فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

miwajat

 

ڕێکخراوی جایکای ژاپۆنی لە باشووری کوردستانە، بۆ گەشەپێدانی کەرتی کشوکاڵی بە تەکنیکی تازە و توێژینەوەی زانستی لەو بوارە، لەسەر خاک و ئاو و هەوای کوردستان، بەمەش باشووری کوردستان دەبێتە 150مین ناوچەی جیهان کە جایکا چالاکی کشتوکاڵی تێدا دەکات، بە تایبەتیش لە بواری پەرەپێدانی تەکنیک و پێشکەشکردنی قەرزی کشتوکاڵی.

راوێژکارانی رێکخراوە ژاپۆنییەکە دەڵێن ئەگەر جوتیارانی کوردستان واز لە شێوازە کلاسیکییەکە بێنن و بەکەڵک وەرگرتن لە زانست و کەرەستەی سەردەمییانە کشتوکاڵ بکەن، ئیدی پێویست ناکات، هیچ بەروبوومێکی کشتوکاڵی لە دەرەوە هاوردە بکرێت، بەمەش بەرهەمی نێوخۆیی شوێنی بەرهەمی دەرەوە دەگرێتەوە.

لە باشووری کوردستان زۆربەی ئەو بەرهەمە کشتوکاڵییانەی هەن، وەرزین و جوتیاران تەنیا لە یەک یان دوو وەرزی ساڵدا بەرهەمیان دەبێت. ژاپۆنییەکان هەوڵدەدەن دوای دەستنیشکانکردنی گرفتە کشتوکاڵییەکان، بەهێنانی تەکنیک و کەرەستەی نوێی کشتوکاڵی، جوتیارانی باشووری کوردستان لەسەر ئەوە رابێنن کە لەهەر چوار وەرزی ساڵدا بەرهەمیان هەبێت. 

11/3/2015

jamil baikk1

 

هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان KCK رایدەگەیێنێت "ئەگەر 10 ماددە پێشنیازکراوەکەی ئۆجەلان قبوڵ نەکرێن، با کەس چاوەڕێی بەستنی کۆنگرە لە ئێمە نەکات". هەروەها وەک خۆی دەڵێ: "تاوەکو ئاپۆ نەیەتە کۆنگرە ئێمە چەک دانانێین". جەمیل بایک لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: "تاوەکو لەگەڵ خودی ئۆجەلان کۆنەبینەوە، تاوەکو ئاپۆ نەیەت و بەرشداریی کۆنگرە نەکات، ئێمە چەک دانانێین، هەروەها بۆ هاتنەخوارەوەی گەریلاکانیش لە چیا پێویستە ئاپۆ بێت و قسە بکات، بگرە ئێمەش وەکو هاوسەرۆکەکان (بایک و بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکەکانی KCK) ناتوانین ئەوان لە چیا بهێنینە خوارەوە".

هاوسەرۆکی KCK هەروەها دەڵێ: "درێژەدان بە دروستکردنی قەرەقۆڵ، بنکەی سەربازی، دروستکردنی رێگا سەربازییەکان و ئۆپەراسیۆنەکانی کۆکردنەوەی زانیاری و دروستکردنی بەنداو بە ئامانجی سەربازی نەوەستێنن، ناتوانن دڵنیایی نە بە ئێمە و نە بە هیچ هێزێكی دیموکراتخوازی نێو تورکیا بدەن".

دیدارە تەلەفزیۆنییەکە لەگەڵ هەردوو هاوسەرۆکەکانی کۆما جڤاکێن کوردستان ئەنجامدراوە و ئاماژە بەوە دەکەن، کە راگەیاندنی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنە.

هاوسەرۆکەکانی KCK باس لە هەڵبژاردنی 7 ی حوزەیرانی تورکیا دەکەن و ئاماژە بەوە دەکەن: "بە خرۆشانێکی زۆرەوە چاودێری هەڵبژاردنەکە دەکەین، چونکە ئەم هەڵبژاردنە لەمێژووی کۆماری تورکیا گرنگترین هەڵبژاردنە، کە ئایا تورکیا بەرەو فاشیزمێکی سەوز دەچێت، یاخود دیموکراتیزە دەکرێت؟ خەڵك ئەم بڕیارە دەدات".

هەروەها لەبارەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکەی موسڵ دەڵێن، کە ئۆپەراسیۆنەکە هیچ ئاسان نابێت و ئەگەری ئەوە هەیە تورکیا و ئێران رووبەڕووی یەک ببنەوە. هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە بەهۆی ئەوەی لە موسڵدا زۆرینەیە، ئەگەر حکومەتی عێراقیش واز لە هەڵوێستی مەزهەبگەرایی خۆی نەهێنێ، هێندەی دیکە داعش بەهێز دەکەن لەو شارە. جەمیل بایک دەڵێ: "تورکیا بەهیچ شێوەیەک نایەوێ هێزە شیعەکان بچنە نێو موسڵەوە، ئەو شەڕەی لەسەر موسڵ ئەگەری هەیە ببێتە شەڕی نێوان ئێران و تورکیا".

10/3/2015

tkrit u sharri dahash

 

ئەنجوومەنى پارێزگاى سەڵاحەدین رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانى عێراق لە چەند قۆڵێکەوە پرۆسەى کۆنتڕۆڵکردنەوەى شارى تکریتیان لەدەست چەکدارانى داعش دەستپێکردووە. رەشید بەیاتى، ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى سەڵاحەدین بە (تۆڕى میدیایی رووداو)ى راگەیاند: "ئەمڕۆ بەیانى هێزە ئەمنییەکانى عێراق بە پاڵپشتى هێزەکانى حەشدى شەعبی و هێزى خۆبەخشانى پارێزگاکەو فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى عێراق لە چەند قۆڵێکەوە هێرشیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەى شارى تکریت دەستپێکرد".

گوتیشی: "هێزە ئەمنییەکان رووبەڕووى بەرگرییەکى لاوازى چەکدارانى داعش بوونەتەوەو بوونى ژمارەیەک قەناس بەدەست و بۆمبی چێندراو هۆکارى سەرەکى دواکەوتنى پێشڕەوى هێزە ئەمنییەکانە".

رەشید بەیاتى هەورەها دەڵێت: "فڕۆکە جەنگییەکانى هێزى هاوپەیمانان لەو پڕۆسەیەدا بەشدار نین و تەنها هێزى ئاسمانى سوپاى عێراقی بەشدارە". دەشڵێت :"شارى تکریت لە هەموو لایەکەوە گەمارۆدراوەو لە بەیانییەوەش پڕۆسەى سەربازى بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەى دەستیپێکردووەو ئێستا چاوەڕێی کاژێرى سفرین بۆ راگەیاندنى هەواڵى کۆنتڕۆڵکردنەوەى تەواوى شارەکە لە دەست چەکدارانى داعش".

لە سەرەتاى ئەم مانگە هێزە ئەمنییەکانى عێراق بە پاڵپشتى هێزەکانى حەشدى شەعبی و خۆبەخشانى پارێزگاکە پرۆسەى کۆنترۆڵکردنەوەى پارێزگاى سەڵاحەدینیان دەستپێکرد.

rudaw

10/3/2015

pak u shahid buni 3 peshmarga.htm1

 

پارتی ئازادیی کوردستان کە حیزبێکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و ئێستا هێزەکانی لە سنووری کەرکووک دژ بە چەکدارانی داعش لە شەڕدان، رایگەیاند ئەمڕۆ دووشەممە 3 پێشمەرگەی لە کاتی کۆنترۆڵکردنەوە گوندەکانی سمایل ئاوا و سەخرە لە رۆژئاوای شاری کەرکووک نزیک شارەدێی مەلا عەبدوڵڵا شەهیدبوون.

بەپێی راگەیەندراوی پارتی ئازادی کوردستان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 3 پێشمەرگەی ئەو حیزبە بەناوەکانی دیاکۆ رەحیمی، زانکۆ کامیاران و هێرش سەقزی لە پرۆسەی کۆنترۆڵکردنی رۆژئاوای کەرکووک شەهیدکراون. کە یەکێکیان لە گوندی سەخرە بە قەناس پێکراوە و دوانی دیکەش بەهۆی تەقینەوەی قوتابخانەی گوندی سمایل ئاوا شەهیدبوونە، هەروەها دوو پێشمەرگەی دیکەی ئەو حیزبەش برینداربوونە. 

لە هێرشەکانی ئەمڕۆی هێزی پێشمەرگە بۆ سەر چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک، شارەدێی مەلا عەبدوڵلا و چەندین گوند لەلایەن پێشمەرگەوە بە رووبەری زیاتر لە 100 كیلۆمەتر دووجا کۆنترۆڵکرانەوە. 

10/3/2015

hasargiri u gol u alqai namzadi

 

کچێکی ئێرانی دوای ئەوەی لە ماوەی کەمتر لە دووساڵدا، 10 جار شوویکرد،  بەتۆمەتی فێلکردن رەوانەی دادگا کرا. رۆژنامەیەکی ئێرانیش دەڵێت، لەبەرامبەر هەر تەڵاقێکدا 30 هەزار دۆلاری وەرگرتووە.

یەکێک لە رۆژنامە ناوخۆییەکانی ئێران بڵاویکردووەتەوە، کچێکی تەمەن 20 ساڵی خەڵکی ئێران، لە ماوەی کەمتر لە 2 ساڵدا 10 جار هاوسەرگیری ئەنجامداوە، هەریەک لەو کەسانەش کە هاوسەرگیری لەگەڵ کردوون، کەسانی دەوڵەمەندبوونە.

بەپێی هەواڵی رۆژنامەکە، سەرەتا پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ هەریەک لە کەسەکان بەستووە، دواتر لە ماوەیەکی کورتدا، داوای هاوسەرگیری لێکردوون، بەڵام دوای مارەبڕین ، بەر لە گواستنەوەی یاخود سەرجێیکردن داوای وەرگرتنی تەڵاقی کردووە، ئەمەش لە پێناو بەدەستهێنانی نیوەی مارەییەکەی.

بەپێی یاسای ئێرانی ساڵی 1979 کە شەریعەتی ئیسلام بنەمایەکەیەتی، ئەگەر هاتوو ئافرەتێک لەگەڵ کوڕێک هاوسەرگیری ئەنجامدا، بەبێ ئەوەی سەرجێی لە نێوانیاندا رووبدات، لەکاتی وەرگرتنی تەڵاق کچەکە نیوەی مارەی بەردەکەوێت کە لەسەری مارەبڕدراوە.

رۆژنامە ئێرانییەکە نووسیویەتی، ئەو کچە لەهەر جارێکدا، لە بڕی وەرگرتنی نیوە مارەیەکەی 100 پارچە یاخود 110 پارچە زێڕ کە بە 30 هەزار دۆلاری ئەمریکی مەزەندە دەکرێت، وەریگرتووە.

رۆژنامەکە دەڵێت، بەردەوامی سەردانیکردنی کچەکە بۆ فەرمانگەی باری کەسێتیی بەمەبەستی مارەبڕین و وەرگرتنی تەڵاق لە ماوەی کەمتر لە 2 ساڵ، گومانی لەلایەن بەرپرسانی ئەو فەرمانگەیە دروستکردووە، بۆ ئەو مەبەستەش داوایان لە داواکاری گشتی کردووە، لێکۆڵینەوە لە زۆری مارەبڕین و تەڵاقی ئەوکچە بکات.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە داوە، لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا، کچەکە گوتوویەتی ئەوکارەی کە ئەنجامیداوە، هیچ ناکۆکییەکی لەگەڵ یاسادا نییە، بەڵام دادوەر بەمەبەستی وەرگرتنی گوتەی ئەو کەسانەی هاوسەرگیریان لەگەڵ کچەکە ئەنجامداوە، بانگهێشتی کەسەکانی کردووە، هەموویان قسەکانیان وەکو یەک بووە، گوتەی هەموو کەسەکان ئەوە بووە، کە کچەکە فێڵی لێکردوون. 

10/3/2015

rusya u gomanlekrawi kujrani nimtsov

 

یه‌كێك له‌و پێنچ گومانلێكراوه‌ی كه‌ له‌ دۆسیه‌ی كوژرانی بۆریس نیمتسۆف تێوه‌گلاون، سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ خۆی كوشت و سه‌رجه‌م گومانلێكراوه‌كانیش خه‌ڵكی ناوچه‌ی قه‌وقازی روسیان.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی سپۆتنیك نیوز-ی روسیا، بیسلان شافانۆف، كه‌ گومانی كوشتنی بۆریس نیمتسۆف، سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی روسیای لێكراوه‌ له‌ گرۆزنی پایته‌ختی چیچیان، خۆی كوشتووه‌، یه‌كێكی دیكه‌ش به‌ناوی ته‌یمور له‌نگ ئیسكارخانۆف، یه‌كێك له‌ گومانلێكراوه‌كان و له‌به‌رده‌م دادگای روسیا بیانووی ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی كوشتنی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌دا، ئه‌و وه‌ك هه‌میشه‌ و رۆژانی ئاسایی له‌سه‌ر كاری خۆی بووه‌ و هاوڕێكانیشی گه‌واهیی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ده‌ن.

ئاژانسه‌كه‌ له‌زاری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی فیدراڵیی روسیا ناوی چوار گومانلێكراوه‌كه‌ی دیكه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ دووانیان بران و لای ده‌سه‌ڵاتدارانی روسیا ده‌ستبه‌سه‌رن، به‌ناوه‌كانی (ئه‌نزۆر گۆباشیف و شاكیت گۆباشیف-ی برای، واور داداییف و ره‌مزان باكاییف) كه‌ سه‌رجه‌میان خه‌ڵكی باشووری هه‌رێمی قه‌وقاز-ی باكورن كه‌ جۆرێك له‌ ناسه‌قامگیری و راپه‌ڕین دژی حكومه‌تی مۆسكۆ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت.

پێشتر داداییف ئه‌فسه‌ری پۆلیس بووه‌ له‌ چیچان و جێگری فه‌رمانده‌ی گروپێكی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی چیچیانیش بووه‌، هاوكات ئه‌نزۆر گۆباشیف، له‌ دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ مۆسكۆ-ی پایته‌ختی روسیا كاری كردووه‌.

له‌به‌رامبه‌ریشدا زانا نیمتسۆفا، كچی ئه‌و سه‌ركرده‌ كوژراوه‌ی ئۆپۆزسیۆن رایگه‌یاند كه‌ سه‌رسام نه‌بووه‌ به‌وه‌ی گومانلێكراوه‌كان خه‌ڵكی ناوچه‌ی قه‌وقاز بن و شته‌كه‌ چاوه‌روان كراو بووه‌.

9/3/2015

palawgai nauti kurdistan

 

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان پاڵاوگەیەکی نەوتی رێکخراوی داعشیان لە شارۆچکەی گرێسپی لە رۆژئاوای کوردستان تەقاندەوە. شەوی 8-3-2015 فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان هێرشیانکردە سەر پاڵاوگەیەکی نەوت لە شارۆچکەی گرێسپی لە رۆژئاوای کوردستان. ئەو پاڵاوگەیە کە لەلایەن رێکخراوی داعشەوە کاری پێدەکرا لە ئەنجامی ئەو هێرشە تەقێندرایەوە. هاوکات 30 کەس کوژران.

تەقاندنەوەی پاڵاوگەکە لە شارۆچکەی ئەقچەقەڵا لە باکووری کوردستانەوە بینرا و هەستی پێکرا، تەنانەت شووشەی ژمارەیەک لە خانووەکانی ئەو شارۆچکەیە شکان. بەپێی راپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتووەکان کە مانگی تشرینی دووەمی 2014 بڵاوکراوەتەوە، داعش رۆژانە 846 هەزار بۆ 1 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری ئەمریکی دەستدەکەوێت لەڕێگەی بەرهەمهێنانی نەوتەوە.

9/3/2015

asari bastani

 

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەروەردەو رۆشنبیری و زانست ناسراو بە یونسکۆ، رووخاندن و تێکدانی شوێنەوارەکانی نەمروودی ئاشورییەکان لە عێراق، لە لایەن رێکخراوی داعشی وەک "تاوانی جەنگ" ناساند و بڕیاریشیدا سکاڵا دژی ئەم بابەتە بگەیێنێتە نەتەوە یەکگرتووەکان.

ئێرینا بوکۆفا، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی یونسکۆ دەڵێت:" ناتوانین زیاتر بێدەنگبین، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە کاتی جەنگیشدا دەبێت شوێنەوارە کولتووری و دێرینەکان بپارێزرێن، ئەمەی ئەم رێکخراوە کردوویەتی وەک تاوانی جەنگ دەناسێنین".

زیاتر دەڵێت:" سکاڵای خۆمان سەبارەت بەم بابەتە بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و داواکاریی گشتی و دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بەرزدەکەینەوە، پێویستە هەموو وڵاتانی دونیا بەرامبەر ئەم تاوانە بووەستنەوە و هەوڵی وەستاندنی بدرێت، چونکە ئەم تاوانە هەوڵێکە بۆ سڕینەوە کەمینەکانی عێراق".

حکومەتی عێراق لە چەند رۆژی رابردوودا رایگەیاند، کە رێکخراوی داعش شوێنەوارە دێرینەكانی نەمروود-ی ئاشووری لە پارێزگای موسڵ تەقاندوونەتەوە، ئەمەش لە دوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیی تەقاندنەوەکە لە لایەن رێکخراوەکە خۆی.

وەزارەتی گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ئەم کارەی داعشی ئیدانەکرد و رایگەیاند، "ئەم رێکخراوە هەمیشە هەوڵی شکاندنی ورەو هەست و سۆزی مرۆڤایەتی دەدات، تاوانی تەقاندنەوەی شوێنەواری نەمروودیش لە موسڵ، یەکێکە لەو زنجیرە تاوانەکانی ئەم رێکخراوە".

9/3/2015

yazidyakani rusya

 

نزیكەی سەدەیەكە ژمارەیەكی زۆر كوردی ئێزدی لە باكووری كوردستانەوە روویان كردووەتە وڵاتانی یەكێتی سۆڤیەتی پێشوو، بەڵام سەرەڕای تێپەڕینی ئەو هەموو ساڵە هێشتا دەستبەرداری كەلتووری خۆیان نەبوون.

لە شاری نیژنی نۆڤگۆرەد، ئێزدییەكانی ئەوێ‌ سەرقاڵی رێوڕەسمی پرسە و شینی شێخەكەیان بوون. ئیبراهیم كە لاوێكی كوردی ئێزدییە، خۆی و چەند ناسیاوێكی دیكەی بەدوامدا هاتن بۆ میوانخانە و بەڕێكەوتین بۆ بەشداریكردن لە پرسەی شێخ. ئەوە یەكەمجارم بوو بەشداری پرسەی ئێزدییەكان بكەم. دەمێك بوو دەمویست بگەمە راستیی ئەو قسانەی لەبارەی ئێزدییەكان بیستبووم. زۆرجار دەگوترا ئێزدییەكان رێگا بەكەسانی غەیرە ئێزدی نادەن لەكاتی ناشتنی مردووەكانیاندا ئامادەبن، دەكرێ‌ ئەم قسەیە هۆكارەكەی ئەوەبێت كە پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانی ئێزیدییەكان و ئاینەكەشیان تاڕادەیەك داخراوە، بۆیەشە زۆر تۆمەتی ناڕەوا دراوەتە پاڵیان، بەڵام لە راستیدا ئەمانە دوورن لە حەقیقەت.

ئەو دەمەی گەیشتینە ئەو گەڕەكەی پرسەكەی لێ‌ بەڕێوەدەچوو، دەیان ئۆتۆمبێل لەمبەر و ئەوبەری گەڕەكەكە وەستابوون. خەڵكێكی زۆر دەهاتن و دەچوون. سەرجەمیان غەمگین و نیگەران دیار بوون بە لەدەستدانی شێخ. هاوكات دڵخۆشیش بوون بە دیداری دۆست و ئازیزانیان كە وا دیاربوو چەندین ساڵە یەكدییان نەبینیوە بەهۆی دوورییان لەیەكدی. هەمووان سڵاو لەیەكدی دەكەن، ئافرەت و پیاوەكانی كە خزمن، یەكدی ماچ دەكەن.

كێشەی هەرە گەورەی ئەوان نەبوونی لالش و پەرستگای دینییانە، بۆیە ناچارن ماڵ یاخود هۆڵێك بەكرێ‌ بگرن بۆ بەڕٍێوەبردنی پرسەكەیان. پرسەی شێخ لە هۆڵێكی گەورەی ئەو شارە بەڕێوەدەچوو، كاتێك چووینە ژوورەوە لەبری سڵاو گوتیان "براوۆ". سەرجەم ئامادەبووانیش "براوۆ"یان گوتەوە، مەبەست لە "براوۆ" برامان بوو، بەشدارانی پرسە هاوخەمیی خۆیان بەوە دەردەبڕن.

سەدان پیاو و ئافرەت لە هۆڵەكە دانیشتوون و بەشێكیشیان بەپێوە وەستاون، لە ناوەڕاستی هۆڵەكەدا تەرمی كۆچكردوو لەناو سندووقێك دانراوە. مردووەكە سێ‌ رۆژ پێشتر شۆردراوە، دەستەیەك جلوبەرگی جوانی كراوەتەبەر و پاشان بەكفن داپۆشراوە. لە تەنیشت سەری كۆچكردوو، شێخ رەشیدی برای بەدیارییەوە وەستاوە و قەول و بەیت و دوعای بەسەردا دەخوێنێ‌. ئەو سندووقەی تەرمەكەی لەناودایە كراوەیە و سەر و سیمای كۆچكردوو دەبینی. بەشێك لەوانەی دێنە پرسەكە، مردووەكە ماچ دەكەن، لە چواردەوری سندووقی تەرمەكە چەندین چەپكە گوڵ دانراون، لە دیواری پشتەوەی هۆڵەكەش پارچە فەرشێكی گەورە هەڵواسراوە. لەسەر ئەم فەرشە چەندین وێنەی قەبارە گەورە هەڵوسراون، ئەمانە وێنەی كەسوكار و هاوڕێ‌ نزیكەكانی كۆچكردوون.

دوو كەسی باڵابەرز كە لە بۆنە خۆش و شادییەكاندا مرۆڤ دەخەنە كەیف و سەما، لەم پرسەیەدا ئامادەبووانیان نوقمی دڵتەنگی و غەمباری كردبوو. دوو نەیژەن ئاوازێكی غەمگین ئاوێزانی قەول و بەیتی شێخ رەشیدی برای كۆچكردوو دەكەن، هەر كە شێخ دەوەستێ‌ دوو ئافرەتی بەتەمەن بەردەوامی دەدەن بە لاواندنەوەكانیان. سەیركردنی ئەم دیمانانە مرۆڤ غەمگینتر دەكەن.

لە كاژێر 6ی ئێوارە تا 10ی شەو لەناو هۆڵی پرسەكە مامەوە. لەو ماوەیەدا كۆمەڵ كۆمەڵ خەڵك دەهاتن بۆ پرسەكە. لە تەنیشتمەوە كەسێك وەستابوو ناوی سیامەند بوو. سەبارەت بە رێوڕەسمی پرسەی ئێزیدییەكانی رووسیا گوتی "كاتێك ئێزدییەك دەچێتە بەر دلۆڤانی خودێ‌، چەند رۆژێك پرسەی بۆ دادەنێین، ئێمە سێ‌ رۆژە لەم هۆڵە پێشوازی لە میوانەكان دەكەین. بەهۆی ئەوەی كوردی ئێزدی لە زۆر شار و هەرێمە دوورەكانی رووسیاوە دێن بۆ بەشداریكردن لە پرسە، بۆیە پێویستە سەرجەم خزم و كەسە نزیكەكان كۆچكردوو ببینن، لەماوەی ئەم چەند رۆژەی پرسەشدا سەرجەم میوانەكان لای ماڵە كوردەكان دەمێننەوە تا رۆژی ناشتن".

 سیامەند درێژەی بە قسەكانی دا و گوتی "ئەوانەی بۆ بەشداریی لە پرسەكە هاتوون، دابەشی سەر ماڵەكان كراون، خواردن و خواردنەوە و شوێنی نووستنیان بۆ دابینكراوە، هیچ میوانێك ناچێتە میوانخانە، بەڵكو هەركەسێك لای خۆیەوە چەندین كەس دەباتەوە ماڵی خۆی. ئەمەش وەك هاوكاری و پشتیوانییەك بۆ خاوەنی پرسەكە كە یەكێكە لە جوانترین دابونەریتەكانمان".

هەر میوانێك بێتە ژوورەوە لە بری سڵاوكردن دەڵێـت "براوۆ". سیامەند گوتی "مەبەست لە براوۆ ئەوەیە كە دەمانەوێ‌ هاوسۆزی و خەمباریی خۆمان بۆ خاوەنی پرسەكە دەرببڕین، براوۆ مەبەست برایە، واتە برامان بوو".   

بەهۆی ئەوەی خزم و دۆستانی كۆچكردوو، رێگایان دوورە و پێڕاناگەن رۆژی یەكەم بەشداری بكەن لە مەراسیمی ناشتندا، بۆیە تەرمەكە بۆ ماوەی چوار رۆژ رادەگیرێت و نانێژرێت. سەبارەت بە پاراستنی تەرمەكەش لە تێكچوون، سیامەند گوتی "بەهۆی بەكارهێنانی دەرمانێكی تایبەت یاخود دەرزی، تەرمەكە لە تێكچوون دەپارێزرێت.

لەناو ئێزیدییەكاندا چوار چین هەن: شێخ، پیر، مورید و فەقیر. ئەوەی كۆچی دوایی كردووە سەر بەچینی شێخە، كەواتە رێگا پێنەدراوە كەسانی چینێكی دیكە تەرمەكە بشۆن. شەوی چوارەم دوای تەوابوونی پرسەكە، بەرەبەیانی زوو تەرمەكە لەلایەن برای ئاخرەت (برای ئاخرەت: رۆژی پێش هاوسەرگیری كەسەكە، كەسێكی دیكە دەكاتە برای ئاخرەتی خۆی) تەرمەكە بە تەواوی دادەپۆشێت و خەتمی دەكات. بەرەبەیانی هەمان رۆژ بە رێوڕەسمێكی تایبەت تەرمەكە دەبردرێت بۆ گۆڕستان و بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە مورید و شێخ و پیر، تەرمەكە دەخرێتە ناو گۆڕ. سەری مردوو دەخرێتە لای رۆژئاوا و قاچەكانیشی بۆ رۆژهەڵات، پاشان گرێی كفنەكە دەكەنەوە و دوعای بۆ دەكەن و تەلقینی دەدەن، دواتر هێدی هێدی تەرمەكە دادەپۆشن و گۆڕەكە پڕدەكەنەوە و كێلی بۆ دادەنێن. ئەوانەی هاتوونەتە سەر گۆڕستانەكە دوای دانانی چەپكەگوڵ لەسەر گۆڕەكەی، خواحافیزی لە مردووەكە دەكەن. 

9/3/2015

david oxlu12

 

سەرۆکوەزیرانی تورکیا داوا لە پارتە سیاسییەکانی تورکیا دەکات، هەموویان لەرێگەی هەموارکردنەوەی دەستووری تورکیاوە ئەگەری داخستنی هەر پارتێکی سیاسی کۆتایی پێبهێنن.

ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەمڕۆ لە شاری مێردین-ی باکووری کوردستان لە پانێڵێکدا، كە بە بەبۆنەی 8 ی مارس (رۆژی جیهانی ئافرەتان)ەوە رێکخرابوو، لەبارەی دەنگۆی داخستنی پارتی گەلی کۆماری CHP  گوتی: "لە وڵاتێکدا کە سیستمی دیموکراسی هەبێت، ئەگەری داخستنی هیچ پارتێکی سیاسی نابێت، ئێمە وەک AKP بڕوامانوایە کە خەڵک پارتە سیاسییەکان دادەمەزرێنێ و هەر خەڵکیش دایاندەخات".

داودئۆغڵو لە دوای بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK بۆ تاوتوێکردنی پرسی چەکدانان داوای پشتیوانی لە ئافرەتان کرد و گوتی: " دوای راگەیاندنی چەکدانان پرۆسەی ئاشتی گەیشتووەتە قۆناخێکی گرنگ، رۆژ رۆژی خاوەنداریکردنە لە برایەتی، تکا لە دایکان و ئافرەتان دەکەم خاوەنداری لە پرۆسەی ئاشتی بکەن".

هەروەها پێیوابوو:"ئەوانەی بەڵێنی چەکدانانیان داوە، ئەگەر لە بەڵێنەکەیان پاشگەزنەبنەوە و چەکەکان بێدەنگ ببن، لە تورکیا زمان و دڵ و زیهنەکان دێنە قسە".

داودئۆغڵو داوای لە ژنە پەرلەمانتارەکانی هەرچوار پارتەکەی نێو پەرلەمانی تورکیا کرد کە دەستبخەنە نێو دەستی یەکدی و "بابڵێن ئێمەش برایەتی و ئاشتیمان دەوێ، پەرلەمانتارانی ئێمە (AKP) ئامادەیی ئەوەیان تێدا هەیە، با هەموویان دژی تووندووتیژی بووەستينەوە".

8/3/2015

naqshai turkya u alai kurdistan

 

وەزیری ئابووریی تورکیا لە تویتێکدا نەخشەی تورکیا بە ئاڵای کوردستان دادەپۆشێ و بە ناونیشانی: "نەخشەی ئەوروپا بەپێی ئەو وڵاتانەی کە دووەم گەورەترین گرووپی ئیتنیکی تێدا دەژین، ئەمەش تابلۆکە".

محەممەد شیمشەک، وەزیری ئابووریی تورکیا لەسەر هەژمارەکەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر نەخشەی وڵاتەکەی بە ئاڵای کوردستان داپۆشیوە.

لە وێنەکەدا ئەوە دەردەکەوێ کە ئاڵای کوردستان بەتەواوی نەخشەی تورکیای داپۆشیوە، هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، کە تورک لە چوار وڵات دووەم گرووپی ئیتنیکی پێکدەهێنن و لەسەرووشیانەوە ئەڵمانیا.

8/3/2015

asssadd

 

نوێنەری سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، کە دوای زیاتر ئاڵۆزبوونی ململانێکانی سووریا و بەهێزبوونی داعش و تەشەنەکردنی هەڕەشەکانی، کاتی ئەوە هاتووە ئەمریکا و زلهێزەکانی رۆژئاوا دان بە پێویستیی مانەوەی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریادا بنێن.

بەشار جەعفەری، باڵیۆزی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی رۆیتەرز، رایگەیاند: "ئەو ستراتیژەی رۆژئاوا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاری پێدەکات، شکستیهێناوە و دەبێت رۆژئاوا بە جۆرێکی دیکە بیر لەو ناوچەیە بکاتەوە". 

جەعفەری ئاماژەی بەوەشکردووە، کە پێویستە ئەمریکا و رۆژئاوا مانەوەی ئەسەد لە سووریا قبوڵ بکەن، "چونکە ئەو توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریای هەیە". دەشڵێ "بەشار ئەسەد ئامادەیە لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی دیکەدا شەڕی دژ بە تیرۆر بکات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا". 

هەرچەندە ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا و وڵاتانی دیکەی بەشدار لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رەتیانکردووەتەوە هیچ هەماهەنگییەک لەگەڵ حکومەتی سووریا ئەنجامبدەن لە جەنگی دژ بە داعشدا، بەڵام جەعفەری لەو لێدوانە رۆژنامەوانییەدا جەختیکردووەتەوە کە سووریا ئامادەی هەموو هاوکارییەکی هەوڵە نێودەوڵەتییەکانە بۆ لەناوبردنی داعش، بەڵام هاوپەیمانان ئەو هاوکارییەی داعشیان نەویستووە.

7/3/2015

amina bahrami qurbani dasti tizab

 

له‌سه‌ر بنه‌مای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی هاوشێوه‌ كه‌ له ‌ئێران و چه‌ند وڵاتێكی كه‌می تردا په‌یڕه‌وده‌كرێت، ده‌سه‌ڵاتی داده‌وری له ‌ئێران سزای كوێركردنی له ‌دژی تاوانبارێك جێبه‌جێكرد كه‌ پێشتر پیاوێكی تری كوێركردبوو. ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیم بڵاویكرده‌وه‌، له‌میانه‌ی ئه‌و سزایه‌دا چاوی چه‌پی حوكمدراوه‌كه‌ به‌ تێزاب سوتێنراوه‌. ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین جاریشه‌ سزای له‌و شێوه‌یه‌ له‌م وڵاته‌دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.

ساڵی 2009 له‌ شاری قوم، ژنێك تۆمه‌تباره‌كه‌ی راسپاردبوو كه‌ تێزاب بۆ مێرده‌كه‌ی هه‌ڵبدات، له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا مێردی ژنه‌كه‌ كوێربوو. به‌هۆی ئه‌م رووداوه‌وه‌ دادگا بڕیاریدا هه‌ردوو چاوی تاوانباره‌كه‌ كوێربكرێت.

به‌گوێره‌ی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌ڵه‌تی، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو سزای سوتاندنی چاوی چه‌پی تاوانباره‌كه‌ له ‌زیندانی راجای شه‌هر له‌ شاری كه‌ره‌ج ئه‌نجامدراوه ‌و پرۆسه‌ی كوێركردنی چاوی راستیشی دواخراوه‌.

راحه‌ به‌حره‌ینی لێكۆڵه‌ری تایبه‌ت به‌ كاروباری ئێران له‌و رێكخراوه‌ وتی: "ئه‌م سزایه‌ ئه‌و وه‌حشیگه‌رییه‌ ره‌هایه‌ نیشانده‌دات كه‌ له‌سیستمی دادوه‌ریی ئێراندا هه‌یه‌و جه‌خت له‌سه‌ر پشتگوێخستنی هه‌ژێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ده‌كات بۆ بنچینه‌ مرۆییه‌كان".

7/3/2015

jon britan

 

ئاژانسی هەوڵگری ناوەندی ئەمریكا CIA ئاشكرایكرد، لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی هێرشی مۆدێرن، هێرشی ئینتەرنێتی و بۆ لێكۆڵینەوە لە تیرۆریزم گۆڕانكاری گەورە لە پلان و بونیادی كاركردنی 67 ساڵەی خۆیدا دەكات.

جۆن برێنان، بەڕێوەبەری CIA ئاماژەی بەوە كردووە، ئەو پلانە گۆڕانكارییەی ئاژانسی هەوڵگری ناوەندی وڵاتەكەی دایناوە، بریتی دەبێت لە دامەزراندنی هەزارەها سیخوڕ و راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی دیكە لەناو ئاژانسەكەدا.

بەڕێوەبەرایەتی CIA ئەم گۆڕانكارییە بە دووبارە بنیاتنانەوەی پێكهاتەی ئاژانسەكە ناودەبات كە ماوەی نزیكەی 70 ساڵە گۆڕانكاری لەو شێوەی نەكردووە.

بەگوێرەی ئەو پلانە نوێیە، سیخوڕەكان و راوێژكارەكان بە تەواوی لە یەك دادەبڕێن و هەریەكەیان یان هەر گرووپێك بە جیا و بەبێ ئاگاداربوون لە یەكدی تایبەت دەكرێن بە ناوچەیەكی دیاریكراو.

یەكێكی دیكە لەو خاڵانەی گۆڕانكاری بەسەردادێت، لەجیاتی ئەفسەرانی تایبەتی CIA ، دە سەنتەری نهێنی جیاواز بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی تیرۆر و دیاردەی چەكداری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەكرێنەوە. ئەو سەنتەرانەش بەرپرس دەبن لە بڕیاردان لەسەر دەستپێكردنی كردەی چاودێریكردن و سیخوڕی.

بەرپرسانی CIA ئاماژە بەوەش دەكەن، ئەو پلانە نوێیە دەتوانێت هاوكاری پرۆسەی هەواڵگری ئەمریكی بكات، بەوەی لە نزیكەوە چاودێری تیرۆریزم و هێرشی ئینتەرنێتی بكات. سەبارەت بە هۆكاری ئەو گۆڕانكارییانەش بەڕێوەبەری CIA دەڵێت، ئاژانسەكە هەستی بەوە كردووە ئەمڕۆ هەڕەشەكان لە هەموو كات زیاترن و ئەو لایەنانەی بوونەتە هۆكاری هەڕەشەكردن زۆر بەهێزترن لەچاو رابردوودا.

هەروەها لەپاڵ ئەو گۆڕانكاریانەشدا، CIA بۆ هەر بەشێك لە ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكان بەڕێوەبەرایەتییەكی نوێ دادەمەزرێنێت و ئەركەكانیان تەواو لە یەكدی جیاوازدەبن.

ئەو بەڕێوەبەرایتییانەش تایبەت دەبن بە داهێنانی دیجیتاڵ و كۆكردنەوە و گەیاندنی زانیاری لە بواری تەكنەلۆژیای ئینتەرێتدا.

بە كردنەوەی ئەو سەنتەر نوێیانەی دەرەوەی ئەمریكا و دانانی بەڕێوەبەرایەتی نوێی دیجیتاڵ، CIA وا دەكات گەیاندن و ئاڵۆگۆڕی زانیاری لەنێوان كارمەندان راستەوخۆ روونەدات، بەڵكو لەرێگەی ئەو سەنتەرانەوە لە مۆدێلێكی بیرۆكراسیدا دەگەیێنرێتە ئەو كەسەی پێویستی بە زانیارییەكەیە

7/3/2015

arduxan racab

 

سەرۆککۆماری تورکیا دڵنیایی دەدات سەبارەت بە گەیشتنە ئەنجامی پرۆسەی چارەسەری و دەڵێت: "ئەوان بیانەوێت یان نا، ئێمە پرۆسەی چارەسەری دەگەیێنینە ئەنجام".

رۆژی 7-3-2015 رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی شاری دیلۆکی کرد لە باکووری کوردستان. ئەردۆغان لە وتارێکدا کە لەبەردەم دانیشتووانی ئەو شارەدا پێشکەشیکرد بەم وشانە، دڵناییدا لەسەر گەشتنە ئەنجامی پرۆسەی چارەسەری: "ئێمە خۆمان یەکلایی کردووەتەوە، ئەوان (PKK) بیانەوێت یان نا، ئێمە پرۆسەی چارەسەری دەگەیێنینە ئەنجام".

سەرۆککۆماری تورکیا هەردوو پارتی کرێکارانی کوردستان و پارتی دیموکراتی گەلانی بە کارکردن دژی پرۆسەکە تۆمەتبارکرد و گوتی: "پەیمانیاندا، نەیانبردە سەر، بە پێچەوانەوە هەنگاویان نا، ئاژاوەگێڕییان کرد. 6 و 7 ی تشرینی یەکەمی پار هاووڵاتییانیان رشتە سەر شەقامەکان، دوکان و ئۆتۆمبێلی خەڵکیان سووتاند. بەڵام ئێمە هەر دانمان بە خۆماندا گرت لە پێناوی وڵاتدا".

رەجەب تەییب ئەردۆغان لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا گوتی: "دوای ئەوەی 40 هەزار مرۆڤمان لەدەستدا و 100 ملیار دۆلارمان سووتاند لەسەر چیاکان، بینیمان کە شەڕ چارەسەر نییە".

رووداو - دیلۆک

7/3/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان