رەزا شوان
یەکێک لە ئافرەتە ناودارەکانی کوردی جوولەکە، زانا و دانا و مامۆستای گەورە و ناوداری کوردمان، خاتوو ( ئاشیناز بارزانی : ١٥٩٠ـ ١٦٧٠ز )
کە لە شاری (مووسڵ) ی کوردستانی لە باشووری کوردستان لە دایکبووە .
کوردستان لە کۆنەوە تا ئەمڕۆ، لانکەی ئـازادی و فـرە ئاینی و مەزهەبی و پێکەوەژیان و ئاشتی بووە .. نەیارانی کوردستان پێش دۆستەکـانمان دان بە ئەم راستییەدا دەنێن .. وەکو ئاینی زەردەشـتی، ئیسلام، ئێـزیدی، مەسیحی، جوولەکە، کاکـەیی، بەهـائی .. لە کوردستاندا، توندڕەوی و دەمارگیریی ئاینی نەبووە و نییە و کورد هەردەم گەلێکی کراوە بووە .. یەکێک لەو ئاینانەی کە تا ئەمڕۆش بە رێژەیەکی کەم لە کوردستاندا بوونی هەیە ئاینی جوولەکـەیە .. بـاوەڕدارانی ئەم ئاینە، بە ئەوپەڕی ئـازادییەوە، ئـازادن لە جێبەجێکردنی رێورەسمی ئاینی و جەژنە پیرۆزەکانیان، لە ئەمڕۆدا زیاتر لە (٤٠٠) خێزانی کوردی جوولەکە لە کوردستاندا هەن .. بە شێوەیەکی فەرمیش حکوومەت و پەڕلەمانی باشووری کوردستان دانی پێنان و .. ( شێرزاد عومەر مامسانی ) کرا بە بەڕێوەبەری جوولەکەکان،
رەزا شوان
خاتوو ( ئاسترید لیندگرێن ) کەڵەنووسەرێکی پسپۆری سویدی و جیهانی بوو، لە بواری ئەدەبی منداڵاندا، نووسەری زنجیرە چیرۆکی ( پیـپی گـۆرەویدرێـژ ) ە، کە یەکێکە لە شاکارە هەرە ناوبانگەکانی جیهان بۆ منداڵان .. دڵنیام کە زۆربەمان لە سەر پەردەی تەلەفزیۆن یا سینەمای منداڵاندا، سەرکێشییە سەرسوڕێنەرەکانی پيپی گۆرەویدرێژی یاخیبووی لە توانابەدەرمان بینیوە .
ئاسترید لیندگرێن، ناوی تەوای ( ئاسترید ئەنە ئیمیلیا لیندگرێن ) ە، لە خانوویەکی رەنگ سوور کە بە داری سیۆ دەورەدراوە، لە شاری ( ڤیمـەربی ) سەر بە ناوچەی سمۆلاند، لە باشووری سوید لە دایک بووە .. ( ڤیمەربی ) شارۆچکەیەکی قەشەنگ و دڵگیرە، سروشتێکی جوان و ئەفسسووناوی هەیە .. لەم شارەدا، خاتوو ئاسترید لەگەڵ خێزانەکەیدا،( هـانا ) ی دایکی،( ئوگست ) ی باوکی و، سێ براکەی ( گونار، ستینا، ئینگرید ) بە ئەوپەڕی
شەریف فەلاح
"محەمەد ئەمین شێخولئیسلامی موکری" ناسراو بە (ھێمن) یان ھێمن موکریانی, شاعیر نووسەر و وەرگێڕی گەورەی کورد لە بەھاری 1921 لە گوندی "لاچین"ی سەر بە مەهاباد لەدایک بووە.
ھێمن کوڕی سەید حەسەنی موکری و لە بنەماڵەی مەلا جامی چۆڕی بووە. دایکی ناوی زێنەب و کچی شێخی بورھان بووە کە ئێستا بنەماڵەیەکی گەورەی موکریانن. ھێمن بەھاری ساڵی 1300ی کۆچی ھەتاوی( 1921) بە شەوی جێژنی بەرات لە گوندی لاچینی سەر بە شاری مەھاباد چاوی بە ژیان ھەڵێنا.
بە بوونی ھێمن شیری دایکی وشک دەبێ و بە شیری ژنێکی دیکە فڕچک(گۆج) دەکرێ و دوای بوونی ئەو، دایکی لەشی ساغ بە خۆیەوە نابینێ.
ھێمن لە رۆژگارێکدا لەدایک دەبێ کە ڕەزاشا جڵەوی حکوومەتی پێیە کە لاسایی ئاتاتورکی دەکردەوە. جلوبەرگی کوردەواری بە تەواوی قەدەغە دەکرێ و ئەوەندەی لە دەستی ھات، سووکایەتی بە خەڵک کرد و شەپکە و تەپڵەی ھێنا نێو بازاڕەوە. ھێمن لەم کەش و ھەوایەدا گەورە دەبێ، بەش خوراوی و کۆیلەتی ئینسان وەکوو خوێن لە مێشک ودەمار و ئێسک و پێستی دا دەگەڕێ و دەبێتە سەربەندی ژیانی.
لە کاتی منداڵیدا گوێچکە بە حەکایەتەکانی دایە مرۆت دەگرێ، کە پیرێژنێکی دنیا دیو بووە و زۆر شتی بەنرخی لێ فێر بووە. ئەلفوبێ لای سەعیدی ناکام دەخوێنێ و پێش ئەوەی ئەلفوبێی فێر بکا، بزنۆکێ و مەڕنۆکێی حوسێنی حوزنی موکریانی بۆ دەخوێنێتەوە و ھێمن لە بەری دەکا و ھەروەھا شێعرەکانی شێخ ڕەزا و زۆر شتی دیکەی لێ فێر دەبێ و پاشان بۆ درێژە دانی خوێندن، باوکی دەینێرێتە مەھاباد و لە قوتابخانەی سەعادەتی ئەو شارە دەست بە خوێندن دەکا. ھێمنێکی لادێی کە جگە لە زمانی کوردی ھیچی دیکەی نەدەزانی و لەو قوتابخانەیش کەس نەیدەتوانی بە کوردی قسە بکە، منداڵان گاڵتەی پێدەکەن و پێی دەڵێن کرمانج، چونکە ئەوکاتە لە مەھاباد بە خەڵکی دێیان دەکوت کرمانج، ھێمن ئەو ساڵە خوێندنی بە سەرکەوتنێکی زۆر باشەوە تێپەڕ دەکا و ھاوین دەگەڕێتەوە بۆ ئاوایی و لەلای مەلای دێ و باوکی دەرس دەخوێنێ و تەمرینی نووسینی خەت دەکا.
باوکی کە دەزانێ خەتی خۆش بووە، دەستی پێ لە خوێندن ھەڵدەگرێ و دەڵێ: بڕۆ دەرسی مەلایەتی بخوێنە. ھێمن کە ھیچکات خۆشی لە مەلا نەھاتووە، تووشی ئەم تاڵییە دەبێ و چوار ساڵ لە خانەقای شێخی بورھان دەخوێنێ، بەلام ئەو خوێندنە ھیچ کەڵکێکی نابێ، چونکە ئەو چوار ساڵە بە گاڵتە دەباتە سەرێ و لە خانەقای شێخی بورھان کە ٨-٩ نەفەر دەبن، جگە لە ھەژار و ھێمن تەوای خاڵۆزا و پوورزا دەبن، پاشان دەچێتە لای مامۆستا فەوزی و رێگای ژیانی پێ نیشان دەدا و ساڵ و نیوێک لەلای ئەو دەرس دەخوێنێ.
ھەژار لە پێشەکی دیوانی سەیفولقوزاتدا، بەم جۆرە باسی خۆی و ھێمن دەکا:
ھێمن و من دوو منداڵی کرچ وکاڵی لەڕ و قرخن، بە تەمەن دە دوازدە ساڵ بووین، لە خانەقا گەیبووینە یەک، نا خێری گیانمان دەرس بخوێنین، خویندنی چی؟ دوو گێل و حۆلی پەڕ بڵاو، لە یەک دەمدا لە لای دوو مامۆستا دامەزراین، یەکی ریش پان، لە عەرەبی شارەزایە و خەتی نییە، ئەوی دی گەردەڵ، فارسی زانە و خەتی خۆشە. جا وەرە شەق و دار بخۆ، خۆ جنێو ھەر باسی ناکرێ، سوێندی کەسم لە سەر نییە، ئەگەر بڵێم تڵپاتی تەڕیش فێر نەبووین، نیسکێک درۆی تێدا نییە، ماڵم ھەقە لە ترێ دزینی ناو رەزی، لە پللار دەداران گرتن، لە راوی دووپشک و ئەسپێ و کێچ و جوجە و قوڕ شێلان و ھێلکە لە ھێلانە دەرھێنان، ھیچ کەس تۆزی نەدەشکاندین. بۆ نەگبەتی ھێمن وە شێعر ھاتبوو، ھەروا گارە گارەی دەھات، جار و بارە شێعرێکی نیوە و کۆڵەی خواری لاپانی دادەنا، بە فیزەوە نیشانی دەدام. یانی ھا بم ناسە، من چیم، منی کڵۆڵ نەمدەتوانی مێعریش بکەم.
بەو جۆرە شێعر کوتنی ھێمن لە خانەقاوە سەری ھەڵداوە و پێگەیشتووە. لە گوندی کولیجە لەلای سەید عەوڵای سەید مینە کە پیاوێکی نەخوێندەوار بووە، بەڵام زۆر زانا و تێگەیشتوو دەبێ ،ماوەیەک دەرس دەخوێنێ و بە گەورەترین مامۆستای، مامۆستا ھێمن حیساب دەکرێ. تەمەنی ھیمن دەچێتە سەر و بۆ ئەوەڵین و دوایین جار لە گوندی کولیجە عاشق دەبێ، عیشقێکی پاک و خاوێن و ئاسمانی، بەڵام ئەم عاشقبوونە زۆر ناخایەنێ و لێک جیا دەبنەوە و ھەر لەو گوندە فێری سواری و تەقڵە و راوە کەو و کەروێشک دەبێ. ساڵی ١٣١٧ی کۆچیی ھەتاوی کە تەمەنی ١٧ ساڵانە دەبێ، مامۆستاکەی گوندی کولیجە بە جێ دێڵێ و ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ گوندی خۆیان واتە شیلاناوێ کە ماڵیان چبووە ئەوێ و مل لە کار و کاسبی ھەڵدەکێشێ و بە ڕۆژ خەریکی کاری کشت و کاڵی دەبێ و شەوانە خەریکی خوێندنەوە و شێعردانان، باوکی پێی دەزانێ و دەفتەری شێعرەکانی دەسووتێنێ.
ھێمن کە یەکێک بوو لە گەورەترین شاعێران و نووسەرانی کورد لە سەدەی بیستەمدا، لەباری پاراستن و بووژاندنەوەی فەرھەنگ و ئەدەب، گەورەترین ھەقی خستۆتە سەر نەتەوەکەی، چونکە لە تاریک وروونی بەیانی ژیانیدا، بۆ خڕ کردنەوەی کۆماکانی ئەدەبی کوردەواری و ورد بوونەوە لە وشەکانی، بە کەو کردن و ھەڵاواردنی غەوارەکانی و سوورکردنی خرمانی زمانی کوردی، کەوتە کار و تەنانەت گوڵ ھەڵگرتنەوە و پاشەرۆکیشی بۆ خەڵکی دیکە نەھێشتەوە.
بە ئاوارەیی و دەربەدەری توانی کتێبی ناڵەی جودایی بنووسێ، ئەگەر بە جوانی لێی ورد بینەوە، دەبینین کە ناڵە و ھاوار و فیغانی دڵە، ناسۆرییە، خول دانەوە و نزا و ھاوار و ئازاری ناخ و ماندوویەتی ھزر و نائارامی رۆح و بێ تاقەتی جەستەیە بەرامبەر جودایی،جودایی لە خێزان، لە خانوو، ماڵ و گوند و گەڕەک، شاخ ودەشت و دراوسێ و کەس و کار و یادگارەکانی سەردەمی منداڵی و لانەی گەورەبوون و گەلێ شتی بە نرخی دیکە کە لە یاد ناکرێن ولە دەروون دوور ناکەونەوە.
دیارە ھێمن 30 ساڵە کۆچی دوایی کردووە و لەنێوماندا نەماوە، بەڵام ئاسەوارەکانی و یادگارەکەی کاتی پیری ھەر ماون و بە دیتنی ئەوان ھیچ کاتێک ھێمنیش لە بیر ناچێتەوە.ھێمن شاعێرو زانای فەرھەنگ دۆست و تێکۆشەری رێگای بووژاندنەوەی کورد و فەرھەنگەکەی بوو، خاوەن بیر و تێفکرین و بیر کردنەوە بوو. ھێمن دەنگی بەرزی ئازادی، ئاشتی و دیموکراسی خوازی کورد بوو. خوازیاری یەکیەتی گەلان بوو. کوردایەتی ھێمن، مرۆڤایەتی بوو. شاعێری جوان پەرەست، شاعێری بابردەڵە، کە بێبەش لە ئاو وخاک و وڵاتی خۆی، پەڕیوەی سنوور و موبتەلای دەستی ڕۆژگار، پیری ھەناسە سوار، دەرکراوی بە زۆر دابڕاوی یار و ئازیزانی، بولبولی بێبەش لە گوڵزار و چەمەن، بێ ئەنیس و ھاودەم، عاشقی دڵ پڕ لە ئەوین و خۆشەویستی وڵاتەکەی، ھەنگاو بە ھەنگاو خەم بە دوای مامۆستای ئازیزەوە بوو، وەکوو سێبەری خۆی رۆژێک لێی جیا نەبۆتەوە و رۆژی شادی ڕووی لە دڵە خەمبارەکەی نەکرد، ئەو مرۆڤە بێ نازە خۆ لە ئاسن و پۆڵا دروست نەکراوە، بەڵکوو لە خوێن و گۆشتە، بۆیە پڕ بە دڵی خۆی ئەناڵێنێ و بە ئاوازێکی بە سۆزەوە ئەڵێت:
پارچە گۆشتێکە، دڵی من روو نییە ناڵە ناڵی من درەنگە زوو نییە
لە شێعرێکی دیکەدا دەڵێ:
شینم زۆر گێڕاوە، شادیم کەم دیوە ئەڵێن ھەیە، بەلام نەمدیوە
شاعێر، شینی یەکجار زۆر دیوە، بەڵام شادی و کامەرانی بە دەگمەنیش نەدیوە و ئەزانێ شادی ھەیە، زۆر کەس لە گەڵیا راز و نیاز دەکەن، بەڵام ھێمنی خەمبار ھەر نەیدیوە، لە لای ھەر وەکوو نامۆیەکە، وەکوو دوژمنێکە، بۆ ماوەیەکی کەمیش روو لەو ناکات. مامۆستای بەڕێزمان شێعرە تەڕ وناسکە جوانەکانی، زۆربەی زۆری بە خەم زاخاوە، خەم کاری زۆری تێکردووە، بۆیە بە ھیچ جۆرێ ناتوانێ خۆی لە شەپۆل لابدات. ھێمن شاعێری گەل ، شاعێری عیشق و ئازادی، دڵە گەورەکەی ھەتا ئەو رۆژەی لە لێدان کەوت، بۆ گەلەکەی و ئازادی نیشتمان لێی دا.
بە فەرموودەی خۆی:
ھەتاکوو دوا پشوو رێبواری رێگەی ئێشق و ئازادیم ئەگەر بێجگە لە ناکامیش نەبینم، بەرھەمێکی تر
یادگارێکی دیکەی بەنرخی هێمن بۆ گەل و نیشتمان و ئەدەب و رۆژنامەگەریی کوردی گۆڤاری "سروە" کە بناغە و هزرەکەی دانا و زیتار لە 25 ساڵ درێژەی هەبوو و نزیکەی 200 ژمارەی لێ چاپ کرا کە سەرچاوەیەکی بەپێز و دەوڵەمەندی زمان و ئەدەبی کوردییە.
پاش 30 لە کۆچی دوایی هێمنی شاعیر، هێشتا کاریگەریی، شیعر، زمان، ئەندێشە و تێڕوانینی ئەدەبی و فەرهەنگیی ئەم شاعیرەی گەل بە روونی بە لاپەڕەکانی ئەدەبی کوردییەوە دیارە.
سەرچاوە: باس نیوز
18/4/2016
خەڵاتی ئەدەبیی - هونەریی «کاڵ چرا» لەلایەن ناوەندی کولتوریی «کاڵ چرا شین»ەوە لە شاری سنە دامەزرا.
بەیان عەزیزی؛ بەڕێوەبەری خەڵاتی کاڵ چرا بە هەواڵدەرییەکانی گوتووە: "پاش ماوەیەک بەدواداچوون، سەرەنجام مۆڵەتی دەستبەرکابوونی ئەم خەڵاتە، لە بواری هونەر و ئەدەبدا وەرگیرا کە سەرەتا دەمانەوێ لە ساڵی یەکەمدا تەنیا لە بواری «شیعر»دا ئەکتیڤی بکەینەوە."
هەروەها ئەم نووسەر و شاعیرە ڕایگەیاند: "هێشتا وردەکارییەکان و شیوازی پێدان و کارکردنی خەڵاتەکە دیاری نەکراوە، بەڵام دەمانەوێ پرۆگرامێکی جیاواز و کارا دابنێین و بەپێی ئەوەی ناوەندی سەربەخۆی کاڵ "چرا شین و کافە کتێبی کاڵ" پشتگیریی خەڵاتەکە دەکەن، ساناتر گرنگی بە دەق و ئەدەبیاتی جیددی دەدەین."
عەزیزی لە کۆتاییدا گوتی: وردەکارییەکان و چۆنیەتیی پرۆسەی خەڵاتەکە لەلایەن لیژنەوە بە شێوەی شەفاف ڕادەگەیەندرێت.
وا بڕیارە خەڵاتی "کاڵ چرا" لە ساڵی یەکەمدا و لە بواری شیعردا، بە دەقی نوێ و جیاوازی شیعری کوردی بدرێت و بەپێی توانا و پشتگیری، ساڵانی داهاتوو بوارەکانی دیکەشی چالاک ببێتەوە.
13/4/2016
دهقه كۆنهكانی ئاڤێستا دهتوانێ سهرچاوهیهكی گرینگ بێ بۆ دۆزینهوهی فهرههنگ و كولتوور و مێژووی لهبیركراوی كوردستان كه به درێژایی مێژوو ههر كهس به كهیفی خۆی و بهنا و گهلی خۆیهوه شرۆڤهی كردووه و به هی خۆی زانیوه.
به گهڕانهوه بۆ دهقی ئاڤێستا و دهقه زهردهشتییهكانی پاش ئاڤێستا، دهتوانین لاپهره لهسهر زۆر بابهتی مێژووی ههڵبدهینهوه و مێژووی ونكراوی كوردستانی لێ دهربهێنین، بۆ نموونه به گوێرهی دهقه كۆنهكانی ئاڤێستا یهكهم پزیشكی كوردستان ناوی س تریتهز بووه.
تریته بهگوێرهی ئایینی زهردشتی توانیویه چارهسهری نهخۆشییهكان بكات و تاولهرز و برینی سهربازهكان نههێڵێ. گهشتاسپ پادشای ئهو سهردهمه لایهنگری زهردهشت بوو و پزیشكێكی گهورهش بوو كه له پزیشكیدا به تراتونا واتا كهسێك كه داهێنهری زانستی پزیشكی و بكوژی ڕۆحی چهپهڵه ناسراوه.
له وندیدا بهشی بیستهم هاتووه: زهردهشت له ئههورامهزدا پرسیاری كرد، لهناو زانایان و پێشهواكاندا كێ دهتوانێ تهندروستی ببهخشێ و نهخۆشی و مردن نههێڵێ و برینی سهرنهیزهی سهربازهكانمان سارێژ بكات؟ ئههورامهزدا وهڵامی دایهوه: ئهی زهردهشت، تریته لهناو خهڵك و پێشهواكاندا یهكهم كهسه كه جادووهكان پووچهڵ دهكاتهوه و هیلاكی و مردن و تای نهخۆشهكان ناهێڵێ. له بهشی سێیهمیشدا هاتووه: تریته بۆ دۆزینهوهی چارهسهرهكان، لێكۆڵینهوهی كرد و له ئاسن دهرمانی دۆزیوه بۆ ئێش و پێوهدانی مار و نهخۆشیی گولی.
له ئاڤێستادا هاتووه: ئههورامهزدا چهقۆیهكی دایه دهستی تریته كه نهشتهرگهریی پێ بكا. ههروهها تریته تایبهتمهندیی ڕووهك و دڵۆپهی گیاكان بۆ چارهسهری نهخۆشهكان دهناسێ.
له فهروهردین یهشت دێڕی 131 دا هاتووه كه فروههری پاك دهپهرهستین كه گهڕی و تای نهخۆش ناهێڵێ. هیندۆكان به تریته، تریتا دهڵێن و لای هیندۆكان خواوهندێكی ناسراوه. له كوردستانی كهوناراش، كورد وهك گهلانی تر نیمچه خواوهندێكی بۆ چارهسهری نهخۆشهكان بهناوی (تریته) ههبووه وهك ئیسقلبیوسی یۆنانی و ئیمهوتپی میسری.
جیا له ناوی تریته ناوی دوو كهسی تریش لهناو مێژووی پزیشكی كوردستانی كهونارا دهبینرێ كه بریتین له سیهماز و س تراتا ئوناز كه توانیویانه نهخۆشیی پێست و ددان و ئێسك چارهسهر بكهن، ئهوانه ئهستێرهناسیش بوون و توانیویانه ڕووهكهكان تێكهڵی یهك بكهن و پاش گوتان و كوڵانی بیدهن به نهخۆشهكان و چارهسهریان بكهن.
سهرچاوه:
تاریخ پزشكی ایران قبل از اسلام، دكتر محمود نجم ابادی
یادداشتهای پورداود
7/4/2016
رەزا شوان
لەم پێودانـگەوە کە، ( کوردیلەکــانی ئەمڕۆمـان .. نـەوەی داهاتــووی کوردســتانن )
هەر ئەم کوردیلە چـاوگەشانەی ئەمڕۆمـانن، لە سبەینـێدا دەبن بە دەسەڵاتــدار و، بە
کاربەدەست، دەبن بە وەزیـر و بە پارێزگـار و بەڕێوەبـەر، دەبن بە سەرکــردە و، بە
بەڕابەر، بە شاسوارانی مەیدانی کوردایەتی و مەردایەتی، بە کوردسـتان پـەروەرانی
دڵسۆز، دەبن بە سیاسەتمەدار، بە پەڕلەمانتار، بە مامۆستا، بە پارێـزەر، بە نووسەر، بە هونەرمەند، بە دکتۆر، بە دایکان، بە باوکان، بە فەرمانبەر و فەرمانڕەوا ... هـتد. هەموو کاروبارەکانی کوردسـتان دەگرنە دەست و، بەڕێوەیان دەبەن .. هـەر کـوردیلە
خۆشەویستەکانی ئەمڕۆمانن، دەبنە تـۆوی هیـوا و ژیان و گەشەکردن و درێـژەدان بە
ژیـان و مـان .. هەر ئەم کوریلـە خوێنگەرمانەی ئەمڕۆمانن، دەبنە نوێنـەر و باڵیـۆزی
کوردستان و، پەیـامی ئازادیخوازی و ئاشتیخوازی کورد، بە گەلانی جیهان دەگەیەنن .
رەزا شوان
هەموو ساڵێک لە رۆژی ( ٢١ی / ئادار ) بەبۆنەی جەژنی نەورۆز، جەژنی نەتەوایەتی کورد و، جەژنی زۆربەی گەلانی ئـاری نەژاد .. کەرنەفـاڵ و ئاهەنگی خۆشی و سەیران و ئاگرکردنەوەی ئاگری نەورۆز لە کوردسـتان و لە هەندەراندا سازدەکرێت و .. یـادی جەژنی نەورۆز، هیـوا و گوڕێکی بە تینترمان پێدەبەخشێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی گەلەکەمان .. نـەورۆز سونبولی برایەتی و یەک هەسـتی و یەکێـتی و هـاوخـۆشی و هاوسۆزیمانە .. هیچ جەژنێک نییە کە بەقەی جەژنی نەورۆز لەدڵی کورد دا پیرۆز و شیرین بێت .. بەم بۆنە پیرۆزەوە، جوانـترین پـیرۆزبایی لە هەموو کوردێکی دڵسۆز و کوردستان پەروەر دەکەین .. لە کوردستان بن یا لە هەرشوێنێکی جیهاندا بن .. بە قەی ژمارەی کوردان .. چەپکە نێـرگزی چاومەستی ئەم بەهـارە رەنگینەەی کوردستانتانتان پێشکەش دەکەین .. بە تایبەتیش بە پێشـمەرگە قـارەمانەکانە خۆڕگرەکانی کوردستان .. تا ئێستا چەنـد جارێک لەسەر جەژنی نەورۆز بابەتەمان نووسیوە و بڵاومان کردۆتەوە .. شایەنی ئەوەیە چەندین جاری کەش لەسەر بنووسین و بڵاوی بکەینەوە .
ئەیوب دەمیر
نەورۆز وێنای موژدەی رۆژێکی نوێیە، ئەورۆژەی ئیمپراتۆریەتی ماد سەرکەوتنی گەورەی بەسەر دوژمنانیدا بەدەست ھێناوە، ئەو رۆژە رێگەی لەبەردەم ئازادیدا کردووەتەوە، لەبەرئەوەی ئەو رۆژەیش لەگەڵ بەھاردا یەکی گرتووەتەوە، بۆیە وەکو ھاتنی موژدەی بەھاریش وێنا کراوە.
لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ھاووڵاتییانی چەند وڵاتێک ئەو جەژنە پیرۆز دەکەن، بەڵام نەورۆز بۆ کوردان زۆر بەماناتر و کاریگەرترە، ھەروەھا کوردیش خۆی لێ کردووە بە خاوەن و بەھێزترین مانا و سەنگیش کۆمەڵگەی کوردەواری بە نەورۆزی داوە. ھەروەھا نەورۆز لەنێوان کوردەکاندا وەکو کارتێکی سیاسی و ئاماژەیەکی سەربەرزیی دژی بەرامبەر بەکار ھێنراوە، بۆیە لە ھەر چوار پارچەی کوردستان ئەو جەژنە بەرز رادەگیرێت، بەڵام لە باشووری کوردستان باشتر یادی دەکرێتەوە و ئازادانەتر بەپیرییەوە دەچن.
لە وەرزەکانی ساڵدا، زستان ھەوایەکی سارد و پاییزیش بەرەو فێنکییەکی ھەڵوەرێن دەچێ، ھاتنی نەورۆز لە ھەرێمی کوردستان روحێکی نوێیە بۆ ھەر تاکێک، ھەر لە یەکەم رۆژی مانگی ئاداردا و بۆ ماوەی 21 رۆژ ھاووڵاتییان خۆیان بۆ ھاتنی ئەو رۆژە ئامادە دەکەن، ئافرەتان بە جلی کوردیی رەنگاوڕەنگ و منداڵەکانیشیان بە جلی تازە و پیاوەکانیش بە شەڕواڵی کوردەواری، بە تاسەوە چاوەڕوانی ئەو رۆژە دەکەن.
بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کوردیش لە باکوور، کاتێ پەرەی سەند، ئیدی نەورۆزی وەکو کارتێکی سیاسیی بەکارھێناوە. بەڵام چەندە نەورۆز بەرگێکی سیاسیی بەبەردا کرابێت، ھەرگیز مانا گشتییە کولتووری و مێژووییەکەی خۆی لەدەست نەداوە.
بەر لە چەندین ساڵ کاتێک گژوگیا بە چیاکانەوە دەبینرا و ئاوی کانییەکان زیادی دەکرد و درەختەکان سەوزیان دەپۆشی، ئیدی خەڵک دەچوونە دەرەوە و ئاگریان دەکردەوە، کردنەوەی ئاگریش ھەر لە دێر زەمانەوە مانایەکی قووڵی ھەبووە و وەکو پیرۆزییەک سەیر کراوە. بە کردنەوەی ئاگر گۆشت دەبرژێنن و چای دەکوڵێنن و خواردن دروست دەکەن و خۆیانی پێ گەرم دەکەنەوە و ئەو رۆژە بە خۆشی و شادی بەڕێ دەکەن. ھەروەھا بە ئاگرێکەوە بە شێوەی کۆمەڵ سواری ئەسپ دەبن و بەرەو چیاکان دەڕۆن بۆ کەنگر ھەڵکەندن و وەکو ھێمایەک و موژدەیەکی ھاتنی وەرزی گەرما.
نەورۆز بە لای کوردەوە رۆژی ئومێد و نەترسانە، رۆژێکە موژدەی ئاییندەیەکی گەشی پێییە. مەم و زین لە نەورۆزدا بە یەکدی شاد بوونەتەوە و عاشقی یەکدی بوونە، بۆیە بە لای کوردستانیانەوە نەورۆز وەکو سیمبولێکی عاشقانەش لێی دەڕوانرێت.
دایکانی کورد لە نەورۆزدا بە ھونەری خواردن دروستکردن خۆیان نیشان دەدا، ئەوان چەندین جۆر خواردنیان دروست دەکرد و جگە لەوەی خۆیان و خانەوادەیان دەیانخوارد، بەشی کەسانی دیکەشیان لێ دەدا، کچانی کوردیش بە جلی کوردی و خۆڕازاندنەوەی زۆرەوە لە نەورۆزدا دەردەکەوتن، منداڵانیش بۆ ئەوەی رۆژی نەورۆز بێت زۆر بەتاسەوە بوون.
لە نەورۆزدا ھەموو ھونەرەکان خۆیان دەردەخەن، ئەوەی دەنگی خۆش بێت و بزانێت گۆرانی بچڕێت، لەو رۆژەدا گۆرانی دەڵێت، ئەوانەیشی لە دەورەبەری ئەودان دەستی یەکدی دەگرن و شایی و ھەڵپەڕکێ دەکەن وێڕای مۆزیگی کوردیی رەسەن.
لە سەردەمی سەدام حوسێندا، بە لای کوردانی باشوور نەورۆز لە پاڵ مانا کولتوورییەکەی، مانایەکی سیاسیشی ھەبووە، لەو رۆژەدا وەکو ئاگابوونەوەیەک لە دژی ستەمکاریی دەڕژانە سەر شەقام. لە باکووریش دەوڵەتی تورک بە ھەمان شێوە رووبەڕووی ئەو کەسانە دەبووەوە کە نەورۆزیان پیرۆز دەکرد، بۆیە کاتێک نەورۆز دەھات، ئیدی بەلای ھەموو کۆمەڵگاوە ئاماژەیەکی سیاسییانەی دەبەخشی.
نەورۆز لە ئامەد و باشووری کوردستاندا بە گەورەترین شێوە یادی کراوەتەوە و دەوڵەتیش رووبەڕووی بووەتەوە، بۆ نموونە لە ساڵی 1992 لە جەزیرە یادی نەورۆز کرایەوە، بەڵام چەندین ھاووڵاتیی کوژران. بۆیە لە دوای ئەوە نەورۆز وەکو رۆژێکی بەرەنگاربوونەوە بەکارھێنرا و بەردەوام لەگەڵ دەوڵەت رووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە. لە ماوەی 15 ساڵی رابردووشدا نەورۆز وەکو رۆژێکی بەرەنگاربوونەوە و کولتووری لەناو کۆمەڵگەی کوردی پیرۆز کراوە.
نەورۆز ھیچ کاتێک لە رووی سیاسی و کولتوورییەوە، بەھای یەکێتیبوون و رۆڵی میللییانەی خۆی لەدەست نەداوە.
و. کارزان گلی
22/3/2016
زانیار سەردار قڕگەیی
ھەر کە جەژنی نەورۆز دێتەوە، شیعرە بەرزەکەی (پیرەمێرد)ی شاعیر، (ئەم رۆژی)مان وەبیر دێتەوە، پیرەمێردی شاعیر، ساڵی 1925 دوای گەڕانەوەی لە ئەستەنبوڵەوە بۆ سلێمانی، لەگەڵ کاری رۆژنامەوانیدا، ھەوڵ و کۆششێکی زۆر دەدا بۆ سەرلەنوێ بووژاندنەی یادی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز، ئەم رۆژە و ئەم جۆرە یادکردنەوانە دەکاتە کولتوورێکی رەسەنی کوردەواری، کە دوای خۆیشی ھەر درێژەیان دەبێ. لە ساڵی 1945دا و بەئامادەبوونی "ئەدمۆنس" نوێنەری بەریتانیا لە سلێمانی، پیرەمێرد یادی نەورۆز لە گردی مامەیارە و کارێزی وەستا شەریف دەکاتەوە، "بێکەس"ی شاعیر لەوێدا شیعرە بەناوبانگەکەی خۆی لەبەردەم ئەدمۆنسدا دەچڕێت، کە دەڵێت: ( 27 ساڵە من رەنجبەری تۆم… بە نان و ئاو و جل و بەرگی خۆم…)
پیرەمێردی نەمر، ساڵانە بە سازدانی ئاھەنگ و ھەڵپەڕکێی کوردەواری و بەستنی کۆڕی ئەدەبی و شیعر خوێندنەوە ھەوڵی رێکخستنی یادی نەورۆز لە گردی مامەیارەدا دەدا. بۆ خۆیشی لە ساڵی 1948دا جوانترین و نایابترین شیعری بۆ نەورۆز نووسیوە کە دەڵێ: (ئەم رۆژی، ساڵی تازەیە نەورۆزە ھاتەوە، جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەھاتەوە…)
لە کاتی راپەڕین و خۆپیشاندانەکان لە دژی حکوومەت لە 23/1/1948، پیرەمێرد بە ھۆی رۆژنامەکانی ئەو سەردەمەوە، ئاگای لە رووداوەکان بووە، جگە لەوەش بە بەرچاویەوە خۆپیشاندانی میللی لە بەردەرکی سەراوە بە ھوتافکێشان بەردەوام بووە، دیارە شاعیرێکی رووناکبیری وەک پیرەمێرد کە بە دڵ و بە گیان لەگەڵ گەلەکەیدا بووە، ئەو رووداوانە کاری تێ کردوون و بوونەتە ھەوێن بۆ شیعرێکی نوێ، کە لە ھەموو کوردستان دەنگ بداتەوە، بۆیە کە "حەمە ساڵح دیلان و قادر دیلان بۆ نەورۆز داوای شیعرێکی لێ دەکەن، ئەم شیعرە بەرزە لە ماوەیەکی کورتدا دەنووسێت.
وەک فەرەیدوون عەلی ئەمین ئاماژەی بۆ کردووە و دەڵێ: "ئەو شیعرە ئاماژەیەکی ئاشکرایە بۆ لەسێدارەدانی چوار ئەفسەرەکە و خوێنی لاوانیش گوڵێکی ئاڵە بۆ بەھارێکی نوێ، رەنگی سووریش ھێمایە بۆ ئەو خوێنە گەشەی لە چیاکانی کوردستاندا رژاوە و مژدەی بەیانێکی نوێ بۆ گەلانی دوور و نزیک دەبات. لێرەدا ئەگەرچی راپەڕینی کانوون ھەوێنی شیعرەکە بووە، بەڵام داستانی خوێناویی رۆڵەکانی لە شیعرەکەدا وەک ئاوێنە دەدرەوشێتەوە".
فەرەیدوون عەلی ئەمین سەبارەت بە شیعری نەورۆزی پیرەمێرد زیاتر دەنووسێ: "پیرەمێرد ویستوویە (نەورۆز)ی جەژنی نەتەوەیی کورد ببووژێنێتەوە و شانازیی پێوە بکرێت، بۆیە ھاتووە لە نەورۆزدا ئاھەنگی گێڕاوە و شیعری بۆ گوتووە و لەسەری نووسیوە، بەمەش توانیویە تا رادەیەکی زۆر مەبەستەکەی بھێنێتە دی، بە شیعرەکانیشی دڵ و دەروونی لاوانی ئاو داوە. پیرەمێرد چەندین جار شیعری بۆ نەورۆز نووسیوە و ئەمەی خوارەوە مشتێکن لە خەروارێ:
مژدە بێت ساڵ گەڕایەوە
ئاگری نەورۆز کرایەوە
بەفری زستان توایەوە
گیا و گوڵ و دڵ ژیایەوە
پیرەمێرد لە نەورۆزی ساڵێکی دیکەدا دەڵێ:
رۆژی تازەی ساڵی تازەی ئێمە ھات
رۆژھەڵات، رۆژی ھەڵات، سەرما ھەڵات
ئینجا بە سروودیش بۆ قوتابییانی گوتووە:
جەژن و بەھار گوڵ و گوڵزار
زۆر بە نەشئەدار
بولبول لەسەر گوڵ دەخوێنێ
دنیا زندەگی ئەنوێنێ
دوا شیعری پیرەمێرد بۆ نەورۆز ئەوەی نەورۆزی ساڵی (1948)ە، کە لە ھەموویان بەناوبانگترە و دەڵی:
ئەم رۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە ھاتەوە
جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەھاتەوە...
مستەفا ساڵح کەریم، لە کتێبی (باخێک لە وشە)، گەشتێک بە ژیاننامەی پیرەمێرددا، دەنووسێت: "نەورۆز، ئەو رۆژە پیرۆزەی بۆتە مایەی سەربەرزیی گەلی کورد، نیشانەیەکی پرشنگدارە بۆ خەباتی نەپساوەی ئەم میللەتە، ئاھەنگێڕانی ئەم جەژنە نەتەوەییە قەرزاری کەڵەشاعیری کورد (پیرەمێرد)ن، کە زۆربەی لاوانی کورد، بە تایبەتی لە شاری سلێمانیدا بەھۆی ئاھەنگەکانی ئەوەوە خۆشەویستی نەورۆز لە دڵ و دەروونیاندا چەکەرەی کردووە".
پیرەمێرد کە لە ئەستەنبوڵ گەڕایەوە، دەڵێ: "کە ھاتمەوە ئێرە، جارێکیان نەورۆزم ھاتەوە بیر، کە ئەمە (عەنعەنە) و پیشەیەکی باپیرانمانە، ئێوارەیەکی شەوی نەورۆز ھەندێ دارم کڕی و چوومە گردی یارە و ئاگری نەورۆزم کردەوە، بەیانی بە دەھۆڵ و زوڕنا و ھەڵپەڕین لەو دەشتە سەیرانم کرد، نان و چێشت و چایەکی زۆریشم تیا بەشییەوە".
ئیتر بەو شێوەیە خۆی کرد بە خاوەنی نەورۆز، تا ئەو ساتەی کە مەشخەڵی نەورۆزی دایە دەست لاوان و قوتابییان، ھەموو ساڵێ ئەو ئاھەنگەی دەگێڕا و ویستی ئەم رۆژە وەک جەژنێکی نەتەوەیی پێشوازیی لێ بکرێت.
ساڵی 1935 پیرەمێرد لە رۆژنامەکەیدا بانگی نەورۆزی بە گوێی میللەتدا دا و بیری خستنەوە کە نەورۆز جەژنی باپیرانمانە و نیازی وایە شەوی بیست لەسەر بیست و یەکی ئادار ، بە یادی گیانی باپیرانەوە لەسەر گردی یارە ئاگرێک بکاتەوە، ھەر لە ئێوارەیشەوە دوازدە سەماوەر لەسەر (کارێزی شەریف- مەڵبەندی جوانان) دەم دەکرێ، ھەر کەسێکیش نەورۆزنامەیەک بنووسێ، چا و مێوژ و گوێز و حەڵوا و گەزۆی دەدرێتێ.” بەڵام نەورۆزی ساڵی 1945 لەبەرئەوەی رووداوێکی ئەدەبیی گرنگی تیا رووی داوە، بۆیە لە مێژووی نەورۆزدا شوێنێکی شیاوی ھەیە.
لە ھەموو ئان و زەمانێکدا نەیار ھەبوون و ھەن، دیارە لەو ساڵانەدا بەند و باو دژی نەورۆز گوتراون، بۆیە لە ساڵی دواییدا پیرەمێرد دەڵێ” "نەورۆز ھی خۆمانە و بە ھەوای ھیچ لایەنێک نییە، ئاگری نەورۆزیشمان بە سیاسەتی ھیچ لایەک جۆش ناخوا".
لە گەرمەی گەشەکردنی گیانی کوردایەتی لە سلێمانی، "مەجید یەعقوبی" کە کەسێکی شۆڤێنی بوو، بووە بە موتەسەریفی سلێمانی و دژایەتیی پیرەمێردی کردووە و چەندین تۆمەتی خستووەتە پاڵ، ئینجا "کۆمەڵەی زانستی" لێ داخستووە، کە یەکەم قوتابخانە بووە بۆ لەناوبردنی نەخوێندەواری، پاشان رۆژنامەی (ژیان)یشی لێ داخستووە، ئەوجا ئاھەنگی نەورۆزیشی قەدەغە کردووە.
ساڵی 1944 پیرەمێرد باس لەوە دەکا چۆن نەورۆزی کردووە بە جەژنێکی میللی و ناحەزانیش بە گڕی ئاگری نەورۆز لەشیان داھێزراوە، بۆیە پەلەقاژێی زۆریان کردووە تا ئەو ئاھەنگە جەماوەرییە کوێر ببێتەوە، دەڵێ: "چوونە لای موتەسەریفی ئەوسا و شکاتیان کرد، چەرمەسەرییەکی زۆریان داین و قوتابییانی زانستیی حەپس کران و غەزەتەکەیان داخستم، کەسیش نەوێرا بێ بە لاما".
ئەو پیاوە دەبێ خۆشەویستیی خاک و نەتەوەکەی چەند لە دڵدا بووبێ، کە بە تەنیا رۆژنامە بەڕێوە ببات و سەرپەرشتیی زانستی بکات و خەریکی کۆڕی ئەدەبیی قەلەندەرخانەکەی بێ و لەگەڵ فریشتەی شیعریشدا ھەمیشە ئاشنا بێ و پەند بکا بە وێردی سەر زمانی خەڵکی و ساڵانەش پێشوازی لە نەورۆز بکات و گیانی کوردایەتی لە دڵی لاواندا جۆش بدات.
سدیق ساڵحی نووسەر لەم رووەوە گوتی: "پێش ئەوەی پیرەمێرد ئەو دەسپێشخەرییە بکا و نەورۆز بکات بە جەژنێکی نەتەوەیی، شتێک نەبووە بەناوی نەورۆزەوە، بەڵام ھەندێ داب و نەریتی کۆن ھەبوون، پیرەمێرد خۆی دەڵێ: کاتێک کە فەقێ بووە و لە حوجرە خوێندوویەتی، کاتی نەورۆز، مەلا نەورۆزنامەی بۆ نووسیونەتەوە و ئەمانیش سەرمەست بوون و پارەیان لە ماڵەوە سەندووە و چوون بۆ کەیف و خۆشی.
کە لە ئەستەنبووڵیش دەگەڕێتەوە، بیر لەوە دەکاتەوە کوردەواری پێویستی بە چەند رۆژێکی تایبەت ھەیە بۆ یەکخستنی خەڵک، لەبەرئەوە گەڕانەوەی پیرەمێرد بۆ سەردەمی رابردوو گەڕانەوەیە بۆ سەردەمی منداڵی، ئەو رۆژانەی کە نەورۆزنامەی بۆ نووسراوەتەوە، چونکە ھەستی کرد ئەو نەریتە کۆنە بە حوکمی ساڵانێکی زۆری ژێردەستەیی، وردە وردە کاڵ بووەتەوە. پیرەمێرد ھەوڵ دەدات ئەو رۆژانە زیندوو بکاتەوە، دیارە زیندووکردنەوەکەشی کارێکی ئاسان نەبووە، بەڵام لەبەرئەوەی خۆی سەرپەرشتیی قوتابخانەی زانستیی کردووە، کە قوتابخانەیەکی ئەھلی بووە بۆ فێرکردنی خەڵک، قوتابییەکانی ھێناوە و داری کڕیوە و لەسەر گردی مامەیارە ئاگری کردووەتەوە. لەو سەردەمەدا خەڵک بەگشتی دیندار بووە و ئەمەیان بە ئاگرپەرستی و بە زیندووکردنەوەی ئایینی زەردەشتی داناوە، لەبەرئەوە بەشێک لە مەلاکان و خەڵکەکە ئەم نەریتەیان پێ خۆش نەبووە و زۆر تۆمەتیان داونەتە پاڵ پیرەمێرد. لەلایەن خەڵک و حکوومەتی پاشایەتی عێراقیش زۆر تەگەرەی ھاتووەتە رێگە، بەتایبەتی لە سەردەمی "عەبدولمەجید یەعقوبی" کە موتەسەریفی سلێمانی بووە، تەنانەت ساڵێکیان نەیھێشتووە ئاگر بکاتەوە، شیوعییەکانیش لە بەردەمیدا بوونەتە رێگر، بەڵام پیرەمێرد کۆڵی نەداوە. لە سەردەمی ژیانیدا ئەو یادە تەنیا لە سلێمانی دەکرایەوە، بەڵام دواجار پەڕییەوە بۆ کەرکووک و ھەولێر و ناوچەکانی دیکە. بۆیە دەتوانین بڵێین فەزڵی داھێنانی ئەم رۆژە وەک رۆژێکی نەتەوەیی، کە ئێستا لە ھەر چوار پارچەی کوردستان یاد دەکرێتەوە، بۆ پیرەمێرد دەگەڕێتەوە، کە توانی قەناعەت بە کاربەدەستان و خەڵکیش بکات و بیکات بە جەژنێکی نەتەوەیی. پیرەمێرد بێ گردی مامەیارەی بۆ یادەکە ھەڵنەبژاردووە، مامەیارە بۆ خۆی رەمزێکی قارەمانیی ناوچەی سلێمانییە، پیرەمێرد بە تیرێک دوو نیشانەی پێکاوە، ھەم یادەکەی زیندوو کردووەتەوە، ھەم ناوی یەکێک لە رەمزەکانی ئەو ناوچەیەی زیندوو کردووەتەوە و ھەموو چین و توێژێکیشی بانگھێشت کردووە و کردوویەتی بە ئاھەنگ و ھەڵپەڕکێی کوردەواری".
کاروان ئەبوبەکر، سەبارەت بە نەورۆز و پیرەمێرد دەنووسێت: "نەورۆز وشەیەکی لێکدراوی ئاڤێستایە و لە دوو بەش پێکھاتووە، (nava)، بە واتای (نوێ)، (razanh)، بە واتای (رۆژ) یان (تیشک)، کە ساڵانە دەکەوێتە یەکەم رۆژی وەرزی بەھار و یەکەم رۆژی ساڵی نوێی کوردی. لەم رۆژەدا رۆڵەکانی گەلەکەمان یادی نەورۆز دەکەنەوە و بە رۆژی نەتەوەیی خۆیانی دەزانن. گەورەیی نەورۆز لە ئاگرکردنەوە و پۆشینی بەرگی کوردی و چوونە گەشتوگوزاردا نییە، بەڵکو لەو ھەستە نەتەوەییەدایە کە ھەموو تاکێکی کورد درکی پێ دەکا و پێشوازیی لێ دەکا، لەوانەیە زۆر بن ئەو کوردانەی جەژنەکانی دیکە پیرۆز نەکەن، بەڵام نەورۆز تایبەتمەندیی خۆی ھەیە و کەم کەس دەتوانێ ھەستە نەتەوەییەکانی خۆی بزر بکات و پێشوازیی لێ نەکات. ئەگەر باسی نەورۆز لە باشووری کوردستان و بەتایبەتی سلێمانی بکەین، ناکرێ باسی پیرەمێرد نەکەین، پیرەمێرد و نەورۆز دووانەیەکی لە یەک جیا نەبووەوەن، ئەگەر لە سەردەمی پیرەمێردا و لە سلێمانی و لە رۆژی نەورۆزدا ھەر بۆنەیەک کرابێ، بێ گومان دەستی پیرەمێردی تێدا بووە".
22/3/2016
لەنێو نەتەوەی کورددا، دیاترین و گرنگترین بەسەرھات باوە کە دواجار زۆرینەی تاکەکانی کورد بۆی دەگەڕێنەوە، بەسەرھاتی ئاستیاگ یان (زوحاک، ئەژدیھاک) و کاوەی ئاسنگەرە، بەڵام بەداخەوە ئەوەندە راستییە مێژووییەکان لەبەرچاو نەگیراون. فیردەوسی کە شاعیرێکی فارسە و لە سەرەتای ھەزارەی یەکەمدا ژیاوە، لە (شانامە)ـدا باسی ئەم چیرۆکەی کردووە و ئاستیاگ یا ھەمان زووحاک بە مرۆڤێکی دڕندە وێنا دەکات کە دوو ماری لەسەر شان بووە و بە خواردنی مێشکی گەنجان، تووڕەیی مارەکانی دامرکاندووەتەوە.
ئەم رووداوە کە تا ئێستاش لەناو گەلانی ئاریاییدا دەگێڕدرێتەوە، ناکۆکیی زۆری تێدایە، لە ھەمبەر ئەم باسەشدا، ئەو روانگەیە ھەیە کە دەڵێن کورد بە ھەڵە لە کاوە و زوحاک گەیشتووە، چونکە لەڕاستیدا ئەوە زوحاک بووە کە کوردە، نەک کاوەی ئاسنگەر کە نەتەوەی کورد دڵی پێ خۆش کردووە.
بەڵام وەک ئەوەی کە ئێستا کەمێک روون بووەتەوە، دیارترین چیرۆک، ھەمان گێڕانەوەکەی (کاوە و زوحاک)ـە کە زوحاک (دوایەمین پاشای دەوڵەتی میدیای گەورە) کە پاشایەکی دادپەروەر بووە، لەلایەن (کاوە)ـوە، کە دەڵێن خزمێکی خۆی بووە، لە یەکەم رۆژی نەورۆزدا خیانەتی لێ دەکرێت و یەکەمین ئیمپراتۆریەتی کوردی دەڕووخێنرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا چەندین گێڕانەوەی جودامان ھەیە لەبارەی نەورۆزەوە کە مێژووی نەورۆز دەگێڕێتەوە بۆ پێش رووداوی کاوەی ئاسنگەر و دەوترێت کاوە رۆژی نەورۆزی بە ھەل زانیوە بۆ کوشتنی زوحاک.
لەگەڵ ئەوەشدا ھەندێک وەھای دادەنێن کە دروستکردنی چیرۆکێکی لەو شێوە ھەوڵێکی مێژوونووسێکی ئێرانیە بۆ شێواندنی سەردەمی فەرمانڕەوایی میدییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا فیردەوسی توانیوتی قەناعەت بە بەشێکی گەورەی میللەتانی ئاریایی نەژاد بھێنێت و تا ئێستاش رووداوەکە لە کوردستانیشدا ھەر بەو شێوەیە دەگێڕدرێتەوە.
محەمەد ئیبن جریر تەبەری، نەورۆز بە سەرەتای دادگاییکردنی جەمشید دەزانێت و (ئەبوو رەیحانی بیروونی)ـیش رۆژی فڕینی جەمشید بە سەرەتای جێژنی نەورۆز دەزانێت.
ھەروەھا لە ئاسیای بچووک و یۆنانیش، لە سەرەتای بەھاردا چەندین جەژن و نەریتی تایبەت بەڕێوە چووە. لە ناوچەی لیدی و فێری ژی، لەسەر بنەمای ئەفسانە کۆنەکان، بۆ شکۆمەندیی سی بێل، ئیلاھەی زگپڕی و زاوزێی ناسراو بە دایکی خواکان و ئیلاھەی ئاتیس، لە کاتی گەیشتنی تیشکی خۆر بە کەلووی کاوڕ و جێگیربوونی بەھاری، جەژنیان بەڕێوە بردووە.
مێژوونووسانیش باسی بەڕێوەچوونی جێژنی نەورۆزیان لە سەردەمی پاشایەتیی ئاگۆست، لە تەواوی سەرزەوینەکانی فری ژین و یۆنان و لیدی و ئانادۆڵی کردووە، بەڵام بەگشتی ئەفسانە موڵکی ھەموو مرۆڤەکانە و فارس و عەرەب و فڵانە و فیسار نازانێت و مرۆڤایەتی خاوەنیەتی، بۆیە دەکرێت بڵێن نەورۆز ڕێوڕەسمێکی رۆژھەڵاتییانەیە کە چڕبوونەوەکەی کەوتووەتە کوردستان و ئێران.
20/3/2016
شەریف فەلاح
ھەندێک نەورۆز دەگێڕنەوە رۆژی لەدایکبوونی بۆ زەردەشتی پێغەمبەری کوردان لە یەکەمین شەممەی مانگی یەکەمی ساڵی 1767ی پێش زایین
لە کوردەواریدا، بەرچاوترین رووداوی سروشتی و گۆڕانکاری لە وەرزەکان کە گیان و رۆحێکی تازە بە بەر سەرلەبەری ژیان و دەشت و دیمەندا دەکرێتەوە، ھاتنی نەررۆز و ساڵی تازەیە. سەردەمی بەفر و سەرما بەسەر چووە و سەردەمی پشکوتنی دار و دەشتەکان دەستی پێکردووە و جووتگیریی گیانلەبەرەکان بە شێوەیەکی سروشتی دووبار دەبیتەوە و ژیانی مرۆڤیش پێویستی بە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتییە کە ئەم گۆڕانە وەکوو دەسپێکی دووبارەی زەمەنی چوار وەرزی ساڵە و ھەر ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی بیر لە دانانی کات و دیاریکردنی رۆژ و وەرز و ساڵەکان بکرێتەوە.
کۆمەڵناسان لەو بڕوایەدان کە دیاریکردنی دەسپێکی ساڵ، لەنێو نەتەوە و گرووپ و قەومە کۆنەکانی سەردەمی کشتوکاڵی، لەگەڵ کۆکردنەوەی دەغڵ و دان و چێنراوی رابردوو بووە و بەم شێوەیە ئەم دەسپێکە لە زۆربەی وڵاتان و ئایینەکاندا، لە سەرەتای رۆژانی پاییز، یان زستان و یان بەھاریشدا بووە.
لە رۆژھەڵاتی ناڤین و کوردستان و ناوچەکانی ئێران و دەوروبەری ئێرانیش، لەگەڵ گۆڕانی گەردووندا ئەم دەسپێکە گۆڕانی بەسەردا ھاتووە.
کاتی نەورۆز
جەژنی نەورۆز لە کاتی نێوەندەی بەھاریدا دەست پێدەکات. لە زانستی ئەستێرەناسیدا، نێوەندێتیی بەھاری لە نیوەگۆی باکووری زەوی، بەو کاتە دەگوترێت کە خۆر لە ھێڵی ئیستیوای زەوی تێدەپەڕێت و روو لە باکوور دەکات. بەم چرکەساتەش، چرکەساتی یەکەمی کەلووی کاوڕ دەگوترێت و لە رۆژژمێری کۆچی ھەتاویدا بە یەکەم رۆژی (ھورمز رۆژ یا ئورمزد رۆژ) لە مانگی یەکەمی بەھار ھاتووە. ھەروەھا نەورۆز لە رۆژژمێری زایینیدا، یەکسانە بە 21 و 22ـی مارس.
وشەی نەورۆز
وشەی نەورۆز، وشەیەکی لێکدراوە کە پێکھاتووە لە (نەو) بە واتای نوێ دێت و (رۆز) کە جار جارە بە (روز)ـیش ناو دەبرێت، بە واتای رۆژ دێت کە بە ھەردووکیان رۆژی نوێ پێکدێنن. لە لاتینیشدا بەشی یەکەمی وشەی نەورۆز بە (No،Now،Nov،Naw) و بەشی دووەمیشی بە (Ruz، Rooz، Rouz) دێت و بەسەر یەکیشەوە بەم شێوەیە دەنووسرێت (Nowruz). ئەم شێوە نووسینەی وشەی نەورۆز (نەوڕۆژ) تاکوو ئێستاش لە نووسینەکانی یونسکۆ و زۆرێک لە دەقە سیاسییەکانی جیھاندا بەکار دەبرێت.
مێژووی نەورۆز
سەبارەت بە بوونی نەورۆز و مێژووەکەی، روانگەگەلی زۆر ھەن کە دەشێت ھەریەکەیان بایی خۆی بەھێز و راست بن و لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێت چیرۆک و گێڕانەوە و ئەفسانە بن و نەبنە سەرچاوەیەکی راستی بۆ سەلماندنی رووداوێکی مێژوویی.
لە ھەندێک دەقی کۆنی وەکو شانامەی فیردەوسی و مێژووی تەبەری و ھەندێک وردە دەقی کۆنی دیکە، (کەیوومەرس) وەکو بنەمادارنەی نەورۆز دەناسرێت. ھەندێک لە گێڕانەوە مێژووییەکانیش، نەورۆز دەدەنە پاڵ بابیلییەکان و ھەندێکیش دەیگێڕنەوە بۆ زەردەشتی پێغەمبەری کوردان کە یەکەمین شەممەی مانگی یەکەمی ساڵی 1767ی پێش زایین لەدایک بووە، بۆیە ئەو رۆژەیان بە نەورۆز نێودێر کردووە.
لە کتێبە ئاسمانییەکانی وەک قورئان، ئاڤێستا و تەوراتدا ھاتووە کە یەزدان دنیای لە شەش رۆژ ئەفراندووە و گەلانی ئاریایی باوەڕیان وابووە کە ئەم ئەفراندنە، لە رۆژی یەکەمی ئەو مانگەی ئەنجام داوە کە رۆحەکان لە ئاسمان بۆ سەر زەوی ھاتوونەتە خوارەوە و ئەم مانگەش ناوی (فرووھەر) بووە و ئەم رووحانەش دەگەڕێنەوە بۆ نێو کەسوکاریان و ئەو میواندارییەش دە رۆژان دەخایەنێ، بۆیە خەڵک لەم رۆژانەدا ماڵەکانیان خاوێن دەکەنەوە، جلوبەرگی نوێ دەپۆشن و بۆن و بەرامەی خۆش بەکار دێنن و ماڵەکانیان بە شینایی و گوڵ، حەیران و سیاچەمانە و لێوڕێژ لە شادی و خۆشی دەکەن، بەڵام لە ئاڤێستادا (بەلانیکەمەوە لە گاتاکاندا) ناوی نەورۆز نەبراوە، بەڵام باسی "جەم" کراوە کە خاوەن فرەئێزدی بووە و بە فەرمانی ئەھورامەزدا لەگەڵ ئەھریمەن جەنگاوە و بە لەنێوبردنی، سەوزایی بۆ سروشت گەڕاوەتەوە و رۆژگارێکی نوێ دەستی پێکردووە، بۆیە پێیانگوتوە (نەورۆز).
ھەروەھا ھەندێ پێیان وایە کە یەزدان لە یەکەم رۆژی بەھار مرۆڤی خولقاندووە، بۆیە مرۆڤ بۆ سوپاس و رێز و حورمەتی خوڵقێنەرەکەیەوە ئەم رۆژەی کردووەتە جەژن و ناوی لێناوە نەورۆز.
شا ئیسماعیلی سەفەوی رۆژی 11ی مارسی ساڵی 1502 واتە نۆ رۆژ بمێنێ بۆ سەرەتای بەھار، نەورۆزی کردە رۆژی پاشایەتیی خۆی. شا عەباسی سەفەوی لە ساڵی 1597 نەورۆزی لە کۆشکی (نەخشی جیھان) پیرۆز کرد.
پێغمبەر ئیبراھیمیش کە دەڵێن لە کوردستاندا ژیاوە، نەورۆزی بە ھەلێک زانیوە بۆ شکاندنی بتەکان، چونکە لەو کاتەدا پادشا و ژێردەستەکانی بۆ سەیران روویان لە دەرەوەی شار کردبوو.
سەرەڕای ھەموو ئەم روانگانە، بەگشتی نەورۆز بۆنەیەکی نیشتمانی، مێژوویی، ھاوبەشی گەلانی ئاریایی نەژادە و زۆربەی ئەو نەتەوە و وڵاتانە کە بەڕێوەی دەبەن، وەک بەشێک لە فەرھەنگی نەتەوەیی خۆیان لێی دەڕوانن.
16/3/2016
خاتوو زین لە گوندی "بۆگەبەسی" سەر بە شاری سەقز لەدایکبووە، لە ماوەی تەمەنی 73 ساڵەی خۆیدا، دابینکردنی بژێویی ژیانی خۆی و خانەوادەکەی لە ئەستۆ بووە.
خاتوو زین بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی بنەماڵەکەی، تەندوور، کۆزە و کەلوپەلی جۆراوجۆری لە گڵ دروست دەکرد.
ھاوسەری خاتوو زین 31 ساڵ پێش گیانی لە دەستداوە، ھەر بۆیە خاتوو زین رۆڵی باوکیشی بۆ منداڵەکانی گێڕاوە و ناچاربووە ھەوڵی زیاتر بدات و بە دروستکردنی تەندوور و گۆزەی گڵ، بژێویی ژیانی منداڵەکانی دابینکردووە و کارگەیەکی پەیکەرتاشیی لە ماڵی خۆی دروستکردووە.
ھونەری خاتووزین ئەوەندە پێشکەوت، کە ”ھادی زیائەدین“، پەیکەرتاشی ناوداری کورد لە بارەی ناوبراوەوە رایگەیاندووە، خاتوو زین دۆست و ھاوڕێی خەڵک بوو، قسەی دڵی خاتووزین قسەی خەڵک بوو و ھەر ئەو خەڵکەش بوون ھەوداکانی دڵی ئەو ھونەرمەندەیان دەڕست.
ھەرچەندە ئەو ھونەرمەندە خوێندەواری نەبوو، بەڵام خاوەنی بیرێکی داھێنەرانە بوو و دەیگوت: "چەند ساڵ لەمەوبەر حەز و خولیای دروستکردنی کەلوپەلی جیا لە تەندوور و گۆزە لە دەروونمدا گەشەی کرد و ھەوڵمدا ئەو پەلەوەر و گیانلەبەرانە دروست بکەم کە پێشتر بینیبووم".
خاتووزین هەروەها رایگەیاندبوو، کە ھەوڵی دەدات پەیکەری ئەو پاڵەوانانە دروست بکات، کە لە بەیت و حەیرانی کوردیدا ناویانی بیستبوو و ”لە زەینی خۆمدا وێنام کردبوون“.
خاتوو زین وەکو زۆربەی ھونەرمەندانی پێش خۆی دوای کۆچی دوایی لە ساڵی 1994، ناسراو و رێزی لێگیرا.
13/3/2016
کورتە فیلمی "دەنگی دڵی مێروولە" لە بەرهەمهێنانی "ئاکۆ زەندکەریمی" سینەماکاری لاوی کورد، خەڵاتی زێڕین و دیپلۆمی ڕیزلێنانی دەرهێنەریی فێستیڤاڵی فیلمی "مەوج"ی کیش لە ئێرانی بردەوە.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە یەکەمین فێستیڤاڵی کورتە فیلمی مەوج کە لە دوورگەی کیش بەڕێوە چوو، خەڵاتی باشترین دەرهێنەری ئەم فێستیڤاڵە بە "ئاکۆ زەندکەریمی" دەرهێنەری فیلمی دەنگی دڵی مێروولە بەخشرا.
دەنگی دڵی مێروولەیەک، کورتە فیلمێکی ٨ خولەکییە کە منداڵانی فێرگەیەک بۆ ئەوەی ژووری وانەکەیان گەرم ببێتەوە، دەبێت هەرجار یەکێکیان زۆپاکە لە نەوت پڕ بکاتەوە، تاکوو ڕۆژێک بەلۆعەی تانکەری نەوتەکە قفڵ دەکات و دەبێت چارەیەکی بۆ بدۆزنەوە.
لەم فیلمەدا وریا گوڵڕێزان وەک کامێراڤان و زانیار لوتفی وەک دیزاینەری فیلمەکە هاوکارییان هەبووە.
12/3/2016
ئەلبوومی دەنگی و ڤێدیۆیی "درەفش کاویانی" بە دەنگی "شەهرام نازری" هونەرمەندی ناسراوی کوردی کوردستانی رۆژهەڵات بە ئاوازدانەریی "فەرید ئیڵمام" بڵاو بووەوە.
ئەو ئەلبوومە لەلایەن ناوەندی "دەنگ و ئاوازی رۆژین"ەوە بڵاو کراوەتەوە و "سەدرەدین حوسێن خانی" کاری دەرهێنەری ئەلبوومەکەی لە ئەستۆ بووە. ئەو ئەلبوومە لەسەر بنەمای میوزیکی فۆلکڵۆری هۆرە و شینگێڕی دانراوە و باس لە سەردەمی پاشایەتیی زوحاک و لەدایکبوونی فەرەیدوون دەکات.
لە چیرۆکەکەدا زوحاک بەدوای فەرەیدووندا دەگەڕێت و چۆنێتیی شۆڕشەکەی کاوەی ئاسنگەر دەگێڕێتەوە کە چۆن درەفشی کاویانی (زەبری زۆرانبازی) هەڵدەواسێ و زوحاک لەلایەن فەرەیدوونەوە (شەڕی تاریکی و رۆشنایی) لە کێوی دەماوەنددا دەخرێتە بەندەوە.
شەهرام نازری هونەرمەندی ناوداری کورد گرنگییەکی زۆر بە ئەفسانە کوردی و ئێرانییەکان دەدات، ئەلبوومی "کاوە ئاسنگەر" بەرهەمی دە ساڵ ماندووبوونی ئەو هونەرمەندەیە. نازری بە بەرکاهێنانی میوزیکی مەقامە شێعرەکانی شاهنامەی کوردی دەگێڕێتەوە.
10/3/2016
فاروق حهجی مستهفا
ههر كه زاراوهی فیداڵی هاته نێو هاوكێشهی سیاسییهوه، ههڵبهت له لایهن ڕووسهوه، وهك یهكێك له ئهگهرهكانی چارهسهر، ئیدی له لای گهلێ لایهنی سووریاوه ڕۆژی قیامهت ڕابوو، نهمازه له لایهن ئۆپۆزسیۆنی سووریاوه. سهیر ئهوهیه گهلێ كهمینه لهنێو سووریادا ههن، كهوتوونهته دۆخی بیركردنهوه له فیدراڵی، یان سیستهمێكی سیاسیی لامهركهزی له نێوانی خۆیاندا. كهچی زاراوهی فیدراڵی وا خوێندرایهوه، وهك ئهوهی كۆتایی مێژووی سووریا بێت. ههمووانیش به ههڵهداوان كهوتنه باری ئهوهی كه ڕووس دهیانهوێ بهم ئهگهره سووریا دابهش بكهن. تهنانهت ههندێ لایهن، نهمازه بژاردهی گهل، دوورتر ڕۆیشتن و فیدالییان تووڕ دایه نێو سهبهتهی سازشی سیاسییهوه. خۆ ئهگهر فیدراڵی پێویستییهكی قۆناغهكهش بێت، ههڵبهت یهكێكه له چارهسهره گونجاوهكانیش، بهڵام لهبهر ئهوهی له لایهن ڕووسهوه هاتووه، ئیدی ئهوه پیلانێكی گهورهیه دژی سووریا. ئهم جارهیان له سنووری شكستخواردنی شۆڕش نهوهستا، بهڵكوو گوتیان ئهوه ئامانجی یهكێتیی نیشتمانیی سووریایه.پێشمان سهیر نییه، مشتومڕهكه هاته نێو گۆڕهپانی سیاسیی كوردیشهوه، ئهنجومهنی نیشتمانی دهڵێ فیدراڵی