كۆماریخواز /ناوهندی ههواڵنێریی سهقز: رۆژی پێنج شەممه رێکەوتی ١٩ی خەزەڵوەر شاخەوانێکی تەمەن ١٨ ساڵی سەقزی به ناوی "ئارش ئیمام جومعه" که توانیبووی بەسەر یەکێک له لووتکەکانی شاخی هیمالیادا سەرکەوێت، گەڕایەوە بۆ سەقز و لەنێو ئاپۆڕای جەماوەرییدا پێشوازی لێکرا.
ئەم شاخەوانه سەقزییه هاوڕێ لەگەڵ چەندین شاخەوانی دیکەی پارێزگای کوردستان له مانگێک پێش ئێستاوە به مەبەستی سەرکەوتن بەسەر دوو لووتکەی زنجیرە چیاکانی هیمالیا به ناوەکانی "مراپیک" و "بارونتسه" روویان له وڵاتی نپاڵ کردبوو، بەڵام لە ئاکامدا تەنها "ئارش ئیمام جومعه" و شاخەوانێکی سنەیی به ناوی "سەید واسع موسەوی" توانییان له ماوەی کەمتر له ٢٤ کاتژمێر و به شێوەی ئاڵپی بگەنه لووتکەی ئەم شاخانه و ئامانجەکانیان بە سەرکەوتنەوە کۆتایی پێ بهێنن.


