گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی لێدوانێکی سەرۆكی ئەركانی هێزە چەكدارەكانی ئێران دەداتەوە و رایدەگەیێنێت: " قسەكردن لەبارەی مافەكانی خەڵكی كوردستان كاری ئەو بەڕێزە نییە و ئەوە بە دەستێوەردانێكی ئاشكرا لە كاروباری ناوخۆی كوردستان هەژمار دەكرێت".
دەقی لێدوانەکەی گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵنێریی تەسنیمی ئێرانی سەرلەشكەر باقری سەرۆكی ئەركانی هێزە چەكدارەكانی ئێران لێدوانێكی لەبارەی ریفراندۆمی بیست و پێنجی ئەیلوولی 2017 ـی هەرێمی كوردستان داوە و گوتویەتی ئەم ڕیفراندۆمە موستەحیلە و نابێ بكرێت.
لێرەدا بە گشت لایەكی ڕادەگەیێنین كە قسەكردن لەبارەی مافەكانی خەڵكی كوردستان كاری ئەو بەڕێزە نییە و ئەوە بە دەستێوەردانێكی ئاشكرا لە كاروباری ناوخۆی كوردستان هەژمار دەكرێت.
ئەنجامدانی ڕیفراندۆم مافێكی ڕەوا و سروشتیی گەلی كوردستانە و جگە لە خەڵكی كوردستان هیچ كەسی تر مافی ئەوەی نییە قسەی لەسەر بكات.
گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان
18ـی 8ـی 2017
ئهمڕۆ ههینی، سهرۆكایهتیی ههرێمی كوردستان، راگهیهندراوێكی سهبارهت به هێرشه تیرۆریستییهكهی شاری بهرشهلۆنهی ئیسپانیا بڵاو كردهوه.
فەرموون دەگەل دهقی راگهیهندراوهكه:
ئێوارهی ڕۆژی پێنجشهممه 17ـی 8ـی 2017 له ئهنجامی هێرشێكی تیرۆریستی له شاری بهرشهلۆنهی ئیسپانیا 13 هاووڵاتیی گیانی لهدهستدا و 100 كهسی دیكهیش بریندار بوون.
وێڕای ئهوهی زۆر به توندی ئیدانهی ئهو كاره تیرۆریستییه دهكهین، سهرهخۆشی له كهسوكاری قوربانیانی ئهو كردهوه دڕندانهیه دهكهین و هیوای چاكبوونهوهی خێرایش بۆ برینداران دهخوازین.
گهلی كوردستان، كه خۆی قوربانیی دهستی تیرۆره و له سهنگهری پێشهوهی شهڕی تیرۆره خۆی به هاوخهمی شاری بهرشهلۆنه دهزانێت.
سهرۆكایهتیی ههرێمی كوردستان
18/8/2017
ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات کە لە نێوان پارت و لایەنە سیاسییەکان، دوور لە چاوی میدیاکان کۆبوونەوەی جدی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان کراوە.
پشتیوان گوڵپی، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "پارتی، گۆڕان و یەکێتی، دوور لە چاوی میدیاکان کۆبوونەوەیان کردووە، بۆئەوەی بەزووی پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە، بێگومان ھەوڵەکان دەرەنجامێکی باش دەبێ و لە ئایندەیەکی نزیکدا پەرلەمان کارا دەکرێتەوە".
ئەو بەرپرسەی یەکێتی، ئەوەشی خستە روو: "کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، کلیلی چارەسەرکردنی کێشەکانە، بەکاراکردنەوەشی چیتر ئەو قسەیە نامێنێ کە دەگوترێت، پەرلەمانی کوردستان دوو ساڵە پەکی کەوتووە، بەڵام لە ھەموو حاڵەتێکدا پەرلەمان بەکارەکانی خۆی ھەڵدەستێت، بەجۆرێک لە جۆرەکان کار بۆ ئەوە دەکرێ لە ڕێگەی پەرلەمانەوە کێشەکان چارەسەر بکرێت، بێگومان دوور لە چاوی میدیاکان کۆبوونەوەی جدی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان کراوە".
ئاشکراشی کرد: "ھەر کەسێک لەناو یەکێتی دژایەتی ڕیفراندۆم بکات، ڕاستەوخۆ سزادەدرێ تا ئاستی دەرکردنی لەناو ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، چونکە مەکتەبی سیاسی، سەرکردایەتی و ئەنجومەنی ناوەند یەکێتی، ھەمیشە پشتگیری لە ڕیفراندۆم کردووە، بۆیە ڕێگە نادات ھیچ کەس بچێتە ناو جولانەوەی (نەخێر)، بێگومان ناکرێ لەناو یەکیتی کە ئێمە پشتگیری لە پرسێکی نیشتمانی بکەین، ئەندامەکانمان ھەڵوێستی جیاوازیان ھەبێت".
18/8/2017
دوای راپۆرتێکی تۆڕی میدیایی رووداو لەبارەی شوێنێکی مێژوویی شۆڕشی ئەیلوول لە حاجی ئۆمەران، ئەو شوێنە کە ناوی بەردی "تەشیڕێسە" نۆژەنکرایەوە.
هونەر کاک ئەحمەد، سەرۆکی گروپی نەوەکانی ئەیلوول دەڵێت "خۆشبەختانە دوای ئەوەی رووداو کاری لەسەر ئەم شوێنە کرد، نۆژەنکردنەوەی بۆ دەرچوو. دوای نۆژەنکردنەوەکە ژمارەی گەشتیاران بۆ 10 بەرامبەر بەرزبووەتەوە".
ئەو شوێنە مێژووییە پێکهاتووە لە خانوویێک و لە ژێرەوەشی ئەشکەوتێکی سێ دەرچەیی بە درێژای 200 مەتر هەیە، کە ئێستا بۆ سەردانی گەشتیاران رووناک کراوەتەوە.
پوورە فەوزیە 26 ساڵە پارێزگاری لەو خانووە دەکات و رۆژانەش دەستە دەستە پێشوازی لە گەشتیاران دەکات و چای گەرمیان پێدەدات.
فەوزیە مەحموود دەڵێت "ئێمە لەدوای راپەڕینەوە هاتووینەتە نێو ئەم خانووە، هەر چۆنێک بێت چاکمان کردووە و وای لێهاتووە تێیدا بژین. رۆژانە خەڵکێکی زۆر بۆ بینینی دێتە دیار ئەم خانووە و ئێمەش خزمەتیان دەکەین".
ئەو ناوچەیە کە هاوسنوورە لەگەڵ رۆژهەڵاتی کوردستان، سرووشتە ناوازەکەی و بوونی دەیان ناچەی شوێنەواری گرنگیش هۆکار بووە کە گوند و کۆمەڵگەی گەشتیاری لێ دروست بکرێن.
17/8/2017
ئێران نەیتوانی قەناعەت بە توركیا بهێنێت كە بە یەكەوە بۆ ڕای گشتیی وڵاتەكەیانی ئاشكرا بكەن، بەوەی دژایەتیی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان ئەركی هەردوو لایە.
بەپێی زانیاریی میدیاکانی تورکیا دوای 37 ساڵ بۆ یەكەمجار سوپاسالاری توركیا بە داوەتێكی فەرمی محەممەدحوسێن باقری سوپاسالاری ئێرانی بانگهێشتی توركیا كرد و دوای چەندین كۆبوونەوە لەگەڵ هاكان فیدان راوێژكاری دەزگای میتی توركیا، سولێمان سۆیلوو وەزیری ناوخۆی توركیا، باقری نەیتوانیوە قەناعەت بە توركیا بهێنێت كە بە یەكەوە ڕاستەوخۆ دژایەتیی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان بكەن.
سایتی (تی 24) بڵاوی كردوەتەوە، كە سوپاسالای ئێران داوای لە خلووسی ئاكار سوپاسالاری توركیا، هەروەها هاكان فیدان راوێژكاری دەزگای میتی توركیا كردووە، كە بە یەكەوە راگەیاندراوێك بڵاو بكەنەوە و لەو راگەیاندراوەدا دژایەتیی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان بكەن، هەروەها گوتوویەتی لە راگەیاندراوەكەدا باسی بەكارهێنانی هێزیش بكەن، بەڵام توركیا رەتی كردوەتەوە.
هەمان سەرچاوە پشتی بە سەرچاوەی هەواڵێكی رۆژنامەی (جومهوریەت)ـی توركی بەستووە كە لەو بارەیەوە زانیاری ئاشكرا كردووە.
رۆژنامەی (جومهوریەت) ئاشكرای كردووە: "كە حکوومەتی ئەنقەرە بە سوپاسالاری ئێرانی گوتووە، ئەگەر ئەوان لەبەردەم ڕای گشتیی توركیا دژایەتیی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی بكەن و لەگەڵ ئێران بە یەكەوە ڕاگەیاندراوێك لەو ڕووەوە بڵاو بكەنەوە، ئەوكات ڕەنگە بارودۆخەكە بە تەواوی پێچەوانە ببێتەوە و لە بەرژەوەندی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا كۆتایی پێ بێت".
هەمان ڕۆژنامە باسی لەوەش كردووە: "كە رای گشتیی توركیا بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەوەدا نییە بەو شێوە توندە دژی ریفراندۆم بوەستینەوە، ئەگەر شتێكی وا بكرێت، رەنگە حكوومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر داكۆكی بكات لەوەی لەكاتی خۆیدا ریفراندۆم بكات، هەروەها ئەو دژایەتییەش كە لەگەڵ ئێران بە یەكەوە هەنگاوی بۆ بنرێت، رای گشتیی توركیا لە حكوومەت تووڕە دەكات".
17/8/2017
ئەندامێکی شاندی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان وردەکارییەکانی کۆبوونەوەی شاندەکە و سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، ئاشکرا دەکات.
ڕۆمیۆ ھەکاری، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم و ئەندامی شاندی ئەنجومەنەکە بۆ بەغدا، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، ئەوە لە دڵی خەڵکی کوردستانە بەرامبەر نوری مالیکی، سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، ”پێمان گوت“.
رۆمیۆ هەکاری، کە هاوکات سکرتێری گشتی پارتی دیموکراتی بێت نەهرێنە، هەروەها رایگەیاند، کە شاندەکەی ئەنجومەنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بە نوری مالیکی راگەیاند، کە حکوومەتی عێراق پابەندی زیاتر لە 50 بڕگەی دەستووری عێراق لەبارەی مافەکانی گەلی کوردستان نەبووە و ”بودجە و قوتی خەڵکی کوردستانتان بڕی“.
سکرتێری گشتی پارتی دیموکراتی بێت نەهرێن ئاماژەی بە وەڵامی سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا دا و رایگەیاند، مالیکی گوتی، ئەگەر بارودۆخەکە بەمشێوەیەی ئێستا بڕوا، ئەوا ”پێویستە پێداچوونەوە بە دەستوور بکرێت“، بەڵام ”ئێمە پێمان گوتن، کە گەلی کوردستان بڕیاری خۆی داوە و ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجام دەدات“.
رۆمیۆ هەکاری هەروەها رایگەیاند، کە نوری مالیکی ”زۆر زۆر بە پەرۆش“ بوو کۆبوونەوە و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان.
ئێوارەی رۆژی دووشەممە 14\8\2017، شاندێکی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆمی سەربەخۆیی سەردانی بەغدای کرد، بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق.
پێشتر سەرچاوەیەک بە رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)ی راگەیاندبوو، کە نوری مالیکی “پەرۆشی”ی خۆی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی ریفراندۆم نیشان داوە و چەندین جار داوای لە شاندەکە کردووە لەگەڵی کۆ ببێتەوە.
17/8/2017
نووسهرێكى نزیك له سهرۆكى حكوومهتى ئیسرائیل، داوا دهكات، پهیوهندییهكانى نێوان وڵاتهكهى و كوردستان پتهو بكرێت، جهختیكردهوه، كه له ئایندهدا پهیوهندی نێوان ههردوو دهوڵهتى كوردستان و ئیسرائیل، گرنگییهكى زۆرى دهبێت و دهبنه هاوپهیمانێكى بههێز.
ئارئێل پۆلشتاین، نووسهر له ڕۆژنامهى (ئیسرائیلی ئهمڕۆ) كه نزیكه له بینیامین نهتانیاهۆ، سهرۆكى حكوومهتى ئیسرائیل، ڕای گهیاند: "ههركاتێك دهوڵهتى كوردستان ڕاگهیاندرا، لهگهڵ دهوڵهتى ئیسرائیلدا دهبێته هاوپهیمانێكى بههێز".
پۆلشتاین، كه هاوكات پارێزهره و له بنهڕهتیشدا له جووهكانى ڕووسیایه، ڕوونیكردهوه، كه پهیوهندی نێوان دهوڵهتى كوردستان و دهوڵهتى ئیسرائیل له ئایندهدا زۆر گرنگ دهبێت، جهختیشی كردهوه، كه ئیسرائیل دروستبوونى دهوڵهتى كوردستان به پێویست دهزانێت.
ئهو نووسهره، كه دامهزرێنهرى بزووتنهوهى “ڕووخسارى ئیسرائیل”ـه، گوتیشی: "بێبهشكردنى كورد له دهوڵهتى سهربهخۆى خۆى، زوڵمێكى گهورهیه، چونگه گهلى كورد نههامهتى زۆرى بهدهست ڕژێمه یهك له دواى یهكهكانى ناوچهكه بینیوه، بهڵام ههوڵدانى لهناوبردنى كورد، سهركهوتوو نهبوو".
پێشیوایه، دهوڵهتى داهاتووى كوردستان، رۆِڵێكى گرنگى له گۆڕهپانى خۆرههڵاتى ناوهڕاستدا دهبێت، ئهمهش له بهرژهوهندى ئیسرائیلدایه، بۆیه دهبێت (تهل ئهبیب) ههلى پتهوكردنى پهیوهندییهكانى لهگوڵ ههولێر، لهدهست نهدات.
17/8/2017
لە کۆبوونەوەی سوپاسالار و شاندە باڵا سەربازییەکانی تورکیا و ئێران لە ئەنقەرە "سەقامگیریی و ئاسایشی ناوچەکە و رووبەڕووبوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان" تاوتوێکراون.
شاندێکی باڵا و فراوانی سەربازیی ئێران لە ئەنقەرەیە و لەگەڵ سوپاسالار و هاوتاکانیان لە تورکیا کۆبوونەوە. دوای کۆبوونەوەکانیشیان راگەیێندراوێکی سێ خاڵی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
دەقی سێ خاڵی راگەیێندراوەکەی سوپاسالاری تورکیا و ئێران
لە کۆبوونەوەی شاندی هەردوو وڵاتدا ئەم پرسانە باسکران:
- رووبەڕووبوونەوەی گشت ئەو گرووپە تیرۆریستییانەی دەبنە هۆی ناسەقامگیری ناوچەکە
- سەقامگیری و ئاسایشی سنوورەکان
- هەروەها بیروڕا لەبارەی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا
بڕیاروایە شاندە باڵای سەربازییەکەی ئێران تاوەکو رۆژی هەینی 18-8-2017 لە ئەنقەرە بمێنێتەوە. ژەنەراڵ محەممەد حوسێن باقری، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران و شاندە یاوەرەکەی بە کۆمەڵێک دۆسێی گرنگەوە چوونەتە تورکیا.
بەپێی میدیا تورکییەکان، سەردانی شاندە باڵاکەی ئێران وەرچەرخانێکە لە پەیوەندییەکانی هەردوولادا و نیشانەی ئەوەیە کە تاران و ئەنقەرە دەیانەوێ پێکەوە کار لەسەر رەواندنەوەی مەترسی و نیگەرانییەکانیان بکەن.
هاوکات لەگەڵ سەردانی شاندە باڵا سەربازییەکەی ئێران بۆ ئەنقەرە، شاندێکی دیپلۆماسیی تورکیش، کە ئومێد یاڵچن، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی تورکیا سەرۆکایەتیی دەکات، لە تارانە و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کۆبووەتەوە.
16/8/2017
بەپێی ئاماری ماڵپەڕێکی تایبەت بە مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا 25 چەکداری سوپای پاسداران لە شەڕ و پێکدادانەکاندا کوژراون و 22
کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا لە انوچە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، 16 شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان حزب و پارتە کوردییەکانی دژبەری ئێران و سوپای پاسداران و هێزە سنوورپارێزەکاندا ڕووین داوە.
لەو شەڕ و پێکدادانانەدا حەوت گریلای پژاک و پارتی کرێکارانی کوردستان، سێ پێشمەرگەی کۆمەڵە و دوو پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران شەهید بوون.
بەپیی هەمان سەرچاوە لەو شەڕ و تێکهەڵچوونانەدا پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە و گریلایەکی پژاکیش لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە بە دیل گیراون.
ڕێکەوت و وردەکاریی ڕوودانی ئەو شەڕ و تێکهەڵچوونانە لەلایەن ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوەوە بەم شێوەیەی خوارەوە ئامادە کراوە:
١- ڕێکەوتی 2017/4/4 هێرش بۆ سەر یەکێک لە ئەندامانی سوپای پاسداران کە بووە هۆی برینداربوونی، هیچ حزب و ڕێکخراوێک بەرپرسایەتیی ئەو هێرشەی نەگرتە ئەستۆ.
2017/4/15 -2 هێرش کرایە ئۆتۆمبێلی (مەهدی سەڵماسی) فەرماندەی بەرەنگابوونەوەی کاڵای قاچاخی پیرانشار و دەستبەجێ کوژرا، کە سەرەنجام گرووپی هەڵۆکانی زاگرۆسی سەر بە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، بەرپرسیارێتیی ئەو هێرشەیان گرتە ئەستۆ.
2017/5/9 -3 هێرش کرایە سەر بنکەیەکی سەربازی لە سنووری بانە لە گوندی (سیرین) کە بووە هۆی کوژرانی فەرماندەیەک بەناوی وەحید مورشدی و لەلایەن هیچ حزب و گرووپێکەوە بەرپرسایەتیی نەگیرایە ئەستۆ.
2017/5/21-4 یەکێک لە گریلاکانی پژاک، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستگیر کرا.
2017/5/22-5 لە نێوان گریلاکانی پژاک و هێزەکانی سوپای پاسداران لە گوندی (ساوان)ی بانە شەڕ ڕووی دا و لە ئەنجامدا گریلایەکی پژاک شەهید بوو.
2017/5/23-6 لە نێوان گریلاکانی پژاک و هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری ورمێ شەڕ ڕووی دا کە بووە هۆی کوژرانی دوو چەکداری سوپای پاسداران و حەوت چەکداری دیکەش بریندار بوون.
2017/5/27-7 لە نزیک شاری سنە لە نێوان تیمێکی پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و هێزەکانی سوپای پاسداران هاتە ئاراوە، کە لەو شەڕەدا پێنج چەکداری سوپاسی پاسداران کوژران و پێنج چەکداری دیکەش بریندار بوون، هاوکات سێ پێشمەرگەی کۆمەڵە شەهید و پێشمەرگەیەکی دیکەش بە برینداری لەلایەن سوپاسی پاسدارانەوە دەستگیر کرا.
2017/5/27-8 هێزەکانی نزیک لە پژاک لە ماکۆ هێرشیان کردە سەر ئەندامێکی سوپاسی پاسداران بەناوی (مستەفا فیردەوسی) و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا.
2017/6/6-9 بەهۆی شەڕ و پێکدادان لە نیوان چەند چەکدارێکی نەناسراو و هێزە سنوورپاریزەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی (کانی خودا) لە پیرانشار و ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
2017/6/9-10 ئەندامێکی خۆجێی سوپای پاسداران لە گوندی (دزێ)ی ناوچەی مەرگەوەڕ لەلایەن چەند چەکدارێکەوە هێرشی کرایە سەر و پاشان هەڵۆکانی زاگرۆس بەرپرسایەتیی ئەو هێرشەیان گرتە ئەستۆ.
2017/6/10-11 ئەندامێکی پێشووی ئەنجەمەنی شاری بانە کە بە هاوکاریی سوپای پاسداران تۆمەتبار کراوە، لەلایەن چەند چەکداری نەناسراوەوە هێرشی کرایە سەر و کوژرا و هیچ حزب و گرووپێک بەرپرسایەتیی ئەو هێرشەی نەگرتە ئەستۆ.
2017/6/20-12 لە نێوان گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری ورمێ ڕووی دا کە بووە هۆی کوژرانی فەرماندەیەکی سوپای پاسداران و کەسێکی دیکەش کوژرا، هەروەها لە شەڕەدا سێ گریلای پەکەکەش شەهید بوون.
2017/7/5- 13 لە ئەنجامی شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان پێشمەرگەکانی شاری سەر بە حدکا و هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنوووری پیرانشار شەش چەکداری سوپای پاسداران کوژران و سێ چەکداری دیکەش بریندار بوون، هەروەها لە شەڕەدا دوو پێشمەرگەی حزبی دیموکرات شەهید بوون.
2017/7/8-14 لە نێوان هێزەکانی سوپای پاسداران و گریلاکانی پژاک لە کوێستانی شاهۆ لە نزیک کامیارانی سەر بە پارێزگای سنە شەڕ هاتە ئاراوە کە بووە هۆی کوژرانی سێ چەکداری سوپای پاسداران.
2017/7/8-15 لەلایەن پێشمەرگەکانی شاری سەر بە حزبی دیموکراتی کوردستانەوە هێرش کرایە سەر بنکەیەکی سەر بە ڕێکخراوی بەسیج لەناو شاری شنۆ. هەتا ئێستا لەبارەی زیانەکانی ئەو هێرشە هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.
2017/7/8-16 لە ئەنجامی هێرشی پێشمەرگەکانی شاری حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار، دوو چەکداری سوپای پاسداران کوژران.
بەپێی هەمان سەرچاوە لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا حەوت جار کویستانەکانی (شاهۆ، قەندیل، سەردەشت و هەڵگورد) لەلایەن تۆپخانەکانی ئێرانەوە تۆپباران کراون کەلە ئەنجامی ئەو تۆپبارانانە پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە و چوار هاووڵاتیی مەدەنیش بریندار بوون.
16/8/2017
جیاوازیی بۆچوون لەناو سەرکردە عەرەبە شیعەکاندا سەبارەت بە ریفراندۆمی کوردستان سەر ھەلڕدەدات و جگە لە مالیکی کە بەتوندی لە دژی ریفراندۆمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی ماوەتەوە، ئەوانی دیکە نەرمترن و پاشەکشەیان کردووە. سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراقیش ئاماژە بەوە دەدات، بۆچوونەکان لەسەر پرسی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بە سێ ئاراستە دەردەکەون.
بە بڕوای چاودێرانی سیاسی، نووری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی حزبی دەعوە لە عێراق، کە بەتەواوی لە ژێر ھەژموونی ئێراندایە، تەواوی قسەی ئێرانییەکان کۆپی دەکاتەوە بۆ دژایەتیکردنی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان، کە وا بڕیارە لە ٢٥/٩ی ئەمساڵ لە تەواوی ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەدا ئەنجام بدرێت. بەڵام بۆچوونەکانی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، کە لە ھەمان حزبەکەی مالیکییە، لەگەڵ ھەریەک لە موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر و ئیبراھیم جەعفەری، سەرکردەی رەوتی چاکسازیی شیعەکان و ئەیاد عەلاوی، جێگیری سەرکۆماری عێراق و سەرۆکی ھاوپەیمانیی عێراقی، نەرمتر لە مالیکی دەبینرێ.
بە بڕوای چاودێران، ئەگەر ھەڵبژاردن لە عێراق نزیک نەبوایە، ئەو سەرکردانە لەبەرامبەر بە پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان، بە لایەنی کەمەوە بێدەگ دەبوون. ھاوکات لەگەڵیشیاندا، عەمار حەکیم، دوای جیابوونەوەی لە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و دامەزراندنی رەوتی حیکمە، لەبەرامبەر بە پرسی سەربەخۆیی کوردستان بە بێدەنگی دەبنیرێ، کە پێشتر خەریک بوو دەچووە بەرەی ئێران و مالیکییەوە.
د. عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بۆ (باس) رای گەیاند، بۆچوونەکان لە عێراقدا دابەشی سەر سێ ئاراستە بوون، سەرکردەی شیعەکانیش بە جیاوازییەوە کەوتوونەتە ناو ئەو سێ ئاراستەیە، گوتی: ”ئاراستەیەک بە ھەموو شێوەیەک دژایەتیی ریفراندۆم دەکات، ئەویش نووری مالیکییە، کە ھەڵویستەکانی کۆپیی سەرکردە ئێرانییەکانە. ئاراستەی دووەم دەڵێت کاتەکەی گونجاو نییە، ئەوەش روونە کە کاتی ریفراندۆم لە بەرژەوەندیی ھەڵبژاردنەکانی عێراقدا نییە لە ساڵی ٢٠١٨، ئەوانیش ھەر یەک لە موقتەدا و عەبادی و ئیبراھیم جەعفەری دەگرێتەوە، کە زۆرینەی شیعەکانیان لەگەڵدایە. ھەڵوێستی سێیەم توێژی نوخبەی رۆشنبیران و تێگەیشتووە سیاسییەکانی عێراقە، کە دەڵێن ئێمە نەمانتوانی وڵاتێکی دیموکراسی دابمەزرێنین، پیرۆزباییتان لێ دەکەین کە دەتانەوێ لە عێراقدا جیا ببنەوە و ریفراندۆم ئەنجام دەدەن“.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی راشی گەیاند، ھەموو عێراقییەکان وەکوو یەک بۆ پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان بیر ناکەنەوە، گوتی: ”جیاوازیی زۆر لە ھەڵویستی شیعەکاندا ھەیە، ئەگەر پرسی شەڕی داعش و ھەڵبژاردن نەبوایە، ئەوە بۆچوونەکانی زۆر لە سەرکردەکان جیاوازتر یان بە لایەنی کەم بێ دەنگ دەبوون“.
ئاشکراشی کرد، ئەوان سەردانی (نەجەف)یان کردووە و لەگەڵ ھەر یەک لە موقتەدا سەدر و عەبادی و جەعفەری کۆ بوونەتەوە، گوتی: ”بەئاشکرا موقتەدا سەدر پێمانی گوت: (دەزانین ئێوە بۆ ریفراندۆم دەکەن، زوڵمی زۆرتان لێ کراوە و دوای رووخانی سەدامیش ئەو زوڵمە ھەر بەردەوام بووە، بەڵام ئێمە پێویستمان بە ئێوەیە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە مالیکی بۆ دەسەڵات نەگەڕێتەوە)، لەگەڵ عەبادی و جەعفەرییش دانیشتین و ھەمان ھەڵوێستیان ھەبوو، عەمار حەکیمیش دوای جیابوونەوەی بێدەنگ بووە“.
لای خۆشیەوە، بەکر حەمەسدیق، پەرلەمانتاری پێشووی یەکگرتوو لە عێراق و چاودێری سیاسی بۆ (باس) رای گەیاند، ئەگەر ھەڵبژاردنی عێراق نزیک نەبووایە، ھەڵوێستی سەرکردە شیعەکان زۆر جیاوازتر لە ئێستا دەردەکەوت، بەڵام لە رووی پرەنسیپەوە، درک بەوە دەکرێت کە ھیچ کامێک لەو سەرکردانەی ئێستا پێیان خۆش نەبێ کوردستان لە عێراق جیا بێتەوە.
گوتیشی: ”سەرکردەی شیعەکان ململانێ لەسەر بەدەستھێنانی دەنگی شەقام دەکەن، شەقامی شیعەکانیش لە دژی سەربەخۆیی کوردستانە، لەبەرئەوە، ئەوانیش زۆر جار لەژێر ئەو کاریگەرییەدا قسە دەکەن، لەلایەکی دیکەشەوە نایانەوێ کوردستان لەدەست بدەن، کە چاویان لەوەیە بەھۆی دەنگی کوردستانەوە مانەوەی خۆیان لە دەسەڵاتی داھاتووی عێراقدا مسۆگەر بکەن، جگە لە پرسە توندڕەوییەکەیان لەبەرامبەر بە مافی خەڵکی کوردستان، کە ھیچ کام لە ماددە دەستوورییەکانیان جێبەجێ نەکرد، بەشێوەیەک دۆخەکە گەیشتە ئەو ئاستەی کە ئێستا کوردستان ھیچ ئاسۆیەک لە بەردەمیدا نەبێت، جگە لە جیابوونەوە“.
لەلایەکی دیکەشەوە، ئاسۆ عەلی، نووسەر و چاودێری سیاسی بۆ (باس) جەختی لەوە کردەوە: ”شیعەکان و سوننەکان ئەگەر زۆریش جیاواز بن، بەڵام لە رووانینیان بۆ مافەکانی خەڵکی کوردستان وەکوو یەکن و شۆڤێنیانە بیر دەکەنەوە، ئەو جیاوازییە کەمەی لە قسەکانیشیاندا ھەیە رووکەشییە، نەک جەوھەری“.
16/8/2017
دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، شاندی بەغدای ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم لە دووەم رۆژی سەردانەکەیان بۆ بەغدا ئەمڕۆ سێشەممە 15-8-2017 سەردانی باڵیۆزخانەی ئێران دەکەن لە بەغدا.
دوای ئەوەی لە یەکەم وێستگەدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و ئەنجامدانی گشتپرسی باشووری کوردستانیان تاووتوێکرد، شاندەکەی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، لەگەڵ هەریەکە لە باڵیۆزی ئەمریکا ، باڵیۆزی ئێران و باڵیۆزی تورکیا کۆدەبنەوە.
سەنگەر عەبدولڕەحمان، نێردراوی رووداو لە بەغدا، رایگەیاند: یەکەم کۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی کوردستان کاژێر 10:00 لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق بوو. هەڵوێستی ئەمریکا لەبارەی پرسی گشتپرسی، تا راددەیەک روون و ئاشکرا بووە و پێیوایە ئێستا کاتی گشتپرسی نییە ، داوایان لە سەرکردایەتی کورد کردووە ئەو پرسە لەبەر دوو هۆکار دوا بخرێت. یەکەمیان بەهۆی شەڕی داعشە و ئەمریکا پێیوایە دەبێت ئێستا ئەولەویەتی هەموو لایەک شەڕی داعش بێت، هۆکارێکی دیکە ئەوەیە عێراق بەرەو هەڵبژاردنەکان دەڕوات و ئەمریکا پێیوایە ئەو پرۆسەیە بخاتە دوای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەو پێیەی ئەوەی خوێندنەوەی بۆ دەکرێت ئەمریکا پشتگیری لە حەیدەر عەبادی دەکات بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ببێتەوە بە سەرۆکوەزیرانی عێراق و نایانەوێت کورد کێشە بۆ عەبادی دروست بکات.
نێردراوی رووداو لە بەغدا، دەشڵێت: " بەڵام وەڵامی کورد بۆ ئەمریکا و ئەمڕۆ بۆ باڵیۆزی ئەمریکاش لە عێراق ئەوە بووە کە گشتپرسی لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت، لەبەر ئەوەی هیچ گرەنتیەک نییە دوای هەڵبژاردنەکان چی دەقەومێت و هیچ گرەنتیەک نییە بۆ ئەوەی کورد لەمساڵ گشتپرسی نەکات ساڵێکی دیکە چی روودەدات".
نێردراوی رووداو لە بەغدا، ئاماژە بەوە دەدات،دوای کۆبوونەوە لەگەڵ باڵیۆزی ئێران ، شاندەکە لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا و دواتر لەگەڵ عەممار حەکیم، کۆبوونەوەیان دەبێت، بۆ سبەی بڕیارە شاندەکەی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم لەگەڵ نووری مالیکی کۆبنەوە.
15/8/2017
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پێشوازی لە كۆبوونەوە و كۆبوونەوەكانی شاندی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق دەكەن و نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراقیش راگەیەندراوێك لەبارەی كۆبوونەوەی شاندی ھەرێم و عەبادی بڵاودەكاتەوە.
بەھرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە میدیاكانی وڵاتەكەی رایگەیاندووە، كۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی لە گفتوگۆكانی بەغدا و ھەولێر دەكات، داواش دەكەن بە برایەتی و یەكدەنگییەوە بڕیار لەسەر داھاتووی عێراق بدەن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ھیواشی خواستووە كە گفتوگۆكان كاریگەرو سەركەوتوو بن.
بە گوێرەی راگەیەنراوێكی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە كۆبوونەوەی حەیدەر عەبادی لەگەڵ شاندی ھەرێمی كوردستان، باس لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ گرفتەكانی نێوان بەغدا و ھەولێر كراوە.
پەیامنێری كوردستان 24یش لە بەغدا رایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە خواستی گەلی كوردستان بۆ سەربەخۆیی كراوە و شاندی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم پێشێلكارییە دەستوورییەكانیان باسكردووە.
بڕیارە ئەمڕۆ شاندی ھەرێمی كوردستان، لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردەكانی عێراق و باڵیۆز و نوێنەرانی بیانی لە بەغدا و مهرجهعهكانی شیعە كۆببێتەوە.
شاندێكی ھەرێمی كوردستان ئێوارەی دوێنێ 14 ئابی2015 گەیشتنە بەغدا بۆ ئەوەی پرسی ریفراندۆم لەگەڵ بەرپرسە حزبی و حكوومییەكانی عێراق تاوتوێ بكەن.
15/8/2017
بڕیارە ئەمڕۆ شاندی ئهنجوومهنی باڵای ریفراندۆم لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردەكانی عێراق و باڵیوزی وڵاتان لە بەغدا كۆببێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بكەن.
ئاراس ئهحمهد، پهیامنێری كوردستان24 له بهغدا رایگهیاند، لهدووهم رۆژی سهردانهكهیان بۆ بهغدا، شاندی ئهنجوومهنی باڵای ریفراندۆم لهگهڵ ههر باڵیۆزخانهی ئهمریكا، باڵیۆزخانهی ئێران و فوئاد مهعسووم، سهرۆك كۆماری عێراق و عهممار حهكیم، سهرۆكی هاوپهیمانی نیشتمانی شیعهكان و هاوكات سهرۆكی رهوتی حیكمهی نیشتمانی كۆدهبنهوه و ههروهها شاندهكه سهردانی باڵیۆزخانهی ئێرانیش دهكات.
گوتیشی، یهكهم كۆبوونهوهی شاندی ھەرێم لهگهڵ داگلاس سیلیمانی باڵیۆزی ئهمریكا له عێراق دهبێت.
شاندی ئهنجوومهنی باڵای ریفراندۆم، ئێوارەی دوێنێ 14 ئابی2015 گەیشتنە بەغدا بۆ ئەوەی پرسی ریفراندۆم لەگەڵ بەرپرسە حزبی و حكوومییەكانی عێراق تاوتوێ بكەن.
15/8/2017
زیاتر لە دەساڵە بە شیوەیەکی گوماناویی ژینگە ودارستانەکانی کوردستان دەکەوتنە بەر شاڵاوی ئاگرو دەسووتێن.
بە تایبەتی لە دەسپێکی وەرزی گەرما رۆژ نیە چەند شوێن لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان ئاگریان تێبەرنەبێ و ژینگە وسروشتی کوردستان خەسار و زیانیان لێ نەکەوێ.
ئەمساڵ هاوکات لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما بەداخەوە هەرجارەو بەشێک لە جەستەی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاگریان تێبەردراو، لە ئیلامەوە تا ورمێ بەشێکی بەرچاو لە دارستان و بێشەڵانەکانی زاگرۆسی کوردستان کە سامانی سروشتی وە ئەژماردێ لە ئاگردا سووتاون.
لە رۆژانی رابردوو زنجیرە کێوی شاهۆ شەو و ڕۆژێک لە ئاگردا سووتاو و، سەرەڕای ڕێگریی کردنی ناوەندەئەمنییەکان لە خەڵکانی ژینگەپارێز، بەڵام ژینگەپارێزان بە هیممەت وهەوڵی خۆیان ئاگرەکەیان دامرکاند.
هۆکاری سەرەکیی ئاگر گرتنی لەوەڕگەو دارستانەکانی شاهۆ بۆ مانۆڕی نیزامی و تۆپبارانی سپای پاسداران دەگەڕێتەوە بە بیانووی هەبوونی دژبەرانی نیزام.
هەر بۆیە بە دەسپێشخەری ژینگەپارێزانی بانەیی و ئەنجومەنی پاژین لەو پێوەندییەدا
خاوهنى كهمپينى نا بۆ سهربهخۆيى و ريفراندۆمى كوردستان، شاسوار عهبدولواحيد له وتارێكدا هێرشى كردووهته سهر توێژى رۆشنبير و رۆژنامهنووس و دهستهبژێرى كۆمهڵگه و ئهوانهى پشتيوانى له سهربهخۆيى و ريفراندۆم دهكهن به "قهڵهمفرۆش و مارى سڕ" ناوى بردوون.
له نووسينهكهيدا شاسوار، نووسيويهتى: "رۆشنبیرەکان و رۆژنامەنوسان و قەڵەمفرۆشان و نوخبەیش بەشێکن لە سیستەمی سیاسی ئێستا و فریودانی کۆمەڵگە،.. بەشی هەرە زۆری (جگە لە چەند دانەیەکی زۆر زۆر کەمی) رۆشنبیر و نوسەر و رۆژنامەنوس و خەڵکانی خاوەن قەڵەم و نوخبە, بونەتە بەشێک لەم سیستەمە سیاسییە و بەشێکی دانەبڕاون لەم حیزبانە و لە تەرویجکردن بۆ فیکری حیزبەکان و بە تەواوی بونەتە ئامرازی پروپاگەندەی ئەم حیزبانە وهێشتنەوەی دۆخی کوردستان وەک ئێستا".
شاسوار ههموو ئهو نووسهر و رۆشنبيرانهى كورد، كه شوێن كهمپينهكهى نهكهوتوون و نهبوونهته بهشێك له دژايهتيكردنى سهربهخۆيى كوردستان بهوه تۆمهتبار دهكات، كه "لهسهر فرۆشتنى قهڵهمهكانيان دهژين" و نووسيويهتى: "بەشی زۆریان کەسابەتەکەیان لەسەر فرۆشتنی قەڵەمەکانیان و پۆستەکانی فەیسبوکیانە, زۆر لە ترسی ئەوەدان ئەمەیان لێ تێک بچێت و ئەو بەرژەوەندیانەیان نەمێنێت, بۆیە بە هەموو توانایەکیانەوە بەرگری دەکەن لەم حیزبانە".
ههروهها نووسيويهتى: "ئەم نوخبەیە وەک ماری سڕ وان, جار جارە عاتیفەی خەڵی دەجوڵێنن و لە ژێریشەوە جوڵە دەخەنە ناو گیرفانیانەوە و گەرمی دەکەنەوە".
له بهشێكى ديكهى نووسينهكهيدا رێكخهرى كهمپينى دژايهتيكردنى سهربهخۆيى كوردستان ههڕهشهى له رۆشنبيران و نووسهرانى كورد كردووه و نووسيويهتى: "خۆرێکی نوێ سەری هەڵدا لە کوردستان, کە جێی ئەم قەڵەمفرۆشانەی تیا نابێتەوە".
ماوهى چهند رۆژێكه شاسوار عهبدولواحيد، كه پێشتر به وهرگرتنى پاره له نورى مالكى سهرۆك وهزيرانى پێشووى عێراق، زهوتكردنى مافى خاوهن پشكهكانى چاڤى لاند، قۆرخكردنى پانتاييهكى فراوانى زهوى تۆمهتباركراوه و چهند كهناڵێكى ميديايى ههيه كهوتووهته دژايهتيكردنى پرسى سهربهخۆيى كوردستان و ئهنجامدانى پرۆسهى ريفراندۆم و بۆ ئهو مهبهستهش كهمپينێكى راگهياندووه.
15/8/2017