بۆ بینی رێکلامی کۆمار تی ڤی ئێرە KOMAR TV کلیک کەن:
کۆمار تی ڤی، بەرنامەکانی ئازمایشی خۆی لە نەۆرۆز را دەست پێدەکات
کۆماریخواز، ناوەندی راگەیاندن: کۆمار تی ڤی لە رۆژی یەکەمی سالی نوێ‌ی کوردی، واتە نەۆرۆزی سالی ٢٧١٢، بەرنامەکانی خۆی بەشێوەی ئازمایشی لەسەر هاتبرد شەپۆلی ١١٦٠٤(H)،دەست پێدەکات.
١/ کۆمار تی ڤی، یه‌كێك له ئەمرازەکانی راگەیاندن و مێدیاتیکی بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازی رۆژهه‌لاتی كوردستانه، به‌لام كاركردی ئەم تلویزیۆنە، كاركردیكی راگەیاندنی ناحیزبی ده‌بێت كه هه‌موو كه‌سێك مافی بلاوكردنه‌وه‌ی بیر‌و را و بۆچونه‌كانی تێدا پارێزراو ده‌بێت
٢/ کۆمار تی ڤی، تلویزیۆنێکی به ته‌واو ئازاد‌و حیرفه‌یی بۆ كاری راگەیاندن و مێدیاتیکی ده‌بێت‌و گشت روانگه فیکری و جیاوازه‌كانی ناۆ کۆمەلگای موزاییکی کوردستان بە بی له‌به‌ر چاوگرتنی مه‌رام‌و ئایدیای سیاسی‌و ئایینی‌یان, بلاۆ دەکاتەوە و هەموو لایەک ده‌توانن لەم تلویزیۆنەدا ته‌عبیر له بیر و باوەری خۆیان بكه‌ن.
ده‌سته‌ی کارگێری کۆمار تی فی، پێكهاتوون له خه‌لكانی ناحیزبی‌و رۆژنامه‌وان كه كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کۆمار تی فی وەک تریبوون و سه‌كۆیه‌كی نەتەوەیی و ئازاد‌و دیموكراتێك له رۆژهه‌لاتی كوردستان بیت.
٣/ سیاسه‌تی كاری له کۆمار تی فی دا هەر وەک ویبسایتی كۆماریخوازان، سیاسه‌تی ره‌سمی بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازی نیه، بۆیە هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و بەرنامانەی تێدا بلاو ده‌بنه‌وه ته‌عبیر له‌سیاسه‌تی بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازی ناكەن‌و به ته‌نیا بەشدارانی بابەت و بەرنامەکان بۆخۆیان به‌رپرسن له ناوه‌رۆكی گووتەۆ قسە و باسیان.
٤/ کۆمار تی فی هەۆلدەدات تریبونی جیاوازییه‌كان‌و ئاوێنەی تەواۆنمای جۆراۆجۆریەتی ناۆ كۆمه‌ڵگای کوردستان بێت‌و ئه‌مه‌ش زۆر گرنگه بۆ یه‌كه‌مجار مێدیایەکی كوردی بێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ره كه ده‌كرێت تریبوونی ته‌نیا جه‌معێك نه‌بێت. له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ش كه له مه‌نشووری بزووتنه‌وه‌شدا هاتووه ده‌كرێت کۆمار تی فی تریبوونی ئازادی هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه بێ كه سانسۆر كراون، ئه‌م سانسۆره‌ش لای ئێمه به‌داخه‌وه لەلایەن زۆرینەی مێدیاکانی کوردی و حكومه‌تی وەک یەک بە شێوەی سیستماتیک بۆ کپ کردنی دەنگی ئازاد و جیابیر، وە ناخوودی په‌یرەۆ کراوەو مەهەندیسیانە كاری بەردەوامی له سه‌ر کراوە.
٥/ کۆمار تی ڤی بۆ دەولەمەندکردنی ناوەرۆکی پرۆگرامەکانی، لە گشت بابەتگەلی پەیوەندیدار بە پرسی نەتەوەیی کورد، کە لە لایەن خەلکەوە بەدەستی بگات سوودوەردەگرێت و،هەربۆیەشە لە سەرەتای دەستپێکی وەشاندنی بەرنامەکانی ئازمایشی خۆیدا، داوا لە گشت لایەک دەکات کە بۆ دەۆلەمەند کردنی ئارشیویی کۆمار تی ڤی بەناردنی هەموو ئەۆ بەلگە و فیلمی پەیوەندیدار بە مێژوویی کۆمار و کورد و کوردستان و تەنانەت فیلمی دیبات و قسە و باسی چەند کەسی لەبارەی پرسی کورد و چۆنیەتی دۆزینەوەی رێگا حەللی ئاشتیانە و موومکین بۆ کێشەی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان، کۆمار تی ڤی بە بەلگە و فیلم و دۆکوومێنت، یارمەتی بفەرموون و کۆمار تی فی بە دەنگ و رەنگی ئازاد و رازاوەی خۆتان پێناسە بکەن.
ناوەندی راگەیاندنی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان