فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...
2024-10-30-15-40-54 کۆماریخوازی گەل بوو، وادیارە کەسانێک تووشی شڵەژان بوون، چونکە ئەحمەد ئۆزەر شارەوانییەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی جێبەجێ کرد. وتیشی، “یەک سەدەی کۆمارمان بەجێهێشتووە. لە سەدەی ڕابردوودا...
2024-10-30-15-14-13 کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی." 30/10/2024
2024-10-30-14-56-47بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان. ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

میدیاكانی ئیسرائیل: فڕۆکە هێرشبەرەكانی ئیسرائیل کە ئەم دواییە هێرشیان كردە سەر ئێران ئەنجامداوە، هیچ رێگرییان لە ناو ئاسمانی سوریا و عێراق تۆمار نەکردوە.

 

لە راپۆرتێكدا رۆژنامەی (JERUSALEM POST)ـی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە: زیاتر لە (100) فڕۆکەی هێرشبەری هێزی ئاسمانی ئیسرائیل، کە لە فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پێكهاتبون و نزیکەی (1600) کیلۆمەتریان بەسەر خاکی (دوژمن) سوریا و عێراق بڕیوە بۆ بەئامانج گرتنی دەیان بنكە و ناوچە سەربازییەكانی هەستیار لە شارە جیاوازەكانی ئێران، دوای كۆتایی هێنان بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان.

ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و دواتر بەئاسمانی عێراقدا تێپەڕبوبێتن، چاودێرانیش بە رۆژنامەكەیان راگەیاندوە: كە لاوازی هێزی ئاسمانی عێراق هۆكار بوە بۆ ئەوەی فڕۆكەكانی ئیسرائیل بەئاسانی سنوری وڵاتەكەیان بەزاندبێت.

راپۆرتی رۆژنامەكە ئەوەی رونكردوەتەوە، زیان گەیاندن بە بەرگری ئاسمانی دیمەشق بەس بوە بۆ ئەوەی فڕۆكەكانی ئیسرائیل بە ئاسمانی سوریا و عێراقدا تێپەڕببن، كە ئەوەش پەیوەندی بە سیستەمی بەرگرییەكانی روسیاوە هەیە، چونكە لاوازیی سیستەمەكەی روسیا لە وەڵامدانەوەی ئۆپراسیۆنەكە پیشان دەدات.

رۆژنامەی (JERUSALEM POST) ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، سەبارەت بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی عێراق كە لە تێکەڵەیەک لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی سۆڤیەت و ڕۆژئاوا پێکدەهێنێت بەهۆی نەبونی سیستەمێکی یەکگرتو توانای روبەڕوبونەوەی ئامانجی دوژمنکارانەی نییە.

30/10/2024

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان