فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2023-12-02-14-03-35به‌ڕێزان ( عوسمان عه‌به‌ پێنجوێنی یان عوسمان قه‌ڵادزه‌یی) و( جه‌واد حه‌یده‌ری) به‌داخه‌وه‌ وتیان به‌ڵێ ڕاسته‌ و كۆچی دوایی كردووه‌؟ هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه‌ ، سروودبێژ و گۆرانیبێژ...
2023-10-06-04-44-47کۆڕەوو شەنگال وتووەو دەیڵێت و بەشداریی کاریگەری لەئاهەنگەکانی سەرفیرازیدا بووەو دەبێت. مستەفا داداری موکریانی مەهابادی خۆی بەخوێندکاری (مام هێمنی شاعیر ١٩٢١-١٩٨٦) دەزانێ و کاتێک قسە دەکا...
2024-01-22-22-45-36باسمان بۆ بکەن، ئەو ئۆرکێسترەی ئێوە چەنساڵێک ژەنیاری بوون؟ئەو ئۆرکێسترە بە ئۆرکێستری رادیۆ کرماشان ناسراو بوو و لە سەرەتاشەوە سەرپەرەشتییەکەی بەدەستی بەڕێز عەبدولسەمەدیان بوو کە...
2024-01-22-22-46-29بەر دەکەوێت بەڵام لەو لایشەوە هەر بە پاڵپشتی ئەو سامانە دەوڵەمەندە،خۆی دوو هێندە لە نێو ڕووبەری فەرهەنگیی کورددا دەردەخات. هێشتاکەیش کتێبخانەکەی پڕیەتی لە دەیان بەرهەمی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

رەزا شوانreza shwan11

 

بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان، کە رێکەوتی (٨) ئاداری هەموو ساڵێکە

جوانترین پیرۆزبایی لە سەرجەم ئافرەتانی کوردستان بە تایبەتی و، ئافرەتانی

جیهان بە گشتی دەکەین .

ئافرەتانی کوردستان شایەنی ئەوپەڕی رێـز و ستایشن .. چونکە بە درێژایی

مێژووی پڕ لە شکۆداری و سەروەریی گەلەکەمان .. شان بە شانی براکانیان

لە هەموو بوارەکاندا رۆڵێکی بەرچاویان لە خەبات و تێکۆشاندا هەبووە .. لە

ئەمڕۆشدا ئافرەتانی کوردستان بوونەتە پێشەنگ و نموونەی ئافرەتانی جیهان

.. ئافرەتانی کوردستان پەڕلەمانـتارن، وەزیـرن، سیاسەتمەدارن، هـاوسەرن،

دایکن، نووسەرن، چالاکـوانن، ئەفسەرن، مامۆستان، پزیشکن، شۆڕشگێڕن و

پێشمەرگەن و چەکی سەربەرزی و ئابڕوومەندیان بە دەستەوەیە و، شان بە شانی  

برا پێشمەرگەکانیان، لە سەنگەرەکانی پێشەوەدان و، سنگیان کـردوون بە قەڵغانی

بەرگـری و پاراسـتن، لە خاکی پـیرۆزی کوردسـتان .. بەڵکو کچـە پێشمەرگەکانی

کوردستان بوونەتە نموونەی قارەمانێتی ژنان لە هەموو جیهاندا .. بوونەتە مایـەی

ڕێـز و شانـازیش بۆ کورد و کوردسـتان .

ئەی خوشکانی دڵسۆز و تێکۆشەر و قارەمانمان، چەند ستایشتان بکەین هەر کەمە  

              دووبارە .. هەزار جار پیـرۆزبێت لێتان رۆژی جیـهانی ئافرەتـان


رەزا شوان / سەرۆکی کۆمەڵەی منـداڵانی کورد / لە نەرویج
نەرویـج : (٧ی / ئاداری/ ٢٠١٦) 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان