دوای سێ ساڵ له وه‌ستان، جارێكی دیكه كه‌شتیه‌كی گه‌وره‌ی پڕ له نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان رووی له كه‌ناراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه.
ئاژانسی بلۆمبێرگ بڵاويكرده‌وه، سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگری ئه‌فرا ماكس تانكه‌ر نێڤرلاندو كه توانای هه‌ڵگرتنی 650 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه، له ئه‌مباره نه‌وتیيه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی, نه‌وتی هه‌ڵگرتووه و ئێستا له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستیش ده‌رچووه.
به گوێره‌ی زانیارییه به‌رده‌سته‌كان، ئه‌و كه‌شتیه نه‌وتیه‌ی هه‌رێمى كوردستان, روو له ئه‌مه‌ریكایه و ده‌چێته كه‌ناراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام نازانرێت ئایا له‌و وڵاته, نه‌وته‌كه‌ی داده‌گرێت یان له‌وێوە بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه ده‌ڕوات.
مایكل هاوارد گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان، راگه‌یاندووه نازانن ئه‌و كه‌شتیه روو له كوییه.
سوپای پاسداران لە وەڵامی روحانیدا دەڵێت، ھێرشەكانیان لە سووریا بە فەرمانی رێبەری ئێران بووە.
سوپای پاسدارانی ئێران، وەڵامی حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە دەداتەوە و لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ھێرشە مووشەكییەكانیان بۆ سەر داعش لە دێرەزۆری سووریا بە فەرمانی راستەوخۆی عەلی خامنەیی رێبەری ئێران بووە.
ئەو بەیاننامەیەی سوپای پاسداران لە كاتێكدایە پێشتر حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران، رایگەیاندبوو، ئۆپەراسیۆنەكەی سوپای پاسداران لە سووریا، بە فەرمانی یەك كەس یا لایەنێكی دەسەڵاتی ئێران نییە و لە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەییدا بڕیاری لەسەر دەدرێت.
چەند رۆژێك لەمەوبەر مەحموود عەلەوی وەزیری ئیتلاعاتی ئێران ئەوەی خستەڕوو، ئۆپەراسیۆنە مووشەكییەكەی سوپای پاسداران بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی داعش لە دێرەزۆر، لە ژێر چاودێری سەرۆك كۆمار و ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران‌دا بوووە.
رۆژی 19 ئەم مانگە، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە ھێرشێكی مووشەكی بۆ سەر شاری دێرەزۆر لە سووریا، بنكەكانی داعشیان كردە ئامانج.
22/6/2017
كه‌س نازانێت له پشت په‌رده‌وه چی روویداوه‌و "محه‌مه‌د بن نایف" شازاده‌ی جێ‌نشین چۆن رازی بووه پێگه‌كه‌ی بۆ ئامۆزاكه‌ی خۆی "محه‌مه‌د بن سه‌لمان" كوڕی شا سه‌لمانی پاشای سعوودیه جێبهێڵێت. به‌ڵام كه‌سانێك هه‌بوون پێش نزیكه‌ی مانگێك له روودانی ئه‌و پلانه‌یان ئاشكرا كردبوو، رۆژی چوار شه‌ممه 21/6/2017 بڵاوكراوه‌ته‌وه كه " شازاده محه‌مه‌د بن نایف" به‌رامبه‌ر 100 ملیار دۆلار و موڵك و سامانێكی زۆر له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بووه".
هه‌ژمارێكی تایبه‌ت له سه‌ر پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به ناوی "سه‌رده‌مێكی نوێ" نووسیوویه‌تی " پێشبینی ده‌كرێت بن نایف وڵات جێبهێڵێت و بچێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات بژی، بن سه‌لمان ئه‌و داواكارییه‌ی له كاتی دانووستاندن لێكردووه، به‌ڵام هێشتا وه‌ڵامی كۆتایی له ئامۆزاكه‌ی وه‌رنه‌گرتووه".
ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی خانه‌واده‌ی فه‌رمانڕه‌وای سعوودیه "سه‌رده‌می نوێ" نووسیوویه‌تی" خاڵه لاوازه‌كانی خێزانه‌كه رێگر بووه له‌وه‌ی هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك بنوێنن و وه‌ك ته‌ماشاكار ماونه‌ته‌وه، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت بن سه‌لمان به ده‌ستێكی ئاسنین له هه‌ر كه‌سێك بدات گه‌ر نه‌یاریی بنوێنێت".
Follow
العهد الجديد @Ahdjadid
قبول بن نايف التنحي عن منصب ولي العهد كانت لقا‌ء عرض مالي عملاق، 100 مليار دولار نقداً ومثلها أصول في داخل وخارج البلد
#اوامر_ملكيه
8:32 AM - 21 Jun 2017
476 476 Retweets 536 536 likes
Twitter Ads info and privacy
هه‌ژماره‌كه ئه‌وه‌ی به بیری فۆڵۆوه‌ره‌كانی هێناوه‌ته‌وه كه ئه‌وان پێش مانگێك زانیاری وردیان له‌سه‌ر ململانێكانی نێوان بن نایف و بن سه‌لمان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ورده‌كارییه‌كانی سه‌ركه‌وتنی بن سه‌لمان بۆ پێگه‌ی شازاده‌ی جێنشینیان باسكردووه، كه سه‌ره‌نجام ململانێكه له به‌رژه‌وه‌ندی بن سه‌لمان شكاوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و تویتانه‌ی رۆژی 26/5/2017 واتا پێش نزیكه‌ی مانگێك بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یان ئاشكراكردبوو كه "محه‌مه‌د بن نایف" ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه ده‌ستبه‌رداری پێگه‌ی شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه ببێت، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا بڕه پاره‌یه‌كی قه‌به‌ی وه‌رگرتووه، جیا له‌وه‌ی بڕێكی زۆری به نه‌قدی وه‌رگرتووه، موڵك و سامانێكی زۆریشیان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێداوه".
محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێ‌نشین و كوری پادشای سعوودیه
سه‌رده‌می نوێ نووسیوویه‌تی" ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا "دۆناڵد تره‌مپ" هاتووه‌ته شانشینه‌كه‌یان، محه‌مه‌د بن سه‌لمان دانووستانی له‌گه‌ڵ بن نایفی ئامۆزای كردووه، هه‌ر ئه‌و كاته بن سه‌لمان پێشنیازی ئه‌و پاره و سامانه زۆره‌ی بۆ ئامۆزاكه‌ی كردووه‌و ئه‌ویش قبوڵی كردووه".
هه‌ر چه‌نده ئه‌و گۆڕانكاریانه له پێگه‌ی شازاده‌ی جێ‌نشین كرا‌و پێشبینییه‌كانی ئه‌و هه‌ژماره كۆمه‌ڵایه‌تییه (سه‌رده‌می نوێ) راست ده‌رچووه، به‌ڵام تا ئێستا زانیارییه‌كانیان ده‌رباره‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه پاره قه‌به‌یه به‌رامبه‌ر وازهێنانی بن نایف پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
22/6/2017
یه‌كێك بوو له شوێنه‌واره ناوداره‌كانی شاری مووسڵ و هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن" مناره‌كه‌ی خۆی بۆ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام چهماندووهتهوهو هه‌ندێكیش ده‌ڵێن بۆ " مه‌ریه‌می پاكیزه" مناره‌ی حه‌دبا نزیكه‌ی 850 ساڵ به خۆراگریی مایه‌وه و له داگیركاریی مه‌غۆله‌كان رزگاری بوو، به‌ڵام به سه‌لامه‌تی له ده‌ست داعش ده‌رنه‌چوو.
مزگه‌وتی گه‌وره‌ی نووری، له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی زه‌نگییه‌كان و به دیاریكراوی له‌سه‌رده‌می شازاده نووره‌دین مه‌حمود زه‌نگی له ساڵی 1173 له شاری موسڵ درووستكرا، گه‌وره‌یی و فراوانییه‌كه‌ی كه‌وتبووه سه‌ر زاری زۆر كه‌سی جیهان، مناره‌ی حه‌دبا هێنده‌ی دیكه ناوبانگی به جیهاندا بڵاوكردبووه‌وه.
مزگه‌وت و مناره دێرینه‌كه سه‌دان ساڵ خۆیان راگرت، به‌ڵام رۆژی چوار شه‌ممه 21/6/2017 له به‌یاننامه‌یه‌كی سوپای عێراقدا راگه‌یه‌نرا، كه چه‌كدارانی داعش، مزگه‌وتی گه‌وره‌ی نووری و مناره‌ی ناوداری حه‌دبایان له شاری مووسڵ ته‌قاندووه‌ته‌وه، هه‌ر چه‌نده داعش به‌رپرسیارییه‌تیه‌كه‌ی خستووه‌ته ئه‌ستۆی ئه‌مریكییه‌كان.
فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵڵا، له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت " چه‌ته‌كانی داعش تاوانێكی مێژوویی دیكه‌یان ئه‌نجامدا، مزگه‌وتی نووری و مناره دێرینه‌كه‌ی حه‌دبایان خاپوور كردووه".
به‌ڵام ئاژانسی ئه‌عماقی داعش ده‌ڵێت" مزگه‌وت و مناره‌كه به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكاوه وێران بووه".
مزگه‌وته‌كه و مناره ناوداره‌كه‌ی كه ته‌نها یادگاریی یه‌كه‌م شوێنی درووستكردنی مزگه‌وته‌كه‌یه، له‌و مێژووه دوور و درێژه‌دا به قۆناغی جیاوازدا تێپه‌ڕیوه، یه‌كه‌مین جار له پاش داگیركردنی ناوچه‌كه بوو له لایه‌ن مه‌غۆله‌كانه‌وه، چونكه ئه‌و كاته‌ی گه‌ڕیده‌ی بیانی " جیمس سلك باكینگهام" له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده هاتووه‌ته ناوچه‌كه گوتوویه‌تی" ئه‌و مزگه‌وته پێشتر زۆر گه‌وره‌و جوان بوو، به‌ڵام ئێستا به ته‌واوی وێران بووه".
دێرینیی مزگه‌وت و مناره‌كه چیرۆك و گێڕانه‌وه‌ی زۆری هێناوه‌ته سه‌ر زاری نه‌وه‌كان، هه‌ندێك گوتوویانه" مناره‌كه ئه‌وكاته خۆی چه‌ماندووه‌ته‌وه بۆ شكۆی محه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ، كاتێك براوه‌ته ئاسمانه‌كان"، به‌ڵام كریستیانه‌كان سه‌ربورده‌یه‌كی دیكه ده‌ڵێن و پێیانوایه مناره‌كه به‌ره‌و گۆڕه‌كه‌ی حه‌زره‌تی مه‌ریه‌می پاكیزه خۆی چه‌ماندووه‌ته‌وه كه به بۆچوونی ئه‌وان گۆڕی مه‌ریه‌م ده‌كه‌وێته شاری هه‌ولێره‌وه.
یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێهبری داعش له مینبه‌ری مزگه‌وتی گه‌وره‌ی نووری له شاری مووسڵ / مانگی ته‌مووزی 2014
به‌ڵام پێده‌چێت چه‌كدارانی داعش ئیدی نا ئومێد بووبن له مانه‌وه‌یان له شاره‌كه‌دا و جه‌نگی مووسڵی كۆن كه (مزگه‌وت و منارهكهش ده‌كه‌وته ئه‌و ناوچه‌یه) به‌ره‌و كۆتایی بڕوات و داعش نه‌یه‌وێت ئه‌و مزگه‌وت و مناره‌یه بكه‌وێته ده‌ست هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراق بۆیه ته‌قاندوویانه‌ته‌وه. چونكه مانگی ته‌مووزی ساڵی 2014 بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری گرووپه‌كه‌یان، له مینبه‌ری ئه‌و مزگه‌وته‌وه ده‌ركه‌وت و خۆی به "خه‌لیفه"ـی موسڵمانان ناساند.
داعش له ماوه‌ی نزیكه‌ی 3 ساڵی رابردوودا مزگه‌وته‌كه‌ی كردبووه جبه‌خانه‌ی سه‌ربازی و له كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی عیراقیش له‌و ناوچه‌یه، شه‌ڕێكی زۆر له ده‌وروبه‌ری مناره‌ی خهدبا كرا.
رێكخراوی یونسكۆ ساڵانێ پێش ئیستا هۆشداریدا له لاوازیی بناغه‌ی مزگه‌وته‌كه و مه‌ترسی دارووخانی راگه‌یاندبوو، هه‌ر چه‌نده ساڵی 2012 له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بۆ پاراستنی رێككه‌وتنێكیان ئه‌نجامدابوو.
پێده‌چێت خاپووركردنی مزگه‌وت و مناره‌كه و داڕووخانی یه‌كجاری داعش له شاری مووسڵ كاتێكی زۆریان له نێواندا نه‌مابێ، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی دوا مۆڵگه له ده‌ست بده‌ن، شوێنه‌وارێكی دێرینیان له مرۆڤایه‌تی سه‌نده‌وه، دوور نییه ساڵانێكی دیكه داعش له بیری زۆر كه‌س بچێته‌وه، به‌ڵام له ده‌ستچوونی ئه‌و شوێنه‌واره به‌نرخه له وانه‌یه میژوو له توانایدا نه‌بێت له بیری مرۆڤایه‌تی بباته‌وه.
22/6/2017
رووسیا بنکە سەربازییەکانی لە رۆژئاوای سووریادا جێگیرکردووە، ئەمریکاش هێزی خۆی لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە چڕکردووەتەوە، ژمارەی بنکە سەربازییەکانی زیاتر کردوون، هەردوو وڵات لە سەر سوریا ناکۆکن.
شەڕی سووریا سنوورە جوگرافییەکانی خۆی تێپەڕاندووە و هێزە نێودەوڵەتییەکان راستەوخۆ بەشداری تێدا دەکەن.
لەکاتێکدا رووسیا بەدرێژایی دەیەکانی رابردوو جێگە و پێگەی خۆی لە رۆژئاوای سووریا بەهێزکردووە، ئەمریکا کە تازە پێی ناوەتە ئەو وڵاتە، هەوڵدەدات بەڕەکەی خۆی لە رۆژهەڵاتی سووریا رابخات.
سەرەتای جێگیربوونی ئەمریکا لە ناوچەی تەنەف لە باشووری رۆژهەڵاتی سووریا بوو کەتێیدا بنکەیەکی سەربازی دامەزراند، دواتر لەگەڵ ئاڵۆزتربوونی دۆخەکە بەرەو ناوچەکانی باکووری تەنەف رۆیشت و بنکەی سەربازی زخووف-یشی دامەزراند.
ئێستا کە بازنەی ململانێکانی سووریا فراوانتر بووە، هێزە ئەمریکییەکان بیریان لە ناوچەکانی رۆژئاوای دێرزوور کردووەتەوە و لەوێش هێزەکانیان جێگیرکردووە.
لەگەڵ ئەو بەرەوپێشچوونە جوگرافییەی ئەمریکییەکان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی سووریا، رووسەکان لە بەرامبەردا لە سێ بنکەی سەربازی جێگیربوون، بنکەکانی حمێمیم، تەرتووس و بەم دواییەش لەدوای کۆنترۆڵکردنەوەی شاری تەدموور و دەرهێنانی لە دەستی داعش، رووسیا سەربازەکانی لەو شارەدا جێگیرکردن.
بەوجۆرە، سووریا بە کرداری کراوەتە دوو ناوچەی هەژموون، بەلای رۆژهەڵاتدا بە سێ بنکەی سەربازی تایبەت بە ئەمریکا و بەلای رۆژئاواشدا بە سێ بنکەی سەربازی سەر بە رووسیا.
- See more at: http://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/2006201728#sthash.RCX0bgku.dpuf
21/6/2017
ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی ئه‌وروپا له دوایین كۆبوونه‌وه‌یاندا كه 20/6/2017 له برۆكسێلی پایته‌ختی به‌لجیكا ئه‌نجامیاندا، پشتگیریی خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ربڕی.
له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی ئه‌وروپا، جگه له‌وه‌ی به كۆی ده‌نگ پاڵپشتی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه، له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا رایانگه‌یاندووه كه " هه‌موو هاووڵاتییه‌ك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات، بۆیه ئێمه پشتگیریی ریفراندۆم ده‌كه‌ین و له هیواو خواسته‌كانی گه‌لی كورد تێده‌گه‌ین".
یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی ئه‌وروپا دا‌واشیان له حكومه‌تی عێراق كردووه، پاش ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد ریفراندۆمی ئه‌نجامدا، دان به ئه‌نجامه‌كه‌یدا بنێن".
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ستایشی قوربانیدانی هێزی پێشكمهرگهی كوردستانیان كردووه له جه‌نگی دژی داعش و گوتوویانه " پێشمه‌رگه بوونه‌ته پارێزه‌ریی هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان" و كوردستانیشیان وه‌ك مۆدێلی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی نیوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان ناوبردووه.
جگه له‌وه، یه‌كێتییه‌كه بڕیاریانداوه، تیمێكیش بۆ چاودێریكردنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بنێرن تا له نزیكه‌وه ئاگاداری چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسهكهبن.
مەلیک سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعودییە، محەمەد بن نایفی برازای لە جێنشینی سعوودییە دوورخستەوە و محەمەد بن سەلمان كە كوڕەكەی خۆیەتی كردی بە جێنشینی وڵات.
لە بەیاننامەیەكدا كە لە میدیاكانی سعوودییە بڵاوكرایەوە، مەلیك سەلمان شای سعوودییە رایگەیاند، بە چاوخشاندنەوە بە سیستمی حوكمڕانی وڵات، بە كۆی دەنگی ئەندامانی دەستەی بەیعەت بڕیاردرا، محەمەد بن سەلمان بكرێت بە جێنشینی سعوودییە.
وەك لە بەیاننامەكەدا ھاتووە: "بڕیارماندا بە بەخشینی محەمەد بن نایف لە پۆستی جێنشینی وڵات و ھەروەھا پۆستەكانی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری ناوخۆی سعوودییە".
لەبەشێكی دیكەی بەیاننامەكەی شای سعوودییە بڕیاریدا، عەبدورحمان بن عەلی وەزیری ناوخۆی لە ئەركەكەی بەخشی و بە پلەی وەزیری لە دیوانی پاشایەتی دامەزراند، ھەروەھا راوێژكارێكی دیوانی پاشایەتی كرا بە وەزیری ناوخۆی سعوودییە.
كورتەیەك لە ژیاننامەی جێنشینی نوێی سعوودییە
محەمەد بن سەلمان ئال سعود ئابی 1985 لەدایكبووە
كوڕی شەشەمی شا سەلمان بن عەبدولعەزیزە
بەكالیۆرۆسی لە یاسا ھەیە
پێشتر وەزیری بەرگری و جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بووە
خاوەنی بیرۆكەی دیدگای 2030 بۆ قۆناخی دوای نەوتە لە سعوودییە
رۆڵی سەرەكی لە بەرەنگاربوونەوەی ئێران و شەڕی حووسییەكان لە یەمەن ھەیە.
21/6/2017
مەلیک سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعودییە، محەمەد بن نایفی برازای لە جێنشینی سعوودییە دوورخستەوە و محەمەد بن سەلمان كە كوڕەكەی خۆیەتی كردی بە جێنشینی وڵات.
لە بەیاننامەیەكدا كە لە میدیاكانی سعوودییە بڵاوكرایەوە، مەلیك سەلمان شای سعوودییە رایگەیاند، بە چاوخشاندنەوە بە سیستمی حوكمڕانی وڵات، بە كۆی دەنگی ئەندامانی دەستەی بەیعەت بڕیاردرا، محەمەد بن سەلمان بكرێت بە جێنشینی سعوودییە.
وەك لە بەیاننامەكەدا ھاتووە: "بڕیارماندا بە بەخشینی محەمەد بن نایف لە پۆستی جێنشینی وڵات و ھەروەھا پۆستەكانی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری ناوخۆی سعوودییە".
لەبەشێكی دیكەی بەیاننامەكەی شای سعوودییە بڕیاریدا، عەبدورحمان بن عەلی وەزیری ناوخۆی لە ئەركەكەی بەخشی و بە پلەی وەزیری لە دیوانی پاشایەتی دامەزراند، ھەروەھا راوێژكارێكی دیوانی پاشایەتی كرا بە وەزیری ناوخۆی سعوودییە.
كورتەیەك لە ژیاننامەی جێنشینی نوێی سعوودییە
محەمەد بن سەلمان ئال سعود ئابی 1985 لەدایكبووە
كوڕی شەشەمی شا سەلمان بن عەبدولعەزیزە
بەكالیۆرۆسی لە یاسا ھەیە
پێشتر وەزیری بەرگری و جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بووە
خاوەنی بیرۆكەی دیدگای 2030 بۆ قۆناخی دوای نەوتە لە سعوودییە
رۆڵی سەرەكی لە بەرەنگاربوونەوەی ئێران و شەڕی حووسییەكان لە یەمەن ھەیە.
گەرێكی دیكەی گفتوگۆكان بۆ یەكگرتنەوەی، حزبی دیموكراتی كوردستان و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دەستی پێكردووە، سەرۆكی لێژنەی حزبی دیموكراتی كوردستان بۆ گفتوگۆكانی یەكگرتنەوەی ئەو دوو حزبە دەڵێ تاكوو ئێستا لەسەر ھیچ خاڵێك رێك نەكەوتوون.
21/6/2017
باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا دەڵی ئەمریکا بە تاکتیک کوردانی رۆژئاوا دژی داعش بەکاردەهێنێت، دوای کۆتاییهاتنی داعش، بەرگری لە رۆژئاوای کوردستان ناکات.
بەبۆچوونی رۆبەرت فۆرد، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا بوونی سەنگی سەربازی ئێران و حیزبوڵڵا بۆ بەرگری لە بەشار ئەسەد لە سووریا، گەورەترین هەڵەی سیاسی بووە، فۆرد دەڵی "سوپای ئەسەد لە داهاتوودا هەموو سووریا کۆنترۆڵدەکاتەوە، بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران و تورکیا کوردی رۆژئاوا لەنێودەبات".
رۆبەرت فۆرد دوایین باڵیۆزی ئەمریکایە لە سووریا، دوای پێنج ساڵ لە چوونەدەرەوەی لە دیمەشق لەساڵی 2012، سندووقە رەشەکەی بەڕووی میدیاکاندا کردەوە و، بەشێک لە زانیارییە نهێنییەکانی تایبەت بە قۆناخە سەرەتاییەکانی شۆڕشی سووریا و شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتەی ئاشکرا کرد.
فۆرد رەخنە لە سیاسەتەکانی ئیدارەی باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەگرێت و دەڵێ "ئۆباما داوای لە بەشار ئەسەد کرد واز لە دەسەڵات بهێنێت، ئەوەش ئومێدێكی بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا بەخشی، بەڵام دواتر ئەمریکا دەستی لە پشتگیریکردنی ئۆپۆزسیۆن هەڵگرت و، ئەسەدیش لە دەسەڵاتدا مایەوە".
فۆرد دەڵێ "هەرگیز پێشبینی دەستوەردانی رووسیام لە سووریا نەدەکرد، دواتر بەهۆی دەستوەردانی ئێران پێشبینیم کرد ئەسەد لە دەسەڵات بمێنێتەوە، هەر ئەوەش بوو وایلێکردم دەستلەکاربکێشمەوە، داواشم لە ئۆپۆزسیۆنی سووریا کرد سەبارەت بە چارەنووسی ئەسەد کەمێک کراوەتر بن".
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا فۆرد دەڵێ "داوام لە ئۆپۆزسیۆن کرد ئەسەد رازی بکەن بە گۆڕینی سەرۆکەکانی دەزگای هەواڵگرییە ئاسمانی، سەربازی، ئەمنی، سیاسی و هەواڵگری گشتی، هەروەها گۆڕینی سەرۆکی بانکی ناوەند و وەزیری دارایی سووریا، بەڵام ئۆپۆزسیۆن بەمە رازینەبوون".
بەگوتەی فۆرد، بەشار ئەسەد براوەی شەڕی سووریایە، لەوانەیە لەماوەی 10 ساڵدا بەهاوکاری رووسیا هەموو سووریا کۆنترۆڵبکاتەوە و، هیچ وڵاتێکیش ئەسەد بۆ دادگای تاوانەکانی لاهای راکێش ناکات، لەبەرامبەر ئەو هەموو تاوانانەی کە لە سووریا ئەنجامیداون.
فۆرد لەبارەی رۆژئاوای کوردستانەوە دەڵێت "ئەسەد بەرەو قامشلۆ دەڕوات و لەگەڵ تورکیا و ئێران رێکدەکەوێت بۆ لەناوبردنی کورد"، فۆرد پێشبینی دەکات ئەمریکا هەرگیز بۆ کوردی رۆژئاوا شەڕ نەکات و، دەشڵێت "تاوەکو ئێستا هیچ بەرپرسێکی ئەمریکی باسی لە بەرگریکردن لە رۆژئاوای کوردستان لە قۆناخی دوای داعش نەکردووە و، بەرگری لە کوردیش ناکات دژ بە سوپای ئەسەد".
هەر سەبارەت بە رۆژئاوای کوردستان دەڵێ: ئەوەی ئەمریکا لەگەڵ کورد ئەنجامیدەدات، نەک تەنها هەڵەیەکی سیاسییە بەڵکو نائەخلاقیشە، جەختیش دەکاتەوە لەوەی "ئەمریکا بۆ ساڵانێکی دوورودرێژ کوردەکانی لە سەردەمی سەدام حسێن بەکارهێنا"، فۆرد پرسیار دەکات "ئایا ئەمریکا لەگەڵ پەیەدە و یەپەگە بەشێوەیەکی جیاواز لە مامەڵەی هینری کیسنجەر، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ کوردانی عێراق دەکات؟ هەر خۆیشی دەڵێ چەند بەرپرسێکی ئەمریکی پێیان گوتووە کوردانی سووریا گەورەترین هەڵە دەکەن کاتێك متمانە بە ئەمریکا دەکەن "ئەمریکیییەکان بەشێوەیەکی تەکتیکی و کاتی کوردانی رۆژئاوا بەکاردەهێنن و، سوپای ئەمریکا بۆ بەرگریکردن لە رۆژئاوای کوردستان بەکارناهێنن، وەک هەرێمێکی سەربەخۆ لە داهاتووی سووریا".
ناوچەی تەنەف و رۆژهەڵاتی سووریاش، بابەتێکی دیکەیە کە فۆرد پێشبینی شکستی ئەمریکای لێ دەکات و دەڵێ "ئێران دەست بە هەڵکشانی سەربازی لە رۆژهەڵاتی سووریا دەکات، ئەمریکا ئۆقرەیی و هێزی سەربازی نابێت تاوەکو لەبەرامبەر ئەو هەڵکشانە بووەستێتەوە"، هەروەها فۆرد پێشبینی دەکات ئەمریکا هاوشێوەی کشانەوەی هێزەکانی لە بەیرووت لە ساڵی 1983 و لە عێراق لە کۆتایی ساڵی 2011 ، لە رۆژهەڵاتی سووریاش بکشێتەوە.
سەبارەت بە ئامانج و ئەجێندای ئێران، فۆرد دەڵێ ئێران دەیەوێت تەنها بە رێگەی سەربازی بە یەکجاری و بۆ هەمیشە کۆتایی بە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بهێنێت و، رێگەیەک لە رۆژئاوای کوردستانەوە بە رەققە، حەلەب و پاشان بە لوبنان بگەیەنێت. لەو نێوانەشدا ئەگەر کورد تەسلیم بوون، ئەوا بە مەرجی ئەوە دەبێت کە تەسلیمێكی تەواو بێت و، فەرمان لە ئەسەد وەرگرن، بەپێچەوانەوە کوردەکان وێران دەکرێن، تورکیاش خۆشحاڵ دەبێت بەو دۆخە، هاوکاری ئێران دەکات دژ بە کورد.
فۆرد دەڵێت یەکێک لە راوێژکارەکانی سەرۆکی ئەمریکا پێی گوتووە کە ئامانجی ترەمپ کەمکردنەوەی هەژموونی ئێرانە لە سووریا، بەڵام دەشڵێ "ئەمریکا درەنگ جووڵەی کرد و، یاری سووریا کۆتایی هاتووە"، ئیدارەی ئۆباما، بەگوتەی فۆرد، بژاردەی زۆری بۆ ترەمپ جێنەهێشتووە تاوەکو ئامانجەکانی لە سووریا دەستەبەربکات
20/6/2017
ئێران و تورکیا بەپێی پلانی جیاواز، خۆیان بۆ بازاڕی عێراق دوای نەمانی داعش ئامادە دەکەن. ئێران دەیەوێت ساردی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی عێراق و تورکیا بقۆزێتەوە و بازاڕی عێراق لە دەستی تورکیا دەربهێنێت.
لە ماوەی چوارساڵی رابردوودا، تورکیا و ئێران بۆ بەدەستهێنانی بازاڕی عێراق رکابەرییەکی تووندیان لەنێواندا بووە. پێش هاتنی داعش تورکیا ساڵانە بەبڕی 18 ملیار دۆلار کاڵا و شتومەکی هەناردەی عێراق کردووە، بەڵام دوای هاتنی داعش ئەو ژمارەیە دابەزیوە بۆ 8 ملیار دۆلار.
بەرپرسێکی ئێرانی رایگەیاند لە داهاتوودا ژمارەی دانیشتووانی عێراق زیاتر دەبێت لە ژمارەی دانیشتووانی ئێران، ئەوەش هەلی گەورە بۆ بازرگانانی ئێرانی دەڕەخسێنێت.
عەلی ئاغا محەممەدی، سەرۆکی رێکخراوی دۆستایەتی ئێران عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژوورە بازرگانییەکانی ئێران رایگەیاند، بوارەکانی تەکنۆلۆجیای زانیاری، مۆبایل و مایکرۆئەلیکترۆنی و بەرهەمهێنان، ئەو بوارانەن کە بازرگانانی ئێرانی دەبێت چاویان لەسەریان بێت لە بازاڕی عێراقدا.
عێراق لە دوای ساڵی 2005، بەردەوام یەکێک لە گرینگ‌ترین بازاڕەکانی ئێران بووە لە ناوچەکەدا و پەیوەندی ئابووری و سیاسی نێوان ئەو وڵاتە بەردەوام لە چەند ساڵی رابردوودا گەشەی کردووە.
زیادبوونی ژمارەی گەشتیارانی ئایینی ئێران بۆ عێراق، هەروەها زیادبوونی مەرزە بازرگانییەکانی نێوان ئەودوو وڵاتە و تێکچوونی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ تورکیا، لە چەند ساڵی رابردوودا پێگەی بازرگانی و ئابووری ئێرانی لە عێراق بەهێزکردووە.
چین، تورکیا و ئێران بەڕیز و لەیەکەمەوە تاوەکو سێیەم هاوردەکاری کاڵا و شتومەکن بۆ عێراق، لەو نێوەندەدا تورکیا پشکی لەسەتا 24ـی لە بازاڕی عێراقدا هەیە، لەکاتێکدا ئێران بەڕێژەی 12ـی بازاڕی عێراقی بەدەستەوەیە.
بەپێی ئامارەکانی ئیدارەی گومرکی تورکیا ئاستی هەناردەکاری ئەو وڵاتە بۆ عێراق پێش هاتنی داعش لە ساڵی 2014دا، 18 ملیار دۆلار بووە، کەچی دوای هاتنی داعش بەهۆی داخستنی سنوورەکانی نێوان دوو وڵاتەکە و تێکچوونی پەیوەندییەکانی تورکیا و عێراق، ئەو ژمارەیە دابەزیوە بۆ هەشت ملیار دۆلار.
بەپێی ئاغا محەمەدی ئێستا رکابەری نێوان ئێران و تورکیا لە بازاڕی عێراقدا لەجاران تووندتر بووە. هەناردەکارانی ئێرانیش پێیانوایە وڵاتەکەیان دەبێت بە پلان و بەرنامەی رێکوپێک هەوڵی بەدەستهێنانی بازاڕی عێراق بدات.
حەمید حسێنی، سکرتێری گشتی ژووری بازرگانی ئێران و عێراق دەڵێ پلانیان داڕشتووە کە هێڵی ئاسن، تۆڕەکانی گەیاندن و کارەبای هەردوو وڵات پێکەوە گرێبدەن.
پێشبینی دەکرێت دوای ئازادکردنی موسڵ و نەمانی داعش لە عێراق، وڵاتانی ناوچەکە بەتایبەتی تورکیا و ئێران دەست بە رکابەرییەکی تووند بکەن بۆ بەدەستهینانی بازاڕی ئەو وڵاتە، هەرێمی کوردستانیش لەسەر سێڕیانی تورکیا ئێران عێراق، یەکەم وێستگەی ئەو رکابەرییە دەبێت.
20/6/2017
ئهوتو وارمبێر، ئه‌و قوتابییه ئه‌مریكییه‌ی رۆژی 13/6/2017 به بێ هۆشیی و بێ ئاگایی له ره‌وشێكی ته‌ندرووستی خراپ‌دا، گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی، پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ساڵ و نیوێك له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆریای باكووره‌وه ده‌ستگیركرابوو، كۆچی دوایی كرد.
دوای گیان له ده‌ستدانی وارمبێر، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یهككگرتووهكانی ئه‌مریكا سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كاره‌ی كرد‌و رایگه‌یاند" سه‌ركۆنه‌ی رژێمی سه‌ركوتكه‌ری پیۆنگ یانگی "دڕنده" ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، نێوانی ئه‌و دوو وڵاته به گرژییه‌كی زۆردا تێده‌په‌ڕێ.
تره‌مپ گوتوویه‌تی" زۆر كرده‌وه‌ی قیزهونتری له‌و شیوه‌یان ئه‌نجامداوه‌و به‌ڵام ئیمه به لایه‌نی كه‌م توانیمان ئه‌و قوتابییه بگه‌ڕێنینه‌وه لای كه‌سوكاره‌كه‌ی. ئه‌و قسانه‌ش پاش ئهوهكردی كه خێزانی ئهوتو وارمبێر رایانگه‌یاند " كوڕه ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌كه‌یان رۆژی دوو شه‌ممه كۆچی دوایی كردووه و ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ لای ئه‌وان و به‌هۆی له نه‌خۆشی پوكانه‌وه‌ی مۆخی و بێهۆش مانه‌وه‌ی گیانی له ده‌ستداوه.
كاتێك ئه‌و گه‌نجه گه‌ڕایه‌وه ناوچه‌ی سینسیناتی ویلایه‌تی ئۆهایۆ، ره‌وشی ته‌ندرووستی زۆر خراپ بووه‌و توانای قسه‌كردنی نه‌بووه‌و نه‌یتوانیووه هیچ وه‌ڵامێكیش بداته‌وه‌و زۆر نائارام و دوو دڵ بووه.
ئه‌و ساته‌ی قوتابییه ئه‌مریكییه‌كه ده‌ڵێت خراپترین هه‌ڵه‌م كردووه له ژیانمدا و له به‌رده‌م میدیاكانی جیهاندا قسه‌ی كردووه
فرید و سیندی باوك و دایكی ئه‌و كوڕه قوتابییه ده‌ڵێن " هه‌ر چه‌نده دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌مانتوان گوێمان له ده‌نگی بێت، به‌ڵام رۆژ دوای رۆژ به ده‌م و چاویدا هه‌ستمان ده‌كرد ده‌زانێت گه‌ڕاوه‌ته‌وه لای ئێمه و ماڵه‌كه‌ی خۆی و هه‌ستی به‌وه كردبوو".
ئهوتو مانگی یه‌كمی ساڵی 2016 به‌هۆی تۆمه‌تباركردنی به هه‌وڵی لێكردنه‌وه‌و بردنی پۆسته‌رێكی ریكلامی رژێمی كۆریی له یه‌كێك له هوتێله‌كانی شاری پیۆنگ یانگ ده‌ستگیركرا، هاوڕێیه‌كی به ناوی گراتۆن كه تاكه شایه‌تحاڵی رۆژئاوایی بووه له‌سه‌ر ده‌ستگریكردنی ئه‌و قوتابییه به رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی گوتووه " ئهوتو زۆر ترساوه‌و به‌رگه‌ی نه‌گرتووه".
ئه‌و كاته‌یشی له میدیا جیهانییه‌كان هه‌واڵی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه‌و ته‌نها هه‌فته‌یه‌ك بوو ده‌ستگیركرابوو ده‌گریاو ده‌یگووت " خراپترین هه‌ڵه‌م كردووه له ژیانمدا".
20/6/2017
نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر، هۆکاری ژەهراویبوونی ئاوارەکانی ئاشکراکرد و رایگەیاند کە بەهۆی مانەوەی خواردنەکە بووە.
گوتیشی: هیچ دەستێک لە پشت ژەهراویبوونی ئاوارەکانەوە نەبووە و، بە ئەنقەست نەبووە. ئاماژەی بەوەش کرد کە راپۆرتی خۆیان ئاراستەی دادوەری لێکۆڵینەوە کردووە.
هەفتەی رابردوو لە کەمپی (U2)ی خازر لە نزیک کەمپی حەسەن شام، 825 ئاوارە بە خواردن ژەهراویبوون و زۆربەشیان ژن و منداڵ بوون، ئەمەش کاردانەوەیەکی فراوانی لێکەوتەوە. لەسەر رووداوەکەش 7 کەس دەستگیرکران.
19/6/2017
بەرپرسانی سەربازی ئێران و ئەمریکا باس لە ئەگەری شەڕ دەکەن، فەرماندەیەکی سوپای پاسداران دەڵێت، ئەمریکا رێگە بۆ شەڕ خۆشدەکات.
پەیوەندیدار بەو بابەتە، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، رێگە نادەن لەو وڵاتەوە هێرش بکرێتە سەر وڵاتانی دیکە.
میدیاکانی ئێران دەڵێن، مەبەستی عەبادی هێرشکردنە سەر ئێران بووە. ئەوەش لەکاتێکدایە کە ژمارەیەک بەرپرسی سەربازی ئێران و واشنتن باس لە ئەگەری پێکدادان لەنێوان ئەمریکا و ئێران دەکەن.
ئێران و ئەمریکا ساڵانی دوای رووخانی حکومەتی بەعس، جۆرێک شەڕی بە وەکالەتیشیان کردووە. هێزە عێراقییەکانی لایەنگری ئێران، تۆمەتبار دەکران کە هێرشە دەکەنە سەر هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا.
19/6/2017
ئەمڕۆ وەزیرانی بەرگری یەکێتی ئەوروپا کۆدەبنەوە و ناردنی هێز بۆ عێراق تاوتوێ دەکەن.
بەنزیکبوونەوەی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ، یەکێتی ئەوروپا دەیەوێت هێزێک بۆ مەشق پێکردن و پاراستنی ئاسایشی ناوچە رزگارکراوەکان بنێرێتە عێراق.
بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەك، عێراق بە فەرمی داوای هاوکاری لە یەکێتی ئەوروپا کردووە و یەکێتییەکە دەیەوێت هاوکاری مەشق پێکردنی هێزی دژە تیرۆر و رێکخستنەوەی وەزارەتەکانی داد و ناوخۆ بکات و هەروەها بەشداری لە داڕشتنی پلانێکی ئەمنی ستراتیجی بکات.
19/6/2017
سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌یدانی سووریی به ئاژنسی سپوتنیكی رووسی راگه‌یاندووه" سوپای سووریا رۆژی دوو شه‌ممه توانیوویانه، فڕۆكه‌وانی ئه‌و فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره سوورییه رزگار بكه‌ن، كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه خرایه خواره‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و فڕۆكه‌وانه سوورییه به زیندوویه‌تی له گوندی شویحات له ده‌وروبه‌ری ره‌سافه له باكووریی ته‌بقه، له ده‌وروبه‌ری باشووری ره‌ققه، دۆزراوه‌ته‌وه. به‌ر له‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش بگه‌نه سه‌ری هێزه‌كانی رژێمی سووریا رزگاریان كردووه.
ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی خرابووه خواره‌وه له جۆری (سو 22) بوو له كاتی بۆردوومانكردنی ناوچه‌یه‌ك له بادیه تێكشكاێنرابوو.
به گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی سووریی ئه‌و فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره بۆردوومانی چه‌كدارانی داعشی له‌و ناوچه‌یه‌دا كردووه، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌مریكا پاش خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه رایانگه‌یاند، ئه‌و فڕۆكه سوورییه له‌و ناوچانه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی تێدایه كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه پاڵپشتی ده‌كرێن بۆردوومانی كردووه بۆیه خستوویانه‌ته خواره‌وه.
20/6/2017