وا بڕیارە پاش کەمێکی دیکە تەرمی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی بکرێت.
پەیامنێری (باسنیوز) ڕایگەیاند بەھۆی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕانەوە، ژمارەیەكی زۆر لایەنگری گۆڕان دەوری گردەکەیان داوە.
وا بڕیارە پاش کەمێکی دیکە تەرمی نەوشیروان مستەفا، ڕەوانەی پزیشکی دادوەری بکرێت، ھەر ئەمڕۆش تەرمەکەی لە شوێنێکی سارد دادەنرێ تا ئەوکاتەی بەخاک دەسپێردرێ.
پێشتر عومەر عینایەت پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێکیدا بۆ (باسنیوز) ڕایگەیاندبوو "ئەمڕۆ تەرمی نەوشیروان مستەفا، بەخاک ناسپێردرێت، بەڵکو سبەینێ شەممە ٢٠ ئایار لە مەراسیمێکدا تەرمەکەی بەخاک دەسپێرین".
بەگوێرەی راگەیاندنی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان، سەعات 8ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، نەوشیروان مستەفا لە ماڵەكەی خۆی لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
19/5/2017
لە سەعات هەشتی بەیانیی ئەمڕۆوە بە كاتی ئێران، پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ و ئەنجوومەنی شار و گوندەكانی ئەو وڵاتە دەستیپێكرد، هەریەكە لە عەلی خامنەئی رێبەری ئێران و حەسەن روحانی سەرۆك كۆمار و سەركردە و كەسایەتییانی ئاینی دەنگیان دا.
بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵی ئێران، 63 هەزار و 500 بنكەی دەنگدان بۆ 56 ملیۆن و 410 هەزار و 234 كەس كە مافی دەنگدانیان هەیە، دانراون.
لەم خولەی هەڵبژاردندا كێبڕكێ لە نێوان حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێستا و ئیبراهیم رەئیسی و مستەفا هاشمی تەبایی و مستەفا میر سەلیم هەیە.
بەرپرسانی ئێران رایانگەیاند ملیۆنێك و 150 هەزار كەس بۆ ئەنجامدان و بەڕێوەبردنی هەردوو هەڵبژاردن راسپێردراون و هەڵبژاردن بۆ ماوەی 10 كاتژمێر بەردەوام دەبێت و شیاوی درێژكردنەوەشە.
هەڵبژاردن لە دەرەوەی ئێران لە 102 وڵات لە 132 نوێنەرایەتی ئێران لە دەرەوە بەڕێوە دەچێت.
19/5/2017
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕای گەیاند، کە ھەرێمی کوردستان ڕۆژانی ناخۆش و سەختی تێپەڕاندووە، لە ئایندەدا ڕۆژانی خۆش ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18/5/2017، جەعفەر ئێمنیکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند: "زۆربەی وڵاتان دەڵێن ھەرێمی کوردستان ڕۆژانی سەختی تێپەڕانووە و ڕۆژانی خۆشی لەپێشە".
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، کە خوازیارن بارودۆخی سیاسیی ھەرێمی کوردستان و قەیرانی دارایی چارەسەر ببێت و بگەڕێتەوە بۆ دۆخی جاران، ھەروەھا پەرلەمانی کوردستانش کارا بکرێتەوە، ھێمای بۆ ئەوەش کرد: "دڵنیام کە ئایندەیەکی گەشمان لە پێشە، ئەوەش تەنیا قسە نییە، چونکە زۆربەی وڵاتان ئەوەمان پێ دەڵێن".
18/5/2017
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18/5/2017، مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە بانگھێشتێکی فەرمی، بەرەو شانشینی عەرەبیی ئوردن بەڕێ کەوت.
بەپێی راگەیاندراوێکی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، بارزانی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و لەسەر بانگھێشتی فەرمیی شا عەبدوڵا، پادشای شانشینی ئوردن، سەردانەکەی بەرەو ئەو وڵاتە دەست پێ کردووە.
بڕیارە لەو سەردانەدا سەرۆک بارزانی لەگەڵ شای ئوردن کۆببێتەوە و بەشداریش لە کۆڕبەندی ئابووریی جیھانی لە دەریای مردووی ئوردندا بکات.
18/5/2017
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند تاکو ئێستە لە مێژوودا بەرامبەر ھیچ سیاسەتمەدارێک وەکو ئەو، بەم شێوەیە خراپەکاری و نادادپەروەری نەکراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ترەمپ گوتی "سەیر بکەن لەم دواییەدا راگەیاندنەکان چۆن لەگەڵ من ھەڵسوکەوت دەکەن. زۆر دڵنیام تاکو ئێستە لە مێژوودا ھیچ سیاسەتمەدارێک وەکو من بەم شێوەیە خراپەکاری و نادادپەروەری بەرامبەر نەکراوە".
ترەمپ لە رێوڕەسمی دەرچوونی خوێندکارانی ئەکادیمیای ئاسایشی کەناراوەکانی ئەمریکا گوتارێکی پێشکەش کرد. تیایدا جەختی لەوە کردەوە کە راگەیاندنەکانی ئەمریکا بە شێوەیەکی بەردەوام ئەویان کردووەتە ئامانج.
ترەمپ بە خوێندکارانی راگەیاند کە نابێت رەخنە بیانڕوخێنێ. گوتیشی "پێویستە ھێرشەکان ئێوە بەھێزتر بکەن. ھەرگیز رەخنەکان ئێوە نەڕوخێنن. ھەرگیز واز لە راستییەکانتان نەھێنن. من ھەڵنەبژێراوم بۆ ئەوەی کار بۆ بەرژەوەندیی راگەیاندنەکانی واشنتۆن بکەم. من بۆ ئەوە ھەڵبژێراوم کە خزمەت بە ئافرەت و پیاوە لەبیرکراوەکانی ئەو وڵاتە بکەم".
18/5/2017
بەپێی هەواڵی میدیا فەرمییەکانی ئێران، شەوی رابردوو لە ئەنجامی شەڕ و تێکهەڵچوونی نێوان بنەماڵەیەک، زاوایەک شەش ئەندامی بنەماڵەی خێزانەکەی کوشتووە و کەسێکیش بریندار بووە.
بەرپرسانی تەندروستیی شاری (سەڵماس) ئاشکرایان کردووە، ئەو ڕووداوە لە شەقامی چەمران و کۆڵانی ئیمام حوسێن لە شاری (سەڵماس)ی سەر بە پارێزگای ورمێ ڕووی داوە و زاوایەک بە چەک شەش ئەندامی بنەماڵەی خەزووری کوشتووە و کەسێکیش بریندار بووە.
بەپێی سەرچاوەکان، یەکێک لە بریندارەکان لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.
میدیاکانی ئێران باسیان لەوە کردووە، ئەمڕۆ بکوژەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کراوە.
هەتا ئێستا وەردە وردەکاریی زیاتر لەبارەی ئەم ڕووداوە و ناوی بکوژ و کوژراوەکان بڵاو نەکراوەتەوە.
17/5/2017
ڕۆژنامەی واشنتۆن تایمزی ئەمریکی، لە زاری راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندووە کە ریفراندۆمی سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان پێش کۆتایی ئەم ساڵ ئەنجام دەدرێت و ھەروەھا دانیشتووانی شاری کەرکووکیش دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17/5/2017، ڕۆژنامەی (واشنتۆن تایمز)ی ئەمریکی، بڵاوی کردوەتەوە: "مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، دوێنێ سێشەممە ١٦/٥/٢٠١٧ لە میانی وتارێکی لە دەزگای (ھێریتیج)، دووپاتی کردەوە کە ریفراندۆم بۆ نیشاندانی ویستی خەڵکی کوردستانە و ڕەتی کردەوە ھیچ لایەنێکی کوردی ئەو بابەتە بۆ موزادەی سیاسی بەکار بێنێت".
رۆژنامەکە ئەوەشی بڵاو کردووەتەوە: "مەسرور بارزانی، جەختی لەوە کردوەتەوە کە ریفراندۆم پرسێکی جدییە و بۆ ھیچ پڕوپاگەندەیەک نییە".
واشنتۆن تایمز، لەبارەی دانیشتوانی کەرکووکەوە، نووسیویەتی: "مەسرور بارزانی دەڵێت تەنھا دانیشتوانە ڕەسەنەکانی کەرکووک بۆیان ھەیە بڕیار لەسەر داھاتووی شارەکەیان بدەن، مافی بەشداری کردنیان ھەیە، کەسانێک لەدەرەوە ناتوانن لە جیاتی کەرکووکییەکان ئەو بڕیارە بدەن".
رۆژنامەکە، ئاماژەی بەوەش داوە کە راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، حکوومەتی عێڕاقی بەوە تۆمەتبار کرد کە بەھۆی ھۆکاری نادیار ماددەی ١٤٠ی دوای چەندین ساڵ جێبەجێ نەکردووە، نووسیویەتیش: "مەسرور بارزانی، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە لە ڕاستیدا ھێزی پێشمەرگە بووە بەرگری لەشاری کەرکووک کرد و نەیھێشت بکەوێتە دەستی داعش، وەکو شاری موسڵ، بۆیە باوەڕمان وایە کە ناسنامەی شاری کەرکووک زۆر ڕوونە".
لەبارەی دیالۆگی نیوان ھەولێر و بەغدا، ئاماژەی بەوەش داوە کە ھێشتا دەرفەت بۆ گفتوگۆی دیپلۆماسیانە لەگەڵ بەغدا لەسەر داھاتووی کەرکووک ھەیە، بەڵام دەبێت ڕێز لە ویستی خەڵکەکەی بگیرێت، ئەوەشی لەسەر زاری مەسرور بارزانی بڵاوکردوەتەوە: "ھیوادارین بگەینە لێک تێگەیشتنێک لەگەڵ بەغدا، بەڵام لەوە گرنگتر ئەوەیە لەگەڵ خەڵکی کەرکووک بگەینە لێک تێگەیشتن بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنووسی ئەو شارە"
17/5/2017
ئهندامێكى مهكتهبی سیاسیی حزبی شیوعیی كوردستان، ڕای دهگهیهنێت، ئیدانهى ئهو هاوكارییانه دهكهن كه ههر هێزێكى كوردی بۆ حهشدى شهعبی پێشكهشى بكات.
ههندرێن ئهحمهد، ئهندامى مهكتهبی سیاسیی حزبی شیوعی كوردستان به (باسنیوز)ى ڕاگهیاند : " ناكرێت هیچ هێزێكى كوردى كه شهرعیهتى شۆڕشگێڕى ههبێت، هاوكاری و ههماههنگى هێزێكى وهك حهشدى شهعبی یت ههر هێزێكى نهیار بكات، كه مهترسی بۆ سهر ناوچه كوردستانییهكانى دهروهى ئیدارهى ههرێمى كوردستانى ههبێت".
جهختیشیكردهوه، كه ههر جۆره هاوكاریهك لهلایهن پهكهكه و ههر هێزێكى دیكهى كوردییهوه بۆ حهشدى شهعبی یان هێزێكى نهیار، ئیدانه دهكهن.
ئهوهشى خستهڕوو، كه پێویسته حكوومهتى فیدڕاڵى له بهغدا، به پێی ئهو ڕێككهوتنهى له نێوان هێزهكانى پێشمهرگهى كوردستان و سوپاى عێراقدا ههیه، سنوورێك بۆ جوڵهى هێزهكانى حهشدى شهعبى دابنێت، گوتیشی :" چهكدارانى حهشدى شهعبی ناسنامهى تایفیان ههیه و مهترسین بۆ سهر داهاتووى عێراق بهگشتى و ناوچه كوردستانییهكانى دهروهى ئیدارهى ههرێمى كوردستان، بهتایبهتى".
17/5/2017
چالاکی تبلیغی بوێرانەی چالاکوانان و ئەندامانی بزووتنەوەی کۆماریخوازان لە شاری بۆکان
بە پێێ هەواڵی گەییشتوو بە ناوەندی هەواڵ و زانیاری بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەلاتی کوردستان، هەر لە درێژەی کار و تێکۆشانی گشت رەهەندی و بێ ووچانی چالاکوانانی بزووتنەوەی کۆماریخوازان، تەشکیلاتی ناوخۆی بزووتنەوەی کۆماریخوازان لە ناوچەی بۆکان، هەستان بەئەنجامدانی کۆمەلێک چالاکی تەبلیغی، لەناۆ شاری بۆکان و دەۆرووبەری.
چالاکوانانی بزووتنەوەی کۆماریخوازان، لەم هەلمەتە تەبلیغاتییەی ناۆخۆی وەلاتدا، بە نووسینی دروشم و هەروەها بڵاوکردنەوە تراکت لە چەند گەرەکێکی شاری بۆکان، ئێستارتی دەستپکی خەباتی سیاسی/ مەدەنی ناۆخۆی وەلاتییان لێدا، کە بێ گوومان ئەم هەلمەتە تەبلیغییە لە گشت شار و ناۆچەکانی کوردستانی رۆژهەلات، بەردەوام دەبێت.
چالاکی تەبلیغی ناۆ شاری بۆکان و دەورووبەری لەم شوێن و گەرەکان بەرێوە چوو...پردی کۆسە،میراوە، گەرەکی حاجی شاخە و هەروەها دەور و بەری دادگای و کەمبەربەندی.
ناوەندی هەوال و زانیاری/ بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان
16/5/2017
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، ئەو شاندانەی سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن، بە هیچ شێوەیەك پەیوەندییان بە كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستانەوە نییە.
ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەو شاندەی پەرلەمانی سوید كە سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد، لەگەڵ فراكسیۆنە جیاوازەكانی ناو پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەیان ئەنجام دا، هەروەها ئەو دەنگۆیانەشی ڕەت كردەوە، كە باسیان لەوە كردبوو، سەردانی شاندی وڵاتان پەیوەندییان بە كاراكردنەوە پەرلەمانەوە هەبووبێت".
هێمای بۆ ئەوەش كرد "بە هیچ شێوەیەك سەردانی شاندە جیاوازەكانی وڵاتان بۆ هەرێمی كوردستان پەیوەندییان بە كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستانەوە نییە و نەبووە".
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "ڕۆژانە شاندی جۆراوجۆر سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن، هەروەها لە چوارچێوەی ئەو بابەتانەی لەگەڵ شاندی وڵاتاندا گفتوگۆی لەسەر دەكرێت، بابەتی ناوخۆییش گفتوگۆی لەسەر كراوە، بەڵام دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و كاراكردنەوەی پەرلەمان كارێك نییە كە پەرلەمانێك، یان هیچ وڵاتێك دەستێوەردانی تێدا بكات".
16/5/2017
ئەندامێکی نوێنەرایەتیی باڵای پارتی لە فەرەنسا، تیشک دەخاتە سەر گرنگی سەردانی شاندی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا، کە سێ پرسی گرنگ لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا باس دەکرێت.
د.کاوە شاوڵی، ئەندامی نوێنەرایەتیی باڵای پارتی دیموکراتیی کوردستان لە فەرەنسا و مامۆستای زانکۆ، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ھێشتا دیار نییە دوای شاندی ھەرێمی کوردستان، بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی بۆ ئەمریکا، بارزانیش سەردانی ئەمریکا دەکات یان نا، بەڵام بەدڵنیاییەوە بارزانی، سەردانی ھیچ ولاتێک ناکات ئەگەر دەسکەوتی بۆ کورد پێ نەبێت، یان بەلێنی پێنەدرێت، بەڵام ئەوەش لەسەر شاندەکە ھەیە ئەوەیە کە بە راشکاوانە شاندی ھەرێمی کوردستان بە ئەمەریکایان گوتووە، پێشمەرگە ئەوەی لەسەر شانی بوو کردی، لە سنووری کوردستان داعشی بۆ ناو مووسڵ پاشەکشێ پێکرد، سنووری کوردستانی پاراست، شەھیدێکی زۆری داوە، پرسیاری جددی لە ئەمریکا کراوە کە قسەی ئێوە بۆ پێشمەرگە لەدوای شەڕی داعش چی دەبێت، پێشمەرگە چ خەڵاتێکی دەدرێتێ".
ئەندامی شاندی باڵای پارتی دیموکراتیی کوردستان لە فەرەنسا، ئەوەشی خستەڕوو: "شاندی کوردی دواتر لەگەڵ راوێژکاری تایبەتی ترمپ کۆبوونەوە دەکەن، لەو کۆبوونەوە قسەی راشکاوانەی شاندەکە ئەوەیە کە گەلی کوردستان فشاریان ھێناوە بۆ سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان تا ڕیفراندۆم بکەن، بۆیە قسەی راشکاوانەی ئەمریکا بۆ خەڵکی کوردستان چی دەبێت؟. لەو شاندەدا مەسرور بارزانی، رەنگە باسی جیاوازییەکان بکات لە نێوان سەرەتای ھاتنی داعش و کۆتایی داعش، بەتایبەت خۆراگری خەڵکی کوردستان لەبەرانبەر تیرۆر کە ئەمە بەلای ئەمریکاوە زۆر گرنگە".
ئەوەشی روون کردەوە: "بەشێکی دیکەی پرسەکان لەسەر کاتی ڕیفراندۆ دەبێت، کە ئەوەندەی مایەی خۆشحاڵیە ئیدارەی نویی ئەمریکا وەڵامێکی پۆزەتیڤانەیان بۆ ئەو پرسە ھەیە، رەنگە ئەوان بۆ چوونیان ئەوە بێت کە ئەم پرسە گرێدراوی بەغدایە، بەڵام ئێمەش قسەی راشکاوانەمان ئەوەیە کە دەبێت لەگەڵ ئەوان واتە لەگەڵ ئەمریکا ئەم پرسە ببرێنرێتەوە، دواتر لەگەڵ بەغداش قسەکراوە چونکە رەزامەندی ئەمریکا کاریگەری لەسەر وڵاتی دیکەش دەبێت".
د.کاوە شاوڵی، بۆ (باسنیوز) گوتیشی: "مەسرور بارزانی، بەوردی قسە لەسەر پرسی سیستەم لە داھاتووی کوردستان دەکات، کە خەڵکی کوردستان چ جۆرە سیستەمێکیان دەوێت".
16/5/2017
بهرپرسی كارگێڕى مهكتهبی سیاسیی یهكێتی نیشتمانى كوردستان ڕای گهیاند، كه لهسهر ههموو پرسێك لهگهڵ بهغدا ناكۆكین.
رۆژی یهكشهممه 13.4.2017 مهلا بهختیار بهرپرسی كارگێڕی مهكتهبی سیاسیی یهكێتی نیشتیمانى كوردستان، له میانهى سیمینارێك له زانكۆى دهۆك ڕای گهیاند: "لهسهر ههموو پرسێك لهگهل بهغدا ناكۆكین، ناتوانین ڕێك بكهوین".
بهرپرسی كارگێڕى مهكتهبی سیاسیی یهكێتی نیشتمانى كوردستان ئهوهشى خستهڕوو، كه ستراتیشى نێودهوڵهتى نهیتوانیوه كه چارهسهرى پرسی كورد له ناوچهكهدا بكات، هێماى بۆ ئهوهش كرد "كه دیموكراسی بههێزى مهزههبی چارهسهر ناكرێت".
15/5/2017
پاپای ڤاتیکان نزا بۆ کوردانی ئێزدی و ھەموو ئەو کەسانە دەکات، کە قوربانی دەستی تیرۆر و جەنگن لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
لە وتارەکەیدا، کە رۆژی یەکشەممە 14.5.2017 لە ڤاتیکان و بە ئامادەبوونی ھەزاران کەس ئامادەی پێشکەشی کرد، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد ھەوڵەکانییان چڕبکەنەوە بۆ بەھاناوەچوونی قوربانییانی دەستی شەڕ “جا ئەگەر کریستیان، یان موسڵمان یان لە کەمەئایینەکانی وەک ئێزدییەکان بن”.
پاپا ھەروەھا داوای لە ھەموو پێکھاتەکان کرد ڕێگەی دیالۆگ و دۆستایەتی بگرنە بەر بۆ ئەوەی داھاتوویەکی دوور لە جەنگ بێتە کایەوە و ئاشتی و سەقامگیری بۆ خەڵک بگەڕێتەوە.
بەهۆی داگیرکاریی دەوڵەتی تیرۆریستی داعش لە شاری شنگال و دەوروبەری، کوردانی ئێزدی رووبەڕووی مەرگەسات و کوشتن و بەزۆر بە کۆیلەکردن بوونەوە و بەشێکیان لەلایەن چەکدارانی ئەو دەوڵەتە تیرۆریستییەوە، رفێندران.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی و دوای هەرەس پێهێنانی سوپای عێراق، چەکدارانی داعش شاری شنگال و زۆربەی ناوچەکانی سنووری شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنباریان داگیر کرد.
15/5/2017
سەركردەیەكی ئۆپۆزسیۆنی سووریا رایگەیاند توركیا دەبێتە یەكەم دەوڵەتی جیهان دان بە پاسپۆرتی دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنی سووریادا بنێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە ئەحمەد رەمەزان ئەندامی هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا رایگەیاند كە دادگای توركیا بڕیارێكی داوە بە رەتكردنەوەی سزادانی ئەو كەسانەی بە پاسپۆرتی ئۆپۆزسیۆنی سووریاوە دێنە نێو خاكی توركیا.
هەروەها گوتی سزای سەر ئەو كەسانەش هەڵگیرا كە پێشتر بەم پاسپۆرتە چوونەتە نێو خاكی توركیاوە.
ئەحمەد رەمەزان كە سەرۆكی دەزگای راگەیاندنی هاوپەیمانیەتی ئۆپۆزسیۆنی سووریایە، لە پۆستێكی تویتەردا ئاماژەی بەوە داوە كە دوابەدوای كۆبوونەوەی ریاز سەیف سەرۆكی هاوپەیمانیەتی نیشتمانی بۆ هێزە شۆڕشگێرەكانی سووریا و هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن لەگەڵ مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی توركیا لە ئەنقەرە، لەمەودوا هاوپەیمانییەتی ئۆپۆزسیۆنی سووریا نووسینگەیەكی پەیوەندی بە جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا دادەمەزێنن، بۆ بەدواداچوونی پەیوەندیە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوولا.
15/5/2017
وەزیری دەرەوەی رووسیا دەڵێت، سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت واشنتن و مۆسکۆ پەیوەندییەکی ئاسایی لە نێوانیاندا هەبێت.
سێرگی لاڤرۆڤ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی رایگەیاند: "سەرۆک ترەمپ هیچ کات نەیگوتووە کە دەیەوێت پەیوەندی خراپی لەگەڵ رووسیادا هەبێت. بە پێچەوانەوە، ئەو رایگەیاندووە کە دەیەوێت پەیوەندییەکی ئاسایی لەگەڵ تەواوی وڵاتان هەبێت، لەوانەش رووسیا".
وەزیری دەرەوەی رووسیا گوتی: "دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و مۆسکۆ لە سەر بنچینەی بەرژەوەندی هاوبەش بن، لەوانەش شەڕی دژ بە گرووپە تووندئاژۆکان".
رۆژی چوارشەممەی رابردوو 10-5-2017 سێرگی لاڤرۆڤ لە واشنتن لەگەڵ هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ریکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوەوە.
15/5/2017