کاندیدێکی هەڵبژاردنی سەرۆکی فەرەنسا پشتگیریی خۆی بۆ سەربەخۆیی کوردستان راگەیاند.
نیکۆڵاس دوپۆن ئینان، کاندیدی پارتی راستڕەوی توندڕەو بۆ سەرۆکایەتی فەڕەنسا لە بەرنامەی کاری خۆی لە سەرۆکایەتیکردنی فەرەنسا ئاماژەی بە رۆڵی قارەمانانەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و گەلی کوردستان کردووە و رایگەیاندووە، ”کورد سەلماندوویەتی شایستەی دەوڵەتی سەربەخۆیە“.
نیکۆڵاس دوپۆن ئینان ئاشکراشی کردووە، کە ئەگەر لە هەڵبژاردنەکە، کە رۆژی یەکشەممە 23.4.2017 بەڕێوەدەچێت، سەرکەوت و بووە سەرۆکی فەرەنسا، پشتگیریی سەربەخۆیی کورستان دەکات و دانی پێدا دەنێت.
دەوڵەت و گەلی فەرەنسا دۆستێکی دێرێنی گەل و حکوومەتی کوردستانن و لە سەرەتای هێرشی دەوڵەتی تیرۆریساتیی داعشیشەوە بۆ سەر باشووری کوردستان، بە ناردنی هاوکاریی مرۆیی، چەک و راوێژکاری سەربازی هاوکاریی هەرێمی کوردتان دەکەن، جگە لە بۆردومانکردنی بنکە و بارەگاکانی داعش لەرێی فڕۆکە جەنگییەکانەوە.
پەیوەندی نێوان گەلی کورد و فەرەنسا، پەیوەندییەکی مێژووییە و بەردەوام ھاوکاری گەلی کوردییان کردووە، لە ساڵی 1991یش لە دامەزراندنی ناوچەی دژە فڕین ٢و پاراستنی باشووری کوردستان لە رژێمی بەعسی عێراق، فرانسوا میترانی سەرۆکی ئەوکاتی فەرەنسا و دانیال میترانی هاوسەری، رۆڵی سەرەکییان گێڕا و سەرۆکی هەرێمی کوردستان نازناوی دایکی کوردانی بە خاتوو دانیال میتران بەخشی.
سەرۆک فرانسوا ئۆلاند، سەرۆک کۆماری ئێستای فەرەنسا لە سەرەتای هێرشی داعش بۆ سەر کوردستان سەردانی هەولێری کرد و لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە هەموو شێوەیەک پشتگیریی کوردستان دەکەن.
هەروەها لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە (2017)، فرانسوا ئۆلاند سەردانی هەولێری کرد و جەختی لە پشتگیریی بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ کوردستان کردەوە.
23/4/2017
سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا، 11 جار داوایەکی تایبەتی لە راوێژکاری ئەڵمانیا دەکات و وەڵامی ”نا“ وەردەگرێتەوە.
لە ناوەڕاستی مانگی 3ـی 2017، ئەنگێڵا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا سەردانی ئەمریکا کرد و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆ بووەوە.
رۆژی یەکشەممە 23.4.2017، رۆژنامەی (زە تایمز)ی بەریتانی نهێنییەکی کۆبوونەوەکەی بڵاو کردووەتەوە، کە دۆناڵد ترەمپ، 11 جار داوای رێککەوتنی ئابووریی نێوان ئەمریکا و ئەڵمانیای لە ئەنگێڵا مێرکڵ کردووە.
سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەدا، 11 جار داواکەی ئاراستەی راوێژکاری ئەڵمانیا کردووە و ئەویش بە ”نا“ وەڵامی داوەتەوە و گوتویەتی، ”دەبێ رێککەوتنەکە لە نێوان ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا بێت نەک ئەمریکا و ئەڵمانیا“.
هەروەک ئەو رۆژنامەیە بڵاوی کردووەتەوە، دواجار دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە، ”باشە، وا دیارە باشترە رێککەوتنەکە لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا بکەین“.
23/4/2017
بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین، ئاماژە بەوە دەکات کە وەک پاڵپشت بۆ بڕیاری ئەنجومەنی قەزاری خانەقین، بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا بۆ پشتیوانی لە ڕیفراندۆم، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی قەزا و هێزە سیاسییەکان بکرێت و گەڕانەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان.
شێخ جەعفەر مستەفا، بەرپرسی لقی 15ی خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ (باسنیوز) گوتی: "سالی 2010 ئەنجومەنی قەزای خانەقین بڕیاری داوە کە قەزاکە بگەڕێتەوە سەر هەرێمی کوردستان، بۆ پاڵپشتیی ئەو بڕیارە ڕەنگە لە ماوەی داهاتوودا دووبارە ئەنجومەنی قەزا و حزبە سیاسییەکان کۆبوونەوە بکەن بۆ ئەوەی بڕیاری سەرجەم لایەنەکان وەربگیرێت بۆ پرسی پشتیوانی لە ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان تا سنووری قەزای خانەقینیشی بگرێتەوە".
ئەو بەرپرسەی پارتی لە درێژەدا گوتیشی: "رەنگە لە سەعدیە و بەهۆی هەبوونی هێزی حەشدی شەعبی و چەند هێزێکی دیکەوە قەرەتەپە هەندێک رێگری هەبێت، بەڵام لە خانەقین سەرجەم لایەنەکان کۆ دەبنەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە لەو کۆبوونەوە سەرجەم حزبەکان و چەند کەسایەتییەکیش بەشداری بکەن.
23/4/2017
دوای ماوەیەک لە ساردی پەیوەندییەکانیان ، بڕیارە رۆژی یەکشەممە عەبدولفەتاح سیسی سەردانی سعودیە بکات و لەگەڵ شا سەلمان شای سعودیە کۆببێتەوە.
سەرۆکایەتی میسر لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر رۆژی یەکشەممە 23-4-2017 سەردانی وڵاتی سعودیە دەکات و لەگەڵ شا سەلمان عەبدولعەزیز کۆدەبێتەوە.
لە بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی میسردا هاتووە، باشترکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و گفتوگۆکردن لەسەر رووداوە جیاوازە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ، کە هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە لەسەر ئاسایشی وڵاتانی عەرەبی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ، تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دەبن.
سەردانەکەی سیسی کە لەسەر بانگهێشتی شا سەلمان دەبێت ، لەکاتێکدایە کە ماوەیەکە پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە ساردی بەخۆیەوە بینیوە لەدوای ئەوەی میسر لەسەر پرسی سووریا پێچەوانەی هەڵویستی سعودیە جوڵایەوە و دوای دەستبەکاربوونی سیسی ، ژمارەیەک لە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە میسر دەرکران ، باڵیۆزخانەی سووریا لە قاهیرە کرایەوە و گەشتی ئاسمانی نێوان قاهیرە و دەمیشق دەستیپێکردەوە.
لەگەڵ شەڕی یەمەن کێشەکان قووڵتر بووەوە ، ئەگەرچی میسر چووە نێو هاوپەیمانییەکەی سعودیە بۆ لێدانی حکومەتی سەنعا و حوسییەکانی ئەو وڵاتە بەڵام ئامادە نەبوو هیزی وشکانی بنێرێت رۆڵێکی چالاکی لە شەڕەکەدا نەبینی.
لە یەکەم کاردانەوەدا ، کۆمپانیانی نەوتیی ئارامکۆی سعودی کە بەشێکی زۆر لە پێداویستییە نەوتییەکانی میسری دابین دەکرد، بۆ دوو مانگ هەناردەکردنی نەوت و پێکهاتە نەوتییەکانی بۆ میسر راگرت.
22/4/2017
شاندێکی باڵای رەوتی سەدر بە سەرۆکایەتی ئەحمەد سەدر، برازای موقتەدا سەدر گەیشتنە هەولێر. شاندەکە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیارە دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان ئەنجامبدات.
ئەحمەد سەدر سەرۆکی شاندەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هاتووین لە کوردستان لەگەڵ براکانمان گفتوگۆ بکەین بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانانەی ئێستا لە عێراق هەیە".
شاندەکە ئەمڕۆ شەممە 22-4-2017 کاژێر 15:30 لەگەڵ مەسعود بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، کاژێر 17:00 لەگەڵ پارتی کۆدەبنەوە دواتر رۆژی یەکشەممە 23-4-2017 سەردانی یەکێتی و لایەنەکانی دیکە دەکەن.
شاندەکە هەروەها بڕیارە سەردانی سلێمانی بکەن و چاویان بە جەلال تاڵەبانی ، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بکەوێت.
22/4/2017
پارێزگاری کەرکووک لە رێوڕەسمی یادی رۆژنامەگەری کوردی لە کەرکووک ، تیشکی خستەسەر کێشەکانی ئەو پارێزگایە و رەخنەی تووندی لە حکومەتی عێراق گرت و گوتی: "دواکەوتنی رزگارکردنی حەویجە نە لەبەرژەوەندی کەرکووکە و نە لەبەرژەوندی عێراقە". گوتیشی: "کەرکووک پێویستییەکانی زۆرە و هیچ هاوکاریی و یارمەتی نەدراوە و لە بەغدای قبوڵ ناکەین".
نەجمەدین کەریم ، پارێزگاری کەرکووک لە قسەکانیدا گوتی: "ئەمڕۆ کەرکووک ئەرکێکی زۆر کەوتووەتە سەر شانی ، ئەویش بە بوونی زیاتر لە نیو ملیۆن ئاوارە ، شوێنی وا هەیە زیاتر لە دووساڵ و نیوە کۆنترۆڵکراوەتەوە و داعشی لێ نەماوە ، کەچی ئاوارەکانی ناگەڕێنەوە".
پارێزگاری کەرکوو باسی کێشەکانی خەڵکی کەرکووکی کرد و گوتی: "خەڵکی کەرکووک تووشی ئەزیەتییەکی زۆر بووە ، کارەبا ، ئاو ، مەکتەب ، رێگاوبان ، دەرمان و نەخۆشخانەی هەموو دابەشکردووە لەگەڵ ئەو ئاوارانە. من سوپاسیان دەکەم بەڵام سەبری خەڵکی کەرکووکیش تاهەتایی نییە".
نەجمەدین کەریم داوای لە حکومەتی فیدراڵی کرد "بەزووترین کات هەنگاو بنێن بۆ گەڕانەوەی ئەم ئاوارانە بۆ شوێنەکانی خۆیان، پرسی تائیفەگەری دەبێ وەلا بنرێت و ئەو خەڵکەکە بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان".
سەبارەت بە حەویجە و مەترسییەکانی ، پارێزگاری کەرکووک گوتی: "ئەمڕۆ ئێمە نیوەی پارێزگاکەمان بەدەست داعشەوەیە ئەویش حەویجە و شارۆچکەکانیەتی، خەڵکی ئەو شوێنانە تووشی نەهامەتییەکی زۆر بوون ، ماڵ و موڵکیان بەجێهێشتووە ، نزیکەی 30 هەزار خێزانیان ئێستا لە کەرکووکن و واجبی سەرشانی ئێمەیە هەموو هاوکارییەکیان بکەین ، بەڵام لەهەمانکاتیشدا دواکەوتنی رزگارکردنی حەویجە نە لەبەرژەوەندی کەرکووکە و نە لەبەرژەوندی عێراقە. تەنانەت ئەو پارێزگایانەی کە لەدەورووپشتی کەرکووکیشن".
نەجمەدین کەریم رەخنەی تووندی لە هاوکارییەکانی حکومەتی عێراق گرت و گوتی: "لەگەڵ ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارەکان لە کەرکووک ، حکومەتی فیدراڵ بەشێوەیەکی زۆر کەم کە شەرمە باسیش بکرێت هاوکاریی کەرکووکیان کردووە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەوانەی خۆیان بە نوێنەری ئەم ئاوارانە دەزانن جاری وا هەیە قسەی نادروست دەکەن لەسەر کەرکووک و لەسەر پێشمەرگە ، هەرچەندە خەڵکی کەرکووک ماڵ و حاڵی خۆیان خستووەتە بەردەم ئەم ئاوارانە".
پارێزگاری کەرکووک بە ئاماژەدان بەوەی خەڵکی کەرکووک چی دیکە قبوڵی ئەو دۆخە ناکەن ، گوتی: "داوا لە حکومەتی عێراق بەتایبەتی جەنابی سەرۆکوەزیران دەکەم زۆر بە جیددی چاو بە داخوازییەکانی کەرکووک بخشێنێت ، کەرکووک پێویستییەکانی زۆرە و هیچ هاوکاریی و یارمەتی نەدراوە ، بەپێچەوانەوە بە بیانووی جیاوازەوە کە هەڵبژاردن لە کەرکووک نەکراوە ئەو دەسەڵاتانەی بە پارێزگاکانی دیکە دەدرێت ، ئێستا بە نووسراو لێمانی وەردەگرنەوە کە پێشتر بە نووسراو دەسەڵاتیان پێ دابووین. خەڵکی کەرکووک ئەمە قبوڵ ناکات با هەموو کەس بزانێت لە بەغداش و لە شوێنی دیکەیش".
نەجمەدین کەریم هەروەها گوتی: "ئێمە لەگەڵ ئەم کەموکوڕیانە و لەگەڵ ئەو مامەڵەیەی بەغدا لەگەڵ ئێمەی دەکات توانیومانە ئاسایشی کەرکووک بپارێزین ، سوپاس بۆ پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیس و هەموو هاووڵاتیانی ئەم شارە".
22/4/2017
گەورەترین دامەزراوەی ئیسلامیی جیهانی رۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر، بەرز هەڵدەسەنگێنێت.
شاندێکی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان و ئەندامانیلێژنەی باڵای فتوای کوردستان سەردانی میسریان کردووە و لەگەڵ د. ئەحمەد شەوقی، شێخ (سەرۆک)ی زانکۆی ئەزهەر کۆ بوونەوە.
شاندی زانایانی ئیسلامیی کوردستان باسیان لە هەنگاوەکانی هەرێمی کوردستان بەرەو سەربەخۆیی کردووە و ئەحمەد شەوقیش لە بە زانایانی ئیسلامیی کوردستانی راگەیاندووە، ئەوان لە ئێش و ئازارەکانی گەلی کوردستان تێدەگەن.
زانکۆی ئەزهەر، گەورەترین دامەزراوەی ئایینیی موسڵمانانی جیهانە و وەک مەرجەعێکی موسڵمانانی سوننەمەزهەب هەژمار دەکرێت.
شێخی ئەزهەر خۆشحاڵیی خۆی بە پێکەوەژیانی ئایینیی و نەتەوەیی لە کوردستان نیشان داوە و ئاماژەی بە رۆڵی زانایانی ئیسلامیی کوردستان کردووە لە دژایەتیکردنی بیری توندڕەوی و تیرۆر.
ئەحمەد شەوقی هەروەها رۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی لە رووبەڕوو بوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان و بە تایبەت دەوڵەتی تیرۆریستی داعش، بەرز هەڵسەنگاندووە.
دوای ئەوەی داعش نزیکەی نیوەی خاکی عێراق و بەشێکی باشووری کوردستان، کە کەوتبووە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی عێراق داگیر کرد، هێزکانی پێشمەرگە رووبەڕووی داعش بوونەوە و هەموو خاکی باشووری کوردستانیان رزگار کردەوە.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی و دوای هەرەس پێهێنانی سوپای عێراق، چەکدارانی داعش شاری شنگال و زۆربەی ناوچەکانی سنووری شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنباریان داگیر کرد.
21/4/2017
ئهنجوومهنى ههمواركردنهوهى دهستوورى ئێرانى، مهحموود ئهحمهدى نهژاد، سهرۆكی پێشووى ئێران له ههڵبژاردنهكانى سهرۆكایهتى ئێران دوور دهخاتهوه.
بهپێی ههواڵێكى به پهلهى میدیاكانى ئێران، ئهنجوومهنى ههمواركردنهوهى دهستوورى ئێرانى، مهحموود ئهحمهدی نهژاند، سهرۆكى پێشووى ئیران له خۆكاندیدكردن بۆ پۆستى سهرۆكى ئێران، دوور دهخاتهوه.
هاوكات ههر به پێی بڕیارێكى ئهنجوومهنهكه، برایهكی ئهكبهر هاشمى ڕهفسهنجانى، سهرۆكى پێشووترى ئێران، له كێبڕكێكه دوور دهخرێتهوه.
بڕیاره له 15ى ئایارى 2017 ههڵبژاردنى سهرۆكایهتى كۆمار له كۆمارى ئیسلامی ئێران ، بهڕێوه بچێت.
21/4/2017
فەرماندەی یەکەی 70ـی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان رایگەیاند، کە بەرنامەیەکی بەهێز بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دانراوە.
رۆژی هەینی 21.4.2017، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی یەکەی 70 لە میانی بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵێکی عەشیرەتی مەردۆخی لە شارۆچکەی قەرەداغ، بە کەناڵی (کوردستان 24)ی راگەیاند، زۆر گەشبینە بە داهاتووی کوردستان و ”بژێوی خەڵکیش باش دەبێت“.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئاماژەی بەوەش کرد، کە بەهۆی کێشەکانی کوردستان و قەیرانی دارایی، تاوەکو ئێستا نەتوانراوە یەکەکانی 70 و 80ـی هێزەکانی پێشمەرگە یەکیان نەگرتووەتەوە.
ئەو فەرماندەیە هەروەها رایگەیاند، کە سەرەڕای کێشەکان، ”بەرنامەیەکی بەهێز“ بۆ یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە دانراوە و ”هێزی پێشمەرگە یەک دەگرێتەوە و دەبێتە سوپای کوردستان“.
21/4/2017
عەممار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی (شیعەکان) لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ یەکێک لە کەناڵەکانی میسر رایگەیاند، دۆخی ئێستا بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردی گونجاو نییە.
عەممار حەکیم، کە هاوکات سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامییە، رۆژی یەکشەممە 16-4-2017، عەمار حەکیم بە سەردانێک گەیشتە میسر و لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر کۆبووەوە. دواتر ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە و رەوندی عێراقی ئەنجامدا.
حەکیم، کە بە سیاسییەکی عێراقی نزیک لە کورد دەناسرێت، ئاماژەی بەوەشکردووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەک رۆڵی خۆی دووپاتی لەسەر پاڵپشتیکردنی یەکێتی خاكی دەوڵەتی عێراق کردووەتەوە.
سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی راشیگەیاندووە، عێراقی ئێستا وەک رابردوو نییە، هەموو عێراقییەکان لەسەر دەستوور کۆکن و دەستوور بووەتە چەترێک بۆ هەموویان.
حەمید مەعلە، گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی، رایگەیاند، دوای میسر، عەممار حەکیم، سەردانی مەغریب دەکات و ئەو سەردانانە بە داوەتی فەرمین و هاوشێوەی ئەو سەردانە دەبێت، کە حەکیم مانگی رابردوو بۆ ئوردن ئەنجامیدا.
20/4/2017
تانەی هەردوو پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و گەلی کۆماری (جەهەپە) لە ئەنجامی ریفراندۆمی هەموارکردنەوەی دەستووری تورکیا، رەت کرایەوە.
رۆژی چوارشەممە 19.4.2017، دەزگای باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بە شێوەیەکی فەرمی بەدواداچوونی بۆ تانە و سکاڵای هەدەپە و جەهەپە کرد.
لە کۆی 10 ئەندامی لێژنەی باڵای دەزگای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، نۆ ئەندام سکاڵاکانی هەدەپە و جەهەپەیان رەت کردووەتەوە و رایانگەیاندووە، ئەنجامی ریفراندۆمەکە تەواوە و بێ کێشەیە.
رۆژی یەکشەممە 16.4.2017، هاووڵاتییانی باکووری کوردستان و تورکیا چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان، تاوەکو بە بەڵێ یان نەخێر، هەڵوێستی خۆیان لەسەر هەمواری دەستووری تورکیا دەرببڕن.
بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان، %51.4ـی هاووڵاتییانی بەشداربوو دەنگیان بە بەڵێ دا و %48.6ـیش دەنگیان بە نەخێر دا.
هەردوو پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتدار و بزووتنەوەی نەژادپەرستی تورکیا (مەهەپە) پشتگیریی هەموارکردنەوەکەیان دەکرد و هەدەپە و جەهەپەش دژایەتیی هەموارکردنەوەکەیان دەکرد.
بەپێی دەستوورە هەموارکراوە، ئەنجومەنی وەزیرانی تورکیا هەڵدەوەشێتەوە و دەسەڵاتەکەی رادەستی سەرۆک کۆمار دەکرێت.
20/4/2017
کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و "سیگمار گابرئێل" وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد.
هەروەک پێشتر ئاژانسی (باسنیوز) بڵاوی کردبووەوە، کە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کە هاوکات ڕاوێکاری باڵای ئەنگێڵا مێرکێلیشە، پاش سەردانی بۆ بەغدا سەدانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە، شەوی ڕابردوو گەیشتە هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێ کرا و ئەمڕۆ پێنجشەممە 2017/4/20 لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە.
بڕیارە دوای کۆبوونەوەکەیان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا باسی ئامانجی ئەم سەردانە و تەوەر و باسەکانی ناو کۆبوونەوەکەیان بخەنەڕوو.
20/4/2017
دەزگای باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بە فەرمیی بەدواداچوون بۆ تانەی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) دەکات.
دوای سەرکەوتنی ریفراندۆمی هەمواری دەستووری تورکیا، هەدەپە و جەهەپە ناڕەزایی خۆیان لە ئەنجامەکە راگەیاند و بە فەرمی سکاڵایان تۆمار کرد.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی(ئەنادۆڵ)، سەعدی گوڤەن، سەرۆکی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاندووە، رۆژی چوارشەممە 19.4.2017 بە فەرمیی بە دواداچوون بۆ تانەکان دەکەن.
رۆژی یەکشەممە 16.4.2017، هاووڵاتییانی باکووری کوردستان و تورکیا چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان، تاوەکو بە بەڵێ یان نەخێر، هەڵوێستی خۆیان لەسەر هەمواری دەستووری تورکیا دەرببڕن.
بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان، %51.4ـی هاووڵاتییانی بەشداربوو دەنگیان بە بەڵێ دا و %48.6ـیش دەنگیان بە نەخێر دا.
هەردوو پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتدار و بزووتنەوەی نەژادپەرستی تورکیا (مەهەپە) پشتگیریی هەموارکردنەوەکەیان دەکرد و هەدەپە و جەهەپەش دژایەتیی هەموارکردنەوەکەیان دەکرد.
بەپێی دەستوورە هەموارکراوە، ئەنجومەنی وەزیرانی تورکیا هەڵدەوەشێتەوە و دەسەڵاتەکەی رادەستی سەرۆک کۆمار دەکرێت.
19/4/2017
پارێزگاری کەرکووک ئاشکرای کرد کە ئەو لێژنەیەی بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی ڕیفراندۆم پێکهاتووە، بڕیاری کۆتایی لەمبارەیەوە دەدات و ”ئەگەر بڕیار بدرێت، ڕیفراندۆم لە کەرکووکیش دەکرێت“.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19/4/2017، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک، لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەنووساندا لەبارەی ڕیفراندۆم ئاماژەی بەوە کرد، لێژنەیەک لە هەرێمی کوردستان بۆ بڕیاردان لەبارەی ڕیفراندۆم پێک دەهێندرێت. گوتیشی: ”ئەوان بڕیاری کۆتایی لەمبارەیەوە دەدەن، ئەگەر ئەو بڕیارەیان دەرکرد، ڕیفراندۆم لە کەرکووکیش دەکرێت“.
بەرامبەر قسەکانی بەرپرسانی عێراقیش لەبارەی پرسی ئاڵای کوردستان، ڕای گەیاند: ”ئەگەر پرسی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک بە نادەستووری دەزانن، دەتوانن بچنە دادگای دەستووری“.
تایبەت بە کۆنتڕۆڵکردنەوەی حەویجەش ڕای گەیاند: ”پێویستە کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو شارۆچکەیە زیاتر دوانەخرێت، ئەگەر چاوەڕێی کۆنتڕۆڵکردنی مووسڵ بن، نەهامەتییەکان لە حەویجە زیاتر دەبن“.
19/4/2017
ڕۆژنامەی Daily Starی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە شەڕی سێیەمی جیهانی ڕێکەوتی شەممە 2017/5/13 دەست پێ دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی (دەیلی ستار)ی بەریتانی، (گورتسیۆ فیلیگاس) پێشگۆی پۆرتۆگالی کە پێشتر چەندین ڕووداوی دیکەی جیهانیی پێشگۆیی کردووە، ئاشکرای کردووە کە "ڕێکەوتی شەممە 2017/5/20 شەڕی سێیەمی جیهانی بە شەڕی ئەتۆمیی نێوان ئەمریکا، ڕووسیا و کۆریای باکوور دەست پێ دەکات.
ئەو پێشگۆیە گوتوویەتی "دەبێ خەڵک هەتا مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 وریا بن، چونکە ئەم مانگە، مانگێکی زۆر هەستیار دەبێت و تەقینەوەی گەورە گەورە تێیدا ڕوو دەدات."
باس لەوە دەکرێت ئەو پێشگۆیەی خەڵکی پۆرتۆگال پێشتر سەرکەوتن و هاتنە سەرکاری دۆناڵد ترەمپ و هێرشی مووشەکی بۆ سەر سووریای پیشبینی کردبوو.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، "ساڵانێکی زۆرە (فیلیگاس) ڕوودانی شەڕی سێیەمی جیهانیی پێشبینی کردووە، بەڵام خەڵک گومانیان لە پێشگۆییەکانی هەیە".
20/4/2017