سکرتاریەتی مام جەلال لەبارەی لێدوانێکی ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی سەرکردایەتی و سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، کە گوتبووی تاڵەبانییەکان ىە بنەچەکەدا عەرەب و شیعەن، روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیێنێت "ئەو دەربڕینە تەنھا ناوبراو لێی بەرپرسیارەو روانینێکی بێ بیرکردنەوەیە، ھەموو کەسێکیش دەزانێ تاڵەبانییەکان زەنگەنەن".
ئاڵا تاڵەبانی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی (ئیفاق)ی سەر بە نووری مالیكی رایگەیاندبوو: خەڵک دەڵێن بەنی تاڵەبانی لە بنەڕەتدا سەر بە بەنی ئەسەدن کە یەکێک لە ھۆزە گەورەکانی شیعەی عێراقە، بەشێک لە پەرلەمانتارانیش لە عەشیرەتی ئەسەدین، بە من دەڵێن ئامۆزاکەمان.
لە روونکردنەوەکەدا کە ماڵپەڕی SNN بڵاویکردووەتەوە، سکرتاریەتی مام جەلال رایگەیاندووە: ئەو دەربڕینە تەنھا ناوبراو لێی بەرپرسیارە و روانینێکی بێ بیرکردنەوەیە. ھەموو کەس دەزانێ تاڵەبانییەکان زەنگەنەن، بەعسییە عەفلەقییەکان بۆ دژایەتیکردنیان وەک چۆن دژایەتی ھەر کوردێکی دیکەیان دەکرد، مەرامیان بوو ئەوانیش لە بۆتەی سیاسەتی تەعریب بدات و بەئەنقەست و بۆ دژایەتیکردنی مام جەلال بیانلکێنێت بە عەشیرەت و تائیفەیەکی عەرەبییەوە.
لە روونکردنەوەکەدا جەختکراوەتەوە، تاڵەبانییەکان نە دوور نە نزیک پەیوەندییان بەو عەشیرەتەوە نییە، بەڵکو ھەمیشە ناسنامەی کوردبوونی خۆیان لە ھەموو کات و شوێنێکدا پاراستووە، لەو پێناوەشدا قوربانییان داوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، ھەرچەندە ھیچ کاتێک تاڵەبانییەکان لافی مەزھەبی و تایەفەگەرییان لێنەداوە، بەڵام سوننە و پەیڕەوکەری تەریقەتی قادرین، لەگەڵ ئەوەشدا دۆستایەتی و ئاشنایەتییان لەگەڵ ھەموو مەزھەب و ھۆزەکانی دیکەدا بەھێز بووە، بە ئامانجی خەبات دژی دیکتاتۆری و ھێنانەکایەی دیموکراسی.
سکرتاریەتی مام جەلال بۆ پشتڕاستکردنەوەی زیاتری زانیارییەکان گوتارێکی سەدسام حوسێن، سەرۆکی لەسێدارەدراوی بەعسی بەنموونە ھێناوەتەوە: " لە ساڵی 1989 دا سەددام حوسێن کوردبوونی تاڵەبانییەکان و کوردستانیبوونی ناوچەکەیانی سەلماند، کاتێک گوتی: تاڵەبانییەکان یارمەتیی باوک و باپیری ئێمەیان داوە کە والی عوسمانییەکان تەنگیان پێھەڵچنیون و لە ناوچەکانی ئەواندا داڵدەدراون و جێگەیان کراوەتەوە، تا کۆتایی بە کێشەکەیان ھاتووە. ئیدی نازانرێت دەبێت ئەم بەنی ئەسەدی بەونە لەکوێوە سەرچاوەی گرتبێت".
4/6/2017
دەزگای دادی ئێران لەسەر داوای ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوور و سکاڵای کەمپینی بانگەشەی ئیبراهیم رەئیسی سەتان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی کردووەتەوە. دەزگای داد رایگەیاندووە، سەرپێچیکارەکانی هەڵبژاردنی 19ی ئایار سزا دەدات.
سەرچاوەیەکی نزیک لە دەزگای دادی ئێران رایانگەیاند، ئەنجوومەنی پاراستنی دەستووری ئێران ناو و دۆسیەی سەتان بەرپرسی حکومییان بەتۆمەتی ساختەکاری لەهەڵبژاردنی 19ی ئایاری سەرۆککۆماری ئێران رادەستی دەزگای داد کردووە و دەزگای دادیش چەند کەسی بانگکردووە و لێکۆڵینەوەکانیش لە بەرپرسانی حکومی بەردەوامە.
لەنێو دۆسیەکاندا ناوی 13 پارێزگار، 14 بەڕێوەبەری گشتی لە ئاستی پارێزگاکان و جێگری پارێزگار، 71 قایمقام، 90 جێگر و راوێژی قائیمقامەکان، 51 بەڕێوەبەری ناحیە، 10 سەرۆکی شارەوانی، 27 ئەندامی دەستەی جێبەجێکاری هەڵبژاردنەکانی 19ی ئایار، 22 ئەندامی کەمپینی بانگەشەی حەسەن رووحانی لە پارێزگا جیاوازەکان. 60 بەرپرسی باڵای دامودەزگا حکومییەکان و هەروەها دەیان کارمەند و بەڕێوبەری حکومەت دەبیندرێ.
ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوور تەندروستی هەڵبژاردنی سەرۆکککۆماری ئێرانی پشتڕاستکردووەتەوە، بەڵام ئاماژەی لەبەر زۆری ژمارەی ساختەکارییەکان، دەزگای داد رادەسپێرێت بۆ لێکۆڵینەوە.
دەزگای داد رۆژنامەڤانانی لایەنگری حکومەتیشیان لەبیر نەکردووە، داواکاری گشتی تاران رۆژی شەممە گوتی، دۆسیەیان لەدژی 150 رۆژنامەڤان و بەرپرسی کەناڵە تێلێگرامییەکان لەپارێزگای تاران بە پێشێلکردنی یاساکانی هەڵبژاردن کردووەتەوە.
شارەزایانی سیاسی لە ئێران پێیانوایە کە کردنەوەی پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ بەرپرسانی حکومی و رۆژنامەڤانانی لایەنگرانی حکومەت، لەلایەن دەزگای دادەوەی ئەوەندی پەیوەندی بە ناکۆکی نێوان ئەو دەزگایە لەگەڵ حکومەت هەیە ئەوەند پەیوەندی بە سەرپێچییەکانەوە نییە.
4/6/2017
لە هێرشێکی تیرۆریستی‌دا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، زیاتر لە 30 كەس بوونە قوربانی.
بە گوێرەی زانیارییەكان، تەقینەوەیەك لەلایەن سێ ھێرشبەر لەسەر پردی شاری لەندەن ئەنجامدراوە، بە گوێرەی دوایین ئامار 7 کەس کوژران و دەیان کەسی دیكەش برینداربوون، دوای ئەوەی ھێرشبەرەكان، كە پشتێنەی بۆمبڕێژكراوی ساختەیان بەستبوو، بەھۆی پاسێكی بچووكەوە چەند ھاووڵاتییەكیان شێلاوە، دواتر دابەزیون بە چەقۆ كەوتنە وێزەی ھاووڵاتیان.
پۆلیسی لەندەن رایگەیاندووە، ھەرسێ هیرشبەرەکانیان کوشتووە، بە گوێرەی میدیای بەریتانی هێرشبەرەکان ئیسلامی بوون و بە ئوتومبێلێکی ڤان و بە چەقۆ هێرشیەکان کردە سەر رێبوارانی ئەو ناوچەیەی لەندەن.
ئەمە دووەم هێرشی تیرۆریستیە لە بەریتانیا لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا روودەدات، دوای هێرشە تیرۆریستیەکەی مانچستەر کە بووە هۆی کوژرانی 22 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 100 کەسی دیكە.
4/6/2017
رۆژنامه‌نووسێكی ناوداری تورك، كتێبێكی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا نوسیووه و رۆژنامه‌ی "كوردستانی نوێ" كه ئۆرگانی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه، به زنجیره، كتێبه‌كه بڵاودهكاتهوهو رۆژی شه‌ممه 3/6/2017 به‌شێكی ئه‌و كتێبه‌دا هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانی سه‌ركرده‌كانی كوردی خستووه‌ته روو.
له‌و به‌شه‌ی كتێبه‌كه‌یدا، نووسه‌ری ناسراوی تورك "حه‌سه‌ن جه‌مال، باسی بۆچوون و هه‌ڵوێستی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی كورد ده‌كات له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانی بارزانی و تاڵه‌بانی بیرهێناوهتهوهوه.
رۆژنامه‌نووسه ناوداره‌كه‌ی توركیا باسی یه‌كه‌م دیداری خۆی و مه‌سعود بارزانی ده‌كات و ده‌ڵێت" یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، له‌ساڵی 1993 له شاری دهۆك بوو. ئه‌و كات لهبارزانیم پرسی خه‌ونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی سه‌ربه‌خۆت هه‌یه، له‌وه‌ڵامدا وتی «به‌ڵێ».
هه‌روه‌ها حه‌سه‌ن جه‌مال نووسیوویه‌تی" له‌پاش 10 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و چاوپێكه‌وتنه، له‌مایسی ساڵی 2003 له كاتی روخانی رژێمی سه‌دام حوسه‌ین، له هاوینه‌هه‌واری سه‌ڵاحه‌دین، بۆ جاری دووه‌م چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵ بارزانی ئه‌مجام دایه‌وه. دووباره هه‌مان پرسیارم له بارزانی كرده‌وه‌و ئه‌ویش به‌م جۆره وه‌ڵامی دامه‌وه «به‌ڵێ، ده ساڵی‌تر هه‌مان پرسیارم لێبكه‌یته‌وه، وه‌ڵامه‌كه‌م وه‌ك خۆی ده‌بێت و ناگۆڕێت».
له‌م سهردانهشمدا ویستم هه‌مان پرسیار له بارزانی بكه‌مه‌وه، به‌وه‌ی بزانم خه‌ونی دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی هه‌یه، پێش ئه‌وه‌ی پرسیاره‌كه بهێنمه سه‌ر زمانم، بارزانی به‌پێكه‌نینه‌وه وتی «وه‌ڵامه‌كه‌م ناگۆڕێت».
حه‌سه‌ن جه‌مال له نوسینه‌كانی خۆیدا گرنگی زۆری داوه به پرسی كورد و بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه چه‌ندین چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی كورد (مام جه‌لال و مه‌سعود بارزانی و عه‌بدولڵا ئۆجه‌لان) ئه‌نجامداوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له مافی ره‌وای گه‌لی كورد كردووه.
رۆژنامه‌نووسی ناوداری توركیا حه‌سه‌ن جه‌مال چه‌ندین كتێبی له سه‌ر كورد و خه‌بات و شۆرشی كورد نوسیوه له وانه "كورده‌كان (2004) دهریلا یه‌كێك له ژنانی گه‌ریلا یادوه‌رییه‌كانی شاخ و پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری و یادوهرهكانی كوردستان".
حه‌سه‌ن جه‌مال له توركیا گوێ له راو بۆچوونه‌كانی ده‌گیرێت و له ساڵانی رابردوودا چه‌ندین دیدار و چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌ركرده سیاسییه‌كانی دیكه‌ی كورد له باكوور و باشووری كوردستان ئه‌نجامداوه.
4/6/2017
بەیاننامەی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
سەبارەت بە ساڵوەگەری ئێعدامی٥٩ ڕۆلەی مهاباد
کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەر و دادپەروەری کوردستان
لە ساڵیادی ئێعدامی بە کۆمەڵی ٥٩ ڕۆڵەی قارەمان و تیکۆشەری کوردستان بە دەستی بێدادی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سالی ١٣٦٢ ی هەتاوی، ویرای مەحکوم کردنی ئەم کارەساتە پراوپر دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامی ئێران، داخ و پەژارەی خۆمان ئاراستەی هەموو خەڵکی بە ئەمەگی کوردستان بە گشتی.و بنەماڵەی سەر بەرزی نیشتمانپەروەرانی ئێعدام کراو بە تایبەتی دەکەین.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان هێوادارە تابەلکوو بە خویندنەوەیەکی دروست لە سەر عەرزی واقیع، بتوانرێت بە دیالۆگ و ئاشتەوایی پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە تەحەموولی کەمترین تێچوو، وە خەساری مالی و گیانی دەستەبەر بکردرێت و چیتر شاهیدی ئێعدام وئەشکەنجەی لاوان و تێکۆشەرانی بزاڤی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان نەبینەوە. هاوکات بزووتنەوەی کۆماریخوازان داوا لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات کە سزای ئێعدامی هەموو تێکۆشەران و هەڵسووراوانی سیاسی/ مەدەنی ڕۆژهەڵای کوردستان هەڵوەشێنێتەوە.
بەو هیوایە کە بتوانرێت دەرفەتی لەبار و رەخساو بۆ چارەسەری کێشەی کورد، بەسوودوەرگرتن لە مکانیزمی دیالۆگ و دانووستاندنی ئاشتەوایی لە چوارچێوەی پرۆژەی ئاشتەوایی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەلاتی کوردستان و هەروەها بە بەشداری چالاکانەی گشت لایەنەکانی سیاسی، کۆمەلایەتی و ئاینی کوردستانی رۆژهەلاتدا، برەخسێت.
شووڕای هەماهەنگی/ بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەلاتی کوردستان
١٣/٣/٢٧١٧ی کوردی
٣/٦/٢٠١٧ی زاینی
ڤلادیمیر پووتین پاڵپشتى زیاترى پتەوکردنى پەیوەندییەکانى رووسیا و هەرێمی کوردستان لە داهاتوودا بۆ نێچیرڤان بارزانی دەردەبڕێت. نێچیرڤان بارزانیش ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستان بۆ پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا نیشاندەدات.
له دووه‌م رۆژی كۆڕبه‌ندی ئابووریی جهانیدا له سان پیتەرسبۆرگی رووسیا، رۆژی هه‌ینی 2-6-2017 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پووتین، سه‌رۆكی رووسیا كۆبووه‌وه.
بەپێی راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پووتین جه‌ختی له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا و هه‌رێمی كوردستان كردووەتەوە، به‌تایبه‌تی له بواری ئابووریدا. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوە هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی داعش بووه‌ته‌وه، كه گرفتێكه رووبه‌ڕووی هه‌موو جیهان بووه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتووانه ئه‌و شه‌ڕه‌ی به‌ڕێوه‌بردووه.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی له بواری وزه‌دا، پووتین رایگەیاندووە، پاڵپشتی له‌و رێككه‌وتنه ده‌كات كه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیاكانی بواری نه‌وتی رووسی واژۆكراون و، ئاماده‌یی خۆی بۆ به‌رده‌وامیی ئه‌و پاڵپشتییه و پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و رووسیا له داهاتوودا نیشانداوە.
لەبەرامبەردا سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵیی خۆی به فراوانبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و رووسیا ده‌ربڕیوە. سه‌باره‌ت به شه‌ڕی داعش‌یش كه به‌هۆیه‌وه هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی بارودۆخێكی سه‌خت بووه‌وه و پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتووانه رووبه‌ڕووی ئه‌و گرووپه تیرۆرستییه بووه‌وه، سوپاسی هاوكارییه‌كانی رووسیای كردووە.
نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ رووسیا له هه‌موو بواره‌كاندا نیشانداوە، دووپاتیشی كردووەتەوە كه له پشتگیریكردنی ئه‌و كۆمپانیا رووسییانه به‌رده‌وام ده‌بن كه له بواری وزه‌دا له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن، یان نیازیان هه‌یه له داهاتوودا وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستاندا بكه‌ن.
کۆبوونەوەکە دوای واژۆکردنی ژمارەیەک رێککەوتننامەدا بوو لەنێوان کۆمپانیای رۆزنەفتی رووسی و حکومەتی هەرێمی کوردستان. رێککەوتنەکان بۆ ماوەی 20 ساڵ و لە بوارەکانی (بەدواداگەڕان، خزمەتگوزاری لۆجستی، بیناسازی، بازرگانی و سەرچاوەکانی وزە) بوون.
3/6/2017
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی رۆژی هه‌ینی بڵاویكرده‌وه، ئیداره‌ی ئه‌مریكا، كه‌سێكی زۆر توندوتیژی كردووه‌ته به‌رپرسی دۆسێی سیخوڕیكردن له‌سه‌ر ئێران. ئه‌ویش هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌یه كه پێشتر كرابووه به‌رپرسی گه‌ڕان به دوای ئوسامه بن لادنی رێبه‌ری پێشووی رێكخراوی قاعیده و له رێگه‌ی داڕشتنی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت بۆ كوشتنی به رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه، تا بن لادنیش كوژرا به‌رپرسی ئه‌و دۆسیه بوو.
"شازاده‌ی تاریكی" یان "ئایه‌توڵڵا مایك" دوو نازناون دراونه‌ته "مایكل
دی ئه‌ندریا" ئه‌فسه‌ری ئاژانسی ناوه‌ندیی هه‌واڵگری ئه‌مریكا "CIA" كه ئێستا ته‌مه‌نی 60 ساڵانه، مایكل بووه‌ته موسڵمان و به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی، له رابردوودا زۆر به‌هێزه‌وه جه‌نگی له دژی گرووپه توندڕه‌وه‌كان كردووه".
دیاریكردنی "دی ئه‌ندریا" به‌هۆی بۆچوونی هه‌ندێك له به‌رپرسانی ئێستا و پێشووی هه‌واڵگریی ناوه‌ندی ئه‌مریكا بووه، چونكه به ره‌مزێكی گه‌وره‌یان زانیووه بۆ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی نه‌خشه و پلانی سه‌رۆك تره‌مپدا دژی توندڕه‌وی ئێران، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی پێ بسپێردرێت.
ژنه رهشپۆشهكان به وێنه‌ی رێبه‌ره‌كانی پێشوو و ئێستاوه له به‌رده‌م مزگه‌وته‌كاندا داوای هاوكاری ده‌كه‌ن
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه، چه‌ندین گواستنه‌وه و گۆڕانكاری له ناو CIA كراوه، دانانی مایكلیش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی نهێنی و پرۆسه‌ی سیخوڕیكردن له ژێر فه‌رمانده‌یی "مایك بۆمبیۆ" كۆماریی و ئه‌ندامی پێشووی كۆنگرێسی ئه‌مریكا زیاتر ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه به‌م دواییانه دوو به‌رپرسی نوێی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر دامه‌زراندووه، چونكه فشارێكی زۆر هه‌بووه ئازادی زیاتر فه‌راهه‌م بكرێت، تا به ئازادییه‌كی زیاتره‌وه له گرووپه توندڕه‌وه‌كان بدرێت".
به‌رپرسیارییه‌تی جێبه‌جێكردنی فه‌رمان و رێنماییه‌كانی سه‌رۆك تره‌مپ، ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی "دی ئه‌ندریا" ئه‌و كه‌سه‌ی دۆسیه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده له بواره‌كه‌یدا و ناو و ناوبانگێكی گه‌وره‌ی به‌و جۆره كارانه په‌یداكردووه. له‌وانه‌یه هیچ به‌رپرسێكی دیكه له ناو ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندی ئه‌مریكا نه‌دۆزرێته‌وه هێنده‌ی "ئایه‌تولڵا مایك" دژی توندڕه‌وه‌كان به‌رهه‌می هه‌بووبێ و له‌و له پێشتربێت".
"رۆبێرت ئیتینگه‌ر" پارێزه‌ری پێشووی CIA كه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆری به پرۆگرامی فرۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ئاژانسه‌كه هه‌بووه ده‌ڵێت" مایكڵ دی ئه‌ندریا" له توانایدایه ئیداره‌ی پرۆگرامی زۆر توند و شه‌ڕه‌نگێزانه به زیره‌كی و لێهاتوویه‌كی زۆره‌وه بكات".
به‌ڵام ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندی ئه‌مریكا، ره‌تیكردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی ئه‌ركی "شازاده‌ی تاریكی" هیچ قسه‌یه‌ك بكات و ته‌نها گوتوویانه" ئه‌وان له‌باره‌ی ئه‌رك و كاره نهێنییه‌كانی به‌رپرسه‌كانیان قسه‌یه‌كیان بۆ گووتن نییه".
لۆگۆی ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا CIA
دی ئه‌ندریا كێیه؟
كه‌سایه‌تی دی ئه‌ندریا لای ئێرانییه‌كان ئاشكرا نییه، چونكه ئه‌ركه‌كه‌ی داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی نییه، به‌ڵكو جێبه‌جێ ده‌كات، ئه‌وه‌یشی سه‌لماندووه ئه‌فسه‌رێكی زۆر به هێزه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیدا.
ساڵانی پاش رووداوه گه‌وره‌كه‌ی 11 سێپته‌مبه‌ر، دی ئه‌ندریا به‌رپرسی پرۆگرامی ده‌ستگیركردن ولێپرسینه‌وه بوو له‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌و رووداوه‌وه هه‌بووه، سه‌ره‌نجام ئهشكهنجهدانیشی تێكه‌وتبوو، له راپۆرتێكی تێروته‌سه‌لی ئه‌نجومه‌نی پیراندا ساڵی 2014 به نامرۆییانه و نه‌گونجاویش ناوبرابوو.
ساڵی 2006 دی ئه‌ندریا سه‌رۆكایه‌تی ناوه‌ندی دژه‌تیرۆری له ئاژانسه‌كه وه‌رگرتبوو، ماوه‌ی 9 ساڵ تا 2015 سه‌رپه‌رشتی راوه‌نانی توندڕه‌وه‌كانی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا كردووه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی به نهێنی له ژێر ده‌ستی "ئایه‌توڵا مایك" كاریان ده‌كرد، ساڵی 2008 رۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌بوو له كوشتنی "عیماد مغنیه" فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حزبوڵڵای لوبنانی( گروپێكی چه‌كداری شیعه مه‌زهه‌بن و ئێران پاڵپشتیان ده‌كات و مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كییان له لوبنانه)، به هاوكاری ئیسرائیلییه‌كان، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی "مغنیه"بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویان بۆ دانابووه‌وه.
له هه‌مان كاتدا دی ئه‌ندریا سه‌رقاڵی پێشخستنی پرۆگرامی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان بوو له پاكستان، ئه‌وه‌ش یه‌كێك له هۆكاره باشه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بوو له‌و ناوچه‌یه و باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیبوو به رێگه‌ی ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانانه سه‌ركرده‌ی گرووپه توندڕه‌وه‌كان بكوژرێن.
به‌ڵام زانیاری دژ به یه‌ك هه‌ن له باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌و كاته "دی ئه‌ندریا" له پله‌ی به‌رپرسیارییه‌تیدا بوو كاتێك سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ر به ئاژانسه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی قاعیده بنكه‌یه‌كی ئه‌مریكییه‌كانیان له ئه‌فغانستان ته‌قانده‌وه و 7 ئه‌ندامی CIA كوژران، یان نا، چونكه ئه‌وه ته‌نها هێرشی كوشنده بوو له ماوه‌ی نزیكه‌ی نیو سه‌ده كرابێته سه‌ر به‌رپرسانی ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا. چونكه پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م "دی ئه‌ندریا" كرایه به‌رپرسی هه‌ڵسه‌نگاندنی كارایی به‌رنامه نهێنییه‌كانی ئاژانسه‌كه.
3/6/2017
نووسه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی، له كتێبێكدا باس له دوایین رۆژه‌كانی سه‌ددام حوسێن، دیكتاتۆری پێشووی عێراق ده‌كات، كه له زاری هه‌ندێك له پاسه‌وانه ئه‌مه‌ریكییه‌كان وه‌ریگرتووه.
ویل پاردینۆیربیر، له كتێبه‌كه‌یدا، باس له‌و سه‌رده‌مه ده‌كات، كه سه‌ددام حوسێن له زینداندا بووه و له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه پاسه‌وانی ده‌كرا، به‌تایبه‌تیش ئه‌و كاته‌ی له ساڵی 2006 دادگاییكردنه‌كه‌ی به ڕێوه‌ده‌چوو.
ئه‌و تیمه ئه‌مه‌ریكییه‌ی پاسه‌وانیكردنی سه‌ددامییان له ئه‌ستۆدا بووه، به‌ناوی The Super Twelve بووه، كه له بنه‌ڕه‌تدا بۆ چاودێریكردنی شانده ئه‌مه‌ریكییه‌كان دانرابوون، به‌ڵام دواتر ئه‌ركه‌كه‌یان گۆڕا.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست، پاردینویربیر، كه ئه‌و كات ئه‌فسه‌ری سوپا بووه، له كتێبێكدا به‌ناوی "به‌ندییه‌ك له كۆشكه‌كه‌یدا.. سه‌ددام و حوسێن و پاسه‌وانه ئه‌مه‌ریكییه‌كان، ئه‌و شتانه‌ی مێژووی باسییان ناكات"، باس له‌و كاتانه ده‌كات كه دادگاییكردنی سه‌ددام به‌ڕێوه‌ده‌چوو.
ئه‌و شوێنه‌ی سه‌ددام حوسێن، دیكتاتۆری پێشووی عێراق تێیدا به‌ندكرابوو و ئه‌مه‌ریكییه‌كان چاودێرییان ده‌كرد
ئه‌و تیمه رێنمایی وه‌رگرتبوو بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری ته‌واو له‌و دیكتاتۆره بكه‌ن و به زیندوویی بیهیڵنهوه و هیچ كه‌سێك نه‌توانێت زیانی پێ بگه‌یه‌نێت، به تایبه‌تیش له سه‌روبه‌ندی دادگاییكردنیدا.
به گوێره‌ی قسه‌ی پاسه‌وانه‌كان وێڕای ئه‌وه‌ی دیكتاتۆره‌كه دڵخۆش ده‌ركه‌وتووه، هاوكات حه‌زی به خواردنی جۆره كێكێكی تایبه‌ت بووه.
هه‌روه‌ها حه‌زی به وه‌رزشی پایسكل بووه و گوێبیستی گۆرانییه‌كانی ماری جه‌ی بڵایگ راگرتووه، كه ئه‌ستێره‌ی پۆپی ئه‌مه‌ریكییه، هه‌ر كاتێك میلی رادیۆیهكهی سووڕاندبا و گوێبیتسی ده‌نگی ئه‌و گۆرانیبێژه بووایه، له‌سه‌ر ئه‌و ئێزگه‌یه رایده‌گرت.
ئه‌ستێره‌ی پۆپی ئه‌مه‌ریكی، ماری جه‌ی بلایگ، كه سه‌ددام حوسێن حه‌زی به ده‌نگی بووه
پاسه‌وانه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، سه‌ددام حوسێن، خۆی شتومه‌كه‌كانی له ژووره‌كه‌یدا رێكده‌خست و حه‌زی له كێشانی جگه‌ره‌ی "كوهیبا" بوو، ئاڵایه‌كی عێراقی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆیشی هه‌ڵواسیبوو، بۆ ئه‌وه‌ی ژووره‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیتر ده‌ربكه‌وێت.
باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، سه‌ددام به‌رده‌وام هه‌واڵی تایبه‌تی ئه‌وانی پرسیوه و هه‌ندێكجاریش باسی رووداوه مێژووییه‌كانی خۆی كردووه.
به گوێره‌ی قسه‌ی پاسه‌وانه‌كان، سه‌ددام باسی عوده‌ی كوڕی كردووه، كه له یه‌كێك له شه‌وه ئاهه‌نگه‌كان ته‌قه‌ی كردووه و له ئاكامیشدا، زڕبرایه‌كی سه‌ددام كوژراوه، ئه‌وه‌ش دیكتاتۆره‌كه‌ی زۆر تووڕه كردووه و به‌و هۆیه‌وه‌ش بڕیاریداوه سزای بدات و ته‌واوی ئۆتۆمبێله گرانبه‌هاكانی بسووتینێت.
عوده‌ی سه‌ددام، له یه‌كێك له شه‌وه ئاهه‌نگه‌كاندا دانیشتووه و قسه ده‌كات
عوده‌ی سه‌ددام، گه‌راجێكی پڕ له ئۆتۆمبێلی گرانبه‌های هه‌بووه و هه‌موو جۆره ده‌گمه‌نه‌كانی ئۆتۆمبێلی له جۆری پۆرش، فیراری و رۆڵز رۆیس هه‌بووه.
ئاماژه به‌وه‌ش دهكهنله دوایین رۆژیشیدا، ئه‌و كاته‌ی راده‌ستی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق كراوه بۆ ئه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت، ماڵئاوایی له‌و پاسه‌وانه ئه‌مه‌ریكییانه كردووه.
سه‌ددام حوسێن، كه به دكیتاتۆرهكهی عێراق ناسراوه، له ساڵی 1979 بوو به سه‌رۆكی عێراق تا ساڵی 2003 له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانه‌وه رووخێنرا، له‌و ماوه‌یه‌شدا، سه‌دان تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد ئه‌نجامدا، هه‌ر له سه‌ركوتكردنی گه‌لی كورد به ئاگر و ئاسن و وه‌ستانه‌وه له دژی شۆڕشه‌كانی، تا شاڵاوه به‌دناوه‌كانی ئه‌نفال كه 180 هه‌زار كوردی تێدا زینده‌به‌چاڵ كرا.
هه‌روه‌ها چه‌كی كیمیایی له دژی گه‌لی كورد به‌كارهێنا و چه‌ند شوێنێكی كوردستانی پێ بۆردومانكرد، كه دیارترینیان هه‌ڵه‌بجه بوو و نزیكه‌ی 5 هه‌زار كه‌سی بێتاوانی تێدا شه‌هید بوو، تا ئیستاش به‌ركه‌وتووانی چه‌كه كیمیاییه‌كان به برینه‌كانی ئه‌وكاتییان ده‌تلێنه‌وه و گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
دواجار سه‌ددام حوسێن، دیكتاتۆری پێشووی عێراق له به‌ره‌به‌یانی رۆژی 30 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2006 له سێداره‌درا.
3/6/2017
سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى و شاندى ياوه‌رى كه پێكهاتبوو له قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و ئاشتى هه‌ورامى وه‌زيرى سامانه سرووشتييه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا سێرگى لاڤرۆڤ كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، لاڤرۆڤ رايگه‌ياند، له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عێراقدا په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ هه‌رێم به‌هێز ده‌كه‌ن و به پێويستيشى ده‌زانن كۆمپانيا رووسييه‌كان زۆرتر روو له هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: به‌غدا له په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان مۆسكۆ و هه‌ولێر ئاگاداره.
له به‌رامبه‌ريشدا نێچيرڤان بارزانى رايگه‌ياند، له چه‌ند رۆژى رابردوودا له رووسيا زۆر كۆبوونه‌وه‌ى گرنگمان ئه‌نجامداوون.
گوتيشى: ئێمه ده‌مانه‌وێت په‌يوه‌ندييه‌كى درێژخايهنمان له‌گه‌ڵ رووسيا هه‌بێت.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه، نێچيرڤان بارزانى، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 رايگه‌ياند، ستايشى رۆڵى رووسيامان له شه‌ڕى دژ به داعش كردووه.
2/6/2017
سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پوتن له باره‌ى كارى سيخوڕى پێشووى ئه‌مريكا ئيدوارد سنودنهوه گوتى: بڕواناكه‌م ئه‌وه خيانه‌ت بێت و من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نييم كه سنوودن كردوويه‌تى.
گۆڤارى نيوزويكى ئه‌مريكايى چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسيا ئه‌نجامداوه و له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا، پوتن ده‌ڵێت: سنودن ناپاك نييه، به‌رژه‌وه‌ندى وڵاته‌كه‌شى نه‌فرۆشتووه، هه‌رچى ده‌كات به ئاشكرا ده‌يكات.
هه‌روه‌ها گوتى: من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نييم كه سنودن ده‌يكات، دهيتوانى به ئاسانى ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه و كۆتايى به كێشه‌كه‌ى بهێنێت.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌گه‌ر له من ده‌پرسى ئايا پێى سه‌رسامى يان نا، وه‌ڵامم نايه.
له ته‌مموزى 2013دا سنودن له رێى رۆژنامه‌كانى واشنتن پۆستى ئه‌مريكايى و گارديانى بريتانييهوه ژماره‌يه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ى تايبه‌ت به سيخوڕيكردنى ئه‌مريكا و بريتانيا له رێى ئينته‌رنێته‌وه بڵاوكرده‌وه.
سنودن به‌ره‌و هۆنك كۆنگ و مۆسكۆ گهشتيكرد و سه‌ره‌نجام له رووسيا مافى مانه‌وه‌ى بۆ يه‌ك ساڵ پێدرا, به‌و مه‌رجه‌ى دژى ئه‌مريكا هيچ چالاكييه‌ك ئه‌نجام نه‌دات.
له 1ى ئاب/ ئۆگستى 2014 مافى مانه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ له رووسيا پێدرا و هاوكات ئازادى ئه‌وه‌شى پێدرا له ناو رووسيا به سه‌ربه‌ستى هاتوچۆ بكات. له يه‌نايرى رابردووش‌دا مافى مانه‌وه‌ى تا 2020 پێبه‌خشرا.
2/6/2017
سوپاى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، تواناى هێزه‌كانى له رووى جهنگييهوه له باشوورى سووريا به‌هێزتر ده‌كات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا جارێكى ديكه ئه‌مريكا هۆشدارى دايه ئه‌و ميليشيايانه‌ى سه‌ر به ئێرانن كه نه‌بنه هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسى له‌سه‌ر دۆسته‌كانى ئه‌مريكا له سووريا.
كۆڵۆنێڵ ريان ديلون، وته‌بێژى سوپاى ئه‌مريكا له به‌غداوه رايگه‌ياند، تواناى جه‌نگى هێزه‌كانمان و ژماره‌ى سه‌ربازه‌كانمان له سووريا زياد ده‌كه‌ين بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك كه له لايه‌ن لايه‌نگرانى ئه‌سه‌ده‌وه بێته ئاراوه.
رۆژى 18ى ئايارى رابردوو، سوپاى ئه‌مريكا بۆردومانى گرووپێكى ميليشيايى سه‌ر به ئێرانى كرد، كه ده‌يانويست له ناوچه‌ى ته‌نه‌فى باشوورى سووريا و له هێزه‌كانى سوپا ئه‌مريكا له ناوچه‌كه نزيكببنهوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى سوپاى ئه‌مريكا روونيشيكرده‌وه، ته‌نيا له هه‌فته‌ى رابردوودا سوپاى ئه‌مريكا 90 هه‌زار بڵاوكراوه‌ى له باشوورى سووريا بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا هۆشدارى داوه له نزيككهوتنهوه له سوپاى ئه‌مريكا و داواى له چه‌كداره‌كان كردووه ناوچه‌كه بهجێبهێڵن.
هه‌فته‌ى رابردوو، هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى گه‌يشتنه سنوورى سووريا له ديوى عێراقه‌وه.
هادى عامرى فه‌رمانده‌ى ئه‌و هێزانه رايگه‌ياند، حه‌شدى شه‌عبى ئاماده‌يه هاوكارى هه‌موو ئه‌و لايه‌نانه بكات كه دژى داعش ته‌نيا ئه‌وانه نه‌بێت كه درووستكراوى ئه‌مريكان.
هاوكات حه‌شدى شه‌عبى رايگه‌ياندووه، ئاماده‌ن بچنه ناو هاكى سووريا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نهيارهكانه به‌شار ئه‌سه‌د.
له به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات رايگه‌ياند، به‌رهه‌ڵستى هه‌ر هه‌وڵێكى حه‌شدى شه‌عبى بۆ چوونه ناو سنوورى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وان.
2/6/2017
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی عەزیز محەممەد، سکرتێری پێشووتری حیزبی شیوعی عێراق ، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و سیاسەتمەداری كوردستان مامۆستا عەزیز محەممەد زۆر خەمباری كردم".
لە بەشێکی پەیامەکەیدا کە رۆژی چوارشەممە 31-5-2017، بڵاوبووەتەوە هاتووە "مامۆستا عەزیز محەممەد مرۆڤێكی تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەرێكی مەزن و دۆستی نزیكی بارزانیی نەمر بوو. شوێندەستی مامۆستا عەزیز محەممەد لە قۆناخە جیاجیاكانی خەباتی گەلەكەمان دیارە".
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و سیاسەتمەداری كوردستان مامۆستا عەزیز محەمەد زۆر خەمباری كردم. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری بەڕێزیان و هەڤاڵ و دۆست و ئاشنایانی مامۆستای كۆچكردوو مامۆستا عەزیز محەمەد دەكەم.
مامۆستا عەزیز محەمەد مرۆڤێكی تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەرێكی مەزن و دۆستی نزیكی بارزانیی نەمر بوو. شوێندەستی مامۆستا عەزیز محەمەد لە قۆناغە جیاجیاكانی خەباتی گەلەكەمان دیارە. دۆستایەتیی و نزیكیی مامۆستا عەزیز محەمەد لەگەڵ بارزانیی نەمر ڕۆڵی هەبووە لە پەیوەندیی باشی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی شیوعی لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول كە قۆناغێكی گرنگی مێژووی گەلەكەمانە، بە تایبەت ڕێكخستنەوەی سیاسی حزبی شیوعی و پێشمەرگەكانی حزبی شیوعی لە چوارچێوەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر و هەروەها بەرگریكردن لە دۆزی ڕەوای كورد لە ئاستی جیهانیدا. لەدەست دانی تێكۆشەرێكی وەك مامۆستا عەزیز محەمەد خەسارەتێكی گەورەیە. لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
31ـی 5ـی 2017
لە بەیاننامەكدا ئەنجوومەنی ئاسایشی توركیا نیگەرانی خۆی لە پڕچەككردنی یەكینەكانی پاراستنی گەل "یەپەگە" لەلایەن ئەمریكا دەربڕی و رایگەیاند "لەگەڵ بنەماکانی ھاوپەیمانی و دۆستایەتی ناگونجێت".
دوێنێ ئەنجوومەنی ئاسایشی توركیا بە سەرۆكایەتی رەجەب تەیب ئەرگدۆغان سەرپك كۆماری توركیا كۆبووەوە، دواتر بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە، لە بەشێكی بەیاننامەكەدا ھاتووە: "پاشگوێخستنی داواکارییەکانی تورکیا و پیادەکردنی سیاسەتی پشتیوانی لە پەکەکە و پەیەدە کە لە ژێر چەتری ھێزەکانی سووریای دیموکرات کۆبووەتەوە، لەگەڵ بنەماکانی ھاوپەیمانی و دۆستایەتی ناگونجێت".
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەدراوە، توركیا پێداگری لە بەرەنگاربوونەوەی دژی رێکخراوەکانی فەتحوڵڵا گولەن، پەكەكە، یەپەگە، داعش و ھەموو ئەو رێكخراوانە دەبێتەوە كە ھەڕەشەن
ئەم ھەڵوێستەی ئەنجوومەنی ئاسایشی توركیا، دوای ئەوە دێت كە ئەمریكا بڕیاریدا یەپەگە و ھێزەكانی سووریای دیموكرات بۆ شەڕی دژی داعش پڕچەك بكات.
1/6/2017
يورى يوشاكۆڤ، راوێژكارى سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پوتن رايگه‌ياند، له ميانهى كاره‌كانى كۆڕبه‌ندى ئابوورى جيهان له سانتپترسبێرگ، سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پوتن و سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى كۆده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 31ى ئايار/ مايۆى 2017، يوشاكۆڤ، به رۆژنامه‌وانانى راگه‌ياند، له ميانهى كاره‌كانى كۆڕبه‌ندى ئابوورى جيهانى ڤلاديمێر پوتن و نێچيرڤان بارزانى كۆده‌بنه‌وه.
له باره‌ى ته‌وه‌رى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه، ئه‌و راوێژكاره‌ى پوتن ئاشكرايكرد، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و قه‌يرانى سووريا و پرسه ئابوورى و بازرگانييه‌كانى نێوان هه‌ردوولا تاوتوێده‌كرێن و جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رنجى زۆرتر ده‌خرێته سه‌ر پرسه ئابوورييه‌كانى نێوان هه‌ردوولا.
ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى و شاندێكى ياوه‌رى گه‌يشتنه سانتپترسبێرگ به مه‌به‌ستى به‌شداريكردن له كۆڕبه‌ندى ئابوورى جيهانى، كه بڕياره به به‌شدارى ده‌يان سه‌ركرده و سه‌رۆكى وڵاتانى جيهان له سانپترسبێرگى رووسى به‌ڕێوه‌بچێت و سبه‌ى يه‌كه‌م رۆژى كاره‌كانى ده‌بێت.
1/6/2017
ناوەندە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا ئاشکرایان کردووە جارید کۆشنەر، زاوا و راوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا، گومانی ئەوەی لەسەرە پەیوەندی بە دەستێوەردانی رووسیاوە هەبووبێت لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە 2016. بەو پێیەش، لێکۆڵینەوە لەو دۆسیە دێتە ناو بازنەی خێزانیی سەرۆک خۆیەوە.
رۆژنامەی (واشنتن پۆست)ی ئەمریکی، لە زاری کەسانی ئاگادار لە دۆسیەکە، ئاشکرای کردووە کۆشنەر لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا لەگەڵ سێرگەی کیسلیاک، باڵیۆزی رووسیا لە ئەمریکا و بانکدارێکی رووسی کۆبووەتەوە، دواتریش بریکارێکی خۆی رەوانەی لای باڵیۆزەکە کردووە.
دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا دەیانەوێ بزانن پەیوەندییەکانی کۆشنەر و حکومەتی رووسیا لە چ ئاستێکدایە، مێژووەکەی بۆ کەی دەگەڕێتەوە و ئاخۆ پەیوەندی بە دەستێوەردانی رووسیا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکاوە هەیە یان نا؟
بەرپرسانی هەواڵگری و ئەمنی بە (واشنتن پۆست)یان نەگوتووە کۆشنەر ئامانجی سەرەکی لێکۆڵینەوەکانە، بەڵام ناوی کۆشنەر لەنێو لیستى ئەو کەسانەدایە کە دەبێ پرسیار و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرێ.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە رۆژی 20ی کانوونی دووەمەوە دەستبەکار بووە، بەڵام لەو کاتەوە دۆسیەی پەیوەندییەکانی تیمی کەمپینەکەی لەگەڵ رووسیا یەخەی خۆی و ئیدارەکەی بەرنەداوە. مایکڵ فلین دوای کەمتر لە مانگێک کارکردن لە کۆشکی سپی، ناچار بوو دەست لە پۆستی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی سەرۆکی ئەمریکا هەڵبگرێت. فلین تۆمەتبار بوو بەوەی بەر لە دەستبەکاربوونی ئیدارەی نوێ، پەیوەندی بە باڵیۆزی رووسیاوە لە ئەمریکا کردبوو، بەڵێنی پێدابوو لە ماوەی دەسەڵاتدارێتی ترەمپدا سزاکانی سەر رووسیا سووکتر بکرێن.
بەپێی راپۆرتی رۆژنامە ئەمریکییەکە، فلین لە کۆبوونەوەکەی سەرەتای کانوونی یەکەمی 2016 لەگەڵ کۆشنەر بووە. کۆشنەر هەمان مانگ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سێرگەی گۆرکۆڤ، سەرۆکی بانکی ڤنێش ئیکۆنۆمی رووسی هەبووە. وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بەهۆی پشتگیریی ئەو بانکە لە جوداخوازەکانی ئۆکراینا، سزای لەسەر داناون. بۆیە ئەگەر کۆشنەر بە تۆمەتی تێوەگلان لەگەڵ حکومەتی رووسیاش لێپرسینەوەی لەگەڵ نەکرێ، ئەوا بە تۆمەتی پشتگوێخستنی سزاکانی حکومەتی ئەمریکاوە دەکەوێتە ژێر لێپرسینەوە.
بەرپرسێکی هەواڵگریی ئەمریکا دەڵێت لە لێکۆڵینەوەکانی کۆشنەردا دەکرێ باس لە کۆبوونەوەکانی پێش دانیشتنەکەی کانوونی یەکەمیش بکرێ، لەوانەش ئەو بۆنەیەی مانگی نیسانی ساڵی رابردوو لە هۆتێل مەی فلاوەر (Mayflower) بەڕێوەچوو کە تێیدا کۆشنەر و کیسلیاک بەشداربوون و ترەمپ بەڵێنی دا ئەگەر ببێت بە سەرۆکی ئەمریکا پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتن دەدا. بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی (نیۆیۆرک تایمز)ی ئەمریکی، کۆشنەر لە کاتی پڕکردنەوەی فۆرمی پاکانەی ئەمنیدا، باسی ئەو کۆبوونەوەیەی نەکردووە. پارێزەرەکەی کۆشنەریش ئەوەی بە هەڵەیەکی تەکنیکی ناو بردووە.
جارد کۆشنەر، هاوژینی ئیڤانکا ترەمپ و یاریدەدەر و راوێژکاری باڵای ترەمپە، بەرپرسی پرۆسەی چارەسەری و ئاشتیی نێوان دەسەڵاتی فەلەستینی و حکومەتی ئیسرائیلە، جیا لەمە ئەرکی دانوستاندنی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ چین، کەنەدا و مەکسیکیشی لە ئەستۆیە. کەسانی نزیک لە ئیدارەی کۆشکی سپی دەڵێن کۆشنەر باوەڕپێکراوترین کەسی ترەمپە. پارێزەرەکەی کۆشنەر دەڵێت ئامادەیە ئاستی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەرپرسان و بازرگانانی رووسی بۆ لیژنەی هەواڵگریی ئەنجوومەنی پیران باس بکات.
سەرەتای ئەم مانگە جەیمز کۆمی بە فەرمانی ترەمپ لە پۆستی بەڕێوەبەری فەرمانگەی لێکۆڵێنەوەی فیدراڵی (FBI) لادرا. راپۆرتەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن دۆسیەی پەیوەندییەکانی کەمپینی هەڵبژاردنی ترەمپ لەگەڵ رووسیا هۆکاری لادانی کۆمی بووە. لە پاش لادانی کۆمی، رۆبەرت مولەر، بەڕێوەبەری پێشووی (FBI) ئەرکی بەڕێوەبردنی دۆسیەکەی پێ سپێردراوە. بەگوێرەی راپۆرتێکی گۆڤاری پۆلیتیکۆی ئەمریکی، ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەکان کاریگەری لەسەر ئەجێندای سەرۆکایەتی ترەمپ دانەنێت.
راپۆرتەکەی پۆلیتیکۆ لەسەر زاری ژمارەیەک کاربەدەستی کۆشکی سپی ئاشکرای کردووە ستیڤ بەنۆن، داڕێژەری ستراتیژی ترەمپ و راینس پریبەس، سەرۆکی دیوانی کۆشکی سپی گەشتەکەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەوروپایان لەگەڵ ترەمپ تەواو نەکردووە و گەڕاونەتەوە بۆ واشنتن. دوای گەڕانەوەشیان کۆبوونەوەیەکیان لە ئاستی بەرپرسانی باڵا رێکخستووە و تەنانەت پەیوەندییان بە پارێزەر و مافناسانەوە کردووە بۆ ئەوەی مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی رووسیادا بکەن.
بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی بە گۆڤارە ئەمریکییەکەی راگەیاندووە، کۆشکی سپی تەنیا نیگەرانی ئەوە نییە دۆسیەکە بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی بگرێتەوە، بەڵکو زیاتر نیگەرانی ئەوەن درێژبوونەوەی لێکۆڵینەوەکان "کۆشکی سپی ئیفلیج بکات" و هەموو وزە و توانای فەرمانگەکانی ئەمریکا بۆ خۆی بەرێت. بەرپرسەکەی کۆشکی سپی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێ، گوتی "ئەگەر ئەو هەموو وزە و توانایە بۆ ئەو لێکۆڵینەوەیە بڕوات، دیار نییە حکومەت چۆن دەتوانێ سیاسەتەکانی خۆی جێبەجێ بکات".
ئاری فلیشەر، گوتەبێژی کۆشکی سپی لە سەردەمی جۆرج بوشی کوڕ، بە پۆلیتیکۆی راگەیاندووە "کەیسی رووسیا کەیسێکی گەورەیە و کۆشکی سپی دەبێ بە ئارامی مامەڵەی لەگەڵ بکا". فلیشەر پێشنیازی ئەوەش دەکات "دەستەیەکی تایبەت لە کۆشکی سپی پێکبهێنرێ بۆ ئەوەی مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆسیەدا بکات و حکومەتیش کاری خۆی بکات".
لە پاش دەستنیشانکردنی مولەر بۆ بەڕێوەبردنی لێکۆڵینەوەکان، راوێژکاری یاسایی کۆشکی سپی داوای لە ستافی ئیدارەکە کردووە سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکان لێدوان نەدەن.
راوێژکارێکی کۆشکی سپی لە لێدوانێکدا بۆ پۆلیتیکۆ، نەیشاردووەتەوە یەکێک لەو کەسانەی کێشەکان قووڵتر دەکاتەوە ترەمپ خۆیەتی کە لەلایەکەوە لە رێگەی تویتەرەکەیەوە پەیامی توند دەنێرێت و لەلایەکی دیکەشەوە لێدوانی راوێژکار و وەزیرانی حکومەتەکەی لەسەر پرسە هەستیارەکان رەتدەکاتەوە.
1/6/2017