چاپ و بڵاوكردنهوهو مۆڵهت پێدان بۆ چاپكردنى بهرههمى دوو نووسهرى كورد له رۆژههڵاتى كوردستان قهدهخه دهكرێت بهرپرسانى وهزارهتى فەرهەنگ و رێنوێنی (ئیرشاد)ی ئیسلامی ئێران بڕیاریانداوه مۆڵهتى چاپكردن نهدرێته بهرههمهكانى ههردوو نووسهرى كوردى رۆژههڵاتى كوردستان جهلال مهلكشا و ئهحمهد نهزهرى. ههردوو نوسهرى کورد له رۆژههڵاتى کوردستان (جهلال مهلکشا) و (ئهحمهد نهزهرى) به هۆى بیرو بۆچوونهکانییانهوه له لایهن وهزارهتی فەرهەنگ و رێنوێنی (ئیرشاد)ی ئیسلامی ئێران له شارى سنه قهدهخهی چاپکردن و بڵاوکردنهوهی ههموو جۆره بهرههمێکی رۆشنبیرییان خراوهته سهر.
جهلال مهلکشا، یهکێکه لهو شاعیرانهى چهندین ساڵه له لایهن وهزارهتى فەرهەنگ و رێنوێنی (ئیرشاد)ی ئیسلامی ئێران له شارى سنه ههموو جۆره چالاكییهى رۆشنبیرى و ئهدهبى لێ قهدهخه كراوه. جەلال مەلەکشا لە ساڵی 1951 لە گوندی مەلەکشای شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. ناوبراو بەهۆی بەشداری لە خەباتی رزاگاریخوازی نەتەوەی کورد وبەرهەمە نەتەوەییەکانی، پێش و دوای هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران رەوانەی گرتووخانەکان کراوە. دوو شێعری "هەتا لوتکە چەندی ماوە" و "داستانی دارە پیرە" لە شێعرە بەناوبانگەکانی جەلال مەلەکشان کە لە کتێبی "زڕەی زنجیری وشە دیلەکان" چاپ کراوە. ئەو دوو شێعرە تا ئێستا بۆسەر 10 زمانی زیندووی جیهان وەرگێڕدراون.
سەرچاوە: رووداۆ/ANF
محەممەد سەدیق کەبوودوەند سەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان مانى لە خواردن گرتووە و بەم هۆیەشەوە بارودۆخی جەستەیی تێکچووە و بۆ بێهدارى زیندانى ئێڤین راگوێزراوە. محەممەد سەدیق کەبوودوەند، چالاکى مافەکانى مرۆڤ کە لە بەندیخانەى ئێڤیندا ماوەى ١١ ساڵ زیندانیی سەپێندراو تێپەڕ دەکا، لە رۆژى شەممە ٦ى جۆزەردانەوە بۆ چەندەمین جار مانى لە خواردن گرتووە کە دوا جار بەیانیى رۆژى یەکشەممە ١٤ی جۆزەردان بە هۆی تێکچوونی بارودۆخی جەستەیی بۆ بێهدارى ئەم زیندانە راگوێزرا. کەبوودوەند دوای ئەوەی لە گەڵ دژایەتیی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی لەمەڕ داوای چاوپێکەوتن بە کوڕەکەی کە تووشی نەخۆشی بۆتەوە، بەرەوڕوو بۆوە دەستی دایە مانگرتن. کاربەدەستان داوایان لێ کردبوو کۆتایى بە مانگرتنەکەى بێنێ هەتا ئەوان ئەم داواکارییەى لێ قبووڵ بکەن، بەڵام چەند رۆژ دواتر پێیان راگەیاند کە داواکەى رەد کراوەتەوە.
پەریناز حەسەنى، هاوسەرى محەممەد سەدیق کەبوودوەند پێشتر بە کەمپەینى نێودەوڵەتى مافەکانى مرۆڤ لە ئێرانى گوتبوو: "مناڵەکەى من تووشى نەخۆشێکى بێ چارەسەر هاتووەو پزیشکەکان گوتوویانە لەوانەیە ئەگەر باوکى لە لاى بێ لە رەوتى چاک بوونەوەى دا شوێن دانهر بێ. ئهو داواشی لە کاربەدەستانى قەزایى کردوه کە تەنیا رێز لەم قانوونە بگرن کە بۆخۆیان دایانناوەو بەپێى قانوون مەرەخەسى بە هاوسەرەکەی بدەن چونکە هەر زیندانیەکى ئێرانى مافى وەرگرتنى مەرەخەسى هەیە."
هەر لەم بارەوە شیرین عیبادی پارێزەری ناسراوی ئێرانی و براوەی خەڵاتی ئاشتی نوبێل لە بانگەوازێک دا داوای بەهاناوەچوونی کەبوودوەند و دوو بەندکراوی دیکەی ئێرانی دەکا کە ئەوانیش دەستیان داوەتە مانگرتن و تووشی بارودۆخی نالەباری جەستەیی بوونەتەوە. هاوکات رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانیش لە راگەیەندراوێک دا پێشوازیی خۆی بۆ ئەو بانگەوازەی شیرین عیبادی دەربڕیوە کە ئەوەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
به فراخوان شیرین عبادی برای نجات جان زندانیان بیمار بپیوندیم
سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان در بیانیه ای از همه ی نهادها و فعالان حقوق بشر و افکار عمومی خواسته است تا برای نجات جان سه زندانی بیمار عقیدتی-سیاسی: محمد صدیق کبودوند، نرگس محمدی و حسین رونقی ملکی با فراخوان شیرین عبادی و سه نهاد مدافع حقوق بشر همراه شوند. متن این بیانیه در پی می آید:
به فراخوان شیرین عبادی برای نجات جان زندانیان بیمار بپیوندیم
محمد صدیق کبودوند و حسین رونقی ملکی که در اعتصاب غذا به سر می برند در وضعیت نامناسب جسمی تحمل حبس می نمایند.شرایط سخت زندان و وضعیت ناگوار این دو فعال حقوق بشر و نیز بیماری محمد صدیق کبودوند که نیاز به عمل جراحی دارد جان آنها را در معرض خطر جدی قرار داده است، افزون بر این نرگس محمدی دیگر فعال حقوق بشر در شرایط سخت که همراه با فلج عضلانی دوران زندان را سپری می نماید بر نگرانی جدی ما افزوده است. سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان از فعالان مدنی، حقوق بشری و سازمان ها و نهادهای حقوق بشر و نیز وجدان های بیدار می خواهد تا برای نجات جان این سه زندانی بیمار: محمد صدیق کبودوند، نرگس محمدی و حسین رونقی ملکی با فراخوان شیرین عبادی و سه نهاد دیگر حقوق بشری همراه شوند.
سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان
17 خرداد 1391
6 ژوئن 2012
رووداو- رۆیتهرز
بهمهبهستی چارهسهركردنی قهیرانه سیاسییهكانی عێراق، بڕیاره ئهمڕۆ چوارشەممە، جۆزێف بایدنی جێگری سهرۆكی ئهمریكا بگاته شاری بهغدا و لهوێ لهگهڵ گهوره بهرپرسانی عێراق و ههرێمی كوردستان كۆببێتهوه.
بهپێی ههواڵێكی ئاژانسی دهنگوباسی رۆیتهرز، جۆ بایدن لهو سهردانهیدا چاوی دەکەوێت به ههر یهك له جهلال تاڵهبانی، سهرۆك كۆماری عێراق، نوری مالیكی سهرۆك وهزیری عێراق و مهسعود بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان و ههروهها چهند بهرپرسێك له بلۆكهكانی عێراقییه و تهیاری سهدر. بهڵام ههتا ئێستا وردهكاری زیاتر لهبارهی ئهو سهردانهی بایدن نییه و دیاریش نییه كه ئایا بایدن له ههرێمی كوردستان چاوی به بارزانی دهكهوێت یان له بهغدا.
رووداو – ئاژانسەكان
لەبەیاننامەیەكدا ئەمڕۆ بڵاویكردۆتەوە وەزارەتی دەرەوەی سوریا، ژمارەیەك باڵێۆز لەوڵاتەكەی دەردەكات، لەناویاندا باڵیۆَزەكانی ئەمریكا، بەریتانیا، فەرەنساو توركیا هەیە. بەپێی بیاننامەكە دەركردنی ئەو حەڤدە باڵێۆزە لەروانگەی مامەڵەی هاوشێوەوە دێت، كەهەفتەی پێشوو حكومەتی ئەو وڵاتانەی دیبلۆماتە سوریاییەكانیان لەوڵاتەكانیان دەركردبوو. "بڕیارەكە باڵێۆزی ئەمریكاو بەریتانیاش دەگرێتەوە كەئێستا بۆ راوێژكردن گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەكانیان و رێو شوێنی پێویست بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكان گیراوەتەبەر".
بڕیارەكە هەریەك لەباڵێۆزەكانی ئەمریكا، بەریتانیا، كەنەدا، سویسرا، ئیتاڵیا، ئیسپانیاو ئەو دیبلۆماتانەی كار لەباڵێۆزخانەكانی فەرەنسا، بەلژیكا، بولگاریا و ئەڵمانیا دەگرێتەوە. لەلایەكی دیكەوە هەردوو وڵاتی روسیاو چین هەر دەستێوەردانێكی سەربازیان لەو وڵاتە رەتكردەوەو وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چینیش لەپەراوێزی سەردانەكەی ڤلادیمێر پۆتنی سەرۆكی روسیادا بۆ چین، رایگەیاند:"پێویستە هەوڵبدرێت بۆ راگرتنی دەستبەجێی توندوتیژی و دەستكردن بەپرۆسەی گفتوگۆی سیاسی لەنزیكترین دەرفەتدا. لەچەند مانگی رابردوودا روسیاو چین كەدوو وڵاتی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشن، دوو جار مافی ڤیتۆیان بەكارهێنا دژبە دوو پرۆژەیاسا كەسزای توندی دەسەپاند بەسەر سوریادا.
رووداو- KRG
نێچیرڤان بارزانی بە ئەرۆدغانی رایگەیاند پرسی PKKلە دەرەوەی ڕێکاری ئاشتیانەی سیاسی چارەسەر نابێت. نیوەڕۆی دوێنێ دووشەممە 4ی حوزیرانی 2012 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتێکی فەرمی بۆ بەشداری لە کارەکانی کۆڕبەندی ئابووریی جیهان لەگەڵ شاندێکی یاوەری گەیشتە ئیستانبول. هەر لە پەراوێزی کارەکانی کۆڕبەندی ئابووریی جیهاندا کە دوێنێ دەستی بە کارەکانی کرد، دوای نیوەڕۆی دوێنی لە ئیستانبول نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چاوی بە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک وەزیرانی تورکیا کەوت. لە دیدارەکەدا باس لە بەردەوامی و پەرەپێدانی پەیوەندیی دووقۆڵیی هەرێمی کوردستان و تورکیا لە بوارە جیاکاندا کرا و بە تایبەتیش داکۆکی لە هاوکاری و هەماهەنگیی زیاتری نێوان هەردوولا لە بواری ئابووری و وزەدا کرایەوە و هەردوولا خۆشحاڵیی خۆیان بە ئاستی پەیوەندییەکان دەربڕی و چۆنیەتیی فراوانترکردن و بەرەوپێشەوەبردنی زیاتری پەیوەندییەکانیان تاوتوێ کرد. لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، تیشک خرایە سەر پێشهاتەکانی قەیرانی سیاسی و هەلومەرجی ئێستای عێراق و داکۆکی لە سەر پێویستیی چارەسەریی هەموو کێشەکان لە چوارچێوەی دەستووردا کرایەوە. پرسی کورد و کێشەی PKK لایەنێکی تری گفتوگۆی هەردوو سەرۆک وەزیرانی کوردستان و تورکیا بوو و لەمبارەیەشەوە نێچیرڤان بارزانی جارێکی دیکە دووپاتی کردەوە کە ئەزموون و بەسەرهاتەکان؛ بێهوودەیی بەکارهێنانی چەک و شێوازی سەربازییان سەلماندووە و پرسەکە لە دەرەوەی ڕێکاری ئاشتیانەی سیاسی چارەسەر نابێت. ئەمە و ئەمڕۆش سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کە لە د.ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکان و د.عەلی سندی وەزیری پلاندان و فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێک دێت، بەشداری لە کار و چالاکییەکانی کۆڕبەندی ئابووری جیهان لە ئیستانبول دەکەن.
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری KCK دوران کاڵکان رایگەیاند کە ڕوداو و پێشھاتەکانی کوردستان، کاریگەری لەسەر چارەنوسی ھەریمەکە ھەیە. لە بەردەوامی لێدوانەکەیدا بۆ ANF، کاڵکان ململانێکانی بە شەڕی جیھانی سێیەم وەسف کرد و وتی :"رۆژھەلاتی ناوین بە شەڕ و پێکادان چووە بەناو یەک دا." کاڵکان بۆ وەلامدانەوەی قۆناغەکە بانگی یەکێتی لە گەلی کورد کرد.
سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە دوران کاڵکان لە لیداونێکی دا بۆ ئاژانسی فرات نیوز ANF رایگەیاند سوریا ناوەندی شەڕ و پێکادانەکانی رۆژھەلاتی ناوینە و ، ئەنجامەکانی ئەو شەڕە ئایندەی ھەرێمەکە دیاری دەکات ، بۆ ئەوەشە دەبێ کورد ئامادەکاریەکی باشیان ھەبێ. کالکان سەرنجی بۆ ئەوە راکیشا کە پێگەی گەلانی کورد و عەرەب لە ئەنجامی ئەم شەڕەدا دەستنیشان دەکرێ بۆ ئەوەش بانگەوازی کۆبونەوەی ھەموو لایەنەکانی کوردی لە کۆنفرانسی نەتەوەیی دا کرد.
کاڵکان وتی :"ئیدی کەس ناڵی کورد نیە ، ئەو سیاسەتەش شکا کە پێی وایە بە شەڕ لەناوی ببات ، گەلی عەرەبیش ئیدی ئەو پێگەیە ڕەت دەکەنەوە کە تێدان و ، بۆ ئەوەشە کە ڕاپەڕێن ، ئێستاش ھەموو شەڕی ھەرێمەکە لە سوریا چێ بۆتەوە ، ئایندەی سوریا کاریگەری لەسەر ھەموو ھەرێمەکە دەکات ، لە سوریاوە دیاری دەبێ کە رۆژھەلاتی ناوین چۆن دادەدڕژرێتەوە ، لە نێوان گەل و ، دەستەڵاتداران دا ئەو شەڕە بەرپا بووە ، ھەم کورد و ھەم عەرەب بە دوای پێگەیەکی نوێوەن". کاڵکان وتی:"دەستوردانێک لە ھەرێمەکە ھەیە چ لە دژی دواکەوتووی و ستاتۆ پارێزی و، چ لەلایەن ھێزی سەرمایەی نێونەتەوەییەوە، دەبێ کورد چ لە کەشی شەڕ بێ یان بە سازش دا دەبێ بزانن چی دەکەن و دەبێ بۆ ئەوەش ئامادە بن."
کاڵکان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە کورد لە دۆخی پارچەیی دا ناتوانن وەڵامدەرەوە بن بۆ ئەو دۆخەی ئێستا و وتی:"بۆ ئەوەش دەبێ ھەم یەکێتی خۆیان پێش بخەن ھەم سیاسەتێکی راست پەیڕەو بکەن، چونکە وەک سەردەمی شەڕی جیھانی یەکەم بوونە ئامێری ھێزی نێونەتەوەی و، ناوچە بۆ کورد چارسەری ناھێنێ بەڵکو ئەو سیاسەتە بێ کاریگەربوون و بێ ئیرادەیی زیانی بە کورد گەیاند." وتیشی:"بۆ ئەوەش لە ئاستێکدا کە چارەنوسی رۆژھەلاتی ناوین دەست نیشان بکات دەبێ پیشەنگ بکەن لەسەر بنەمای شۆڕشی کوردستان و ئێمە وەھا سیاسەتک پەیرەو دەکەین و وەک بزوتنەوە لە ئاگایی ئەوەداین."
سەرچاوە: ANF
رووداو - ئەنقەرە
محەممەد شاندر، پەرلەمانتاری شاری مێرسین و جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی بزووتنەوەی میللی MHP كە پارتێكی نەتەوەپەرستی توركیایە و سێیەم گەورە فراكسیۆنی نێو پەرلەمانە، لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ (رووداو) دەڵێ "ئێمە وەك MHP هەموو ئەو كەسانەی دەڵێن ئێمە كوردین، بە برای خوێنی خۆمانیان دەزانین.
ئێمە خزمی یەكتر نین، ئێمە براین و لە یەك نەژادین، واتە تۆرانین، كورد و تورك لە یەك رەگەزن". هەروەها دەڵێ دەبووایە توركیا بەهەمان شێوەی پشتگیریكردنی لە توركمان ، پشتیوانی لە "كوردی عێراقیش" بكردبا . لە هەمانكاتدا بوونی كێشەی كورد لە توركیا رەتدەكاتەوەو دەڵێ " لە توركیا كێشەی كورد نییە، كێشەی كوردچێتی هەیە".
لهسهر بانگهێشتێکی فهرمی، ههیئهتێکی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان له رێوڕهسمی ٣٧مین ساڵیادی دامهزرانی یهکیهتیی نیشتمانیی کوردستاندا بهشدار بوون و پهیامی پیرۆزبایی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستانیان ئاراستەی نوێنەرایەتی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان لە وەلاتی بریتانیا کرد. رۆژی شەمبە رێکەۆتی ٢/٦/٢٠١٢، شاندێکی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان به سهرۆکایهتیی چالاکوانی هێژا کاک ئیبراهیم بایەزیدی، نوێنەری بزووتنەوە لە وەلاتانی بریتانیا و ئیرلەند، له رێوڕهسمی 37 ساڵهی دامهزرانی یهکیهتیی نیشتمانیی کوردستان، کە لە شاری لەندەن لە لایەن نوێنەرایەتی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان بەرێوەچوو بهشداریان کرد..
لهو رێوڕهسمهدا که به بهشداریی نوێنهرانی زۆربهی حیزبهکانی چوارپارچەی کوردستان و کەسایەتیە سیاسی، ئاکادێمی و کۆمەلایەتیەکانی کوردستانی نیشتەجێ لە وەلاتی بریتانیا بەرێوەچوو، پەیامی پیرۆزبایی بزووتنەوە سەبارەت بهۆ بۆنهیە ئاراستهی نوێنەرایەتی یهکیهتیی نیشتمانی و بهڕێوەبەرایەتی کۆڕەکە کرا..
شایانی باسه له پهراوێزی ئهم کۆریادەدا کاک ئیبراهیم بایهزیدی نوێنهری بزووتنهوهی كۆماریخوازی رۆژههلاتی كوردستان له وەلاتی بهریتانیا، دەگەل زۆر لە نوێنەرانی حیزب و کەسایەتیەکانی بەشدار لە مەراسیمەکەدا چاۆپێکەۆتنی پێکهێنا.
نەوشیروان مەستەفالە پەیامەکەدا دەڵێ "کاتی ئەوە هاتوە هەنگاو بنێین بەرەو ئەنجامدانی چەند قۆناغێکی هەڵبژاردنی ناوخۆی رێکخراوەیی". ئەمڕۆ نەوشیروان مەستەفا، رێکخری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان پەیامێکی ئاراستەی هاوڕێیان و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان کردووە. لە پەیامەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە "پاش ئەوەی پێکەوە دو هەڵبژاردنی گشتیمان بە سەرکەوتویی تێپەڕاند و زۆربەی دەزگا و دامەزراوەکانی بزوتنەوەی گۆڕانمان لە کوردستان و هەندەران پێکهێنا.پاش ئەوەی بەشی زۆری هەڵسوڕاوەکان، بە تایبەتی لە ناو شارو قەزاو و ناحیە و گوندەکان، تا ئەندازەیەکی باش یەکتری ئەناسن…". نەوشیروان مەستەفا، دەڵێ "ئیتر کاتی ئەوە هاتوە هەنگاو بنێین بەرەو ئەنجامدانی چەند قۆناغێکی هەڵبژاردنی ناوخۆی رێکخراوەیی. ئەمەش یەکەمین ئەزمونی هەڵبژاردنی رێکخراوەیی ناو بزوتنەوەی گۆڕانە". رێکخری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان داواکارە "پابەند بن بە رێنماییە پەیوەندیدارەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکەوە".
نەهرۆ محەممەد
رووداو- سلێمانی
بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر قسەکانی شەوی رابردووی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هیچ شتێکی نییە. د.شاهۆ سەعید، گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێکدا بۆ (رووداو) رایگەیاند" هیچ شتێکی دیاری کراومان لەسەر قسەکانی شەوی رابردووی مام جەلال، سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان نییە".
کاتژمێر 9ی شەوی رابردوو، بەبۆنەی 37 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرۆک کۆماری عێراق وتارێکی پێشکەش کرد. کەتێیدا باسی چۆنیەتی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتی کرد. لە بەشێکی زۆر قسەکانیدا تاڵەبانی ئاماژەی بە رۆڵی نەوشیروان مستەفا، دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی و سەرۆکی ئێستای بزووتنەوەی گۆڕانی کرد لە دامەزراندنی یەکێتیدا. رایگەیاند "نەوشیروان مستەفا سەرکردەیەکی دڵسۆز و دلێری یەکێتی بووە و رۆڵی سەرەکی هەبووە لە هەڵسانەوە و سەرکەوتنەکانی یەکێتی و چاکەی نەوشیروانمان لەبیرناچێت".
تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد "چاکەیەکی نەشیروان مستەفا هەیە هەمیشە لە یادمە، ئەگەر کاک نەوشیروان هەر خراپەیەکی بەرامبەر من کردبێ بەڵام ئەو چاکەی هەموو خراپەکانی دەستڕێتەوە". جەلال تاڵەبانی لەو بارەیەوە گوتی " کاتێک شۆڕش لەبارودۆخێکی خراپدابووە و خەڵک کوردستانیان بەجێدەهێشت، پێی گوتم با پێچەوانەی سەرکردەکانی دیکەی کورد جیاواز بین و ئەگەر کوژراین لەناو خاکی کوردستاندا گیان ببەخشین و بوترێت مام جەلال لەسەر فڵان بەرزایی شەهید بووە و کاک نەوشیروان لەوێدا شەهید بووە، کە سەرکردەکانی پێشووی کورد لەدەرەوەی وڵات شەهید بوون". لەدوای جیابوونەوەی نەوشیروان مستەفا لە یەکێتی و دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان یەکەمین جارە، تاڵەبانی بەم شێوەیە قسە لەسەر نەوشیروان مستەفا دەکات. ئەمە لەکاتێکدا پێشتر هێرشی کردبووەسەری و نەوشیروان مستەفای تۆمەتبار کردبوو کە هۆکاری سەرەکی بووە لە کیمیایی بارانکردنی هەڵەبجەدا.
ئەو 6 جاشەی کە ماوەیەک لەمەو پێش لە لایەن گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK، دەسگیرکرابوون، داوا لە سەرجەم جاشەکانی باکووری کوردستان دەکەن چەکەکانیان دابنێن. گەریلاکانی PKK، 18ی ئەم مانگە لە گوندی چەلتیکلی سەر به شاری بێدلیس 6 جاشی دانیشتووی ئەو گوندەیان به تۆمەتی بەشداری کردن لە ئۆپێراسیۆن دژی گەریلاکانی HPG کە تێیدا 15 گەریلای ژن گیانیان لەدەستدابوو، دەسگیر دەکرد. دوای ماوەیەک دەسبەسەری، PKK ئەو 6 جاشەی لەسەر داوای کۆمەلەی مافی مرۆڤ لقی بێدلیس ئازاد کرد.
ئەو 6 جاشە دوای ئازادبوون و گەڕانەوەیان بۆ گوندەکەیان، لەگەڵ حەسەن جەیلان، نوێنەری مافی مرۆڤ لقی بێدلیس و چەند چالاکڤانێکی مافی مرۆڤ لە باکووری کوردستان کۆبوونەوە و رایانگەیاند "گەریلاکان هەڵوێستێکی مرۆڤانەیان لەگەڵ ئێمە هەبوو". ئەو 6 جاشە گوتیان چیتر بۆ دەوڵەت چەک هەڵناگرنەوە و داوایان لە سەرجەم جاشەکانی باکووری کوردستان کرد چەکەکانیان دابنێن "ئێمە لە ماوەی ئەو 13 رۆژە لە هەڵەکانی خۆمان و سیستەمی جاشایەتی تێگەیشتووین. کەسانێک کە 3 – 4 هەزار لیرە موچە وەردەگرن ئێمە به 700 لیرە موچەوە دەخەنە پێش خۆیان و ئێمەیان کردووەتە سوری بەر لەشکەر و ژیانمان دەخەنە مەترسیەوە". هەر لەو دیدارەدا نوێنەری مافی مرۆڤ لقی بێدلیس رایگەیاند "دەبێ دیدار و گفتۆگۆکانی ئۆسلۆ لەنێوان دەوڵەت و PKK دەست پێبکاتەوە. رێگەی راوەستانی توندوتیژی دیالۆگ و دانوستانە. ئەم هەڵویستەش نیشانی دا چارەسەری کێشەکان تەنها به دیالۆگ و گفتوگۆ دەبێت".
سەرچاوە: ANF
هیڤیدار ئەحمەد
رووداو -هەولێر
هاوكات لەگەڵ ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق و تێكچوونی دۆخی سیاسی عێراق، وەرزێكی نوێ لە پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لەهاتندایە، كە هەندێ شیكەرەوەی سیاسی پێشبینی ریزبەندی تازەی سیاسی دەكەن.
بەرپرسێكی یەكێتی : گۆڕان یەك گوناهی كردووە
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، سەبارەت بە پەیوەندی نێوان حیزبەكەی و بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێ "پەیوەندی نێوان یەكێتی و گۆڕان دەگاتە ئاستی دابەزین بە یەك لیست لە ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان و رێككەوتننامەیەكی مەبدەئیش لەسەر ئەوە كراوە". ماوەیەكە لە كەركووك باس و گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەكرا كە هەموو لایەنە كوردستانییەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو لە كەركووك بە یەك لیست دابەزن.
بەڵام سەبارەت بە ئەگەری یەكگرتنەوەی یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕان لە ئایندەدا ، سەعدی پیرە پێیوایە "مەرج نییە ئێستا ئەو شتە بكرێت، بەڵام ئەگەر بەرژەوەندی میللەت بخوازێ، ئەگەر نەبووینە یەكیش ئەوە زۆر لێك نزیكدەبینەوە". بەڵام بەرپرسێكی بزووتنەوەی گۆڕان ئەوە بەدوور دەزانێت.
یوسف محەممەد، هەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان، سەبارەت بە دابەزینی یەكێتی و گۆڕان بە یەك لیست لە ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان دەڵێ: "تائێستا باس لەوە نەكراوە كە لە هەڵبژاردنەكاندا لەگەڵ یەكێتی پێكەوە دابەزین و هیچ شتێك لەوبارەوە لەئارادا نییە". سەعدی پیرە، جیابوونەوەی گۆڕان لە یەكێتی وەك گوناهێك دەبینێ: " ئەو پەیوەندییەی یەكێتی لەگەڵ گۆڕان دەیبەستێ شتێكی سرووشتییە و داهاتوو دیاریدەكات كە دەگاتە كوێ. چونكە زۆرینەی سەركردەكان و رێكخەری گشتی گۆڕانیش پلە و پۆستیان هەبووە لەنێو یەكێتیدا. ئێستا گۆڕان بزووتنەوەیەكە و بەشداری لە دوو هەڵبژاردندا كردووە و هێزێكی عەلمانییە. جگە لەوەی كە لە یەكێتی جیابوونەتەوە، گۆڕان هیچ گۆناهێكی دیكەی نییە."
سەعدی پیرە باسی پەیوەندی پتەوی نێوان گۆڕان و یەكێتی دەكات و یەكگرتنەوەی حیزبەكەی لەگەڵ گۆڕان بە تمووحێك دەزانێ: "ریخۆڵە و ریشەی گۆڕان و یەكێتی تێكەڵبووە و مومكینە زەحمەتێكی گەورە نەبینین كاتێك خەڵك پێكەوە بمانبینێ، بەڵام ئایا دۆخەكە پێگەیشتووە بۆئەوەی ئێمە و گۆڕان یەكبگرین؟ ئەوە ماوە و هێشتا یەكگرتنی گۆڕان و یەكێتی تمووحێكە".
گۆڕان: لەسەر داوای یەكێتی دانیشتین
نەوشیروان مستەفا، كە كەسی دووەمی نێو یەكێتی بوو، لە هەڵبژاردنەكانی 25/7/2007 بە لیستێكی جیا لە یەكێتی بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی كرد و بزووتنەوەی گۆڕانی دروستكرد. لەو كاتەوە پەیوەندی نێوان گۆڕان و یەكێتی گرژییەكی زۆری بەخۆوە بینی. گۆڕانیش بەهۆی ئەوەی 25 كورسی لە پەرلەمانی كوردستاندا بەدەستهێنا، توانی سەرپەرشتی ئۆپۆزیسیۆن بكات لە كوردستاندا.
گرژییەكانی نێوان گۆڕان و یەكێتی تاوەكو دوای خۆپێشاندانەكانی 17ی شوباتی 2011 بەردەوامبوو. لە مانگی ئاداری 2012دا، شاندێكی یەكێتی سەردانی نەوشیروان مستەفای كرد. دواتر ئەو پەیوەندییانە بەردەوام بوون، تا گەیشتە ئەوەی جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا بە تەلەفۆن لەگەڵ یەكتر قسە بكەن، پاش یەكتر تۆمەتباركردنێكی زۆر لەسەر كیمیابارانی هەڵەبجە و زۆر بابەتی دیكە.
یوسف محەممەد، بەرپرسی ژووری لێكۆلینەوەی سیاسی بزووتنەوەی گۆڕان، سەبارەت بە پەیوەندی نێوان بزووتنەوەكەیان و یەكێتی دەڵێ "دانیشتنەكان بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەسەر داوای یەكێتی بوون، بەڵام تائێستاش نازانرێ ئەو پرۆسەیە سەردەگرێ یان نا". یوسف محەممەد پێیوایە "ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان خۆی لەوەدا دەبینێتەوە كە هەموومان شەریك بین لە بڕیارە سیاسییە گرنگەكاندا لە هەرێمی كوردستان و بەتایبەتیش لە مەسەلە نیشتیمانییەكاندا."
ئارێز عەبدوڵڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، پێیوایە دوای ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ گۆڕان، هەنگاوی دیكەش دێن: "سەرەتا پەیوەندیمان نەبوو، دواتر ناڕاستەوخۆ هەبوو، ئینجا راستەخۆ پەیوەندیمان هەبوو. واتە پێمان باشە پەیوەندیمان ئاسایی بكرێتەوە و رەنگە لە دواڕۆژدا لە شوێنێكی وەك كەركووك یەكێتی و گۆڕان و پارتی و لایەنەكانی دیكە بە یەك لیست بەشداربن. ئەمە یەكێكە لە هەنگاوەكانی داهاتوو لەنێوان یەكێتی و گۆڕان".
بەڵام یوسف محەممەد، رەتیدەكاتەوە پەیوەندی نێوان گۆڕان و یەكێتی قۆناخبەندی هەبێ و گوتی: "هیچ قۆناخبەندییەك لەئارادا نییە. كۆبوونەوەی نێوان گۆڕان و یەكێتی لەسەر داوای یەكێتی بووە. ئێمەش پێمانوایە گرنگە پەیوەندی نێوان لایەنەكان پەیوەندییەكی سرووشتی بێ و پێویستە هەموو ئەو لایەنانە ئامادەبن بۆ بەدەستهێنانی دەنگی خەڵك ململانێی ئاشتییانە بكەن."
ئیسلامییەكان : ئاساییە
بزووتنەوەی گۆڕان، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان وەك سێ لایەنی ئۆپۆزیسیۆن لە پرۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستاندا، لەدوای هەڵبژاردنەكانی 25/7/2009 كاریان كردووە. یەكگرتووش پێیوایە ئەم نزیكبوونەوەیەی نێوان گۆڕان و یەكێتی هەنگاوێكی باشە و لە بەرژەوەندی ئەواندایە. ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، سەبارەت بە پەیوەندی نێوان گۆڕان و یەكێتی دەڵێ "بە هەنگاوێكی باشی دەزانین و ئێمەش وەك یەكگرتوو قازانج لەو هەنگاوە دەكەین كە پەیوەندی نێوان ئەو دوولایەنە ئاسایی بكرێتەوە". ئەو بەرپرسەی یەكگرتوو، كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، دەڵێ "راستە ئێستا پەیوەندی نێوان ئەو دوولایەنە بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت، بەڵام ئێمە تەنیا هەنگاوی سەرەتایی ناخوێنینەوە و دوورمەوداكەش دەخوێنینەوە."
لەلایەكی دیكەوە هیوا میرزا سابیر، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، سەبارەت بە پەیوەندی نێوان گۆڕان و یەكێتی دەڵێ "ئێمە زۆر خۆمان بەوەوە خەریك نەكردووە. چونكە بە بازنەی بەرپرسیارێتی خۆمانی نازانین. لە هەموو بارێكدا پێمان باشە پەیوەندییەكان ئاسایی بن". هیوا میرزا سابیر پێیوایە "هەر لایەنێك خۆی بەرپرسە لە ستراتیژ و شێوازی كاركردنی و پەیوەندییەكانی. ئێمە وەك یەكگرتوو هەر لەسەرەتاوە لە نەخشەڕێگەمان و شێوازی كاركردنماندا هەوڵمانداوە هاوسەنگییەك رابگرین كە نە ئەوپەڕ بگرێت و نە ئەمپەڕ بگرێت، بە مامناوەندی رۆیشتووە. ئێستاش بزووتنەوەی گۆڕان خۆی بەرپرسە لەوەی چۆن پەیوەندییەكانی دادەڕێژێت. وایدەبینین كە ئەگەر هەر لایەنێك لەو سێ لایەنەی ئۆپۆزیسیۆن پەیوەندییان لەگەڵ هێز و لایەنەكانی دیكەدا ئاسایی بێت، ئەوە ئەو پەیوەندییانە زۆرتر لە بەرژەوەندی پرۆسەی كاری ئۆپۆزیسیۆندان."
رێككەوتنێكی ستراتیژیی دیكە
پەیدابوونی جووڵانەوەی ئیسلامی لە ناوچەكەدا و بوونی دوو هێزی سیاسی ئیسلامی لە كوردستاندا وایكرد لایەنە عەلمانییەكان لە یەكتر نزیكببنەوە. ئارێز عەبدوڵڵا دەڵێ "یەكێتی و گۆڕان دوو حیزبی عەلمانین لە كوردستان و لە عەلمانییەتدا یەكدەگرین". هەروەها سەعدی ئەحمەد پیرەش دەڵێ "خاڵی لێكنزیكبوونەوەی یەكێتی و گۆڕان و پارتی زۆر زیاترە لە نزیكبوونەوە لەگەڵ ئیسلامییەكاندا. بەتایبەت كە سەحوەی ئیسلامی هاتە پێشەوە، قوتبی عەلمانی خۆی كۆدەكاتەوە، كە ئەویش لە پارتی و یەكێتی و گۆڕان پێكدێت".
موسەننا ئەمین، ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، پێیوایە پەیوەندی نێوان گۆڕان و یەكێتی پەیوەندی راستەوخۆی بە گەشەكردنی هێزە ئیسلامییەكانەوە نییە: "بەڵكو مەسەلەی جدیتر و هەنوكەییتر هەیە، ئەویش بەدگومانی و قەیرانەكانی نێوان پارتی و یەكێتییە كە جارجارە سەرهەڵدەدات. كە سەریشیهەڵدا، جۆرێك ناكۆكی و قەیران لەنێوان یەكێتی و پارتیدا دروستدەبێ . بۆیە هەمیشە بیر لە بەدیلێكی نوێ دەكەنەوە بۆ رێككەوتنێكی ستراتیژی دیكە."
موسەننا ئەمین دەڵێ "بۆ یەكێتی، بزووتنەوەی گۆڕان ئەلتەرناتیڤی گونجاوترە لە هێزێكی ئیسلامی تاوەكو لێی نزیكببێتەوە". گوتیشی " هێزە ئیسلامییەكان هەمیشە لەمپەرێكن بۆ لایەنەكانی دیكە، بەڵام نەگەیشتوونەتە ئەو ئاستە كە هەڕەشە بن. ئەگەر هێزە ئیسلامییەكان ئەمڕۆش بەدیل نەبن ئەوە لە دواڕۆژدا هەر دەبنە بەدیلی حیزبی نیشتیمانی". بەڵام سەعدی پیرە دەڵێ "ئەگەر ئیسلامییەكان لە هەرێمی كوردستاندا بێنە سەر حوكم و بیانەوێ دوای هەڵبژاردنەكان سیستمی كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستاندا بگۆڕن، ئەوكات رازی نابین و قبووڵیش ناكەین".
سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا، پێشنیاری ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمی بەرفراوان بۆ باکووری کوردستان دەکات. مارتین شۆڵتز، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا کە لە سەردانێکی فەرمیدا لە تورکیا بەسەر دەبات، لە مەراسیمێکدا کە لە زانکۆی بیلگی لە ئیستەمبۆڵ بەڕێوە چوو، جەختی لەسەر چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا کردووەتەوە. مارتین شۆڵتز نیگەرانی یەکێتی ئەوروپا لە بەردەوامی پێشێل کردنی مافی کەمایەتیەکان لە تورکیای دەربڕی و رایگەیاند "چارەسەری پرسی کورد گرنگترین بابەت لە وتوویژەکانی ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپایه".
سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا به ئاماژەکردن به ئەزموونی هەرێمی کوردستان لە باکووری عێراق رایگەیاند "باشترین رێگاچارە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا، دامەزراندنی هەرێمێکی ئۆتۆنۆمی کوردی بە دەسەڵاتێکی بەرفراوانی بەڕێوەبردن لە چوارچێوەی تورکیایە". شۆڵتز رەخنەی لە بریاری دادگای تورکیا بۆ سەپاندنی سزای 10 ساڵ زیندان بۆسەر لەیلا زانا، پارلەمانتار و سیاسەتڤانی باکووری کوردستان گرت و رایگەیاند "پەرلەمانی ئەوروپا به وردی چاودێری و بەدواداچوون بۆ کەیسی لەیلا زانا دەکات". ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانی داڕشتنەوەی دەستوورێکی سەردەمیانه بۆ تورکیای بە پێویست زانی و رایگەیاند "تورکیا پێویستە دەستوورێکی نوێ بەپێی یاسا و پێوەرەکانی یەکێتی ئەوروپا دابڕێژێت". زانکۆی بیلگی بە مەبەستی پێدانی دکتۆرای فەخری به مارتین شۆڵتز ئەو مەراسیمەی رێک خستبوو.
سەرچاوە: hurriyetdailynews
ماڵپەڕی دیپلۆماسی ئێرانی لە بابەتێکی شیکاریدا رایگەیاند "ئەگەر هەرێمی کوردستان سەربەخۆیی خۆی رابگەیەنێت، تورکیا وەک یەکەمین وڵات دان بەو سەربەخۆییە دادەنێت". دیپلۆماسی ئێرانی کە ماڵپەرێکی تایبەت به پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و سیاسیەتی دەرەکی وڵاتانه و نزیک لە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه، لە بابەتێکی شیکاریدا لەژێر ناوی "عێراق، بەرەی نوێی ململانێی ئێران و تورکیا" بەرژەوەندییەکانی ئێران و تورکیا لە عێراق دەخاتە ژێر باس و لێکۆڵینەوە.
لە بەشێکی بابەتەکەدا سەبارەت به هەرێمی کوردستان و ئەگەری سەربەخۆیی هاتووە "سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە رۆژەڤی کاری سەرکردەکانی ئەو هەرێمەیە. پەرەسەندنی دەسەڵاتی کوردەکان و هەنگاونان بەرەوە سەربەخۆیی بابەتێکی هەستیارە کە سەرجەم ناوچەکە دەخاتە ژێر کاریگەری خۆیەوە. تورکیا هەرچەند لە ناوخۆدا لەگەڵ پرسی کورد بەرەو روویە و ساڵانێکە شەڕ بەدژی کورد دەکات، بەڵام سەبارەت به سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان روانگەیەکی تایبەتی هەیە و لە لایەنێکی دیکەوە دەڕوانێتە بابەتەکە". دیپلۆماسی ئێرانی سەبارەت به ئەگەری سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان و کاردانەوەی تورکیا دەڵێت "ئەگەر دەوڵەتێکی سەربەخۆ لە هەرێمی کوردستان رابگەیەندرێت، بەپێچەوانەی دژایەتی ئێران، عێراق و سوریا، تورکیا یەکەمین وڵات دەبێ کە ئەو دەوڵەتە بە فەرمی دەناسێت. تورکیا پێویستی به سەرچاوەکانی وزەیه و راگەیاندنی دەوڵەتێکی کوردی هاوپەیمانی تورکیا لە بەرژەوەندی ئەنقەرەدایە و تورکیا به ئاسانی به سەرچاوەکانی وزە دەگات". ئەزموونی حوکمرانی کوردی یەکێکی تر لە تەوەرەکانی ئەو بابەتە شیکارییەیە "کوردەکان لە دوای شەڕی یەکەمی کەنداو و دانانی ناوچەی دژە فڕین، ناوچەیەکی تا رادەیەک سەربەخۆیان هەبووە و لەو رێگەیەوە توانیویانه ئەزموونی دەسەڵاتداری و کاروباری بەڕێوەبردنی وڵات بەدەست بێنن".
لە روانگەی دیپلۆماسی ئێرانی "کوردەکان هەرچەند لە ناوخۆدا لەگەڵ یەکتر کێشەیان هەیە، بەڵام لەکاتی رووبەڕووبوونەوەی هێزێکی دەرەکی یەکگرتوو و هاودەنگن". هاوپەیمانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تەوەرێکی دیکەی ئەو بابەتە شیکاریە لەخۆ دەگرێت "کاتی هێڕشی سەربازی ئەمریکا بۆسەر عێراق، کوردەکان یەکێک لە هاوپەیمانه سەرەکییەکانی ئەمریکا بوون. کوردەکان خوازیاری بەشداری کردن لە حوکمڕانی عێراقدا بوون و لەدوای هێڕشی سەربازی ئەمریکا بۆسەر عێراق، پەرە به دەسەڵاتی کوردەکان درا". ئەو ماڵپەرە فیدڕالیزم به هۆکاری لەناوبردنی یەکێتی عێراق دەزانێت "دەستووری بنچینەیی عێراق دانی به سیستەمی فیدڕاڵی بۆ بەڕێوەبردنی وڵات داناوە و هەر بەو هۆیەش یەکێتی نەتەوەیی لە ناوخۆی عێراقدا زۆر لاواز بووە و ئەو ولاتەی بەسەر سێ پێکهاتەی کورد، سونە و شیعە دابەش کردووە".
بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری کۆچەرانی ئیلام 9 هەزار بنەماڵەی کۆچەر لەو پارێزگایەدا دەژین. یارمحەممەد کەریمی، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری کۆچەرانی ئیلام به ئاژانسی مێهری راگەیاند "لە ئێستادا 9 هەزار بنەماڵەی ئیلامی بە شێوەی کۆچەری ژیان بەسەر دەبەن و لە ناوچە جیاوازەکانی ئیلام و پارێزگاکانی دەوروبەری گەرمێن و کوێستان دەکەن". کەریمی راشیگەیاند "کۆچەرانی ئیلام زیاتر لە 1 ملیۆن و 300 هەزار سەر مەڕ و ماڵاتیان هەیە کە بەشێکی گرنگ لە پێداویستییە گۆشتی و شیرییەکانی ئیلام دابین دەکەن". بەڕێوەبەری گشتی کاروباری کۆچەرانی ئیلام گوتیشی "کۆچەرانی ئیلام ساڵانە به بڕی زیاتر لە 980 ملیۆن دینار شیر، گۆشت، خوری، کەشک، هەنگوین و کاری دەستی بەرهەم دێنن".
کۆچەرانی ئیلام لە ساڵی رابردوودا، زیاتر لە 7 هەزار و 900 تەن گۆشت، 2 هەزار و 500 تەن شیر، 465 تەن رۆن، 372 تەن کەشک و 88 تەن هەنگوینیان بەرهەم هێناوە. ژنان رۆڵێکی کارا و سەرەکییانی لە ژیانی کۆچەریدا هەیە و 50% چالاکییەکانی بنەماڵە لە لایەن ژنانی کۆچەر بەڕێوە دەچێت.
پارێزگای ئیلام لە باشووری رۆژهەڵاتی کوردستان و رۆژئاوای ئێران هەڵکەوتووە. بەپێی ئاخرین سەرژمێری، ئیلام زیاتر لە 545 هەزار کەس دانیشتووانی هەیە کە لە کوردانی فەیلی، لەک و لۆڕ پێک هاتوون و زاراوەکەیان به کوردی خوارگ بەناوبانگە.
شاری ئیلام بنکەی پارێزگای دیرینی ئیلامە. لە سەرچاوە مێژووییەکاندا ناوی ئیلام به ئالامتو یان ئالام به مانای وڵاتی خۆر هەڵاتن بەناو بانگ بووە. ئیلام بەهۆی هەبوونی 2 ملیۆن و 400 هەزار دۆنم دارستانی سروشتی و 15 رووبار و دەیان رووباری وەرزی، نازناوی بوکی شارەکانی چیای زاگرۆسی پێدراوە. ئیلام بچووکترین پارێزگای رۆژهەڵاتی کوردستان و لەڕووی نەوتییەوە دەوڵەمەندترین پارێزگایە کە به تەنها 11 سەرچاوە وزەکانی ئێرانی لەخۆ گرتووە.