فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...
2024-10-30-15-40-54 کۆماریخوازی گەل بوو، وادیارە کەسانێک تووشی شڵەژان بوون، چونکە ئەحمەد ئۆزەر شارەوانییەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی جێبەجێ کرد. وتیشی، “یەک سەدەی کۆمارمان بەجێهێشتووە. لە سەدەی ڕابردوودا...
2024-10-30-15-14-13 کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی." 30/10/2024
2024-10-30-14-56-47بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان. ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

demirtash 192277986

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پارتى ئاشتى‌و دیموكراسى، له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتار‌و به‌رپرسانی پارته‌كه‌ی سه‌ردانی سه‌رۆك شاره‌وانی‌و ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌ كورده‌كانیان كرد بۆ ئیدانه‌كردنی گۆشه‌گیری عه‌بدولڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری PKK، هه‌روه‌ها له‌ باره‌گای سه‌ره‌كی BDP مانیان گرتووه‌.

ده‌میرتاش له‌ قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ "كورد له‌پێناو ژیانێكی ئازاد ئاماده‌ی هه‌موو قوربانییه‌كه‌‌و پێویسته‌ هه‌موو كه‌س زیاتر له‌و چالاكییه‌ی ئێوه‌ خاوه‌نداریه‌تی بكات، ئه‌و چالاكییه‌ رێگای سیاسه‌تی دیموكراتی به‌بنبه‌ستبوو ده‌كاته‌وه‌".

ده‌میرتاش له‌ قسه‌كانیدا ره‌خنه‌ی له‌ میدیای توركی گرت‌و رایگه‌یاند "گه‌لی كورد بۆ دوارۆژێكی ئازاد خاوه‌نداریه‌تی له‌ ئازادی خۆی ده‌كات، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌نقه‌ره‌ ئه‌و راستیه‌ نابینێت".
 
ده‌میرتاش له‌ به‌شێێكى دیكه‌ى قسه‌كانیدا ئاماژه‌ به‌ په‌یوه‌ندی نێوان كورد و ده‌وڵه‌ت ده‌كات‌و گوتى "كورد له‌لایه‌نی رۆحی‌و هه‌سته‌وه‌ له‌ ده‌وڵه‌ت دابڕاوه‌، به‌شێكی گه‌لی كورد ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ به‌ ده‌وڵه‌تی خۆی دانانێ"، گوتیشى "ئێمه‌ لایه‌نگری جیابوونه‌وه‌ ناكه‌ین، ده‌خوازین به‌یه‌كه‌وه‌ بژین، به‌ڵام ناخوازین وه‌كو كۆیله‌ بژین، چونكه‌ گه‌لی كورد خاوه‌نی ره‌سه‌نی ئه‌و خاكه‌یه‌‌و ده‌بێت دان به‌هه‌موو مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی بنرێت بۆئه‌وه‌ش پێویسته‌ له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان‌و KCK و BDP گفتوگۆ بكرێت".

ده‌میرتاش داوای له‌ حكومه‌تى توركیا ده‌كات ئاماده‌كاری بۆ راپرسی بكات ده‌رباره‌ی داواكارییه‌كانى كورد گوتى "ده‌خوازین به‌ سندوقی ده‌نگدان كورد چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات، كه‌ ئایا ئۆتۆنۆمی؟ یان فیدڕالی؟ ده‌وێت".

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان