سازدانی: شۆڕش غه‌فووری
زمانی كوردی و تا‌كڕێنووسی زۆر له‌مێژه مشتومڕێكی زۆری له‌سه‌ره و ته‌نانه‌ت چاره‌سه‌رنه‌كردنی هه‌ندێك له پسپۆڕان و زمانزانه‌كانی دڵخۆش و به‌ئامانجگه‌یشتوو كردووه و له به‌رامبه‌ریشدا زۆرێكی دڵگیر و ناكام و تووڕه كردووه.
بۆیه به‌گشتی ده‌توانین ئه‌م پرسگره چاره‌سه‌رنه‌كراوه و به‌قه‌یران گه‌یشتووه.
ئه‌گه‌ر زمان بڕبڕه‌ی پشتی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بێت ئه‌وا هه‌م گرنگه‌ئه‌و زمانه‌یه‌كانگیر بێت و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئاسایییه فره‌زاراوه‌بێت.
ئه‌مه به‌لای هه‌ندێكه‌وه چێشتی مجێوره و لای زۆرێكیش ڕه‌واڵێكی ئاساییی كۆمه‌ڵگه‌و پێكهاته‌ی زمانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌یه. (ناسر حیسامی) كه‌سێكی خاوه‌ن ڕا و بۆچوون و ئه‌دیبێكی ناسراوه‌و ئه‌ویش وه‌ك خۆی پشكی هه‌یه‌له‌قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م باس و خواسانه‌ی زمان.
له گوتوبێژێكی كورتی ئه‌لیكترۆنیدا و تیشك ئاسا گوتوبێژێكی كورت دروست بوو كه‌به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئه‌م چه‌ند قسه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
فه‌رهه‌نگ: كاك ناسر ئێوەیش لەسەر هەمان بۆچوون كه‌ده‌بێت زمان یه‌كانگیر بكرێت و ڕێكبخرێته‌وه یا واز له‌و شتانه بێنین و ڕواڵەكە چۆن بووە با وا بێت و زۆریش باشە؟!
ناسر حیسامی: ئەوە پیویستە دوور لە جەنجاڵ و ده‌مارگرژی ئه‌نجام بدرێت.
فه‌رهه‌نگ: بەڵام بەداخەوە زۆربەی كۆنفڕانس و كۆنگرە زمانەوانییەكان بە دوور نین لەو جەنجاڵ و ده‌مارگرژییه؟
ناسر حیسامی: وەڵا پێم وایە ئەوە باسێک نییە لە ئێستاوە دیار بێ چی بە قازانجە، بەڵام پیویستە خەڵکی شارەزا قسەی لێ بکەن. كه‌چی زۆر کێشەی دیکەی تێکەڵ دەکرێت.
فه‌رهه‌نگ: كاك ناسر وەك و ئەوەی كە خەڵكی شارەزا قسەیان لەسەر كردووە، هەردەم كێشەكە قووڵتر بووەتەوە و هه‌ندێك جاریش له‌هه‌ردوو لایه‌نه‌وه‌یه‌كتری بە ناوچەگەرایی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن؟
ناسر حیسامی: بەڵێ، وایە، بەڵام باسەکان تا ئێستا قازانجیشیان هه‌بووە.
فه‌رهه‌نگ: ئەی لەمەولا چ بكرێت باشە؟
ناسر حیسامی: وەڵا پێویستە باسەکان درێژەیان پی بدرێت و هەوڵیش بدەین ئەوەندی بۆمان دەکرێ باسەکان بەرەو شێوازێکی باشتر ئاراسته‌بکەین، یانی هەرکەس بە پشكی خۆی كاریگه‌ری باش دابنێت.
فه‌رهه‌نگ: شێوەزارەكانی كوردی كەوتوونەتە ژێر كاریگەرییەكی قورسی شێوەزارە زاڵەكانی دیكەوه، ئەبێت چۆن لەژێر ئەو بارەدا دەربهێنرین؟
ناسر حیسامی: بەڵێ شیوەزارەکان کار دەکەنە سەر یەکتری. زمانەکە بە شێوەی سرووشتی هەندێک شت وەردەگرێ، بەڵام نابێ لایەنە سیاسییەکان یان حکوومەت بە دیدی ناوچەگەرایی شتێک داسەپێنن به‌سه‌ر یه‌كتریدا.
فه‌رهه‌نگ: ئەی ڕزگاربوون لەم دەرە و ڕێگەچارە بۆ ئەمە چییە؟
ناسر حیسامی: ڕێگەسچارەیەکی ئامادە و حازر نییە. دەبێ بدۆزرێتەوە.
فه‌رهه‌نگ: ئەی هەست بەوە ناكەن كە هەر ڕێگە چارەیەك بدۆزرێتەوە لە هەمان كاتدا ڕێگەیەكی بەرامبەرەكەی واتە هاودژەكەی دەدۆزرێتەوە؟
ناسر حیسامی: ئاخر ڕەنگە وا بێ، بەڵام سەرەنجام وەک هەموو کۆمەڵگه‌یەکی دیکە، دەبێ ئومێدمان بەوە هەبێت کە سەرەنجام عەقڵانییەت زاڵ دەبێت.
فه‌رهه‌نگ: كەواتە دووبارە ڕیسەكە دەبێتەوە بە خوری و ئەوەی كە كراوە دووبارە دووژمنتراشیی بۆ دەكرێتەوە؟
ناسر حیسامی: ئاخر خۆ هەموو ئه‌و دووژمنتراشییانه هەر پیلان نییە و بەشێکی گەورەیشی هەوڵدانە و كەسانی دڵسۆزیش زۆرن.
فه‌رهه‌نگ: زۆر سپاس كاك ناسر گیان كاتم گرتیت.
ناسر حیسامی: نا ئاساییه كاك شۆرش. ببووره له‌وه‌ی كه نه‌متوانی زۆر قسه بكه‌ین، سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنیم.
ژیاننامه‌ی ڕیزدار ناسر حیسامی:
دوایین مانگی هاوینی 1338ی هه‌تاوی، سێپتامبری 1959 له‌شێخاڵی له‌ناوچه‌ی موکریان له‌دایک بووه.
له‌شێخاڵی، کۆنه‌مه‌ڵڵاله‌ر، بۆکان، نه‌غه‌ده‌و که‌ره‌ج خوێندویه‌تی.
ساڵی 1978 بووته‌ئه‌ندامی یه‌کیه‌تیی قوتابیانی کوردستان‌و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئه‌و یه‌کیه‌تییه‌به‌زمانی فارسی.
ساڵی 1980 وه‌ک هاوکاری ”جه‌معییه‌تی دیموکراتیکی موعه‌لیمانی موبارز“ له‌بۆکان، له‌به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ند خولی فێر کردنی خوێندنهو نووسینی زمانی کوردی‌دا به‌شداری کردوه.
له‌گه‌ڵ کاک جه‌ماڵی مفتی ئاهه‌نگی نه‌ورۆزیان بۆ خوێندکارانی خوێندنگه‌کانی بۆکان به ڕێوه بردووه.
له‌گه‌ڵ تیپی شانۆی ”شۆڕش“ چه‌ند به‌رهه‌می شانۆیییان له‌بۆکان‌و شنۆ، ئه‌و کاته‌ی هه‌رتک شاره‌که‌ئازاد کرابوون، پێشکه‌ش کردوه.
ساڵی 1982 له”جه‌معییه‌تی موعه‌لیمان...“ بووته‌لێپرسراوی ”ده‌سته‌ی نووسینی کتێبه‌کانی خوێندنی سه‌ره‌تایی“.
دواتر به‌پێکهاتنی ”کۆمیسیۆنی فیرکردن‌و بارهێنان“ی کۆمه‌ڵه، کاری نووسینی کتێبه‌کانی له‌وێ درێژه‌پێداوه. کتێبی ”ئه‌لف‌و بێ“ بۆ پۆلی یه‌که‌می سه‌ره‌تایی‌و ”خوێندنه‌وه‌ی کوردی“ بۆ پۆلی دووهه‌م‌و سێهه‌می سه‌ره‌تایی له‌ساڵی 1982 نووسران. هه‌ر له‌و ساڵه‌داو هه‌روه‌ها 1983، لێپرسراوی به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ند خولی په‌روه‌رده‌کردنی مامۆستایان بووه‌و هه‌روه‌ها له‌و خولانه‌دا فێر کردنی خوێندنه‌وه‌و نووسینی کوردی له‌ئه‌ستۆ بووه.
له‌و‌چه‌ند خوله‌دا، نزیکه‌ی 60 که‌س له‌ئه‌ندام‌و پێشمه‌رگه‌و لایه‌نگرانی کۆمه‌ڵه‌به‌شدارییان کردوه‌و دواتر، وه‌ک مامۆستا ڕه‌وانه‌ی خوێندنگه‌ی ئاواییه‌کانی ناوچه‌ڕزگار کراوه‌کان کراون.
ساڵی 1983، بووته‌ئه‌ندامی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران. پاییزی هه‌مان ساڵ، بووته‌ئه‌ندامی ”گورووپی ته‌رجومه“ی کۆمه‌ڵه‌و له‌هه‌مان کاتدا وه‌ک ده‌ستیاری دوکتورجه‌عفه‌ری شه‌فیعی له‌ئاماده‌کردنی گۆڤاری ”پێشڕه‌و“دا کاری ده‌ست پێ کردوه.
به‌هاری ساڵی 1985، وه‌ک ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر له‌پێکهێنانی ”کانوونی هونه‌رو ئه‌ده‌بییاتی کرێکاریی کوردستان“دا به‌شداری کرد. ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ”پێشه‌نگ“و بۆ چه‌ند ژماره‌ش سه‌رنووسه‌ری گۆڤاره‌که‌بووه.
له‌ساڵی 1985 به‌م لاوه، له‌گه‌ڵ ڕادیۆی کۆمه‌ڵه‌هاوکاری وه‌ک بێژه‌رو ئاماده‌کاری به‌رنامه‌ی ”تریبوونی ئازاد“و ”ئێمه‌و گوێکره‌کان“ده‌ست پێ کردگه.
ساڵی 1989 کۆمه‌ڵه‌شیعری ”تا شکۆفه‌ی سووری کراسێک“ وه‌رگێڕدراوی چه‌ند شیعری ئه‌حمه‌دی شاملۆی بڵاو کرده‌وه.
له‌ساڵی 1993 به‌و لاوه‌به‌ڕێوه‌به‌ری ڕادیۆی کۆمه‌ڵه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی ”پێشڕه‌و“ ئۆرگانی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه‌بووه.
ساڵی 1995، له‌کۆنگره‌ی هه‌شته‌می کۆمه‌ڵه‌دا، بووته‌ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه.
هه‌مان ساڵ کتێبی ”له‌و دیوه‌وه‌ی ڕه‌نگ‌و په‌رده“ی بڵاو کردۆته‌وه.
کتێبه‌که، ڕه‌خنه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بییه‌و چوار وتاری گرتووه‌ته‌خۆ.
ساڵی 1998 هاتووه‌ته‌سوێد.
ساڵی 1999 له‌سسسوێد ڕادیۆی ”ئاوێنه“ی دامه‌زراند. ئه‌و ڕادیۆیه‌نزیکه‌ی ساڵێک له‌ستۆکهۆڵم، حه‌فته‌یه‌ک دوو سه‌عات به‌رنامه‌ی بڵاو ده‌کرده‌وه‌به‌زمانی کوردی.
هاوینی ساڵی 2000 له‌گه‌ڵ هاتنه‌ده‌ری کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له‌حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، له‌و حیزبه‌هاتۆته ده‌ره‌وه. له‌و کاته‌وه، ئه‌ندامی ڕێبه‌رایه‌تیی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران بووه.
ساڵی 2000 وه‌ک مامۆستای زمانی دایک له‌خوێندنگه‌کانی ستۆکهۆڵم ده‌ستی به کار کرد. هه‌مان ساڵ کتێبی ”ده‌شتی ئاسکان“ی بڵاو کرده‌وه. ده‌شتی ئاسکان، بۆ خوێندکارانی قۆناغی ناوه‌ندی له‌خوێندنگه‌کانی سوێد ئاماده‌کراوه.
ساڵی 2001 بووته سه‌رنووسه‌ری ”شۆڕش“ ئۆرگانی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه.
ساڵی 2005 به‌ڕێوه‌به‌رێتیی ”ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی“ی گرتۆته ئه‌ستۆ.
ساڵی 2006 له‌گه‌ڵ به‌شێک له‌ئه‌ندامانی ڕێبه‌رایه‌تیی کۆمه‌ڵه، که‌دواتر به”که‌مینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی“ ناسرا، له‌ڕه‌وتی ڕیفۆرم‌و چاکسازیی کۆمه‌ڵه‌دا به‌شداری کرد. مانگی مارسی 2007 ئه‌و ڕه‌وته‌به‌ناوی ”که‌مینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی“ پلاتفۆرمی چاکسازیی ڕاگه‌یاند.
ئه‌و ڕه‌وته‌پاییزی ساڵی 2007 له‌کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان جیا بووه‌وه‌و، ساڵی 2008 له‌کۆنگره‌ی دوازده‌هه‌مدا، ناوی ”کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان“ـی بۆ خۆی هه‌ڵبژارد. له‌دوای کۆنگره‌ی دوازده‌هه‌مه‌وه، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان بووه.
مانگی ئاپریلی 2009 کشانه‌وه‌ی خۆی له‌کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ڕاگه‌یاند.
به‌رهه‌مه چاپنه‌کراوه‌کان:
- شیعره‌کان
- وه‌رگێردراوی شیعری 5 شاعیری ئێرانی: نیما، شاملوو، سایه، که‌سرایی، موشیری
- وه‌رگێڕدراوی شیعره‌کانی بابه تایه‌ری هه‌مه‌دانی
- دیوانی وه‌فایی (ساغکردنه‌وه‌و لێکۆڵێنه‌وه)
- کۆمه‌ڵه‌وتارێکی ئه‌ده‌بی (ڕه‌خنه‌و لێکۆڵینه‌وه
سه‌رچاوه: هه‌ولیر