ساکار عەبدوڵلازاده
رووداو-هەولێر
له چەند رۆژی رابردوودا یەکەم ژمارەی مانگنامەی "رۆژی کورد" به دروشمی (رزگاری، سەربەخۆیی، دەوڵەتی کوردی، دادپەروەری) له‌لایه‌ن كۆمیته‌ى ناوەندی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان ده‌رچوو.
ساکار عەبدوڵلازاده
رووداو-هەولێر
له چەند رۆژی رابردوودا یەکەم ژمارەی مانگنامەی "رۆژی کورد" به دروشمی (رزگاری، سەربەخۆیی، دەوڵەتی کوردی، دادپەروەری) له‌لایه‌ن كۆمیته‌ى ناوەندی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان ده‌رچوو.
بۆ بینی رێکلامی کۆمار تی ڤی ئێرە KOMAR TV کلیک کەن:
کۆمار تی ڤی، بەرنامەکانی ئازمایشی خۆی لە نەۆرۆز را دەست پێدەکات
کۆماریخواز، ناوەندی راگەیاندن: کۆمار تی ڤی لە رۆژی یەکەمی سالی نوێی کوردی، واتە نەۆرۆزی سالی ٢٧١٢، بەرنامەکانی خۆی بەشێوەی ئازمایشی لەسەر هاتبرد شەپۆلی ١١٦٠٤(H)،دەست پێدەکات.
رووداو- هه‌ولێر
ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه له هه‌ولێر كۆنفرانسێكى نه‌ته‌وه‌ى لاوانى كوردستان ده‌به‌سترێت كه رێكخراوه‌كانى هه‌رچوار پارچه‌ى كوردستان به‌شدارى تێداده‌كه‌ن.
ئومێد خۆشناو ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاماده‌كارى كۆنفرانسى نه‌ته‌وه‌یى لاوانى كوردستان به ماڵپه‌ڕى (رووداو)ى راگه‌یاند "15/3/2012 كۆنفراسێكى نه‌ته‌وه‌یى لاوان له هه‌ولێر ده‌به‌سترێت، كه رێكخراوه‌كانى لاوانى هه‌رچوار پارچه‌ى كوردستان به بیر‌و بۆچوون‌و ئایدۆلۆژى جیاوازه‌وه به‌شدارى تێداده‌كه‌ن، ئێستاش سه‌رقاڵى ئاماده‌كارین بۆ كۆنفرانسه‌كه".
ساڵى رابردوو رێكخراوه‌كانى لاوانى هه‌رچوار پارچه‌ى كوردستان له (ئاماد)ى باكوورى كوردستان كۆنفرانسێكى نه‌ته‌وه‌یى لاوانیان به‌ستو بڕیاریاندا ساڵانه كۆنفرانسى نه‌ته‌وه‌ى لاوان ببه‌ستن، ئه‌مساڵیش ئه‌و كۆنفرانسه له هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان ده‌به‌سترێت‌و 3 رۆژ ده‌خایه‌نێت.
ئومێد خۆشناو گوتى "كۆنفرانسه‌كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى پرس‌و داخوازییه نهتهوهییهكانهو فشارێكیشه بۆسه‌ر ناوه‌نده‌كانى حیزبه سیاسییه‌كانى هه‌رچوار پارچه‌ى كوردستان بۆئه‌وه‌ى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى ببه‌ستن، ئه‌و كۆنفرانسه كۆمه‌ڵێك راسپارده‌ى نه‌ته‌وه‌یى گرنگى تێدا دهبێتو زۆرێك له راسپارده‌كانى كۆنگره‌ى رابردووش هه‌نگاوى جێبه‌جێ كردنیان نراوه".
راسپارده‌كانى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى لاوانى كوردستان له ساڵى رابردوودا (له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه‌و گفتوگۆ كردنى حیزبه سیاسییه‌كانى چوار پارچه‌ى كوردستان‌و ئاماده‌كارى بۆ كۆنگره‌ى نهتهوهیىو، هه‌وڵى پێكهێنانى زمانێكى یه‌كگرتووى كوردى‌و، ته‌حریم كردنى شه‌ڕى كورد به كورد‌و لایه‌نه سیاسییهكانو چه‌ند خاڵێكى دیكه بوون).
ئومێدخۆشناو گوتیشى "ده‌مانه‌وێت فیدراسیۆنێكى نه‌ته‌وه‌ى لاوان پێكبهێنین له‌هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان، له كۆنفرانسى رابردووش باسمان كردووه‌و هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌مساڵ فیدراسیۆنى نه‌ته‌وه‌یى لاوان دایبمه‌زرێنین، جگه‌له‌وه‌ش دواى ته‌واو بوونى كۆنفرانسه‌كه ئه‌ندامانى كۆنفرانس له باشوورى كوردستان (هه‌رێمى كوردستان) ده‌سكه‌وته‌كانى كۆنفرانس له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانى دیكه تاوتوێ دهكاتو داخوازىو كێشه‌كانى گه‌نجى هه‌رێمى كوردستان ده‌خه‌ینه به‌رده‌م كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان".
خۆشناو ئاماژه‌ى به‌شدا كه "بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش بۆردێكى راوێژكاری دامهزرانین له نێوان رێكخراوه‌كان‌و حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێ كردنى داخوازییه‌كانى گه‌نج".
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌كارییه‌كانى كۆنفرانسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ى لاوانى كردووه‌و پشتگیرى كۆنفرانسه‌كه دهكاتو پێویستییه‌كانى بۆ دابین ده‌كات، له‌و كۆنفرانسه‌شدا 200 ئه‌ندامى نوێنه‌رى گشت رێكخراوه‌كانى لاوان‌و فیدراسۆنى رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان له‌هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان به‌شدارى تێدا دهكاتو 4 لیژنه‌ش هه‌ریه‌كه‌و له پارچه‌یه‌كى كوردستان دانراوه‌و ئێستا ئاماده‌كارى بۆ كۆنفرانسه‌كه‌ى لاوان ده‌كه‌ن.
به‌هۆى هه‌ره‌سى به‌فره‌وه له ناوچه شاخاوییه‌كانى بنارى قه‌ندیل، چه‌ند باره‌گایه‌كى پارتى كرێكارانى كوردستان كه‌وتنه ژێر به‌فر و به‌و هۆیه‌ش 9 گه‌ریلا گیانیان له ده‌ستداوه.
شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان پـێشـنیاریان کردووه وتووێژه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌سـتپـێـبکاته‌وه سه‌رباره‌ت به به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی که رۆژئاوا گومانیان هه‌یه ره‌هه‌ندی له‌شـکری هه‌بێت.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پارتى ئاشتى‌و دیموكراسى، له‌گه‌ڵ پهرلهمانتارو به‌رپرسانی پارته‌كه‌ی سه‌ردانی سه‌رۆك شارهوانیو ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه كورده‌كانیان كرد بۆ ئیدانه‌كردنی گۆشه‌گیری عه‌بدولڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری PKK، هه‌روه‌ها له باره‌گای سه‌ره‌كی BDP مانیان گرتووه.
کۆنفڕانسی زمانی نەتەوەیی لە ڕۆژانی ٢، ٣ و ٤ی مانگی مارس لە شاری ئامەد بە بەشداریی ٣٠٠ زمان‌زان، پەروەردەکار، سیاسەتمەدار و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی، لە هەموو بەشەکانی کوردستان و جیهانەوە پێک هات. لەو کۆنفرانسە دا لە سەر بابەتی وەک دەوری زمان لە یەکێتی نەتەوەیی دا،ئەلفووبێ و ل…ەهجە کوردییەکان، سیستمی پەروەردە و ئاکادێمی زمان ووتار پێشکێش کران. لە ئاکامی لە سەر دوان و هەڵسانگاندنی نوێنەرانی بەشدار لە کۆنفڕانس دا بڕیار درا ئەو داوخواز و پێشنیازانەی خوارەوە پێشکێشی بیروڕای گشتی، کۆنگرەی نەتەوەیی و لایەنی پێوەندیدا بکرێن. کۆنگرەی جڤاکی دێمۆکڕاتیک، ئەو خاڵانەی خوارەوەی کە لە ئەنجامنامە دا هەن ئاشکرا کرد:
به‌گوێره‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئێرانی و هه‌ندێك سه‌رچاوه له ناوخۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كورد وه‌ك پێویست هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی بایكۆت نه‌كرد و زیاتر له نیوه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردندا كرد. ئه‌وه له كاتێكدایه كه بۆ یه‌كه‌مین جاربوو
به‌به‌شداری زیاتر له 200 ئه‌ندام و ژماره‌یه‌ک میوان له شاری ئامه‌د کۆنفرانسی زمانی کوردی له هۆلى ناوه‌ندى چاندى جگهرخوینى ئامه‌د ده‌ستی پێ‌کرد.
ئاژانسی هەواڵی فورات لەمبارەوە بڵاویکردەوە؛ کۆنفرانسه‌که که له‌لایه‌ن ده‌زگاى په‌روه‌رده‌ى کوردى ناسراو به کوردى ده‌ر و کۆمسیۆنى زمانى کۆنگره‌ى کۆمه‌لگه‌ى دیموکراتى KCD و کۆمه‌له‌ى نوسه‌رانى کورده‌وه ڕێکخراوه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌ستی به به‌رنامه‌کانی کرد.
له کۆنفرانسه‌که‌دا که چه‌ندین که‌سایه‌تی ناوداری بواری زمانی کوردی له ههرچوارپهرچهی کوردستانه‌وه به‌شداربوون، هه‌روه‌ها ئه‌ندام په‌رله‌مانانی BDP و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری KCD و نوێنه‌ری چه‌ندین دام و ده‌زگای زمانه‌وانی کوردی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هه‌روه‌ها چه‌ندین رێکخراوی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیش به‌شداربوون.
ئامانج له‌م کۆنفرانسه‌که‌دا رووبه‌ڕوو وه‌ستانه له‌دژى قڕکردن و له‌ناوبردنى زمانى کوردی بابه‌ته‌کانى سیاسه‌تى پاکتاوکارانه‌ى ده‌وڵه‌تى تورک، پرسه‌کانى بوارى زمانه‌وانى کوردى، هه‌وڵدان بۆ ستاندارکردنى ئهلف و بێى کوردى و هه‌روه‌ها زاراوه‌کانى زمانى کوردى، گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌کرێت و ڕێچارهکان ده‌خرێنه ڕوو.
ئه‌مڕۆ بابه‌ته‌کانى (له بوارى نه‌ته‌وه‌یى دا گرنگى زمان، له کوردستان ڕێکخستنکردنى زمان، گرنگى چاپه‌مه‌نى و مێژوو له‌زمان دا) گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌کرێت.
بڕیاره سبه‌ینێش مژاره‌کانی ئهلف و بێى کوردى و گرفته‌کانى به‌رده‌مى، سیاسه‌تی پاراستن و پێشخستنى زمان، له 4 ى ئاداریش واته دواین ڕۆژدا بابه‌ته‌کانى له خویندگهى سه‌ره‌تاییه‌وه تا قۆناخى زانکۆ چۆن سیسته‌مێکى خوێندن و بۆ پێشخستنى زمان گرنگى داموده‌زگاکان و ئه‌کادیمیه‌کان به فراوانى تاوتوێ ده‌کرێن.
بە پێی هەوالێک کە لە پەیجی تایبەتی نووسەر و لێکۆڵەر “حەسەن قازی” لە فەیسبووک بڵاو بۆتەوە؛ ئەمڕۆ لە یەکەم رۆژی کاری کۆنفرانسەکەدا دوکتور جەعفەر شێخولئیسلامی کە لە کەنەداوە دەعوەت کرابوو وتارێکی زانستی سەبارەت بە دەوری میدیا لە پێکهێنانی ناسنامەی نەتەوەیی دا پێشکەش کرد.
وێنە: حەیدەر دلژەن. لە والی کاک حەسەن قازی وەرگی
خۆر نیوز- لە شاری بۆکان ململانێی بانگەشەکردن لە نیوان دوو پالێوراو دوکتور قەسیم عوسمانی و حاچ ئەنوەر حەبیب زادەی بۆکانی لە پەرەسەندن دایە و لە هەندێ جێی دا لە نیوان لایەنگرانی ئەم دوو پاڵێوراوە پێکدادان هاتۆتە ئاراوە.
ساکار ئەبوبەکر
رووداو- هەولێر
هه‌شت ژنى كورد له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان خۆیان پاڵاوتووه بۆ ركابه‌رى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى دوو رۆژى داهاتووى مه‌جلیسى شووراى ئیسلامى ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانى کورسی نوێنەرایەتی پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
له كۆى 250 پاڵێوراوى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانى 29 كورسى ته‌نها 8 پاڵێوراویان ژنن كه ئه‌مانه‌ن، (مریه‌م بەرتەنیو سارا فەلاحی) له پارێزگای ئیلام، (ئەفسانه توپچی، سەبا شێخولئیسلامی، جەمیله ئەحمەدیان) لە پارێزگای کوردستان و (لەیلا حەیدەری، نەسرین مێهدەوی، پەری شەهبازی پور) لە پارێزگای کرماشان ناوی ئەو 8 ژنه پاڵیوراوە کوردەن که بەشداری رکابەرییەکانی خوولی نۆهەمی مەجلیسی شووراى ئیسلامى ئێران دەکەن، به‌ڵام لەنێو 90 پاڵێوراوەکەی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا (ورمێ) هیچ ژنێك خۆى كاندید نه‌كردووه بۆ ركابه‌رى هه‌ڵبژاردنه‌كه.
لەوكاتهوهى کۆماری ئیسلامی ئێران هاتووه‌ته سه‌ر كار له هه‌شت خوولى مه‌جلیسى شووراى ئیسلامى ئێران (په‌رله‌مان) ته‌نها 3 ژن له هەر چوار پارێزگاکەی رۆژهەڵاتی کوردستان وەک نوێنەر هەڵبژێردراون.
(ئەختەر درەخشەنده) نوێنەری شاری کرماشان بوو لە خوولی چوارەمی په‌رله‌مانى ئێران، یەکەمین ژنی کوردیش بوو کە توانی وەک نوێنەر بچێته ناو مەجلیسی شووراى ئەو وڵاتەوە، (شاربانو ئەمانی) نوێنەری شاری ورمێ لە هەردوو خوولی پێنجەمو شەشەم بوو، (ئەعزەم ناسری پور) نوێنەری شاری ئیسلام ئاوای رۆژئاوا له پارێزگای کرماشان بوو هه‌روه‌ها 2 ژنى دیكه‌ش بۆ نوێنەرایهتى رۆژهەڵاتی کوردستان هه‌ڵبژێردراون له خووله‌كانى رابردوودا.
رۆژهەڵاتی کوردستان لە خوولەکانی حەوتهمو هەشتەمدا هیچ نوێنەرێکی ژنی نەبوو لەو خوولەشدا بەهۆی بایکۆت کردنی هەڵبژاردن لە لایەن زۆرینەی خەڵک‌و سەرجەم هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەگەری بردنەوەی دەستو پێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران له ئارادایه، هەربۆیەش پێ ناچێت هیچ کام لەو ژنه کوردانه‌ى خۆیان پاڵاوتووه دەرفەتی چوونه ناو مەجلیسی شووراى ئیسلامى ئێرانیان پی بدرێت.
بە پێ هەوالەکان بەریارە له مانگى مارس كۆنفرانسیك بۆ زمانى كوردى له شارى ئامێدى باكوورى كوردستان ساز بكرێت. ئەم كۆنفرانسه له ناوه‌ندى كلتوورى جگه‌رخوێن له شارى ئامێد به‌ڕێوه‌ده‌چێ و نزیکەی 200 ئەدیب و رووناک‌بیر و شارەزا لە زمانی کوردی لە هەموو بەشەکانی كوردستان و كوردانى نیشتەجێی ئوروپا و ئه‌مریكاش به‌شدارى له كۆنفرانسهكەدا دەكه‌ن.
له‌و کۆنفرانسه‌دا باس له شێوەزارەکانی زمانى کوردى دەکرێ و لە مەڕ زمانى ستانداردى كوردیش چەند. لێکۆلینەوەی زانستی پێشکەش دەکرێ
ئەم کۆنفرانسە بە هاوکاری کۆمه‌ڵه‌ى زمانى کوردی، کۆمیسیۆنى زمانى کۆنگره‌ى کۆمه‌ڵگه‌ى دیموکراتیک، کۆمه‌ڵه‌ى نووسه‌رانى کورد و ئانستیتۆى کورده‌وه لە شاری ئامێدی باکووری کوردستان بەرێوە دەچێت.
لە رۆژهەلاتی کوردستان ناوەندنی ئەحمەدی خانی لە ورمێ و چەند نوسەر و شارەزا لە زمانی کوردی بانگهێشتی ئەم کۆنفرانسە کراون.
خالید مەحەمەدزادە
رۆژی سێشهمه(28\2\2012) هه‌ر چوار حیزبه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان(پاك، حدك، كۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تكێشان،سازمانی خه‌بات) له شاری سلێمانی‌و له سالۆنی كۆبوونه‌وكانی حیزبی شیوعی كوردستان، پرێس كونفرانسێكیان بۆ به‌ریزان(كه‌مال كه‌ریمی له حدك، جه‌لیل ئازادیخواه له كۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تكێشان، شه‌مال پیران له پاك‌و بیهروز ئه‌رده‌لان له سازمانی خه‌بات) رێكخست‌و منیش وه‌ك رۆژنامه‌نوسێك بانگهێشتی پرێس كونفرانسه‌كه كرام. لێره‌دا ده‌مه‌وه‌ی ئاماژه به چه‌ند لایه‌نێكی ئه‌و پرێس كونفرانسه بكه‌م وه‌ك دانی زانیاری زیاتر به رای گشتی.
دیاره پێش تیشك خستنه سه‌ر پرێس كونفرانسه رۆژنامه‌وانیه‌كه ئه‌و راستیه باس بكه‌م كه به‌نده رێزم بۆ هه‌ر چوار بهرێزهكهو حیزبه‌كانیان هه‌یه‌و به تایبه‌ت سالانیكه له نیزیكه‌وه دهیانناسمو په‌یوندی دۆستانه‌مان پیكه‌وه هه‌بووه‌و هه‌یه، بۆیه هیوادارم روانگه‌ی من له سه‌ر شێوازی به‌ریوه‌چوونی كونفرانسه‌كه به جۆرێك دژایه‌تی له گه‌ل خۆیان‌و حیزبه‌كانیان تهفسیرنهكرێتو ته‌نیا وه‌ك دانی زانیاری زیاتر به رای گشتی‌و راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی سه‌یر بكریت
شوینی پرێس كونفرانسه‌كه!
شوینی كونفرانسه‌كه كه دواتریش كه‌وته به‌ر ره‌خنه‌ی په‌یامنێری كه‌ی ئین ئینو دوای ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ی دووباره‌ی پهیامنیرهكه سه‌رئه‌نجام كاك جه‌لیل بۆره وه‌لامێكی دایه‌وه، كه دیاره وهلامهكهش وه‌ك جۆرێك خودزینه‌وه له پرسیاره‌كه بوو. له راستیدا شوینی پرێس كونفرانسی رۆژنامه‌وانی نه‌بوو. به‌ڵكوو سالۆنێكی كوبوونه‌وه حیزبیه‌كانی حیزبی شیوعی بوو كه له رووی ئه‌ته‌كێتی رۆژنامه‌وانیه‌وه ئه‌و پرسیاره‌ی رووبه‌روو كرایه‌وه‌و ره‌واش بوو. كه دیار دواتر هاورێیه‌كی كۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تكیشان به منی ووت هۆكاره‌كه‌ی به هۆی نه‌بوونی بودجه‌ی پیویست بووه! بۆ گرتنی شوینی پرێس كونفرانسه‌كه. دیاره ئه‌ونده‌ش من ئاگاداری فه‌زای رۆژنامهوانیو به‌رێوه‌چوونی پرێس كونفرانسه‌كانی سلێمانی بم ئه‌و شوینه قه‌د كونگره‌ی رۆژنامه‌وانی تیدا نه‌كراوه، به‌لام پێموایه ئه‌و چوار حیزبه پێكه‌وه ده‌یانتوانی شوێنێكی میدیایی‌و موناسیب به كرێ بگرن‌و كاره‌كه‌ی تێدا ئه‌نجام بده‌ن كه له رووی ئهتهكێتو پرێنسیپی رۆژنامه‌وانی بگونجێت. یا ئه‌گه‌ر پێشتر له گه‌ڵ خه‌لكی شاره‌زا راوێژیان بكردایه شوینن زۆر باشتر له‌و شوینه دابین ده‌كرا. هیچ گۆمانی تێدا نیه له رووی ئه‌ته‌كیتی رۆژنامهوانیو میدیاییه‌وه شوینو جۆری تریبون كاریگه‌ری‌و گرنگی خوی هه‌یه بۆ ناردنی پهیامو شویندانهریت بۆ سه‌ر بینه‌رو خوینه‌ر.
به‌ره‌ی یه‌كگرتوی كورد!
دیاره ده‌بیت ئه‌و راستیه بلێم هه‌ندێك له میدیاكارانی چوار حیزبه‌كه ده‌وری خراپیان گیرا له به رێ لابردنی پرێس كونفرانسهكهو به‌وه‌ی هه‌ندێ پرسیاریان هێنایه گۆری كه هیچ په‌یوندی به باسه‌كه‌وه كه هه‌لبژاردنه‌كانی ئێران بوو نه‌بوو. وه‌ك قسه‌كردن له‌سه‌ر به‌ره‌ی یه‌كگرتوی كورد‌و سیاسه‌ته‌كانی! كه هه‌ر زوو كاك بیهروز ئه‌رده‌لان نوینه‌ری سازمانی خه‌بات به‌ره‌ی یه‌كگرتوی كوردی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه ده‌ستی حكومه‌تی له پشته! كه چه‌ند ده‌قه‌ی دواتر كاك كه‌مال كه‌ریمی له حدك قسه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه ووتی ئه‌وه هه‌لویستی ته‌نیا سازمانی خه‌باته نه‌ك ئه‌م سی حیزبه‌ی تر. ئه‌م باسه هه‌ندێك حاله‌تی حاشیه‌ی تری لێكهوتهوه كه ره‌نگه باسكردنیان پێویست نه‌بێت، به‌لام به‌رای من هیچ پێویستی نه‌ده‌كرد له‌و كونفرانسه به‌و جۆره باس له‌سه‌ر به‌ره‌ی یه‌كگرتووه كورد یا هه‌ر رێكخراوێكی تر بكرێت. هه‌ر چه‌ند ئه‌و باسه كاتێكی زۆری پرێس كونفرانسه‌كه‌ی گرت كه بۆ میدیاكارانی باشور سه‌رنج راكێش نه‌بوو. میدیاكارانی ئه‌و چوار حیزبه‌كه‌ش ده‌بوا مه‌جالیان به كاناله‌كانی راگه‌یاندنی باشور دابایهت زۆر باشتر ده‌بوو تا به هینانه گۆری هه‌ندێك پرسیاری ناپیویست كاتی پرێس كونفرانسه‌كه بگرن.
بۆ هه‌ر چوار حیزب؟!
نایهكگرتووی حیزبه‌كانی رۆژهه‌لات سه‌رنجی زۆرێك له میدیاكارانی باشوری بۆ لای خوی راكێشابوو. بۆیان پرسیار بوو بۆ هه‌ر ئه‌م چوار حیزبه! ئه‌ی ئه‌وانی تر له كوێن؟. دیاره كاك كه‌مال كه‌ریمی باسی له‌وه كرد كه هه‌ولیانداوه به‌لام سه‌ری نه‌گرتووه. به‌لام كاك بیهروز له‌م به‌شه‌دا به جۆرێك قسه‌ی كرد كه كێشه‌كه دیموكراته‌كان‌و كۆمهلهكاننو ووتیشی كێشه‌كه زیاتر ئه‌و حیزبانه‌ن كه ئینشعابیان تی كه‌وتووه. كه ئه‌م قسه‌یه راستیهكیشی تێدایه. هه‌ر چه‌ند من له گه‌ل ئه‌م مۆدیله له یه‌كگرتن كه بووه به باو له ناو حیزبه‌كانی رۆژهه‌لات نیم به‌لام ده‌بوا ئه‌و بهریزانهی باسیان له‌وه كردبا كه حیزبه كوردییه‌كان هه‌موویان ته‌حریمیان كردوه.
هه‌لبژاردنه‌كانی ئێران‌و پرێس كونفرانسه‌كه!
ئه‌و پرێس كونفرانسه بۆ باس له سه‌ر هه‌لبژاردنه‌كانی ئێران پێكهات به‌لام به‌راستی هه‌لبژاردنه‌كان كه‌مترین باسی لێوه كرا‌و قسه‌ی زیاتریان له به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه نه‌بوو، هه‌ر چه‌ند پێموایه به‌یاننامه‌كه زۆر زیاتر‌و روونتر له سه‌ر هه‌لبژاردنه قسه‌ی تیدابوو تا پرێس كونفرانسه‌كه. زیاتر باسی حاشیه‌ی زال بوو به سه‌ر مه‌تنی سه‌ره‌كی پرێس كونفرانسه‌كه. به‌لام ئه‌وه‌ی زانرا كه هه‌لبژاردن ته‌حریم ده‌كه‌ن به‌لام چون؟ بۆ؟ شیوازی تهحریمهكه؟و زۆر پرسیاری تر وه‌لام نه‌درایه‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به روونی دیار بوو كه رای جیاوازیان له‌سه‌ر هه‌لبژاردنه‌كه هه‌یه‌و به گشتی هه‌ر چوار به‌رێزه‌كه ئه‌وه‌یان خسته روو كه له زۆر حاله‌تدا وه‌ك یه‌ك بیر ناكه‌نه‌وه‌و ته‌نیا وشه‌ی "ته‌حریم"ه كۆیانی كردوه‌ته‌وه! هه‌ر بۆیه زۆر جار له وه‌لامی پرسیارێكدا دوو یا سێ كه‌سیان قسه‌ی ده‌كرد كه ئه‌مه پێویست نه‌بوو. وه‌لامه‌كان زۆر درێژبوون‌و زیاتر له وتاری كۆبوونه‌وه‌ی حیزبی ده‌چوون تا وه‌لامی رۆژنامه‌وانی.
شێوازی به‌رێوه‌چوونی پرێس كونفرانسه‌كه!
شێوازی به‌رێوه‌چونی پرێس كونفرانسه‌كه زۆر بی به‌رنامه بوو. پێنج كه‌س دانیشتبوون، هیچ تابلۆیه‌كی ناساندن له لۆگۆ‌و ئه‌ته‌كێتێك یان له پێش نه‌بوو، كه‌س نه‌یده‌زانی ئه‌م به‌ریزانه ناویان چیه‌و سه‌ر به چ حیزبێكن كه دواتر هه‌ندێك له دۆستانی رۆژنامه‌وانی باشور په‌نایان بۆ ئێمه‌ومانان هینا كه كاكه ناویان چیه‌و پۆستیان چیه!
به هیوام له به‌ر چاوگرتنی ئه‌م كه‌موكوریانه ببن به سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كاری باشتر‌و كاریگهرترو هیوای سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم
به‌پێى راپۆرتی ناوه‌ندێكى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان یه‌كێكه له‌و پێنج كه‌سه‌ى كه راپۆرته‌كه به "ئه‌كته‌رى سه‌ره‌كى" توركیا ناوى هێناون.
له راپۆرتی (تورکیا: باکگراوند و په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا)دا که له‌لایه‌ن ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاوه ئاماده‌کراوه، ده‌ستنیشان کراوه که یه‌کێک له پێنج ئه‌کته‌ره سه‌ره‌کییه‌که‌ى توركیا عه‌بدولڵا ئۆجالانه.
راپۆرته‌كه له‌لایه‌ن جیم زانۆتی پسپۆڕی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست راپورتهكهى ژماره‌ى كوردى له توركیا له 15-20 ملیۆن خه‌مڵاندووه، به "هه‌ژارترین به‌شی کۆمه‌ڵگای تورکیا" ناوى بردوون، له راپۆرته‌که‌دا ئاماژه به‌وه ده‌کات که له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنی کۆمارى توركیاوه تا ئێستا کێشه‌ی کورد هه‌یه و ده‌وڵه‌تی تورک هه‌میشه "به رێگه‌ى سه‌ربازی"، کوردی چه‌وساندووه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌که‌دا ده‌ستنیشان ده‌کرێت که PKK له جیاتی سیاسه‌تی جیاخوازی، داوای مافه کلتوری، سیاسی و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ده‌کات و ئاشکرای ده‌کات که کێشه‌ی کورد به‌ڕێگه‌ی کلتوری، ئابوری و سیاسی چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌کات که سیاسه‌تی حکومه‌تی ئه‌ردۆگان له‌سه‌ر بناخه‌ی (ناسنامه‌ی ئیسلامی هاوبه‌ش)ه و داواش له تورکیا ده‌کات که له ده‌ستوری نوێ‌دا دان به ناسنامه‌ی کورد، مافی په‌روه‌رده‌دا بنرێت و به‌ندی 10%ی هه‌ڵبژاردنه‌کانیش لاببات.
له راپۆرته‌که‌دا ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی که حکومه‌تی AKP به‌ناوی دژی KCK ه‌وه ده‌یکات، به "ئۆپه‌راسیۆنی سیاسی وه‌سف" ده‌کرێت. هه‌روه‌ها له راپۆرته‌که‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه له ساڵی 2007ه‌وه ئه‌مریکا هاوکاری سیخوڕی ده‌دات به ئه‌نقه‌ره و حکومه‌تی تورکیش داوا له واشنتن ده‌کات که کۆنگره بڕیاری ناردنی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان بۆ تورکیا بدات.
ئۆجه‌لان یه‌کێکه له پێنج ئه‌کته‌ره سه‌ره‌کییه‌که
له به‌شێکدا که به‌ناوی (پرۆفایلی ئه‌کته‌ره سه‌ره‌کییه‌کان له تورکیا)دا عه‌بدوڵڵا گول سه‌رۆک کۆمار، ئه‌ردۆگان سه‌رۆک وه‌زیر، ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو وه‌زیری کاری ده‌ره‌وه، که‌ماڵ کڵجدار ئۆغلو سه‌رۆکی CHP و رێبه‌ری PKK عه‌بدولڵا ئۆجالان هه‌ن.
له راپۆرته‌که‌دا ده‌ستنیشانی کردووه که ئۆجالان یه‌کێکه له‌و 5 ئه‌کته‌ره سه‌ره‌کییه و له‌باره‌ی خودی ئۆجالانیشه‌وه رابردوویێکی زۆر نووسراوه. هه‌روه‌ها باسێکی وردی PKK ی له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه تا ئێستای تێدایه. هه‌روه‌ها و ئاماژه به دانوستانه‌کانی نێوان ئۆجالان و ده‌وڵه‌ت ده‌کات. له راپۆرته‌که‌دا دان به‌وه‌دا ده‌نێت که ئۆجه‌لان له کینیا به هاوکاری ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی ده‌ستگیر كراوه‌و راده‌ستی تورکیا كراوه‌ته‌وه.
سەرچاوە: رووداۆ