سەرۆکی تورکیا، رەجەب تەیب ئەدوغان جەختی لە گرنگیی و گەشەپێدانی بەرەی ناوخۆی تورکیا و بەهێزکردنی برایەتیی نێوان کورد و تورک، کرد.
ئەو گوتانەی ئەردوغان ڕۆژی چوارشەممە 30ـی تشرینی یەکەمی 2024، لەچوارچێوەی بەشداریی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی نوێنەرانی پارتی داد و گەشەپێدان لە پەرلەمانی تورکیادا هات.
ئەردوغان گوتی: "لە کاتێکدا هەوڵ بۆ دووبارە ڕەسمکردنی سنووری ناوچەکەمان دەکرێت، لەسەرمانە برایەتیی هەمیشەییمان لەگەڵ برایانی کوردمان بپارێزین."
دووپاتیشی کردەوە "ئەو کۆمارە(تورکیا)، کۆماری تورک و کورد و ئەوانەشە کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی."
30/10/2024