رووداو- ئه‌ڵمانیا
ژماره‌یه‌كى تازه‌ى (رووداو) چاپى ئه‌وروپا كه‌وته بازاڕه‌كانى ئه‌وروپا، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى Rudaw Mwdia GmbH له شارى كۆلنى ئه‌ڵمانیا له رۆژانى پێنج شه‌ممه ده‌رده‌چێ.
له ژماره‌ى 149ى رۆژنامه‌كه‌دا چه‌ندین بابه‌تى سیاسى، كۆمه‌ڵایه‌تى و هونه‌رى هه‌مه‌ڕه‌نگ‌و سه‌رنجراكێش بڵاوكراونه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش:
* بۆئه‌وه‌ى ئه‌نفال بگاته په‌رله‌مانى به‌ریتانیا ئیمزاى كورد به‌س نییه.
* به‌بێ پرسى كورد 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى كه‌ركووك ده‌فرۆشرێت.
* كرێكارانى كوردستان كڵاشینكۆف ده‌خۆنه‌وه.
* كوردستان: ناوى ئۆجه‌لان گرژى دروست ده‌كات.
* له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا گۆڕان یه‌كلایى نه‌بووه‌ته‌وه.
* به‌لجیكا: ئاڵاى كوردستان به‌فه‌رمى هه‌ڵده‌درێت.
* باكوورى كوردستان: 700 منداڵى كورد زیندانین.
* به‌ریتانیا: كورد دواكهوتوونین.
* باشوورى كوردستان: مهمكهمژهى منداڵ له‌گه‌ڵ رووفاتى ئه‌نفالكراوان هێندرانه‌وه.
* له‌سه‌ر كوشتنى ئاره‌زوو، دادگایه‌كى ئه‌ڵمانى 5 كه‌سى خێزانێكى كوردى سزادا.
كوردانى دیاسپۆرا ده‌توانن ببنه ئابۆنهدارى (رووداو) ژماره‌ى تازه‌ى رۆژنامه‌كه به‌ده‌ستبێنن له رێگه‌ى ئه‌و ژماره بانكیانهى له‌سه‌ر رۆژنامه‌كه و وێبسایتى رۆژنامه‌كه WWW.RUDAW.EU یان WWW.RUDAW.NET.
هه‌روه‌ها خوێنه‌رانى (رووداو) چاپى ئه‌وروپا به كڕینى 5 ژماره‌و كۆكردنه‌وه‌ى 5 كۆبۆنى كێبڕكێ، چانسى ئه‌وه‌یان هه‌یه ناویان بچێته تیر و پشكى كێبڕكێى (رووداو) بلیتێكى فڕۆكه قازانج بكه‌ن و سه‌فه‌رێك به خۆڕایى بۆ كوردستان بكه‌ن. به‌هیواى به‌ختێكى باش بۆ خوێنه‌رانى رووداو.
راسپێردراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاشتی، داوا له سه‌رۆكى وڵاتى سووریا ده‌كات پابه‌ندى جێبه‌جێ كردنى ئاكربهستبنو كۆتایى به ناكۆكییهكانبێنن. دوێنێ کۆفی ئه‌نان، راسپێردراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاشتی له دیمه‌شق چاوی به به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆکی سووریا که‌وت تاوه‌کو داوای لێبکات پابه‌ندی جێبه‌جێکردنی ئه‌و ئاگربهستهبێت که به‌هۆی شه‌ڕی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵداوان رووده‌دات. گوته‌بێژێکی كۆفى ئه‌نان رایگه‌یاند "له کۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌دا ئه‌نان له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د باسی 2 خاڵی سه‌ره‌کى كرد، كه ئه‌وانیش ته‌ئكید كردنه‌وه له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئاشتی كه 6 خاڵه بۆ سووریا، هه‌روه‌ها کوژرانی 108 هاووڵاتى مه‌ده‌نی له هه‌ینی رابردوو له شارۆچکه‌ی حوله كه مه‌ترسى پابه‌ند نه‌بوون به به‌رنامه‌كه‌یه".
گوته‌بێژی ئه‌نان گوتى "ئه‌نان، به زمانێکی روون و ئاشکرا هه‌ڵویستی خۆی به ئه‌سه‌د راگه‌یاندووه که به‌رنامه‌ی ئاشتی 6 خاڵه سه‌رناکه‌وێت به‌بێ هه‌نگاوی به‌جه‌رگ بۆئه‌وه‌ی پێش به توندوتیژی بگرێت‌و گیراوه‌کان ئازاد بکرێن، هه‌روه‌ها جه‌ختیشى له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌که به ته‌واوه‌تی کرده‌وه". مانگی رابردوو كۆفى ئه‌نان ناوبژی ئاگربه‌ستی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌تى سووریا‌و سهرههڵداوانى كرد، چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤی سووریا رایانگه‌یاند "دوێنێ لانى كه‌م 19 که‌س له هێرشه‌کانی سه‌رتانسه‌ری سووریا کوژراون".
به‌تۆمه‌تى كوشتنى په‌نابه‌رێكى كوردى باشوورى كوردستان له فه‌ره‌نسا سێ كه‌س ده‌ستگیر كران. ئه‌و په‌نابه‌ره كورده رۆژى 16 ئه‌و مانگه له ناوچه‌ى کویستیرهام له دوورگه‌ی کالڤادۆس، رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردووش پۆلیسى فه‌ره‌نسا سێ كه‌سى به تۆمه‌تى كوشتنى ئه‌و په‌نابه‌ره ده‌ستگیر كرد. که‌ترین ده‌نیس، سه‌رۆكى دادگه‌ى كۆمارى (Cean) رایگه‌یاند ئه‌و سێ كه‌سه له كاتى لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیس تۆمه‌ته‌كه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام پۆلیس تا ئێستا ئازادى نه‌كردوون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
وێنهرى تایبه‌تى سه‌رۆكى رووسیا نامه‌یه‌كى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا ده‌گه‌یه‌نێته مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، كه داواى لێده‌كات ئه‌مساڵ سه‌ردانى رووسیا بكات، بارزانیش دهعوهتهكهى قبوڵ كردووه. میخائیل بۆگدانۆف، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دوێنێ سێشه‌ممه سه‌ردانى مه‌سعود بارزانى كرد له هاوینه‌هه‌وارى پیرمام. نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیای فیدراڵ، نامه‌یه‌كی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیای راده‌ستی بارزانی كرد كه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای لێده‌كات سه‌ردانی رووسیای فیدراڵ بكات و سه‌ردانه‌كه‌شی له نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵدا ئه‌نجام بدرێ. هه‌روه‌ها نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیای فیدراڵ رایگه‌یاند كه مۆسكۆ به بایه‌خێكی زۆره‌وه ده‌روانێته ئه‌م سه‌ردانه‌ی بارزانی و ویست و ئاره‌زووێكی زۆریشی هه‌یه بۆ چه‌سپاندنی بنه‌ما به‌هێزه‌كانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه مێژووییه. گوتیشى "خه‌ڵكی رووسیا هاوسۆزییه‌كی زۆریان له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستاندا هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی".
یوری شه‌مپرانی سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وتی رووسیا، كه یه‌كێك بوو له‌و شانده رووسییه‌ى سه‌ردانى بارزانیان كرد گوتى پلانی یه‌كێتییه‌كه‌ی روونكرده‌وه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی بواری نه‌وت و غاز و ستایشی سیاسه‌تی ئه‌و بواره‌ی كرد كه له كوردستاندا په‌یره‌و ده‌كرێ و به‌سیاسه‌تێكی سه‌ركه‌وتووانه له‌قه‌له‌م دا و رایگه‌یاند كه هاتنی یه‌كێتی به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وتی رووسیا ئاماژه‌یه‌كه بۆ هاتنی هه‌موو كۆمپانیاكانی رووسیا بۆ هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌مرۆ پێگه‌یه‌كی پڕ بایه‌خی هه‌یه له ناوچه‌كه‌دا. مةسعود بارزانی وێرای قبوڵكردنی ده‌عوه‌ته‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی رووسیا، ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه مێژینه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و رووسیا كرد و روونیكرده‌وه كه زه‌مینه‌یه‌كی هاوبه‌ش وهاوسۆزییهكی زۆر كۆیان ده‌كاته‌وه و خواستی هه‌رێمیشی دووپاتكردوه له فراوانكردنی ئاسۆی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیی و قوڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی دۆستانه له گه‌ڵ رووسیای فیدراڵ‌دا.
لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمەنستان، عەلی خانی مەم، شاعیر و نووسەری ناوداری کوردی ئەو وڵاتە خەڵات کرا. ئەرمەنستان ساڵانە خەڵاتی (MOVSES XORENASI) لەبواری ئەدەبی پێشکەش بە نووسەران، شاعیران و مێژوونووسانی خاوەن بەرهەمی ئەو وڵاتە دەکات. خەڵاتی ئەم ساڵی MOVSES XORENASI، پێشکەش به عەلی خانی مەم، سەرۆکی نووسەرانی کورد لە ئەرمەنستان کرا.
عەلی خانی مەم لە لایەن سێرژ سارکسیان، سەرۆک کۆماری ئەرمەنستان لە کۆشکی سەرۆکایەتی خەڵاتەکەی پێبەخشرا. عەلی خانی مەم، سەرۆکی نووسەرانی کورد لە ئەرمەنستان و بەڕێوەبەری رۆژنامەی زاگرۆسە. مەم سەبارەت به خەڵات کردنەکەی رایگەیاند "ئەو نرخدانان و رێزگرتنەی حکومەتی ئەرمەنستان جێگەی سپاس و پێزانیه. حکومەتی ئەرمەنستان هەردەم گرنگی و بایەخی به کوردانی ئەو وڵاتە داوە و رێگەی پێشکەوتن و بەرەوپێش چوونی بۆ کردوونەتەوە".
سەچاوە: ANF
رێکەۆتی ٢٦/٥/٢٠١٢، شاندێکی بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، بە سەرپەرشتی کاک ئیبراهیم بایەزیدی نوێنەری بزووتنەوە لە وەلاتانی بریتانیا و ئیرلاند، بەشداری ڕێوڕەسمی کردنەوەی ورمێ تی ڤیان کرد کە نوێنەرایەتی بزووتنەوە لەم کۆڕەدا، پەیامێکی ئاراستەی ئامادەبووان و ستاڤی ورمێ تی ڤی کرد. دەقی پەیامەکە بەشێوەی خوارەوە بوو.
بە نێوی خودای گەورەو مێهرەبان
بەریزان، بەڕیوەبەرانی ورمێ تیڤی، ئامادەبووانی هیژا، کەسایەتی و حیزب و لایەنە سیاسی و کۆمەلایەتیەکان!
ویڕای گەرمترین سلاوی خۆمان، ئیمە وەکو بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلات کوردستان خۆشحاڵین بە بەشداری لە ڕێوڕەسمی دەست بەکاربوونی میدیایەکی هەمەرەنگی کوردی کە میدیایەکی فرەنەتەوەییە و چەندین نەتەوەی وەک ئازەری و کورد، ئەرمەنی و ئاسووری تێیدا بەشدارن.
وەک نوینەرایەتی بریتانیا و ئیرلەندی بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، بەم بۆنەیەوە، لەلایەن سەرجەم ئەندامان و لایەنگران و بە تایبەت ریبەرایەتی بزوتنەوە، ریزدار هەڤالی تیکۆشەر دکتۆر مستەفا شەمامی پیرۆزباییتان لێدەکەم . ئاواتەخوازین کە ورمێ تیڤی کەنالی فرەچەشنی و نموونەی ڕەنگدانەوەی پیکەوەژیانی ئاشتیانە لەو ناوچە هەستیارە دا بیت. لە کۆتایی دا هیوای سەرکەوتن بۆ بەریوە بەرو کارمەندانی کەنالی ورمێ تیڤی دەخوازم .
بژی کورد، بژی کوردوستان.
نوێنەرایەتی بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان لە بریتانیا و ئیرلەند
مارتین شۆلتز، سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند "پرسی کورد لە تورکیا هیچ پێشکەوتنێکی بەخۆوە نەبینیوە". مارتین شۆلتز لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی ئەڵمانی Der Tagesspiegel رایگەیاند "حکومەتی ئەردۆغان گەلێک گۆرانکاری بۆ چارەسەری پرسی کورد لەو وڵاتەدا کردووە بەڵام هێشتاش زۆرکێشە چارەسەر کراوە".
سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا بە توندی رەخنەی لە بڕیاری دادگای ئامەد بۆ سەپاندنی سزای زیندان بەسەر لەیلا زانا گرت و رایگەیاند "لەو رۆژانەدا لەیلا زانا، چالاکڤانی مافی مرۆڤی مرۆڤ و پەرلەمانتار و خەڵاتگری ساخارۆف سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەر داسەپاوە". شۆلتز راشیگەیاند "پێویستە یەکێتی ئەوروپا و پەرلەمانی ئەوروپا به وردی چاودێری ئەو پرسە لە دادگادا بکەن".
رۆژی 24/05/2012، به تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان PKK دادگای ئامەد سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەر لەیلا زانا، په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆى كورد له په‌رله‌مانى توركیادا سه‌پاند. لەیلا زانا یەکەمین پەرلەمانتاری ژنی کوردە کە لە ساڵی 1991 لە لایەن خەڵکی ئامەد بۆ پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرا. زانا لە ساڵی 1994 بە تاوانی قسەکردن به زمانی کوردی و لایەنگری pkk دەسبەسەر کرا و سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر داسەپا. زانا دوای رزگاربوون لە گرتووخانە، جارێکی تر خۆی بۆ پەرلەمان پاڵاوتەوە و لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2011 وەک نوێنەری شاری ئامەد لە پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرا. لەیلا زانا بە هۆی هەوڵ و ماندوبوونەکانی لە پێناو چەسپاندنی دیموکراسی لە تورکیا و دەستەبەرکردنی مافی کوردان تا ئیستا، زیاتر لە ٦ خەڵاتی گرینگی جیهانی بە دەست هێناوە. لەیلا زانا لە ساڵی 1994خەڵاتی دەزگای رافتۆی نەرویجی بۆ ئاشتی وەرگرتووە. لە ساڵی 1995 لە لایەن یەکێتیی ئەوروپاوە خەڵاتی ساخارۆفی پێبەخشرا، بەڵام بە هۆی زیندانیبوونی تا ساڵی 2004 نەیتوانی ئەو خەڵاتە وەربگرێت. ساڵی 1996 خەڵاتی ڤاڵدۆستی ئیتاڵی بۆ مافی مرۆڤی وەرگرت. ساڵی 1996 خەڵاتی ئاخنی ئەڵمانی بۆ ئازادی رادەربڕین پێبەخشرا. لە نێوان ساڵەکانی 1995 تا 1998 بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نوبێل پالێورا. لە ساڵی 2008 خەڵاتی خوان ماریا باندریسی ئیسپانی پێبەخشرا.
ساکار عەبدوڵڵازادە
رووداو- هەولێر
ئارام ئەحمەد، وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەبۆنەی گەڕانەوەی روفاتی 730 ئەنفالکراو بۆ کوردستان، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات بەشێوەیەکی خۆبەخشانه سبەی بکەنە ماتەمینی گشتی. تا ئێستا ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی هیچ بڕیارێکی لەو بارەوە دەرنەکردووە.
فوئاد عوسمان، گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان لەو بارەوە به (رووداو)ی راگەیاند "ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ گەڕانەوەی روفاتی 730 ئەنفالکراوی ناوچەی گەرمیان، وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان داوای لە خەڵکی کوردستان کرد به شێوەیەکی خۆبەخشانه سبەی بکەنە ماتەمینی گشتی". فوئاد عوسمان گوتیشی "ئەوە بڕیار نییە و تەنها داوایەکە کە وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە خەڵکی کردووە". گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان راشیگەیاند "سبەی سێ شەممە، روفاتی 730 ئەنفالکراوەکە بۆ چەمچەماڵ دەگەڕێندرێتەوە و دوای نیوەڕۆ لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ به خاکی کوردستان دەسپێردرێن".
فوئاد عوسمان ئاشکراشی کرد "سبەی لە رێگای سەرەکی سلیمانی- تاسلوجه رێورەسمێکی نیمچه سەربازی شایستە بۆ روفاتەکان بەڕێوە دەچێت و دوای رێورەسمەکە، روفاتەکان بە مەبەستی ناشتنیان بۆ جەمچەماڵ دەگەڕێندرێنەوە". ئەمڕۆ دووشەممە، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە بنەماڵەی شەهیدان و ئەنفالکراوان، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیر و جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک کەسایەتی و بەرپرسانی ئیداری و سیاسی، رێوەرەسمی هێنانەوەی روفاتی 730 ئەنفالکراوی ناوچەی گەرمیان بەڕێوە چوو. لە ساڵی 2011، لە چەندن گۆڕی بەکۆمەڵدا لە ناوچەی مەهاری سەربە پارێزگای دیوانیه روفاتی 730 ئەنفالکراو دۆزرانەوە کە بەپێی هەندێک بەڵگەنامە و ناسنامەی باری شارستانی، زۆربەی روفاتەکان هی ناوچەی قادرکەرەم، قەرەهەنجیرن.
ئارام ئه‌حمه‌د، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان لە مه‌راسیمه‌كه رایگه‌یاند "بەپێی بەڵگە و لێکۆڵینەوەکان بەشێک لەو ئەنفالکراوانه گولـله باران کراون و بەشێکیشیان بەزیندوویی خرابوونە ناو چاڵەوە".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە رێوەرەسمی هێنانەوەی روفاتی 730 ئەنفالکراوی گەرمیان رایگەیاند "ئه‌مڕۆ ، جارێكى دیكه دڵ و جه‌رگ و به‌شێكى مێژووى مه‌رگه‌ساتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، له خاكی پیرۆزی خۆماندا ده‌نێژینه‌وه، كه هیوادارین نه‌وه‌ی ئێستا و نه‌وه‌كانی داهاتوو، چاویان به‌م جۆره مه‌رگه‌ساته نه‌كه‌وێته‌وه". بارزانی گوتیشی "ئه‌و 730 شه‌هیده ته‌نیا له‌سه‌ر یه‌ك شت ئه‌نفالكران و شه‌هیدكران، ئه‌ویش كوردبوون بوو. كه‌واته ئه‌نفال بۆ له‌ناوبردنی كوردبوو، كه‌وابێ ئه‌نفالچییه‌كان دژی ته‌قسیماته‌كانی خوای گه‌وره‌شبوون".
کوردپرێس
لە رۆژهەڵاتی کوردستان قوتابخانەی "خەیام" تەنها یەک قوتابی و مامۆستای هەیە و به بچووکترین قوتابخانەی جیهان ناسراوە. لە گوندی ئەحمەد غەریبی سەر به ناوچەی لاجانی پیرانشار، قوتابخانەیەک هەڵکەوتووە کە تەنها یەک قوتابی و مامۆستا تێیدایه. سروە پیرسەراندیپ تەنها قوتابی قوتابخانەکەی ئەحمەد غەریبە کە رەنگە جاروبار ناوی "هاوپۆلی" بیستبێ بەڵام هیچکات لە ژیانیدا تەجروبەی نەکردووە. سروە دەڵێت "لە گوندەکەمان چەند هاوتەمەنێکی لێیە که نایەنە قوتابخانە، بەڵام من بەو دۆخە رازیم و بە بوونی مامۆستاکەم هیچکات هەست به تەنیایی ناکەم".
عەلی شەوقی، تەنیا مامۆستای قوتابخانەی ئەحمەد غەریبه کە هەموو هەوڵ و ئاواتی خوێندەوارکردنی تەنها قوتابییەکەیەتی. سروە کە پۆلی یەکی سەرەتاییه، داوا لە بەرپرسانی پەروەردەی پیرانشار دەکات تەنیا قوتابخانەی گوندەکەیان دانەخرێت. سروە زۆر هۆگری خوێندنه و بەنیازە لە داهاتوودا ببێتە بە مامۆستای گوندەکەی. گوندی ئەحمەد غەریب تەنها 60 کیلۆمەتر لە سەنتەری شار دوورە بەڵام بەهۆی خراپی رێگاوبان و شاخاوی بوونی ناوچەکە، لە سەرەتاییترین خزمەتگوزارییەکان بێ بەشه. بەپێی ئاخرین سەرژمێری کە ساڵی رابردوو بەڕێوە چووە، ژمارەی دانیشتووانی ئەو گوندە 88 کەسە کە لە 10 بنەماڵەدا ژیان بەسەر دەبەن.
رووداو- ئامەد
بەپێی راپرسییەك كە لە 11 شاری باكووری كوردستان كراوە، تەنیا 19%ی خەڵك داوای سەربەخۆیی باكووری كوردستان دەكەن و 41% یش داوای ئۆتۆنۆمی دیموكراتی دەكەن. ئەو راپرسییە كە لەلایەن كۆمپانیای SAMER كراوە و وەك لە ئەنجامەكانییەوە دەردەكەوێ، بەگشتی 19%ی بەشداربووان داوای سەربەخۆیی دەكەن و 41%یش داوای ئۆتۆنۆمی دیموكراتی، هەروەها 12% داوای فیدراڵی و 9%یش داوای بەهێزكردنی دەسەڵاتی ویلایەتەكان دەكەن. جێی سەرنجە كە 20%ی لایەنگرانی پارتی ئاشتی و دیموكراسی BDP داوای سەربەخۆییان كردووە، كەچی 15%ی لایەنگرانی AKPی دەسەڵاتداری توركیاش لە باكووری كوردستان، دەنگیان بۆ سەربەخۆیی داوە لەو راپرسییەدا.
رووداو- قه‌ندیل
هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل، به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌ی قه‌یسه‌رییه له توركیا راده‌گه‌یه‌نێت كه رۆژی هه‌ینی رابردوو روویدا. هێزى پاراستنى گه‌ل له باڵى سه‌ربازى PKK رایگه‌یاند "گه‌ریلایه‌ك به‌ناوی (ره‌مه‌زان یه‌ڵدز) ناسراو به (ئهندۆق فارقین) له دایکبووی 1986 چووه‌ته ناو بنکه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پهنارباشیهوه و له‌گه‌ڵ پۆلیسه‌کاندا شه‌ڕ و پێکدادان روویداوه، گه‌ریلایه‌كی دیكه‌ش به‌ناوی جه‌نگیز ئۆزه‌ک ناسراو به (هێرش دیدار) له دایکبووی ساڵی 1988 به ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوه‌وه چووه‌ته ناو حه‌وشه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسه‌وه و چالاکییه‌که‌ی ئه‌نجام داوه كه ژماره‌یه‌ك پۆلیس كوژران‌و بریندار بوون". HPG راشیگه‌یاند "ئه‌و چالاكییه‌ى رۆژى هه‌ینى ئه‌نجامدرا به به‌رنامه و پلان بووه كه بنكه‌یه‌كی پۆلیسی کردووه‌ته ئامانج و ژماره‌یه‌کی زۆر پۆلیسیش کوژران‌و برینداربوون، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌كه‌ش 2 گه‌ریلای PKK گیانیان له‌ده‌ستدا".
رووداو- هه‌ولێر
ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسی و رووناكبیری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ره‌خنه له نێوه‌ڕۆكی كتێبی ره‌شه‌بای رووداوه‌كان (تندباد حوادث)ی عیرفان قانعیفهرد ده‌گرن و "به‌بێ نرخ" له‌ڕووی زانستییه‌وه وه‌سفیده‌كه‌ن. له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ (رووداو) نێردراه، 65 شاعیر، نووسه‌ر، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مان، كه‌سایه‌تی سیاسی و چالاكڤانی مه‌ده‌نی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان "شێواندنی مێژووی كوردستان" و "بێ رێزی" به كه‌سایه‌تییه سیاسی و مێژووییه‌كانی كورد به‌تایبه‌ت مه‌لا مسته‌فا بارزانی، له كتێبه‌كه‌ی قانعیفهرددا سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن.
ئه‌و 65 كه‌سه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نێوه‌ڕۆكی ئه‌و كتێبه و سه‌رجه‌م نووسینه‌كانی عیرفان قانعیفهردیان به‌بێ بنه‌ما و نازانستیانه وه‌سفكردووه و ده‌ڵێن "مه‌به‌ستی كۆتایی نووسه‌ری ره‌شه‌بای رووداوه‌كان له به‌كارهێنانی بابه‌تی گوماناوی و هه‌ڵبه‌ستراو له كتێبه‌كه‌یدا، بۆ بێ بایه‌خ نیشاندانی كه‌سایه‌تییه مێژووییه‌كانی كورد و یاریكردنه به مێژووی به‌رخۆدانی گه‌لی كورد". ئه‌و 65 كه‌سه، داوایان له سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه كردووه كه قانعیفهرد بۆ ئاماده‌كردنی چاوپێكه‌وتن و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كردوون به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت سه‌باره‌ت به نێوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی رابگه‌یێنن یان داوای لێبووردن له خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن.
عیرفان قانعیفهرد، كه به‌شی یه‌كه‌می بیره‌وه‌رییه‌كانی جه‌لال تاڵه‌بانی بڵاوكرده‌وه، ئێستاش به‌شی دووه‌می له ژێر چاپدایه، له كتێبی (تندباد حوادث) و له بیروه‌رییه‌كانی تاڵه‌بانیشدا، ئامانجه‌كه‌ی لێدانی كه‌سایه‌تی مسته‌فا بارزانییه، كه یه‌كێك له سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانیشی عیسا پێژمانه، كه خودی عیسا پێژمان له كتێبێكیدا ره‌خنه‌ی ئه‌وه له مه‌لا مسته‌فا ده‌گرێ كه به قسه‌ی ساواكی نه‌ده‌كرد، به پێچه‌وانه‌ی باڵی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی. عیسا پێژمان به‌هۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی نێو باڵی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، رۆڵێكی گه‌وره‌ی گێڕا له له‌تكردنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، كه له ئه‌نجامدا زیانێكی زۆری به پارتی و شۆڕشی كوردستان گه‌یاند. هه‌روه‌ها عیرفان قانعیفهرد وه‌ك كه‌سێكی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌یه‌كی گومانبار له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا و خۆیشی وه‌ك كه‌سێكی خاوه‌ن په‌یوه‌ندی گوماناوی فراوان و راستدهرنهچوون له‌و خوێندنانه‌ی بۆخۆی ریزی ده‌كردن، وه‌ك كه‌سێكی گوماناوی سه‌یر ده‌كرێت.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
به‌م دواییانه كتێبێك به‌ناوی ره‌شه‌بای رووداوه‌كان((تندباد حوادث) له‌لایه‌ن عیرفان قانعی فه‌رد به چاپ گه‌یشتووه و خراوه‌ته نێو بازاڕه‌كانی كتێبه‌وه. له به‌شێكی ئه‌و كتێبه‌دا مێژووی هاوچه‌رخی كوردستان و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی ئه‌م وڵاته له زمانی عیسا پێژمان، به‌رپرسی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگریی رژێمی پادشایی ئێران (ساواك) گێڕدراوه‌ته‌وه. ئێمه به‌بێ له‌به‌ر چاوگرتنی كینه‌ی كه‌سیی قانعیفهرد و پێژمان له‌و نووسینه‌دا، به‌هۆی له‌به‌رچاو نه‌گرتنی بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌كان، دژایه‌تی ئاشكرای نێوه‌ڕۆكی كتێب له‌گه‌ڵ ره‌وتی پێكهاتنی مێژووی خه‌باتی سیاسی گه‌لی كورد، به‌كاربردنی وشه‌گه‌لی نه‌شیاو له به‌رامبه‌ر رێبه‌رانی كورد و به‌تایبه‌تی خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فا بارزانی، بابه‌ته‌كانی ئه‌و كتێبه له‌ڕووی زانستییه‌وه به‌بێ بنه‌ما و بێ به‌ها ده‌زانین و رایده‌گه‌یێنین كه ره‌شه‌بای رووداوه‌كان، كتێبێكی خه‌یاڵییه و رووداوه مێژووییه‌كانی كوردستان چه‌واشه ده‌كات:
1-سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كانی ئه‌و كتێبه به‌بێ به‌ڵگه نووسراون، نووسه‌ر به پشتبه‌ستن به مێژووی زاره‌كی و خه‌یاڵی كه‌سی، تۆمه‌ت و قسه هه‌ڵبه‌ستنی گه‌یاندووه‌ته لووتكه‌ی بێ ئه‌خلاقی و هه‌وڵیداوه له‌جیاتی راستییه مێژووییه‌كان، قسه و بۆچوونه تایبه‌تییه‌كانی خۆی بچه‌سپێنێ.
2-رووداوه‌كان له‌و كتێبه‌دا له زمانی عیسا پێژمان، یه‌كێك له به‌رپرسانی باڵای ده‌زگای هه‌واڵگریی رژێمی پادشایی ئێران (ساواك) گێڕدراونه‌ته‌وه. پێویستبوو كار و كرده‌وه‌ی پێژمان و ده‌زگای ساواك خرابووایه به‌ر لێكۆڵینه‌وه و دادوه‌ری مێژوو و كۆمه‌ڵگه، كه‌چی پێژمان به‌شێوه‌یه‌كی تاك لایه‌نانه له گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌كاندا، سوودمه‌نده. بۆیه به‌پێی بنه‌ما زانستییه‌كان هه‌ر جۆره شایه‌تییه‌كی پێژمان ناته‌واو و، بێ به‌ها و باوه‌ڕپێنه‌كراوه.
3-به‌كارهێنانی وێنه‌ی هه‌ندێك كه‌سایه‌تی له به‌شی كۆتایی كتێبه‌كه‌دا كه گوایه له گێرانه‌وه‌ی رووداوه‌كاندا له‌و كتێبه‌دا به‌شداربوون، راستی و دروستی ئه‌و بانگه‌شه‌یه ناسه‌لمێنێ.
4-لووتكهبوونی مێژووی هاوچهخی كورد له رووداوه‌كانی شۆرش دژی رژێمی پادشایی له ئێران و خه‌باتی رزگاریخوازی كورد له پارچه‌كانی دیكه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌و وێنه هاوشێوه و یهكسانهی قانعیفهرد له (پازڵ)ی میژووی هاوچه‌رخی كورد داویه‌تی دژ به یه‌كن.
5-به‌كاربردنی ده‌سته‌واژه‌ی نه‌شیاو و درۆ و تۆمه‌ت و بوختان هه‌ڵبستن دژی كه‌سایه‌تییه سیاسی و مێژووییه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌ت مه‌لای مسته‌فای بارزانی و بڵاوكردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن نووسه‌ر به‌پاساوی لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی، به‌ڵگه‌یه‌كی روون و ئاشكرایه بۆ بێبه‌هابوونی ئه‌خلاقی و زانستی ئه‌و كتێبه‌یه.
6-به‌كاربردنی ده‌سته‌واژه‌ی نهشیاوگهلی وه‌ك "عه‌ره‌به تیمساح خۆره‌كان" له‌و كتێبه‌دا بێ رێزیكردنێكی ئاشكرایه به نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له‌سه‌ره‌تای مێژووه‌وه تائێستا و ئه‌و بێ رێزیه ته‌نانه‌ت ده‌توانێ دوایین پێغه‌مبه‌ر، حه‌زره‌تی محه‌ممه‌دی مسته‌فا (د.خ) بگرێته‌وه، هه‌ر بۆیه ئه‌و كاره له‌لای ئێمه كرده‌وه‌یه‌كی دووره له ره‌وشت و شیاوی سه‌ركۆنه‌كردنه.
7-مه‌رامی كۆتایی نووسه‌ری ره‌شه‌بای رووداوه‌كان له به‌كارهێنانی شێوه‌ی رووكهشكردنی بابه‌ته گشتی و به‌دیهییه‌كان له نێوه‌ڕۆك، دانانی هه‌ندێك بابه‌تی گوماناوی و كۆمه‌ڵیك قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراو له ورده‌كارییه‌كانی بابهتهكان بۆ بێ به‌ها نیشاندانی كه‌سایه‌تییه مێژووییه‌كانی كورد له‌ڕاستیدا هه‌وڵێكه بۆ پوچ و بێ بنه‌ما نیشاندانی خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌لی كورد. هه‌ربۆیه له‌و كتێبه و سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی قانعیفهرددا هیچ كات ئاماژه به هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی شۆڕشه‌كانی گه‌لی كورد و هۆكاری سه‌ره‌كی ناڕه‌زایی هه‌میشه‌یی تاك تاكی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ده‌سه‌ڵاته‌كان ناكرێت.
له كۆتاییدا به‌پێویستی ده‌زانین كه سه‌رجه‌م كه‌سایه‌تی و لایه‌نه‌كان كه به‌جۆرێك راو بۆچوون یان قسه‌كانیان له‌و كتێبه‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه، به هه‌ر شێوه‌یه‌كی گونجاوبێت روونكردنه‌وه‌یه‌كی ئاشكرا بۆ ره‌تكردنه‌وه یان پاڵپشتیكردن له نووسراوه‌كانی ئه‌م كتێبه رابگه‌یێنن و داوا له سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردیش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له دادگای بیر و خودیی خۆیاندا بانگه‌شه‌كانی ئه‌و كتێبه هه‌ڵبسه‌نگێنن و بریاری له‌سه‌ر بده‌ن.
د. ره‌حیم فه‌ره‌همه‌ند، ئه‌مینداری گشتی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد.
ئه‌حمه‌دی قازی، نووسه‌ر.
د. ئه‌سعه‌د ئه‌رده‌ڵان، مامۆستای زانكۆ و چالاكڤانی سیاسی.
محه‌ممه‌د عه‌لی سوڵتانی، مامۆستای زانكۆ، نووسه‌ر.
محه‌ممه‌د ساڵح ئیبراهیمی، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ.
حه‌سه‌ن ئه‌مینی، چالاكڤانی سیاسی و ئایینی.
هادی ئه‌ده‌ب، ئه‌ندامی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد و چالاكڤانی سیاسی.
حوسێن شائووهیسی، چالاكڤانی سیاسی.
سه‌ید بابه‌شێخ حوسێنی، توێژه‌ر و مێژوونووس.
نه‌جمه‌دین جه‌باری، مامۆستای زانكۆ و نووسه‌ر.
تاهیر سه‌رحه‌دی، مامۆستای زانكۆ و وه‌رگێڕ.
فه‌ردین ئه‌یوبی، مامۆستای زانكۆ و نیگاركێش.
موختار زاریعی، ئه‌ندامی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد و رۆژنامه‌ڤان.
د. جه‌لال جه‌لالی زاده، مامۆستای زانكۆ و چالاكڤانی سیاسی.
سه‌ید مه‌عروف سه‌مه‌دی، مامۆستای زانكۆ.
ره‌حیم لوقمانی، نووسه‌ر و شاعیر.
ره‌زا سۆرابی، نووسه‌ر و رۆژنامه‌ڤان.
مه‌حموود مه‌حموودی، شاعیر و رۆژنامه‌ڤان.
ئیجلال قه‌وامی، گوته‌بێژی ریكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان و رۆژنامه‌ڤان.
جه‌لال مه‌له‌ك، شاعیر و نووسه‌ر.
فاروق بۆره‌كه‌یی، نووسه‌ر.
سه‌دیق بۆره‌كه‌یی، نووسه‌ر.
د. هاشم هیدایه‌تی، چالاكڤانی سیاسی.
حاسلی داسه، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی ئێران.
سه‌ید مه‌سعود حوسێنی، نوێنه‌ری پێشووی په‌رله‌مانی ئێران.
ره‌حمان به‌همه‌نیش، نوێنه‌ری پێشووی په‌رله‌مانی ئێران.
عه‌تائوڵڵا حه‌واری نه‌سه‌ب، نووسه‌ر.
عه‌بدوڵلا حه‌واری نه‌سه‌ب، چالاكڤانی مه‌ده‌نی.
عه‌دنان به‌رزنجی، چالاكڤانی مه‌ده‌نی.
حه‌مید قه‌وامی، فیلمساز.
بابه‌شێخ موده‌ڕیس، چالاكڤانی مه‌ده‌نی.
فه‌رزاد حاجی میرزایی، مامۆستای زانكۆ و نووسه‌ر.
حامید فه‌رازی، چالاكڤانی سیاسی.
د. سه‌لاحه‌دین خدێو، نووسه‌ر و رۆژنامه‌ڤان.
د. خالید ته‌وه‌كولی، مامۆستای زانكۆ و چالاكڤانی سیاسی و مه‌ده‌نی.
كه‌لسوم عوسمان پوور، شاعیر و نووسه‌ر.
سیمین چایچی، شاعیر، نووسه‌ر و چالاكڤانی مه‌ده‌نی.
ئیسماعیل موفتیزاده، چالاكڤانی سیاسی.
ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی نیا، شاعیر و توێژه‌ر.
ئه‌فشین محه‌ممه‌دی، شاعیر و نووسه‌ر.
جه‌بار ده‌ستباز، رۆژنامه‌ڤان و چالاكی خوێندكاری.
محه‌ممه‌د قوربانیان، كارناسی كۆمه‌ڵناسی.
محه‌ممه‌د شه‌ریف عه‌لی رمایی، شاعیر و توێژه‌ر.
به‌هرام وه‌له‌دبه‌گی، نووسه‌ر.
سوهه‌یلا محه‌ممه‌دی، نووسه‌ر.
ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌دی، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ.
عه‌لی دلێری، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ.
ئه‌مین گردیگلانی، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ.
سه‌دیق ئیسلامیان، نووسه‌ر و توێژه‌ر.
محه‌ممه‌د ره‌ئوف ته‌وه‌كولی، نووسه‌ر.
هاشم سه‌لیمی، نووسه‌ر.
محه‌ممه‌د كه‌مانگه‌ر، ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری ئاوێنه.
عه‌تائۆڵڵا قادری، چالاكڤانی مه‌ده‌نی.
د. فه‌ره‌یدون نووری، نووسه‌ر و رۆژنامه‌ڤان.
كه‌ماڵ ئه‌مینی، شاعیر و رۆژنامه‌ڤان.
محه‌ممه‌د موه‌فه‌قی، شاعیر و رۆژنامه‌ڤان.
داود قاسمی، چا‌لاكڤان.
وه‌فا ره‌حیمی، مامۆستای زانكۆ.
ئازاد نه‌مه‌كی، چالاكڤانی سیاسی.
فه‌رهاد هادی، چالاكڤانی مه‌ده‌نی.
مه‌هدی زه‌ندكه‌ریمی، مامۆستای زانكۆ.
ئیبراهیم هاشمی، كۆمه‌ڵناس.
ئیسماعیل ئه‌عزه‌می، شاعیر.
شۆڕش سه‌عیدپوور، رۆژنامه‌ڤان.
فه‌ردین كه‌مانگه‌ر، رۆژنامه‌ڤان.
دوو زیندانی سیاسی باکووری کوردستان کە لە ئێران دەسبەسەر کراون، ماوەی 11 رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە. وڵات ماردین و دیار کاتور لە گرتووخانەی تەورێز لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵاتی ئێران دەسبەسەرن. ئەو 2 زیندانیە سیاسییە کوردە، بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە سووکایەتی و گووشاری بەرپرسانی زیندانەکە، مانیان لە خواردن گرتووە.
جومهور ئوزگوچ، ناسراو بە "وڵات ماردین" کوڕی ئەیوب، گیراوێکی کوردی خەڵکی باکووری کوردستانە کە لە 10/05/2006 لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە قۆڵبەستکراوە و پاشان بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان PKK،سزای 13 ساڵ زیندانی بەسەر داسەپاوە.
نیهاد تونجەر، ناسراو بە "دیار کاتور"، کوڕی ساڵح، گیراوێکی سیاسی دیکەی باکووری کوردستان کە لە 23/12/2007 لە لایەن هێزەکانی سنوورپارێزی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە قۆڵبەست کراوە. دادگای ئێرانی بەتۆمەتی سنووربەزاندن بڕیاری 5 ساڵ زیندانی بەسەر دیار سەپاندووە. بە گوتەی چالاکڤانانی مافی مرۆڤ، ئەو 2 زیندانیه سیاسیە کوردە لەکاتی مانگرتن لە خواردن رووبەڕووی لێدان و ئەشکەنجەی بەرپرسانی گرتووخانەی تەورێز بوونەتەوە و بۆ ژووری تاکە کەسی گواستراونەتەوە.
سەرچاوە: NNSROJ
هاوار عەبدولڕەزاق
رووداو - هەولێر
ئیرلەندییەكان دەڵێن لێكچوونی مێژوو و ئاواتەكانی داهاتوویان لەگەڵ كوردستان وایكردووە كە ژمارەیەكی زۆر كۆمپانیای وەبەرهێنی ئێرلەندی رووبكەنە هەرێمی كوردستان بۆ كاری وەبەرهێنان. بەپێی قسەی سەرۆكی شاندێكی بازرگانی ئێرلەندی، لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا نزیكەی 40 كۆمپانیای ئەو وڵاتە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان. رۆژی 13ی ئەم مانگە، شاندێكی بازرگانی ئێرلەندای باكوور بە نوێنەرایەتی 18 كۆمپانیای تایبەتمەند لە بوارەكانی كشتوكاڵ، گەشتوگوزار، خوێندنی باڵا، وزە و بیناسازی، سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد. شاندەكە رایگەیاند كە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەكانی نێوان هەردوولا هاتوون.
نیول جۆنستۆن، سەرۆكی شاندەكە و بەرپرسی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی ئاژانسی وەبەرهێنان لە ئێرلەندای باكوور، بە (رووداو)ی راگەیاند"ئامانجی ئەم سەردانە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكانە". هەروەها گوتی "ئەمە چوارەم شاندی بازرگانی ئێرلەندای باكوورە بۆ كوردستان و نوێنەری كۆمپانیاكان دەیانەوێ شەریكێكی كورد بدۆزنەوە بۆ دەستبەكاربوون لە كوردستان و چەند یاداشتێكی لێكگەیشتنیشمان واژۆكردووە". ئێرلەندای باكوور یەكێكە لە دەوڵەتە پێكهێنەرەكانی شانشینی یەكگرتوو كە بە بەریتانیاش ناسراوە، بەڵام پەرلەمان و ئابوورییەكی سەربەخۆی هەیە و لە بوارەكانی خوێندنی باڵا، كشتوكاڵ و بیناسازیدا بەهێزن و ئابووری ئێرلەندای باكوور زیاتر پشتی بە بواری كشتوكاڵ بەستووە. لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا نزیكەی 40 كۆمپانیای ئێرلەندای باكوور هاتوونەتە كوردستان و ساڵی رابردووش شاندێكی بازرگانی هەرێمی كوردستان سەردانی ئێرلەندای باكووری كرد.
جۆنستۆن دەڵێ "زۆر لێكچوونمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە، لەڕووی جوگرافییەوە ئێمە وڵاتێكی بچووكین و وڵاتێكی گەورەتر حكومڕانیمان دەكات. ئێمەش وەك ئێوە شەڕ و ناكۆكیمان بینیوە و نزیكەی 30 ساڵ شەڕو تووندوتیژی لە ئێرلەندای باكوور هەبووە. بەڵام ئێستا لە قۆناغی ئاشتی و سەقامگیریداین و ئەم ئاشتییەش هەلێكی بەخشیوەتە وڵاتەكە كە كەرتێكی گەشتوگوزاری زیندووی هەبێت". بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی هەردوولا، حكومەتی ئێرلەندای باكوور بڕیاریداوە نوێنەرێكی تایبەتی خۆی لە كوردستان هەبێ و نوێنەرەكەش، كوردێكە كە ماوەی 10 ساڵە لە بەریتانیا دەژی و ناوی نازم مستەفایە.
نازم مستەفا كە دەرچووی بەشی ئەندازیارییە لە بەریتانیا، لە لێدوانێكدا بۆ (رووداو) گوتی "ئێمە بەنیازین سەردانی وەزارەتەكان بكەین بەمەبەستی زانینی وادەی دەرچوونی تەندەرەكان، تاوەكو ئێمەش كۆمپانیاكانی ئێرلەندای باكوور ئاگادار بكەینەوە كە ئەوانیش بەشداری لە پرۆسەی تەندەرەكاندا بكەن". هەروەها رایگەیاند كە بەرنامەیان هەیە ساڵانە دووجار شاندی بازرگانی ئێرلەندای باكوور بهێننە هەرێمی كوردستان.
لەبارەی ئەوەی تا چەند پرسی كورد و كوردستان لەنێو كۆمەڵگەی ئێرلەندی دا ناسراوە، نیول جۆنستۆن گوتی "كورد لە ئێرلەندای باكوور ناسراوە، لەبەرئەوەی وەزیرەكانی هەرێمی كوردستان سەردانی ئێرلەندایان كردووە و لەوێ لەگەڵ تەلەڤزیۆن و رۆژنامەكان قسەیان كردووە، هەروەها ئەو كۆمپانیا ئێرلەندایانەش كە سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە، باسی ئەم هەرێمەیان كردووە".
شێرزاد کەمانگەر، ئەندامی رێبەری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK، لەبارەی جموجۆڵی سەربازی ئێران لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "رەوشی ئاڵۆزی ناوچەکە، ئێران بەرەوە سیاسەتێک دەبات کە بە هەموو شێوازێک ئاڵوگۆڕی لە سنوورەکانی خۆی بکات. ئێران جموجۆڵی سەربازی زۆرتر کردووە و کەرەستە و تۆپخانەی زۆری هێناوەتە سەر پایگا سنوورییەکانی". شێرزاد کەمانگەر سەبارەت بەوەی PJAK تا چەند هۆکاری جموجۆڵه سنوورییەکانی ئێرانه رایگەیاند "ئێمە هێزەکانمان لە سنوورەکانی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان بۆ ناوخۆی رۆژهەڵات گواستووەتەوە و ئێستا بەشی زۆری هێزەکانمان لە ئیلامەوە تا خۆی و ماکۆ و سەڵماس جێگیر کراون و بەشێکی بچووکی هێزەی گەریلا لە قەندیلن".
ئەندامی رێبەری PJAK لەبارەی ئەگەری شکاندنی ئاگربەستەوە گوتی "ئێمە بە هەموو شێوازێک پابەندین بەو ئاگربەستەی رامانگەیاندووە، بەڵام ئەگەر ئێران بیهەوێ هێڕش بکاتە سەر گریلاکانی ئێمە، ئەوە بە هەموو شێوەیەک پاراستنی رەوا لە خۆمان دەکەین. ئەگەر ئێران بیهەوێ وەک ساڵی پار دووبارە هێڕش بکاتەوە سەر هێزەکانمان دیارە نە ئەزموونی لە پار وەرگرتووە، نه ئاڵۆزی هەرێمەکەش لەپێش چاو دەگرێت". کەمانگەر راشیگەیاند "ئەو شەڕە نه به قازانجی گەلی کوردە و نه به قازانجی گەلانی ئێرانه. ئەو شەڕانه تەنها ئێران لاوازترە دەکات و رێگە بۆ دەستێوەردانی هێزی دەرەکی کراوەتر دەبێت. ئێران ئەگەر بیهەوێ رووبەڕووی هێزەکانمان بێتەوە ئێمە لە ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان بە توندترین شێوە وەڵامی دەدەینەوە".
بۆ یەکەم جار لە مێژووی رۆژهەڵاتی کوردستاندا، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK و کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی 2011 ئاگربەستێکی دوولایەنەیان راگەیاند. لەو کاتەوە هەردوو لا پابەندی ئاگربەستەکە بوونە و تەنها لە 24/04/2012 پێکدادنێک لەنێوان هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان HRKی سەر به پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران هاتە ئاراوە. لەو شەڕەدا 4 پاسداری ئێران کوژراون و 4ی دیکەش بریندار بوون. شەڕەکە لە ناوچەی حەفتکەشانی سەر به ناحیەی نۆدشەی شاری پاوە روویداوە. دوای رووداوەکە، PJAK پابەندی خۆی به ئاگربەستەکە دووپات کردەوە و رایگەیاند گەریلاکانیان لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسداران هێڕشیان کراوەتە سەر و ئەوان تەنها پاڕاستنیان لەخۆیان کردووە.