بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی رێگای ئاوریشم ، رۆژی شەممە 13-5-2017 ، بەشێک لە سەرۆکەکانی وڵاتانی جیهان گەیشتنە پەکینی پایتەختی چین. بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 14-5-2017 لە ژێر ناونیشانی " یەک پشتێنە - یەک رێگا" کۆڕبەندی نێودەڵەتی رێگای ئاوریشم بەڕێوەبچێت.
ئەم کۆڕبەندە بیرۆکەی شی جین پینگ، سەرۆکی چینە کە بەنیازە رێگای ئاوریشمی کۆن زیندوو بکاتەوە، لە رێگەی دامەزراندنی چەند رێڕەوێکی گرینگی وەک هێڵی ئاسن و رێگای نێودەوڵەتی و بنیاتنانی چەندین بەندەری گرینگ، کە وڵاتانی ئاسیا و ئەوروپا و ئەفریقا پێکەوە گرێدەدات و دەبێتە گەورەترین رێرەوی بازرگانی جیهان.
لەم کۆڕبەندەدا 850 میوانی بیانی لە 130 وڵاتدا بەشدارن و 70 رێکخراوی جیهانیش ئامادەی کۆڕبەندەکەدەبن.
هەرچەندە وردەکاری دارایی هەموو پرۆژەکە ئاشکرا نەکراوە بەڵام، چین هەر لە ساڵی 2013 وە پلانی بۆ ئەو رێگایە داناوە و لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا چەندین پرۆژەی هێڵی ئاسن و وێستگەی کارەبا لە تاجیکستان و تایلەند و قێرغیزستان کردووەتەوە.
رێگای ئاوریشمی نوێ چەندین شاری گرێنگی چین وەک شاری دالیان لەگەڵ بەندەرە گەورەکانی جیهان پێکەوە گرێدەدات.
وانگ هو چین، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری شاری دالیان دەڵێت: "لە رێگەی هێڵی ئاسن و رێگای خێرا، ئێمە شارەکانی دالیان و لیاونینگ لەرێگەی مۆنگۆلیا و رووسیا دەبەستینەوە بە ئەوروپا هەموو ئەم رێگانە دەبنە رێڕەوی گرینگی بازرگانی جیهان. دالیان حەڵقەیەکی گرینگی پرۆژەی (یەک پشتێنە-یەک رێگا) یە.
کۆمپانیا چینییەکانیش دەیانەوێت ئەو هەلە بقۆزنەوە بۆ پێشخستنی کاروباری بازرگانی خۆیان.
کو هۆنگ، یاریدەدەری سەرۆکی کۆمپانیای DHHI دەڵێت: "لە رابردوودا ئێمە گرێردراو بووین بە هەناردەکردنەوە. کۆمپانیاکەی ئێمە ناچاربوو بەشەڕبێت لە بەرەکانی بازاڕدا. بەڵام دوای دەستپێشخەری(یەک پشتێنە-یەک رێگا) ئێمە هەلی زیاتر و پلاتفۆرمی گەورەترمان لەبەردەست دەبێت بۆ ئەوەی لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکەی وڵاتان پێکەوە بۆ بەرژەوەندی هاوبەش کاری بازرگانی بکەین".
سەرەڕای ئەو هەموو بەرژەوەندییە بۆ کۆمپانیا چینییەکان ، هەندێ لە شارەزایان رەخنە لە پرۆژەکەی چین دەگرن بەوەی کە ئەو وڵاتە خوازیارە هەموو وڵاتانی بەشداربوو لەڕرووی ئابوورییەوە گرێدراوی خۆی بکات.
تۆم میلەر، راوێژکاری کۆمپانیای گاڤەکال رەخنە لەو پرژەیە دەگرێت و دەڵێت: "ئەوەی کە چین بەتەمایە ئەنجامی بدات دروستکردنی تۆڕێکی لە یەک ئاڵاوی نێودەوڵەتییە. کەواتە چین دەیەوێت بە وڵاتانی دیکە بڵێت، چاو لێبکەن، ئێوە رێگاوبانتان نییە، پردتان نییە، هێڵی ئاسنتان نییە، وێستگەی گازتان نیە، تۆڕەکانی کارەباتان نییە. وەرن ئەو شتانەتان بۆ دامەزرێنین. ئەمەش ئەنجامەکەی دیارە ، هەموو ئەو وڵاتانە دواجار لەڕووی ئابوورییەوە گرێدەدرێنەوە بە چین کە کاریگەری جیۆسیاسیشی بەدواوە دێت".
لە کۆربەندی " یەک پشتێنە-یەک رێگا" سەرکردەی 28 وڵاتی جیهان وەک رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا بەشدارن. هەرچەندە هیچ سەرکردەیەکی گرینگی رۆژئاوایی لە کۆڕبەندەکەدا بەشدا نابێت.
14/5/2017
شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان سەردانی ئەمریکا دەکات و لەگەڵ ئیدارەی ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.
شاندەکە بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ئەندامێتیی فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەردانی واشنتن دەکات و لەوێش بەیان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، یاوەرییان دەکات.
سەردانەکەی مەسرور بارزانی، یەکەم سەردانی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانە بۆ ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ لە ئەمریکا.
شاندە باڵاکە چەندین دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا)، وەزارەتەکانی دەرەوە و بەرگریی ئەمریکا ئەنجام دەدەن و تاوتوێی بارودۆخی هەرێمی کوردستان، شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و ئایندەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا دەکەن.
پێشتر (باسنیوز) بڵاوی کردەوە، کە بڕیارە رۆژی سێشەممە 16.5.2017، نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا دیدارێک بۆ مەسرور بارزانی سەبارەت بە ئایندەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ”نەخشەڕێگەی سەربەخۆیی“ باشووری کوردستان، لە دامەزراوەی هێریتیج لە واشنتن، رێک بخات.
راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە دیدارەکەیدا باسی هەنگاوەکانی گەڕانەوەی ئاوارەکانی مووسڵ، چۆنێتیی رێگرتن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش لە مووسڵ، دەوڵەتی عێراق بەردەوام دەبێت لە مانەوە؟، ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و کاردانەوەی ناوچەیی بەرامبەر سەربەخۆیی باشووری کوردستان، دەکات.
14/5/2017
دان كوتس بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریكا رایگەیاند كە ئێران هەزاران چەكداری لەنێو میلیشیاكانی عێراق و ئەفغانستان و پاكستان ناردووەتە سووریا و یەمەن.
تەلەڤزیۆنی دەنگی ئەمریكا بڵاوی كردەوە كە كوتس لە میانی كۆبوونەوەی ساڵانەی لیژنەی ئاسایشی بەرگریی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكادا رایگەیاندووە كە ئێران 10 هەزار چەكداری میلیشیا عێراقی و ئەفغانی و پاكستانیەكان رەوانەی سووریا و یەمەن كردووە، بۆ ئەوەی شان بەشانی هێزەكانی حوسی و رژێمی بەشار ئەسەد شەڕ بكەن.
بەرێوەبەری هەواڵگریی ئەمەریكا گوتیشی وێڕای ناردنی میلیشیاكان، ئێران چەك و تەقەمەنی زۆریشی رەوانەی سووریا و یەمەن كردووە، هەروەها مەشق و راهێنانیش بە هێزە چەكدارەكانی ئەو وڵاتانە دەكات.
كوتیس راشیگەیاند كە ئێران هەڕەشەیەكی جیدیە بۆ سەر جیهان و پێویستە بە هەر شێوەیەك بێت رێگری لە دەستێوەردانەكانی بكرێت.
14/5/2017
بەپێی ڕاپۆرتی میدیا فەرمییەکانی ئێران بەهۆی ڕوودانی بوومەلەرزەی شەوی ڕابردوو لە شاری (بجنوورد)ی سەر بە خوراسانی باکوور لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران 2 کەس کوژراون و 225 کەسی دیکەش بریندار بوون.
شەوی ڕابردوو 2017/5/13 بوومەلەرزەیەکە بە گوژمی 5.7 بە پلەی ڕیشتەر شاری بجنووردی هەژاندووە و جیا لە قوربانییەکی زۆر کۆمەڵێک خانووی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیان بەتەواوەتی داڕووخاون.
شوێنی ڕوودانی ئەو بوومەلەرزەیە دەوروبەری ناوچەی (پێش قەڵا)ی سەر بە شاری بجنوورد و لە قووڵایی 11 کیلۆمەتریی زەوی و کاتژمێر 10:30 بە کاتی ئێران ڕووی داوە.
لە شاری بجنوورد و دەوروبەری لە پارێزگای خوراسانی باکوور کۆمەڵێکی زۆر کوردانی کورمانج تێیدا نیشتەجێن.
14/5/2017
خوێندکارێکی کوردی خەڵکی باشووری کوردستان ئامێرێکی داهێناوە کە بینایی بۆ کەسانی نابینا دەگەڕێنێتەوە. نەبیل عەبدولرەزاق قوتابی دکتۆرایە لە زانکۆی نیوکاسل لە بەریتانیا، دەڵێ ئامێرێکی داهێناوە کە لە مێشکی کەسانی نابینا دادەنرێت و دەتوانێت بە رێژەی 40% بینایی بۆ کەسانی نابینا بگەڕێنێتەوە.
داهێنانەکەی ئەو کوردە بووەتە جێگەی بایەخی میدیا بەریتانییەکان، ئامێرەکەی نەبیل لە مێشکدا دادەنرێت و رێژەی 40%ـی رۆشنایی بۆ نابیناکان دەگەڕێنێتەوە.
نەبیل، سەرقاڵی تێزی دکتۆراکەیەتی لەپێناو گێڕانەوەی رۆشنایی بۆ چاوی ئەوانەی ئومێدی بینینیان لەدەستداوە. نەبیل دەڵێ "توێژینەوەی دکتۆراکەم لەسەر دروستکردنی ئامێرێکە بۆ یارمەتیدانی کەسانی نابینا، بۆ ئەوەی جاریکی دیکە چاویان ببینێت. پێم باش بوو لەمێشک کاربکات، چونکە مێشک باوکی هەموو ئامێرەکانە. دوای ئەوەی ئامێرەکەم دروست کرد و دامە دەستی سەرپەرشتیارەکەم، بەسەرسورمانەوە و پێکەنینەوە گوتی باوەڕم نەدەکرد ئەو ئامێرە بەچاوی خۆم ببینم".
ئەو ئامێرەی لەلایەن نەبیلەوە دروستکراوە لە مێشکی کەسانی نابینادا دادەنرێت، بەڕێژەی 40%ـی بیناییان بۆ دەگەڕێنێتەوە. جیاوازی ئامێرەکەی نەبیل لەگەڵ ئامێرەکانی دیکەی هاوشێوەی لەوەدایە، ئامێرەکەی ئەو بە ڕووناکی کاردەکات، نەک وزەی کارەبا.
ئەو، چوار ساڵ لەمەوبەر لەگوندێکی سەر بەقەزای سۆرانی باشووری کوردستانەوە هاتووەتە بەریتانیا بۆ خوێندنی دکتۆرا، بەڵام دەیەوێت کۆتایی خوێندنەکەی سەرەتای شۆڕشێکی زانستی بێت لەپێناو گێڕانەوەی هیوا و رۆشنایی بۆ نابینایانی جیهان.
نەبیل جەختدەکاتەوە لەوەی "ئەو ئامێرەی کە لەبازاڕە کوالێتییەکەی تەنیا 250 پیکسڵە، واتا ئەوانەی نابینان و بەکاریدێنن دەتوانن تەنها چوارچێوەی شتەکان ببینن، ناتوانن وردەکاریی شتەکان ببینن، بەڵام ئامێرەکەی ئێمە نزیکەی پێنج هەزار پیکسڵە و وردەکاریی شتەکان نیشاندەدات".
بەشی سێهەمی ئەو ئامێرە لەلایەن سەرپەرشتیاری پرۆژەکانی گرووپی نابینایان دروستکراوە. ئەو لە چاوەڕوانی تەواوبوونی کارەکەی نەبیلە بۆ ئەوەی ئەو ئامێرە لە باشووری کوردستان تاقیبکرێتەوە.
پاتریک دیجێنەر، داهێنەر و سەرپەرشتیاری پرۆژەی نەبیل دەڵێ "ئێمە پڕۆژەی 10 ملیۆن پاوەندیمان هەیە. ئەمە نموونەیەکە کە لە مێشکی نابیناکەدا دادەنرێت بۆ گەڕانەوەی رۆشنیایی بۆی، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەماهەنگیمان لەگەڵ میسر و ئوردن هەیە و، کلینیکمان لە ئوردن هەیە، ئومێد دەکەین لە کوردستانیش کاتێک کارەکانی نەبیل تەواوبوون هەمان بێت".
13/5/2017
راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ”نەخشەڕێگەی سەربەخۆیی“ باشووری کوردستان دەخاتە بەر باس و تاوتوێی دەکات
بڕیارە رۆژی سێشەممە 16.5.2017، نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا دیدارێک بۆ مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئایندەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، لە دامەزراوەی هێریتیج لە واشنتن، رێک بخات.
لە دیدارەکەدا، مەسرور بارزانی تاوتوێی رەوشی مووسڵی دوای نەمانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و هەڵوێستی هەرێمی کوردستان لەبارەی چۆنێتیی بەڕێوەبردنی ئەو شارە دەکات.
وەک لە کارتی بانگهێشتکردنەکەدا هاتووە، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان باسی هەنگاوەکانی گەڕانەوەی ئاوارەکانی مووسڵ، چۆنێتیی رێگرتن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش لە مووسڵ، دەوڵەتی عێراق بەردەوام دەبێت لە مانەوە؟، ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و کاردانەوەی ناوچەیی بەرامبەر سەربەخۆیی باشووری کوردستان، دەکات.
هەر لە دیدارەکەدا، مەسرور بارزانی تیشک دەخاتە سەر ”نەخشەڕێگەی سەربەخۆیی“ باشووری کوردستان و ئایندەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا.
بۆ ئامادەبوون لە دیدارەکەی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، پێویستە ئەو کەس و لایەنانەی دەیانەوێ بەشدار بن لەم لینکەدا ناوی خۆیان تۆمار بکەن، یاخود پەیوەندیی بە ژمارە تەلەفۆنی 2026751752 بکەن.
هەروەها ئەو دەزگا راگەیاندنانەی دەیانەوێ رووماڵی دیدارەکەی مەسرور بارزانی بکەن، دەتوانن پەیوەندیی بەم ژمارە تەلەفۆنە 2026751761 بکەن.
13/5/2017
راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ”نەخشەڕێگەی سەربەخۆیی“ باشووری کوردستان دەخاتە بەر باس و تاوتوێی دەکات.
بڕیارە رۆژی سێشەممە 16.5.2017، نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا دیدارێک بۆ مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئایندەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، لە دامەزراوەی هێریتیج لە واشنتن، رێک بخات.
لە دیدارەکەدا، مەسرور بارزانی تاوتوێی رەوشی مووسڵی دوای نەمانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و هەڵوێستی هەرێمی کوردستان لەبارەی چۆنێتیی بەڕێوەبردنی ئەو شارە دەکات.
وەک لە کارتی بانگهێشتکردنەکەدا هاتووە، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان باسی هەنگاوەکانی گەڕانەوەی ئاوارەکانی مووسڵ، چۆنێتیی رێگرتن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش لە مووسڵ، دەوڵەتی عێراق بەردەوام دەبێت لە مانەوە؟، ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و کاردانەوەی ناوچەیی بەرامبەر سەربەخۆیی باشووری کوردستان، دەکات.
هەر لە دیدارەکەدا، مەسرور بارزانی تیشک دەخاتە سەر ”نەخشەڕێگەی سەربەخۆیی“ باشووری کوردستان و ئایندەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا.
بۆ ئامادەبوون لە دیدارەکەی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، پێویستە ئەو کەس و لایەنانەی دەیانەوێ بەشدار بن لەم لینکەدا ناوی خۆیان تۆمار بکەن، یاخود پەیوەندیی بە ژمارە تەلەفۆنی 2026751752 بکەن.
هەروەها ئەو دەزگا راگەیاندنانەی دەیانەوێ رووماڵی دیدارەکەی مەسرور بارزانی بکەن، دەتوانن پەیوەندیی بەم ژمارە تەلەفۆنە 2026751761 بکەن.
فهرماندهیهكی هێزی پێشمهرگه، ئاماژه بهوه دهدات كه پیلانێك لهسهر كهركووك ههیه و حكوومهتی عێراقی دهیهوێت هێز بۆ شاری كهركووك بگهڕێنێتهوه.
حوسێن یهزدانپهنا، فهرماندهی هێزی پێشمهرگه، له محیوهری باشووری ڕۆژئاوای كهركووك، به (باسنیوز)ی راگهیاند: "پێشمهرگه و حهشدی شهعبی لههیچ ئۆپهڕاسیۆنێك تێكهڵی یهكتری نابن، چونكه ئهركیان جیاوازه، له هیچ ناوچهیهكی كوردستان پێشمهرگه ڕێگای تهداخولی هیچ هێزێكی غهیری پێشمهرگه نادات، ئهمه سیاسهتی پێشمهرگه، فهرماندهی گشتیی هێزهكانی پێشمهرگه باسی لهوه كردووه كه هیچ ناویهچهكی كوردستان پێویستی به حهشدی شهعبی نییه، حهشد چی دهكات خۆی سهربهسته، ئهگهر خۆی پێویستی به هاوكاری یان بابهتێك ههیه به گفتوگۆ قسهیان لهگهڵ دهكرێت، بهڵام پێشمهرگه دهتوانێت بهتهنیا پارێزگاری له كوردستان بكات و پێویستی بههیچ هیزێك نییه".
ئهو فهرماندهی هێزی پێشمهرگه، ئهوهشی خستهروو: "دهبێت حهویجه ئازاد بكرێتهوه، بهڵام ئۆپهراسۆنی ئازادكردنی حهویجه ئهگهر بێجگه له پێشمهرگه هێزه عێراقییهكانی بوێت، ئهوه ههركهسێك له قۆڵی خۆیهوه هێرش دهكات، كهس تێكهلی كهس ناكرێت، چونكه بهرپرسانی حهشد و سوپای عێراق ههوڵی ئهوهیان دابوو كه بێن له محیوهری ٥وه هێرش بۆ حهویجه بكهن، بهڵام لهلایهن بهرپرسی میحوهره رهت كرایهوه، قبوڵ ناكرێت هیچ هێزێك لهم سنوورهوه هێرش بكات".
روونیشی كردهوه: "پیلانێكی دژه كورد و پێشمهرگه له كهركووك ههیه، بهغدا ئۆپهراسیۆنی حهویجه دوادهخات، بۆچی بهو خهیاڵهی دوای ئهوهی مووسڵ كۆتایی هات ئهو هێزه زۆرهی حهشد و سوپای عێراق، بهبیانووی حهویجه له مووسڵهوه بهرهو كهركووك بگهڕێنێتهوه و له دهوروبهری كهركووك جێگیریان بكهن، دهیانهوێـت ئهو هێزه بۆ ههڕهشه له چارهنووسی كهركووك، ڕیفرادۆم و ئاڵای كوردستان كۆبكهنهوه، بۆیه ئهگهر بگهڕێنهوه، ئهمه دهكهن".
حوسێن یهزدانپهنا، بۆ (باسنیوز) گوتیشی: "مالیكی پێشووتر ئهزموونی لادان له ئهخلاقی سیاسی ههبووه، كه رێگای دا به هێزهكانی سوپای قودسی ئێران له خاڵس و له فڕۆكهخانهی بهغدا، هێزهكانی موجاهدی خهلق بخهنه بهردهستیانهوه تا كوشتارگهری گهورهی لێ كهوتهوه، بۆیه ئهگهر پێی بكرێت لههیچ هێزێكی ڕۆژههڵاتی كوردستان درێغی ناكات، بهڵام دهبێت كهسانی وهك مالیكی بزانن كه جیاوازی ههیه لهنێوان حزبهكانی ڕۆژههڵاتی كوردستان و موجاهدینی خهلق، جیاوازی ههیه لهنێوان ئهو شوێنهی موجاهدینی خهلقی لهناو براو ئهو شوێنهی ئێستا هێزهكانی ڕۆژههلات تێدایه، بۆیه مالیكی و دارودهستهی ئهو توانایان نابێت دهستدرێژی بكهنه سهرمان ئهگهر سووربن لهسهرمان ئهوه شوێنمان دیاره و ئهوان ههرچیهكیان لهدهست دێت ئهوه عهرزو ئهوه گهز".
13/5/2017
وەزرەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ڕایگەیاندووە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە فرۆشتنی قەڵغانی دژە مووشەکی (پاتریووت)ی بە ئیمارات پەسەند کردووە.
بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەشەوە پەسند کراوە، بریتییە لە فرۆشتن و دامەزراندنی شەست یەکەی دۆزرەوەی تەکنۆلۆژیای پاتریووتی بەرهەم کۆمپانیای (لاکهید مارتین) و سەد مووشەکی بەرهەمی کۆمپانیای (ڕیتئۆن) کە حکوومەتی ئیمارات داوای کڕینی لە ئەمریکا کردووە.
بەهای ئەو سیستەم و قەڵغانە مووشەکییە نزیکەی دوو ملیار دۆلارە.
ئەمریکا بۆ فرۆشی چەکوچۆڵ بە وڵاتانی دیکە کۆمەڵێک ڕێوشوێنی ڕەچاو کردووە کە بریتییە لە لانەدان لە سیاسەتی دەرەوە و بەرگریی هەردوو وڵات ، هەروەها گونجاویی هەلومەرجی ناوخۆی وڵاتی کڕیار لە ڕوانگەی پێوەرەکانی ئەمریکاوە.
ئیمارات بوودجەی سەربازیی خۆی کەلە ساڵی 2005 کەمتر لە 10 ملیار دۆلار بووە، لە ساڵی 2014 گەیاندوویەتە 22 ملیار دۆلار و ئەمریکاش وەک یەکەم وڵاتی دابینکەری جەکوچۆڵی ئیمارات دێتە ئەژمار.
12/5/2017
پۆلیسی تورکیا دەیان کەس لە فەرمانبەرانی بازاری و ناوەندە بازرگانییەکانی ئیستەنبووڵی دەستگیر و ڕەوانەی زیندانی کردن.
بەپێی هەواڵ و ڕاپۆرتی میدیاکانی تورکیا ئەمڕۆ هەینی 2017/5/12 پۆلیسی تورکیا لە ئیستەنبووڵ دەیان کەس لە فەرمانبەرانی بازاری ئابووریی ئەو وڵاتەی دەستگیر کرد و هۆکارەکەشی بۆ دەست تێدا بوون لە کوودەتا ناسەرکەوتووەکەی ساڵی پێشوو گەڕاندووەتەوە.
میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە زیاتر لە 50 کەس لەو دەستگیر کراوانە بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیراون.
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە حوکمی دەستگیرکردنی 100 کەسی دیکەش دراوە و بڕیارە لە داهاتوودا دەستگیر بکرێن.
مانگی ژوئەنی ساڵی 2016 لە تورکیا هەوڵی کوودەتایەک درا کە دەستبەجێ لەلایەن حکوومەتەوە پێشی پێ گیرا و بە هەزاران فەرمانبەر و ئەندامی هێالاکوانی سیاسی دەستگیر، یان لەسەر کار دەکران.
12/5/2017
چوار پەرلەمانتاری پێشووی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە خۆیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شاری تاران کاندید کردبوو، شیاوبوونیان رەتکرایەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە نێوی مەعرووف سەمەدی، چالاکڤانی سیاسی ریفۆرمخواز و نوێنەری پێشووتری سنە لە پەرلەمانی ئێران وەک یەک لە ئەندامانی لیستی 21 کەسی ریفۆرمخوازان بۆ ئەنجوومەنی شاری تاران بڵاوکرایەوە.
ئیقباڵ محەممەدی، نوێنەری پێشووتری مەریوان و بەربژێری ئەنجوومەنی شاری تاران، کە شیاوبوونی رەتکراوەتەوە، بە رووداوی راگەیاند، بڕیارە تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 11-5-2017 شیاوبوونی بەشێک لە رەتکراوەکان پەسند بکرێت.
محەممەدی دەشڵێت، بە پەسندکردنی شیاوبوونیان، کاندید کورد لە لیستی ریفۆرمخوازاندا جێدەگرێت.
هەروەها نەریتخوازانیش لە لیستی ئەنجوومەنی شاری تاراندا، ژنێکی کوردیان وەک کاندیدی خۆیان ناساندووە کە خەڵکی شاری ئیسلام ئاوایی رۆژئاوایە لە پارێزگای کرماشان و شیعە مەزهەبە.
11/5/2017
سهرچاوهیهكى ئاگادار له كوردستانى ڕۆژئاوا، جهختیكردهوه، كه هێزه تایبهتهكانى ئهمریكا بهم دوواییانه فهوجێكى سهربازییان له گهنجانى كورد له كۆبانێ به ئامانجى پاراستنى بنكه سهربازییهكانى ئهمریكا له ناوچه كوردستانییهكان و شهڕى داعش له باكوورى خۆرههڵاتى سووریا، پێكهێناوه.
سهرچاوه ئاگادارهكه كه داوای كردووه، ناوى بلاو نهكرێتهوه، به (باسنیوز)ى ڕاگهیاند :" سهدان گهنجى كورد چوونهته ڕێزهكانى ئهو فهوجه سهربازییهوه كه ئهمریكا له كۆبانێ درووستی كردووه".
ڕوونیشیكردهوه، ئهو گهنجانه بهچوونیان بۆ ئهو فهوجه ئهمریكییه، لهلایهك له دهست بهزۆر به چهكداركردنیان لهلایهن پهكهكهوه ههڵدێن كه ئیدارهى پهكهكه لهو ناوچانهى ژێر دهستى سهپاندوویهتی، لهلایهكیش بهمهبهستى ئهو مووچه زۆریه كه هێزهكانى ئهمریكا بهو خۆبهخشانهى دهدات.
پێشتر (باسنیوز) ئاشكراى كرد، هێزه ئهمریكییهكان له دواى تهواوبوونى بنكه سهربازییهكهیان كه فڕۆكهخانهیهكیشی تیادایه، بنكهیهكیان له ناوچه كوردستانییهكانى ڕۆژئاوا كردهوه بۆ پێكهێنانى هێزێكى سهربازى له "عهرهب و كورد".
سهرچاوهكه ئاماژهى بهوهدا، كه هێزه ئهمریكییهكان فهسیلێكیان بۆ ڕووپێوى تهكنیكی مین پێكهێنا و مووچهى 1400 دۆلاریان بهههر خۆبهخشێك دهدا، بهڵام یهكینه كوردییهكان 400 دۆلار له ههر یهكێك لهو خۆبهخشانه وهردهگرێت.
ئهوهشى خستهڕوو، كه هێزه ئهمریكییهكان بهو مهرجه خۆبهخشهكان وهردهگرێت، كه له یهكینه كوردییهكان چهكدار نهبن، بۆ ئهوهى لهو هێزانه كهم نهبێـتهوه.
باسى لهوهش كرد، مووچهى ههر چهكدارێك له فهوجه ئهمریكییهكه، له نێوان 400 تا 1400 دۆلاری ئهمریكی دهبێت، ئهوهش بپێی پسپۆریی خۆبهخشهكه دهبێت، ئهمه جگه لهوهى به كوژرانیدا له كاتى ئهركدا، بڕى 60 ههزار دۆلار به كهسوكارهكهى دهدرێت.
له بارهى ئهركى ئهو هێزه نوێیهوه، سهرچاوهكه گوتى :" تائێستاش ئهو خۆبهخشانه لهسهر دهستى ئهفسهره ئهمریكییهكان له چهند پسپۆرییهكدا مهشقیان پێدهكرێت، ڕهنگیشه ئهركیان له دهرهوهى خاكى كوردستانى ڕۆژئاوا پێبسپێردرێت".
هێزه ئهمریكییهكان دوو بنكهى سهربازییان له كوردستانى ڕۆژئاوادا ههیه، یهكێكیان له كۆبانى و ئهوى دیكهش له ڕمێلان له باكوورى سووریایه، كه بۆ كارى لۆجیستی بۆ پشتیوانیی هێزهكانى سووریای دیموكراتى دژ به داعش بهكاریان دههێنێت.
11/5/2017
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕێکی سەر بە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەرکی گشتیی ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای سنە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا هەڕەشەی تێکدان و لەناوبردنی بنکە و بارەگای پارتەکانی ڕۆژهەڵات دەکات.
ماڵپەڕی (تەسنیم)ی سەر بە سوپای پاسداران بڵاوی کردووەتەوە "قودرەتوڵا دیالمە" سەرۆکی گشتیی ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای سنە، لەو کۆنفرانسە ڕۆژنامەنووسییەدا وێڕای ئاماژەدان بە کار و چالاکیی وەزارەتی ئیتلات، باس لە بوونی ئاسایش لە پارێزگای سنە و ناوچە سنوورییەکان کردووە.
ئەو بەرپرسە ئەمنییەی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە درێژەدا دەڵێت "ئەگەر هێزە کوردییە دژە شۆڕشەکان بیانهەوێ بێنەوە ناو خاکی ئێرانەوە، ئەمنیت و ئاسایشی بنکە و بارەگاکانیان دەشێوێنین، هەروەک پێشتریش ئەمکارەمان کردووە".
لەم بارەوە و ڕۆستەم جەهانگیری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لە لێدوانێکدا بۆ (باسنیوز) گوتی "هیچ پارت و ڕێکخراوێک لەسەر بنەمای هەڕەشە نە خەبات دەکات و نە پاشەکەشە دەکات، (حدکا) پارتێکی خاباتگێڕە و ئەو پلان و بەرنامانەی کە دایناوە، لەسەریان سوورە و درێژەیان پێ دەدات".
ڕۆستەم جەهانگیری کە هاوکات بەرپرسی کۆمسیۆنی سیاسی – نیزامیی حدکاشە گوتیشی "جا هەر کەس و لایەنێک هەڕەشە دەکات و دەیهەوێ بنکە و بارەگا تێک دەدات، با بیکات، ئەمە ئاساییە و کاری دوژمنان هەڕەشەیە و کاری ئێمەش خەبات بۆ ئازادی و ڕزگاریی نەتەوەکەمانە و ئەمەش بە ئەرکی سەرشانمان دەزانین".
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی حدکا لەبارەی ئامانجی هەڕەشەکانی ئێران لە بەرەبەری هەڵبژاردن گوتی "یەک ئەوەیە خەڵکی چاوترسێن بکەن و بیانهێننە سەر سندووقەکانی دەنگدان و مانۆڕی پێوە بدەن، لەلایەکی دیکەشەوە ئێران گوشاری زۆری نیودەوڵەتیی لەسەرە و دەیانهەوێ بیسەلمێنن کە دەوڵەتێکی بەهێزن و دەیانەوێ بڵێن کە خەڵکمان لەگەڵە. ئەمانە هەموو ترس و وەحشەتێکی یەکجار زۆریان خستووەتە دلێ بەرپرسانی ئێران و لە چارەنووسی خۆیان و حکوومەتەکەشیان دەترسن و ئەوەش دەزانن کە ئەگەر بێت و هەر درزێک لە ناوخۆی وڵاتدا ڕوو بدات سێڵاوی تووڕەیی خەڵک ئەوان لەگەڵ خۆی هەڵدەگرێت و دەیبات".
هەر لەم پەیوەندییەدا دوێنێ چوارشەممە 2017/5/11 عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی و ئەمنیی ئێران هەڕەشەی لە دژبەران کرد و گوتی "هەر کەس بیهەوێ ئەمنیەت و ئاسایشی هەڵبژاردنەکانی ئێران تێک بدات، بێگومان شەقەزللەی لێ دەدرێت و وەڵامی دەدرێتەوە".
ماوەی دوو ساڵە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و پارتە کوردییە بەرهەڵستکارەکانی دیکەی ئێران لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان جێگیر بوون و ساڵی ڕابردووش پێشمەرگەکانی حدکا لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شارەکانی شنو، پیرانشار، مەهاباد، سەردەشت، بانە، مەریوان و سەوڵاو لەگەڵ سوپای پاسداران تووشی شەڕ و پێکدادان بوون و زیاتر لە دە پێشمەرگەی دیموکرات شەهید و بە دەیان چەکداری سوپای پاسدارانیش کوژران.
11/5/2017
ئیدارەی کەرکووک هەڵکردنی ئاڵای پەکەکە لە کەرکووک رەتدەکاتەوە و داوادەکات، پەکەکە لە کەرکووک هێزەکانی بکشێنێتەوە و بگەڕێنێتەوە شوێنی خۆی کە لێوەی هاتوو.
لە وەڵامی پرسیارێکی رووداو لەبارەی بوونی پەکەکە لە کەرکووک و هەڵکردنی ئاڵای پارتەکە لەو شارە، کامیل ساڵەیی، قائیمقامی کەرکووک رایگەیاند "پەکەکە ئەگەر بەشداری هەر شەڕێکی کردووە سوپاسی دەکەین، بەڵام دەبێت دوای ئەوە بگەڕێتەوە شوێنەکەی خۆی" چونکە وەک ساڵەیی دەڵێت "کەرکووک شوێنی چالاکی پەکەکە نییە. دەبێت لەو شوێنانەی لێوەی هاتووە، هەوڵی بەدیهێنانی ئامانجەکانی بدات نەک کەرکووک".
لەبارەی هەڵکردنی ئاڵای پەکەکە لە کەرکووک، ساڵەیی دەڵێت "ناکرێت پەکەکە لەخۆوە بێمۆڵەت ئاڵا هەڵبکات".
لەبارەی هەمان پرس، رۆژی سێشەممە 9-5-2017 حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند "هەڵکردنی ئاڵای پەکەکە لە کەرکووک رەتدەکەینەوە، وادیارە ململانێی هەڵکردنی ئاڵا لە کەرکووک سەریهەڵداوە. پەکەکە رێکخراوێکی عێراقی نییە، بۆیە رێگەی پێنادرێت چالاکی لەو شێوەیە ئەنجامبدات و پێشیان گوتراوە، ئێمە نامانەوێت بکەوینە ململانێ لەگەڵ پەکەکە".
10/5/2017
ئەو کەسایەتییەی شاری کفری، کە لە بەرنامەی تۆپ ستۆری رووداو گوتی "یاسا بۆ هەژارانە و ناتوانێ کەسی بە دەسەڵاتی وەک ئەو دەستگیربکات"، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی گەرمیان بە رووداوی راگەیاند، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەکبەر حاجی رۆستەم، کەسایەتی شارۆچکەی کفری دەرچووە، بەڵام جارێ هۆکاری دەرچوونی فەرمانەکە ئاشکرا ناکەن.
ئەکبەر حاجی رۆستەم دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردنەکەی بۆ رووداو پشتڕاستکردەوە، رەتیشیدەکاتەوە بچێتە بەردەم دادگا و گوتی "لەسەر قسەکانم لە رووداو فەرمانی دەستگیرکردنم بۆ دەرچووە".
ئەكبەر رۆستەم، كە خەڵكی گوندێكی سەر بە شارۆچکەی كفری ئیدارەی گەرمیانە دەڵێت، لەلایەن دادوەرێكی كفرییەوە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە و گوتی "من كۆمەڵێك قسەی حەقم كردووە، خۆ كەسم نەكوشتووە و دزیشم نەكردووە تاوەکو دەستگیربكرێم، بۆیە نە كەس دەتوانێ دەستگیرم بكات، نەدەچمە بەردەم دادوەریش".
لە بەرنامەی تۆپ ستۆری تۆڕی میدیایی رووداو، ئەکبەر حاجی رۆستەم لەبارەی بڕیارەکەی دادگا بۆ زیندانیکردنی پیاوێک بە 10 ساڵ لەسەر دزینی شیر و دایبی و چەند کەلوپەلێکی دیکە لە کفری، گوتی "یاسا تەنها بۆ هەژارانە، ئەگەرنا دادەوەر ناتوانێ بڕیاری دەستگیرکرد بۆ خۆی و کوڕەکانی دەربکات". گوتیشی "تەڵاقم کەوتبێ ناتوانن من دەستگیر بکەن".
10/5/2017
نوێنەری یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە هەڕەشەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە دژی هەرێمی کوردستان قبووڵ ناکرێن.
خاتوو کلاریس پازستری، نوێنەری یەکێتیی ئەوروپا هەولێر بە کەناڵی (کوردستان 24)ی راگەیاندووە، لێدوانەکەی رەزا ئاڵتون، سەرکردەی پەکەکە ”هەڕەشەیە“ و هیچ کەس و لایەنێکیش ”هەڕەشە بەرامبەر گەل و وڵاتێک قبووڵ ناکرێت“
کلاریس پازستری بە ئاماژەکردن بەوەی پەکەکە لە لیستی تیرۆر دایە لە یەکێتیی ئەوروپا، هیوای خواستووە هەڕەشەکانی ئەو سەرکردەیەی پەکەکە هەڵوێستی خۆی بێت نەک حزبەکەی.
هەروەها سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێیوایە لێدوانەکەی رەزا ئاڵتون، سەرکردەی پەکەکە ”هەڕەشەیەکی روونە و دەکەوێتە چوارچیوەی تیرۆر“.
سەفین دزەیی هەروەها رایگەیاندووە، کە گۆڕەپانی خەباتی پەکەکە لە باکووری کوردستانە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان قبووڵ ناکات ئەو حزبە دەست لەکاروباری ناوخۆی باشووری کوردستان وەربدات.
پێشتر ڕەزا ئاڵتون لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیاکانی سەر بە پەکەکە ڕایگەیاندبوو، لەمەودوا شەڕ دژی تورکیا بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان دەگوازنەوە و لە هەرێمی کوردستانەوە زیان بە تورکیا دەگەیەنن.
11/5/2017