنگی 64.2ـی دەنگی دەنگدەرانی بە "نەخێر" بەدەستهێناوە و ئاکەپەش بە رێژەی 30.7%ـی دەنگی "بەڵی"ی بەدەستهێناوە.
گشتپرسی 16-4-2017 شاری وان لە باکووری کوردستان
57.28 % HDP - CHP
42.72 % AKP - MHP
هەڵبژاردنی 1-11-2015 وان
HDP 64.2
AKP 30.7
لە شاری دێرسمی باکووری کوردستانیش، لە گەشپرسیی 16-4-2017، هەردوو پارتی هەدەپە و جەهەپە رێژەی دەنگی 80.41ـی دەنگدەرانی بە "نەخێر" بەدەستهێناوە و پارتەکانی ئاکەپە و مەهەپەش رێژەی 19.59%ـی دەنگەکانی بە" بەڵێ" بەدەستهێناوە.
بەڵام لە هەڵبژاردنی ساڵی 2015 هەدەپە، رێژەی 54.8ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و ئاکەپەش 12.8%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
گشتپرسی 16-4-2017 لە شاری دێرسمی باکووری کوردستان
80.41 % HDP - CHP
19.59 % AKP - MHP
هەڵبژاردنی 1/11/2015 - دێرسم
HDP 54.8%
AKP 12.8%
سەبارەت بە شاری شرناخی باکووری کوردستانیش، پارتەکانی هەدەپە و جەهەپە رێژەی دەنگی دەنگدەرانی بە 71.70ـی بە " بەڵێ " بەدەستهێناوە و هەردوو پارتی ئاکپارتی و مەهەپە بە 28.30ـی رێژەی دەنگی دەنگدەرانی بە " نەخێر" بەدەستهێناوە.
لە هەڵبژاردنی رابردوو 2015، هەدەپە 83.7%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و ئاکپارتیش بە رێژەی 12.3%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
گشتپرسی 16/4/2017 شرناخ لە باکووری کوردستان
71.70 % HDP - CHP
28.30 % AKP - MHP
هەڵبژاردنی 1/11/2015 - شرناخ
HDP 83.7
AKP 12.3
لە شاری رووهای باکووری کوردستانیش هەردوو پارتی هەدەپە و جەهەپە رێژەی 29.18%ـی دەنگی دەنگدەرانی بە "نەخێر " بەدەستهێناوە و ئاکپارتی و مەهەپەش بە رێژەی 70.82%ـی دەنگی دەنگدەرانی بە " بەڵێ " بە دەستهێناوە.
بەڵام رێژەی ئەم دەنگدانە لە ساڵی 2015، بەمشێوەیە بووە کە ، هەدەپە 28.1%ـی دەنگی دەنگدەرانی بەدەستهێناوە و ئاکپارتی 64.3%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
گشتپرسی 16-4-2017، لە شاری رووهای باکووری کوردستان
29.18 % HDP - CHP
70.82 % AKP - MHP
هەڵبژاردنی 1/11/2015 - رووها
HDP 28.1
AKP 64.3
18/4/2017
وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی ژمارەیەک وڵاتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات و سیاسەتی نوێی ئیدارەکەی لەبارەی سووریاوە دەخاتە روو.
رۆژی سێشەممە 18.4.2017، جێیمس ماتیس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا، سەردانی سعودیە دەکات و دواتریش دەچێتە وڵاتانی میسر، قەتەر و ئیسرائیل.
جەیمس ماتیس لە گەشتەکەیدا تیشک دەخاتە سەر هەڵوێستی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی رژێمی سووریا و شەڕی دژی گرووپە توندڕەوەکان و بەهێزترکردنی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.
18/4/2017
له نامهیهكدا بۆ سهرۆكى ڕژێمى سووریا، سهرۆكى كۆریای باكوور ئیدانهى هێرشه مووشهكییهكهى ئهمریكاى بۆ سهر بنكهیهكی ئاسمانى ئهو وڵاتهكرد، كه له ماوهى پێشوودا ئهنجام درا.
ئاژانسى ههواڵهكانى كۆریای باشوور (یونهاب)ى حكوومى، ئهمڕۆ (دووشهمه 17ى 4ى 2017) بڵاویكردهوه، میدیاكانى كۆریای باكوور، لێدوانێكی كیم جۆنگ ئۆن، سهرۆكى ئهو وڵاتهیان بڵاوكردووهتهوه، كه له یادى 71 ساڵهى سهربهخۆبوونى سووریا له فهڕهنساى قۆستووهتهوه بۆ هێرشكردنه سهر ئهمریكا.
كیم، له نامهكهیدا بۆ بهشار ئهسهد، سهرۆكى ڕژێمى سووریا، كه ئاژانسى ناوهندیی ههواڵهكانى كۆریای باكوور بڵاو دهكاتهوه، پشتیوانى خۆى بۆ گهلى سووریا و حكوومهتهكهى دهربڕى".
ههروهها بهشار ئهسهد، له ههفتهى ڕابردوو دوو نامهى پیرۆزبایی بۆ سهرۆكى كۆریای باكوور نارد، كه یهكێكیان به بۆنهى یادى 105 ساڵهى لهدایكبوونى دامهزرێنهرى نیشتمانى ئهو وڵاته" كیم ئیل سۆنگ" و ئهوى دیكهش یادهى پێنجهم ساڵهى ههڵبژاردنى سهرۆكى ئێستا،
بوو.
بهدواى ئهو دوو نامهیهی ئهسهد، سهرۆكى كۆریای باكوور ههر له ههفتهى ڕابردوودا به بۆنهى یادى حهفتا ساڵهى حزبى بهعسى دهسهڵاتدار، نامهیهكی بۆ سهرۆكى سووریا نارد.
ههردوو لایان له نامهكانیاندا، جهختیان له پتهوكردنى پهیوهندییهكانیان كردووهتهوه، بهتایبهت له دواى هێرشهكهى ئهمریكا.
له 6ى نیسانى ڕابردوو، له دوو كهشتییهوه، هێزهكانى ئهمریكا 59 مووشهكیان ئاراستهى بنكهى ئاسمانى شعێرات له شارى حمسى سووریا كرد، وهك وهڵامێك بۆ هێرشه كیمیاوییهكهى ئیدلب كه به پێی زانیارییهكانى ئهمریكا، ڕژێمى سووریا ئهو هێرشهى له بنكهى ئاسمانى شعێراتهوه، ئهنجام داوه.
18/4/2017
سەرۆکی ئەمریکا پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات و لە پەیامێکدا سوپاسیشی دەکات.
رۆژی سێشەممە 18.4.2017، کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) بڵاوی کردووەتەوە، کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەبۆنەی سەرکەوتنی ریفراندۆمی هەمواری دەستووری تورکیا، بە تەلەفۆن پیرۆزبایی لە رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کردووە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، دۆناڵد ترەمپ باسی پێویستیی سزادانی رژێمی سووریای بەرامبەر کیمیابارانکردنی هاووڵاتییان کردووە و سوپاسی رەجەب تەییب ئەردۆغانیشی کردووە بۆ پشتگیریکردنی تورکیا لە هێرشە مووشەکییەکەی ئەمریکا.
رۆژی هەینی 7.4.2017، سوپای ئەمریکا وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بۆردومانکردنی هاووڵاتییان بە چەکی کیمیاوی لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە، ژمارەیەک مووشەکی تۆماهۆکی ئاراستەی سەربازگەیەکی رژێم کرد و زیانێکی گەورەی بەو رژێمە گەیاند.
رۆژی یەکشەممە 16.4.2017، هاووڵاتییانی باکووری کوردستان و تورکیا چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان، تاوەکو بە بەڵێ یان نەخێر، هەڵوێستی خۆیان لەسەر هەمواری دەستووری تورکیا دەرببڕن.
بەپیی ئەنجامە نافەرمییەکان، %51.4ـی هاووڵاتییانی بەشداربوو دەنگیان بە بەڵێ دا و %48.6ـیش دەنگیان بە نەخێر دا.
هەردوو پارتیی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتدار و بزووتنەوەی نەژادپەرستی تورکیا (مەهەپە) پشتگیریی هەموارکردنەوەکەیان دەکرد و هەدەپە و پارتی گەلی کۆمارییش دژایەتیی هەموارکردنەوەکەیان دەکرد.
بەپێی دەستوورە هەموارکراوە، ئەنجومەنی وەزیرانی تورکیا هەڵدەوەشێتەوە و دەسەڵاتەکەی رادەستی سەرۆک کۆمار دەکرێت.
رۆژی سێشەممە 4.4.2017 فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی سووریا بە چەکی کیمیاوی ناوچەی خان شەیخونی لە پارێزگای ئیدلیب بۆردومان کرد و بووە هۆی گیان لەدەستدانی 58 کەس، کە زۆرینەیان منداڵ بوون و برینداربوونی نزیکەی 300ـی دیکە.
شەڕی ناوخۆیی سووریا لە مانگی ئاداری 2011ـەوە لە نێوان گرووپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و رژێمی ئەو وڵاتە دروست بووە و بووەتە هۆی کوژرانی لانی کەم 400 هەزار هاووڵاتیی و ئاوارەبوونی زیاتر لە پێنج ملیۆن کەسی دیکە.
18/4/2017
بەپێی گوتەی وەزارەتی ناوخۆی ئێران، تەنها لە ماوەی 5 رۆژی سەرەتادا 1636 کەس ناوی خۆیان بۆ بەربژێربوون لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران تۆمارکردووە. لەو ژمارەیەشدا زیاتر لە 30 کەسیان کوردن و چەند کەسێکیان سوننە مەزهەبن، کە بەپێی یاسا شیاوبوونیان رەتدەکرێتەوە.
یەکێک لەو بەربژێرانە دەڵێ، لەگەڵ ئەوەی دەزانێ شیاوبوونی رەتدەکرێتەوە، بەڵام هاتووە پەیامی ژینگەپارێزی خۆی بەمجۆرە بگەیەنێتە گوێی بەرپرسان.
گوتیشی "بۆ ئەوە نەهاتووم ببمە سەرۆککۆمار، من شیاوی ئەوە نیم، بەڵکو بۆ ئەوە هاتووم تاوەکو پەیامی خۆم بگەیێنم، ئەگەر ئێمە مافی ئاژەڵانمان بۆ نەپارێزراوە، چۆن دەتوانین مافی مرۆڤ بپارێزین. دادپەروەری کۆمەڵایەتی واتا هەر شتێک لە جێگەی خۆی بێت نە کەمتر و نە زۆرتر".
17/4/2017
سەناتۆر جۆن مەکین، سەرۆکی کۆمیتەی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە کۆنگرێس لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە "بەشار ئەسەد سەرکۆماری سووریا تەنیا بەهۆی پشتیوانیی ئێران توانیویە هەتا ئێستا لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە".
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی دەنگی ئەمریکا جۆن مەکین لە کۆبوونەوەی "موجاهدینی خەڵقی ئێران" لە تیرانای (ئالبانی) بەشداریی کردووە و لەوێ رایگەیاند "ڕاستیی ڕووداوەکان ئەوەیە کە ئەگەر سوپای پاسادارانی ئیران و یارمەتییەکانی حزبوڵا و ئێران نەبایەن، ئێستا بەشار ئەسەد لە دەسەڵاتدا نەبوو، ئەم ڕووداوانە ڕاست لە کاتێک دان کە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە بەرەبەری ڕووخاندا بوو."
سەناتۆر مەکین جەختیشی کردەوە "ئێمە ئێستا دەبینین کە حکوومەتی ئێران لە سەتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرقاڵی پەرەدان بە پێگە و سەرەڕۆیی خۆیە. هیچ گەمانی تێدا نییە کە بەرپرسانی ئێران بەتەمای ئەوەن کە ئازادی و دیموکراسی لە ناوچەکە کپ و بێدەنگ بکەن".
لەو کۆبوونەوەیەدا مریەم ڕەجەوی، سەرۆکی (موجاهدینی خەڵقی ئێران) کتێبێک کە ناوی 20 هەزار کەسی تێدا بوو کە "لەپێناو دژایەتیی تیرۆریزم و سەرەڕۆیی لە ئیران" لەدەست داوە، پێشکەش بە سەناتۆر جۆن مەکین کرد.
لە بەرانبەر ئەو گوتانەی جۆن مەکیندا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیران و کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕێکخراوی موجاهدینی خەڵق ڕایگەیاند "ئەوە هەوڵێکە لەپێناو پەرەدان بە تیرۆریزم و ئەو وڵاتە دەبێ تاوانی ئەو هەڵانەی بداتەوە".
بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیران ئەمڕۆ دووشەممە 2017/4/17 ڕایگەیاند "بە گۆڕینی دەسەڵات لە ئەمریکاش پیشان دراوە کە تێڕوانینی برەودان بە تیرۆریزم لە ناوچە لە گۆڕیدا هەبووە و ئەمە هەڵەیەکە کە دەبێ حکوومەتی ئەمریکا وەکوو هەڵەکانی دیکەی تاوانەکەی بداتەوە."
17/4/2017
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە چاوەڕوانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن تا بە فەرمی وەڵامیان بداتەوە و داوایەکیش لە بزووتنەوەی گۆڕان دەکەن.
محەمەد چاوجوان، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "تا ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرمی وەڵامی نەخشە ڕێگاکەیانی نەداوەتەوە و چاوەڕوانن تا لە کۆبوونەوەی داهاتووی هەردوولادا پارتی وەڵامی نەخشەڕێگاکە بداتەوە".
ئەو ئەندام سەرکردایەتییەی یەکێتی گوتی: "لە کۆبوونەوەی رابردووی پارتی و یەکێتیدا باس لەوە کراوە کە ئەو نەخشەڕێگایە شایانی ئەوەیە گفتووگۆی لەسەر بکرێت و بیروڕا لە نێوانیان بگۆڕدرێتەوە، چونکە بە پارتیمان گوتووە خاڵی زۆر باش لەناو نەخشە ڕێگاکە هەیە".
ئەوەشی خستەڕوو، "هەوڵ دەدرێت ئەم نەخشە رێگایە ببێتە نەخشەی گۆڕانیش چونکە لە ئاستی گۆڕانیش پشتیوانی لێ دەکرێت
17/4/2017
دوای ئەوەی ئەنجامی ڕیفراندۆم لە توركیا بە شێوەیەكی نافەرمی راگەیەندرا، دەنگی بەڵێ بە 51.4% لە پێشەوەی دەنگی نەخێر بوو كە 48.6% بوو، رەجەب تەییب ئەردۆغانیش لە گوتارێكدا سوپاسی هەموو ئەوانەی كرد كە بە بەڵێ دەنگیان داوە، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجی میدیاكان و چاودێرانی سیاسی بوو، ئەردۆغان گوتی 20%ی دەنگەكانمان لە باكوور زیادی كردوە.
ئەردۆغان لە گوتارەكەیدا كە 15 خولەك بوو، 2 جار سوپاسی باكوورییەكانی كرد بەوەی بە رێژەیەكی زۆر بە بەڵێ دەنگیان داوە، لە كاتێكدا ئەو رێژەیە لە چاوەڕوانی ئاكپارتیدا نەبووە و بۆیە ئەردۆغان گوتی: "پێویستە بە باشی بیر لەو دەنگانە بكەینەوە".
عومەر گول، رۆژنامەنووسی تەلەڤزیۆنی (تەرەتەی) بەشی عەرەبی لە هەمان كاتدا پێشكەشكاری بەرنامەی (لە ئیستەنبۆڵ)ـەوەیە، پێی وایە ئیدی ئەردۆغان لاپەڕیەكی دیكە لەگەڵ كورد هەڵدەداتەوە و ڕەنگە پرسی چارەسەری بێتەوە بەرباس.
بە بۆچوونی ئەو ئەگەر دەنگی باكوورییەكان نەبوایە، ئەستەم بوو گشتپرسی لە بەرژەوەندیی ئاكپارتی كۆتایی پێ بهاتبایە، هەروەها ئاماژەی دا كە ئاكپارتی 20%ی دەنگەكانی لە باكوور زیادی كردووە لەچاو هەڵبژاردنی 1ی سیپتەمبەر.
لەلایەكی دەكەوە زۆربەی چاودێرانی سیاسی پێیان وایە كە ئیدی پێویستە ئەردۆغان لاپەڕەیەكی دیكە لەگەڵ كوردەكان هەڵبداتەوە و زیاتر نەرم بێت، چونكە ڕاستە بۆ گشتپرسی بەهانای ئەردۆغانەوە هاتن، بەڵام دەنگی باكوور بەردەوام لە هەڵبژاردنەكاندا گۆڕانی بەسەردا دێت و وەكوو سزایەك باكوورییەكان سزای پارتە سیاسییەكان دەدەن.
بۆ نموونە لە 7ی حوزەیران سزای ئاكپارتییاندا و روویان لە هەدەپە كرد، بەڵام دوای سیاسەتی خەندەق ئیدی سزای هەدەپەیان دا و روویان لە ئاكپارتی كرد.
17/4/2017
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی حزبی دیموکراتی کوردستان ئێران (حدکا) ئاماژە بەوە دەکات بۆ یەکخستنی هەڵوێستی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڕیارە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوە ئەنجام بدرێت و لەوێ بڕیار لەسەر هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران دەدرێت.
محمەدنەزیف قادری، بۆ (باسنیوز) گوتی: "بڕیارە هەفتەی داهاتوو حزبەکان ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆ ببنەوە لەسەر دیراسەکردنی چۆنیەتیی بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری لە ئێراندا بێگومان ئەو دانیشتنە کە دەست پێ دەکات دەرەنجامەکانی بە خەڵک رادەگەیەنین و ئاگاداری لەو بارەوە سەرجەم راگەیاندنەکانیش دەکەینەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، چاوەڕوان دەکرێت لەم هەڵبژاردنە ڕیژەی بەشداری خەڵک زۆر کەمتر دەبێت لەچاو هەڵبژاردنی ڕابردوو، چونکە هەم دەوڵەتی ڕووحانی نەیتوانی ویست و ئارەزووی خەڵک دابین بکات و هەم سەرکوت و پێشێلکاری زۆر بووە و ریژەی لەسێدارەدانی چالاکوانانی زۆر بووە و خزمەتگوزاری نەماوە".
17/4/2017
هەرێمی کوردستان بەنیازە ئەمساڵ گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە عێراق ئەنجام بدات و بۆ ئەو مەبەستەش شاندێکی باڵای ناردە بەغدا و لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆیان کرد، پەرلەمانتارێکی شیعەش کە ئاگاداری دانوستاندنەکانە دەڵێت، ئەنجامەکان ئەرێنی بوون.
پەرلەمانتارێکی سوننەش داوا دەکات کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەر بکرێن و پێیوایە دەستێوەردانی وڵاتان کێشەی نێوان پێکهاتەکانی عێراقی قوڵتر کردووەتەوە.
گشتپرسی کوردستان بۆ سەربەخۆیی لە هەمووکات زیاتر لایەنە عێراقییەکانی هێناوەتە دەنگ بەجۆرێک کاردانەوەی تووند و بۆچوونی جیاوازی لەسەر دەگوترێت، شیعەکان بە دوو ئاڕاستەی جیاواز بیردەکەنەوە بەشێکیان دژی جیابوونەوەی نەتەوەی کوردن لە عێراق، بەشەکەی دیکەیان دەڵێن باشترە لەگەڵ هەرێمی کوردستان ببین بە دوو جیرانی باش بۆ یەکدی.
ئبتیسام هیلالی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بابەتی گشتپرسی کە هاتووەتە بەرباس و گفتوگۆ ، ئێمە پێمانوایە ئەمڕۆ گەلی هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە ، ئەوان دەبێت بڕیار لەسەر ئەو پرسە بدەن نەوەکو سیاسییەکانی کورد. بۆیە بە بڕوای ئێمە گشتپرسی لە ئێستا کارێکی هەڵەیە تەنانەت هەڵدانی ئاڵای کوردستانیش لە کەرکوک بەهەڵە دەزانین".
سوننەکان مانەوەی کورد لەگەڵ عێراق وەکو هەرێمێک بە پاڵپشتێکی باش دەبینن بۆ خۆیان چوونکە ترسیان لە فراوان بوونی دەسەڵاتی شیعە و پەراوێزخستنی سوننە هەیە لەلایەن شیعەکانەوە.
نایف شمەری پەرلەمانتاری سوننە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێمە داوادەکەین لەسەر مێزی دانوستاندن کێشەکان چارەسەر بکرێن، چونکە دانوستاندن دەمانگەیێنێتە چارەسەر، دەستێوەردانی دەرەکی هەیە لە نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق. بۆیە داواکارین عێراقییەکان خۆیان خاوەنی بڕیار بن لە خزمەتی بەرژەوەندی هەموو پێکهاتەکان".
پەرلەمانتارێکی شیعە سەردانی شاندە هاوبەشەکەی پارتی و یەکێتیی بۆ بەغدا بە ئەرێنی وەسفدەکات، دەڵێت پێکهێنانی کۆمیتەیەکی هاوبەش بۆ تاوتوێکردنی گشتپرسی کوردستان هەنگاوی لەپێشینەی بەغدا و هەولێر دەبێت لە داهاتوویەکی نزیکدا.
عەباس بەیاتی پەرلەمانتاری شیعە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سەردانی شاندی کوردستان بۆ بەغدا ئەنجامی باشی هەبوو ، لە چوارچێوەی دیدار و دانوستاندنەکانیان لەگەڵ حیزب و لایەنە سیاسییەکانی عێراقی، شاندەکە بە ئەنجامێکی باش گەڕایەوە. لەیەک تێگەیشتنێک دروست بوو بۆ هاتنە کایەی نیشاندانی نیازپاکی بۆ چارەسەی پرسە هەڵپەسێردراوەکان بەڕێگای گفتوگۆ".
هەرێمی کوردستان و ناوچە گەشتیارییەکانی هەمیشە پەناگەیەکی ئارام و ژینگەیەکی پاکبووە بۆ عێراقییەکان، بە راگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان ئەوکات هاووڵاتیانی عێراقی دەبێت لەسەر پاسپۆرتەکەی داوای ڤیزەی دەوڵەتی کوردستان بکات بۆ سەردانیکردنی وڵاتی کوردستان.
16/4/2017
لهكاتی بهشداریكردنیان له پرۆسهی دهنگدان بۆ هەموارکردنەوەی دەستووری تورکیا، له گوندێكی سهر به ئامهد له باكووری كوردستان پێكدادانی چەکداری لهنێوان دوو گرووپ روویدا، بههۆیهوه سێ كهس بریندار بوون.
رۆژی یەکشەممە 16-4-2017، له بنكهی دهنگدانی گوندی یاباناردی سهر به شارۆچكهی چهرمیك له ئامهد، پێکدادان لەنێوان دوو گرووپی چهكدار روویدا و بههۆیهوه 3 كهس بریندار بوون. دۆخی تهندروستی دوو له بریندارهكان ناجێگیرە و له رێگهی ئهمبوڵانسهوه رهوانهی نهخۆشخانه كران.
هۆكاری پێكدادانی چهكداری لهنێوان ئهم دوو گرووپه نازانرێت و بههۆیهوه هێزی جهندرمه شەش كهسیان دهستگیركرد. لێكۆڵینهوه لهبارهی رووداوهكه دهستپێكردووە و هێزێكیشی له نزیك بنكهی دهنگدان جێگیرکراوە.
16/4/2017
فەرهاد پیرباڵ، نووسەر و مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدین، چاوی بەو دوو چەکدارە دەکەوێت کە چەند رۆژێک پێش ئێستا هێرشیان کردە سەری و برینداریان کرد. ئەو سێ مەرجیان بۆ دیاریدەکات، ئەگەر یەکێک لەو مەرجانە جێبەجێ بکەن، ئەوە لێیان خۆشدەبێت.
پیرباڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس چاوم بەو دوو گەنجە کەوت کە هێرشیان کردە سەرم و لێیاندام، پێمگوتوون: من ئامادەم لێتان خۆشبم. بەڵام بە مەرج".
پیرباڵ دەڵێت "بۆئەوەی ئەو دوو گەنجە ئازادبن، دەبێت هەریەکەیان 21 سوڕەتی قورئان لەبەربکەن، با خۆیشیان هەر 21 سوڕەتەکە هەڵبژێرن، بەڵام پێشئەوەی لە زیندان بێنەدەرەوە، دەبێت مامۆستایەکی ئایینی تاقیکردنەوەیان پێبکات، ئەگەر دەرچوون من لێیان خۆشدەبم، ئەگەر ئەو مەرجەشیان قبوڵ نەکرد، دوو مەرجی دیکەم هەیە و دواتر پێیان دەڵێم".
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 12-4-2017، لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگای هەولێر لەلایەن دوو چەکدار هێرشکرایە سەر فەرهاد پیرباڵ و بریندارکرا. پاشان بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی رووداوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوە و دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە.
دواتر مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاتە سەر خەت، رۆژی پێنجشەممەش 13-4-2017 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی هەولێر رایگەیاند "هەردوو ئەنجامدەری هێرشەكە بەناوەكانی(ص.م.ح) و (ش. ر .ح) دەستگیركراون".
فەرها دپیرباڵ، نووسەر و مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدینە. لە ساڵی 1961 لەشاری هەولێر لەدایكبووە و قۆناخی زانكۆی لەشاری سلێمانی تەواو كردووە. لە زانكۆی سۆربۆنی پاریس دكتۆرای لەبواری "مێژووی ئەدەبی كوردی" بەدەستهێناوە و لە مانگی 10ی ساڵی1994 دا گەڕاوەتەوە هەرێمی كورستان.
پیرباڵ لە ساڵی 1994بە مامۆستا لە زانكۆی سەڵاحەدین دامەرزاوە. خاوەنی زیاتر لە 43 كتێب و دەیان لێکۆڵینەوەیە، یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی شاری هەولێر و باشووری کوردستانیشە.
16/4/2017
رۆژی یهكشهممه 16-4-2017 ، هاووڵاتیانی توركیا به مهبهستی دهنگدان به گشتپرسیی ههمواركردنهوهی 18 ماددهی دهستوور دهچنە سهر سندووقهكانی دهنگدان.
له ناوخۆی توركیادا، 55 ملیۆن و 319 ههزار و 222 دهنگدهر لهسهر 167 ههزار و 140 سندووق، دهنگدهدهن. 1 ملیۆن و 269 ههزار و 282 لهو دهنگدهرانه دهنگدهری نوێن و تا رۆژی دهنگدانهكه 18 ساڵ پڕدهكهنهوه. ههروهها له گرتووخانهكاندا 461 سندووق دادهنرێت.
له شارهكانی باكووری كوردستان كاژێر 7:00 ی بهیانی بۆ کاژێر 16:00ی ئێواره دهنگدان بهڕێوه دهچێت و له شارهكانی دیكهش دەنگدانەکە لە کاژێر 8:00 بۆ کاژێر 17:00ی ئێوارەیە.
له گشتپرسییهكهدا 10 پارتی سیاسی دهتوانن نوێنهر بۆ سهر سندووقهكان دابنێن. بهپێی ماددهی 23 لە یاسای ههڵبژاردنهكانی دهستوور، ئهو پارتانه دهستنیشانكراون كه دهتوانن نوێنهر بۆ سهر سندووقهكانی دهنگدان دابنێن.
بهو پێیه لهگهڵ پارته سهرهكییهكانی ئاكپارتی، جهههپه، مهههپه و ههدهپهدا ههریهكه له پارتهكانی ئانا وهتهن، پارتی توركیای سهربهخۆ، پارتی یهكێتیی توركیای مهزن، هوداپار، پارتی سهعادهت و پارتی وهتهن، بهشداردهبن له چاودێری دهنگدان و جیاكردنهوهی دهنگهكاندا.
ئهو پارتانهی كه له بهرهی بهڵێ بانگهشه دهكهن بریتین له ئاكپارتی، مهههپه، پارتی یهكێتیی توركیای مهزن و هوداپار. له بهرامبهردا پارتهكانی جهههپه، ههدهپه، ئانا وهتهن، پارتی توركیای سهربهخۆ، پارتی سهعادهت و پارتی وهتهن له بهرهی نهخێر بانگهشه دهكهن.
توركیا بۆچی گشتپرسی دەكات؟
لەو گۆڕانكارییە دەستوورییەدا فۆكەسی سەرەكی لەسەر فراوانكردنی سنووری دەسەڵاتەكانی سەرۆككۆماری توركیایە، گشتپرسییەكەی 16ی مانگ ئەم گۆڕانكارییانەی خوارەوە لە دەستووردا دەكات:
یەكەم: پۆستی سەرۆكوەزیران هەڵدەوەشێتەوە. پۆستی جێگری سەرۆككۆمار دادەنرێ كە رەنگە لە دوو یان سێ كەس پێكبێت.
دووەم: سەرۆككۆمار دەبێ بە بەرپرسی یەكەمی دەسەڵاتی جێبەجێكار و دەوڵەتیش، دەشتوانێ پەیوەندییە حیزبییەكانی خۆی بهێڵێتەوە.
سێیەم: سەرۆككۆمار دەسەڵاتی دیاریكردنی وەزیرەكان، ئامادەكردنی پڕۆژەی بودجە، دەستنیشاكردنی زۆرینەی دادوەرە باڵاكان و كاراكردنی هەندێك یاسای دیاریكراوی دەبێت.
چوارەم: پەرلەمان مافی لێپرسینەوە یان وردبوونەوە لە كاروباری وەزیرەكانی نامێنێ. بەڵام دەتوانێ بە زۆرینەی دەنگ داوای لێپرسینەوە لە سەرۆك بكات. بۆ ئەوەی پەرلەمان بتوانێ سەرۆككۆمار رەوانەی دادگا بكات، دەبێ دوو لەسەر سێی دەنگی پەرلەمانتاران لەگەڵ داواكەدا بێ.
پێنجەم: ژمارەی پەرلەمانتاران لە 550 بۆ 600 ئەندام بەرز دەكرێتەوە.
شەشەم: هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆكایەتی هەموو پێنج ساڵ جارێك لە یەك رۆژدا بەڕێوەدەچن. هەموو كەسێك تەنیا دوو خولی لەسەر یەك مافی ئەوەی دەبێ سەرۆككۆماری توركیا بێ.
15/4/2017
ئەمڕۆ رۆژی ژینگەی کوردستانە و ساڵانە لە باشووری کوردستان لە رۆژی ژینگەی کوردستاندا چەندین چالاکی ئەنجامدەدرێن تاکو هۆشیاری تاک لەبارەی مەترسییەکانی پیسبوونی ژینگە بەرزبکرێتەوە.
د. ساڵح نەجیب، پسپۆڕی ژینگە لە سلێمانی دەڵێت 16ی نیسانی هەموو ساڵێک وەک رۆژی ژینگەی کوردستان دیاریکراوە تاکو لەم رۆژەدا رێكخراوە حکومی و ناحکومییەکان و قوتابخانە و خوێندنگاکان هاوکاربن بۆ هۆشیارکردنەوەی هاونیشتمانیان و گرنگیدان بە رێگەکانی خۆپاراستن لە پیسبوونی ژینگ.
د. ساڵح نەجیب دەڵێت لە ساڵی 2008ەوە 16ی نیسانی هەموو ساڵێک وەک رۆژی ژینگەی کوردستان دیاریکراوە، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک لەبەرامبەری ئەو جینۆساید و کیمیابارانەی کە رژێمی بەعس لە دژی سروشتی کوردستان ئەنجامیدەدا و بە گازە ژەهراوییەکان ژینگەی کوردستانی پیسدەکرد و هەرجارێکیش ژمارەیەک هاونیشتمانی کوردی دەکردنە قوربانی.
16/4/2017