رەزا شوان
بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان، کە رێکەوتی (٨) ئاداری هەموو ساڵێکە
جوانترین پیرۆزبایی لە سەرجەم ئافرەتانی کوردستان بە تایبەتی و، ئافرەتانی
جیهان بە گشتی دەکەین .
ئافرەتانی کوردستان شایەنی ئەوپەڕی رێـز و ستایشن .. چونکە بە درێژایی
مێژووی پڕ لە شکۆداری و سەروەریی گەلەکەمان .. شان بە شانی براکانیان
لە هەموو بوارەکاندا رۆڵێکی بەرچاویان لە خەبات و تێکۆشان‌دا هەبووە .. لە
ئەمڕۆشدا ئافرەتانی کوردستان بوونەتە پێشەنگ و نموونەی ئافرەتانی جیهان
.. ئافرەتانی کوردستان پەڕلەمانـتارن، وەزیـرن، سیاسەتمەدارن، هـاوسەرن،
رەزا شوان
چیرۆک کۆنترین و گرنگترین لقە لە لقەکانی ئەدەب، لە هەموو جۆرەکانی تری ئەدەب
باوتـر و بڵاوترە .. لە هەموو هۆکارە ئەدەبی و هونەرییەکانیش زیاتر کاریگەری و
رەنگدانەوەی لەسەر ژیانی ئەمڕۆ و داهاتووی مرۆڤدا هەیە .
چیرۆکی منداڵانیش، گرنگترین سەرچاوەی رۆشنبیریی منداڵانە، گرنگترین هۆکاری
پەروەردە و فێرکردن و فێربوونیشە، یارمەتیی منداڵان دەدات، بۆ ئەوەی بە دروستی
زووتر پێبگەن و، خێراتر و باشتریش بیر و هۆش و ئەندێشە و بەهـرەکانیان گەشە
بکەن .. هۆکارێکی ئاسانیشە بۆ چاندنی رەوشتی بەرز و رەفتاری راست و دروست .
ئێمە لە ( ٣ / ٤/ ٢٠١٥) دا لە سایتەکاندا لە ژێر ناوی ( دەربارەی چیرۆکی منداڵان )
بە شێوەیەکی گشتی، باسمان لە سوود و لە گرنگییەکانی چیرۆکی منـداڵان کردووە .
له هۆڵی سینه‌مای مێگا مۆڵ له شاری هه‌ولێر، به بۆنه‌وه‌ی رۆژی ئافره‌تانی جیهان رێوڕه‌سمی "دیداری سینه‌ما له نیگای ئافره‌تان"، به‌رێوه‌چوو.
له سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه په‌یامنێری (باس‌نیوز) تێیدا ئاماده‌بوو، "پشتیوان عه‌بدوڵڵا" سه‌رپه‌رشتیاری رێوڕه‌سمه‌كه له گوته‌یه‌كیدا تیشكی خسته‌ر گرنگی كاری هونه‌ری هونه‌رمه‌نده ئافره‌ته‌كان و ئه‌زموونی كاركردنیانی به‌رز نرخاند.
له به‌شێكی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، چه‌ند كورته فیلمێكی سینه‌مایی (كوردی، عه‌ره‌بی) پێشكه‌شكران و له كۆتایی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا خه‌ڵاتی رێزلێنان په‌خشرایه هونه‌رمه‌ندان "سنور ئالانی، كاردینای سپی، ده‌وه‌ن نه‌وزاد، سۆلین جیهاد دڵپاك، مه‌ڕوا محه‌مه‌د، نیگار عوسمان، تارا عه‌بدولره‌حمان.
9/3/2016
بوخاری وشیار
من مرۆڤ وەک گەوهەرێک وێنا دەکەم کە تیشکی تواناکانی و ئاسۆی ڕوانینەکانی تەواوی دروستکراوان جێ‌دێڵن ، و لەکۆتایدا ڕۆحی مرۆڤ دێتە دوان و پێماندەڵێت " من بەشێکم لە رۆحی خودا " .جیهانی مرۆڤ پڕیەتی لە گەوهەر و گەورەیی و هەست و شکۆ ، وە گرینگترینیشیان پڕیەتی لە عیشق ، هەرچەندە لەئێستادا ئاسۆی عیشق بەرتەسک کراوەتەوە و وێنایێکی تری لە زیهنی مرۆڤەکان دروست کردوە ، بەڵام بەگشتی و لە بنەڕەتدا (( عیشق کورترین و بێوێنەترین ڕێگایە بۆ گەیشتن بە ئاسۆی مرۆڤێکی کامڵ )) .
عیشق کۆتا پلەی خۆشەویستیە ، هەر ئەو خۆشەویستیەی کە لە ساتێکی بێئاگاییدا چرۆدەکات و گەشەدەکات تا دواجار بە عیشق دەگات ، کاتێک مرۆڤ عیشق لە دڵیدا دەچەسپێت ئیتر نە چیاکان و نە دەریاکان و نە ئاسمانەکان ناتوانن ببنە ئاستەنگ لەبەردەمیدا ، ئەوەی مەجنوونی دەربەدەرکرد و فەرهادی دێوانەکرد هەر عیشق بوو ، کۆتا مەنزڵێکیش کە مرۆڤ پێیدەگات هەر عیشقە .
بۆیە بەدەگمەن دەبینین لە ئەدیبان و عاریفان باسیان لە عیشق نەکردبێ و لەم کانیاوە سازگارەدا قومێک ئاویان نەخواردبێتەوە ، وە هەموو عاریفەکان و ئەدیبەکانیش کۆکن لەسەرئەوەی کە " عیشق ئەوشتەیە کە بەدەست مرۆڤ خۆی نیە ، بەڵکوو خودا خۆی دەیبەخشێت بە مرۆڤ " ،
وە عیشقێک خودا بیبەخشێت بە بەشێک لە ڕۆحی خۆی کە مرۆڤە ، وەلێ تەنها خۆشی پەی بە چیەتی ئەم عیشقە و گرینگی ئەم هێزە ئەفسووناویە دەبات .
هەروەک حافیزی شیرازی لەمەڕ ئەم بابەتە دێتەگۆ و دەڵێت :
عیشق ئەو شتەیە کە هیچ لە دروستکراوەکان نەیانوێراوە وەریبگرن و داویانە بەسەر مرۆڤی نەگبەتدا ، وە هەموو قابیلیەتەکانی مرۆڤ لە عیشقدا بەدەردەکەون .
ئەمێستا لەگەڵ ئەوەی پەی بە تایبەتی و پاڵەوانیەتی مرۆڤ دەبەین لە ئاست وەرگرتنی وەها گەوهەرێکدا ، دەگەین بەوڕاستیەش کە تەنها عیشق مرۆڤ بوونی مرۆڤ نیشان دەدات ، یانی تەنها لەڕێگای عیشقەوە دەزانین مرۆڤ مرۆڤە ، وەگەرنا هەرشتێک و ڕێگایێکی تر بگرینەبەر بۆ ناسین و پەی بردن و تێگەیشتن بە چیەتی مرۆڤ ، جگە لەوەی مرۆڤمان بۆ نادۆزرێتەوە بەڵکوو زیاتریش لێمان گوم دەبێت .
گەر سەیرێکی مێژووی مرۆڤایەتی بکەین دەبینین ، عیشق لاپەڕەیێکی زۆری داستانەکانی پڕکردوەتەوە و چەندان داستانی جیاواز لەیەک و هاوشێوە لە بوونی هێناوەتە بوون ، وە تا کۆتایی مرۆڤایەتیش ئەم داستانی عیشقە بەرۆکی ژیان و مرۆڤ و مرۆڤایەتیش بەرنادات ، و بەنەمری لەنێو ماهیەت و پەڕەی داستانە سەرسوڕهێنەرەکانی مرۆڤ دەمێنێتەوە .
ناکرێ باس لە داستانی عیشق بکەین و ئاوڕێکیش لە ئازاری عیشق نەدەینەوە ، چونکە داستانی عیشق و ئازاری عیشق هەر یەکن .
ڕاستە هەندێ کەس لایان وایە کە چیڕۆکی عیشق لەزەت بەخشە ، وەلێ هەر بەم ئەندازەیەش ئازار بەخشە .
بۆیە مەولانا لەم چەند بەیتەدا دەڵێت : هیچ بیماری و دەردەدەریەک ناگات بە ئازاری دڵ و عیشق ، عیشق شوێن پەنجەی بەسەر لەشەوە مۆر دەکات بەدرێژایی لەش ئەندامەکانی عاشق دەتوێنێتەوە ، وە هیچ دەردێک ناگاتە بێ دەرمانی عیشق .
ئەوەتا هەر ئەو عیشقە بەئازارە و بێ دەرمانەبوو کە مەولانای لە کۆڵانەکانی قۆنیا دەهێنایە سەما و بەرەو جیهانە نەبینراوەکانی دەبرد ، و لەقووڵایی ئاسمانەکاندا وەک ماسیێکی تینوو بەرەو ژیان ئاراستەی دەکرد ، بۆیە دەڵێن هیچ چێژێک ناگات بە ئازاری عیشق.
من باس کردن لە عیشق و باس نەکردن لە عاریفێکی وەک مەولانا جەلالەدینی ڕۆمی (بەڵخی ) بە کەموکوڕی دێتە بەرچاو ، کە زۆرێک لە ئەدیبان و عاریفان بە پێشڕەوی مەیدانی عیشق ناوی دەبەن .
هەروەک دەیوت :
دوور مەبە لە عیشق ، تاکو نەمری
لە عیشقدا بمرە ، تا زیندوو بمێنی .
دەبێ لەبیریشمانبێ کە عیشق هەرگیزاوهەرگیز تەنهایی نیە ، وەلێ پەیوەندی کردنێکی ڕاستاوخۆ و بەهێزە بە مەعشووق کە بەشێکی سەرەکی داستانەکەیە .
( عیشق هات ، خوێن لە دەمار و پێستم بڕا ، منی لەخۆم خاڵی کرد و بە مەعشووق پڕیکردمەوە ) - مەولانا جەلالەدینی ڕۆمی –
( عیشق یانی لەتکردنی ژیان ، لەتێک پێکەنین بۆ تۆ ، لەتێک گریانیش بۆ من ) - نەبەز گۆران –
ئەمێستا با بپرسین ، ئاخۆ دەبێ مەعشووق کێبێ ؟
بێگومان مەعشووق هیچ کاتێ جێگیر و چەقبەستوو نیە لای مرۆڤ ، چوون هەروەک چۆن عیشق لە ماهیەتی مرۆڤەکانەوە سەرچاوە دەگرێت و هەڵدەقوڵێ ، بەهەمان شێوە مەعشووق لە ماهیەتە جۆربە جۆرەکانی مرۆڤ خۆی دەبینێتەوە .
هەمیشە مەعشووق لە هەموان شاراوە و نادیارە ، وەلێ جگە لە عاشق خۆت نەبێت کە لای وەک مانگ درەوشاوەیە ، وەگەر سەیری تەواوی شیعر و پەخشان و وتارەکان بکەین لەسەر عیشق ، دەبینین زۆریان لای خوێنەر مەعشووق ون و نادیارە ، ئەوەش دەمانگەیەنێت بە سروشتی مەعشووق کە هەمیشە لەنێو دێڕە نوسراوەکاندا خۆی لە چاوی هەموان ون دەکات و لە ئەندێشەی عاشق‌دا خۆی وەدەردەخات .
گرنگ لێرەدا وەدەرخستنی گرنگی و بایەخی عیشقە لە ژیانی مرۆڤدا ، بێگومان ئەمەش بۆ گەیشتنی مرۆڤ بە خاوەنی عیشق کە خودایە .
هەروەک دکتۆر عەلی شەریعەتی دەڵێت : عیشق چ زەمینی بێت یا ئاسمانی ، هەر بەرەو خودا چوونە .
لێرەدا قەڵەمەکەم هەڵدەگرم و ڕێگا بە ئێوە دەدەم ئەندێشەکانتان بەرەو عیشق ئاراستە بکەن و بگەن بە ماهیەتی خۆتان .
ئەوەی لێرەدا ماوە بیڵێم ( تەمەنێکمان لە عیشق بەسەربرد ، وەلێ تا ئێستا لە عیشق تێنەگەشتووین ) – بوخاری وشیار - .
6/3/2016
ڕێبوار سیوه‌یلی
(هه‌رگیز ناتوانین دوای كاره‌سات بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دۆخی پێش كاره‌سات، چونكه ئه‌و وزه‌یه‌ی له كاره‌ساته‌كه‌دا به‌فیڕۆ ده‌ڕوات، نابێته‌وه به هه‌مان وزه‌ی كه پێشتر هه‌مان بوو)
نه‌بوونی زمانی زگماك له قۆناغی یه‌كه‌می ساڵانی منداڵی‌دا، به‌تایبه‌تی تا هه‌شت ساڵی و (هه‌ندێكی تریش ده‌ڵێن تا یازده و سیانزه ساڵی)، بۆشاییه‌كی گه‌وره ده‌خاته ده‌زگای سۆزداری و گه‌شه‌ی زه‌ینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فیزیكیی منداڵه‌وه
پێویسته له سیاسه‌تی په‌روه‌رده و فێركردندا هه‌موو ڕێگاكان بۆ فێربوون و په‌روه‌رده‌كردن بۆ زمانی دایك ته‌خت بكرێن و هیچ ڕێگرێك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دروست نه‌كرێت
مه‌حروومكردنی منداڵ له زمانی دایك به هه‌ر هۆكارێك بێت، زیان به كه‌سایه‌تی ده‌گه‌یه‌نێت و دووچاری كه‌مئه‌ندامیی كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی ده‌كات و ناتوانێت به شێوه‌یه‌كی سروشتی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوزمانهكانیدا بگرێت
ته‌نیا له بواری په‌روه‌رده و به ناوێكی خۆشی وه‌ك زانسته‌وه نییه، به‌ڵكو له ماركێت و مۆڵ و كافتریا و خواردنگهكانیشهوهیه و له زۆرینه‌ی ئه‌م شوێنانه زمانی ئینگلیزی، عه‌ره‌بی و توركیی زۆر فه‌رمیترن له زمانی كوردی
یه‌كێك له‌و لێكۆڵێنه‌وه ده‌گمه‌نانه‌ی ئه‌م بۆچوونه پشتڕاست ده‌كاته‌وه، كاره هاوبه‌شه‌كه‌ی (ئابیدۆگۆن گیبۆیكا) و هاوڕێكانێتی به‌ناوی (به‌شداریی و ڕۆڵی فێربوونیی زمانی دایك له سه‌ره‌تاكانی قۆناغی منداڵێتیدا، 2013). هه‌روه‌ها باسه‌كانی خاتوو جینوا سپێرمهن: (http://anthropology.ir) و گه‌لێكی تر.
ئه‌م توێژه‌رانه له دۆخی زمان له وڵاتێكی وه‌ك (نێجریا)یان كۆڵیوه‌ته‌وه به‌و پێیه‌ی وڵاتێكی فره‌زمان و پاشماوه و میراتگری كۆڵۆنیاڵیزمه. ئایا زمانی دایك و زمانه لۆكاڵییه‌كان كه ژماره‌یان له (395 زمانه‌وه بۆ 2000 زمان) هه‌ژمار كراون، له به‌رامبه‌ر زمانی ئینگلیزی‌دا، كه له سه‌رده‌می كۆڵۆنیاڵیزمهوه وه‌ك زمانی خوێندن و په‌روه‌رده به‌كارهاتووه، چی‌یان به‌سه‌ر دێت؟
ئه‌م توێژه‌رانه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له‌ناو ئه‌و ژماره زۆره‌ی زمانی لۆكاڵیدا، كه له‌و وڵاته‌دا هه‌یه، ته‌نیا زمانی ئینگلیزی زمانی هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندنه و كۆی زمانه‌كانی تر پشتگوێ خراون، جگه له سێ زمانیان ئه‌ویش به هۆكاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی. به‌م جۆره‌ش زمانی ئینگلیزی كه زمانی دایك نییه له‌و وڵاته‌دا، جێگه‌ی چه‌ند سه‌د زمانی گرتووه‌ته‌وه و ڕۆڵێكی سته‌مكارانه‌ی هه‌یه به‌سه‌ر ئه‌و زمانانه‌وه. هۆكاری ئه‌مه چییه؟ بێگومان یه‌كه‌م هۆكار ئه‌وه‌یه زمانی ئینگلیزی ئه‌م پێگه‌یه‌ی به‌هۆی ده‌ستگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌ت و ڕه‌زامه‌ندیی ناچارهكیانه و ملكه‌چیی خه‌ڵكه لۆكاڵییهكهوه، به‌ده‌ست هێناوه. چ ئه‌و خه‌ڵكه خۆجێیه‌ی وڵاته‌كه، كه به شێوه‌یه‌كی سێمبوولی و وه‌ك به‌هایه‌ك زمانی ئینگلیزییان به‌كار هێناوه و چ ئه‌و كه‌سانه‌ی له وڵاتانی دیكه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، (وه‌ك كۆیله خوێنده‌وار و ئازادكراوه‌كان)، به زمانی ئینگلیزی ئاخاوتوون و ئه‌م زمانه‌یان وه‌ك فیزێك به خه‌ڵكی لۆكاڵ فرۆشتووه‌ته‌وه و بوونه‌ته هۆی دروستكردنی مه‌یلێكی باش له‌سه‌ر ئه‌م زمانه. ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكه لۆكاڵهكه ده‌ست له زمانی دایكی خۆیان هه‌ڵبگرن و وه‌ك زمانێ (خراپ) لێی بڕوانن و له قسه‌كردندا په‌نا بۆ زمانی ئینگلیزی ببه‌ن. ئه‌م لاساییكردنه‌وه و بهپیرۆزكردنهی قسه‌كردن به زمانی ئینگلیزی، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی له سه‌دا هه‌شتا و زیاتری چینه ده‌ستڕۆیشتووه‌كانی خوارووی وڵاتی نێجیریا، له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان كه هێشتا له ته‌مه‌نی خوار باخچه‌ی ساوایانیشدا بوون، له ماڵه‌وه به ئینگلیزی قسه بكه‌ن، نه‌ك به زمانی دایك.
وه‌ك توێژه‌رێكی دیكه‌ش ده‌ریخستووه، ئه‌م هه‌لومه‌رجانه وایان كردووه هاوسه‌نگیی نێوان زمانی ئینگلیزی و زمانه لۆكاڵییه‌كان به قازانجی زمانی ئینگلیزی بشكێته‌وه، ئه‌مه‌ش تا ئه‌و سنووره‌ی زۆرینه‌ی نێجیریاییه خوێنده‌واره‌كان ناتوانن به زمانی دایكی خۆیان بخوێننه‌وه و بنووسن (http://right-to-childhood.com/).
كێشه‌ی ئه‌م ناهاوسه‌نگییه هه‌ر ته‌نیا له‌وه‌دا نییه كه هاووڵاتیی لۆكاڵ نامۆ ده‌بێت به زمانی زگماكی خۆی، به‌ڵكو نه‌بوونی زمانی زگماك له قۆناغی یه‌كه‌می ساڵانی منداڵی‌دا، به‌تایبه‌تی تا هه‌شت ساڵی و (هه‌ندێكی تریش ده‌ڵێن تا یازده و سیانزه ساڵی)، بۆشاییه‌كی گه‌وره ده‌خاته ده‌زگای سۆزداری و گه‌شه‌ی زه‌ینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فیزیكیی منداڵه‌وه و كه‌سایه‌تیی منداڵ عه‌یبدار ده‌كات، چونكه بناخه‌ی كه‌سایه‌تی منداڵ له‌م قۆناخه‌دا داده‌مه‌زرێت. زمانی زگماك په‌یوه‌ندییه‌كی نزیك و بێ جێگره‌وه‌ی نێوان منداڵ و دایكه و به هیچ شتێكی دی پڕ نابێته‌وه. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش كۆی ئه‌و یاسا و ڕێپێدانانه‌ی له كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌كئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا، ناهه‌وسه‌نگیی زمانی دروست ده‌كه‌ن كه به زیانی زمانی دایك ته‌واو ببێت، ڕێپێدانی ڕه‌وا و چوونییەك له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده و گه‌شه‌ی منداڵ، نین..
توێژه‌رێكی ئێرانی، (عشایری، 2015)، كه پسپۆڕه له بواری ده‌مارناسی و مێشكدا، نووسیویه‌تی: (زمانی دایك هه‌ندێ ئاسانكاریی تێگه‌یشتن ده‌هێنێته ئاراوه. ئێمه به هۆی زمانه‌وه جیهان ده‌ناسین. ئه‌و تێگه‌یشتنانه‌ی به‌ده‌ستیان ده‌هێنین، له یادوه‌ریی خۆماندا به‌رهه‌م ده‌هێنینه‌وه و به‌هۆی زمانه‌وه ده‌یانخه‌ینه ڕوو. بۆیه زمان به ته‌نیا قسه‌كردن نییه، به‌ڵكو هۆش و خرۆشی سۆزی مرۆڤیشه. بۆیه جه‌وهه‌ری مرۆڤ به زمانی دایك شڕۆڤه ده‌كرێت. له‌به‌رئه‌وه پێویسته زمانی دایك بخوێندرێت و نه‌ته‌وه و شوناس له زمانی دایكدایه).
بۆ سه‌لماندنی ئه‌م خستنه‌ڕووه‌ش، ئه‌و توێژه‌ره په‌یوه‌ندیی نێوان ژیانی مرۆیی و زمان زیاتر شی ده‌كاته‌وه و ده‌نووسێت: (ئێمه زمانێكی ناخهكیمان هه‌یه كه جیاوازه له قسه و نووسین. زمانی ناخه‌كی به‌رهه‌مهێنه‌ری قسه‌یه به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یداته‌وه، هه‌مان ئه‌و شته نییه له ناخدا ڕووی داوه. هزرین به زمانی ناخه‌كیی مرۆڤ ده‌بێت، ئه‌وه‌ی زمان ده‌ری ده‌بڕێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ناخدایه، جیاوازیی هه‌یه. به‌ڵام زمان چی ده‌كات. یه‌كه‌مین شێتێك كه مێشك ده‌یكات ئه‌وه‌یه به‌هۆی چاو و گوێ و هه‌سته‌كانه‌وه، جیهان ده‌دۆزێته‌وه. ئه‌مه قۆناغی پێش زمانییە. له قۆناغی دواتردا، به‌هۆی فێربوونی زمانه‌وه، شتێكی دیكه له مێشكدا ڕوو ده‌دات كه هێواش هێواش شوناس به مرۆڤ ده‌به‌خشێت. كه‌مێ گه‌شه‌ی زیاتریش چه‌مكه‌كان دروست ده‌بن. كه‌مه كه‌مه وشه‌كان له سیسته‌می خرۆشانی هه‌سته‌كی و ئه‌و به‌شه له سه‌رتوێی مۆخ كه په‌یوه‌ندیی هه‌یه به خرۆشانهكانهوه، ههڵدهكهنرێن. لێره‌وه‌یه كه زمانی دایك ده‌بێته بنه‌مای ژیانی مرۆڤ) (https://www.tribunezamaneh.com/).
هه‌موو ئه‌م بۆچوونه زانستییانه‌یه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت، كه پێویسته له سیاسه‌تی په‌روه‌رده و فێركردندا هه‌موو ڕێگاكان بۆ فێربوون و په‌روه‌رده‌كردن بۆ زمانی دایك ته‌خت بكرێن و هیچ ڕێگرێك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دروست نه‌كرێت.
نامۆكردن به زمانی دایك
زمانی دایك كه‌ناڵێكی سه‌ربه‌خۆی بێ ڕكابه‌ره و مرۆڤ به هۆیه‌وه و لێیه‌وه دێته ناو جیهانه‌وه و خۆی به‌رجه‌سته ده‌كات. مه‌حروومكردنی منداڵ له زمانی دایك به هه‌ر هۆكارێك بێت، زیان به كه‌سایه‌تی ده‌گه‌یه‌نێت و دووچاری كه‌مئه‌ندامیی كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی ده‌كات و ناتوانێت به شێوه‌یه‌كی سروشتی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوزمانهكانیدا بگرێت (مولودی: http://www.ziryan.ir/NewsDetail. ). بۆیه هه‌ر به پهراوێزخستنێكی زمانی داییك و به‌هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك بێت، دهستێوهردانێكه له جیهانی ناخه‌كیی منداڵه‌وه. لێره‌وه‌یه كاتێك به هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك (به‌ڵگه‌ی زانستی‌بوون، سه‌رده‌سته‌یی زمانه‌كان و دانپیا نه‌نانی یاسایی به زمانه‌كان و باوبوونی زمانێكی تایبه‌ت)، دێین و زمانی دایك قه‌ده‌خه، یان به‌په‌راوێز ده‌خه‌ین، منداڵ له خۆی بێگانه و به خۆی نامۆ ده‌كه‌ین.
ئه‌م بێگانهكردن و نامۆكردنه بهدئهنجامیی زۆری بۆ منداڵه‌كه لێ ده‌كه‌وێته‌وه، وه‌ك نه‌بوونی توانای بۆ ده‌ربڕینی ناخی خۆی و نه‌بوونی هاوسه‌نگیی له نێوان ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌كات و له ناخدا دهیخرۆشێنێت و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت بیڵێت. جگه له‌وه‌ش، منداڵ هیچ وابه‌سته‌یی و گیرۆده‌ییه‌كی به زمانی دایكه‌وه نامێنێت و وه‌ك ئه‌و خوێنده‌وار و خاوه‌ن بڕوانامه نهیجیریانهی لێ دێت، كه ناتوانن به زمانی زگماكی دایكی خۆیان بئاخڤن.
له ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تیشدا، زمانی جێگره‌وه‌ی زمانی دایك، یان زمانی سه‌پاو، هه‌ستێكی خۆ به‌گه‌وره‌زانی و به چاوی سووك ڕوانینه زمانی دایكی، ده‌داتێ، كه نه‌توانێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه‌دا دروست بكات كه تیایدا ده‌ژی. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زمانی سه‌پێنراو، یان فێركراو، پێگه‌یه‌كی ئه‌وتۆ ده‌داته مرۆڤ، كه پێی وابێت، ده‌بێت له وڵات و كۆمه‌ڵگای خۆشی‌دا به زمانه نوێیه‌كه‌ی بدوێت. ئه‌م زمانه نوێیه، له نموونه‌كه‌ی ئێمه‌دا، زمانی ئینگلیزی، ده‌بێته سنوورێك منداڵ له ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی دابڕ ده‌كات. هه‌ستێكی ترس و شه‌رمی پێده‌به‌خشێت. ترس له‌وه‌ی ئاشكرا بێت ئه‌م كورده و شه‌رم له‌وه‌ی به زمانی دایك بدوێت، یان له‌گه‌ڵ كه‌سه نزیكه‌كانی خۆی ببینرێت كه به زمانی دایك قسه ده‌كات. ترس و شه‌رم هاوسه‌نگیی ڕۆحیی منداڵه‌كان ده‌شێوێنن و توانای هه‌ڵبژاردنی هاوڕێ و ده‌ربڕینی هه‌ستی سۆزداری و تووڕه‌ییه‌كانی به شێوه‌یه‌كی سروشتی لێ ده‌ستێنێته‌وه. هه‌رچه‌نده له شێوازی قسه‌ی ڕۆژانه‌دا هه‌موو ئه‌مانه پێكه‌وه، كێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ شوناسی تاكه‌كه‌س دروست ده‌كه‌ن و چێژی دووان و ئاخاوتن و گوزارشكردن له خودی خۆی، لێ ده‌ستێننه‌وه.
كاتێك هه‌موو ئه‌م زانیاریانه به دۆخی ناو قوتابخانه پهرپووتهكانی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستاندا به‌راورد ده‌كه‌ین، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ده‌بێ كێ باجی ئه‌م دۆخه زمانییە سه‌پاوه بدات، كه تیایدا زمانی دایك به‌په‌راوێز خراوه؟ ده‌بێت له‌وه‌ش تێبگه‌ین، كه ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی به‌و جۆره په‌روه‌رده ده‌كرێن، چۆن له ناخه‌وه دابڕ ده‌كرێن له كۆمه‌ڵگای خۆیان و دووركه‌وتنه‌وه‌یان له‌و به‌شه‌ی خودی خۆیان، كه هه‌ڵگری شوناسی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وانه..
پێویسته سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌یی ئێمه دابڕێژرێته‌وه و تیایدا زمانی دایك له‌و هێرشانه ڕزگار بكرێت كه به‌ناوی ئینتهرناشناڵێزم، پێشكه‌وتن، زانستگه‌رایی و مۆدێرنبوونه‌وه، ده‌كرێنه سه‌ری. هه‌رچه‌نده ئه‌م هێرشه بۆ سه‌ر زمانی ئێمه، ته‌نیا له بواری په‌روه‌رده و به ناوێكی خۆشی وه‌ك زانسته‌وه نییه، به‌ڵكو له ماركێت و مۆڵ و كافتریا و خواردنگهكانیشهوهیه و له زۆرینه‌ی ئه‌م شوێنانه زمانی ئینگلیزی، عه‌ره‌بی و توركی زۆر فه‌رمیترن له زمانی كوردی.
له بهدواداچوونێكمدا بۆ دوو كافتریای ناو ماجیدی مۆڵ و فامیلی مۆڵ، بۆم ده‌ركه‌وت كرێكاره بیانییەكانی ئه‌وێ هه‌ر یه‌كه‌یان له سێ ساڵه‌وه بۆ پێنج ساڵه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین و هه‌تا ئێستا هیچیان به زمانی كوردی بایی ئه‌وه‌ی مشته‌رییه‌كانیان ڕایی بكه‌ن، ناتوانن بئاخڤن، له كاتێكدا هه‌ردووكیان به ئینگلیزییه‌كی شه‌ق و شڕ كاری خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و ئه‌و هه‌سته ده‌ده‌نه مشته‌رییه كوردییه‌كانیان كه ده‌بێت ئه‌وان به ئینگلیزی قسه بكه‌ن. ده‌بێت حاڵی كوردێكی سنه‌یی، یان مه‌هابادی و هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ی كوردستان كه دێته ئه‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه چۆن بێت، كاتێك ده‌بینێت له‌و شوێنه‌ی كه ئازادیی زمان له هه‌موو شوێنێك ڕێپێدراوتره، زمانی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌ر كاتێك پهراوێزخراوتره..
من هه‌رگیز فهندهمهنتاڵیستیانه بیرم له زمان نه‌كردووه‌ته‌وه، هه‌رگیز زمانی زگماكم به خاوێنتر و پاكژتر نه‌زانیوه له زمانه‌كانی تر، چه‌ندیشم پێ كرابێت زمانانی دیكه تا ڕاده‌یه‌ك فێر بووم، به‌ڵام بڕوایه‌كی ته‌واوم به جه‌وهه‌رگه‌رایی زمانی هه‌یه و پێموایه به‌بێ زمانی دایك شوناسی ئێمه ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه. هه‌میشه كاتێك ده‌چم بۆ لای پزیشك و ده‌بینم به ئینگلیزی ده‌رمانم بۆ ده‌نووسێت و كاتێك ده‌چم بۆ دهرمانفرۆش و ده‌بینم ڕێنماییه‌كی به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كانم به عه‌ره‌بی بۆ ده‌نووسێت، زیاتر له ڕووی ڕۆحی و مه‌عنه‌وییه‌وه نه‌خۆش ده‌كه‌وم. له زۆربه‌ی ڕیستۆرانت و خواردنگه‌كانیش، لیستی خواردنه‌كان به ئینگلیزی و به عه‌ره‌بی هه‌ن، به‌ڵام به‌ده‌گمه‌ن به كوردی ده‌ست ده‌كه‌ون، ئه‌گه‌ر هه‌شبێت ئه‌وه‌نده كوردییه‌كی خراپ، مرۆڤ ژههرخهندی دێت. تێگه‌یشتنی من له شوناس جه‌وهه‌رگه‌رایانه نییه، شوناس له تێگه‌یشتنی مندا، هه‌روه‌ك له كتێبی (شوێن و شوناس، 2015) باسم لێ كردووه، به‌رهه‌م دێت. به‌رهه‌مهێنانی شوناس په‌یوه‌ندیی به ئازادیی بیركردنه‌وه و به ئازادیی گوزارشكردنهوه له (خود)، هه‌یه. له‌م نێوانه‌دا زمان گرنگی و پێگه‌یه‌كی هه‌ره گرنگی هه‌یه و پێویسته سیاسه‌تی زمانیی وڵاتێكی وه‌كئه‌وه‌ی ئێمه، به‌شێك بێت له پرۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌تر كه تیایدا شوناس خۆی به‌رجه‌سته ده‌كات..
هه‌موو ئه‌م ڕاستییانه پێمان ده‌ڵێن، ڕۆژگاری قه‌یرانی ئابووری و بێمووچه‌یی ئه‌گه‌ری قه‌ره‌بووكردنه‌وه و تێپه‌ڕاندنیان زۆر زیاتره له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی كولتووری و زمانی و ڕۆحی.. قه‌یرانی ڕاسته‌قینه ئه‌مه‌ی دواییانه كه هه‌رگیز ناچێته‌وه ئه‌و دۆخ و ساته‌وه‌ختی خه‌ساره‌ته‌كان له پیواری (غیاب)ی عهقڵانییەتێكی ڕۆشنگهرانهدا به شێوه‌یه‌كی شاراوه، ده‌ستیان پێ كردبوو. ساڵه‌ها له‌وه پێش، وتارێكی (ژان فرنسوا لیوتار)م خوێنده‌وه كه تیایدا باسی كاره‌ساتی كردبوو: (هه‌رگیز ناتوانین دوای كاره‌سات بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دۆخی پێش كاره‌سات، چونكه ئه‌و وزه‌یه‌ی له كاره‌ساته‌كه‌دا به‌فیڕۆ ده‌ڕوات، نابێته‌وه به هه‌مان وزه‌ی كه پێشتر هه‌مان بوو).
ئێستا و له‌م دۆخه‌دا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و سیاسه‌تی كولتووریی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ست بكه‌ن به پڕۆژه‌ی چاكسازی و به مرۆییكردنهوهی بواری خوێندنی تایبه‌ت و گرنگی دانه‌وه به زمانی كوردی له هه‌رێمه‌كه‌ماندا، ناتوانن قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه بكه‌نه‌وه كه تا ئێستا بهرمانكهوتوون، چونكه خودی كاره‌ساته‌كه ئه‌و وزه‌یه‌ی لێسه‌ندووینه‌ته‌وه كه پێشتر هه‌مان بوو. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م حکوومەت و وه‌زاره‌ته كارێكی وایان كرد و بڕیاریاندا چاكسازیی بكه‌ن و پێگه‌ی زمانی كوردی بگێڕنه‌وه بۆ شوێنی خۆی، ئه‌وه ته‌نیا ده‌توانیت سوودبه‌خش بێت بۆ گێڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی بۆ ئه‌م زمانه و سستكردنی ئه‌و پڕۆسه‌ی گاڵته‌جاڕییه‌ی به ناوی پێشكه‌وتن و زانست و ئینگلیزییپهرستییهوه، به‌سه‌ر زمانی ئێمه‌دا سه‌پێنراوه. كێشه‌كه ئه‌وه‌یه، من هێشتا گومانم هه‌یه له‌و فه‌رمانه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌رده‌چێت، كوردییه‌كی ئه‌وه‌نده خراپ بێت، وه‌ك زۆرینه‌ی به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم، مرۆڤ نا‌ئومێد بكات..
6/3/2016
بوخاری وشیار
ھەروەک دەبینین چۆن مرۆڤی ئەمڕۆ بە وەڵامەکانی دوێنێ ڕازی نییە و ئەو وەڵامێکی نوێی بۆ سەردەمێکی نوێ دەوێت، چونکە پرسیارەکانی ئەمڕۆ نوێتر خۆیان نیشان دەدەن و جیاوازتر لە پرسیارەکانی ڕابردوو ھەڵسەنگاندن و قووڵبوونەوەیەکی نوێتر و زیاتری پێویستە. مرۆڤی ئەمڕۆ بەپێویستی دەزانێت ھەموو شتێک ھەر لە سیاسەت تا ئاینیش دووبارە بونیاد بنرێتەوە، بۆ ئەوەی ئەو چەندەھا کێشەیەی کە بەھۆیانەوە ھاتوەتە ئاراوە و تەواوی دونیای بە ئاراستەیەکی نادیاردا بردووە، ئیتر بەرۆکی مرۆڤ و مرۆڤایەتی نەگرێتەوە.
مرۆڤی نوێ پێویستە (بیر لە مرۆڤ، بیر لە خودا، بیر لە ژیان، بیر لە بیر..) بکاتەوە، گرنگترین شت ئەوەیە بیڵێت کە بۆچی من بیر دەکەمەوە؟ ، تا لە قووڵایی بیرکردنەوەکانی بگات، بەم وەڵامە بنچینەییانەی کە ژیانیان لەپێناو ھێنرایە بوون. ئەگەر لە درزێکەوە سەیری سەدەکانی ڕابردوو بکەین، دەبینین کە سەدەی نۆزدەھەم سەدەی ئەو مرۆڤانە بوو کە ھەر لە سەرەتاوە دژایەتیی مێژوو و کلتوور و داینامیکەکانی خۆیان کرد و کەوتنە باوەشی کۆمەڵێک فانتازیاوە و کاریگەری بەسەر سەدەکانی دوای خۆشی دروست کرد. سەدەی بیستەھەمیش سەدەی ئەو مرۆڤانەبوو کە بە تەواوی لە خۆیان نامۆبوون و کەوتنە ئینکارکردن و ڕەتکردنەوەی خۆیان، ھەر بۆیە ھەمیشە لە دەرەوەی خۆیاندا بەدوای ڕووناکیدا دەگەڕان و دوا بەدوای ئەوەی دەرەنجامەکانی دیارن کە بەکوێ گەشتن و کەشتییەکانیان لەکوێ لەنگەری گرت.
سەدەی بیست و یەکیش ھەر لە سەرەتاوە بە تابلۆیێکی پڕاوپڕ لە جیاوازی و نوێگەری دەرکەوت و بوو بە دایکی چەندەھا مرۆڤی نوێ و فیکری نوێ، ھەروەک دەبینین سەدەیەکی پڕاوپڕە لە نوێ بوونەوە و شۆڕشی فیکری، ھەر وەک ئەو شۆڕشە فیکرییەی ئەورووپا کە توانی چاخە تاریکەکانی سەدەکانی ناوەڕاست ڕووناک بکاتەوە و کۆتایی پێ بھێنێت و دوا بەدوای خۆی، شۆڕشی پیشەسازی بەدوای خۆیدا بێنێت.
بۆیە سەردەمێکی نوێ پێویستی بە مرۆڤانێکی تەواو نوێ و جیاواز ھەیە، تا بتوانێت شارستانیەتێکی نوێتر بھێنێتە کایە. سروشتی ژیان وابووە، ھەمیشە لەناو بێ عەقڵی و دواکەوتووییەکی زۆر، مرۆڤانێکی تازە و نوێ لەدایک دەبن. مرۆڤی ئەم سەردەمەش جیاوازتر لە مرۆڤەکانی پێشوو، ھەمیشە بیردەکاتەوە و سەرنج دەدات، بۆیە ناونانی مرۆڤی ئەم سەردەمە بە مرۆڤی نوێ، تەواو شایستە و قبووڵ کراوە.
4/3/2016
زانکۆی راپه‌ڕین، له یادی ڕاپه‌رینی گه‌لی کورددا، کۆنفرانسێکی زانستی له ژێر ناوونیشانی "گه‌شه‌پێدانی راپه‌رین و خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ بۆ ره‌هه‌نده‌کانی" رێک ده‌کات.
به پێی ئه‌و کارنامه‌یه‌ی کۆنفرانسه‌که بێت که ده‌ست (باس‌نیوز) که‌وتووه، له کۆنفرانسه‌که‌دا چه‌ندان توێژێنه‌وه له‌سه‌ر ڕاپه‌ڕین ئه‌نجام دراون و پێشکه‌ش ده‌کرێن که سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن که‌سانی پسپۆر و مامۆستایانی زانکۆ ئاماده کراون.
ئامنجی کۆنفراسه‌که، (وه‌ك له كارنامه‌كه‌دا هاتووه): "زیاتر گه‌شه‌پێدانی ده‌سکه‌وته‌کانی راپه‌رینه و هاوکات ئاشناکردنی نه‌وه‌ی نوێیه به قۆناغه‌کانی ئه‌نجامدانی ئه‌م راپه‌رینه".
کۆنفرانسه‌که له به‌رواری 6.3.2016 له زانکۆی ڕاپه‌ڕین رێک ده‌خرێت و بۆ ماوه‌ی 2 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت .
سالانه له رۆژی 5ی ئاداردا، یادی راپه‌رینی گه‌لی کورد ده‌کرێته‌وه که له 5.3.1991 له شاری ڕانیه ده‌ستی پێ کرد و ته‌واوی کوردستانی گرته‌وه.
4/3/2016
بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی بارزانی نەمر، خانمە شاعیرێکی مەغریب ڕێزی خۆی بۆ "مەلا مەستەفا بارزانی"، رابەری شۆڕشی ئەیلول دەردەبڕێت و کورتەیەک لەسەر ژیانی و گرنگترین گوتەکانی بڵاودەکاتەوە.
"مەلیکە مەزان"، کە خانمە شاعیرێکی ئەمازیغی بیابانەکانی مەغربیە، بەدۆستێکی گەورەی گەلی کورد ناسراوە و یەکێکە لەوانەی ھەمیشە داوای ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی دەکات، لە پۆستێکدا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک، یادی 37 ساڵەی کۆچی دوایی مستەفا بارزانی کردووەتەوە.
مەلیکە مەزان بەم شێوەیە باسی کەسایەتی بارزانی نەمر دەکات، کە بەشێکی زۆری گەلی کورد بە باوکی رۆحیی کورد پێناسەی دەکەن:
بارزانی بە سادە و ساکاری ناسرابوو، حەزی لەناو و نازناو نەبوو، چەندین گوتەی بەنرخ و ناوداری ھەبوو، کە لە فەرھەنگی مێژووی خەباتی گەلانی جیھان تۆمارکراون، وەک (من سەرۆکی کەس نیم و نامەوێت بەم شێویە بم، تەنھا حەز دەکەم ھاوکاریم بکەن تاوەکو خزمەتتان بکەم).
کاتی شکستەکان بێ ئومێد مەبن، کاتی سەرکەوتنەکانیش لەخۆبایی مەبن، کەرکووک دڵی کوردستانە، من لەسەرکەوتن دڵنیام، بەڵام دەترسم ئەوانەی قوربانیان دا، پەراوێز بخرێن و لابدرێن، ئێمە دەستدرێژی ناکەینە سەر کەس و دەستدرێژی لە کەسیش قبووڵ ناکەین.
لەکۆتاییدا مەلیکە مەزان باس لەوەدەکات، کە بارزانی قوتابخانەیەکی خەبات و خۆڕاگرتن بوو، لە شەڕدا مامۆستایەکی زیرەک بوو، پلانەکانی لە لایەن گەورەترین سوپاکانی جیھان توێژینەوەی لەسەر دەکرا، ”ھەزاران سڵاو لە گیانی پاکت..“.
مستەفا بارزانی، کە باوکی ”مەسعود بارزانی“، سەرۆکی هەرێمی کوردستانە، لە نێوان ساڵانی 1903 تاوەکو 1979 ژیاوە و لە ساڵانی 40ـەکانی سەدەی رابردووەوە سەرکردایەتیی شۆڕشی دژی رژێمی پاشایەتیی عێراق کرد و لە ساڵی 1946 چووە کوردستانی رۆژهەڵات و بووە سوپاسالاری یەکەم کۆماری کوردی بە ناوی (کۆماری کوردستان).
بارزانی لە ساڵی 1961 سەرکردایەتیی شۆڕشی ئەیلولی لە دژی رژێمی عێراق کرد و توانی چۆک بە رژێمی ئەوکاتی عێراقدا بدات و ناچاری کرد دان بە مافەکانی گەلی کورد بنێت و رێککەوتننامەی 11ـی ئاداری 1970 ش بەرهەمی خەباتی شۆڕشەکەی بوو.
4/3/2016
فه‌رهاد پیرباڵ
ئایا كورد خۆی ئه‌م ناوه‌ی بۆ خاكی كوردان داتاشیوه یان غه‌یره‌كورد ئه‌و ناوه‌ی لێ ناوه
وشه‌ی (كوردستان) كه‌ی سه‌ری هه‌ڵداوه؟ چۆن؟ بۆچی؟ له لایه‌ن چ كه‌سێكه‌وه یان له لایه‌ن چ گرووپ و ده‌سته و ئیداره‌یه‌كی سیاسییه‌وه به‌كارهات؟ ئایا كورد خۆی ناوی كوردستانی بۆ وڵاتی خۆی هه‌ڵبژاردووه و بهكارهیناوه یان خه‌ڵكی غه‌یره كورد ئه‌م ناوه‌یان به‌سه‌ردا بڕیوه؟
وشه‌ی كوردستان وشه‌یه‌كی داڕیژراوه، له دوو وشه‌ی ( كورد kurd) و( ستان stan) پێكدێت، كورد مۆرفیمێكی سه‌ربه‌خۆ و ماناداره، به‌ڵام(ستان) پاشگرێكه كه به ته‌نیا هیچ مانایه‌كی نییه و به‌كار نایه‌ت.
زۆرن ئه‌و پاشگرانه‌ی له زمانی كوردیدا، كه به ته‌نیا هیچ مانایه‌كیان نییه و ده‌بێ ئیللا بكه‌ونه دوای مۆرفیمێك بۆ ئه‌وه‌ی مانا ببه‌خشن، له‌وانه: گه‌ر، وان، چی...هتد. به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نی، كه ئه‌م پاشگرانه زه‌مانی جارانیش هیچ واتایه‌كیان نه‌بووه و به ته‌نیا به‌كار نه‌هاتوون. یه‌كێك له‌و پاشگرانه‌ی، كه زه‌مانی جاران واتای هه‌بووه به ته‌نیا توانیویه‌تی به‌كار بێت، پاشگری (ستان)ه.
(ستان) وشه‌یه‌كی سه‌لجووقیه، یان به لای كه‌مییه‌وه به دڵنییاییه‌وه ده‌توانین بڵێین له زه‌مانی سهلجووقییهكاندا (له 995ز. به‌ملاوه) به‌كار هاتووه و مانای هه‌بووه. ماناكه‌یشی بریتی بووه له (ویلایه‌ت).
له زمانی فارسی‌دا، هیچ فارسێك له سه‌رتاپای ئیران‌دا نادۆزیته‌وه، كه بتوانی پیتی (س)، كاتێ ده‌كه‌وێته پێش هه‌ر وشه‌یه‌كه‌وه، وه‌ك خۆی له شێوه‌ی (س)حونجه بكات: هه‌میشه (ئو)ێك یان (ئ)ێك ده‌خاته پێش پیتی سینهكهوه، ناتوانێ بڵێ(سكوول scool) ده‌ڵێ( ئسكوول lscool)، بیشیكوژی ناتوانێ بڵێ(ستادیۆم) ده‌ڵێ( ئیستادیۆم)، ناتوانێ بڵێ( ستۆپ) ده‌ڵێ( ئیستۆپ). بۆیه من وا تێده‌گه‌م وشه‌ی (ئۆستان) له زمانی فارسیی ئه‌مڕۆدا هه‌مان وشه‌ی (ستان)ه سهلجووقییهكهیه، كه كاتی خۆی سه‌لجووقییه‌كان بۆ ناو نانی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده ئۆتۆنۆمانه به‌كاریان ده‌هێنا، كه ده‌یانخسته ژێر ڕكێفی ده‌سه‌ڵاتی خۆیانه‌وه و وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی ئیداریی سه‌ربه‌خۆ دایان ده‌نا.
كه‌واته وشه‌ی (ستان), جاران لای سه‌لجووقییه‌كان له شێوه‌ی (ئوستان)دا، زاراوه‌یه‌كی كارگێڕی سیاسی بووه، به مانای (ویلایه‌ت)، وه‌ك ده‌بینین ئه‌مڕۆش هه‌ر له زمانی فارسی‌دا (ئوستان) هه‌مان واتای خۆی پاراستووه و به واتای (پارێزگا/محافضه) به‌كار دێت: ئوستانی ئازەربایجانی غه‌ربی، ئوستانی ئازەربایجانی شه‌رقی..هتد، ئنجا فارسه‌كان وشه‌ی (ئوستاندار ustandar)یان له هه‌مان وشه‌كه داتاشیوه، كه به واتای (سه‌رۆكی ویلایه‌ت) یان (پارێزگا)دیت. هێنده نه‌بی، كه له زمانی سه‌لجووقیدا، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی، كه زمانی سه‌لجووقی له‌ژێر كارگه‌ریی زمانی مه‌غۆلی و توركیدا بووه و له ڕێسای زمانی توركیشدا ناو ده‌كه‌وێته پێشه‌وه، بۆیه سه‌لجووقییه‌كان نه‌یان ده‌گوت (ئوستانی بلووچ) به‌ڵكو به‌پێی ڕێسای زمانه‌كه‌ی خۆیان ده‌یانگوت (بلووچ ئوستانی)، واته (ویلایه‌تی بلووچ)، ( ئه‌فغان ئوستانی) واته (ویلایه‌تی خه‌ڵكی ئه‌فغانی).
سه‌لجووقییه‌كان به درێژایی سه‌ده‌ی ده‌هه‌م تا سێزدەیهم، هه‌ر مه‌ڵبه‌ند و نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان گرووپێكی ئیتنیكیان جیا بكردایه‌ته‌وه و ئۆتۆنۆمییه‌كی ئیداری‌یان به‌خشیبایه ناوچه‌كه، ده‌هاتن پاشگری (ستان) یان ( ئوستان)یان داده‌نایه سه‌ر ناوی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه و گرووپه ئیتنیكییه، له شێوه‌ی (هیند ئوستانی) واته (ویلایه‌تی هیند)...هتد
له ساڵی 995 به‌ملاوه توركه سه‌لجووقییه‌كان ده‌گه‌نه ڕۆژهه‌ڵاتی ئیران و داگیری ده‌كه‌ن، پاشانیش له ساڵی 1029 مه‌راغه و كوردستانی ئیران سه‌رتاپا ده‌كه‌نه ژێر ڕكێفی خۆیان، ئنجا له ساڵی 1056 شاری مووسڵ، دواتریش له 1077 ئه‌نادۆڵ ده‌گرن، به‌م شێوه‌یه سه‌ده‌ی یازده‌هه‌م و دوازده‌هه‌م، ده‌توانین بڵێین، سه‌ده‌ی سهلجووقییهكانه له مێژووی كوردستاندا، كاریگه‌ریی كولتووریی خۆیان (كولتووری سه‌لجووقی) به‌سه‌ر هه‌موو كوردستاندا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
نووسه‌ری سه‌ده‌ی ده‌یه‌م، ئه‌لته‌ننوخی، ناوی (لسان الاكراد)ی هیناوه. ئه‌مه مانای وایه، كه پێش ساڵانی 900، زمانێك به ناوی (زمانی كوردی) ته‌نانه‌ت لای عه‌ره‌ب و دراوسێكانی دیكه‌شمان دانی پێدا هاتووه و هه‌بووه، كه‌چی (ئه‌لته‌ننوخی) به هیچ شێوه‌یه‌ك وشه‌ی (كوردستان)ی به‌كار نه‌هێناوه. ابنوحشیه البتی له 324 346ی هیجریدا، له كتێبی (شوق المستهام فی معرفه ڕموز الاقلام) له 312ی هیجریدا ده‌ڵێ: (من له شاری به‌غدا چاوم به سێ به‌رگ كتێبی كوردی كه‌وت، كه به خه‌تی ماسیی سوراتی نووسرابوون و ئێستاش له شام دوو به‌رگ له‌و كتێبانه‌م له‌لایه، كه یه‌كێكیان باسی په‌روه‌رده‌كردن و چه‌قاندنی دار خورما ده‌كات و ئه‌وی تریان له بابه‌ت دۆزینه‌وه‌ی ئاوه له جێگای وشك و بێ ئاودا. ئه‌ز ئه‌و دوو كتێبه‌م وه‌رگێڕایه سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی...) به هه‌مان شێوه ده‌بینین (ابن وحشیه النبتی 324 346 هیجری) ئه‌ویش زاراوه‌ی (كوردستان)ی به‌كار نه‌بردووه. له ماوه‌ی ساڵانی 950 1050 كتیبی( الف لیله و لیله) له گه‌لێك دیمه‌ندا باسی كوردی كردووه (به‌رگی یه‌كه‌م، ل609 623، به‌رگی دووه‌م، ل242 295). یه‌كه‌م جار، المسعودی، له مروج الذهب له ساڵی 1056 ئاماژه‌ی بۆ كردووه. كه‌چی ئه‌وانیش به هیچ شێوه‌یه‌ك وشه‌ی (كوردستان) به‌سه‌ر نووكی پێنووسهكهیاندا نه‌هاتووه. له ساڵی 957یشدا مهئمون به‌گی شاره‌زووری (مزكرات مامون بگ) بۆ سوڵتان مورادی سێیه‌م ده‌نووسی به توركی، ئه‌ویش باسی كوردی زۆر كردووه، به‌ڵام زاراوه‌ی (كوردستان)ی به‌كار نه‌هێناوه. له ساڵی 977دا (ابن حوقل)ی جوگرافیاناسی مووسڵمان له كتێبێكی جوگرافیدا به ناوی (صوره الارض) ده‌سنیشانی شوێنی جوگرافیی كورد ده‌كات: (مشاتی الاكراد و مصایفهم)، ناوی (الاكراد)ی له‌ناو كتێبێكی جوگرافی (جوگرافیای نه‌ته‌وه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات)دا بهكارهیناوه به‌بێ ئه‌وه‌ی زاراوه‌ی (كوردستان) له‌و نه‌خشه‌یه‌دا به‌كار بهێنێ.
له سه‌ده‌ی نۆیه‌م تا چوارده‌هه‌میش چه‌ندین زانا و گه‌ڕۆكی مووسڵمانی دیكه ناوی كورد ده‌هێنن: الطبری ( 838 923)، كه باسی خه‌لیفه مه‌ڕوان ده‌كات ده‌ڵێ به بنه‌چه كورده (كتاب اخبار الرسل و الملوك، ج3، 1، ص51)، الیعقوبی 906)، الاصطخری (له 951 مردووه)، المسعودی ( 957)، كه كۆمه‌ڵێك زانیاریمان له‌باره‌ی هۆزه كورده‌كان ده‌داتێ (مروج الذهب، چاپی 1965، ب2، ل122 123، ب3، ل 100و 253، ئنجا ابا دلف بن المهلهل الخزرجی له 951 سه‌ری له كرماشان داوه و باسی دهسڕهنگینییهكانی په‌یكه‌رتاشێكی كورد ده‌كات به‌سه‌ر تاق و دیواره‌كانی قه‌سری شیرینه‌وه، هه‌روه‌ها باسی ژیانی شاره كوردیه‌كان، ابن حوقل ( 977)، المقدسی( 1048)، ابن البلخی ( 1106)...
هه‌موو ئه‌مانه، به دریژایی سه‌ده‌ی ده‌یه‌م و یازده‌هه‌م، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناوی كوردیان هێناوه و باسی گه‌لی كوردیان كردووه، به‌ڵام به هیچ شیوه‌یه‌ك هیچ یه‌كێكیان وشه‌ی (كوردستان) له لایان به‌كار نه‌هاتووه. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه، كه تاكو سه‌رده‌می ئه‌وان زاراوه‌ی (كوردستان) بوونی نه‌بووه.
جگه له‌مه له هیچ تێكستێكیش به زمانی كوردی، یان به زمانه ڕۆژئاواییه‌كان، وشه‌ی (كوردستان) بوونی نه‌بووه و به‌دی ناكرێ: تاكو ساڵی ( 1150).
محمود الغشقری، جوگرافیاناسێكی مووسڵمان، له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی یازده‌هه‌مدا له ناوچه‌ی (كاژغهر)دا ژیاوه، له ساڵی (1076)دا نه‌خشه‌یه‌كی جوگرافی سیاسی له‌باره‌ی وڵات و گرووپه ئه‌تنیكییه‌كانی كێشوه‌ری ئاسیا دروست ده‌كات و له (دیوان لغات التركيه) به زمانی عوسمانی بڵاوی ده‌كاته‌وه. له‌و نه‌خشه‌یه‌دا ناوی گه‌لی كورد و وڵاتی كوردی هێناوه. له‌و نه‌خشه‌یه‌ی (غه‌شقه‌ری)دا ناوی وڵاتی كورد به (ارض الاكراد) هاتووه، كه ده‌كاته (خاكی كوردان). ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ی (غه‌شقه‌ری) به دووه‌مین نه‌خشه‌ی جوگرافی له قه‌ڵه‌م ده‌درێت، كه ناوی گه‌لی كوردی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك هێنابێت. كه‌چی ده‌بینین ئه‌ویش هه‌ر له ساڵی(1076) زاراوه‌ی (كوردستان)ی به‌كار نه‌بردووه. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌وه‌یه، كه جارێ تاكو ساڵی (1076)یش، وشه‌ی (كوردستان) هێشتا نهب,,mته زاراوه‌یه‌كی ئیداری سیاسی.
له ساڵی ( 1150) بهملاوهیه، كه وشه‌ی (كوردستان)په‌یدا ده‌بێ. چۆن؟له ساڵی1150 سوڵتان سه‌نجاری سه‌لجوقی sanjar سه‌باره‌ت به فشاری كورد و خۆپیشاندانه‌كانیان دژی سیسته‌می باج و ده‌رامه‌ت، ناچار ده‌بێ ڕۆژئاوای هه‌رێمی جیبال (كه كوردیان تێدا ده‌ژیا و سه‌ر به كرماشان بوو) جیا بكاته‌وه و هه‌رێمێكی ئۆتۆنۆم بۆ ئه‌و كورده نارازی و هێرشبه‌ر و چه‌كدارانه دابمه‌زرێنێ. به‌م شێوه‌یه، سوڵتان سه‌نجاری سه‌لجوقی به‌شێك له ڕۆژئاوای هه‌رێمی جیبالی جیا كرده‌وه و كردی به ئوستانێكی سه‌ربه‌خۆ و ناوی نا (كورد ئوستانی) ، واته (ویلایه‌تی كورد) یان (ئوستانی كوردی). شار و شارۆچكه‌كانی ئه‌م ئوستانه بریتی بوون له: كرماشان، چه‌مچه‌ماڵ، كنگاوهر، دیناوه‌ر، ئالیشته‌ر، بێستوون، هه‌رسین، كریند، حیلوان، شاره‌زوور، سیسار، ماهیده‌شت، سوڵتان ئاباد، به‌هار..).
پاشان سوڵتان سه‌نجاری سه‌لجوقی ئه‌م ئوستانه تازه‌یه‌ی خسته ژێر ده‌سه‌ڵاتی برازاكه‌ی خۆی به ناوی (سوله‌یمان پاشا)، كه له ماوه‌ی 1156 تاكو 1161ی زایینی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی ئه‌م ئوستانه‌ی گرته ده‌ست. دوای ئه‌ویش مامه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست و بووه سوڵتانی هه‌ردوو عێراقه‌كه: عێراقی عه‌ره‌ب و عێراقی عه‌جه‌م. شاری به‌هار 8 میل له باكووری شاری هه‌مه‌دانه‌وه دووره، پایته‌ختی (ئه‌م ئوستانه‌ی خه‌ڵكی كورد) بوو، پاشانیش (سوڵتان ئاباد)، كه له نزیك چه‌مچه‌ماڵ و چیای بێستوونه، له‌باتی ئه‌و كرایه پایته‌ختی (كورد ئوستانی).
به‌م شێوه‌یه، له ساڵی 1150 سوڵتان سه‌نجاری سه‌لجوقی، له ئه‌نجامی به‌خشینی ئۆتۆنۆمی به كورده‌كانی ئه‌و ناوچه هه‌ڵایساوه، وشه‌ی (كورد ئوستانی) واته (ویلایه‌تی كورد) داده‌هێنیت و بۆ یه‌كه‌مین جار وشه‌ی (كورد ئوستانی) وه‌ك زاراوه‌یه‌كی ئیداری سیاسی جێگه‌ی خۆی ده‌گرێت.
له‌و ڕۆژه به دواوه، وشه‌ی (كورد ئوستانی) به هه‌مان شێوه‌ی (هیند ئوستانی)، (ئه‌فغان ئوستانی)، (عه‌ره‌ب ئوستانی).. هێدی هێدی له ئه‌نجامی تێپه‌ڕبوون به‌ناو سیسته‌می فۆنه‌تیكی زمانه‌كانی دوای سه‌لجووقی و به‌تایبه‌تیش به‌پێی سیسته‌می زمانه ئیرانییه‌كان ده‌بن به (هیندستان) و (عه‌ره‌بستان) و (بلووچستان) و (كوردستان).. بۆیه‌ش ده‌بینین هه‌ندێك كه‌س هێشتاش هه‌ر ده‌ڵێن (هیندستان)، (كوردستان).
گه‌ڕیده‌ی ئیتاڵی، ماركۆ پۆلۆ (1254 1324) یه‌كێكه له یه‌كه‌مین ئه‌و گه‌ڕیده ڕۆژئاواییانه‌ی باسی ئه‌م ویلایه‌ته‌ی (كوردستان)ی كردبێت و ناوی هێنابیت و وه‌سفی كردبێت. چل و یه‌ك ساڵ دوای ماركۆ پۆلۆ، حمدالله مستوفی القزوینی (1349) له كتێبی (نزهه القلوب)دا ناوی هه‌مان ئه‌و ویلایه‌ته‌ی هێناوه و باسی كردووه. بێگومان به‌م شێوه‌یه بووه، كه زاراوه‌ی ( كوردستان) بڵاو بۆته‌وه.
جێی ئاماژه پێكردنه، كه ئه‌م ئوستانه سه‌لجووقییه، وه‌ك زۆربه‌ی ئوستانه‌كانی دیكه‌ی وڵاتی ئێران، ئێستاش له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی كارگێڕیی سیاسیی كۆماری ئیسلامی ئێران لانه‌چووه و هه‌ر ماوه: ئوستانێك به ناوی ( كوردستان)، كه شاری سنه و سه‌قز و ده‌وروبه‌ریانه ده‌گرێته‌وه ئێستاش هه‌ر ماوه.
سه‌یر له مه‌دایه، كه ئه‌مڕۆ له ئێران ده‌گوترێ( ئوستانی كوردستان)، بێ ئاگان له‌وه‌ی كه (كوردستان) خۆی واتای (ئوستانی كورد) ده‌گرێته‌وه و پێویست ناكا دوو جار بڵێی ( ئوستان).
كه‌واته زاراوه‌ی ( كوردستان) ناونانێكی سه‌لجووقیه، سوڵتان سه‌نجاری سه‌لجوقی دایهێناوه، ناونانێكی سیاسی و ئیداریی سه‌رده‌می سهلجووقییهكانه، كه له سه‌ره‌تادا بۆ ناونانی ته‌نیا ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌كارهاتووه، كه بریتی بوو له به‌شێكی ڕۆژئاوای هه‌رێمی جیبال (كوهستان). پاشان ئه‌م زاراوه‌یه، له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و بزاڤی ڕزگاریخوازی سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵكی كورد، ورده ورده بووه زاراوه‌یه‌كی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی سه‌رتاسه‌ری، كه بگونجێت بۆ مانای ئه‌و ولاته گه‌وره‌یه‌ی، كه سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كورد له باوه‌ش ده‌گرێت: نه‌ك ته‌نیا (هه‌رێمێك) و (ئوستانێك) بگرێته‌وه!
بیبلیۆگرافیا:
Asia in map from ancient tims to the mid 19 th centruy leipig :1989
Le strange g : the lands of the estern caliphate London : 1905
1/3/2016
دوابەدوای ئەوەی لە كەشێكی ساردی ناوچەی باڵەكایەتیدا فیستیڤاڵَێك بەڕێوەچوو، كە جگەلە چالاكییەكانی خلیسكانەی سەر بەفر، چەندین نمایشی دیكەش وەك "یارییە سەركێشییەكان، یپێشبڕكێی ئۆتۆمبێل و هەڵپەركێ و گۆرانی" ئەنجام دران.
كەنالە راگەیاندنەكانی جیهانی گرنگیی تایبەتییان بەو فێستیڤاڵە داوە و وێنەكانیان بڵاو كردەوە، هەروەها بە بایەخ و جیِگەی سەرسووڕمانەوە باسیان لێوە كردووە و سەرسووڕمانی خۆیان دەربریوە كە سەرەڕای ئەوەی ناوچەكە لەڕووی ئابوورییەوە كەوتووەتە قەیرانێكی سەختی دارایی و هەمیش جەنگ هەر چوار دەورەی داوە و مەترسیدارترین رێكخراوی جیهان لە سنوور وەلاتەكیانەوە نزیكە، بەڵام حەزی ژیاندۆستی هانیان دەدات ئەو جۆرە چالاكییە جوانە ئەنجام بدەن و خەڵك ئازادانە چێژ لە سروشتی ناوچەكەیان وەردەگرن و ئافرەتان و پیاوان بە یەكەوە سەمای كوردی كە ناوی هەڵپەڕكییە ئەنجام دەدن.
ماڵپەڕی دۆیچەوێڵەی ئەڵمانی (DW) نووسیویەتی “ژنان و پیاوانی كورد بە سەما و هەڵپەڕكێ لە هەرێمی كوردستان فێستیڤاڵی بەفر بەڕێ دەكەن. سەما و هەڵپەركێ لەو ماڵپەڕە بە كۆنترین سەمای جیهان هەژمار كراوە.
هەورەها هەر یەك لە ماڵپەڕەكانی مۆنیتۆر و ئێكۆنۆمیك تایمز و چەندین ئاژانس و رۆژنامەی دیكەی بیانی گرنگییان بەو فێستیڤاڵە داوە و وێنەكانی فێستیڤالەكەیان بڵاو كردەوە و بە گرنگ وەسفی دەكەن.
ئەو فێستیڤاڵە لەلایەن كەرتی تایبەتەوە سپۆنسەری كراوە و جگە لەوەش هەریەك لە گرووپی پێشبڕكێی ئۆتۆمبێلی هەولێر، دهۆك، سلێمانی، شەقڵاوە لەگەڵ گرووپی شاخەوانیی هەڵگورد، فیدراسیۆنی شاخەوانانی كوردستان و تیپی هونەری میللیی هەولێر بەشدارییان تێدا كرد.
29/2/2016
رەزا شوان
لاڤۆنتین دەڵێ : " درۆزن و تەڵەکەباز و ریاباز .. لەسەر ئەرکی کەسانێک دەژین کە گوێیان لێدەگرن "
لە زمان و لە پەندی پێشینانی کوردی‌دا، گەلێ وشەی هاومانا و هاومەبەست و، گەلێ پەندی پێشینانی کوردیمان هەن، دەربارەی کەسانی ریاباز و مەراییکەر و خۆهەڵواس و ماستاوکەر و دەڵەچە و لەگاو و چاپلووس .. وەکو دەڵێن، فڵان کەسێکی : دەڵەچەیە، ریابازە، کلک لەقێنە، ماستاوکەرە، شان تەکێنە، خۆهەڵواسە، کاسەلێسە، چەورکەرە، دەروون نزمە، دەست ماچکەرە، لارەملە، زمان لووسە، کڕنۆش بەرە ... هتد. لە پەندە کوردییەکانیشمان بۆ هەمان مەبەست، بۆ نموونە دەوترێ : " تەشی لەبەر دەڕێسێت "، " پیازی بۆ پاک دەکـات "، " مامە حەمەیەی لەبەر دەکات "، " شانی بۆ دەتەکێنێت "، " بۆیـە پێی دەڵێ مامـە، چۆلەکـەی بۆ بگرێت "، " سابـوون مـەدە لە ژێـر پێـم "، " سڵاوی کـوردە، بێ مەڵامـەت نییە " ،" هەسـتان لەبـن پێی دەدات "، ... هتد .
تابلۆیەكی نیگاركێشی لە لایان فرانسیس بیكەن نیگاركێشی ناسراوی ئیرلەندی پلەی پێوانەیی لە مێژووی فرۆشتنی تابلۆی هونەری جیهان تۆمار دەكا. ئەو تابلۆیە سێ پارچەیە و بە بەهای 142.4 ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.
خانەی مەزادی كریستی ئێوارەی رۆژی سێشەممە 12ی نۆڤەمبەر تابلۆیەكی نیگاركێشیی بەناو "سێ پورترە لە لۆسیەن فرۆید" كە لەلایەن "فرانسیس بیكەن"ەوە كێشرابوو خستە مەزایەدەوە و ئۆمێدی هەبوو بتوانێ لەو مەزایەدەدا 90 ملیۆن دۆلاری دەست بكەوێ، بەڵام بەپێچەوانەی پێشبێنییەكان بە 142 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار فرۆشرا و ئەوە پلەی پێوانەیی و مێژووییە بۆ بەهای نیگارێكی هونەری.
پلەی پێوانەیی پێشووی بەنرخترین تابلۆی نیگاری جیهان تایبەت بوو بە تابلۆی "قیژە"ی "ئیدوارد مونیك" نیگاركێشی نەرویجی.
تابلۆی قیژە چەند مانگ پێش بە بەهای 120 ملیۆن دۆلار فرۆشرا، بەڵام دوای ئەو مەزادە نازناوی بەنرخترین تابلۆی نیگاركێشی بەخشرایە تابلۆی "سێ پۆرترە لە لۆسیەن فرۆید".
لۆیسەن فرۆید یەكێك لە نەوەكانی زیگمۆند فرۆید دەروونناسی بەناوبانگی ئەورووپییە و نیگاركێشێكی ناسراوی بەریتانیا بووە.
فرانسیس بیكەن نیگاركێشی ئەو تابلۆیە لە ساڵی 1909 لە وڵاتی ئیرلەندا لەدایك بووە و لە ساڵی 1992 لە ئیسپانیا كۆچی دوایی كردووە. یەكێك لە ناسراوترین نیگاركێشەكانی چەرخی بیستەم بووە. مرۆڤ و جەستە سەرەكیترین بابەتی نیگاركێشی ئەو هونەرمەندە بووە.
فرانسیس بیكەن لە دوایین وتووێژی پێش كۆچباربوونی دەڵێ:" لە ژیانمدا جەنگی زۆرم بینیوە. سێبەر و كاریگەریی جەنگ لە نیگارەكانم دەبینرێ.
هاواركردن یەكێكە لەو بابەتانەی لەناو نیگارەكانی فرانسیس بیكەندا زۆر دەبینرێ و زۆرینەی وێنەكانی ئەو پیاو و ژنانەن كە بەدەمی كراوە هاواردەكەن.
ئەو نیگاركێشە نزیكەی 130 تابلۆی لێ بەجێماوە.
26/2/2016
په‌یكه‌رتاش زیره‌ك میره: بەرزیی پهیكهرەکە 10 مەترە و دەبێتە مۆنۆمێنت له گه‌ڕه‌كێكی وێرانبووی كۆبانێدا
له شاری سلێمانیی پایته‌ختی رۆشنبیریی هه‌رێمی كوردستان، هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رتاش زیره‌ك میره، به هاوكاریی چه‌ند هاوڕێیه‌كی، گه‌وره‌ترین په‌یكه‌ری شه‌ڕڤانێكی ژن دروست ده‌كات، وا بڕیاره پهیكهرهكە وەک دیاری باشووری کوردستان له گه‌ڕه‌كێكی وێرانبووی كۆبانێ كه وه‌ك هێمای به‌رخۆدان و به‌رگری ده‌كرێته مۆزه‌خانه، دابنێرت.
هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رتاش زیره‌ك میره، كه له‌مه‌وبه‌ر به كۆمه‌ڵێ شاكاری ناوازه‌ی په‌یكه‌رتاشی ناوبانگی ده‌ركردووه، له‌باره‌ی ئه‌م كاره تازه‌یه‌وه بۆ (باس) رای گه‌یاند: ”په‌یكه‌ره‌كه كه‌سێكی مه‌عنه‌وییه و شێوه‌یه‌كی گشتییه بۆ شه‌ڕڤانان“.
گوتیشی: ”په‌یكه‌ره‌كه به‌ناوی (خواوه‌ندی سه‌ركه‌وتنی ژن)ه‌وه‌یه و بیرۆكه‌ی دروستكردنه‌كه‌ی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵێك پێش ئێستا كاتێك كۆبانێ نیوه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیر كرابوو، ئه‌وكات بڕیاری لێ دراوه، ئه‌و دهمەویستم بڕۆم له كۆبانێ كه سێ گه‌ڕه‌كی به‌ده‌ستی شه‌ڕڤانانه‌وه، بوو دروستی بكه‌م، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی په‌یكه‌ره‌كه زۆر گه‌وره بوو ئه‌و كاره‌م بۆ نه‌كرا، ئه‌وه بوو پڕۆژه‌كه كه‌وته دوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی ته‌واوی كۆبانێ و ئێستا دوای سێ مانگ له كاركردن ته‌واو كراوه“.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده په‌یكه‌رسازه ئاشكراشی كرد، له‌لایه‌ن شاره‌وانیی كۆبانێوه به‌فه‌رمی بانگهێشت كراوه، ئه‌ویش به‌م نزیكانه په‌یكه‌ره‌كه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌با.
میره گوتیشی: ”قه‌باره‌ی په‌یكه‌ره‌كه 10 مه‌تر ده‌بێت و پانییه‌كه‌شی مه‌تر و نیوێكه، ته‌واوی په‌یكه‌ره‌كه‌ش به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه دروست كراوه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی كاریان تێدا كردووه له رووی داراییه‌وه هیچ سوودمه‌ند نه‌بوون، به‌پێچه‌وانه‌وه خهرجییشیان كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆ“.
گوتیشی: ”ستافی دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كه 10 كه‌س بوون كه ته‌نیا یه‌كیان كه هونه‌رمه‌ند ئاسۆ جاف بوو، په‌یكه‌رسازه، ئه‌وانی دیكه هونه‌رمه‌ند و كه‌سانی جیاوازن له‌و كاره و ماوه‌ی سێ مانگ یارمه‌تیده‌ری بوون لە دروستكردنیدا“.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ته‌واوی په‌یكه‌ره‌كه له ماده‌ی پۆڵستهر پێك هاتووه و هه‌ر هه‌مووی به جۆرێك له بۆیە رووپۆش كراوه كه هەموو مادده‌كان به كوالێتی به‌رز بوون، به‌شێوه‌ك کە 75 ساڵ دەمێنێتەوە، گوتی: ”رۆژی پێنجشه‌مه‌ی داهاتوو، سه‌ره‌تا په‌یكه‌ره‌كه له‌به‌رده‌م پارێزگای سلێمانی نمایش ده‌كه‌ین و دواتریش رۆژی یه‌كی مانگی ئادار به دیاری بۆ كۆبانێی ده‌به‌ین“.
میره گوتیشی: ”له كۆبانێ له‌و به‌شه‌ی كه ده‌بێت به مۆزه‌خانه و به وێرانی ده‌مێنێته‌وه، شوێنی بۆ دانراوه كه ده‌كه‌وێته به‌رده‌م مۆزه‌خانه‌ی شارهکەوە“.
ئاشكراشی كرد، په‌یكه‌ره‌كه له رێگه‌ی پارێزگای دهۆكه‌وه ده‌ڕواته شاری كۆبانی و بۆ ئه‌وه‌ش قسه له‌گه‌ڵ پارێزگاری دهۆك بۆ دیاریكردنی رێگه و ئاسانكاری، كراوه.
زیره‌ك میره، گوتی: ”ئه‌م په‌یكه‌ره وه‌ك دیارییه‌ك له كوردستانی باشووره‌وه به كوردستانی رۆژئاوا ده‌به‌خشرێت“.
24/2/2016
په‌یكه‌رتاش زیره‌ك میره: بەرزیی پهیكهرەکە 10 مەترە و دەبێتە مۆنۆمێنت له گه‌ڕه‌كێكی وێرانبووی كۆبانێدا
له شاری سلێمانیی پایته‌ختی رۆشنبیریی هه‌رێمی كوردستان، هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رتاش زیره‌ك میره، به هاوكاریی چه‌ند هاوڕێیه‌كی، گه‌وره‌ترین په‌یكه‌ری شه‌ڕڤانێكی ژن دروست ده‌كات، وا بڕیاره پهیكهرهكە وەک دیاری باشووری کوردستان له گه‌ڕه‌كێكی وێرانبووی كۆبانێ كه وه‌ك هێمای به‌رخۆدان و به‌رگری ده‌كرێته مۆزه‌خانه، دابنێرت.
هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رتاش زیره‌ك میره، كه له‌مه‌وبه‌ر به كۆمه‌ڵێ شاكاری ناوازه‌ی په‌یكه‌رتاشی ناوبانگی ده‌ركردووه، له‌باره‌ی ئه‌م كاره تازه‌یه‌وه بۆ (باس) رای گه‌یاند: ”په‌یكه‌ره‌كه كه‌سێكی مه‌عنه‌وییه و شێوه‌یه‌كی گشتییه بۆ شه‌ڕڤانان“.
گوتیشی: ”په‌یكه‌ره‌كه به‌ناوی (خواوه‌ندی سه‌ركه‌وتنی ژن)ه‌وه‌یه و بیرۆكه‌ی دروستكردنه‌كه‌ی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵێك پێش ئێستا كاتێك كۆبانێ نیوه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیر كرابوو، ئه‌وكات بڕیاری لێ دراوه، ئه‌و دهمەویستم بڕۆم له كۆبانێ كه سێ گه‌ڕه‌كی به‌ده‌ستی شه‌ڕڤانانه‌وه، بوو دروستی بكه‌م، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی په‌یكه‌ره‌كه زۆر گه‌وره بوو ئه‌و كاره‌م بۆ نه‌كرا، ئه‌وه بوو پڕۆژه‌كه كه‌وته دوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی ته‌واوی كۆبانێ و ئێستا دوای سێ مانگ له كاركردن ته‌واو كراوه“.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده په‌یكه‌رسازه ئاشكراشی كرد، له‌لایه‌ن شاره‌وانیی كۆبانێوه به‌فه‌رمی بانگهێشت كراوه، ئه‌ویش به‌م نزیكانه په‌یكه‌ره‌كه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌با.
میره گوتیشی: ”قه‌باره‌ی په‌یكه‌ره‌كه 10 مه‌تر ده‌بێت و پانییه‌كه‌شی مه‌تر و نیوێكه، ته‌واوی په‌یكه‌ره‌كه‌ش به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه دروست كراوه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی كاریان تێدا كردووه له رووی داراییه‌وه هیچ سوودمه‌ند نه‌بوون، به‌پێچه‌وانه‌وه خهرجییشیان كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆ“.
گوتیشی: ”ستافی دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كه 10 كه‌س بوون كه ته‌نیا یه‌كیان كه هونه‌رمه‌ند ئاسۆ جاف بوو، په‌یكه‌رسازه، ئه‌وانی دیكه هونه‌رمه‌ند و كه‌سانی جیاوازن له‌و كاره و ماوه‌ی سێ مانگ یارمه‌تیده‌ری بوون لە دروستكردنیدا“.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ته‌واوی په‌یكه‌ره‌كه له ماده‌ی پۆڵستهر پێك هاتووه و هه‌ر هه‌مووی به جۆرێك له بۆیە رووپۆش كراوه كه هەموو مادده‌كان به كوالێتی به‌رز بوون، به‌شێوه‌ك کە 75 ساڵ دەمێنێتەوە، گوتی: ”رۆژی پێنجشه‌مه‌ی داهاتوو، سه‌ره‌تا په‌یكه‌ره‌كه له‌به‌رده‌م پارێزگای سلێمانی نمایش ده‌كه‌ین و دواتریش رۆژی یه‌كی مانگی ئادار به دیاری بۆ كۆبانێی ده‌به‌ین“.
میره گوتیشی: ”له كۆبانێ له‌و به‌شه‌ی كه ده‌بێت به مۆزه‌خانه و به وێرانی ده‌مێنێته‌وه، شوێنی بۆ دانراوه كه ده‌كه‌وێته به‌رده‌م مۆزه‌خانه‌ی شارهکەوە“.
ئاشكراشی كرد، په‌یكه‌ره‌كه له رێگه‌ی پارێزگای دهۆكه‌وه ده‌ڕواته شاری كۆبانی و بۆ ئه‌وه‌ش قسه له‌گه‌ڵ پارێزگاری دهۆك بۆ دیاریكردنی رێگه و ئاسانكاری، كراوه.
زیره‌ك میره، گوتی: ”ئه‌م په‌یكه‌ره وه‌ك دیارییه‌ك له كوردستانی باشووره‌وه به كوردستانی رۆژئاوا ده‌به‌خشرێت“.
24/2/2016
مۆنسەنیۆر بروگوەس سەرۆکی ژووری ئەرشیڤی نهێنی و کتێبخانەی ڤاتیکان رایگەیاند ئەو کتێبەی دان براون نووسیویەتی ئاماژەی هیچ راستییەکی تێدا نییە. کتێبەکەی بە هەڵەیەکی گەورە وەسف کرد.
مۆنسەنیۆر لەسەر بانگهێشتی نیو ئێست فاوندەیشن سەردانی تورکیای کرد و لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بە گرنگی ئەو زمانە دا کە بۆ لێکۆڵینەوە لە ئەرشیڤی ڤاتیکان بەکاردێت.
هەروەها رایگەیاند "بەشێکمان هەیە کە تایبەتە بە تورکیا، بەڵام تەنیا بۆ لێکۆڵەرەوەکان کراوەیە، لێرەوە بانگهێشتی هەموو لایەک دەکەم کە دەتوانێت لە کەتەلۆگکردنیاندا یارمەتیمان بدات هەموو لایەک بۆ ئێمە پێویستن. باگهێشتەکە هەم وەک خۆم و هەم بۆ کتێبخانەش دەستەبەرە. بەشێکی تورکیمان هەیە، بەشێکی عەرەبیمان هەیە، بەڵام ئەگەر لەسەر کام بەشە کار دەکەن، دەبێت زمانی ئەو بەشە بزانن".
رەخنەشی لە کتێبی "کۆدی داڤینچی" نووسەر دان براون گرت کە لە ساڵی ٢٠٠٣ بڵاو بووەتەوە و دەنگۆیەکی زۆری نایەوە.
مۆنسەنیۆر ئاماژەی بەوە دا کە نێوەڕۆکی کتێبەکە هیچ ئاماژەیەکی راستی تێدا نییە. بۆیە هەڵەیەکی گەورە ئەنجام دراوە و گوتی "هەرچۆنێک بێت کاریگەریی نەبوو لەسەر سەردانیکەرانی ڤاتیکان. چونکە ئەرشیڤەکە تەنیا پەیوەست بوو بەوانەی لێکۆڵینەوەی زانستی دەکەن و ئەوانیش خۆیان لە سەرەتاوە بڕوایان بە کتێبەکە نەکردبوو".
27/2/2016