فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

رێکخراوی موجاهیدینی خه‌ڵکی ئێران رۆژی سێ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند که‌ ئه‌گه‌ر زه‌مانه‌ته‌ ئه‌منیه‌تیه‌کان له‌ لایه‌ن ئه‌مریکا و رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کانه‌وه‌ده‌سته‌به‌ر ببن، زیاتر له‌ 3 هه‌زار ئه‌ندامی ئه‌و رێکخراوه‌ ئاماده‌ن که‌مپی ئه‌شره‌ف به‌ جێ بێڵن و به‌ره‌و شوێنێکی دیکه‌ راگوێزرێن.
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشتێدپرێس، مریه‌م ره‌جه‌وی، رێبه‌ری رێکخراوی موجاهیدینی خه‌ڵکی ئێران له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاندوه‌ که‌ له‌ ئه‌گه‌ری گه‌ره‌نتی پێدانی ئه‌منیه‌تی دانیشتوانی ئه‌شره‌ف، ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ "که‌مپی ئازادی"راگوێزرین. ئه‌و که‌مپه‌ بنکه‌یه‌کی نیزامیی هێزه‌کانی ئه‌مریکایه‌ که‌ ئه‌م دواییانه‌ چۆڵ کراوه‌.
ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا رۆژی سێ شه‌ممه‌ داوای له‌ دانیشتوانی ئه‌شره‌ف کرد تا گه‌لاڵه‌ی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان له‌باره‌ی‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ که‌مپێکی کاتی له‌ نزیکی به‌غدا قبووڵ بکه‌ن، تاکاری گواستنه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ وڵاتێکی سێهه‌م جێبه‌جێ بکرێ و پێش به‌ ئه‌گه‌ری روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژانه‌ له‌ گه‌ڵ هێزه‌کانی عێراقی بگرن.
به‌رپرسانی ئه‌مریکایی ده‌ڵێن ئه‌ندامانی رێکخراوی موجاهیدینی خه‌ڵك ده‌بێ شوێنی ئێستای خۆیان به‌ جێ بێڵن و بۆ شوینێکی نوێ له‌ نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا راگوێزرێن تا کاره‌کانی په‌نادانی ئه‌وان له‌ وڵاتی سێهه‌م جێبه‌جێ بکرێ.
به‌ پێی ئه‌و راپۆرته‌، شوێنی دانیشتنی نوێی موجاهیدین له‌ ژێر کۆنترۆلی ده‌وڵه‌تی عێراق و له‌ ژێر چاوه‌دێری رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کاندا ده‌بێ.

 

"گرووپێك له‌ كه‌سانی‌ روناكبیر و رۆژنامه‌نوس و سیاسی‌ كورد له‌ رۆژهه‌ڵات و باشووری‌ كوردستان ده‌ستپێشخه‌ریی به‌ره‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان راده‌گه‌یه‌نین"‌و له‌ بانگه‌زازێكدا بۆ بیرواری‌ گشتی‌ خه‌لكی‌ كوردستان ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌: "ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ یه‌كتری‌ و گوتاری‌ توندڕه‌وانه‌ی‌ سیاسی ناوخۆیی‌ كورد له‌ دژی‌ یه‌كتری‌ هیچ سوود و قازانجێكی‌ بۆ كورد نه‌بوه‌و نییه‌ و بگره‌ له‌م قۆناخه‌شدا زۆر مه‌ترسیداره‌. بۆیه‌ داوا له‌ سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ كورد ده‌كه‌ین له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان كه‌ به‌ پیر هه‌وڵه‌كانمانه‌وه‌ بێن بۆ دروستكردنی‌ به‌ره‌یه‌كی‌ كوردستانی‌ كه‌ لانیكه‌م له‌ ده‌وری‌ خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كان كۆیان بكاته‌وه‌.

بە گوێرەی زانیاریەکانی رۆژهه‌لات تایمز له‌ رۆژانی‌ داهاتوو له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌ستپێشخه‌ریی‌ به‌ره‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان كۆده‌بیته‌وه‌‌و ئاماده‌كارانی‌ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ناوی‌ خۆیان ئاشكرا ده‌كه‌ن كه‌ ئامانجیان هەوڵدانە بۆ یه‌ك خستنی‌ گوتاری‌ كورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان.‌

ده‌قی‌ به‌یاننامه‌ی‌"ده‌ستپێشخه‌ریی‌ به‌ره‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان" بخویننه‌وه‌:

بۆ رای‌ گشتی
گۆڕانكارییه‌كانی‌ ئه‌مڕۆی‌ جیهان و رووداوه‌كانی‌ ناسراو به‌ به‌هاری‌ عه‌ره‌بی‌، رۆژهه‌ڵات ناوه‌ڕاستیان هێناوه‌ته‌ به‌رده‌م قۆناخێكی‌ گرنگ و هه‌ستناكی‌ وه‌رچه‌رخان. به‌هاری‌ عه‌ره‌بی‌ كاریگه‌ری‌ دۆمینه‌ی‌ دانا و زۆربه‌ی‌ رژێمه‌ سیاسییه‌ ئه‌نتی‌ دیموكراتییه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ و دنیای‌ عه‌ره‌بی‌ گرته‌وه‌.

ئه‌م رووداوانه‌ نه‌ك ته‌نها رژێمه‌ سیاسییه‌ نادیموكراتییه‌كانیان گۆڕیوه‌/ده‌گۆڕن، به‌ڵكو جوڵه‌یه‌كی‌ زۆریشیان خستۆته‌ پێكهاته‌ی‌ ژیۆپۆله‌تیكی‌ ناوچه‌كه‌. وڵاتانی‌ زلهێزی‌ جیهان و ناوچه‌كه‌ و لایه‌نه‌ جۆراوجۆره‌كانیش له‌ ئاماده‌باشیدان تا ئه‌و جوڵه‌یه‌ به‌ قازانجی‌ خۆیان بشكێننه‌وه‌.

ئه‌م بارودۆخه‌ تازه‌یه‌ ده‌توانێت ببێته‌ ده‌رفه‌ێكی‌ زێڕین بۆ گه‌لانی‌ سته‌مدیده‌ به‌ تایبه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد كه‌ ساڵانێكه‌ له‌ ژێر چه‌رخی‌ حوكمی‌ دیكتاتۆره‌كاندا ده‌تلیقێته‌وه‌. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ رژێمه‌ سته‌مكاره‌كان و تێكچوونی‌ حیسابه‌ ژیۆپۆله‌تیكی‌ و ژیۆئیكۆنۆمییه‌كانی‌ رابردوو كه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای‌ سه‌ركوتكردنی‌ ئازادییه‌كان و نكۆڵی‌ كردن له‌مافی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ دیكه‌ بونیاتنرابوو به‌ قازانجی‌ كورده‌.

پێشینه‌ی‌ رووداوه‌كانی‌ هاوشێوه‌ی‌ به‌هاری‌ عه‌ره‌بی‌ له‌ ئێران رابردوویه‌كی‌ كۆنتری هه‌یه‌، به‌ڵام له‌به‌ر بارودۆخ و پێگه‌ی‌ تایبه‌تی‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ كاتیی‌ دواكه‌وت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ ماوه‌یه‌كی‌ نزیكدا بارودۆخی‌ سیاسی‌ ئێستای‌ تاران وه‌ك خۆی‌ نه‌مێنێته‌وه‌. چونكه‌ دینامیزمی‌ ناوخۆیی‌ و ده‌ره‌كی‌ له‌بار دروستبوه‌ بۆ گۆڕانكارییه‌كی‌ ریشه‌یی‌ له‌و وڵاته‌دا.

له‌م قۆناخه‌دا دروستكردنی‌ به‌ره‌یه‌كی‌ كوردستانی‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان زۆر گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ توانای‌ سیاسی‌ كورد له‌ ده‌وری‌ یه‌ك كۆبكرێته‌وه‌و كۆتایی‌ به‌و په‌رته‌وازه‌ییه‌ سیاسیه‌ی‌ كورد بهێنرێت كه‌ ئێستا توشی‌ بوه‌. هیچ گومانی‌ تێدا نییه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش باشترین رێگا ده‌بێ بۆ پاراستنی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی‌ كورد له‌ ئه‌گه‌ری‌ روودانی‌ هه‌ر گۆڕانكارییه‌كدا له‌ ئێرانی‌ داهاتوو.

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئێمه‌ وه‌ك گرووپێك له‌ كه‌سانی‌ روناكبیر و رۆژنامه‌نوس و سیاسی‌ كورد له‌ رۆژهه‌ڵات و باشووری‌ كوردستان ده‌ستپێشخه‌ریی به‌ره‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان راده‌گه‌یه‌نین. به‌شكه‌م ببێته‌ مایه‌ی‌ ته‌بایی‌ و لیك نزیككردنه‌وه‌ی‌ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان.

ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ یه‌كتری‌ و گوتاری‌ توندڕه‌وانه‌ی‌ سیاسی ناوخۆیی‌ كورد له‌ دژی‌ یه‌كتری‌ هیچ سوود و قازانجێكی‌ بۆ كورد نه‌بوه‌/ نییه‌ و بگره‌ له‌م قۆناخه‌شدا زۆر مه‌ترسیداره‌. بۆیه‌ داوا له‌ سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ كورد ده‌كه‌ین له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان كه‌ به‌ پیر هه‌وڵه‌كانمانه‌وه‌ بێن بۆ دروستكردنی‌ به‌ره‌یه‌كی‌ كوردستانی‌ كه‌ لانیكه‌م له‌ ده‌وری‌ خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كان كۆیان بكاته‌وه‌. هه‌روه‌ها داوا له‌ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی‌ كورد و هێزه‌ نیشتمانییه‌كانی‌ سه‌رجه‌م كوردستانیش ده‌كه‌ین له‌و رووه‌وه‌ هاوكار و پشتیوانمان بن.

20/12/2011
ده‌ستپێشخه‌ریی‌ به‌ره‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان

 

ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی - ئه‌ده‌بیی شیوا، له‌ كامیاران ، یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی ناوچه‌یی ئه‌ده‌بیاتی كوردی له‌ژێر ناوی "پرژه‌" به‌رِێوه‌ ده‌بات. به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌رِی ناوه‌ندیی ئیداری گشتیی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی رژیم له‌ پارێزگای كوردستان، یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی ناوچه‌یی ئه‌ده‌بیاتی كوردی، به‌ رێكارێكی فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بی و توێژینه‌وه‌یی و له‌ دوو به‌شی شێعر و وتاردا به‌رِێوه‌ ده‌چێت و دوایین مۆڵه‌ت بۆ ناردنی بابه‌ت كۆتایی مانگی به‌فرانباره‌. به‌ پی وته‌ی جه‌لال قه‌لعه‌ شاخانی، به‌رپرسی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی كامیاران ، له‌ به‌شی شێعردا به‌شداربوان ده‌توانن به‌ زاراوه‌ جۆراوجۆره‌كانی كوردی به‌رهه‌م بنێرن و وتیشی: به‌شی وتاره‌ توێژینه‌وه‌كانی فێستیڤاڵ ته‌رخان كراوه‌ بۆ تاوتوێی كردنی ئه‌ده‌بیاتی كوردیی زاراوه‌ی كه‌لهورِی. یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی ناوچه‌یی ئه‌ده‌بیاتی كوردی "پرژه‌" تایبه‌ت ده‌بێ‌به‌ ئه‌دیب، نووسه‌ر و توێژه‌رانی پارێزگاگانی: ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، ئیلام، كوردستان، كرماشان و لورِستان و له‌ رۆژانی ٢٦ و ٢٧ی رێبه‌ندانی ئه‌مساڵدا له‌ كامیاران به‌رِێوه‌ ده‌چێت.

 

له‌ ولاتی‌ به‌ریتانیا نوێنه‌رانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كۆماریخوازی‌ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستان, له‌ گه‌ڵ به‌ریز دكتۆر جه‌واد مه‌لا سه‌رۆكی‌ كونگره‌ی‌ نیشتمانی‌ كوردستان كۆبوونه‌وه‌و هه‌ر دوو لا پرسه‌كانی‌ پیوه‌ندیداری‌ نێوانیان تاوتویكرد. هه‌ر له‌ دانیشتنه‌كه‌دا  دوكتۆر جه‌واد مه‌لا سه‌رۆكی‌ كونگره‌ی‌ نیشتمانی‌ كوردستان داوای‌ پێكهێنانی‌ كومیته‌یه‌كی‌ هاوبه‌شی‌ كرد له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی‌ كۆماریخوازی‌ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستان‌و له‌ به‌رامبه‌ردا به‌ریز ئیبراهیم بایزیدی‌ نوێنه‌ری‌ بزووتنه‌وه‌ له‌ به‌ریتانیا ته‌ئكیدی له‌ سه‌ر به‌رده‌وامی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ نێوان هه‌ر دوو لا كرده‌وه‌ له‌ خه‌بات بۆ پاراستنی‌ ماف‌و داخوازییه‌كانی‌ خه‌لكی‌ كوردستان.
هه‌ر له‌دانیشته‌كه‌دا سه‌رۆكی‌ كونگره‌ی‌ نیشتمانی‌ كوردستان پیرۆزبایی‌ دامه‌زراندنی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كۆماریخوازی‌‌ له‌ وه‌فدی‌ بزووتنه‌وه‌ كرد‌و به‌ره‌سمیش بانگهێشتنی‌ نوێنه‌رانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كرد بۆ كونگره‌ی‌ داهاتووی‌ كونگره‌ی‌ نیشتمانی‌ كوردستان.
هاوكات هه‌ر دولا بریاریاندا درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌و دانوستاندنە‌كانیان بده‌ن به‌ مه‌به‌ستی‌ هاوئاهه‌نگی‌ زیاتر له‌ نێوان هەلویست و سیاسەتەکانی هه‌ر دوولادا.

 

ئاژانسه‌كانی‌ هه‌وال بلاویانكرده‌وه‌: رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ (12.12.2011) ژنێک له‌ ئۆردۆگای کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران به‌ ده‌ستی مێرده‌که‌ی کوژرا.

بی‌ پیی‌ هه‌واله‌كه‌  له‌ ئوردۆگای "بازیان"ی نزیک به‌ شاری سلێمانی، ژنێک به‌ ناوی یه‌ڵدا. س ته‌مه‌ن 28 ساڵ، به‌ ده‌ستی مێرده‌که‌ی که‌ خه‌ڵکی دیوانده‌ره‌یه‌ کوژراوه‌. "یه‌ڵدا"، یه‌کێک له‌ پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران بووه‌.
تا ئێستا روون نه‌بۆته‌وه‌ ئه‌و ژنه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ی کۆمه‌ڵه‌ له‌ سه‌ر چی کوژراوه‌، به‌ڵام  به‌ دوو گولـله‌ کوژراوه‌.
ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار نیه‌ له‌ ناو حیزبه‌ كوردیه‌كان حاله‌تی‌ له‌و جۆره‌ دوپات ده‌بیته‌وه‌

 

پاشنیوەڕۆی رۆژی سێشەمە15  سەرماوەزی 2711 (6/ دیسامبری / 2711) کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی هاوکاریی هێزه ‌کوردستانییه‌کان له‌ ئۆسڵۆی پێته‌ختی وڵاتی نۆرویژ به‌ڕێوه‌چوو.
کۆبوونەوەکە بۆ باس کردن له‌ کار و چالاکییه‌کانی هاوکاریی له‌ وڵاتی نۆرویژ و بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌سه‌ر که‌م و کوڕییه‌کان و هه‌روه‌ها ده‌سکه‌وته‌کانیشدا بوو. هه‌ر له‌ کۆبوونەوەکەدا ئەم خاڵانە خرانە بەر باس: یەکەم، بۆ پێشوازی نەورۆزی ئەم ساڵ و رێکخستن و بەڕێوەبردنی کارەکانی، لێژنەیەک دامەزرێندرا. دووهەم، مەسەلەی ماڵی کۆمیتەی هاوکاری باسی لەسەر کرا. سێهەم، بەشێک لە دانیشتنەکە تایبەتکرا بە روداوەکانی ئەم دواییەی بادینان گرێ و لەسەر داوای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانەوە ئەم باسە خرایە روو و بڕیار درا کە بەیاننامەیەک لەوبارەیەوە دەربکرێ.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا راپۆرتێک سەبارەت بارودۆی سووریە بەگشتی و رۆژاوای کوردستان بەتایبەتی لە لایان بەڕێز هۆمەر/ەوە پێشکەشکرا.

کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە نۆروێژ کە بریتین لە:

پارتی ئازادیی کوردستان PAK
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
پارتی دیموکراتی کوردستان
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
حزبی شیوعی کوردستان
یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان
پارتیا یەکگرتیا کورد لە سوریا
پارتی دیموکراتی کوردستانی باکوور
ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

 

ئانیوز: هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ڕژیم به‌رده‌وامن له له‌ناوبردن و کوشتنی کاسبکارانی کورد، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوێنێ شه‌وله‌ به‌رده‌سپیان،له نزیک چیای بووڵفه‌ت سه‌ربه‌شاری سه‌رده‌شت پۆلێک  کاسبکاری خه‌ڵکی گووندی بنێوخه‌ڵه‌ف ده‌که‌ونه‌که‌مینی چه‌کدارانی ڕژیمی ئێرانه‌وه‌.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ هه‌واڵده‌ریه‌کانی "ئانیوز"، کاسبکارێکی کورد به ناوی واحید خه‌ڵکی گوندی بنێوخه‌ڵه‌ف ده‌که‌وێته‌ به‌ر ده‌سرێژی گوڵه‌ی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ڕژیم و به قورسی بریندار ده‌کریت، ناوبراو دوای بریندار بوونی ڕاده‌گوازرێته‌ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رده‌شت و ئێستا ناوبراو له ژیر چاودێری تایبه‌ت دایه.هه‌روه‌هاشایانی باسه که پێنج وه ڵاغی کاسبکارانیش ده‌کووژرێنوو هه مووئه وباره‌ی که پێشیان ده بێت له لایان ڕژیمی ئێرانه وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.

 

له‌ ڕیکه‌وتی 24/8/1390 تا 30/8/1390 شانۆی"هاواری که‌ره‌فتو" نوسراوه‌ی ڕه‌سوول بانگین و ده‌رهێنه‌ری ئه‌میر زارع زاده‌ له‌ موجته‌مه‌عی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری شاری سه‌قز نیمایش کرا. به‌ دوای ئه‌م چالاکییه‌ ئه‌کته‌ره‌کانی چالاک له‌ بواری شانۆ له‌ ئه‌نیستیتۆی خانی دا سه‌ردانی شاری سه‌قزیان کرد و شانۆیه‌کی دیکه‌ له‌ ژێر ناوی" ده‌سته‌کانت بده‌ به‌ من" به‌ ده‌رهێنه‌ری " ڕه‌سووڵ بانگین" پێشکه‌ش کرا. شانۆی " هاواری که‌ره‌فتو" باسی ژیان وکه‌سایه‌تی گه‌وره‌پیاوان، ئه‌دیبان و قاڕه‌مانانی شاری سه‌قز ده‌کا. جێگای باسه‌ که‌ ئه‌م شانۆیه‌ له‌ لایه‌ن خه‌ڵکی سه‌قز و شاره‌کانی دراوسێش به‌ گه‌رمی پێشوازی لێکرا
.
-به‌رهه‌م هێنانی فیلمی داستانی" ڕۆژێک که‌ چوێنه‌ مه‌دره‌سه‌" به‌ نوسه‌ری و ده‌رهێنانی ڕه‌سووڵ بانگین" گه‌ێشته‌ قۆناخی کۆتایی. ئه‌م فیلمه‌ که‌ به‌ هاوکاری و یارمه‌تی هونه‌رمه‌ندانی به‌شی هونه‌ری ئه‌نیستیتۆی ئه‌حمه‌دی خانی له‌ ورمێ درووست کراوه‌، له‌ زنجیره‌یه‌کی 6 به‌شی دا، باسی بیره‌وه‌ری و دڵه‌ڕاوکه‌ی سه‌رده‌می مناڵی ده‌کات.
3-پێشاندانی شانۆیه‌ک له‌ ژێر ناوی" ئاناڵیز" نوسراوه‌ی عیداڵه‌ت فه‌رزانه‌  و ده‌رهێنه‌ری حامید ئیسماعیل وه‌ند بۆ پێشاندانی گشتی له‌ شاری ورمێ و هه‌روه‌ها به‌شادری له‌ فستیواڵی سه‌راسه‌ری شانۆی کوردی که‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی ڕێبه‌ندان دا به‌ڕێوه‌ بچێ. له‌م شانۆیه‌ دا بێهرۆز ئه‌مینی و یه‌عقوب حوسێنی به‌شداریان هه‌یه‌.
4- ڕه‌سووڵ بانگین به‌رپرسی به‌شی شانۆی ئه‌نیستیتۆی خانی" نووسه‌ری نیمایه‌ش نامه‌ی" برایه‌کان ده‌مرن" پله‌ی یه‌که‌می میهره‌جانی نیمایه‌ش نـامه‌ نووسی شانۆی که‌ له‌ 30 خه‌زه‌ڵوه‌ری 90 دا له‌ تاران به‌ڕێوه‌ چوو، به‌ ده‌ست هێنا. ئه‌م نیمایش نامه‌یه‌ هه‌نووکه‌ به‌ شێوازی کتێب چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه
‌.
5- شانۆی یه‌ک " دڵۆپ خوێن" نوسراوه‌ و ده‌رهێنه‌ری ڕه‌سوول بانگین بۆ نیشاندانی گشتی له‌ 29 و 30 ی سه‌رماوه‌ز و یه‌کی به‌فرانبار له‌ شاری ورمێ به‌ڕێوه‌ ده‌چێ. له‌م نیمایشه‌دا شه‌ڕاره‌ ئه‌میر به‌خش ڕۆڵی هه‌یه‌. له‌م نیمایشه‌ دا، یه‌ک دڵۆپ خوێن له‌ په‌ژاره‌ و خه‌می مرۆڤایه‌تی قسه‌ ده‌کا و له‌ کۆتایی دا ڕۆژ
به‌ قوربانی کردنی خۆی دونیا نه‌جات ده‌دا.

 

 

به‌یاننامه‌ی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی ئێران سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌کانی ده‌ڤه‌ری بادینان

له‌ کاتێکدا به‌هاری عه‌ره‌ب، له‌ هه‌ندێک وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، گیانێکی تازه‌ ده‌خاته‌ به‌ر دەستەچەمکێکی وەک مافی هاوڵاتی و سه‌روه‌ری یاسا و سه‌قامگیر کردنی پارت و دامه‌زراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی سوتاندنی چه‌ند باره‌گای یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان و ده‌ستگیر کرانی چه‌ند ئه‌ندام و کادری ئه‌و حزبه‌مان له‌ ده‌ڤه‌ری بادینانه‌وه‌ پێگه‌یشت. دیاره‌ ئه‌وهەڵسووکەوتە ناشارستانییە کە لە ساڵیادی هێرشە هاوشێوەکەی ساڵی 2005 ئەنجام دەدرێ، بە گشتی ئەو بۆچوونەمان بۆ دێنێتە روو کە دەسەڵات لە هەوڵی لابردنی بە ئەنقەستی هێزە ئۆپۆزۆسیۆنە یاساییەکان دایە و ئەوەش ئاقاری پەرەسەندنی گەشەی سیاسی و ئەزموونی سەرکەوتووی دیمۆکراسی لە کۆمەڵگای کوردەواری دا بەرەو بێ هیوایی دەبا.

جێی ئاماژەیە کە یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان و پارتەکانی تری ئۆپۆزۆسیۆن لە چەند مانگی ڕابردوو دا کۆمەڵێک ڕەخنەیان لە ڕووی بوونی گەندەڵی ماڵی و سیاسی ئاڕاستەی حکوومەتی هەرێم کردبو و خوازیاری چاکسازی سیاسی و ئیداری ببوون.

کۆمه‌ڵی بانگه‌وازو چاکسازی ئێران ( دەعوەت و ئیسلاحی ئێران) ، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی و هاوسۆزی لە گەڵ سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان، ئەو کردارە ناشارستانییە مەحکووم دەکات و لە سەر ئەو بڕوایەیە کە ویژدانی گشتی گەلی کورد هەوڵی دڵسۆزانەی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان بۆ گەیشتن بە ئاڕاستەیەکی هێمنانە و میانەرەوانە بەرز دەنرخێنێ و بۆ بە ئەنجام گەیاندنی چاکسازی سیاسی و ئیداری هەرێمی کوردستان وێڕای پارتەکانی تری ئۆپۆزۆسیۆن بەردەوام دەبێت.

 

دەشتی بێلوو کە هەمیشە شوێنێک بوە بۆ ڕابواردن و سەیرانی خەڵکی مەریوان ئەوا ئێستە خەڵکانێکی نادڵسۆر ئەیانەوێ بیکەن بە شارۆچکەی پیشەیی.
ئەم شارۆچکەیە کە لە لایەن ئیدارەی سەعادن و مەعادنەوە دروست ئەکرێت زەوییەکەی ٥٠ هکتارە. کە زۆرێک دارو دەوەنی بەر کەوتوەو لە ڕیشەیان دەرهێناوە. بۆ ماوەی زیاتر لە ٤٠ ڕۆژە شرکەتێکی پەیمانکار بە سەری...یەوە کار ئەکات و بوەتە هۆی خەسارێکی زۆری ژینگەیی.

بەڕێوەبەرانی ئەم پرۆژە لە ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکان مجەوەزی تایبەتیان وەرگرتوە بەڵام ئیدارەی ژینگە (محیط زیست)ی مەریوان و هەروەها ئیدارەی ژینگەی ناوەندیی پارێزگا ناڕەزایەتی خۆیان بۆ ئەم مەسەلەیە دەربڕیوە.

شایانی باسە خەڵکی ئاوایی بێلوو لە سەر جێبەجێ کردنی ئەم پرۆژە ناڕازین چونکە لەوەڕگەی ئاژەڵەکانییان ئەفەوتێ و مێرگیان نامێنێت. هەر بەو بۆنەوە چەن جارێک بوونەتە ڕێگر لە بەڕێوە چوونی کارەکەو بڕیاریش وایە بە کۆ کردنەوەی ئیمزاو وەک تۆمارێک پێش بە بەڕێوە چوونی بگرن.

دروست کردنی ئەو شارۆچکە پیشەییە ئەبێتە هۆی خەسارگەلێک زۆری ژینگەیی بە شێوەیەک کە دواتر جوبران نابێتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە بوونی سروشتی دەس لێنەدراو ئەبێتە هۆی ڕاکێشانی گەشتیار بۆ ناوچەکە

 

کۆمەڵەکەمان سیمینارێکی تەکنیکی بۆ شارەزای بواری بانک (کاک بادین ) ئەگرێت بە ناونیشانی ( شێوازەکانی کڕین وفرۆشتن لە فۆرێکس بە ڕێگەی ئینتەرنێت).

.
ڕۆژی هەینی: 2011.12.02
کات: 18.30
شوێن: کۆمەڵەی کوردی مالمۆ پشت دەزگای پەنابەران
هاتن بۆ هەمووانە وبەخێر بێن

ڕاگەیاندنی
کۆمەڵەی کوردی مالمۆ

 

كۆماریخواز: رێکخراوی‌ "کوردۆ ساید – چاک" له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ده‌ڵێ، داوای‌ لێبوردنه‌که‌ی‌ ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی‌ کۆمه‌ڵگوژیه‌که‌ی‌ ده‌رسیم بۆ کورد به‌س نییه، به‌ڵکو پێویسته‌ دان به‌ حه‌قیقه‌تی‌ تاوانه‌که‌دا وه‌ک جینۆساید بنێ

درێژەی بابەت

 

چاودێری كوردۆساید پشتیوانی خۆی‌ ‌ بۆ داواكه‌ی‌ كاك عه‌زیزی مامڵێ بۆ ریزگرتن له‌ خاتوو دانیال میتیران ده‌ربری.‌ كه‌ به‌ریز ماملی‌ داوایكردبوو رۆژی شه‌مه‌ به‌رواری 26ی نۆڤه‌مبه‌ر كاتژمێر12ی نیوه‌ڕۆ ده‌قه‌یه‌ك هه‌موو پێكه‌وه‌ به‌ بێده‌نگی رابوه‌ستین بۆ ریزگرتن له‌و خاتوونه‌ كه‌ هاوكات ده‌كاته‌ رۆژی‌ به‌ خاكسپاردنه‌كه‌ی

درێژەی بابەت

 

كۆماریخواز: به ڕێوه به رایه تی "ئانیوز" له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ بۆ كۆماریخوازی‌ ناردووه‌ ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌: "ئانیوز"که له بڕواری ۲۰/۴/۱۳۹۰  له سه ربنه مای بڵاوکردنه وه ی ،ڕاگه یاندنه کانوو بیرووبۆچوونه کانی هه موو ئه حزاب واپۆزسیۆنه کانی ئیرانی وکوردستانی ،هه روه ها خه بات بۆ به ئازادی گه یشتنوو،پێکه وه ژیانێکی هاوبه ش وبه رانبه ر له گه‌ ڵ یه کتر وهه روه ها له سه ر بنه مای ،پێگه یه ک بۆ ده نگی ئازادیخوازی کرێکارانی کۆمه ڵگا وده نگی ژنانو وپیاوانوو مندالانی چه وساوه ی نه ته وه که مان

درێژەی بابەت

 

 

كۆماریخواز: هێزه‌کانی سپای پاسداران رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی حه‌وتووی رابردوو، 3 ی سه‌رماوه‌ز به‌ ته‌قه‌ کردن له‌ ماشێنی کاسبکارێکی کورد، کاسبکارێکیان کوشتوه‌ و کاسبکارێکی دیکه‌شیان بریندار کردوه‌.

به‌پێی راپۆرتی چالاکانی مافی مرۆڤ له‌ کاتێکدا که‌ ساسان فه‌ڕوخی وێڕای مامی به‌ ناوی خالید فه‌ڕوخی له‌ کاتێکدا به‌ ماشێن سێ سه‌ر ئه‌سپیان له‌ سه‌ڵماسه‌وه‌ بۆ گونده‌که‌یان، سۆما و برادۆست ده‌برده‌وه‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌سڕێژیان لێ کراوه‌.

له‌ ئاکامی ته‌قه‌ی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی هێزه‌کانی رێژیمدا ساسان فه‌ڕوخی کوژراوه‌ و خالید فه‌ڕووخیی مامیشی به‌ توندی بریندار بووه‌ و ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ له‌ژێر چاوه‌دێریی پزیشکی دایه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌و دوو کاسبکاره‌ی کورد بێ ئه‌وه‌ی هیچ بارێکی قاچاغیان پێ بێ و بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت ده‌نگ بدرێن، دراونه‌ته‌ به‌ر ده‌سڕێژ.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان