فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2023-12-02-14-03-35به‌ڕێزان ( عوسمان عه‌به‌ پێنجوێنی یان عوسمان قه‌ڵادزه‌یی) و( جه‌واد حه‌یده‌ری) به‌داخه‌وه‌ وتیان به‌ڵێ ڕاسته‌ و كۆچی دوایی كردووه‌؟ هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه‌ ، سروودبێژ و گۆرانیبێژ...
2023-10-06-04-44-47کۆڕەوو شەنگال وتووەو دەیڵێت و بەشداریی کاریگەری لەئاهەنگەکانی سەرفیرازیدا بووەو دەبێت. مستەفا داداری موکریانی مەهابادی خۆی بەخوێندکاری (مام هێمنی شاعیر ١٩٢١-١٩٨٦) دەزانێ و کاتێک قسە دەکا...
2024-01-22-22-45-36باسمان بۆ بکەن، ئەو ئۆرکێسترەی ئێوە چەنساڵێک ژەنیاری بوون؟ئەو ئۆرکێسترە بە ئۆرکێستری رادیۆ کرماشان ناسراو بوو و لە سەرەتاشەوە سەرپەرەشتییەکەی بەدەستی بەڕێز عەبدولسەمەدیان بوو کە...
2024-01-22-22-46-29بەر دەکەوێت بەڵام لەو لایشەوە هەر بە پاڵپشتی ئەو سامانە دەوڵەمەندە،خۆی دوو هێندە لە نێو ڕووبەری فەرهەنگیی کورددا دەردەخات. هێشتاکەیش کتێبخانەکەی پڕیەتی لە دەیان بەرهەمی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

رەزا شوانreza shwan11

 


لەم پێودانـگەوە کە، ( کوردیلەکــانی ئەمڕۆمـان .. نـەوەی داهاتــووی کوردســتانن )
هەر ئەم کوردیلە چـاوگەشانەی ئەمڕۆمـانن، لە سبەینـێدا دەبن بە دەسەڵاتــدار و، بە
کاربەدەست، دەبن بە وەزیـر و بە پارێزگـار و بەڕێوەبـەر، دەبن بە سەرکــردە و، بە
بەڕابەر، بە شاسوارانی مەیدانی کوردایەتی و مەردایەتی، بە کوردسـتان پـەروەرانی
دڵسۆز، دەبن بە سیاسەتمەدار، بە پەڕلەمانتار، بە مامۆستا، بە پارێـزەر، بە نووسەر،  بە هونەرمەند، بە دکتۆر، بە دایکان، بە باوکان، بە فەرمانبەر و فەرمانڕەوا ... هـتد. هەموو کاروبارەکانی کوردسـتان دەگرنە دەست و، بەڕێوەیان دەبەن .. هـەر کـوردیلە
خۆشەویستەکانی ئەمڕۆمانن، دەبنە تـۆوی هیـوا و ژیان و گەشەکردن و درێـژەدان بە
ژیـان و مـان .. هەر ئەم کوریلـە خوێنگەرمانەی ئەمڕۆمانن، دەبنە نوێنـەر و باڵیـۆزی
کوردستان و، پەیـامی ئازادیخوازی و ئاشتیخوازی کورد، بە گەلانی جیهان دەگەیەنن .

کەواتە داهاتـوویەکی گەشـتر و شیاوتـر بۆ کوردسـتان، ژیانێکی خۆشـتر و لەبـارتر بۆ گەلی کوردمان، لە ئەمڕۆی کوردیلەکانماندا بەدی دەکەین .. لە سایەی پەروەردەیـەکی
راست و دروست و راهێنانێکی بەرنامەداڕێژرا و، ئاراستەکردنێکی ئامانجداردا دێنەدی
تا جوانـتر پەروەردەی کوردیلەکـانی ئەمڕۆمـان بکەین .. تا زیاتـر بایەخیـان پێبـدەین و بەتەنگیانەوەبێین .. تا زیاتـر پێویسـتی و پێداویستییەکـانی گەشـەکردن و پێشـکەوتن و
داهێنانیـان بۆ دابین بکەین .. تا زیاتـر و زیاتـریش مەودای ئـازادی و دیموکـراتییان بۆ
بڕەخسێنین .. زیاتر گەشبین و دڵنیا دەبین، لەو داهاتووەی کە خوازیاری هێنانەدیین .. بە کورتی داهاتـووی کـورد و کوردسـتان .. بەنـدە بە ئەمـڕۆی کوردیلەکـانمانەوە .

لە ئەمڕۆدا لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا، پەرلەمانی تایبەت بە منداڵان هەیە .. منـداڵان بە ئەوپەڕی ئازادییەوە گوزارشت لە را و لە بۆچوونەکانی خۆیان دەکەن و، بەشداری
لەو بڕیاڕانە دەکەن کە پەیوەندییان بە مافەکان و چارەنووس و داهاتوویانەوە هەیە .
منداڵان لە رێی نوێنەرە هەڵبژێراوەکانیان لە پەرلەمانی منداڵاندا، داوای جێبەجێکردنی سەرجەم مافـە دانپێنراوەکانیان دەکەن .
لە ماددەی (١٢)ی جاڕنامەی مافەکانی منداڵان، کە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە
راگەیانـدراوە، جەخـتی لەسەر ئەوە کـردووە کە : مـنداڵان مـافی ئەوەیـان هەیـە کە بە
ئـازادی گوزارشت لە رای خۆیان بکەن .. لە هەموو ئەو بابەتانەی، کە پەیوەندیان بە
منـداڵانەوە هەیە .

پەرلەمانی منداڵان، دامەزراوەیەکی مەدەنییە، نا حکوومی و نا حیزبییە .. بە پێی یاسا و دەستوور و بنەماکـانی ئـازادی و دیموکـراتی بنیاتنراوە .. مەرجـەعییەتی پەڕلەمانی
منداڵان، پشت بە رێکەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانه منداڵان دەبەستێ .

پەرلەمانی منداڵان، بریتییە لە لە چوارچێوەیەکی پەروەردەیی .. بە پێی کۆمەڵێ مەرج و خەسڵەت و بنەما وەک زیرەکی و بلیمەتی و ناسراوی، هەل بۆ کۆمەڵێک لە منداڵان دەڕەخسێنێت، کە لە هەمـوو شوێنێـکی وڵاتەکەیـانەوە بە یەکبگەن و، پێـکەوە راوێــژ بکەن و را و بیرۆکە و بۆچوونەکانیان تاوتوێ و گەڵاڵە بکەن و، پێکەوە پلان دانانێن و، بەرنامە دابڕێـژن بۆ ئەمـڕۆ و بۆ داهاتـووی خۆیان .
پەرلەمانی منـداڵان، قوتابخـانەیەکە، بۆ پەروەردەکـردنێکی دروست و، بۆ پێـگەیانـدنی
هاوڵاتی دڵسۆز و ئازادیخـواز و دیموکراتیخـواز و نیشتمان پەروەر و مرۆڤایەتیخواز .

بێگومان منداڵانی کوردمان، لە رووی زیـرەکی و بلیمەتی و دانایی و توانـا و بەهـرەی
داهێنانەوە، لە منداڵانی گەلانی تر کەمتر نین .. گەر هەلـی گەشەکردن و پێشکەوتنیان
بۆ بڕەخسێت .. پێویستی و پیداویستییەکانیان بۆ دابین بکرێن .. وەکو منداڵانی گـەلان ئـازادییان هەبێ و، بە زمانی کوردیمان بخوێنن و بخوێننەوە و بنووسن .. مافەکانیـان
جێبەجێ بـکرێن .. بە دڵنیاییەوە دەتـوانن رۆڵی خۆیـان ببـینن و، خۆیـان بسەلمێنن ..
بەڵام لە سایەی داگیرکەرە دڕندە و رەگەزپەرستەکانی کوردستاندا .. لە سایەی بە زۆر
و زۆرداری سەپاندنی زمان و کولتوورێکی نامۆ بەسەر منداڵانی کوردمان .. بە هۆی
نەبوونی ماف و ئازادی و دیموکراتی و دادپەروەری و یەکسانی .. لە بەشێکی زۆری کوردستانی شیرینمان منداڵانی کوردمان، نەک هەر هێـچ مافـێک و ئـازادییان نییە ..
بەڵکو لە لایەن داگیرکەرانەوە، بە شێوەیەکی زۆر دڕنـدانە و نامـەردانە .. منـداڵانی کوردمـان سەرکوتـکراون .. بە ئاشکراش پێشـێلی هەموو مافەکـانیان کـردوون .

لە باشـووری کوردستانیشدا تا ئەمڕۆ ئاوڕێـکی جیدی لە منـداڵان نەدراوەتـەوە .. بە
رادەی پێویست، گرنگی و هەستیاری ئەمڕۆ و داهاتووی کوردیلەکانمانیان لە بەرچاو نەگرتوون . گۆڕانکارییەکی پێویست لە سیستەم و پرۆگرامەکانی قۆناخەکانی خوێندن نەکراون .. ئەگەر بە هیوای داهاتوویـەکی گەشتر و باشتربین .. پێویستە لە ئەمـڕۆی
کوردیلەکانمانەوە دەست پێبکەین .. پلانێـکی تۆکمەی پـەروەردەیی نـوێ دابڕێـژین .
پێویستە مەودایەکی زیاتری ئـازادی و دیموکراتی بۆ کوردیلەکـانمان بڕەخسێنین و ..
مافەکانیان جێبەجێ بکەین و..  بوارێـکی باشتریـان بۆ گەشـەکردن بۆ بگونجـێنین .

پێشـنیاری پـرۆژەی دامەزرانـدنی ( پەرلەمـانی منـداڵان کوردسـتان ) دەکـەم .. پێویسە
هەموو لایەکمان، هەموو خەمخۆرێکی ئەمڕۆ و داهاتووی کوردیلەکانمان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لیژنەی کاروباری منداڵ و خێزان ـ سەر بە پەرلەمـانی کوردسـتان، ( منداڵپارێـزی کوردستان )،( فـیدراسیۆنی رێخراوەکانی منـداڵانی کوردســتان )، هەموو رێکخراوەکانی داکۆکیکەر لە مافەکانی منداڵانی کوردستان ، ( بەڕیوەبـەرێتی رۆشـبیری منـداڵان ـ وەزارەتـی رۆشـنبیری کوردسـتان )، ( وەزارەتـی پـەروەردەی کوردســتان )، هـەر لایەنێکی پەیوەندیداری تر بە مافەکـانی منـداڵانی کوردسـتان .
با هەموومان پێکەوە هاوکـاربین، لە دامەزرانـدنی ( پەرلەمـانی مـنداڵانی کوردسـتان )
بۆ راهێنانی جگەرگۆشەکانمان، هەر لە منداڵییەوە بە ئازادی و، دیموکراتی و، فرەیی .. بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی کوردیی مەدەنی .. ئەم پەرلەمـانە بکەین بە بـەردی بنـاغەی ئازادی و دیموکراتی و دادپەروەری و پێشکەوتن .. بە چەپکەگوڵێکی رەنگاوڕەنگ ..
بۆ ئەوەی دەنگ و رەنگی منداڵانی کوردسـتان، بگات بە پەرلەمانی منداڵانی جیهان ..

با تۆوی ئازادی و دیموکراتی لەخاکی کوردیلەکانماندا بڕوێنین .. بڕوامان بە ئەم پەندە
هەبێت، کە دەڵـێ : " فێربــوون لە بچــووکیدا .. وەک نەخـشی سەر بــەرد وایــە "
هیوادارین، ئەم هیوایەمان بێتەدی و، بە زوترین کات ( پەرلەمانی منداڵانی کوردستان ) دابمـەزرێت .. دوایی دێینە سەر باسی مەرجـە پێویستییەکـانی ئەنـدامێتی  لە پەرلەمانی منداڵانی کوردستان .

گرنگترین ئامانجەکانی پەرلەمانی منداڵان :
زۆرن ئەو ئامانجانەی کە لە سایەی پەرلەمانی منداڵاندا دێنەدی، گرنگترینیان ئەمانەن:

١ـ پەرلەمانی منـداڵان، سەکـۆیـەکە بۆ ئەوەی کە منـداڵان، بە ئـازادی و بە راشـکاوی
گوزارشت لە را و لە بۆچوونەکـانی خۆیان بکەن، لەمەڕ ئەو بابەتانەی کە پەیوەندیان
بە مافەکان و بە داهاتـوو و بە چـارەنووسی خۆیانـەوە هەیـە .

٢ـ پەرلەمانی منـداڵان قوتابخـانەیەکی پــەروەردەییە بۆ پـەروەردەکـردن و بۆ راهێنانی منداڵان بە نیشتمانپەروەری و دیموکراتی و ئازادی و لێبووردەیی .

٣ـ بەیەکگەیشتنێکە بۆ گۆڕینەوەی را و بیـر و شـارەزایی لە نێـوان منداڵانـدا .

٤ـ پەرلەمانی منداڵان بوارێکی باشە بۆ بنیاتنانی رۆشنبیریی گڤتـوگۆ لە نێوان منداڵان
خۆیان لە لایەکـەوە و، لە نێوان منـداڵان و بەرپرسـان لە لایـەکی تـرەوە .

٥ـ هۆیەکە بۆ رەگ و ریشەکـردنی هەستی مـەدەنی و شارستانی لە لای منـداڵان .

٦ـ بە کاراکردنی رۆشنبیریی مافەکانی منداڵان و بە دواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ماددە و، بڕگەکـانی رێکەوتننامـەی نەتـەوە یەکگرتووەکـان بۆ مافەکـانی منـداڵان .

٧ـ بەهێزبوونی بڕوابەخۆبوونی منداڵان .. هەر لە منداڵیشەوە لەسەر بەرپرسێتی رادین
 و، توانای بەڕێوەبـردنی کارەکانیان دەبێت و .. بەشداریش لە ژیـانی گشـتیدا دەکەن .

٨ـ راهێنانی منـداڵان، لەسەر پێشـەنگی و بەهـرەی سەرکـردەیی .

٩ـ کرانـەوە و رێزگـرتن لە را جیاوازەکـانی کەسـانی تر و، یەکـتری قبووڵـکردن .

١٠ـ بەرزکردنەوەی پێشنیار و پرۆژە و راسپاردە دەربارەی جێبەجێکردنی مافەکانیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان بە مافەکانی منداڵان، لە میانەی نووسینی راپۆرتی ساڵانەیان.

 ١١ـ ئەزموونێکی پـراکتیکییە .. لە بواری پێگەیاندنی کۆمەڵایـەتی و پەیوەستبوون بە مافەکـان و بە ئەرکەکـان .. بۆ هانـدانی رۆشـنبیری لێبـووردن ، بۆ لەباربردنی هـەموو
شێوازێکی تونـدوتیـژی و پەراوێـزکردن و داخسـتن .

١٢ـ پێگەیاندنی منـداڵان لەسەر بنەمـا و بەهـا بـەرز و باش و پیـرۆزەکان .

١٣ـ زیاتربوونی توانای زانستی و زانیاری منداڵان لە هەموو بوارەکاندا، گەشەکردنی بەهرە و تواناکانیان، دەتوانن خۆیان دەربخەن و، ناسنامە شارەزاییان دیاری بکەن .

 ١٤ـ بنیاتنانی نەوەی زرینـگ و بلیمەت و هۆشیـار و دڵسـۆز و نیشتمـان پەروەر .

١٥ـ گەشەکردنی هەستی منداڵان لە داواکردنی مافەکانیان و راپەڕاندنی ئەرکەکانیان .

چەند پێشنیارێک بۆ دامەزراندنی پەرلەمانی منداڵانی کوردستان :

١ـ ئەندامانی پەرلەمانی منداڵانی کوردستان لە(١٠٠) منداڵی کوردستانی پێک بهێنرێت بۆ هەر نیو ملیۆن کورد پەرلەمانتارێک هەبێت، ژمارەی کورد (٥٠) ملیۆنە .. پێویستە لە (٥٠) ئەنـدامی کـچ و (٥٠) ئەنـدامی کـوڕ پێکبهێنرێت. جوانتریش وایە، پەرلەمانەکە دوو هاوسەرۆکی هەبێت، سەرۆکێ ( کـچ ) و سەرۆکێ ( کـوڕ ) هەبێت .. وەکو گوزارشتێک لە یەکسـانی و لە هاومـافی لە نێوان هەردوو رەگـەزەکەدا .

٢ـ تەمەنی ئەنـدام پەرلەمـانی منـداڵانی کوردسـتان لە (١٠ ـ ١٧) ساڵان بن .

٣ـ پێویستە هەڵبژاردن، لە قوتابخانە بنەڕەتییەکانی کوردستان دەست پێبکات، ئینجا لە شارەکاندا، بە ئازادی و بە شێوەیەکی دیموکراتی منداڵانی کوردستان، نوێنەرەکانیان بۆ ( پەرلەمـانی منـداڵانی کوردسـتان ) هەڵببژێرن .

٤ـ پێویستە پەرلەمانی منداڵانی کوردستان نوێنەری هەموو لایەکی کوردستانی ( باکـوور، رۆژهـەڵات، باشـوور، رۆژئـاوا، نوێنەری منداڵانمان لە هەندەران، نوێنەری منداڵانی ئەو نەتەوانەی کە کورد نین و کوردستانین ) لەخۆبگرێت .

٥ـ کۆنگرەی دامەزراندنی ( پەرلەمـانی منـداڵانی کوردسـتان ) وا جوانـترە کە لە دیوانی پەرلەمانی باشووری کوردستان سازبکرێت .. چونکە لە داهـاتوودا
بەشێک لەو منداڵانە، دەبنە ئەندام پەرلەمانی کوردستان .

٦ـ پێویستە نوێنـەری ( رێکخـراوی یونیسـیف ـ بۆ منـداڵان ) و، نوێنـەری پەرلەمانی منداڵانی چەند وڵاتێکی ئەوروپا و ئاسیا و ئەمەریکا و ئەفریقیا و ئوسترالیا بانگهێشتی دامەزراندنی ( پەرلەمانی منداڵانی کوردستان ) بکرێن .

٧ـ پێویستە ( لیژنەیـەکی ئامادەکـاری ) بۆ دامەزرانـدنی ( پەرلەمـانی منداڵانی کوردستان) لە ( ١١)  کـچ و کـوڕ، شەش ئەنـدامی لیـژنەکە لە منـداڵان بن .. بۆ دیاریکردنی رۆژ و شوێنی دامەزرانـدنی پەرلەمانی منـداڵانی کوردسـتان ..
لە گەڵ دابین کـردنی هەمـوو پێویستییەکی ماددی و هونـەری، بۆ سەرکەوتنی کۆنـگرەی راگەیـاندنی دامەزرانـدنی ( پەرلەمـانی منـداڵانی کوردسـتان ) .

٨ـ پێویستە ئەم پێشنیارە، بخرێتە بەرنامەی دانشتنێکی پەرلەمانی باشـووری کوردسـتان .. بۆ پشتگـیری و، هاوکـاری کـردن لە دامـەزراندنی ( پەرلەمانی منداڵانی کوردستان ) ی پێشـنیار کراو .

٩ـ داواش لە ( حکوومەتی هەرێمی کوردستان ) دەکەین .. ئەرک و رۆڵێکی سەرکییان لە دامەزرانـدنی ( پەرلەمـانی منـداڵانی کوردسـتان ) دا هەبێت .

١٠ـ مەرجە ئەو کوردیـلانەی کە بۆ ئەندام ( پەرلەمانی منداڵانی کوردستان ) هەڵدەبژێـرێن، پێویستە ئازا و زرنگ و هۆشیاربن و، لە قوتابییە زیرەکەکانی
قوتابخانەکان بن، ناسراو و رێزدار و خۆشـەویست بـن لە لای هاوڕێکانیان .

رەزا شوان
نەرویـج : (٢٧ی/ ئادار/ ٢٠١٦)

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان