داعش گرتەیەکی ڤیدیۆیی نوێی بڵاوکردەوە کە دەگوترێت ئەو کەسانەن هێرشیانکردووەتە سەر پەرلەمانی ئێران و مەزاری ئایەتوڵڵا خومەینی لە تارانی پایتەختی ئێران.
کەناڵی ئەعماق کە کەناڵێکی سەر بە داعشە و پێشتر گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە هێرشەکەی پەرلەمانی ئێران بڵاوکردبووەوە ، ئەو گرتە ڤیدیۆییەی بڵاوکردووەتەوە.
پێدەچێت گرتە ڤیدیۆییەکە لە ناوخۆی ئێران تۆمار کرابێت، بەو پێیەی لە پشتەوەی ئەو چەند کەسەی کە دەموچاویان داپۆشراوە و یەکێکیان لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا قسە دەکات ، بۆری گازی سرووشتی لە نێو خانووەکەدا هەیە.
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا 5 کەس دەبیندرێن کە سیانیان بەرامبەر کامێرا دانیشتوون و دووانیان پشتیان لە کامێرایە ، ئەو کەسەی لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا قسە دەکات لە دەستپێکی قسەکانیدا بە زمانی عەرەبی نزا دەکات و دواتر بە زمانی کوردی زاراوەی سۆرانی خەڵک و لایەنگرەکانیان هاندەدات کە جیهاد بکەن لە دژی ئێران و ئەو هێرشەش بە دەستپێکی هێرشەکانیان دادەنێت لە وڵاتی ئێران.
ئەو کەسە دەڵێت: "ئەمە نامە و پەیامێکە لە یەکێک لە کەتیبەکانی سەربازانی دەوڵەتی ئیسلامی لە ئێران، بە ئیزنی خوای پەروەردگار ئەمە یەکەمین کەتیبەیە بەڵام دوایین کەتیبە نابێت ، ئەم پەیامە بۆ موسڵمانانی ئەهلی جیهادە و هەڕەشەیەکە بۆ رافزییەکانی ئێران".
لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: "بە ئیزنی پەروەردگار جیهاد دەستپێبکەن ، خوێنیان بڕێژن وەک چۆن ئەوان خوێنی مسوڵمانان دەڕێژن لە هەموو وڵاتێک‌دا و فیتنەیان گەیشتووەتە موسڵ ، سووریا ، یەمەن ، لیبیا و دەستێکن لە دەستەکانی یەهود لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
لە کۆتایی قسەکانیدا هەڕەشە لە سعودیا دەکات و دەڵێت: "ئەم هەڕەشەیە بۆ ئالی سعودیشە ، دوای ئێران سەرەی ئەوانیش دێت ، ئێمە تەنیا لەپێناوی خوای پەروەردگار شەڕ دەکەین و نە بەکرێگیراوی ئێرانین و نە بەکرێگیراوی سعودیا".
رۆژی چوارشەممە 7-6-2017 چەند چەکدارێک لە یەککاتدا هێرشیانکردەسەر مەزارگەی ئایەتۆڵڵا خومەینی و پەرلەمانی ئێران لە تاران، هێرشبەرەکان بۆ چەند کاژێرێک لەنێو باڵەخانەی ئێران بوون و شەڕوپێکدادان تاوەکو کوژرانیان بەردەوام بوو.
لە هەردوو هێرشەکەدا بەپێی راگەیاندنی رێکخراوی پزیشکی دادی ئێران ، 17 کەس کوژران و 46 کەسیش برینداربوون.
بەرپرسە ئەمنییەکانی ئێران دەڵێن ، 5 هێرشبەرەکە کوردی ئێرانن کە سەر بە کەتیبەی ئەبو عایشەی کوردین و لە موسڵ و رەققەوە هاتوونەتەوە بۆ ئێران ، هاوکات باس لە دەستگیرکردنی ژنێک دەکرێت لە مەزارگەی ئایەتوڵڵا خومەینی کە دەگوترێت خەڵکی باشووری ئێرانە و کاری هەماهەنگی و چاوساغی بۆ هێرشبەرەکان کردووە.
دوای ئەوەی ناسنامەی هێرشبەرەکان لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە راگەیێندرا ، مەلا قادر قادری خەتیبی جومعەی شاری پاوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "چەند کەسێک لەو هێرشبەرانە خەڵکی پاوەن و پەیوەندییان بە داعشەوە کردووە"
9/6/2017
لە تارانی پایتەختی ئێران كەسێك بە تیزاب ھێرشیكردە سەر ھاووڵاتیان و 16 كەسی بریندار كرد.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە باشووری تارانی پایتەختی ئێران، ھێرشبەرێكی تەمەن 40 ساڵ بە ماتۆڕسكیل تیزابی بەسەر ھاووڵاتیاندا كرد و 16 كەسی سووتاند.
بە گوێرەی زانیاری میدیاكانی ئێران ژمارەیەكی زۆر لە ئامبوڵانس و ھێزە ئەمنییەكان بەرەو شوێنی رووداوەكە بەڕێكەوتوون.
تائێستا ھۆكاری پڕژانی تیزاب بەسەر ھاووڵاتیاندا روون نەكراوەتەوە، ھەندێك لە سەرچاوەكان ئاماژەیان بۆ ئەوەكردووە،ھێرشبەرەكە دەستگیركراوە.
ئەوە لە كاتێكدایە دوێنێ تاران رووبەرووی دوو ھێرشی جیاواز بوویەوە و زیاتر لە 60 كوژراو و برینداری لێكەوتەوە. دوای رووداوەكەش رێكخراوی داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لە ھێرشەكان راگەیاند.
9/6/2017
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستنووسێكی له باره‌ی دیاریكردنی واده‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بڵاوكرده‌وه و تێیدا كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 7/6/2017، به كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مێژوویی وه‌سف ده‌كات.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامه ده‌ستنووسه‌كه‌ی له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 7/6/2017 مێژوویی و گرنگ بوو و ده‌ستكه‌وتێكی به‌هاداره بۆ گه‌لی كوردستان و قوربانیدانی شه‌هیدان، شانازییه‌كی گه‌وره‌یشه بۆ هه‌مو ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بوون و بڕیاری مێژووییان دا".
ده‌ستنووسه‌كه‌ی بارزانی:
نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە پرسی گشتپرسی لە باشووری کوردستان رایدەگەیێنێت: "داوامان لێنەکراوە کە لەداهاتوودا رۆڵمان هەبێت لە پرۆسەی گشتپرسی".
فەرحان حەق، جێگری گوتەبێژی نەتەوەیەکگرتووەکان ، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هیچ رۆڵێکمان لە گشتپرسی هەرێمی کوردستان نییە و داوامان لێنەکراوە ، بەڵام ئەگەر بە فەرمی داوامان لێبکرێت ، تاووتوێی ئەو داواکارییە دەکەین".
رۆژی چوارشەممە 7-6-2017، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان کۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەکەش رۆژی 25-9-2017ـیان بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی باشووری کوردستان دیاریکرد.
8/6/2017
رۆژی چوارشەممە 7ـی 6ـی 2017 لە سەلاحەدین نوێنەرە باڵاكانی پارتە سیاسییەكانی ناو پارلەمان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەت و سەرۆك و جێگری كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان لەگەڵ بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەكەدا بە تێروتەسەلی بابەتی ڕیفراندۆم و هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستان و كێشە سیاسییەكانی ناوخۆی هەرێم و بارودۆخی ناوچەیی و جیهانی تاوتوێ كرا و ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە بیروبۆچوونی خۆیان لەسەر پێویستیی ڕیفراندۆم و چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكانی هەرێم و بارودۆخی زاتی و مەزووعیی هەرێمی كوردستان خستەڕوو.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە بە تێكڕای دەنگ لەسەر ئەم خاڵانەی ڕێككەوتن:
یەكەم: ڕۆژی بیست و پێنجی ئەیلوولی 2017 وەك ڕۆژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستانی عێراق و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دیاری كرا.
دووەم: هەر لە ڕۆژی كۆتایی كۆبوونەوەكە هەتا كاتی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لایەنەكان كار بۆ كاراكردنەوەی پارلەمان و چارەسەركردنی كێشە سیاسییەكان بكەن ئەوەیش لەپێناو بەدەستهێنانی كۆدەنگیی نیشتیمانی.
سێیەم: جەخت لەسەر چاككردنەوەی بژێویی ژیانی خەڵك و ئاوڕدانەوە لە كێشە ئابوورییەكانی هاووڵاتیانی كوردستان و مووچەخۆر و چینوتوێژەكان و خەڵكی كەمدەرامەت كرایەوە.
چوارەم: بڕیار درا بە پێكهێنانی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرۆكایەتی بەڕێز مەسعود بارزانی. هەروەها بڕیار درا هەتا ڕێككەوتی 12ـی 6ـی 2017 پارتە سیاسییەكان نوێنەری خۆیان بۆ بەشداربوون لە چەند كۆمیتەی تایبەت بە ڕیفراندۆم و دوای ڕیفراندۆم دیاری بكەن.
پارتی دیموكراتی كوردستان
یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان
یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان
بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان
حزبی شیوعیی كوردستان
حزبی سوسیالیست دیموكراتی كوردستان
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
پارتی كرێكاران و ڕەنجدەرانی كوردستان
پاتی چاكسازیی پێشكەوتووی كوردستان
لیستی هەولێری توركمانی
بەرەی توركمانیی عێراق
پارتی گەشەپێدانی توركمان
لیستی ئەرمەن لە پارلەمانی كوردستان
بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری
مجلس الشعبی الكلدانی الاشووری
8/6/2017
محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رايگه‌ياند، رووداوە تیرۆریستییەكەی ئەمڕۆی تاران دەبێ ھەموو وڵاتانی ناوچەكە ھان بدات، كە بەیەكەوە بەرەنگاری تیرۆریزم ببنەوە.
زه‌ريف له ميانهى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ توركيا راشيگه‌ياند، دۆخی ناوچەكە پێویستی بە گفتوگۆكردن ھەیە.
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ دوو ھێرشی جیاواز ئێرانیان ھەژاند، ھێرشی یەكەم چەند چەكدارێك لە ناو پەرلەمانی ئێران ئەنجامیاندا و خۆشیان تەقاندەوە، چەند تەقینەوەیەكیش لەسەر گۆڕی روحوڵڵا خومەینی، دامەزرێنەری كۆماری ئیسلامی ئێران روویدا، لە ئەنجامی ھەردوو ھێرشەكەدا 12 كەس كوژران و زیاتر لە 40 كەسیش بریندار بوون. داعش‌یش بەرپرسیارییەتی خۆی لەو ھێرشانە راگەیاند.
8/6/2017
تەنیا دوو رۆژ بەسەر گەشتەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكادا بۆ سعودیە تێپەڕیبوو كاتێك كێشەی نێوان سعودیە و ئیمارات لەگەڵ قەتەر پەرەی سەند. شارەزایان پێیانوایە ئەم كێشەیە، دەتوانێ شكست بە خەونی ترەمپ و سعودیە بۆ پێكهێنانی "ناتۆی عەرەبی" بهێنێ و دەستی ئێران لە ناوچەكەدا بەهێزتر بكات.
سەرەتای كێشەكە بۆ بڵاوكردنەوەی لێدوانێكی شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی، ئەمیری قەتەر، لە ئاژانسی هەواڵی قەتەری دەگەڕێتەوە كە ئەمیری قەتەر ستایشی ئێرانی كردبوو. پەیوەندییەكانی نێوان قەتەر و ئیسرائیلی بە "باش" وەسف كربوو. بەرگریشی لە بزووتنەوەی حەماس و حیزبوڵڵای لوبنانی كردبوو. وەزارەتی دەرەوەی قەتەر هەر زوو رایگەیاند كە ماڵپەڕ، تویتەر و فەیسبووكی ئاژانسەكە هاككراوە و لێدوانەكان دوورن لە راستییەوە. بەڵام ئیمارات و سعودیە ماڵپەڕی ژمارەیەك دەزگای راگەیاندنی نزیك لە حكومەتی قەتەریان بلۆك كرد، لەوانەش: جەزیرە، میدڵ ئیست ئای و ئاژانسی هەواڵی قەتەری.
لە ماوەی زیاتر لە یەك هەفتەی رابردوودا سعودیە و ئیمارات هێور نەبوونەتەوە. رۆژی چوارشەممەی رابردوو ئەمیری قەتەر سەردانی كوێتی كرد بۆ ئەوەی لە نێوان قەتەر و دوو ئەندامەكەی دیكەی ئەنجوومەنی هاریكاریی كەنداودا نێوبژیوانی بكات. ئەوەی حكومەتی قەتەر بە "هەواڵی ساختە و ئەنجامی هاك" لەقەڵەمی دەدات، سعودیە و ئیمارات وای دادەنێن كە درێژكراوەی لێدوان و سیاسەتەكانی پێشووی حكومەتی دۆحەیە. پەیامی پیرۆزبایی ئەمیری قەتەر بۆ حەسەن روحانی، سەرۆككۆماری ئێران، هێندەی دیكە ئاگری ناكۆكییەكانی خۆش كرد.
سیاسەتی ئیدارەی ئێستای ئەمریكا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست درێژكراوەی هەمان سیاسەتی دەرەوەی ئیدارەی پێشووە كە بریتی بوو لە كەمكردنەوەی تێوەگلانی ئەمریكا لە كێشەكانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست. بەڵام وەكوو ریڤا گوژون، شرۆڤەكار لە ناوەندی ستراتفۆری ئەمریكی ئاماژەی بۆ دەكات "دۆناڵد ترەمپ دەیەوێ ئامرازێكی نوێ بۆ هەمان ئامانج بەكاربهێنێ"، ئەویش دروستكردنی هێزێكی سەربازیی یەكگرتووی عەرەبیی سوننەیە كە لە درێژخایەندا بتوانێ هەڕەشەی سەرهەڵدانی گرووپە توندئاژۆ ئیسلامییەكان پووچەڵ بكاتەوە و لەلایەكی دیكەوە پاشەكشە بە ستراتیژی فراوانخوازیی ئێران بكا".
بەگوێرەی راپۆرتێكی ناوەندی ستراتفۆر، ئەولەوییەتە جیۆپۆلیتیكی و نێوخۆییەكانی هەر كام لە وڵاتەكان رێگری سەرەكییە لەوەی ترەمپ بتوانێ پڕۆژەی (ناتۆی عەرەبی) جێبەجێ بكات. لە كاتێكدا سعودیە دەیەوێ سەركردایەتی وڵاتانی عەرەبی سوننی ناوچەكە بكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران و وڵاتانی ناوچەكەش دەیانەوێ جۆرێك لە هاوسەنگی لەم ململانێیەدا بۆ خۆیان رابگرن.
یەكێك لە كێشەكان ئەوەیە هەندێ لە وڵاتانی كەنداو ژمارەیەكی زۆر خەڵكی شیعەمەزهەبیان هەیە، بۆ نموونە كوێت كە یەك لەسەر سێی دانیشتووەكانی شیعەن، لە رۆژهەڵاتەوە دراوسێی ئێرانە. لە باكووریشەوە دراوسێی عێراقی زۆرینە شیعەیە. بەحرەین نموونەیەكی دیكەی ئەو دۆخەیە، زۆربەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە شیعەن، بەڵام سوننەكان حوكمی وڵات دەكەن. بەحرەین بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی بە تەواوەتی وابەستەی ریازە، بەڵام دەشزانێ كە ئێران دەتوانێت بە ئاسانی رەوشی نێوخۆی بەحرەین تێكبدات. ئەم هۆكارە نێوخۆیی و جیۆپۆلیتیكییە وادەكات كوێت و بەحرەین بەردەوام جۆرێك لە بێلایەنی لە كێشەكانی نێوان سعودیە و ئێران‌دا بپارێزن.
ئیمارات لە ساڵی 1971ەوە كێشەی خاكی لەگەڵ ئێران هەیە. كێشەكەش لەسەر سێ دوورگەی تونبی گەورە، تونبی بچووك و ئەبوو مووسایە. ئیمارات ئەو دوورگانە بە بەشێك لە خاكی خۆی دەزانێ. گوژۆن پێیوایە سەرەڕای ئەم كێشە جوگرافییە، ئیمارات مەیلێكی ئەوتۆی نییە بۆ ئەوەی لەژێر چەتری سعودیەدا سیاسەتی ناوچەیی خۆی دابڕێژێ.
بەشێك لە كێشەكەش پەیوەندی بە دیمۆگرافی ئابووریی ئیماراتەوە هەیە كە درزێكی گەورەی لە نێوان دوو ئیمارەتی دەوڵەمەندی دوبەی و ئەبووزەبی لە باكوور و پێنج ئیمارەتە هەژارترەكەی باشووردا دروستكردووە. بەگوێرەی راپۆرتەكەی ستراتفۆر، ئەمیرەكانی دوو ئیمارەتە دەوڵەمەندەكە، نیگەرانی بزووتنەوەی ئیسڵاحن كە لقی ئیخوانە و لە سەرەتاكانی دامەزرانی دەوڵەتی ئیماراتەوە لەو وڵاتە چالاكن. ئەم نیگەرانییە وای كردووە ئیمارات، بەپێچەوانەی سعودییەكان، سوور بێ لەسەر دژایەتیكردنی گرووپ و رێكخراوە توندئاژۆ ئیسلامییەكان. بەپێی راپۆرتەكەی ستراتفۆر، ئیمارات زیاتر لە هەموو وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریكاریی كەنداو دژی ئەوەن لە یەمەن، میسر، لیبیا و سووریا گرووپە ئیسلامییە سیاسییە توندئاژۆكان بێنە سەر كار. هەر ئەوەش وای كردووە ئیمارات و سعودیە لە یەمەنیش بە شوێن یەك ئامانجەوە نەبن.
سەرئێشەی قەتەر
قەتەر بەپێچەوانەی وڵاتە نەوتییەكانی دیكەی كەنداو لەسەر غازی سروشتی دەژی. لێكۆڵەرەكەی ناوەندی ستراتفۆر وای بۆ دەچێت كە ئەم جیاوازییەی سەرچاوەی دارایی قەتەر وای كردووە "ئەم وڵاتە پلاتفۆرمێكی جیاوازی ئابووری هەبێ و پەیوەندیی ناوچەیی و جیهانیی جیاوازیشی هەبێ"، یەكێك لەوانەش پەیوەندی لەگەڵ ئێرانە كە دەتوانێ لە پەرەپێدانی كەرتی غازی سروشتی‌دا یارمەتیی بدات.
لە ماوەی شەش ساڵی رابردوودا قەتەر لە مامەڵەكردن لەگەڵ گرووپە ئیسلامییەكان سیاسەتێكی جیاواز لە سعودیە و ئیماراتی گرتووەتەبەر. كاتێك سعودیە بە تەواوەتی پشتی لە ئیخوان و حەماس كرد، قەتەر (هاوشان لەگەڵ توركیا) باوەشی بۆ ئەندامانی ئەو دوو گرووپە كردەوە. لە لیبیا، سعودیە و ئیمارات پشتگیری‌یان لە ژەنەراڵ خەلیفە حەفتەر دەكرد بۆ ئەوەی پاش قەزافی دەسەڵاتی سیاسی رۆژهەڵاتی لیبیا بگرێتە دەست، بەڵام قەتەر پشتگیری لە گرووپە میلیشیا ئیسلامییەكانی تەرابلوس دەكرد. لەلایەكی دیكەشەوە دەیەوێ رێگە بۆ توركیا خۆش بكات بۆ ئەوەی بنكەیەكی سەربازیی هەمیشەیی لە كەنداو دابنێ.
وەكوو لە راپۆرتەكەی ستراتفۆردا هاتووە، قەتەر لەڕووی نەریتی حوكمڕانیشەوە لە نەریتی وڵاتانی كەنداو لایداوە. ساڵی 1995 حەمەد بن خەلیفە، ئەمیری پێشووی قەتەر، كودێتایەكی بێ خوێنڕشتنی لەسەر خەلیفە بن حەمەدی باوكی كرد و دەسەڵاتی قەتەری گرتەدەست.
بەگوێرەی راپۆرتەكەی ستراتفۆر، ئیدارەی ترەمپ بەنیازە لەو ململانێیەدا لایەنگری ئیمارات و سعودیە بكات، بەڵام هاوكات بە نیازیشە هاوپەیمانێتییەكی فرەلایەن لە نێوان وڵاتانی عەرەبی سوننەدا دروست بكات، بۆ ئەمەش پێویستی بە قەتەر دەبێ. پرسیارەكە ئەوەیە ئاخۆ ئەمریكا دەتوانێ لە رێگەی سعودیە و ئیماراتەوە گوشار لەسەر قەتەر دروست بكات، لە كاتێكدا قەتەریش پێویستی بە گەرەنتیی ئەمنی ئەمریكا و سعودیە هەیە، چونكە خۆی ناتوانێ بە تەنیا ئەو ئامانجە بپێكێت.
ناوەندی ستراتفۆر پێیوایە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو كێشە نێوخۆیی و ناوچەییانەی وڵاتانی كەنداو و دژایەتییەكانی قەتەر، پێكهێنانی ناتۆی عەرەبی پلانێكی نیمچە مەحاڵە كە دەكرێ ناوچەكە بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر بەرێت، بە تایبەتیش لەبەر ئەوەی ئێران هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ ئەوەی رێگە لە دروستبوونی بگرێ.
7/6/2017
لەنێو پەرلەمانی ئێران تەقە کرا و پاسەوانێکی پەرلەمان بریندار بوو.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ (7-6-2017) لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمانی ئێران‌دا، کەسێکی نەناسراو چووەتە ناو رێڕەوەکانی پەرلەمانی ئێران و دوای تێکگیران لەگەڵ پاسەوانەکان، تەقەی کردووە و دوو کەس لە پاسەوانەکانی بریندار کردووە.
هێشتا دەنگی تەقە لە رێڕەوەکانی پەرلەمان دەبیسترێ و هۆکاری رووداوەکە رانەگەیێندراوە.
7/6/2017
یەکەم پرۆسەی دادگایی مەلا عەلی کەڵەک لە دادگای بەرایی قەزای بەردەڕەش بەڕێوەچوو، بەپێی زانیارییەکانی رووداویش دادگا بە سێ مانگ بەندکردن سزای بۆ مەلا عەلی کەڵەک دەرکردووە و تا شەش مانگیش نابێت نەخۆشخانەکەی بکاتەوە.
نەبەرد حوسێن، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە قەزای بەردەڕەش، رایگەیاند" رۆژی سێشەممە 6-6-2017 ، یەکەم پرۆسەی دادگایی مەلا عەلی کەڵەک لە دادگای بەرایی قەزای بەردەڕەش بەڕێوەچوو، کە ماوەی کاژێر و نیوێکی خایاند، دوای کۆتاییهاتنی دادگاییکردنەش، کە کەسوکار و پارێزەرکەی ئامادەی دانیشتنەکە ببوون، بەهیچ جۆرێک هیچ زانیارییەکیان لەبارەی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی و بڕیاری دادگا ئاشکرا نەکرد".
پەیامنێری رووداو گوتی، لەنێو هۆڵی دادگاش بە هیچ شێوەیەک رێگە بە هیچ کەسێک نەدراوە، پرۆسەی بەڕێوەچوونی دادگاییکردنەوە بە مۆبایل وێنە بگیرێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، دادگای بەرایی قەزای بەردەڕەش بەپێی ماددەی 99 لە یاسای تەندروستی ژمارەی 89ـی ساڵی 1881، حکومی سێ مانگ بەندکردنی بۆ مەلا عەلی کەڵەک دەرکردووە، بەڵام جێبەجێکردنی حکومەکەی راگرتووە.
پەیامنێری رووداو دەشڵێت، بەپێی حکومەکە کە لە دەرەوەی زیندانە، لە ماوەی سێ ساڵدا ئەگەر هاتوو مەلا عەلی کەڵەک هەر تاوانێکی بە ئەنقەسەت ئەنجام بدات، ئەوا حکومی ئەو سێ مانگەشی دەچێتە سەر.
سەبارەت بە نەخۆشخانەکەشی کە لە شارۆچکەی کەڵەک داینابوو، کە بەر لە دەستبەسەرکردنی رۆژانە بە دەیان کەس سەردانیان دەکرد، پەیامنێری رووداو گوتی: "بەپێی بڕیاری دادگا نەخۆشخانەکەی بۆ ماوەی شەش مانگ دادەخرێت و بۆی نییە بەڕووی سەردانیکەرانی بیکاتەوە، دوای شەش مانگەکەش ئەگەر بەشێوەیەکی یاسایی مۆڵەتی پێبدرێت، ئەوا دەتوانێت نەخۆشخانەکەی بکاتەوە".
شەوی 2-5-2017، مەلا عەلی کەڵەک، کە خۆی بە پزیشکی نەبەوی ناودەبات، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا.
مەلا عەلی كەڵەك، خۆی دەڵێ (پسپۆڕە لەبواری پزیشكی نەبەوی) و هەر ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی، شوێنێك بەناوی نەخۆشخانە لە شارۆچکەی كەڵەك بكاتەوە و رۆژانەش چەندەها نەخۆش بۆ چارەسەری جۆراوجۆر سەردانی بكەن.
6/6/2017
هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ناوەندی شاری رەققەی پایتەختی خەلافەتەکەی داعش نزیکتر بوونەوە و، ئەمڕۆ شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی شارەکەیان راگەیاند، پێشبینی شەڕی قورسیش لەنێوان ئەوان و چەکدارانی داعش لەو شارەدا دەکرێت.
دوای چەندین مانگ لە شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن و سوپای سووریا، لە 5ـی ئاداری 2013 چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن رەققەیان کۆنترۆڵکرد.
ئەوکاتە سەتان کەس لە دانیشتووانی رەققە رژانە سەر شەقامەکانی شارەکەیان و، لەگەڵ چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن ئاهەنگیان بەو بۆنەیەکەوە گێڕا، بە گۆڕانکاری و سەرکەوتنێکی گەورەیان دانا.
زۆربەی ئەو خەڵکەش کە بەهۆی شەڕی چەند مانگی رابردووەوە ئاوارەبوو بوون، گەڕانەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و ئومێدی ئەوەیان هەبوو ژیانێکی نوێ و خۆش دەستپێبکەنەوە.
بەڵام زۆری نەبرد شارەکەیان کەوتە بەر هێرشێکی فراوانەوە لەلایەن رێکخراوی داعش، رێکخراوێک کە توانی سەتان چەکدار لە سەرانسەری جیهانەوە رابکێشێتە نێو سووریا.
لە کانوونی دووەمی 2014 داعش رەققەی کۆنترۆڵکرد و، دواتر کردیە پایتەختی ئەو خەلافەتەی لە حوزەیرانی هەمان ساڵدا رایگەیاندبوو.
بۆ ماوەی چەند مانگێک، داعش لە سووریا و عێراق پێشڕەوی کرد، بەڵام لەگەڵ دروستکردنی هاوپەیمانیێتی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ئەیلوولی 2014، بۆردوومانکردنی پایتەختەکەی داعش لەلایەن هاوپەیمانانەوە دەستیپێکرد.
گوشارەکان لەسەر داعش بەردەوام بوون و، لە تشرینی یەکەمی 2016 هێزەکانی سووریای دیموکرات ئۆپەراسیۆنی "توڕەیی فورات"ی راگەیاند، ئامانج لێی پێشڕەویکردن بە ئاراستەی رەققە و گەمارۆدانی بوو.
لە چەند مانگی رابردوودا هێزەکانی سووریای دیموکرات بە پاڵپشتی هاوپەیمانان توانیویانە دەیان شارۆچکە و گوند کۆنترۆڵبکەنەوە و ئێستاش لە باکوور، رۆژهەڵات و رۆژئاواوە رەققەیان گەمارۆ داوە.
هێشتا چەکدارە تووندئاژۆکان دەتوانن لە باشوورەوە هەڵبێن، بەڵام رووخاندنی هەندێک لە پردەکانی سەر رووباری فورات و بۆردوومانی بەردەوامی هاوپەیمانان، گوشاری گەورەی لەسەر دروستکردوون.
داعش هەوڵدەدات خەڵکی رەققە وەکو قەڵخانی مرۆیی بەکاربێنێت، بۆ ئەوەی رێگا لە کەوتنی پایتەختەکەی بگرێت، بەڵام خەڵک سوود لە هەر دەرفەتێک وەردەگرن، تاوەکو خۆیان لە ئاگری شەڕە پێشبینیکراوەکە بەدوور بگرن.
6/6/2017
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حەشدی شەعبی بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ هیچ لایەك جموجۆڵی لە باشووری شنگال دەستپێكرد و لە ئەنجامدا دۆخێكی ئاڵۆز خوڵقێندراوە و گوتی "بە هیچ شێوەیەك قابلی قبوڵ نییە هێزێك سنووری كوردستان ببەزێنێ و بیەوێت ئیرادەی خۆی فەرز بكات".
ئەو گوتانەی بارزانی، لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی سەربازیی ئەمریکادا کرد، کە ئێوارەی رۆژی دووشەممە 5-6-2017، لەگەڵ شاندەکە کۆبووەوە. شاندەکە لە جەنەڕاڵ جۆزێف ڤۆتێڵ فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا و جەنەڕاڵ تاونسێند فەرماندەی گشتیی هێزە هاوپەیمانەكان لە عێراق و سووریا و ژمارەیەك بەرپرس و راوێژكاری سوپا و باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا پێکهاتبوو.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەكەدا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا ناوەڕۆكی نامەی وەزیری بەرگریی ئەمریكای بۆ بارزانی خستەڕوو كە تێیدا پشتیوانیی هێزی پێشمەرگە لەلایەن ئەمریكا دووپات كراوەتەوە و هەروەها وەزیری بەرگریی سوپاسی خۆی ئاراستەی بارزانی و هێزی پێشمەرگە كردووە بۆ سەركەوتنەكان لەدژی داعش و هەماهەنگی لەگەڵ سوپای عێراق.
بە پێی راگەیێندراوەکە "فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا ئاماژەی بەوەدا، كە بەبێ پێشمەرگە و رۆڵی سەرۆك بارزانی و قوربانیدانی پێشمەرگە مەحاڵ بوو كە لەدژی تیرۆریستانی داعش سەركەوتن بەدەست بهێنرێت. ئەوەیشی خستەڕوو كە هێشتا ئاستەنگی زۆر لەبەردەم ئێمەیە و شەڕی تیرۆر ماوە، بۆیە پێویستیمان بە هەماهەنگی و هاوكاریی هێزی پێشمەرگەی كوردستانە".
لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان جگە لە سوپاسکردنی ئەمریكا بۆ پاڵپشتیكردنی هێزی پێشمەرگە، باسی لەوە کردووە، کە "بەر لە ئۆپەراسیۆنی موسڵ، هەرێمی كوردستان داوایكرد پلانی سەربازیی و پلانی سیاسی و ئیداری بە یەكەوە هەبێ، چونكە پێشبینیی سەرهەڵدانی كێشەی تازە دەكرا، بەڵام جێگەی داخە كە كار بۆ پلانی سیاسی و ئیداریی قۆناخی دوای داعش نەكراوە".
پەیوەست بە بارودۆخی رۆژئاوای موسڵ و باشووری شنگال، کە ئەم ماوەیە حەشدی شەعبی هێرشی بۆ سەر داعش ئەنجامدا و چەند شوێنێکی کۆنترۆڵکردەوە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا "ئەگەر ئامانجی جموجۆڵەكان شەڕی تیرۆریستانی داعش بێت كێشە نییە، بەڵام ئەگەر هەوڵ هەبێت بۆ پیادەكردنی ئەجێندای دیکە جگە لە شەڕی تیرۆر ئەوە گرفتی گەورەتر سەرهەڵدەدات و دەبێتە هۆی لەدەستچوونی دەستكەوت و سەركەوتنەكانی دژی تیرۆر".
ئەوەیشی بە ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە راگەیاند، "بە هیچ شێوەیەك قابلی قبوڵ نییە هێزێك سنووری كوردستان ببەزێنێ و بیەوێت ئیرادەی خۆی فەرز بكات". بارزانی جەختی لەوە كردەوە، كە خەریكە ئەو هۆكارانەی كە بوونە هۆی سەرهەڵدانی داعش دووبارە دروست ببنەوە.
لەبارەی ناوەڕۆكی رێككەوتنەكان، بارزانی وێڕای نیشاندانی رەزامەندیی خۆی لە هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی سوپای عێراق، ئاماژەی بەوەدا كە بەپێی رێككەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریكا و حكومەتی عێراق، بڕیار بوو كە هەموو لایەك پابەندی ئەو خاڵانە بن، كە بۆیان دیاریكراوە، كە رێككەوتنیش لەسەر ئەوە كرابوو كە پێشمەرگە و سوپا هێزێكی هاوبەش پێكبهێنن بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی باشووری شنگال و رۆژئاوای تەلەعفەر لە داعش، سوپای عێراق سەرقاڵی شەڕی موسڵ بوو و، پێشمەرگەیش پابەندی رێككەوتنەكە بوو و بەهۆی رێككەوتنەكە جووڵەی نەكرد، لەم نێوەدا حەشد بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ هیچ لایەك جموجۆڵی لەو ناوچانە دەستپێكرد و لە ئەنجامدا دۆخێكی ئاڵۆز خوڵقێندراوە.
بارزانی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی "ئەم دۆخەیش سەلمێنەری ئەوەیە كە نیگەرانییەكانمان لە نەبوونی رێككەوتنی سیاسی و ئیداری لەشوێن خۆی بووە".
کۆبوونەوەکە لە پیرمام بەڕێوەچوو، محەمەدی حاجی مەحموود، سكرتێری پارتی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان و شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی فەرماندەیی گشتیی هێزەكانی پاراستنی هەرێم و ژمارەیەك بەرپرسی سەربازی و سیاسیی هەرێمی كوردستان ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون.
6/6/2017
دوای ساڵێك له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی پاش ئه‌وه‌ی له خوێنی خۆی خۆیدا سوور ببوو، وێنه‌یه‌كی نوێی "عمران ده‌قنیش" ئه‌و منداڵه سوورییه‌ی له ماڵه‌كه‌یدا به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د بریندار ببوو، بووه هه‌واڵی میدیاكانی جیهان، بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له‌و وێنه‌یه‌دا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، ته‌ندروستی عمران زۆر باشه و ئێستا له شاری حه‌له‌بی سووریا ده‌ژی كه كه‌وتووه‌ته‌وه ده‌ست هێزه‌كانی سه‌ر به رژێمی سووریا.
دوای پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن له حه‌له‌ب، بڵاوكرایه‌وه كه خێزانه‌كه‌ی ده‌قنیش، رۆیشتوونه‌ته ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی رژێمی سووریی، به‌ڵام له‌و كاته به دواوه تا ئێستا، هیچ هه‌واڵێكیان نه‌بوو".
كنانه عه‌لوش، بێژه‌ری ته‌له‌ڤیزیۆنێكی سه‌ر به حكومه‌تی سووریا، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیه‌وه وێنه‌ی عمرانی بڵاوكردووه‌ته‌وه، هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌ی وێنه‌ی سێڵفی خۆی له‌گه‌ڵ ته‌رمی ئه‌ندامانی ئۆپۆزیسیۆنی بڵاوكردبووه‌وه.
6/6/2017
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم رايگه‌ياند، ئه‌مريكا ئه‌نقه‌ره‌ى له ده‌ستپێكردنى ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى ره‌ققه ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
يه‌ڵدرم راشيگه‌ياند، توركيا دژى ئه‌و رێگه‌يه كه ئه‌مريكا گرتوويه‌تييه به‌ر بۆ رزگاركردنى ره‌ققه و لايه‌نگرى رزگاركردنى ره‌ققه ناكات.
يه‌ڵدرم دانى به‌وه‌شدا نا، ئه‌مريكا به توركياى وتووه، له پرۆسه‌ى رزگاركردنى ره‌ققه‌دا ئه‌مريكا به پله‌ى يه‌كه‌م پشت به هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ده‌به‌ستێت كه توركيا دژى به‌شداريكردنى ئه‌و هێزانه بوو له شه‌ڕه‌كه‌دا.
يه‌ڵدرم هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه ستراتيژمان ناگۆڕين و سڵ له‌وه ناكه‌ينه‌وه بۆردومانى تيرۆريستيان بكه‌ين جا له ناوه‌وه يان له ده‌ره‌وه‌ى سنوورى توركيا بن، وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ بۆردومانكردنى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات كه دژى داعش ده‌جه‌نگن و توركيا وه‌ك نه‌يارى سه‌ره‌كى خۆى و گرووپى تيرۆريستى هه‌ژماريان ده‌كات.
5/6/2017
هه‌ر چوار وڵاتی، سعوودیه و به‌حره‌ین و ئیمارات و میسر، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كی دیپلۆماسیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر پچڕاند، هه‌ر وڵاته و بڕیاری جیاوازی ده‌رباره‌ی گه‌شتی هاووڵاتیانیان بۆ قه‌ته‌ر ده‌ركردووه و ده‌ریا و ئاسمانی وڵاته‌كانیان به رووی فڕۆكه و پاپۆڕه‌كانی قه‌ته‌ردا داخست.
به گوێره‌ی بۆچوونه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌و چوار وڵاته، بۆ ده‌ركردنی ئه‌و بڕیارانه هۆكاری زۆر هه‌ن و په‌یوه‌سته به هه‌ڵوێست و هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌وحه‌وه، به تایبه‌تی پاڵپشتیكردنی قه‌ته‌ر له گرووپه توندڕه‌وه‌كانی (ئیخوان موسلمین و گرووپی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن و قاعیده و داعش).
هه‌روه‌ها "پاڵپشتیكردنی ده‌وحه له ئێران بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی وڵاتانی كه‌نداو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كار بۆ تێكدانی سه‌قامگیری وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كات و هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاتانه هانده‌دات دژی حكومه‌ته‌كانیان بجوڵێنه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌حره‌ین ده‌یكات".
سعوودیه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه" بڕیاری پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر و داخستنی ده‌روازه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته، بۆ كۆمه‌ڵێك هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه كه په‌یوه‌سته به ئاسایش و ئارامی سعوودیه و ده‌مانه‌وێت هاووڵاتیانمان له مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و توندڕه‌وی بپارێزین".
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، ئه‌و بڕیاره یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌ی ریاز به‌هۆی پێشێلكارییه زه‌قه نهێنی و ئاشكراكانی ده‌سه‌ڵاتدارانی دهوهحهوه بووه، له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا‌و ئامانجی ئه‌وه بووه كه‌لێن بخاته ریزه‌كانی سعوودییهكانهوه".
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی سعوودیه" ده‌وحه هه‌وڵی پێشێلكردنی سه‌روه‌ری سعوودیه‌ی داوه‌و باوه‌شی بۆ گرووپه توندڕه‌و و تائیفییه‌كان كردووه‌ته‌وه تا سه‌قامگیری ناوچه‌كه بكه‌نه ئامانجی خۆیان. له‌وانه گرووپی ئیخوان موسلمین و قاعیده و داعش و بانگه‌شه‌كردن بۆ ئه‌فكار و ئه‌ده‌بیات و نه‌خشه و پلانه‌كانی ئه‌و گرووپانه له رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانی قه‌ته‌ره‌وه به به‌رده‌وامی".
هه‌روه‌ها پاڵپشتیكردنی ئه‌و گرووپه تیرۆریستیانه‌ی له لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن له پارێزگای "ئه‌لقه‌تیف" له سعوودیه. هه‌روه‌ها له به‌حره‌ین و پاڵپشتیكردن و هاوكاریكردنی توندڕه‌وه‌كان، ئه‌وانه‌ی كار بۆ تێكدانی ئاسایشی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن".
ئیماراتیش هه‌ڵوێسته‌كانی له سعوودیه نه‌رمتر نییه به‌رامبه‌ر ده‌وحه و لای خۆیه‌وه بڕیاری هاوشێوه‌ی داوه و رایگه‌یاندووه" به‌هۆی به‌رده‌وامی قه‌ته‌ر له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی بۆ تێكدانی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه و یاریكردن و هه‌ڵاتن له‌و پابه‌ندییانه‌ی به‌هۆی رێككهوتننامهكانهوه له‌سه‌رییه‌تی، بڕیارماندا رێكاری پێویست دژی قه‌ته‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو به گشتی و گه‌لی قه‌ته‌ریی برامان به تایبه‌تی بگرینه‌به‌ر".
به‌حرین كه یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و وڵاتانه‌ی بڕیاری پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر داوه، هه‌مان پاساو و بیانووی سعوودیه‌ی هه‌یه و رایگه‌یاندووه" به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی به‌حره‌ینی پێدا تێپه‌ڕیوه‌و ئه‌و بارودۆخه نارامهی بهریكرد و ئه‌و ده‌ستوه‌ردانانه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی چالاكیی گرووپه توندڕه‌وه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئیران، قه‌ته‌ر كردوویه‌تی و پێشێلكاریی رێككه‌وتنه‌كان و هاندانی میدیایی دژی ئارامی ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵێك هه‌ڵسوكه‌وتی دیكه‌ی پێچه‌وانه‌ی هه‌موو رێككه‌وتننامه‌كان، ئه‌و بریارهمانداوه".
مه‌نامه ئه‌و بڕیاره له به‌رژه‌وه‌ندی پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی خۆی ناوده‌بات و سیاسه‌ت و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی قه‌ته‌ر به مه‌ترسیدار و شه‌ڕه‌نگێزیی دژی به‌حره‌ین له قه‌ڵه‌م ده‌دات".
میسریش رایگه‌یاندووه" قه‌ته‌ر هه‌موو هه‌وڵێكی دژی میسر داوه‌و شكستی هێناوه، هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ پاڵپشتی تیرۆریستان داوویه‌تی به‌ره‌و رووی شكست كرانه‌وه، به تایبه‌تی رێكخراوی "ئیخوان موسلمینی تیرۆریست" و حه‌واندنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانیان كه بڕیاری دادگا دژیان ده‌ركراوه و به‌شداری كرده‌وه‌ی تیرۆریستییان كردووه‌و میسر و ئارامی وڵاته‌كه‌یان خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌وحه بانگه‌شه بۆ فیكری رێكخراوی قاعیده و داعش ده‌كات و پاڵپشتی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی ناوچه‌ی سینا ده‌كات، سه‌ره‌ڕای سووربوونی قه‌ته‌ر له ده‌ستوه‌ردانه كاروباری میسر و وڵاتانی ناوچه‌كه و درووستكردنی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی و هه‌ڵگیرساندنی ئاشووب و درووستكردنی كه‌لێن له ناو كۆمه‌ڵگاكانی عه‌ره‌بی به گوێره‌ی پیلانێكی داڕێژراو كه یه‌كێتی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه".
قه‌ته‌ریش به‌و بڕیارانه‌ی ئه‌و چوار وڵاته نیگه‌رانه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند" ئه‌وان نیگه‌رانن و به داخهوهن بۆ ده‌ركردنی بڕیاری له‌و شێوه‌یه و هیچ پاساوێك بۆ ئه‌و بڕیارانه نابیننه‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه ئه‌و هۆكارانه‌ی له بڕیاره‌كانیاندا ده‌ستنیشانیان كردووه هیچ بنه‌مایه‌كی راستیی تێدانییه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش قه‌ته‌ر له بایه‌خی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه‌مكردووه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندووه" هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیانی قه‌ته‌ریی نابێت".
5/6/2017
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە توویتێکدا رایگەیاند، وڵاتانی کەنداو ئاماژەیان بە قەتەر کردووە، وەک وڵاتێک پشتیوانی دارایی دەداتە گرووپە تووندڕەوەکان.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت "لە گەشتەکەم بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست داوای بڕینی سەرچاوەی دارایی گرووپە تووندڕەوەکانم کرد".
ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە رۆژی دووشەممە 5-6-2017 هەریەک لە وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، بەحرەین، میسر، یەمەن، لیبیا و ماڵدیڤ پەیوەندییە سیاسی و دیپلوماسییەکانیان لەگەڵ قەتەر پچڕاند، بەبیانووی دەستتێوەردانی دەوحە لە کاروباری ناوخۆیی ئەو وڵاتانە و "پشتگیریکردنی گرووپە تووندئاژۆکان وەک ئیخوان موسلمین، داعش و قاعیدە".
6/6/2017