سولەیمان زەکی (سوورکێو)
تینی خۆشەویستی!
چاوەکانم!
چاو هەڵێنە
بەو چاوانەی
کەهەڵاتن، کە پشکووتن
بەشنەی شەماڵی کوێستان
ئەو دووچاوەی کە شاجووتن
لەچاو چاوانی چاومەستان!
ئەو چاوانەی،
لە حەسرەتی چاوەڕوانی...
هەر لە سەرچاوەی زوڵاڵی،
کانیاوی ناو چاوانەوە،
هەتا سەر پیتی بن لێوی،
چاوەڕێی بەر هەیوانەوە،
وەک کارمامزێکی کێوی
لەسەر هەست و دوورەدەستن
چاوەکانم!
بەو چاوانەت
کە دەڕوانی و،
سەر هەڵدەبڕی بەبێ هەستی
بە ئامێزیک بزە و نیگای...
ئەم بزانەی کە دەپشکوون،
لەم نیگایانەی لەسەر روون،
وەک خونچەگۆڵێکی پاوان،
بەبێ سووچ و بەبێ تاوان
هەڵدەگیرسێنن ئاگرێ
پڕ لە تینی خۆشەویستی و
بەردەبنە دڵ و هەناوان!
چاوەکانم!
چاوەکانت لەبەر چاوان،
هەموو ڕۆژێکی خۆرهەڵات
وەک تیشکی ئەم خۆرەتاوەن
نیگاکانم!
نیگاکانت لەبەر ڕاوان،
هەموو شەوێکی تار و مات
وەکوو ئەستێرەی گەشاوان
لە خەیاڵ و لە بێداری
لە وشکایی و لەدەم ئاوان،
لەبەرچاوان،
هەڵدێن و قەت ئاوا نابن
لەبەر ئەوە ی چاوەکانت
لە ڕێبازی خۆشەویستی
لەسەر ڕێگای خۆنەویستی
لەناو دڵ و لە هەناوان
سەرچاوەی مێهر و وەفا بن
بەڵێ هەردەم چاوەکانم!
چاوەکانت لەبەر چاوان
هەڵدێن و قەت ئاوا نابن
هەڵدێن و قەت ئاوا نابن
سولەیمان زەکی (سوورکێو)
گوڵانی ٢٠١٢ سوێد
یووسف قه‌دیری
له‌رووباره‌کان بپرسن
پێتان ده‌ڵێن:
ئێمهههموویهک ده‌ریا بووین
ئاوی چاوی چه‌م وچاوێک
له‌ده‌م ده‌راوی کهژێکهوهگریابووین
ههربهتاوێک که‌بووین ده‌ریا
خوڕه‌ی ئاومان بووشاخوڕه
چوارده‌وره‌مان ههمووشاخ بوو
که‌چی شاخمان لهپهڕژینی خۆمان ده‌دا
له‌رووباره‌کان بپرسن
پێتان ده‌ڵێن:
هه‌رکه‌س بۆخۆی له‌شی زه‌وی رهههندکردو
جه‌رگی شلی زه‌ریای شێواند
جلی جوانی ده‌ریای دڕاند
هه‌ر له‌م لاوه‌ش
دڕک وداڵی ئه‌م زه‌وییه
له‌سه‌رسه‌ری هه‌ریه‌که‌یان
جۆرهدهستاروکڵاوێکی داچه‌قاند
مسعود فەتحی
له ئه‌فسانه‌کاندا ده‌ڵێن پێشتر زرێبار شارێک بووه به ناوی "فه‌یله‌قووس"
شارێک پڕ له سته‌می حاکمان، جارێک ده‌روێشێک به ڕێبواری به‌و شاره‌دا
تێده‌په‌ڕێ که ژنه‌که‌ی دووگیان (حامڵه) ده‌بێ ، هه‌ر بۆیه داوای یارمه‌تی
ده‌کا به‌لام له بات یارمه‌تی بێڕێزی به ژنه‌که‌ی ده‌که‌ن و پاش
بێڕێزیهکهش ژنه‌که‌ی ده‌کوژن، جا ده‌روێش ده‌چێته قه‌راخی شار و
سه‌رده‌خاته سوجده‌و ده‌ڵێ هه‌تا خوا حه‌قم نه‌سێنێ سه‌ر له سوجده
هه‌ڵناگرم، کاتێک سه‌ری هه‌ڵدێنێ که گوایه ده‌نگێک بانگی ده‌کا، که سه‌یر
ده‌کا شار بووه به زرێبار
(مه‌به‌ست له‌و له تێبینیه ئه‌وه بوو که موخاته‌بی یه‌که‌می من ده‌رێش ه
له‌م شێعره‌دا)
دوێنێ ، ئەمڕۆ ، بەیانی..
-دەروێش
سەرت لە خۆڕا هەڵبڕی
خۆ فەیلەقووس هێشتا شارە!!!
ئەم کۆڵانە هەر دێ و دەڕوا
ماندوویەتی و
نــــــــــــــــە
بێزاری ناگرێتە خۆی!
چ مندااڵ بوونەوەیەکین!!!
ئەم شەقامە
درێژەی پیاسەی دوێنێکەو
پار و پێرار و ئەوسایە
ئەم شەقامە بە باوکیشمدا هات و ڕۆی
هەتا کوشتی...
شارەکەم چۆن دڵت دێنێ ئابڵۆقەم بەی
ئەمە دۆستی دوژمنیە
سنورداشم کەوە بۆ خۆم
ئەمە بەس ئابڕووچوونیە
شارەکەم وا سی سێ سێسەد وشەست وپێنج بیست و چواری تریش
شەستاوشەست بوومەوە بێ خۆ
لێم گەڕێ با کۆچێکیش بەرەو خۆم بڕۆم
با تەنیا جارێ سەربەخۆ
بەرەو خۆییبوون وەرگەڕم
باتەنیاییم بخەمە نیو جانتەیەک و
وردبوونی تەسلیم نەواژۆم
شارەکەم تۆ فەیلەقووست هێشتا شارەو
دەروێشت سوژدەی پەلەی کرد...
تاوانبارانی ئەم شارە
مەزاتی مافخوازیانەو
ئوستادەکانی تەریقەت
دەرسی جندۆکەکان دەدەن...
ماندوتر لە پاتاوپات بوونەوەی خۆمم(پاتاوپات هەر پات بوونەوەیە . تکایە)
شێعرەکانم دەدەم لە با
دەیاندەمە دەستی زریان
دەیان دەم لە
هەڕەشەی سیروان و دیجلە
ئەوی لە من بڕا
بڕا...!
ئەوی لە من جێ‌ما
جێ‌ما...!
دەستاوێژە درۆزنەکان
لە ملوە بن
دەستم مەگرن با سەرەڕۆییم سەرکوت کەم
هەتا دوێنێ
ورەی قەدیلیمان باسی کۆمسای گردۆکەکانیان بوو
هەتا دوێنێ
زرێبارەکان بە دڵی زەریاییمان تلیان دەخوارد
جادەکان مەستی ڕێگەی راستەوخۆمان
درێژەیان لیون دەبوو!!!
بێچرکە خۆم....
شێعرەکانم بوون بە پەیکەری بێ گیانی
شەقامەکانی ئەم شارە
مسعود فەتحی<تەنیا
یووسف قەدیری مەهاباد
هاواری هەتیوێک...
که‌مناڵ بووم
مناره‌یه‌ک بانگی کردم
له‌دووره‌وه ده‌نگی درۆ
کۆلاره‌یه‌ک کۆڵی کردم بۆئاسمان
... په‌ڕتووکێکی ته‌ژیی تۆزوگهردم بینی
چاوم چوولهباوهشی برۆ
خۆره‌تاوێک تیشکاوێژان ،
لهسهرلهپی زه‌وی چه‌قی
هه‌ورێک ته‌قی
بارانه‌یه‌ک دایباراندم
هێدی هێدی،مهیلهونهوی
شنه‌بایه‌ک ،لانک ئاسا
بهرلهگهیشتن به‌گۆی مه‌مکی دایکی زه‌وی
رایدهژاندم،
جه‌سته‌م که‌وته سهرجهستهیهک
له‌خوێن وژارنوقم ونغرۆ
به‌چاوی خۆم بینیم
به‌رۆژی روون
لهژێرشهوی ئهگریجهیهک
خوێن ده‌گریا
جێ خه‌نجه‌ری به‌رپشتێنی عه‌شیره‌تێک
له‌وێ پیاوێک که‌وته سه‌ما
گۆڕی برسی هاواری کرد
دایکت به ده‌س باوکت کوژرا
مسعود فەتحی
پەخشانە شێعرێک لە زمانی دایکی هێژاوە...
رۆڵەی دایە
من بەرهەمی ڕەش هێندراوی مێژوویەکم
تۆ وڵامی دواڕۆژی دوور و نزیکم
کاتێک سۆمای هیواکانم
ژیاننامەی پاییزیمی
دێتەوە یاد
تۆ بۆنی نێرگزت پێبێ و
موژده‌ی بەهار
بؤ کۆڵانە تۆزگرتووەکانی شارۆچکەم...
که باڵی قورسی بێده‌نگیش
کەوتەسەر ماڵی ژیانم
تؤ قریشکه‌و هاوارێک به
که سه‌به‌بی هه‌ڵقورتانی لێوه‌کانم راچڵه‌کێنێ...
ده‌نگ هه‌ڵبێنه بقریشکێنه
ئازادیی راتڵهکێنه
پێبکه‌نه و بزریقێوه
ئێمه‌و ڕۆژڕه‌شی وڵاتم
ته‌مه‌نمان ئاوێته‌ی یه‌ک بوو
تؤ هه‌ڵبه‌ستی رووناکی به
2-
هه‌نگاو هه‌ڵبێنه، مه‌ترسێ
با به تۆوه گه‌له‌که‌یشم
داره داره‌ی بێ و نه‌ترسێ
- به‌ری خۆ بده‌ره دایکت
من ڕووبار بووم
ئێسته تینوێتیهکم پیــــــر...
ئێستاکه مننه‌تی ژیان
هاتۆته سه‌ر شانی ماندووم
تۆ وچانێک به بۆ گیانم...
٣-
ستەمنامەی هه‌زار ساڵه
تان و پۆی له‌شی ماندوومی ههڵپڕتووکاند...
کۆنه‌په‌ره‌ستی، ئاگر بوو
قژی هه‌موو ئاواته‌کانمی ههڵپڕووزاند...
کؤنهپهرهستی لاڤاو بوو
هاته ناو پێخه‌فی شه‌وم
هه‌موو شێعره‌کانم خنکان...
هه‌تاکوو دواساتی ژیانی ژنیه‌تیم
وشه‌یه‌کم خه‌وێکی خۆشی نه‌بینی...
کؤنهپهرهستییان رست و
کردیانه ملی ئه‌وینم
هێشتا هه‌ر نه‌ببووم له دایک
دایان له دار
٤-
سەیری نێوچاوی دایکت کە!
کوڕێکی هیوای تێدایە
بە هاتنت
قژی سپیم چرۆی کرد و
چرچولۆچی بیرەوەریم
هەموو ڕێک بوون!
خوێنی تازە هاتە ناو دەمارهکانمم...
تۆ سؤزی خؤشی گۆرانیت
هاتوویته ناو گوێچکه‌ی ژینم
تۆ ده‌نگێکی لایه لایه‌ی
که دایکم وا بۆی نه‌کردووم...
تؤ سیمای خؤشهویستێکی دوورمی
هه‌موو کاتێک وای له پێش چاوی خه‌یاڵم...
٥-
کوڕی دایکی
له‌مه‌و به‌دواش
به‌یانیان
تۆ هێزی هه‌ستانه‌وه‌و
ده‌نگی ڕابه رابهی
نیوه‌ڕۆژان تۆ فێنکیت
هه‌ر سێبه‌ری ماڵی ئاواتی نه‌نکمی
که بۆنی گوڵهڕێحانهی
تا ئه‌وپه‌ڕی حه‌زی ده‌چوو...
ئێوارانیش
هه‌تاکوو خۆر لاوازتر بێ
تؤ به‌تینتری بۆ گیانم
تؤ ئاوی ساردی کانیاوی نیشتمانی
بؤ تینویتیم...
له‌گه‌ڵ تۆمه ڕۆلەی دایە
پێکه‌نینم نەگریێنی!!!
…تەنیا
مسعود فەتحی
مسعود فەتحی
سەربەرزی
...سه‌ده هات و سه‌ده ڕۆی چرکه چرکه مه‌رگ لێیدام و ژیانم... په‌تیا په‌یتا هه‌ڵوه‌رین بوون وه‌رزه‌کانم ژیانه‌وه‌م هێشتا و هه‌تا به‌فر هاتو شاڵاوی مه‌رگ و زریان من ڕه‌گم پته‌وتر چه‌قی پێغه‌مبه‌ران یه‌که یه‌که ئایه‌تی ته‌سلیمیان هێنا هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌رمی جه‌هه‌ننه‌م ڕێبه‌ندانی زهمههریرو موژده‌ی تایبه‌تی به‌هه‌شتیش سووره‌ی سوورم به خوێن نووسی مێژوو مێژوو سه‌ر به‌رزی هه‌تا هه‌تاییم _هێشتا پات بوونه‌وه‌ی شه‌وه چەکی ئێمە دڕکی گولەو هێستا پات بوونه‌وه‌ی شه‌وه‌و ...تەنیا |
پـێـشـــهوا!
(پێشکه‌ش به گیانی پاکی پێشه‌وای نه‌مر)
سـوورکێـو زهکـی
پێــشه‌وا ئه‌ی ڕێبــــــهری ناوداری کـــورد
پێشه‌وا ئه‌ی سەمـبول و سـه‌رداری کــورد
نـــاوی پــیـــرۆزت لـە دڵــدا تــا ئـەبــەد
ڕه‌مــزه بـــۆ مێــر و ژن و بۆ لاوی کـورد
پێشـه‌وا سـهرمهشقی سەربەرزیی ژیان
پێشـه‌وا ئــه‌ی خـــاوه‌نی مێشــک و دڵان
مهشـخهڵـی کوردی لەسەر سـێـدارەکـەت
چقڵی چـــاوی دوژمنـــــه کـــۆمارهکــــهت
تۆی مـهسیحـاکهی شههیـدی سـهربهدار
نـاحەزانیـش تــــا هـــــــهتایهن شەرمەزار
بوویهتـــه ڕهمـــــــزی فیــداکـــاریـی گه‌لـت
شــاد و ئارام بێـت ڕوحی پـاک وه‌ک مهلـت
له‌م قه‌ڵایه‌ی چوارچــــرای پێگه‌ی بهڵێــــن
لاو و پیـــری کـورده ئێستــاکهش ئه‌ڵێـــن
پێشــــهوامــان نـــامـــرێ هـــه‌ر زینـــدووه
پێـشــڕەوەو ڕێـگەی گـەلـی ڕوون کــردووە
تۆ به به‌خشینــی ژیــــانت بـــوویه ژیــــن
تا ئهبـــــهد ڕێــــز و ســـڵاو و ئـافـــهریـــن
سوئێـــــد... ١٠ی خاکـــــهلێوهی 1388ی هەتاوی
بڕیارە لە نیوەی یەکەمی مانگی پووشپەری ئەمساڵ دا، فێستیڤاڵێکی شانۆ لە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەبچێت.
"عەلیرەزا ئیسماعیلی"، لە بەرپرسانی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی پارێزگای سنە ڕایگەیاند کە بڕیارە لە نیوەی یەکەمی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ دا، فیستیڤاڵێکی شانۆ، بە بەشداری سەرجەم پارێزگاکانی ڕۆژئاوای ئێران، لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەبچێت.
پێشنیار دەکرێ کە شانۆنامەکان زۆرتر هەوڵ بدەن کێشەکانی ژیانی شارنشینی، خەسارناسی ژیانی شار، هاتووچۆ، دیزاین، ترافیک و بە گشتی بابەتگەلی پێوەندی دار بە شار بورووژێندرێن. بەرپرسان هەروەها داوا دەکەن کە ناردنی شانۆنامەکان و کۆنترۆڵی ناوەڕۆکیان، مەرجی وەرگیران و بەشداری پێکردنیانە لەو فێستیڤاڵە دا.
فێستیڤاڵی ئاماژەپێکراو لە دوو بەشی ناو ساڵۆن و سەر شەقام پێکدێت و شوورای شاری سەقز و ئیدارەی ئیرشادی پارێزگای سنە پشتیوانی ماڵی لێدەکەن.
بە گوێرەی ئیسنا، براوەکانی فێستیڤاڵی شانۆی سەقز، جگە لە وەرگرتنی بڕە پارەیەک وەک خەڵات، ئیزنی بەشداری لە فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان و فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی فەجریان پێدەدرێ.
مستەفا شێخە
سیاسەت بۆ ئەوە نابێت لێیبترسی. هەر ئەوەندەی زەحمەتە بکەویە ناوی. هەر کە پێت نایە ناو دونیای سیاسەتەوە، خۆت وەک مەلەوانی شارەزا دەکەویە مەلەکردن و نوقم بوونت وەزەحمەت دەکەوێت. ئەگەر باوەڕ بە ئەم قسەیەم ناکەن، سوکە ئاوڕێک بدەنەوە سەر رێبەرانی حیزب و دەستەڵاتەکانی خۆمان. لەو کاتەوە پێیان ناوەتە ناو دونیای سیاسەتەوە، بەردەوام سەرۆک و رێبەرن. ئەوەیان بێ ئەملاوئەولا ئەم بۆچوونەم دەسەلمێنێت کە نابێ لە سیاسەت بترسی.
ئەم سیاسەتە یان کەسی خیبرە و لێهاتووی ناوێت، یان ئەگەر بشیهەوێت، بەخۆشیەوە ئێمە لە دووکاندار و شۆفیر تاکسی و پزیشك و فەڕاشی ئیدارەکانەوە بگرە تا دەگاتە ئەندامانی رێبەرایەتییەکانمان شوکر بۆخوا وەکو یەک شارەزا و مەلەوانی ئەم گۆمەین.
مستەفا شێخە
هەر لە کۆنەوە فەرموویانە ئەقڵی تەواو لەناو لەشی ساخ دایە. ئەگەر وابێت، کاتێک بە کەسێک بڵێین لەشت ساخ بێت، وەک ئەمە وایە گوتبێتمان عەقڵت کامڵ بێت و ئەگەر بشڵێین خوا عەقڵت پێ بدات، وەک ئەوەیە گوتبێتمان خوا لەشی ساخت پێ بدات. بەم هیوایە هیچ کامێکمان پێویستمان بە عەقڵ نەبێت و هەرگیز لارەملی بەر دەستی پزیشکان و گیرفان هەڵتەکاوی بەردەرگای دەرمانخانەکان نەبین.
بۆ چارەسەری هەموو ئەم دەردانە، وەرزش زۆر باشە و هەرکەس دەو دەکاتەوە بە پزیشک و نسحەتکارەوە بەرەو وەرزشکردن هانمان دەدات. وەرزش جگە لە بەدیاری هاوردنی لەشساخی و پەستانەوەی مێشک بە عەقڵ و وریایی، سوودی زۆر بەنرخی دیکەیشی هەیە. وەرزش سەرەڕای ئەمانەی سەرەوە، دەبێتە هۆی پڕکردنی گیرفانی وەرزشکاران و شەڕی دەستەویەخەی وەرزش دۆستان و ناودەرکردنی وڵات و نەتەوەکان.
ژن و ژیان!
سوورکێو زەکی
بەکام وشەی جوان و ڕەنگین،
بەکام ڕستەی ڕێک و سەنگیین
لە نووکی کام قەڵەم بڕژێم،
بە زمانی کامە گەل بدوێم،
ئەتۆ ژنی و
لەبەر بەژن و
وەسفی ئەوین و جوانییت،
بۆ پێناسەی مێهرەبانییت،
وشە و قەڵەم، بێزمانن
کەچی بە زمانی گەلی من،
ئەتۆ تەنیا هەر دوو پیتی
"ژ"ێ ژیانە و
"ن"وونیش نیهان
بەڵام لە واتای دڵی من،
ئەتۆ دونیایێک لە ژینی و
ژیان بێ‌تۆ، بێواتایە!
ئەتۆ دەریایەک لە سەبر و
پیاو بێ‌تۆ، هەڵوەدایە!
تۆ لەساتی خەم و خەفەت،
لەکاتی ئازار و مەینەت،
بەس فرمێسکت هەڵدەوەرێن!
کەچی هەر خۆت لێبوردەیو،
پیاوان لەدەورت دەگەڕێن!
بەڵێ ئەی ژن!
تۆ داییم لەبەر چاوانی
لە هۆشیاریی و لەناو خەوی
تۆ هەوێنی شێعرەکانی
شاعیرانی سەر گۆی زەوی!
تۆ "ملوانکە"ی هەڵبەستەکانی "بێکەس" و
"شەنگەبێری" و" پەری شێعر" و
"جوانی بێ‌ناو"ی "هێمن"ی
تۆ "بۆ کچان"ی "قانع"ی و
تۆ بۆ "وەفایی" "شیرن"ی
تۆ لە ماڵ و لە دەشت و دەر
لە کار و خەبات و سەفەر
خوشکی، دایکی یانە هاوسەر
ئاوێنەی ژیین و ژیانی
لەوەش زیاتر، ئەتۆ ئەی ژن
ڕەمزی ئاشتیی و ئاوەدانیی
١٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٠
٨ی مارسی ٢٠١٢
سوید
سوورکێو زەکی
گوڵئەندامێ!
کەخۆی دەرخست
گوڵئەندامێکی خۆرەتاو
بە سیمای ساف و ساکاری
بەڕەنگی هەنار و هەتاو
باخێ لە ڕەنگ و لە هێما
خۆر سەری سوڕما و لەشەوقا
تێکەڵ بە گەردەلوول و بااااا
خزیی بۆ ژێر هەورێ بەتاو
کە گوڵئەندام سەیری کردن
هەور و هەتاو، ئاسمان و با
خۆیان نەگرت و بەجارێ
کردیانە هەڵپەڕکێ و سەما
کە باراندیان فرمێسکی ڕوون
بەسەر گوڵ و باخ و بەریا
سرووشت و هەموو شاکاری
هاتە سەیریان وەک سینەما
گوڵئەندامیش!
گوڵئەندامیش چەپڵەڕێزان
لە شەوقی ئەوان دەگریا
کە باوەشیان بەیەکداکرد
گوڵ و باخ و شەوق و سەما
فرمێسک و باران، خۆر و با
لێک هاڵان و وەک گەردەلوول
سەرەوژووربوون بەرەو زەریا
١١ی ڕەشەمەی ٢٠١٢ / ١ی مارسی ٢٠١٢
سوید
سوورکێو زەکی
زمانی دایک !
سوورکێو زەکی
زمانی دایک!
لەدەمی کێدا دەگەڕێی؟
گەر لەدەمی
سوورپێستێکی دەرکراوی،
یان هی دەمی
مناڵگەلێکی بێ ناوی،
گەر ئاوازەی
زلهێزێکی داسەپاوی،
یان هومێدی بووژانەوەی
گەلێکی ڕاوەدونراوی!
تۆ کۆڵەکەی ڕاوەستانی
بۆ ناودار و بۆ بێناوی
تۆ ناسنامەی
تۆ پێناسەی
تۆ ژیانی
ئەتۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆ ئاوی!
بەبێ دەنگیی
ئاودێر دەکەی
هەموو گەلانی گۆی زەوی
لە وشکایی و لەدەم ئاوی
تەنانەت هی گشت ئەوانەش
ناسنامەکان ئەشێوێنن
یان پێناسەکان ئەدڕێنن!
لەبەر ئەوەی
تۆ لە سۆز و لە هەوێنی
ئەوینێکی دایکانەوە
هەڵقوڵاوی
هەڵقوڵاوی
هەڵقوڵاوی
١ی ڕەشەمەی ١٣٩٠ی هەتاوی
٢٠ی فێڤرییەی ٢٠١٢ی زایینی
سوید
مافی ژیان!
هۆۆۆۆ بێ باوەڕ!
هۆۆۆۆ حاشاکەررر!
گەر باوەڕ ناکەی بە بوونم
گەر تێناگەی لە بۆچوونم
چاو هەڵێنە، گوێ ڕایەڵە
لە ناخی دەنگی زایەڵە
لێی وردبەوە، تەماشاااااا کە!
دەشت و چیا، ڕووبار زەریا
مەل و مێروو، گوڵ و گیا
کوڵ و داخ و هەست و بریا
سەما و بانگ و هەرا و هوریااااااا
ئا ئەوەتااااا!
لایەی داییک،
گاڵەی مناڵ
کەپر و خەرمان،
ئەشکەوت و ماڵ
شوێن و زەمان
ڕۆژ، مانگ و ساڵ
هەموویان لەسەر ئەم خاکەن
وەک هی کۆمەڵ و خاکی تۆ
چاودێری ئەم ڕەز و باخەن
هەر وەکوو ڕەز و باخی تۆۆۆۆۆ
تۆ ئەمانە هەست پێدەکەی؟
تۆ هیچ لەمانە تێدەگەی؟
هۆۆۆۆ بێ باوەڕ!
هۆۆۆۆ حاشاکەررر!
گەر نابینی!
گەر نابیسی!
هەزاران دیمەنی دەگمەن
هەزاران بەڵگە بۆ بوونم
ئەڕای ژیان، ئەهێنمەوە و
هەزاران ڕستەی زێڕیینیش
بۆ ڕووناهی ئەدۆزمەوە و
بەهێمنیی
وەستایانە لێکیان ئەدەم،
بەباشی ئەیانهۆنمەوە و
بە چەند وشە دەریاندەبڕم
بەڵکوو فام بکەی، تێبگەی
کە مافی ژیان ڕەوایە
تا ببیسی و تا پێبگەی
کە گەلی کورد
بە باوانت لەناو نەچوو و
بە تۆۆۆۆۆش هەرگیز
لەبن نااااایە، لەبن ناااااایە
سوورکێو زەکی، سوید، 2012-01-02 / 1390-10-12
ره‌زا شوان / نه‌رویج
ئـاڵاکهم
ئـاڵاکـــــــهی کوردســــــــــــتانم
ئـاڵای رهنـــــگین و جــــــــوانم
بشهکێــــــــــوه له ئاســـــــــمان
خۆشــــــــهویستر له گیــــــــانم
ئـاڵای بــــــهرز و پیـــــــــرۆزم
ره‌نگ سوور و سپی و سه‌وزم
رۆژهکـــــــــهت ئــــــــازادی یه
هێمــــــاشه بۆ نـــــــــــهورۆزم
ئـاڵاکهم رێــــــزت دهگـــــــــرین
له هه‌ر شوێنێک دا بــــــــــژین
له دڵمــــــــــان دا شــــــــیرینی
به تـۆوهیـــــه سهربـــــــهرزین
پێشمه‌رگه‌ین
پێشمـــــهرگهی کوردســـــتانین
نهڕهشــــــێری مهیـــــــــــدانین
شۆڕشـــگێڕین به جــــــهرگین
بۆ ئــــــــــازادی دهجهنــــــگین
خۆڕاگــــــــــرین کۆڵنــــــادهین
هه‌موو ســـــــاتێ ئامـــــــادهین
ناســـــــرهوین و ناتــــــــرسین
هه‌رده‌م گیان له‌سه‌ر دهســــتین
پشـت و پهنـا و سهنــــگهرمان
شاخـــــــــهکانی کوردســـــــتان
له جیـــــــهان دا ناســـــــراوین
به ئـــــــــــازا ناوبـــــــــــراوین
دوژمـن لێــــــــمان تۆقــــــــیوه
زهبـــــری ئێــــمهی بیــــــــنیوه
چـــه‌کی ئێــــــــمه بـــــــــڕوایه
داواکانـــــــــــــــــــــمان ره‌وایه
که‌رکووکیم
من کوردێـــــــکی بچـــــــووکم
رهســـهن زاده‌ی کهرکـــــووکم
کهرکــــــووکی کوردســـــــتانم
زێـدی شــــــیرین و جــــــوانم
به بیـــر و هـــۆش و گـــــۆشم
بۆ کهرکـــووک تێ دهکـــــۆشم
کهرکـــــووکهکهم پێنــــــــاسهم
دڵ و خـــــوێن و ههنــــــاسهم
کهرکـــووک بێ تۆ ههڵنـــاکهم
هه‌رگیـــــز له یــادت نــــــاکهم