فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2023-12-02-14-03-35به‌ڕێزان ( عوسمان عه‌به‌ پێنجوێنی یان عوسمان قه‌ڵادزه‌یی) و( جه‌واد حه‌یده‌ری) به‌داخه‌وه‌ وتیان به‌ڵێ ڕاسته‌ و كۆچی دوایی كردووه‌؟ هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه‌ ، سروودبێژ و گۆرانیبێژ...
2023-10-06-04-44-47کۆڕەوو شەنگال وتووەو دەیڵێت و بەشداریی کاریگەری لەئاهەنگەکانی سەرفیرازیدا بووەو دەبێت. مستەفا داداری موکریانی مەهابادی خۆی بەخوێندکاری (مام هێمنی شاعیر ١٩٢١-١٩٨٦) دەزانێ و کاتێک قسە دەکا...
2024-01-22-22-45-36باسمان بۆ بکەن، ئەو ئۆرکێسترەی ئێوە چەنساڵێک ژەنیاری بوون؟ئەو ئۆرکێسترە بە ئۆرکێستری رادیۆ کرماشان ناسراو بوو و لە سەرەتاشەوە سەرپەرەشتییەکەی بەدەستی بەڕێز عەبدولسەمەدیان بوو کە...
2024-01-22-22-46-29بەر دەکەوێت بەڵام لەو لایشەوە هەر بە پاڵپشتی ئەو سامانە دەوڵەمەندە،خۆی دوو هێندە لە نێو ڕووبەری فەرهەنگیی کورددا دەردەخات. هێشتاکەیش کتێبخانەکەی پڕیەتی لە دەیان بەرهەمی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

reza shwan11                     
بە بۆنەی پەسەندکردنی بڕیاری هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوکی کوردستانیدا.. کە لە رۆژی سێ شەممە (٢٨ی/ئــادار/٢٠١٧) لەلایەن زۆرینەی دەنگەکانی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوکەوە پەسەندکرا .. ئەم رۆژە خۆشترین رۆژی کەرکوکییەکانە، رۆژێکی مێژوویی نەمر و شکۆدارییە لە مێژووی گەلەکەمان، هێنانەدی هیوا و خەونێکی گەلەکەمانە. 

بە ناوی سەرجەم ئەندامانی (کۆمەڵەی منداڵانی کورد ـ لە نەرویج) جوانترین پیرۆبایی لە هەموو کوردێکی کوردستان پەروەر دەکەین لە کوردستان و لە هەر شوێنێکی هەندەراندا بن.. پشتگیری  خۆشمان بۆ پەسەندکردنی ئەم بڕیارەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک رادەگەیەنین و، بە بڕیارێکی دەستتووری و بە هەنگاوێکی بوێرانەی مێژوویی نەتەوایەتیمانی دەزانین.. ئەمەش مافێکی رەوا و دەستووری گەلەکەمانە.. نا دەستووری نییە و دژی هیچ لایەن و نەتەوەیەکی تر نییە.
بە گەرمی ئافەرین و دەستخۆشیش لە پارێزگاری کەرکوک و لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک دەکەین.. پەسەندکردنی ئەم بڕیارە بوو بە مایەی رێز وشانازیی تا هەتایە بۆیان.. ئەمڕۆ دەبێتە رۆژێکی پیرۆز و یادەوەريیەکی نەمر بۆ نەوە لە دوای نەوەی کەرکوکییەکان  بە تایبەتی و هەموو خەڵکی کوردستان بە گشتی.

تا هەتایە شەکاوەبێت ئاڵای رەنگین و پیرۆزی کوردستان لەسەر قەڵا دێرین و سەرکەشەکەی کەرکوکی کوردستانیدا.. لەسەر تەلاری پارێزگا و لەسەر هەموو دایرەکان و قوتابخانەکان و دامودەزگاکانی کەرکووک.

رەزا شوان
سەرۆکی کۆمەڵەی منداڵانی کورد ـ لە نەرویج

نەرویـج: (٢٨ی/ ئادار/٢٠١٧)  

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان