فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2023-12-02-14-03-35به‌ڕێزان ( عوسمان عه‌به‌ پێنجوێنی یان عوسمان قه‌ڵادزه‌یی) و( جه‌واد حه‌یده‌ری) به‌داخه‌وه‌ وتیان به‌ڵێ ڕاسته‌ و كۆچی دوایی كردووه‌؟ هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه‌ ، سروودبێژ و گۆرانیبێژ...
2023-10-06-04-44-47کۆڕەوو شەنگال وتووەو دەیڵێت و بەشداریی کاریگەری لەئاهەنگەکانی سەرفیرازیدا بووەو دەبێت. مستەفا داداری موکریانی مەهابادی خۆی بەخوێندکاری (مام هێمنی شاعیر ١٩٢١-١٩٨٦) دەزانێ و کاتێک قسە دەکا...
2024-01-22-22-45-36باسمان بۆ بکەن، ئەو ئۆرکێسترەی ئێوە چەنساڵێک ژەنیاری بوون؟ئەو ئۆرکێسترە بە ئۆرکێستری رادیۆ کرماشان ناسراو بوو و لە سەرەتاشەوە سەرپەرەشتییەکەی بەدەستی بەڕێز عەبدولسەمەدیان بوو کە...
2024-01-22-22-46-29بەر دەکەوێت بەڵام لەو لایشەوە هەر بە پاڵپشتی ئەو سامانە دەوڵەمەندە،خۆی دوو هێندە لە نێو ڕووبەری فەرهەنگیی کورددا دەردەخات. هێشتاکەیش کتێبخانەکەی پڕیەتی لە دەیان بەرهەمی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئا : فرێشتە گەڵوانی

تەمەنم ١٩ساڵ بوو ئەوەڵ جار کە لە دایک و بابم دوور کەوتم و ڕۆیشتم بۆ زانکۆ ، بابم هەموو ئێواران کە لە دوکانێ دەچۆوە بۆ ماڵ و دەیدیت کە من لە ماڵ نیم، تەلەفونی بۆ دەکردم و بەدەم گریانەوە قسەی لەگەڵ دەکردم، دەگریا دەیكوت کەس ئازارت نادا؟ هیچت پێ ناڵێن چون کوردی؟ رەفیقت هەیە؟؟ دەمکوت: "کورە نا نا بابە... ئەو هەمۆ رەفیقەم هەیە لێرە، شەقایەق، مەهدییە، فلۆر، رۆیا، سپیدە و..."ئەوەندە سەرخۆش بووم لەوە کە خەریکم ژیانێکی تازە تەجرووبە دەکەم ،کە بابم بۆم دەگریا و من پێدەکەنیم و دەمکوت:"کورە چ نییە نی، خۆ من هەمیشە بۆ تۆ نامێنم" ، قاقا پێدەکەنیم و بابم بە دڵێکی پڕ لە نیگەرانییەوە گریانەکەی لێ دەبوو به پێکەنینێکی کاتی و دوای داوایێکی زۆر کە ئاگاداری خۆم بم گووشییەکەی قەتع دەکرد.

 

ئەو کات زۆر منداڵ بووم، زۆر سەرخۆش بووم تەنیا بۆم گرینگ بوو برۆم سەر کلاسەکان و قسەی نەقاڵ بکەم و دوایەش کۆبوونەوە دەگەڵ هاورێیەکانم. کۆری کتێب و فیلم و چیرۆکمان هەبوو.. مانگێ جارێکیش دەرۆیشتمەوە لای بنەماڵەم، کە بەیانیان دەگەیشتمەوە شارەکەم بابم لە پایانە بوو، هەمیشە لە نێو ماشێنەکەى دادەنیشت و دەسماڵێکی پێ بوو شووشەی ماشێنەکەی لە پەنجەرە را خاوێن دەکردەوە و کە چاوی بە وی ئای پییەکەی تاران دەکەوت دەهات دەرێ و دەهات بۆ لام، ماچی دەکردم و چەمەدانییەکەی وەردەگرتم، لە پشتی ماشێنەکەی ده هاویشت و دەرۆیشتینەوە بوَ ماڵ... دوای ماوەیەک کە دەمکوت دەمەوێ برۆمەوە زانکۆ بابم ماتەمی دەگرت دەیکوت مەرۆ، چەن رۆژی دیکە بمێنەوە، ئەگە توانیبام دەمامەوەو ئەگەر نا دەمکوت نابێ و دەبێ برۆم بابی خۆم. بابم مات دەبوو ئەو رۆژە، ئێوارەکەی یەکرا دەچووینەوە پایانە و بە بوغزەوە رەوانەی رێگای دەکردم و دەیکووت گووشییەکەت لەسەر زەنگ بێ شەوێ نیگەران دەبم جواب نەدەیەوە و تا دەگەیشتمەوە چەن جار زەنگی لێدەدا بزانێ نانم خواردووە و برسیم نییە سەرمام نییە و ماشێنەکە کێشەی نییەو... تا دەچوومەوە خابگا و زەنگم دەدا بۆی کە بابە گیان ئەوە گەیشتمێ جا تۆ بخەوە ئەو جار... چەن ساڵ وا تێپەڕ بوو. چەن ساڵ بابم نیگەران بوو و لە ئاخر ساڵدا تەنیا دڵخۆشی ئەوە بوو کە من تەواو دەبم و دەچمەوە لای... ئاخر ساڵ هات و من رۆیشتمەوە بەڵام من ئەو کچە سەرخۆشە شەنگۆلەی ساڵی ساڵان نەبووم، منداڵ و نەزان نەمابووم... دنیایێکی دیکەم بینیبوو و جیهانم گۆڕابوو ئیتر بۆم گرینگ نەمابوو پیاوەکان و بیرەکانی شارەکەم چۆن بیر دەکەنەوە و پێیان خۆشە من برۆم دەرەوەی ماڵ یا نە، بۆم گرینگ نەبوو کە لە شارە چکۆلەکەی من کەس بێ ئارایش ناچتە دەر، کور و کچ لێک دەترسان....

درێژەی هەیە...

26/1/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان