سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرای كرد، بارەگاكانی داعشیان لە شاری دێرەزۆر لە باكووری رۆژھەڵاتی سووریا مووشەكباران كردووە و زیانی زۆریان پێگەیاندون.
بە گوێرەی میدیاكانی ئێران، شەوی رابردوو سوپای پاسداران، بارەگای سەرەكی داعشیان له شاری دێرەزۆری سووریا کردووه‌ته ئامانج و گورزێکی كوشندەیان له داعش داوه.
سوپای پاسداران ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لە ھەردوو پارێزگای كرماشان و سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان، مووشەكەی ئاراستەی بارەگاكانی داعش لە سووریا كردووە.
میدیاكانی ئێران، ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە، ئەو ھێرشەی ئێران بۆسەر داعش، وەك وەڵامێكە لەبەرامبەر ھێرشەكانی رۆژی 7 حوزەیرانی2017 بۆسەر پەرلەمانی تاران و گۆڕی خومەینی، كە بووە ھۆی كوژرانی 18 كەس.
19/6/2017
هێرشێکی چەکدارانی داعش لە خورماتوو لەلایەن پێشمەرگەوە تێکشکێندرا و هەموو چەکدارەکان کوژران ، پێشمەرگەیەکیش بریندار بووە و ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لەلایەن پیشمەرگەوە لەو سنوورە دەستیپێکردووە.
لەکاژێر 4:00 -ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 18-6-2017 چوار چەکداری داعش بە پشتێنەی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشیانکردە سەر بارەگای فەوجی چواری لیوای 16 لە رۆژئاوای باکووری خورماتوو.
بەگوتەی پێشمەرگەکان چەکدارەکان کە پاکستانی و ئێندۆنووسی بوون بۆ ماوەی زیاتر لە دوو کاژێر رووبەڕووی هێزەکانی پیشمەرگە بوونەتەوە و دواتر چوونەتە نێو ژوورێکی فەوجەکەوە.کاتێکیش کە پێشمەرگە ژوورەکە گەمارۆ دەدات ناچاریان دەکەن بە خۆتەقاندنەوە.
هیوا حوسامەدین پەیامنێری رووداو رایگەیاند: "پێشمەرگە لەو هێرشەدا جگە لە بریندارێک هیچ زیانێکی نەبووە ، دواتریش بۆ دۆزینەوەی ئەو دەرچەیەی کە ئەو چەکدارانەی داعش لێوەی هاتوون و گەڕان بە دوای چەکداری دیکەیش ، پێشمەرگە دەستیکردووە بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لەو سنوورە".
18/6/2017
جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق ئه‌ياد عه‌لاوى رايگه‌ياند، قه‌ته‌ر پرۆژه‌ى دابه‌شكردنى عێراقى له‌سه‌ر بنه‌ماى تائيفى داڕشتووه و ده‌ست له كاروبارى ناوخۆى فه‌له‌ستين وه‌رده‌دات و هانى توندڕه‌وه‌كان ده‌دات بۆ ئه‌نجامدانى ده‌ستدرێژى له‌سه‌ر حسابى ميسر.
عه‌لاوى له ميانهى سه‌ردانيدا بۆ ميسر و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته عه‌بدولفه‌تاح سيسى له باره‌ى نه‌وت و پرسى ململانێكانى سووريا و ليبيا و يه‌مه‌نه‌وه وتوێژى ئه‌نجامدا.
عه‌لاوى له ميسره‌وه قه‌ته‌رى به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه ده‌ست له كاروبارى عێراق وه‌رده‌دات و نوێنه‌رايه‌تى پرۆژه‌ى ئێرانى ده‌كات و بانگه‌واز بۆ درووستكردنى هه‌رێمێكى سوننه له به‌رامبه‌ر هه‌رێمێكى شيعهدا ده‌كات.
له به‌شێكى ديكه‌ى پهيامه سياسييهكهيدا له ميسر، عه‌لاوى داواى كرد، قه‌ته‌ر و وڵاتانى عه‌ره‌بى بكه‌ونه گفتوگۆيه‌كى راسته‌وخۆوه بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه تێگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش له باره‌ى كێشه‌كانى نێوانيان.
پێشتر حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق له باره‌ى كێشه‌ى نێوان قه‌ته‌ر و وڵاتانى كه‌نداو، هه‌ڵوێستێكى بێلايه‌نانه‌ى گرتبووه به‌ر و ته‌نيا ره‌خنه‌ى له‌و سزايانه گرتبوو كه دژى قه‌ته‌ر گيراونه‌ته به‌ر.
18/6/2017
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان و كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە.
رۆژی پێنجشەمەی رابردوو ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆبووەوە، بەڵام لە كۆبوونەوەكەدا ھیچ بڕیار و پێشنیازی نوێی حزبەكە رانەگەیەندرا، ئەمڕۆش جارێكی دیكە سەركردایەتی یەكێتی گفتوگۆ لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم و كاراكردنەوەی پەرلەمان و چەند پرسێكی دیكەی نێوخۆ دەكات.
كۆبوونەوەكانی سەركردایەتی یەكێتی دوای ئەوە دێت، لە 13 ئەم مانگە لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە ھەولێر پێشنیازی نوێ بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان خرایەڕوو، دواتریش پێشنیازەكە لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی رەتكرایەوە.
18/6/2017
جێگری سه‌رۆكی هوداپار له‌باره‌ی گشت‌پرسیی باشووری كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی رایگه‌یاند، رێز له بڕیاری گه‌لی كورد ده‌گرین.
محه‌ممه‌د یاوز ، جێگری سه‌رۆكی هوداپار له‌دوای خوانی به‌ربانگ بۆ ئه‌ندامانی رێكخستنه‌كانی پارته‌كه‌ی له شاری رووحا گوتارێكی پێشكه‌شكرد و له‌باره‌ی گشت‌پرسیی باشووری كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كه بڕیاره 25ی ئهیلوول ساز بكرێت، رایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ دابه‌شبوونی وڵاتانی ئیسلامی‌دا نین، چونكه ئه‌مه پیلانی وڵاتانی ئیمپریالیزمە، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچ ده‌رچه‌یه‌كی دیكه‌ی نه‌بوو، دابه‌شبوون تاكه هۆكار بوو، ئه‌وسا پێویسته گه‌لان گشت‌پرسیی بۆ چاره‌نووسی خۆیان بكه‌ن".
یاوز له‌باره‌ی گشت‌پرسیی خه‌ڵكی كوردستان زیاتر گوتی "گه‌ل دوایین بڕیاری خۆی ده‌دات و ئێمه‌ش ئه‌نجامه‌كه هه‌ر چییه‌ك بێت، رێز له بڕیاری گه‌لی كورد ده‌گرین".
17/6/2017
سەرۆکی لیژنەی مافەکانی مرۆڤی قەتەر رەخنەی لە سعودیە و هاوپەیمانەکانی گرت، لە بەرامبەر ئەو هەنگاوەی دژی دەوحە گرتویانەتە بەر و داوای لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانیش کرد، لە کاریگەری ئەو گەمارۆیە بکۆڵێتەوە، کە خراوەتە سەر وڵاتەکەی.
عەلی بن سەمیخ ، سەرۆکی لیژنەی مافەکانی مرۆڤی قەتەر گوتی: "گۆشەگیرکردنی قەتەر لەلایەن سعودیە و هاوپەیمانەکانیەوە پێشێلکارییەکی گەورەی مافەکانی مرۆڤە و رێزنەگرتنە لە خەڵکی قەتەر و خەڵکی وڵاتانی دراوسێش کە لە قەتەر کار دەکەن یان دەخوێنن".
عەلی بن سەمیخ داوای لە سعودیە و ئیمارات و بەحرەین و میسریش کرد لەو بڕیارەیان پەشیمان ببنەوە و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دەوحە ئاسایی بکەنەوە.
سەرۆکی لیژنەی مافەکانی مرۆڤی قەتەر گوتی: "داوا لە بڕیاردەری تایبەتی دەکەین بۆ ئەوەی کارێک و لێکۆڵینەوەیەک ئەنجام بدات دەربارەی ئەم پێشێلکارییانە. لە هەمانکاتدا، داوا لە نووسینگەی کۆمیسیۆنەری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەین بۆ ئەوەی شاندێک بنێرێت بۆ قەتەر و لەگەڵ قوربانییەکان دابنیشێت. لەلایەنی ئێمەوە، چەندین پارێزەری نێودەوڵەتیمان دیاریکردوون بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ ئەم کەیسانە بکەن. ئەمە رێکاری ئێمەیە و ئومێدەواریشین ئەم وڵاتانە چاو بە بڕیارەکەیاندا بخشێننەوە".
17/6/2017
كونسوڵخانەی ئەمریكا لە ئیستانبوڵ ھۆشداری دەداتە ھاووڵاتیانی سەبارەت بە ئەگەری روودانی ھێرشی تیرۆریستی.
سەركۆنسوڵی ئەمریكا لە ئیستانبوڵ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ھۆشداریی داوەتە ھاووڵاتیانی، كە لە ناوچەكانی وەك مەجیدیە كۆی و شیشلیە ئەگەری ھێرشی تیرۆریستی لە ئارادایە، ئەوەش جاری یەكەمە ئەمریكا ھۆشداری دەدات سەبارەت بە ناوچەیەكی دیاریكراو داوایان لێدەكات خۆیان بەدوور بگرن.
لای خۆیەوە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایگەیاند، ئەو ھۆشدارییە بە پشتبەستن بە زانیاری ھەواڵگری نەدراوە، بەڵكو بە پشتبەستنە بە رێوشوێنەكانی ھێزە ئەمنییەكانی توركیا و ئەمریكاش ویستیوویەتی ھاووڵاتیانی ھۆشیار بكاتەوە.
17/6/2017
دەفتەری سەرۆکایەتی پارتی ئازادیی کوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی دەست لەكاركێشانەوەی عەلی قازی محەمەد، لە سەرۆكایەتی حزبەكەیان بڵاوكردەوە و ھۆكاری دەست لەكاركێشانەوەكەی ئاشكرا دەكەن.
لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "بە رای گشتیی رادەگەیەنین کە عەلی قازی محەمەد، سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان، لە سەر بڕیار و داوای خۆی، بە هۆی هەڵکشانی تەمەن، ناساخی و پێویستیی پێڕاگەیشتن بە باری سەلامەتیی، چی دیکە ناتوانێ ئەرکی سەرۆکایەتی بەڕێوە بەرێ و دەست لە ئەرکی سەرۆکایەتی پارتی ئازادیی کوردستان هەڵدەگرێ".
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا ھاتوو: "بۆ پڕکردنەوەی جێگای سەرۆک و بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی، بەپێی بەندی 7 لە مادەی پازدەی پێڕەوی ناوخۆی پارتی ئازادیی کوردستان کە دەڵێ "لە حاڵەتێکدا بە هەر هۆکارێک، سەرۆک توانای بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی نەبوو (جێگری سەرۆک) جێی ئەو دەگرێتەوە" حسین یەزدانپەنا جێگری سەرۆک ،جێی سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان دەگرێتەوە".
دەقی راگەیەندراوی دەفتەری سەرۆکایەتی پارتی ئازادیی کوردستانەوە
سەبارەت بە دەس لە کار کێشانەوەی بەرێز عەلی قازی محەمەد لە سەرۆکایەتی پارتی ئازادیی کوردستان
بە ئاگاداری خەباتگێڕانی ریزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان، هێز و لایەنە کوردستانییەکان، نوێنەران و کۆنسولگەریی وڵاتان لە باشووری کوردستان و سەرجەم بیر و رای گشتیی دەگەێنین کە بەڕێز عەلی قازی محەمەد، سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان، لە سەر بڕیار و داوای خۆی، بە هۆی هەڵکشانی تەمەن، ناساخی و پێویستیی پێڕاگەیشتن بە باری سڵامەتیی؛ چی دیکە ناتوانێ ئەرکی سەرۆکایەتی بەڕێوە بەرێ و دەست لە ئەرکی سەرۆکایەتی پارتی ئازادیی کوردستان هەڵدەگرێ.
بۆ پڕ کردنەوەی جێگای سەرۆک و بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی ،بە پێی بەندی 7 لە مادەی پازدەی پێڕەوی ناوخۆی پارتی ئازادیی کوردستان کە دەڵێ :" لە حاڵەتێکدا بە هەر هۆکارێک، سەرۆک توانای بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی نەبوو ( جێگری سەرۆک) جێی ئەو دەگرێتەوە"؛ بەرێز حسین یەزدانپەنا جێگری سەرۆک ،جێی سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان دەگرێتەوە.
هەر بەم بۆنەیەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا لە بەرەکانی جەنگ لە ناو ئاپۆرای هێزەکانی پێشمەرگەدا،بەڕێز عەلی قازی محەمەد پاش پێشکەش کردنی وتەیەک و رادەست کردنی ئاڵای کوردستان و ئاڵای پارتی ئازادیی کوردستان بە بەرێز حسین یەزدانپەنا، ماڵاوایی لە فەرماندە و هێزەکانی پێشمەرگەی پارتی ئازادیی کوردستان خواست و بە رێز و حورمەتەوە، لە لایان فەرماندەی گشتی و ئەندامانی فەرماندەیی و ژمارەیەک لە یەکەکانی هێزەکانی پێشمەرگەوە بەڕێکرا.
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
دەفتەری سەرۆکایەتی
26ی جۆزەردانی 2717
16ی ژووئەنی 2017
چالاکی تبلیغی بوێرانەی چالاکوانان و ئەندامانی بزووتنەوەی کۆماریخوازان لە شاری مەهاباد
کۆماریخوازان ناوەندی هەوال: بە پێێ هەواڵی گەییشتوو بە ناوەندی هەواڵ و زانیاری بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەلاتی کوردستان، هەر لە درێژەی کار و تێکۆشانی گشت رەهەندی و بێ ووچانی چالاکوانانی بزووتنەوەی کۆماریخوازان، تەشکیلاتی ناوخۆی بزووتنەوەی کۆماریخوازان لە شاری مەهاباد، هەستان بەئەنجامدانی کۆمەلێک چالاکی تەبلیغی، لەناۆ شاری مەهاباد و دەۆرووبەری.
چالاکوانانی بزووتنەوەی کۆماریخوازان، لەم هەلمەتە تەبلیغاتییەی ناۆخۆی وەلاتدا، بە نووسینی دروشم و هەروەها بڵاوکردنەوە تراکت لە چەند گەرەکێکی شاری مەهاباد، ئێستارتی دەستپکی خەباتی سیاسی/ مەدەنی ناۆخۆی وەلاتییان، کە مانگێگ پێش لە شاری بۆکان لێدابوو، بە نواندنی چالاکی بوێرانە پشتگیری کرد، کە
ڤلاديمێر پوتن, سه‌رۆكی رووسیا, له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستان 24 له رووسیا رایگه‌یاند كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان فراوانتر بكه‌ن و ستایشی رۆڵی هێزی پیشمه‌رگه‌شی كرد له شه‌ڕی دژی تیرۆردا.
پوتن له وه‌ڵامی پرسیارێكی خۆشه‌ویی محه‌مه‌د، به‌رپرسی نووسینگه‌ی كوردستان 24 له مۆسكۆ، گوتی: "ئێمه هه‌میشه له په‌یوه‌ندیدا بووینه له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد و هیچ كاتێك ئه‌و په‌یوه‌ندییه ناپچڕێنین ده‌زانین پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانان چالاكانه له دژی داعش و تیرۆر ده‌جه‌نگن".
پوتن راشیگه‌یاند، ئه‌وان له‌وه تێده‌گه‌ن كه دۆخی هه‌رێمی كوردستان چه‌نده هه‌ستیار و ئاماژه‌ی به هه‌ڵوێستی خۆی كرد و دووپاتی كرده‌وه، هه‌ڵوێستی ئه‌وان له چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌بێت.
16/6/2017
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری "فۆره‌ن پۆڵەسی" ئه‌مه‌ریكادا، باس له هۆكاره‌كانی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كوردستان ده‌كات و وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی گۆڤاره‌كه ده‌داته‌وه.
گۆڤاره‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، بارزانی ماوه‌ی 55 ساڵه وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌رده‌وامه له خه‌بات بۆ سەربەخۆیی.
بارزانی بۆ گۆڤاره‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت، كه جیابوونه‌وه‌ی ئاشتییانه له‌گه‌ڵ به‌غدا، باشترین چاره‌سه‌ره بۆ كێشه‌كان و ده‌بێته هۆی سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
بارزانی ده‌ڵێت: "ده‌مێكه گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه پێویسته ریفراندۆمێك ئه‌نجام بدرێت و رێگه به خه‌ڵكی خۆمان بده‌ین بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "زۆر له‌مێژه ئه‌و باوه‌ڕه‌م هه‌یه، چونكه به‌غدا باوه‌ڕی به شه‌راكه‌تی ئێمه نییه".
وه‌ك گۆڤاره‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، بارزانی ده‌زانێت كه ریفراندۆم یه‌كه‌م هه‌نگاوه بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی دوورودرێژ له‌گه‌ڵ به‌غدا، هاوكات بارزانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، به‌غدا تاكه لایه‌ن نییه كه دژی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانە.
گۆڤاره‌كه سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات، تا ئێستاش ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندی سیاسه‌تی یه‌كپارچه‌یی عێراق و توركیاش، كه گه‌وره‌ترین هاوبه‌شی بازرگانییه، بڕیاردان له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی، به هه‌نگاوێكی "نابه‌رپرسانه" و "هه‌ڵه‌ی گه‌وره" وه‌سف ده‌كات.
گۆڤاره‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، بارزانی نه‌كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ری ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی به‌غدا و ئه‌مه‌ریكا و له وه‌ڵامی پرسیاری گۆڤاره‌كه، سه‌باره‌ت به ئەگە ری دابڕاندنی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جیهان و سەپاندنی گە مارۆی ئابووری ، بارزانی ده‌ڵێت: "كورد ئاماده له برسان بمرێت نه‌ك له ژێر ده‌سته‌یی و چه‌وسانه‌وه‌دا بژی".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی كه له رێگه‌ی ریفراندۆمه ده‌درێت، به‌و هۆیه‌وه جیهان ئێمه داببڕێت، لێگه‌ڕێن با بمرین".
ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر كاردانه‌وه‌ی جیهان به‌و شێوه‌یه بێت، ئه‌وا (شانازييه !) بۆ ئه‌وان، چونكه ئه‌وان خه‌ڵكی ئێمه‌یان له برسێتیدا كوشت، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به شێوازێكی دیموكراتییانه ویستوویانهی سه‌ربه‌خۆ بن و بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن".
وه‌ك ئه‌و گۆڤاره ئه‌مه‌ریكییه ئاماژه‌ی بۆ كردووه، بارزانی چه‌ند مانگێكه ته‌مه‌نی بووه‌ته 70 ساڵ و هیچ كاتێك له ژیانی خۆی له ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان جیانه‌بووه‌ته‌وه و بارزانی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "هه‌موو ژیانی خۆمم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ته‌رخان كردووه".
فۆره‌ن پۆلە سی ئاماژه به رۆڵی مه‌لا مسته‌فای بارزانی ده‌كات و نووسیویه‌تی، بارزانی باوك به‌شداری له دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد كردووه له ساڵی 1946 و مه‌سعود بارزانیش له‌و ماوه‌یه‌دا له‌دایكبووه.
گۆڤاره‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌و كاته‌ی مه‌سعود بارزانی له مه‌هاباد له دایكبووه، یه‌كه‌مجار بووه كورد سه‌ربه‌خۆ بێت و ئاڵای سه‌ربه‌خۆیی خۆی به‌رز بكاته‌وه.
بارزانی له‌و باره‌یه‌وه بۆ گۆڤاره‌كه ده‌ڵێت: "ئه‌و كاته‌ی ئاڵای سه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌رزكرایه‌وه، من له ژێر سێبه‌ری ئه‌و ئاڵایه‌دا له‌دایكبووم".
سه‌باره‌ت به پێشمه‌رگایه‌تی بارزانی، گۆڤاره‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، مه‌سعود بارزانی، هه‌مان هه‌نگاوه‌كانی باوكی گرته‌به‌ر و له ته‌مه‌نی 16 ساڵییه‌وه بووه‌ته پێشمه‌رگه، له ساڵی 1979ش سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی ده‌كات، له‌و ماوه‌یه‌شدا له خه‌باتی به‌رده‌وامدا بووه له‌گه‌ڵ به‌غدا.
بارزانی ده‌ڵێت: "له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌ددام حوسیندا، كورد زۆر چه‌وسێندرایه‌وه، هه‌ر له جینۆساید و هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفال، كیمیاییبارانكردن، وێرانكردنی هه‌زاران گوند و گۆڕی به كۆمه‌ڵ".
دوای هه‌ڵمه‌تی داگیركردنی عێراق به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، كورد له عێراق، گه‌یشتنه قۆناغێكی نموونه‌یی سه‌قامگیری، له‌و ماوه‌یه‌دا كورد توانی هه‌رێمه‌كه‌ی بكاته ناوچه‌یه‌كی گه‌شاوه‌ی عێراق و وه‌به‌رهێنه‌ران روو له ناوچه‌كه بكه‌ن، به‌هۆی ئه‌و یه‌ده‌گه نه‌وتییه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كوردستان پێشكه‌وتنێكی یه‌كجار زۆر به‌خۆیه‌وه ببینێت، هه‌ر له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولیر، پاركه گشتییه‌كان، مۆڵ و سه‌نته‌ره بازرگانییه‌كان.
گۆڤاره‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌بوون، له ساڵی 2014 كه‌وتنه ژێر هه‌ڕه‌شه، به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ په‌لاماردانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام "داعش"، دابه‌زینی نرخی نه‌وت و هاتنی ژماره‌یه‌ك یه‌كجار زۆر ئاواره له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق.
فۆره‌ن پۆڵەسی ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، بارزانی و كورد له شه‌ڕی دژی داعش سه‌ركه‌وتن و به‌هۆی ئه‌و رۆڵه‌ی گرنگه‌ی له شه‌ڕی داعش بینیویانه، ناوبانگێكی نێوده‌وڵه‌تییان بۆ خۆیان په‌یدا كردووه، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق گرژی زیاتری تێكه‌وت.
به‌هۆی ئاڵۆزبوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه، حكوومه‌تی عێراق ته‌واوی داهاتی نه‌وتی له ناوچه‌كه شارده‌وه و له‌و باره‌یه‌وه گۆڤاره‌كه پرسیار له بارزانی ده‌كات و ده‌ڵێت: "دوای 2003 پشكی كورد چی بووه؟".
بارزانی ده‌ڵێت: "ئه‌وان پابه‌ندی ده‌ستووری عێراق نه‌بوون و بودجه‌ی كوردستانییان بڕی".
وه‌ك گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی بۆ كردووه، له هه‌وڵه‌كانیدا بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، رووبه‌ڕووی چه‌ند ئاسته‌نگێك ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌تیش له رووی ئابوورییه‌وه كه پشتی به نه‌وت به‌ستووه و له ئێستاشدا نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه.
ئه‌و گۆڤاره ئه‌مه‌ریكییه روونیشی كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی كێشه‌ی دارایی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی، ته‌نها به‌شێك له مووچه‌كانییان وه‌رده‌گرن.
سه‌باره‌ت به ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، كه به ناوچه جێناكۆكان ئاماژه‌ی بۆ كردووه، گۆڤاره‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و ناوچانه شوێنی ژیانی ژماره‌یه‌ك پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یین و هه‌ریه‌ك له هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش داوای ده‌كات، به كه‌ركووكیشه‌وه، به‌تایبه‌تیش ئه‌و شاره ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت، ئه‌مه‌ش وایكردووه چاوی زیاتری له‌سه‌ر بێت.
وه‌ك گۆڤاره‌كه باسی لێوه‌ده‌كات، كورد ده‌یه‌وێت به شێوه‌یه‌كی دیفاكتۆ ئه‌و ناوچانه كۆنتڕۆڵك بكات، به‌تایبه‌تیش كه ریفراندۆم له‌و ناوچانه‌ش ئه‌نجام ده‌درێت، بارزانی ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی له‌و ناوچانه‌دا ده‌ژین، بارزانی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌وان بۆیان هه‌یه به "نا" ده‌نگ بۆ ریفراندۆمه‌كه بده‌ن، ئه‌مه‌ش به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی داوای ئه‌وه بكه‌ن ناوچه‌كانییان وه‌ك به شێك له عێراق بمێننه‌وه.
بارزانی ده‌شڵێت: "ئه‌وان بژارده‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه به نا ده‌نگ بده‌ن". هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر پێویست بكات له دوای ئه‌و ریفراندۆمه‌ش، ریفراندۆمێكی دیكه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجام بدرێت".
ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه ده‌بێته پاڵپشتێکی دیكه‌ی فه‌رمی و له گفتوگۆكاندا به‌كاربهێرێت، له‌و باره‌یه‌وه بارزانی ده‌ڵێت: "ئێمه ده‌ست به گفتوگۆ و دایالۆگێكی جددی و ئاشتییانه ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئێمه قه‌بووڵ ناكه‌ین ببینه پاشكۆی ئه‌وان، ئه‌وه‌ش به دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست و دوور له روودانی شه‌ڕی خوێناوی و درووستبوونی ناسه‌قامگیری له ته‌واوی ناوچه‌كه".
بارزانی له دوای راگه‌یاندنی بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، گفتوگۆی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامداوه و بارزانی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ش به ئه‌رێنی وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئێمه گوتوومانه ده‌مانه‌وێت به رێگه‌چاره‌ی ئاشتییانه ئه‌و كێشانه له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین، نه‌ك توندوتیژی".
بارزانی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه نابێت سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه له عێراق ببێته ناسه‌قامگیر له‌ناوچه‌كه و ده‌ڵێت: "ئێمه به‌رده‌وام پاڵپشتی خۆمان بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ربڕیوه، هه‌ماهه‌نگیشمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بێت، به تایبه‌تیش هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق".
بارزانی هیواداره كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، ره‌چاوی تێڕوانینه‌كانی ئه‌و بكه‌ن و ده‌ڵێت: "ئه‌وان ده‌ڵێن ره‌نگه ئێستا كاته‌كه‌ی گونجاو نه‌بێت، یان ببێته هۆی درووستبوونی كێشه، من له‌و دوو خاڵه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا نیم و رای جیاوازم هه‌یه".
بارزانی ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌وان دژی ئه‌و ریفراندۆمه بن، مانای وایه دژی به‌هاكانی خۆیان ده‌وه‌ستن، وه‌كو ئاشتی و دیموكراتی و ئازادی ده‌ربڕینی بڕیاری خۆیان له باره‌ی چاره‌نووسی خۆیان، ئه‌گه‌ر ئه‌وان له دژی ریفراندۆم بن، واتا دژی دیموكراسین".
له كۆتاییدا بارزانی ده‌ڵێت: "ئاماده‌م له ژێر سێبه‌ری ئاڵای كوردستانی سه‌ربه‌خۆدا بمرم".
سه‌رچاوه: فۆرن پۆڵه‌سی
16/6/2017
هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ره‌و سه‌ر سنووری نێوان عیراق و ئێران، هاوكات هێزه‌كانی سه‌ر به ئێران له دیوی سووریاوه گه‌یشتوونه هه‌مان سنوور و چ حه‌شد و چ هێزه‌كانی دیكه‌ی سووریا كه ئێران پاڵشتییان ده‌كات، له‌سه‌ر ئه‌و سنووره یه‌كتر ده‌گرنه‌وه.
له دیوی عێراق له ناوچه‌ی به‌عاج له سووریاش له میادین و دێرزووره‌وه، ئه‌و هێزانه گه‌یشتوونه‌ته یه‌ك، ئه‌وه‌ش به ساتێكی جیاكه‌ره‌وه له شه‌ڕی سووریا و شه‌ڕی دژی داعش داده‌نرێت، هاوكات به‌شێكه له به‌رجه‌سته‌كردن و جێبه‌جێكردنی نه‌خشه و پلانه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه.
ئه‌و په‌یامنێره‌ی گاردیان، له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی حه‌شدی شه‌عبی، كه ناوه‌كه‌ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: "دڵنیابوون له سووریا ده‌بێته هۆی جێگیری و سه‌قامگیری له ته‌واوی ناوچه‌كه، له كۆتاییشدا هه‌ر به‌و ئامانجه ده‌گه‌ین".
به‌ڵام لێدوانی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیش، له لێدوانی ئه‌و برپرسه پێشووتر به پارێزتره، كاتێك ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌نده مه‌ترسی له سووریا یان ناوچه‌یه‌كی دیكه هه‌بێت، پێویسته وڵاتانی دیكه رێز له‌خۆیان بگرن و بچنه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی تیرۆریستانی لێیه، ئه‌گه‌ر پێویست بكات هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان عێراق و سووریادا هه‌بێت، ده‌توانین بكه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت له حكوومه‌تی عێراقه‌وه فه‌رمانمان بۆ بێت".
به گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌و په‌یامنێره، درووشمی حه‌شد له‌سه‌ر زۆرێك له دیوار و شۆسته‌كان نووسراوه و هه‌ندێكیان لێیان نووسراوه "له مووسڵه‌وه تا به‌عاج، سوپاس سوله‌یمانی" وه‌ك ئاماژه‌ك بۆ ئه‌و رۆڵه‌ی قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران له شه‌ڕه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه، له عێراق و سووریادا هه‌یه‌تی.
هاوكات وێنه‌ی ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی له ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌دا به گه‌وره‌یی هه‌ڵواسراوه، كه چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی كۆنتڕۆڵی ده‌كه‌نه‌وه.
له راپۆرتی رۆژنامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، پێشتر فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی رایانگه‌یاندبوو، ده‌كرێ له رێگه‌ی رێڕه‌وێكی زه‌مینییه‌وه له نێوان عێراق و سووریا، له چیای شنگاله‌وه، ئێران بگاته لوبنان.
16/6/2017
پێنج چەكدار لە ژوورێكدا دانیشتوون، هەر یەكێكیان چەكێكی بەدەستەوەیە. سێ لە چەكدارەكان دەمامكدارن، دووەكەی دیكە پشتیان لە كامێرا كردووە. یەكێك لە چەكدارە دەمامكدارەكان كە جگە لە چەكەكەی باوەشی دەمانچەیەكیشی بەدەستەوەیە، سەرەتا دوعایەك بە عەرەبی دەخوێنێت و دواتر پەیامێك بە كوردی دەخوێنێتەوە و خۆیان وەك یەكەم كەتیبەی داعش لە ئێران دەناسێنێ و هەڕەشە لە "رافیزەكان (شیعە مەزهەبەكان)" دەكات و هەروەها داوا لە "موسوڵمانان" دەكات درێژە بە رێگاكەی ئەوان بدەن.
هەندێك لە نیشانەكانی نێو ژوورەكە ئاماژەن بۆ ئەوەی كە ئەو شوێنەی ڤیدیۆكەی تێدا گیراوە نێوخۆی ئێرانە. ئەو ڤیدیۆیە لەلایەن پێگەی ئەعماقی سەر بە داعش بڵاوكرایەوە. ئەوانە هەمان ئەو پێنج كەسەن كە رۆژی 7/6/2017 تارانی پایتەختی ئێرانیان شڵەژاند.
لە ڤیدیۆیەكدا كە تەلەفزیۆنی ئێران بڵاوی كردەوە، ئەوان بەیعەت بە داعش دەدەن. هێرشی ئەوان یەكەم چالاكیی داعش لە ئێران‌دا دەبێت، هەرچەندە وەزیری ئیتلاعاتی ئێران گوتی "100 گرووپی دیكەی لەمجۆرەیان لەنێو بردووە".
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران، رۆژێك دوای هێرشەكە رایگەیاند "ئەوان خەڵكی رۆژئاوای ئێران (رۆژهەڵاتی كوردستانن) و لە رەققە و مووسڵ چالاكییان بۆ داعش كردووە. ساڵی رابردوو بە فەرماندەیی كەسێك بەناوی ئەبو عایشە، دزەیان كردووەتە نێو ئێران".
نێوەڕاستی هاوینی ساڵی رابردوو بوو كە ئیتڵاعاتی ئێران رایگەیاند: لە كرماشان و جوانڕۆ هێرشیان كردووەتە سەر دوو گرووپی داعش و بە تەواوەتی لەناویان بردوون. بەڵام ئیتلاعات لە راگەیەندراوی هەفتەی رابردوویدا گوتی: "چەند كەسێكیان هەڵاتوون".
سەرچاوەیەك لە رۆژهەڵاتی كوردستانەوە بە (رووداو)ی گوت: "سێ لەوانەی هێرشەكەی تارانیان ئەنجامدا قەت نەچوونەتە نێو داعش. هەر لە رۆژهەڵاتی كوردستانەوە پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە، بەڵام دوو كەسیان بۆ ماوەی نزیكەی دوو ساڵ لەنێو داعشدا بوون لە عێراق و سووریا. چەند كەسێك لەوان بۆ ماوەی چەند مانگێك دەستبەسەركراون، بەڵام هیچ شتێكیان لەسەر ساخ نەبووەتەوە، بۆیە دواتر ئازادكراون".
ئیسلامییە توندڕەوەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان پێش ئەوەی داعش دروست بكرێ، پەیوەندییان بە بەرەی نوسرەوە هەبووە و بۆ جیهاد لە سووریا، لە ریزەكانی بەرەی نوسرەی پێشوو (هەیئەی تەحریری شامی ئێستا) چالاكییان هەبووە.
ساڵی 2013 كە داعش لە بەرەی نوسرە جیا دەبێتەوە، زۆربەی رۆژهەڵاتییەكان بەیعەت بە داعش دەدەن. هەر بە هەمانشێوە سەلەفییەكانی نێو رۆژهەڵاتی كوردستانیش بۆ سەر دوو بەرە دابەش دەبن.
راگەیاندنی خەلافەت لە ساڵی 2014دا لەلایەن داعشەوە، بووە هۆی ئەوەی رۆژهەڵاتییەكان زیاتر بەرەو لای داعش بكشێن، بەگوتەی موختار هۆشمەند كە لێكۆلینڤانێكی كوردی رۆژهەڵاتی كوردستانە، پڕوپاگەندەی داعش‌یش كاریگەریی زۆری لەسەر راكێشانی رۆژهەڵاتییەكان هەبووە.
بەپێی ئاماری نافەرمی، لە سەرەتای قەیرانی سووریا و دروستكردنی بەرەی نوسرەوە تاوەكوو كاتی جیابوونەوەی داعش لە بەرە، نزیكەی 150 كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان پەیوەندییان بە بەرەی نووسرەوە كردبوو.
لە دوای جیابوونەوەش زیاتر روویان لە داعش كردووە. تا كاتی راگەیاندنی خەلافەت 150 تاوەكوو 180 كوردی رۆژهەڵات لەنێو داعشدا بوون. بەگوتەی موختار هوشمەند، لە دوای راگەیاندنی خەلافەت رێژەی رۆیشتنی رۆژهەڵاتییەكان بۆ نێو داعش چەند قات زیاتر بووە و ئەم رەوتە تا نیوەی ساڵی 2015 بەردەوام بووە.
بەگشتی 350 تا 400 كەس چوونەتە نێو داعش و لەم ژمارەیەش 150 تا 170 كەسیان كوژراون یان بێسەروشوێنن. موختار هوشمەند كە لێكۆڵینەوە لەسەر رەوتە ئیسلامگەرا و سەلەفییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكات، دەڵێ "50 تاوەكوو 60 كەسیان گەڕاونەتەوە رۆژهەڵاتی كوردستان".
بەشێك لەوانەی گەڕاونەتەوە، حوكمدراون و هەندێكیان هێشتا لە زیندانن. ئەوانەی حوكم دراون حوكمێكی كەمیان بەسەردا سەپێندراوە كە دوو تاوەكوو شەش ساڵ دەبێ. بەڵام بەشی زۆریان حوكم نەدراون و ئازادكراون.
موختار هوشمەند دەڵێ: "ئێستا رۆژهەڵاتییەكانی لایەنگری داعش زیاتر روو لە ئەفغانستان دەكەن. هۆكاریش ئەوەیە كە داعش بڕیاری داوە موجاهید و خۆبەخشەكان روو لەو وڵاتە بكەن".
لە روانگەی هۆشمەندەوە، هۆكاری ئەم بڕیارەش بۆ بێهیوابوونی داعش لە عێراق و سووریا و گەڕانەوە بۆ چالاكی نهێنی لەو وڵاتانەدا دەگەڕێتەوە. داعش 32 ویلایەتی هەیە كە 17 ویلایەتیان لە عێراق و سووریا‌ن و 15 ویلایەتەكەی دیكەش لە وڵاتانی دیكەن، بەڵام لەنێو هەموو ئەوانەدا فلیپین، بیابانی سینا لە میسر و ئەفغانستان لە هەمووان بۆ داعش گونجاوترن. لەنێو ئەم سێ وڵاتەشدا ئەفغانستان لە هەموویان گونجاترە.
شارەزایان دەڵێن حكومەتی ئێران گوشار بۆ رەوتە سەلەفییەكان ناهێنێ، بەجۆرێك كە زۆر ئازادانە لە رۆژهەڵاتی كوردستاندا چالاكی دەكەن. لەنێوخۆی رۆژهەڵاتی كوردستاندا پێنج رەوتی ئیسلامی هەن كە بریتین لە (مەكتەب قورئان، مەكتەب قورئانی كوردستان، جەماعەتی دەعوە و ئیسڵاح، داعش، ئەلقاعیدە و ئەنسارولئیسلام).
سێ رەوتی یەكەم چالاكیی مەدەنی دەكەن و بە رەوتی میانڕەو ناسراون. لە ساڵانی رابردوودا زۆر جاران ئەندامانی مەكتەب قورئان بە بچووكترین بیانوو دەستبەسەر كراون و لێپێچینەوەیان لەگەڵ كراوە و هەندێكیان تا ئاستی لەسێدارەدان سزا دراون، بەڵام رەوتە ئیسلامییە توندڕەوەكان ئەو گوشارەیان لەسەر نەبووە.
بەگوتەی هۆشمەند، حكومەتی ئێران، تەنانەت ئەو كەسانەش كە لێكۆڵینەوەیان لەسەر رەوتە توندڕەوەكان كردووە، بكوژانی سەلەفییەكانی دەستبەسەر كردووە و سزای قورسی بەسەریاندا سەپاندووە، هەروەها سەلەفییەكان بۆ زۆر لە چالاكییەكانیان ئازادبوون كە هەموو ئەمانە گومان لەسەر پەیوەندییەكانی ئێران و گرووپە سەلەفییەكان دروست دەكات.
نموونەش مەلا محەممەد عەلەوی كە لە گوندی یەكشەوە لە نزیك سەقز وتار دەدات و هەفتانە چەندین هەزار كەس لە وتارەكانیدا ئامادە دەبن. هەروەها مەلا عەبدوڵڵا ساڵحی هەرێمی دۆڵ، مەلا عوسمان سەقزی و مەلا عەبدولحەمید عالی لە كەسانی ناسراوی سەلەفین كە بە ئاشكرا لە مزگەوتەكان بانگەشەی بیری سەلەفیەت دەكەن، بەڵام كۆماری ئیسلامیی ئێران زوو زوو گوشار بۆ مەلا میانڕەوەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەبات، لە نموونەی ئەوانەش مەلا ساڵحی گوڵنەواز لە شاری سەردەشت.
سەبارەت بە هێرشەكەی تاران، خاڵی جێی گومان زۆر هەیە. موختار هۆشمەند دەڵێت: "دوور نییە ئێران چاوپۆشی لە هێرشەكەی ئەوان كردبێ، چونكە هەم داعش و هەمیش كۆماری ئیسلامی پێویستیان بە شتێكی لەم بابەتە هەبوو".
خاڵی جێی گومانی دیكەش ئەوەیە كە ساڵی 2014 ماڵپەڕی حیزبی دێموكراتی كوردستانیش راپۆرتێكی لەسەر چالاكی ئیسلامگەراكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بڵاو كردبووەوە، لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بە ناوی "سریاس سادقی" یەكێك لە ئەنجامدەرانی هێرشەكانی تاران كرابوو كە پڕوپاگەندەی بۆ داعش كردبوو، بەڵام ئێران چاوپۆشی لێكردبوو.
14/6/2017
دواجار ده‌سه‌ڵاتدارانی شاری زنتانی لیبیا، سیفولئیسلامی كوڕی موعه‌مه‌ر قه‌زافی رێبه‌ری پێشووی لیبیای ئازاد كرد.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی شۆڕشگێرانی لیبیا له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندبوو" ئازادكردنی كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی، جێبه‌جێكردنی یاسای لێبوردنی گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بووه".
به‌ڵام پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئازادبوونی سه‌یفولئیسلام، چاودێرانی ره‌وشی ئه‌و وڵاته وای ده‌بینن، كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی به‌نزینی زیاتر به ئاگری هه‌ڵگیرساوی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌گوێره‌ی گوزارشتی یه‌كێك له نزیكه‌كانی سه‌یفولئیسلام، به ناوی ئه‌حمه‌د موحارب ، جیهان چاوه‌ڕوانی سوپرایزی گه‌وره له‌و گه‌نجه زیندانیكراوه باوك كوژراوه ده‌كه‌ن، كه ساڵانێكی دوور و درێژ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌یان به ده‌ست بووه.
ئه‌وه‌ش به دوور نازانرێت زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و هاوكارییه داراییانه‌ی باوكی ئاشكرا بكات كه ساڵی 2007 بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی "نیكۆلا ساركۆزی" سه‌رۆكی پێشووتری فه‌ڕه‌نسا و ئه‌و رێككه‌وتنه ژێربه‌ژێرانه‌ی دیكه‌ی پشت په‌رده‌ی نێوان سیاسییه‌كانی دیكه‌ی رۆژئاوا له‌گه‌ڵ موعه‌مه‌ر قه‌زافی هه‌ڵبدرێته‌وه.
به گوێره‌ی قسه‌كانی پارێزه‌ری كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی، سه‌یفولئیسلام رۆڵی گرنگ بۆ ئاشته‌وایی نیشتیمانی ده‌گێڕێت، چونكه خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی زۆره.
14/6/2017
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داعشییان له ره‌ققه كرده ئامانج و سوپای ئه‌و وڵاته‌ش پێشبینی ده‌كات ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی داعشییان له‌و بۆردومانه‌دا كوژرابێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سوپای رووسیا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كردووه‌ته ئامانج، كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی داعش له ره‌ققه، به‌شدارییان تێدا كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، سوپای رووسیا له رێگه‌ی كه‌ناڵه جیاوازه‌كانه‌وه، هه‌وڵده‌دات له كوژرانی خه‌لیفه‌ی داعش بكۆڵێته‌وه دڵنیابێته‌وه له‌وه‌ی ئایا كوژراوه یان نا.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا له راپۆرتی سوپای رووسیا سه‌باره‌ت به كوژرانی به‌غدادی دڵنیا نین.
هاوكات میدیاكانی رووسیا، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، والی ره‌ققه و به‌رپرسی ئه‌منییه‌تی داعش له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداربوونه و هه‌ردووكیان كوژراون.
16/6/2017