فاروق حه‌جی مسته‌فا
هه‌ر كه زاراوه‌ی فیداڵی هاته نێو هاوكێشه‌ی سیاسییه‌وه، هه‌ڵبه‌ت له لایه‌ن ڕووسه‌وه، وه‌ك یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كانی چاره‌سه‌ر، ئیدی له لای گه‌لێ لایه‌نی سووریاوه ڕۆژی قیامه‌ت ڕابوو، نه‌مازه له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنی سووریاوه. سه‌یر ئه‌وه‌یه گه‌لێ كه‌مینه له‌نێو سووریادا هه‌ن، كه‌وتوونه‌ته دۆخی بیركردنه‌وه له فیدراڵی، یان سیسته‌مێكی سیاسیی لامه‌ركه‌زی له نێوانی خۆیاندا. كه‌چی زاراوه‌ی فیدراڵی وا خوێندرایه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كۆتایی مێژووی سووریا بێت. هه‌مووانیش به هه‌ڵه‌داوان كه‌وتنه باری ئه‌وه‌ی كه ڕووس ده‌یانه‌وێ به‌م ئه‌گه‌ره سووریا دابه‌ش بكه‌ن. ته‌نانه‌ت هه‌ندێ لایه‌ن، نه‌مازه بژارده‌ی گه‌ل، دوورتر ڕۆیشتن و فیدالییان تووڕ دایه نێو سه‌به‌ته‌ی سازشی سیاسییه‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر فیدراڵی پێویستییه‌كی قۆناغه‌كه‌ش بێت، هه‌ڵبه‌ت یه‌كێكه له چاره‌سه‌ره گونجاوهكانیش، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ڕووسه‌وه هاتووه، ئیدی ئه‌وه پیلانێكی گه‌وره‌یه دژی سووریا. ئه‌م جاره‌یان له سنووری شكستخواردنی شۆڕش نه‌وه‌ستا، به‌ڵكوو گوتیان ئه‌وه ئامانجی یه‌كێتیی نیشتمانیی سووریایه.پێشمان سه‌یر نییه، مشتومڕه‌كه هاته نێو گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردیشه‌وه، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ده‌ڵێ فیدراڵی خواستی سه‌ره‌كیی ئه‌وانه، كه‌چی لایه‌نانی دی گوتیان فیدراڵی خواستی هه‌موو كورده، هه‌مووانیش له گه‌ڵاڵه‌بوونی ئه‌م خواسته‌دا به‌شدار بوون، بەتایبەتی كاتێك هێڵی پانیی لێڤه‌گه‌ڕی سیاسیی كورد داندرا، كه‌چی هه‌ر زوو به‌ر له دروستبوونی، مردار بووه‌وه. كه‌واته فیدراڵی خواستی هه‌موو پارته‌كانه، له یه‌كه‌مین دیداری دهۆكدا به چاودێریی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، داڕێژرا. ئیدی له‌و كاته‌ی چه‌ند مانگێكه (ته‌ڤ ده‌م) له گوتاری سیاسیی خۆیدا باسی فیدراڵی ده‌كات، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی بینێ كه فیداڵییهكی كوردی عه‌ره‌بییه، هێنده‌ی كه ده‌ڵێ خواستێكی سووریایه. به‌وه‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی به‌سه‌ر سووریادا هاتووه، ئه‌وه‌ی سه‌پاندووه كه فیدراڵی ببێته چاره‌سه‌رێكی واقیعیانه بۆ سووریا وه‌ك نیشتمانی هه‌مووان، كه هه‌موو لایه‌ك خۆی له سووریای ئایینده‌دا ببینێته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت، بانگه‌وازی بارزانی و جه‌ختكردنه‌وه‌ی له‌وه‌ی پشتیوانی له فیدراڵی ده‌كات، كه داوای له هێزه‌یلی كورد كردووه، یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ده‌ست كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی فیدراڵی بكه‌ن، هه‌ردوو باڵی كوردی سووریای خسته ڕه‌وشێكی ناجۆره‌وه، كه ئه‌وان له دۆخی دووبه‌ره‌كی و ناكۆكیدان.
له ڕاستیدا ئه‌زموونی سووریای یه‌كگرتوو له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی ناوه‌ندی، كۆمه‌ڵی به‌ره‌و په‌رته‌وازه‌یی برد و هه‌ر به‌رواڵه‌ت یه‌كگرتوو بوو، خۆ ڕه‌نگه هۆی سه‌ره‌كیی ئه‌م شته ئه‌وه بێت، كه به‌زۆر پێكه‌وه‌لكاندنی پێكهاته‌كان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێت، هه‌رچه‌ندی كه ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند به‌هێزیش بێت، نه‌مازه مێژووی سووریا به ڕێڕه‌وی دروستی خۆیدا نه‌ڕۆیشتووه، كه ڕێ بۆ به‌رقه‌راربوونی داد خۆش بكات، كێ ده‌زانێ، ڕه‌نگه به‌رژه‌وه‌ندیی پێكهاته‌كان له سنووری فیدراڵیدا نه‌وه‌ستێ، به‌ڵكوو زیاتر یان كه‌متر بێت.
ماوه‌ته‌وه بڵێین، هه‌رده‌م فیدراڵی باشترین سیسته‌می حوكمڕانی بووه، ئه‌و كۆمه‌ڵ په‌رته‌وازه ناكات به‌ڵكوو پته‌و و هه‌ماهه‌نگ و یه‌كگرتووی ده‌كات، ئه‌ویش به گوزارشتكردنی زیندوو له هه‌موو پێكهاته‌كان. ته‌نیا له سایه‌ی فیدالیدا پێكهاته‌گه‌لی سیاسی و جڤاك ده‌توانن گوزارشت له ویست و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان بكه‌ن، ئه‌و كات پێكهاته‌كان له لاپه‌ڕی پته‌وه‌وه ڕوو له ناوه‌ند ده‌كه‌ن، نه‌ك ئه‌وه‌ی به چه‌ند ساڵێكی كه‌م له پاش سه‌ربه‌خۆیی له وڵاتی خۆماندا بینیمان، كه فه‌رامۆشكردنی لاپه‌ڕ ده‌بێته بار به‌سه‌ر ناوه‌نده‌وه، ئیدی ده‌ركه‌وت كه لاپه‌ڕه‌كان بوونه‌ته بار به‌سه‌ر ناوه‌نده‌وه، جا ئه‌و حكوومهتانهش هه‌رچه‌ندی دیكتاتۆریش بن، ناچار بوون مه‌رایی له‌به‌رده‌م لاپه‌ڕه‌كاندا بكه‌ن، تا نه‌بن به بۆمبێك به قه‌باره‌ی وڵاته‌كه، جگه له‌وه‌ی ڕۆحی هه‌ره‌وه‌زی سووریاییانه به درێژایی مێژوو به‌سه‌ر په‌رته‌وازه‌ییدا زاڵ بووه. پێكه‌وه‌بوونی جڤاكییانه و شۆڕشگیڕی و سیاسییانه‌ی خه‌ڵكی سووریا، پێنج دهوڵهتۆكهكهی سه‌ره‌تای دروستبوونی سووریا له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، ڕێیان لێ نه‌گرت. پێكه‌وه‌بوونی ڕۆڵه‌ی هه‌ر پێنج دهوڵهتۆكهكه له‌و ئان و ساته‌دا باڵاده‌ست بوو، ئه‌م پێكهوهبوونهش له پاش كشانه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له سووریا، بووه مایه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی.
14/3/2016