حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌مارۆخستنه سه‌ر هیچ وڵاتێك نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ناكۆكیشی له‌گه‌ڵدا هه‌بێت، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا له كه‌نداو سه‌ریهه‌ڵداوه.
عه‌بادی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ی رایگه‌یاند، پێویسته هاوكاریكردنی تیرۆر رابگیرێت ئه‌گه‌ر هه‌ر وڵات و ده‌وڵه‌تێك پاڵپشتی بكات و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، عێراق توانیویه‌تی به‌سه‌ر تیرۆردا سه‌ركه‌وێت.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا عه‌بادی گوتی: "سه‌ردانه چاوهڕوانكراوهكهم بۆ عه‌ره‌بساتی سعوودیه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به قه‌یرانی كه‌نداوه‌وه نییه".
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماتی عێراق ئاشكرایكرد، به گوێره‌ی میدیاكانی كه‌نداو، عه‌بادی به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك سه‌ردانی شا سه‌لمان عه‌بدولعه‌زیز، پادشای سعوودیه ده‌كات.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، كارنامه‌ی عه‌بادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئاوهدانكردنكردنهوهی ناوچه ئازادكراوه‌كانی عێراق ده‌بێت، هه‌روه‌ها قه‌یرانی كه‌نداویش تاووتوێ ده‌كه‌ن.
هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سعوودیه، ئیمارات، به‌حره‌ین و میسر، ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانییان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ڕ پچڕاندووه و سنووره ئاسمانی و ئاوییهكانیشیان به‌رووی ئه‌و وڵاته‌دا داخستووه، هه‌ریه‌ك له‌و چوار وڵاته‌ش ده‌وحه به هاوكاریكردنی گرووپه تیرۆریستی و توندڕه‌وه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ده‌سه‌ڵاتدارانی قه‌ته‌ڕی ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
14/6/2017
شەوی رابردوو چەكدارانی داعش لە میحوەری دوزخورماتوو پەلاماری سەنگەرەكانی پێشمەرگەیاندا، دوای شەڕوپێكدادانی سەخت ھێزی پێشمەرگە توانی شكست بە ھێرشەكەی داعش بێنێ.
بە گوێرەی زانیاری پەیامنێرمان، درەنگانی شەوی رابردوو داعش ھێرشی كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە گوندی زەرگەی لە میحوەری دوزخورماتوو، دوای شەڕ و پێكدادانی سەخت پێشمەرگە ھێرشەكەی داعشی تێكشاند.
پەیامنێرمان لە زاری فەرماندەكانی پێشمەرگە لە ناوچەكە رایگەیاند، چەندین چەكداری داعش لە ھێرشەكەدا كوژراو و برینداربوونە.
لەبارەی زیانەكانی ھێزی پێشمەرگە ئاشكرای كرد، پێشمەرگەیەك بەناوی دارا چوچانی شەھید بوو.
ئەمە لەكاتێكدایە لەم ماوەیەدا داعش چەندین جار لە میحوەری دوزخورماتوو ھێرش بكاتە سەر پێشمەرگە، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە ھیچ خاڵێكی سنوورەكە كۆنترۆڵ بكات، بە بڕوای فەرماندە سەربازییەكان تا حەویجە لە دەستی داعش بێت مەترسی لەسەر كەركووك دەوروبەری دەبێت.
14/6/2017
ڤلادێمیر پوتین سه‌رۆكی رووسیا، له میانی به‌ڵگه فیلمێكدا هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له باره‌ی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری سیاسی ده‌وڵه‌تانی دیكه روون ده‌كاته‌وه‌و د‌ڵێت " سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رووسیا جیاوازیی زۆری له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی هه‌یه، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست له پرۆسه‌ی سیاسی ناو وڵاتانی دیكه وه‌رناده‌ین".
پوتین له میانی قسه‌كردنی بۆ ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریكی " ئۆلیڤه‌ر ستون" له میانی به‌ڵگه فیلمێكدا كه له كه‌ناڵی "شۆتایم" چه‌ند بڕگه‌یه‌كی په‌خشكراوه گوتوویه‌تی" جیاوازی زۆرمان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان هه‌یه، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست وهرنادهیهنه پرۆسه‌ی سیاسی وڵاتانی دیكه".
ده‌رهێنه‌ره ئه‌مریكییه‌كه فیلمێكی به‌ڵگه‌نامه‌یی به ناوی ( دیدار له‌گه‌ڵ پوتین) ئاماده‌كردووه‌و هه‌ر یه‌كه له ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مریكی " لیوناردیۆ دی كابریۆ و جێرمی رینه‌ر، له‌و كه‌سانه‌ن بۆ بینینی رۆڵی پوتین له فیلمه‌كه‌دا كاندید كراون".
ئۆلیڤه‌ر ستون چه‌ندین دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا ئه‌نجامداوه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر پرس و بابه‌تی له‌گه‌ڵدا باسكردووه، ئیستا ئاماده‌كاریی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه فیلمی " دیدار له‌گه‌ڵ پوتین" ده‌كات.
ئۆلیڤه‌ر ستونی ده‌رهێنه‌ر، ڤلادێمیر پوتین به كه‌سێكی ساده و زیره‌ك ناو ده‌بات كه وه‌ك یاریزانی شه‌تره‌نج بیرده‌كاته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه سه‌رۆكی رووسیا دۆخی ته‌ندروستی زۆر باشه و خاوه‌نی توانایه‌كی جه‌سته‌یی به‌رزه.
13/6/2017
جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان "كه‌جه‌كه" ، رایگه‌یاند" ریفراندۆم مافێكی دیموكراسییه و نابێت كه‌س له دژی بووه‌ستێته‌وه".
هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه له میانی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ میدیاكانی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان، باسی له پرسی ریفراندۆم كردووه، كه رۆژی 7/6/2017 كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بڕیاریاندا له رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له باشووری كوردستان ئه‌نجامبدرێت".
جه‌میل بایك له‌و باره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به بایه‌خی ریفراندۆم له باشووری كوردستان كردووه‌و به‌رز نرخاندوویه‌تی و ده‌ڵێت " ئه‌و ریفراندۆمه‌ی له باشووری كوردستان راگه‌یه‌نراوه، ئه‌نجامی ئه‌و ره‌وشه له ناكاوه‌ی ناوچه‌كه و جیهانه، ریفراندۆم مافێكی دیموكراسییه و نابێت هیچ كه‌سێك دژی بووه‌ستێته‌وه".
هه‌روه‌ها هاوسه‌رۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان "كه‌جه‌كه" ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه " ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له ناو كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه درووست ده‌كات سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست نه‌هێنێت".
ئه‌و قسانه‌ی جه‌میل بایك یه‌كه‌مین هه‌ڵوێستی ئه‌رێنی پارتی كرێكارانی كوردستانه له باره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، به تایبه‌تی له بریاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه‌دا، هه‌موو ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه، كه به‌هۆی ئه‌و ره‌وشه نوێیه‌ی له پاش جه‌نگی داعش هاته ئاراوه، هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" له به‌شێك له‌و ناوچانه‌دا وه‌ك ناوچه‌كانی شنگال بوونیان هه‌یه.
هه‌ر چه‌نده پێشتر ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای په‌كه‌كه نه‌یاریی خۆیان بۆ هه‌ر هه‌نگاوێكی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، به گوێره‌ی بیروبۆچوونی پارته‌كه‌یان خستبووه روو، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی جه‌میل بایك، خوێندنه‌وه‌یه‌كی جیاوازه بۆ هه‌لومه‌رجی له ناكاوی ناوچه‌كه.
13/6/2017
گیدیۆن سەعار، وەزیری پێشووی ناوخۆی ئیسرائیل داوا لە حکومەتی ئیسرائیل و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات، رۆڵێکی ئەرێنی لە پرۆسەی سەربەخۆیی کوردستان بگێڕن.
گیدیۆن سەعار جەختیکردەوە، هەرێمی کوردستان رۆڵێکی بەرچاوی لە شەڕی دژی داعش گێڕاوە و بەردەوام مافەکانیان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە کە شیعەکان پێشڕەوی دەکەن پێشێل دەکرێت و داوای لە بێنیامین نێتانیاهو کرد، پاڵپشتی ئیسرائیل بۆ کوردستانێکی سەربەخۆ دووپات بکاتەوە.
لە كۆبوونەوەی مەسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان لە 7 ئەم مانگە، بڕیاردرا 25 ئەیلولی 2017 ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان ئەنجامبدرێت.
12/6/2017
چونكه كۆنترۆڵكردنی ئه‌و شوێنانه، رۆڵێكی گه‌وره‌ی له دیاریكردنی داهاتووی سووریای پاش جه‌نگ له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.
له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و هه‌موو هێزانه له‌سه‌ر خاكی سووریا‌و ئه‌و گرژیانه‌ی له‌م دواییانه‌دا روویاندا و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانیان بۆردوومانی ئه‌و هێزانه‌یان كرد كه سه‌ر به رژێمی ئه‌سه‌د و ئێرانن، مه‌ترسی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆی نێوان ئه‌مریكا و ئێران ته‌نانه‌ت رووسیاش به دوور نازانرێت.
دوایین به‌ریه‌ككه‌وتن رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو 8/6/2017 بوو، ئه‌و كاته‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكیی، فڕۆكهیهكێ بێ فڕۆكه‌وانی جۆری دورونی ئیرانی كه هه‌مان قه‌باره‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكی بریداتۆری هه‌بووه‌و ئێران خۆی درووستی كردووه ،خستبووه خواره‌وه، ئه‌و فڕۆكه ئیرانییهش بۆردوومانی ئه‌و هێزه ئۆپۆزیسیۆنه سووریانه‌ی ده‌كرد كه به هاوڕێیه‌تی راوێژكار و هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له‌و ناوچه‌یه‌دان.
مه‌ترسی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئێران له‌سه‌ر زاری " رایان دیلۆن" گوته‌بێژ به ناوی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش راگه‌یه‌نراو نووسیبووی" ئه‌و فڕۆكه‌یه مه‌ترسی له‌سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان درووستكردبوو، چونكه نزیكی بنكه‌ی ته‌نه‌فی سنووری ببووه‌وه كه ده‌كه‌وێته نێوان وڵاتی سووریا و عێراق. فڕۆكه‌كه له نزیكی بنكه‌ی ته‌نه‌ف ده‌سووڕایه‌وه كه هێزه زه‌مینییه‌كانی هاوپه‌یمانانی تێدایه".
ئه‌و رووداوه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئیرانییه‌كان ئاماده‌ن خۆیان بخه‌نه سه‌ركێشی و به‌ریه‌ككه‌وتن له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، چونكه ئه‌و ناوچه‌یه بۆ تاران، دڵی پلانه ستراتیژییهكهیه.
دیمه‌نه‌كانی جه‌نگی سووریا
هه‌ر چه‌نده ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو" ئه‌وان هه‌وڵناده‌ن رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی رژێمی سووریی و هاوپه‌یمانه‌كانی ببنه‌وه، به‌ڵام له نزیك رێڕه‌وی ته‌نه‌ف به ئه‌نقه‌ست ئه‌و هێزانه‌ی سه‌ر به رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌دیان بۆردوومانكردبوو، ئه‌وه‌ش ئه‌و كاره‌یه كه پێشتر له جه‌نگه‌كه‌دا نه‌بینرابوو.
رووداوه‌كه ده‌ریخست راوێژكاره ئێرانییه‌كان و ته‌نانه‌ت حزبوڵڵای لوبنانیش، به‌هۆی فڕۆكه‌ی دورون، ئاماده‌ی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كاندا.
به‌ڵام ئایا ئیران له‌و جه‌نگه‌دا پاڵپشتی رووسیای پێده‌گات؟"، به تایه‌تی مۆسكۆ هه‌وڵیداوه ئه‌و هێزانه‌ی ئیران پاڵپشتیان ده‌كات تێبگه‌یه‌نێت له بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا نزیك نه‌بنه‌وه له ته‌نه‌ف، ئه‌و قسه‌یه‌ش له لایه‌ن جیمس ماتیس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه به ناوی به‌رپرسانی رووسیاوه ئاشكراكرا.
به‌ڵام دیپلۆماسییه‌كانی لوبنان له به‌یروت ده‌ڵین " له‌وانه‌یه رووسیا پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسانه‌ی به هاوپه‌یمانه‌كانی له سووریا گوتبێت، چونكه هیچ هۆكارێكی پێویست بۆ تاقیكردنه‌وه و ده‌مارگرتنی ئه‌مریكا له‌و ناوچه‌یه نابینێ، مۆسكۆش نایه‌وێت ئه‌مریكا بێته قوڵایی سووریا و به‌رۆكی هاوپه‌یمانه‌كانی بگرێت، به‌ڵام ئایا ئه‌مریكا به‌هۆی بنكه‌یه‌كی بچووكه‌وه خۆی ده‌خاته به‌رده‌م مه‌ترسی جه‌نگێكی گه‌وره‌وه؟. له كاتێكدا ئه‌و گرژیانه فشاری زیاتری بۆ سه‌ر ناوچه‌كه درووستكردووه‌و ئیداره‌ی تره‌مپی ناچاركردووه به‌ڵێن بدات رێگه له ئێران بگرێت.
ئیسرائیلیش هاتووه‌ته ناو گه‌مه‌كه و به بوونی حزبولڵا له سنووره‌كانی نیگه‌ران بووه، هه‌ر بۆیه ده‌ستی به بۆردوومانی هێزه‌كانی سه‌ر به ئه‌سه‌د له باشووره‌وه كردووه.
به‌هۆی ئه‌و هه‌موو ململانێیه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌دا په‌ره‌ی سه‌ندووه‌و ئه‌و هه‌موو دژبهیهكییهی ده‌بینریت، ناتوانرێت هه‌مووی له جه‌نگی دژی داعشه‌وه بئاڵینرێت، چونكه مانۆڕه‌كانی ئه‌و هێزانه‌ی بۆ جه‌نگی داعش هاتبوونه ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌وه، ئێستا به‌رامبه‌ر یه‌كتری سوڕاوه‌ته‌وه.
میلیشاكانی ئێران له سووریا
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی نموونه‌یه‌كی به‌رچاو خستووه‌و ده‌ڵێت " ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له دژی داعش به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و میلیشیا عێراقییانه (حه‌شدی شه‌عبی) كه ئێران پاڵپشتیان ده‌كات كارده‌كات، له كاتێكدا هه‌ندێك له‌وان له‌ناو ئه‌و هێزانه‌دان كه ئه‌مریكا له بیابانه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا بۆردوومانیان ده‌كات!".
ئێستا داعش هێزه حكومییه‌كانی سووریای له مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی خۆیان له دێرزور گه‌مارۆ داوه، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا داعش له‌و شوێنه دووربخاته‌وه، واتا هاوكاری ئه‌و رژێمه‌ی ئه‌سه‌د ده‌كات كه به نه‌یاری خۆی داناوه.
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا، ئێستا حاڵی وه‌ك ساڵانی پێشوو نییه و ده‌ڵێت " سه‌روه‌ری سووریا گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه و هه‌موو خاكی سووریا كه له ده‌ستی چووه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه ژێر كۆنترۆڵی خۆی. به‌ڵام به بێ هاوكاریی ئێران و سووریا ئه‌و كاره‌ی پێناكرێت، ئه‌و دوو وڵاته‌ی تا راده‌یه‌ك وه‌ك خاوه‌نی سووریا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆی بڕیاردانیان له‌و وڵاته‌دا هه‌یه كه ئه‌سه‌د باسی سه‌روه‌رییه‌كه‌ی ده‌كات، به‌و هۆیه‌شه‌وه ناتوانرێت رێگه له ئه‌مریكییه‌كان بگیرێت تا له‌و وڵاته‌دا كاربكه‌ن.
ئه‌مریكییه‌كان هاوشانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی له سووریا
تا ئێستا ئه‌و هێزه كوردیانه‌ی دژی داعش ده‌جه‌نگن، هه‌ڵوێستێكی روونیان هه‌یه و ده‌ڵێن" ئه‌وان راسته‌وخۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ رژێمی سووریادا ناكه‌ن و هیچ هاوكارییه‌كیشی ناكه‌ن، ئه‌وه‌ش بۆ دڵنه‌وایی هاوپه‌یمانه عه‌ره‌به‌كانی ناو هێزهكانیی سووریای دیموكراتیییه، به‌ڵام دوور نییه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی هه‌ر دوو لا كه ئێستا له جوڵه‌دان، نه‌كه‌ونه به‌رده‌م یه‌كێك له‌و بژاردانه‌وه.
هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی
له رۆژهه‌ڵات و ناوجه‌رگه‌ی سووریاوه هاوپه‌یمانێتییه‌ك پاڵپشتی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات، ئه‌وانیش سوپای سووریی و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانن، كه به هێزی ئاسمانی رووسی و راوێژكاره ئێرانییه‌كان ده‌وره‌دراون، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك راپۆرت ده‌ڵێن، راوێژكاره رووسه‌كان له مه‌یدانه‌كانی جه‌نگدا زۆر چالاكن.
به‌ڵام له باكووره‌وه و له سنووری ئوردنه‌وه، هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی به سه‌ركردایه‌تی كورده‌كان كه ئێستا له لایه‌ن ئه‌مریكی و بریتانی و نهرویجییهكانهوه راهێنانیان پێده‌كرێت، دژی داعش ده‌جه‌نگن. له نزیك سنووری ئوردن و عێراق و ریگای نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا بنكه‌ی سه‌ربازییان هه‌یه، له ئاسمانیشه‌وه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به رێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا پاڵپشتیان ده‌كات
له‌م دواییانه‌شدا ئه‌و میلیشیانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی شیعیی كه ئێران پاڵپشتیانه، له رۆژئاوای عێراقه‌وه به‌ره‌و سنووری سووریا هه‌ڵكشاون، بۆیه دوورنییه جه‌نگه گه‌وره‌كه و به‌ریه‌ككه‌وتنی هێزه زه‌به‌لاحه‌كان، له‌و ناوچانه‌دا ململانێكانیان بگه‌یه‌ننه ئاستی جه‌نگێكی گه‌وره‌تر له جه‌نگی ره‌ققه.
12/6/2017
نەجم جبووری فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی نەینەوا بۆ رۆژنامەی تەلگرافی بەریتانی ئاشكرایكردووە، ھیوامان دەخواست، لە 10 حوزەیران كە رۆژی داگیركردنی مووسڵە، شارەكە كۆنتڕۆڵ بكەینەوە، بەڵام شەڕی ئەم چەند رۆژە توندترین و سەخترین شەڕی ھەشت مانگی رابردوون.
جبووری ژمارەی چەكدارە عێراقییەكانی داعشی بە 700 چەكدار و بیانییەكانیشی بە 250 چەكدار لەقەڵەمدا، كە تاكو ئێستا لە رۆژئاوای مووسڵدان و شەڕ دەكەن.
ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنی مووسڵ رۆژی 17 تشرینی یەكەمی 2016 بە بەشداری ھەر یەك لە ھێزەكانی پێشمەرگە و عێراقی دەستیپێكرد و لە سەرەتادا ھێزەكانی پێشمەرگە ناوچەكانی دەروبەری مووسڵ بەتایبەتی لە باكوور و رۆژھەڵاتی شارەكە كۆنترۆڵكرد و رێگەی چوونە ناوەوەی ھێزەكانی عێراقیان بۆ ناو مووسڵ كردەوە.
12/6/2017
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی " پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی گردبوونه‌وه‌ی عێراقیی له ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵاته‌كه هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنی ئه‌و عێراقیانه‌یان ده‌ستپێكردووه كه تاوان و سه‌رپێچی قورسیان ئه‌نجامداوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ده‌زگای Immigration and Customs Enforcement ئه‌مریكی كه به پۆلیسی ((ICE) ناسراوه، له ناوچه‌كانی دیر بۆرن و لانسنك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی میشیگانی ئه‌مریكا، 40 كه‌سی عێراقییان ده‌ستگیركردووه و گواستوونیانه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردن له سه‌نته‌ری دیر بۆرن بۆ ئه‌وه‌ی دواتر له‌وێوه بیاننێرنه‌وه بۆ عێراق.
ئه‌و گرووپانه‌ی به‌رگری له مافی هاووڵاتییه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن رایانگه‌یاندووه" زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه په‌نابه‌رن و به گوێره‌ی یاسا هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند سه‌رپێچییه‌كیان كردووه وه‌ك كێشانی ماریوانا و تاوانی دیكه، بۆیه ده‌ستگیركراون و ده‌یاننێرنه‌وه بۆ عێراق".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه كردووه له‌و پرۆسه‌یه‌دا گرین كارد و مافی مانه‌وه‌و نیشته‌جێبوون و مافی په‌نابه‌رێتی هیچ سودێكی بۆ ئه‌و ده‌ستگیركراوانه نییه. ئه‌وانه‌شی ده‌ستگیركراون پیاو و ژن و كه‌مئه‌ندام و گه‌نج و پیریان تێدایه، ته‌نانه‌ت یه‌كێك له‌وان ته‌مه‌نی 80 ساڵانه".
به گوێره‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان، زۆرێك له‌وانه كریستیانه كلد و ئاشوورییه‌كانن و ژماره‌یه‌كیشیان موسڵمانن.
به گوێره‌ی ڤیدیۆیه‌ك كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، له به‌رده‌م خواردنگه‌ی عه‌شتار له ویلایه‌تی میشیگان، پاسێكی گه‌وره وه‌ستاوه‌و ده‌سه‌ڵاتداران عێراقییه‌كان ده‌گرن و به‌و پاسه ده‌یانگوێزنه‌وه.
پاش هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی تره‌مپ، رێوشوێنی توند به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران گیراوه‌ته به‌ر، هه‌ر چه‌نده له دوایین بڕیاری تره‌مپدا عێراق له ریزی ئه‌و وڵاتانه ده‌رهێنرا كه رێگه‌ی كۆچ و گه‌شتكردنیان بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان لێگیرابوو، به‌ڵام بوونی تاوان و ره‌شبوونی دۆسێی كه‌سی په‌نابه‌ران، زه‌مینه بۆ ده‌سه‌ڵاتداران خۆش ده‌كه‌ن تا رێكاری یاسایی توندیان له به‌رامبه‌ر بگرنه به‌ر.
12/6/2017
ئەمڕۆ شەممە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەھرام قاسمی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گووتی، هەڵوێستی بنەڕەتی و روونی کۆماری ئیسلامی ئێران پشتگیریکردنە لە یەکپارچەیی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بەشێکە لە کۆماری عێراق و داواش دەکات کە کێشەکانی هەولێر و بەغدا لە رێگەی گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستووری عێراقی چارەسەر بکرێن.
بە وتەی قاسمی لە هەلومەرجی ئاڵۆزی عێراق و ناوچەكه و پلانی ناحەزان بۆ بەردەوامی ناسەقامگیری لە عێراق، بڕیاری ریفراندۆم دەبێتە هۆکارێک بۆ بەردەوامی ناسەقامگیریی عێراق.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو، لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان لە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاریاندا رۆژی 25ی مانگی 9ی ئەمساڵ رێفراندۆم لەبارەی سەربەخۆیی ئەنجام بدرێت.
11/6/2017
مامۆستای زانكۆ و شاره‌زایه‌كی كاروباری سیاسی بریتانی، راسته‌وخۆ له شاشه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی "سكای نیووز" بریتانی ده‌ركه‌وت و لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌و كتێبه‌ی خوارد كه ده‌رباره‌ی ده‌رچوونی بریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا له ئاماده‌كردنیدا به‌شداری كردبوو. ئه‌و كاره‌شی وه‌ك وه‌فادارییه‌ك بۆ ئه‌و به‌ڵێنه‌ی ئه‌نجامدا، چونكه گوتبووی" ئه‌گه‌ر پارتی كرێكارانی بریتانی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا رێژی 38% به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وه ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ی كتێبه‌كه‌م ده‌خۆم".
ئه‌و مامۆستایه ناوی "ماسیۆ گودوین"ـه و شاره‌زایه له سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تیی زانكۆی "كنت" رایگه‌یاندبوو " پارتی كرێكاران ناتوانێت رێژه‌ی 38% ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی گشتی "په‌رله‌مان" بریتانیا".
ئه‌و شاره‌زا و ئه‌كادیمییه كه له نووسینی كتێبی "ده‌رچوونی بریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا" ( بۆچی بریتانیا ده‌نگی به ده‌رچوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا دا؟) به‌شداریی كردووه، پێشتر به متمانه‌یه‌كی ته‌واوه‌وه له هه‌ژماریی تویته‌ره‌كه‌یه‌وه نوسیبووی "به‌ڵێن ده‌ده‌م، ئه‌گه‌ر ده‌ره‌نجامه‌كه له سه‌رووی پێشبینییهكانمهوه بێت، ئه‌وه ئه‌و كتێبه ده‌خۆم كه به‌شداریم له ئامادهكردنیدیدا كردووه".
ئه‌و مامۆستایه رۆژی 27/5/2017 به ده‌نگێكی به‌رز گوتبووی" پێموانییه پارتی كرێكاران به رێبه‌رایه‌تی " جێرمی كۆربین" بتوانێت 38% ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت، بۆیه به دڵنیایی و خۆشحاڵییه‌وه ئه‌و كتێبه ده‌خۆم كه ده‌رباره‌ی "ده‌رچوونی بریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا" ئاماده‌مان كردووه، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و حزبه ئه‌و رێژه‌یه‌ی به ده‌ستهێنا".
به‌ڵام پارتی كرێكارانی بریتانیا رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو، به رێبه‌رایه‌تی جێرمی كۆربین، توانی رێژه‌ی 40.3% ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێ، ئه‌وه‌ش وای له‌و مامۆستا و شاره‌زا سیاسییه كرد، به‌ڵێنه‌كه‌ی بباته سه‌ر و لاپه‌ڕه‌كانی كتێبه‌كه‌ی بخوات.
دوای به ده‌ستهێنانی ئه‌و ده‌ره‌نجامه، فشارێكی زۆر خرایه سه‌ر "گودوین" هه‌ر بۆیه رۆژی شه‌ممه گووتی " زۆر باشه كاتژمێر 4:30 خولهك له كه‌ناڵی سكای نیووزی بریتانی كتێبه‌كه‌م ده‌خۆم، له راستیشدا راسته‌وخۆ ئه‌و كاره‌ی كرد.
11/6/2017
سه‌رچاوه‌كانی كه‌ناڵی سكای نیووزی عه‌ره‌بی له لیبیا رایانگه‌یاندووه" سه‌یفولئیسلام قه‌زافی" كوڕی موعه‌مه‌ر قه‌زافی رێبه‌ری پێشووی لیبیا له لایه‌ن كه‌تیبه‌ی " ئه‌بوبه‌كری سدیق" سه‌ر به فه‌رمانده‌یی گشتی سوپای نیشتیمانی لیبیاوه ئازاد كراوه".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی پاش ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی رابردوو ئازادكراوه، شاری زنتانی رۆژئاوای ته‌رابلوسی پایته‌ختی جێهێشتووه‌و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رۆیشتووه له ناو لیبیادا.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی كه‌تیبه‌ی ئه‌بوبه‌كری سدیق، ئه‌و هه‌نگاوه‌یان به‌هۆی داوایه‌كی وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی كاتی لیبیا هه‌ڵگرتوووه‌و به‌هۆی یاسای لێبوردنی گشتی په‌رله‌مانی لیبیا بووه. چونكه به گوێره‌ی یاساكه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێك ساغنه‌بووه‌وه كه تاوانی دژی لیبییه‌كان ئه‌نجامداوه، ئازاد ده‌كرێت".
پێش ساڵێك كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی له زنتان ئازاكرابوو، به‌ڵام رێگه‌یان نه‌ده‌دا له‌وێ ده‌ربچێت و له ژێر چاودێری ئه‌و كهتیبهیهدا بۆ پاراستنی ژیانی مابووه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كانی له‌سه‌ر هه‌ڵگیراوه، ئازادكراووه.
11/6/2017
ئێستا باسكردن له مه‌ترسی و نه‌هامه‌تییه‌كانی جه‌نگی ئه‌تۆمی، زیاتر له جاران له زاری سه‌ركرده‌كانی جیهان و شاره‌زایانی ئه‌و بواره‌وه ده‌بیسترێت، هه‌ر بۆیه ڤیكتۆر مۆراخۆفیسكی، شاره‌زای رووسی، له میانی دیدارێكی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا رایگه‌یاند" هه‌ر لێدانێكی ئه‌تۆمی ده‌بێته هۆی دروستكردنی "زستانی ئه‌تۆمی" و نغرۆكردنی هه‌موو جیهان.
مۆراخۆفیسكی ئه‌وه‌شی گوتووه" ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت هه‌مووی لێكدانه‌وه‌ی تیۆرییه، زانایان هه‌وڵده‌ده‌ن بگه‌نه ده‌ره‌نجامێك تا كاره‌ساته‌كانی جه‌نگی ئه‌تۆمی نێوان دوو ده‌وڵه‌تیان ده‌ستكه‌وێت، گرنگترینیان گۆڕانكارییه له ژینگه و كه‌ش و هه‌واو یه‌خه به هه‌موو گۆی زه‌وی ده‌گرێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه "زستانێكی ئه‌تۆمی" دێته ئاراوه‌و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی و ژیان له‌سه‌ر زه‌وی ده‌بێت".
هه‌روه‌ها ئه‌و شاره‌زا رووسه ئه‌وه‌شی گوتووه " راپۆرتی جۆراوجۆرم له‌سه‌ر ئه‌و گریمانه و ئه‌گه‌رانه بینیوه، بۆیه ده‌ڵێم، مرۆڤایه‌تی شایسته‌ی ژیان و به‌رده‌وامییه و وێرانكاری سوودی بۆ كه‌س نییه".
ئه‌وه‌شی به بیرهێنایه‌وه كه رووسیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، سیستمی به‌رگریی مووشه‌كییان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و سیستمانه له به‌رده‌م لێدانی ئه‌تۆمیدا هیچیان پێناكرێت و ناتوانن رێگه له مووشه‌كی هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی بگرن، ئه‌وه‌ش واتای وێرانكاریی بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی".
پێشتریش ڤلادێمیر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی ئه‌مریكی " ئۆلیڤه‌ر ستۆن" ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، ئه‌گه‌ر جه‌نگی ئه‌تۆمی به فراوانی له نێوان ئه‌مریكا و رووسیا رووبدات " هیچ كه‌سێك به زیندوویی نامێنێته‌وه".
10/6/2017
ئۆفیسی راگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند" مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به رێگه‌ی ته‌له‌فۆن گفتوگۆیان كردووه".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئۆفیسی میدیایی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كه ئه‌مڕۆ 10/6/2017 بڵاویانكردووه‌ته‌وه، له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، باسی سه‌رجه‌م پرسه سیاسی و ئه‌منی و ئابوورییه‌كان كراوه. هه‌روه‌ها چۆنییه‌تی به‌رێوه‌چوونی جه‌نگی مووسڵ و ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی به ده‌ست هاتوون خراونه‌ته به‌رباس و گفتوگۆ.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئۆفیسی میدیایی حه‌یده‌ر عه‌بادیدا هاتووه" له‌و گفتوگۆ ته‌له‌فۆنییه‌دا به‌رده‌وامیی هه‌ماهه‌نگی باڵای كه‌رته سه‌ربازییه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ رزگاركردنی ته‌واوی قه‌زاو ناوچه‌كانی دیكه‌ی تا ئێستا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ماون قسه‌یان له‌باره‌وه كراوه".
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی ئۆفیسی میدیایی عه‌بادی، هه‌ر دوولا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر گرنگیی یه‌كڕیزی نێوانیان كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ شتێكی دیكه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كان نه‌كات. چونكه هێزه‌كان له سه‌ركه‌وتنی كۆتایی به‌سه‌ر تیرۆر و سه‌قامگیركردنی ناوچه رزگاركراوه‌كان نزیكبوونه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش پێویستیی به كۆششی زیاتر هه‌یه له‌و بواره‌دا.
ئه‌م زانیاریانه تا ئیستا له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئاماژه‌ی پێنه‌دراوه‌و هێشتا هیچ هه‌واڵێكیان له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه
10/6/2017
له كاتیكدا رووسیا وای داده‌نێت جه‌نگ به كرده‌یی له سووریا راوه‌ستاوه، به‌ڵام له راستیدا له‌سه‌ر زه‌وی جه‌نگ به‌رده‌وامه، سوپای سووریا و هاوپه‌یمانه‌كانیان بۆ جاری یه‌كه‌م له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا توانیوویانه بگه‌نه سنووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌گه‌ڵ عێراق و ئه‌وه‌ش به به‌زاندنی هێڵه سووره‌كان داده‌نرێت كه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كێشاویانه.
چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د ئێستا گه‌یشتوونه‌ته خاڵێكی نزیكی سنوور كه ده‌كه‌وێته دووریی 70 كیلۆمه‌تر له باكووری رۆژهه‌ڵاتی "ده‌روازه‌ی ته‌نه‌فی سنووریی" ئه‌و پێشڕهوییهش پاش ئه‌وه هات كه سوپای سووریا توانی خۆی بگه‌یه‌نێته ده‌وروبه‌ری بنكه‌ی ته‌نه‌ف كه باره‌گای چه‌كداره ئۆپۆزیسیۆنه‌كان و هاوپه‌یمانانی تێدایه.
به‌و هۆیه‌وه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، له ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكدا پێش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سه‌ر به دیمه‌شق له ته‌نه‌ف نزیكببنه‌وه، 3 جار وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه بۆردوومانی كردوون. پێش چه‌ند رۆژێكیش هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند" گرووپێكی 60 كه‌سی كه سه‌ربازی سوپای سووریی بوون بۆردوومان كردبوو، ئه‌و كاره‌ش له لایه‌ن مۆسكۆوه سه‌ركۆنه‌كرا.
لای خۆیه‌وه واشنتن به‌رگری له‌و كاره‌ی هاوپه‌یمانان كردوو و رایگه‌یاند" ئه‌و كاروانه سه‌ربازییه‌ی سه‌ر به رژێمی ئه‌سه‌د، كاتێك گوللـه‌ی ئاگاداركردنه‌وه به‌سه‌ریاندا ته‌قێنراوه هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌داوه‌ته‌وه".
به‌ڵام پیده‌چێت، هێزه‌كانی سووریا كه ئێران له پشتیانه‌وه‌یه، هه‌موو هۆشدارییه‌كانی ئه‌مریكایان پشتگوێ خستبێ و هه‌وڵی سه‌ركێشی و درووستكردنی گرژی بده‌ن له سه‌ر سنووره‌كانی نێوان عێراق و سووریا.
ئه‌وه‌ش كارێكه مایه‌ی سه‌رسامی نییه، چونكه ئێران هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ جێبه‌جێكردنی نه‌خشه و پلانه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه تا بتوانێت به رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وێكی زه‌مینیی، له رێگه‌ی عێراقه‌وه تاران به دیمه‌شقه‌وه ببه‌ستێته‌وه. چونكه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه به‌و رێگایه‌دا چه‌ك بۆ میلیشاكانی سه‌ر به‌خۆی بنێرێت و ناوچه‌كانی قه‌ڵه‌مڕه‌وییان فراون بكه‌ن
10/6/2017
سیاسه‌تمه‌دارێكی ئیسرائیلی داوا له حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات پشتگیریی هه‌رێمی كوردستان بكات له هه‌وڵه‌كانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و دان به ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه‌دا بنێت.
كسینا سڤێتلۆڤا، سیاسه‌تمه‌داری پارتی یه‌كێتی سه‌هیۆنی كه پێشتر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئیسرائیل بوو، به رۆژنامه‌ی ئۆرشه‌لیم پۆستی ئیسرائیلی رایگه‌یاندووه پێویسته حكومه‌تی ئیسرائیلی پشتگیریی هه‌رێمی كوردستان بكات له هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و گوتیشی كه پێویسته حكومه‌تی ئیسرائیل دان به ئه‌نجامی ئه‌و ریفراندۆمه‌دا بنێت كه بڕیاره له 25ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
سڤێتلۆڤا هه‌میشه پشتگیریی پرسی كوردی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه و چه‌ند جارێك داوای كردووه كه ئیسرائیل په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كورد دروست بكات.
10/6/2017