شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان پـێشـنیاریان کردووه وتووێژه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌سـتپـێـبکاته‌وه سه‌رباره‌ت به به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی که رۆژئاوا گومانیان هه‌یه ره‌هه‌ندی له‌شـکری هه‌بێت.
کاپرین ئاشـتون به‌رپـرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا له نامه‌یه‌کیدا بۆ سه‌عید جه‌لیلی سه‌رۆکی شـاند‌ی دانوسـتاندکاری ناو‌کی ئێران پێشنیارى كردووه دانیشتنه‌كان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
ئاشـتون وه‌ک نوێنه‌ری پـێـنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یـیه‌که‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان‌و ئه‌ڵمانیا رێبه‌رایه‌تی دانووسـتاندنه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌کات‌و له نامه‌که‌یدا ده‌ڵێت "ئامانجی ئه‌و شه‌ش زلهێزه ئه‌وه‌یه له رێـگه‌ی وتووێژه‌وه بڕوا بۆ کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی بگه‌ڕێته‌وه که به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی ئێران ته‌نها بۆ کاری ئاشـتیخوازانه‌یه".
ئیسرائیل و وڵاتانی رۆژئاوایى، ئێران تاوانبارده‌که‌ن به‌وه‌ی له ژێر ناوی به‌رنامه‌ی ناو‌کی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی کاره‌با هه‌وڵی دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی ده‌دات، ئێرانیش ئه‌و تۆمه‌ته ره‌تده‌کاته‌وه.